زانستە ئیسلامیەکان
Открыть в Telegram
3 283
Подписчики
+124 часа
+497 дней
+4530 дней
Архив постов
3 283
زانستە ئیسلامیەکان لەنێوان حوجرە و زانکۆ
▪️ پێش هەموشتێک مەبەستم بێ نرخ کردنی کاری زانکۆ نی یە، تەنیا مەبەستم بەراوەرد کردنەو بەس.
حوجرە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە، کەلەڕاستیدا لە هیچ شوێنێکی دیکە وەدەست ناکەون، لەوانە:
یەکەم: پێش هەمو شتێک ئەو مامۆستایانەی دەرسی حوجرە دەڵێنەوە، تەنیا لەبەرخوا دەیڵێنەوە، چاویان لەهیچ خەڵات وبەراتێک نی یە، ئەوان وەک ئەرکێک هەڵدەستن بەو کارەو بەمەبەستی بەدەست هێنانی ڕەزایەتی خوای گەورە، کە ئەوە وادەکات کارەکەیان زۆر بەباشی بەڕێوە ببەن.
دوهەم: دەرسەکانی حوجرە بەکۆمەڵ ناخوێندرێن، بەدەگمەن ڕێدەکەوێ، دو یاخود سێ کەس بەسەرێکەوە کتێبێک،بخوێنن، بەڵام لەقوتابخانەو زانکۆکان، دەرسەکان بەکۆمەڵ دەخوێندرێن، خوێندنی حوجرە زۆر تایبەتە، تەنانەت یەکێک لەقانونەکانی حوجرە ئەوە بو کاتێک فەقێ یەک بیویستایە گوێ لەدەرسی فەقێ یەکی دیکە بگرێ، دەبویایە ئیجازەی لەفەقێ کە بگرتایە، بێ ئیجازەی وی نەدەبو، کاتێک ئیجازەی وەردەگرت، دەبویایە تەنیا گوێ لەدەرسەکە بگرێ، بۆی نەبو لەسەر دەرسەکە پرسیار بکات، بەبێ ئیجازەی فەقێی خاوەن دەرس.
سێهەم: لەخوێندنی حوجرە، ئاستەکان هەرزوبەزو وەدیار دەکەون، چونکە کاتێک مامۆستا یەکەم دەرسی بەفەقێ گوت، هەم مامۆستا وهەم فەقێ ئاستی یەکتریان بۆ دەردەکەوێ، ئەوکات هیچ کەس مەحڕوم ناکرێت، چونکە کاتێک دەرکەوت فەقێ ئاستی بەرزە، یاخود نزمە، مامۆستا بەگوێرەی ئاستی فەقێ کە دەرسی پێدەڵێ، تەنانەت ئەوەی ئاستی نزم بێت، زەحمەتی زۆرتری لەگەڵ دەکێشن بۆ وەی بێبەش نەبێت لەزانستەکان، بەڵام لە قوتابخانەو زانکۆکان مامۆستا دێت دەرسی خۆی دەڵێ، کێ تێدەگا تێدەگا، ئەوەش تێناگا کێشەی خۆیەتی.
چوارەم: لەحوجرەدا دەرفەتی زۆر باش هەیە، بۆوەی دەرسەکان ومادە زانستی یەکان بە وردی بخوێندرێن، چونکە بۆ تەواو کردنی کتێبێک ماوەیەک دیاری نەکراوە، دەکرێ کتێبێک بەسێ مانگ تەواو بکرێ، دەکڕێش بە ساڵێک تەواو بکرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئاستی فەقێ کە، بەڵام خوێندن لە قوتابخانەو زانکۆکان، ماوەی بۆ دیاری کراوە، دەبێت لەوساڵەی خوێندن ئەو کتێبانەی کەبۆ ئەوساڵە دیاری دەکرێن بخوێندرێن.
پێنجەم: لەحوجرەدا فەقێ فێری وەفا دەبێت بۆ مامۆستاکەی، ئەوەی کە لەوەفاو ئەمەگ لەحوجرەدا بیندراوە، مەگەر لە هاوەڵانی پێغەمبەرداﷺ بیندرابێت، ئەگینا لەهیچ،شوێنێک نای بینی، بەڵام ئەو وەفاو ئیحتڕامە بەو جۆرەی کەپێویست بێت نابیندرێ بەرابەر بەمامۆستایانی زانکۆ.
