زانستە ئیسلامیەکان
Ir al canal en Telegram
وانەبێژ: (محمد أديبي). پێوەندی: https://t.me/adibi333
Mostrar más3 199
Suscriptores
+324 horas
+157 días
+2130 días
Archivo de publicaciones
3 199
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
▪️ بەڕێزان لێتان بەدور بێت، ماوەیەکە نەخۆشم، نەمتوانیوە وانە تۆمار بکەم، تەنیا توانیم ئەم چەند وانەیە تۆماربکەم وبڵاوی بکەمەوە، هیوادارم سودبەخش بێت بۆتان.
✍️ محمد أديبي
@adibi333
3 199
سوختەعید
▪️ لەماوەی نزیک بە 6 مانگ، لەساڵی ۱۳۶۵ هەتاوی 3حوجرەم گۆڕین، گوندی #واوان، سێهەم وێستگەی فەقێ یەتیم بو، لەڕاستی دا ئەم گوندە، یەکێک لەخۆشترین ئەوشوێنانە بو کەلەماوەی فەقێ یەتیم لێی مابومەوە، تابڵێی خەڵکێکی باش، تابڵێی شوێنێکی خۆش ودڵگیر، ئاوو هەوایەکی بێ وێنە، شوێنێکی سەوزو دڵنشین.
ئەوکاتە مزگەوتەکە لەسەرەوەی ئاوایەکە بو، ماڵی مامۆستاش لەخوارەوەی ئاوایی بو، لە ڕاستیدا هاتوچو بۆ مامۆستا زۆر ناخۆش بو، مامۆستا ناوی مامۆستا مەلا (نجم الدين حكمت) بو، مامۆستایەکی زۆر لەسەرخۆ بو، پیاوێکی زانا بو، حوجرەکەش لەنزیک مزگەوت بو.
لای موستەعیدێک دەستم کرد بەخوێندنی #أنموذج، زۆری نەخایاند برادەریەکەمان تێک چو، سوختەکان زۆر بون، موستەعیدەکان 2کەس بون، لەبەر دوری ماڵی مامۆستا بەشێک لەنوێژە جەماعەتەکان فەقێکان ئەنجامیان دەدا، وا ڕێکەوت چونکە کەمێک دەنگم خۆش بو بانگەکانم دەگوت، ئەمجارە جەماعەتەکانیان بەمن سپارد، زۆر بەڕێک وپێکی کارەکەم ئەنجام دەدا، تەنانەت جار بەجارێک مامۆستا لوتفی دەنواندو هەواڵ پرسی دەکردم.
▪️ ماوەیەکی کەم وەزعەکە بەم شێوەیە بەرەو پێش چو، تائەوەکو ئەوەی ڕۆژێک جەنابی موستەعید لێمان بەداری نەعنلەت هەڵگەراو، خوا لەخێری دەرنەکا، دادکارەیەکی زۆر باشی کردین وبەو پەڕی بێ لوتفی فەرموی: سەگی سەگباب.! دەبێ لێرە بڕۆی.
موستەعیدەکەی دیکە خوا هەڵناگرێ، زۆری هەوڵدا، بەڵام سودی نەبو، کەل وپەل وکتێبەکانم پێچاوەو، لەسوختەکان ماڵ ئاواییم کردو هاتمە هەیوانی حوجرە، لەوکاتە مامۆستا تەشریفی هات بۆ حوجرە، کەچاوی بە سەروسەکوتم کەوت، بەنیگەرانیەوە لێی پرسیم: خێر.! ئەوە چیدەکەی، وەڵڵا منیش دڵم پڕ بو، وەک حەسەن زیرەک دەستم لەبن گوێی خۆم ناو، لێم دا لەبانگی گریان، مامۆستا فەرموی: ئەوەچی بووە؟
ئەمنیش حاڵ ومەسەلەکەم بۆ گێرایەوە، خواهەڵناگرێ زۆری لێ توڕەبو، خڕاپی پێکرد، پاشان ڕوی لەمن کردو فەرموی: بەخوا ناڕۆی؟
عەرزم کرد: بەخوا ڕۆیشتوم ودەڕۆم، لەمن سۆێندو لەمامۆستا سوێند، تائەوەی لێم توڕەبو، فەرموی: ئەوە بە مەلا..( موستەعیدەکەی دەرسم لا دەخوێند) گوتوە: دەرسەکانت جوان پێ بڵێ، وحورمەتت بگرێ، لێمدا لەسوێندو قوڕئان، کەیەک کەلیمەی لا ناخوێنم، خۆت کەدەرسم پێ دەڵێی ناڕۆم، خوا کردی چونکە مامۆستا دەیزانی جەماعەتەکانی بۆدەکەم، فەرموی: بەخوا زۆر نەگبەتی، زۆر باشە بۆخۆم پێت دەڵێم، ئێستاش لەبیرمە یەکەم دەرسم لەخزمەت مامۆستا ئەو شوێنە بو کە (أنموذج) دەفەرموێ: (قال: واسم الجنس)، خوا کردی لەدەست موستەعیدان نەجاتم بو، لە #سوختە یی ڕا وەک شتێک بوم بە #سوختەعید، سوپاس بۆخوا.
