ru
Feedback
وحدوي

وحدوي

Открыть в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Больше
738
Подписчики
-124 часа
Нет данных7 дней
-230 дней
Архив постов
روانگەی شێخی گەورەم "رینی جینۆ" لەسەر پەیوەندی هاوڕێیەتی و هاوسەرگیری وایە کە ماناتر دەبێت کاتێک لەسەر ئەساسی بنەمای هاوبەشەکان بێت بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندیان بە توراسی ئەو ئومەتەوە یانی کەسەکەوە هەیە!، وە هاوبەشی لە بەدواداچوونی فکری ئەو کەسە!، واتە بەو مانایەی کاریگەری ئەوان لە ژێر یەک فکرە!، هەروەها لە تێگەیشتنی ڕوحیش!.. لێرەدا مانای ئەوە نادات یەکسەر هەردوو برادەرەکە یان دوو کەسەکە وەک یەک هاوبەش بن لە هەموو شتێکدا!!، مەبەست لە هاوبەشی ئەسڵەن و روانگەی بینینەکەیە!، زۆر شتێکی ئاسایە گەر کەسێکیان هیچ روانگەیەکی نەبیت و ئەو بکەوێتە ژێر کاریگەری روانگەی فکریکەوە و هاوبەشی بکات!، جا برادەر بیت یان هاوسەر!.. شێخی گەورەش رەخنەی لە مۆدێرنە دەگرت لەسەر ئەوەی کە زۆربەی پەیوەندیەکانی ئێستاکە و فەهمی مۆدێرنەتی ئەوەیە کە جەخت یان ئەساسەن لەسەر رووکەش دامەزراوە نەک پەیوەندیکی قوڵی ڕوحی و هاوبەشی فکر و کاریگەری فکرەکان!. بۆیەش لە نوسینی خۆمدا باسی ئەوەم کرد کە پەیوەندی ئێستاکە رووکەشین لەسەر ئەساسی ماددە و تەمەن و بەرژوەندیەکانن!!.. نەک ئەو ئەساسەی کە پێویستە لەسەری بن!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام : https://t.me/Turase

"René Guénon perspective" Friendships or marriages would be more meaningful if based on shared values, especially those tied to traditional wisdom, intellectual pursuit, or spiritual understanding. Often critiqued modern relationships and society for emphasizing superficial qualities rather than deeper, transcendent connections.

بەشێک لەو کێشەیەی کە هەیە لە پەیوەندی نێوان تاکەکان ج برادەرایەتی بێت یان زەواج، یان خۆشەویستی ئەساسەکەی کە یەکیان گرتووە فەهمێکە لەسەر نزیکی تەمەن یان بەرژوەندی ماددی!.. کەمترین پەیوەندی لەم جیهانەی ئیستاکە لەسەر ئەساسی هاوفکری و نزیک بوونی ڕوح بە مانایەکی تر لەسەر ئەساسی گونجاندن نیە!... ئەمەش بە تەنها کیشەیەکی بچوک نیە لە راستیدا!، چونکە کاتێک کەسێک لە ١٦ یان ١٧ بەم شێوازە بیر بکاتەوە، هەرگیز ئارەزووی تێکەڵاوی لە خۆی گەورەتری نیە! وەک ٢٣ یان ٢٥ یان ٣٠!.. چونکە ئەساس لای ئەو تەمەنەکەیە! لە کاتێکدا ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەم کەسە لەم جیهان بینین و بیرکردنەوەی سەرەوی خۆی زۆر دوور بێت بەڵکو گەورە دەبێت لەگەڵ هاو بازنە و تەمەنەکەی خۆی!.. کە ئەمەش گەشەسەندنی ڕوح و فکر زۆر تەسک و هێواش دەکاتەوە!... لە هەمان کاتیشدا ئەو هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە و ناتوانێت وێنەی ئەوە بکات رەنگە بەختەوەر بێت و باشتر بی بۆی کە لەگەڵ ٣٠ ساڵێکدا بی!.. واتە گونجانەکە دوبارە ئەساس نیە لای بەڵکو تەنیا نزیکی تەمەنەکەیە!!.. هەبوونی ئەم ئەقڵیەتیە باوە لەناو تاکی ئێستاکە، هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە ئەم تاکە دەرفەتی گەورە بوون و تێگەیشتنی نەبێت لەسەرو خۆی و هەر بە بچوکی بمێنێتەوە!!، یان بۆ مەسەلەی خۆشەویستی و زەواجیش هەمیشە لە بازنەیەکی تەسک و کێشەی دەروونیدا مەلە دەکات!. ئەم ئەقڵیەتی کە ماددە و نزیکی تەمەن بە ئەساس و گرینگی دانراوە لەناویدا، جگە لە شتێکی قۆر و بێ بنەما و هیچ زیاتر نیە ...! #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

القراءة الكثيرة دون منهجية ترتب وتضبط ما تقرأه لا تزيدك إلا ضياعا. ولهذا كان العلماء يخافون على من يعتمد على قراءته فقط، يخافون أن تكون بلا منهج.