▪️ جا لەبەر ئەم هۆکارانەوە کۆمەڵێک هۆکاری دیکە، باش وایە ئەوەی دەیهەوێ زانستە ئیسلامیەکان بخوێنێ، با لە حوجرە بیان خوێنێ، هەرچەندە بە داخەوە حوجرەی ئێستا، حوجرەی ساڵانی ڕابردو نین، بەڵام بەو هەمو شپرزی یەی کەحوجرە لەم کاتەدا تێیدایە، هەرحوجرە باشترە بۆ خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان.
✍️ محمد أديبي
14 нояб., 12:02
18 нояб., ~13:33
3 283
ئاگاداری
ئەو کتێبانەی کە شەرح کراون، بەم شێوەی خوارەوەن:
========( علم النّحو )========
عوامل الجرجاني
شرح العوامل في النحو
عوامل ملا محسن
الهداية في النحو
شرح الأنموذج في النحو
إظهار الأسرار
الصمدية في علم العربيّة
شرح قطر النّدى وبلّ الصدى
مجيب الندا في شرح قطر الندى
شرح شذور الذّهب في معرفة كلام العرب
الإعراب عن قواعد الإعراب
الفوائد الضيائيّة - شرح ملّا جامي
البهجة المرضيّة في شرح الألفيّة
شرح ابن عقيل على ألفيّة ابن مالك
مغني اللبيب عن كتب الأعاريب
========( علم الصّرف )========
صرف مير
تصريف العزّي - الزّنجاني
مراح الأرواح
شذا العرف في فن الصرف
شرح تصريف العزي - التفتازاني
تصريف الملّا علي
شرح النّظام على شافية ابن الحاجب
========( فقه شافعي )========
منهاج الطالبين وعمدة المفتين
تحفة المحتاج بشرح المنهاج
========( القرآن الڪريم )========
تفسير البيضاوي
========( السنّة النّبويّة )========
رياض الصالحين
تێ بینی: پەنجە بخەیتە سەر هەرناوێک لەم کتێبانە، ڕاستەوخۆ دەچیتە سەر کتێبەکە.
✍ محمّد أديبي
16 окт., 08:01
3 283
Repost from زانستە ئیسلامیەکان
ئاگاداری
ئەو کتێبانەی کە شەرح کراون، بەم شێوەی خوارەوەن:
========( علم النّحو )========
عوامل الجرجاني
شرح العوامل في النحو
عوامل ملا محسن
الهداية في النحو
شرح الأنموذج في النحو
إظهار الأسرار
الصمدية في علم العربيّة
شرح قطر النّدى وبلّ الصدى
شرح شذور الذّهب في معرفة كلام العرب
الإعراب عن قواعد الإعراب
الفوائد الضيائيّة - شرح ملّا جامي
البهجة المرضيّة في شرح الألفيّة
شرح ابن عقيل على ألفيّة ابن مالك
مغني اللبيب عن كتب الأعاريب
========( علم الصّرف )========
صرف مير
تصريف العزّي - الزّنجاني
شذا العرف في فن الصرف
شرح تصريف العزي - التفتازاني
تصريف الملّا علي
شرح النّظام على شافية ابن الحاجب
========( فقه شافعي )========
منهاج الطالبين وعمدة المفتين
تحفة المحتاج بشرح المنهاج
========( القرآن الڪريم )========
تفسير البيضاوي
========( السنّة النّبويّة )========
رياض الصالحين
تێ بینی: پەنجە بخەیتە سەر هەرناوێک لەم کتێبانە، ڕاستەوخۆ دەچیتە سەر کتێبەکە.
✍ محمّد أديبي
16 окт., 08:00
16 окт., ~08:00
3 283
ئاگاداری
▪️ بەڕێزان سڵاوی خواتان لێ بێت.
ئەوەی کەماوەیەکە دەرسی نوێ بڵاو ناکەمەوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وەی کە سەرقاڵی تەواو کردنی(مغني اللبيب)ــم، سوپاس بۆ خوا لێکۆڵینەوەکەی زۆری نەماوە، ئەوکات دەگەڕێمەوە سەردەرسی ڕۆژانە، إن شاء الله.
✍️ محمد أديبي
@adibi333
01 авг., 05:52
16 окт., ~07:59
3 283
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
▪️ بەڕێزان لێتان بەدور بێت، ماوەیەکە نەخۆشم، نەمتوانیوە وانە تۆمار بکەم، تەنیا توانیم ئەم چەند وانەیە تۆماربکەم وبڵاوی بکەمەوە، هیوادارم سودبەخش بێت بۆتان.
✍️ محمد أديبي
@adibi333
04 мая, 00:30
09 мая, ~02:21