▪️ ماوەیەک بەوجۆرە ژیانمان بەڕێ کرد، لە #واوان کەسێکی لێ بو، وابزانم مەلایەتی تەواو کردبو، بەداخەوە ناوەکەیم لەبیرم نەماوە، زۆری ئامۆژگاری دەکردم، هەروەها کاک #ڕەسوڵ ناوێکی لێ بو، نابینا بو، کەسێکی زۆر قسەخۆش بو، دوکانی هەبو، ئای چیم دەکرد بە #پیپسی خواردنەوە، ئێمە پێمان دەگوت: #نۆشابە، هەرچی پوڵێک دەیاندامێ، خەرجی کەیک و نۆشابەم دەکرد، ئێستاش حەزم لێ یەتی.
هەروەها برادەرێکی لێ بو بەنێوی (محمود) خەڵکی ئەوێ بو، فەقێ بو زۆرم خۆش دەویست، کوڕێکی زۆر تایبەت بو، شێرەکوڕ بو، لەوێ و لە گوندی #نێوچوان پێکەوە بوین، زۆر بەی فەقێکان پیتی حێیان دەکرد بەعەین، پێیان دەگوت: مەعمود، کۆتا جار مەعمودی برادەرم لەواون چاو پێکەوت بۆ چەند خولەکێک، هەزار جار یادی بەخێر.
ئەگەر هەرکەسێک دەیناسێ توخوا ئەم پۆستەی بۆ بنێرن.
▪️ ئێواران جار بەجار دەڕۆیشتین بۆ سەر چەم، بۆ مەلە کردن، خۆزگە بەخۆزگەی ئیمانداران هەر ئەوکاتە بمردمایە، نەکەوتمایە ئەم سەردەمە ناخۆش ونگریسە، ئەو ڕۆژانە هەرجار یادیان بەخێر.
✍️ محمد أديبي
3 199
ڕاتبەی فەقێ
▪️ ڕاتبەی فەقێیان، ڕەحمەتی خواتان لێ بێت.
نانی فەقێیان ڕەحمەتی خواتان لێ بێت.
ئەوەی لەساڵانی ڕابردودا فەقێ یەتی کردبێت، ئەو حاڵ ووەزعەی ئەوکاتەی دێتەوە بیر.
ساڵی 1363 هەتاوی بو، بەرابەربەساڵی: 1984، ئەوساڵە مانگی ڕەمەزان لەکۆتایی بەهاردابو، سەرەتای فەقێیەتیم بو، لەگوندی #بەردەڕەش لەناوچەی #بانە، دەرسم دەخوێند، بڕیاردرا فەقێکان هەمویان تا 15 ڕەمەزان لەحوجرە بمێننەوە، کاروباری حوجرە بەشێوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەچو.
▪️ ڕۆژێک لەوڕۆژانەی ڕەمەزان، چۆم بۆ پێخۆرونانی ئێوارە، ئەوڕۆژە ڕۆیشتم بۆ ئەوگەڕەکەی کەدەکەوێتە ڕێگای گوندی #سوتو، تەمەنم زۆر کەم بو، ڕۆژوی ڕەمەزان ووشکی کردبوم، هێزم تێدا نەمابو، نان وپێخۆرم بۆ بەربانگ کۆ کردەوە، ویستم بگەڕێمەوە بۆ حوجرە، لە ناکاو قاچم لە پلەبەردێک هەڵەنگوت وزۆر بەخراپی کەوتم، سینی بەلایەک دا ڕۆیشت، قاپ وقاچاغ ونان هەریەکەی بەلایەکی کەدا پڕژو بڵاو بون، لەگەڵ ئەوەش دا ئەژنوم بریندار بو، لەترسی موستەعیدەکان ئەگەر بە بێ نان وپێخۆر بچومایەوەبۆحوجرە، زۆر بەباشی دادکاریان دەکردم، لەو لاشەوە لەبەر ئێشی ئەژنوم و پێش بەربانگ بو، بەوڕۆژەدرێژانەی بەهار هێزم تێدا نەبو هەستمەوە، خۆ ئەگەر هەڵبستامایەوە هیچم بۆ کۆ نەدەبۆوە، بەو وەزعەشڕەوە لێم دا لەبانگی گریان، ئێستاش کەبیرم دەکەوێتەوە گریانم بۆ حاڵی خۆم دێت.
من واخەریکە گریانم، فرمێسک وەک بارانی بەهار بەچاوم دا دەهاتنە خوارێ، بێ خەبەر لەوەی ژنێک لە سەرەوە چاوی لێمە، بۆخاتری هەمو پیتەکانی قوڕئانی عەزیم، جێگای بەهەشتی بەرینی خوا بێت، وام لەبیرە لەسەر بانیژەی ماڵەکەیان بو، هاتە خوارێ، هەڵی هەستاندمەوە، ماچی کردم، گوتی: ئەوە بۆ دەگرێ بەقوربانت بم، ئێستا دایکی خۆت بۆت ڕێک وپێک دەکات، ئێتر ئەوەندەی دیکە دڵم بەخۆم سوتاو، ئەمجارەیان دەنگم لێهەڵێنا زۆر بەعەجایەبی دەگریام، ئەو ژنەخواناسە، دەستی گرتم، سینی یەکەی هەڵگرت، بردمی بۆ سەر بانیژەکەیان، ئاوی هێنا ودەمو چاوی بۆ شتم، هەرچی گیانێک خوا بەمنی دابو تەپ وتۆز بو، زۆر بەجوانی تەپ وتۆزەکەی لێتکاندم، ئامۆژگاری کردم وگوتی: کەچویتەوە بۆ حوجرە، مەڵێ کەوتوم، هەستا ڕۆیشت 2 دەستە نانی زۆر جوانی بۆ هێنام، هەر بەزویی قاپەکانی بۆ شتم، وا منیش هەر لەبەر خۆمەوە نوزەنوزی گریانم دەهات، پاشان خوای لێ ڕازی بێت یەک مەنجەڵی چێشت بۆ هێنام، کە چێشتێکی زۆر خۆش بو، گوتی: دەبڕۆ باوکەکەم، کە چاوم بەونان و پێخۆرو وەزعەکەوت، گریان بەری دام، تا نزیک حوجرە دەستی گرتم، کاتێک چومەوە بۆ حوجرە، فەقێ چێشتی وایان نەدی بو، دەیانگوت: واباشە فەقێ محەممەد بچێ بۆ ناون وپێخۆر کۆکردنەوە، بێخەبەر لەوەی کاکە فەقێ محەممەد چی بەسەر هاتووە.
▪️ زۆر جاران لەبەر سەختی ژیان ویستومە دەست لە مەلایەتی هەڵبگرم، هەموجارێک ئەو دیمەنە هاتۆتەوە بەرچاوم، کەژنێکی خواناس نان وپێخۆری پێداوم لەبەرخوا پێیداوم، بۆوەی خزمەتی خەڵکی خۆمی پێبکەم، ئەگەربیزانی بایە مەلایەتی ناکەم، گوێی نەدەدامێ.
ئەم کوردەواری یە پڕپڕە لەشێرەژن وکەڵە پیاو.
✍️ محمد أديبي
3 199
بۆ ئاگاداری ئێوەی بەڕێز..
▪️ بەڕێزان وێڕای سڵاوو ڕێز بۆ ئێوەی خۆشەویست، پێتان ڕادەگەیێنم:
پشتیوان بەخوا دوای مانگی پێرۆزی ڕەمەزان دێمەوە خزمەتتان، لە دوعای خێری خۆتان بێبەشمان مەکەن.
✍️ محمد أديبي
@adibi333
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