القراءة الكثيرة دون منهجية ترتب وتضبط ما تقرأه لا تزيدك إلا ضياعا. ولهذا كان العلماء يخافون على من يعتمد على قراءته فقط، يخافون أن تكون بلا منهج.

ژیاننامەی سوڵتانی ژینم

ژیاننامەی جەنابی شێخ حسێن شێخ کاکە حەمەی کەسنەزان / خوێندنەوەی ک.بیلال کەیوانی

زۆر شت هەیە ئەمەوێ بڵێم! کە لە ناوەوەم قەتیس بووە و پێویستە لەو قورگم بێتە دەرەوە!! بەڵام هەر بە تەواوی مانای وشەکە تاقەتم نی
زۆر شت هەیە ئەمەوێ بڵێم! کە لە ناوەوەم قەتیس بووە و پێویستە لەو قورگم بێتە دەرەوە!! بەڵام هەر بە تەواوی مانای وشەکە تاقەتم نیە و هەست بە هیلاکی زۆر دەکەم.. تفووو لەم سەردەمە جاهیلیە و سەخیفە کە کێ گەورە ئەکەن و ئەیهێنە سەر شاشەکان.. دوبارە تفوو .. تفووەکی تریش لە پێشکەشکارەکە تفووو #ئیدراک

لە روانگەی حەزرەتی شێخ "رینی جینو" ئیمامی عالەم حەزرەتی ئیمامی عەلی رەزای خوای لەسەر بێت کەسایەتەکی بە تەنیا میژووی نەبووە و بە کەسایەتیکی مێژووی سەیری نەکردووە!. بەڵکو لە روانگەی شێخ "رینی جینو" حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) هەڵگری ڕەمزی راستیە باڵاکان و ڕۆحیەکان بووە!. تەنانەت شێخ "رینی جینو" حەزرەتی ئیمامی عالەمی بە تەجەلا یان گەر سادەی بکەمەوە بەرجەستەکردنی حیکمەت و زانستی ڕوحی ئەزانی!، لای ئەو وایە کە حەزرەتی ئیمامی عالەم دەروازەیەکە بۆ ڕاستیە باڵاکان و مەبەستە قوڵەکان!. هەروەها لای ئەو وایە کە ئیمامی عالەم گوێزەرەوەی زانیاریە قوڵ و گرینگەکان و نیازی خودی بێغەمبەرە (ﷺ)!. لای ئەویش ئیمامی عالەم کەسایەتیەکە بۆ رێبەری ڕوحی و کە لە هەموو کات و ساتێکدا ئەتوانیت حیکمەت بدۆزیتەوە و بەدی بکەیت، وە هەڵگری راستیە قوڵە میتافیزیکیەکانە!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

"René Guénon's perspective on Imam Ali" when he did reference figures like Imam Ali, he often focused on their symbolic and s
"René Guénon's perspective on Imam Ali" when he did reference figures like Imam Ali, he often focused on their symbolic and spiritual significance rather than their historical role!. In particular, Guénon regarded Imam Ali, the cousin and son-in-law of the Prophet Muhammad, as an embodiment of spiritual wisdom and knowledge!. Imam Ali is revered in Islamic mysticism and Sufism as the "gate" to deeper esoteric truths, and Guénon held him in high regard as a figure of supreme knowledge and understanding within Islam!. Guénon often referenced the view in Islamic thought that Ali held a profound, esoteric knowledge passed down from the Prophet!, which served as a foundation for mystical traditions like Sufism. While Guénon didn’t write extensively about Imam Ali, his references align with broader Islamic esoteric teachings that regard Ali as a model of inner knowledge and a spiritual guide for those seeking deeper metaphysical truths!. This understanding also reflects Guénon’s interest in the unity of traditional wisdom across different religions, which he felt could be found in figures like Ali, who symbolize an inner continuity of wisdom across time and cultures!. #ئیدراک #توراس Telegram: https://t.me/Turase

بەرهەڵستی و دژایەتیش ڕوحێکی پێویستە! ئیتر کە ڕوح کەوتە هیلاکەت و نەقس، لە هەموو شتێک دەکەوێت! #ئیدراک

قوربان، ئەمن توشی زوڵمەت بوومە!، موحتاجی نوورم!
قوربان، ئەمن توشی زوڵمەت بوومە!، موحتاجی نوورم!

"رەخنەی شێخی گەورە (René Guénon) لەسەر چەمکی ناسیۆنالیست" سەرەتا دەبێت ئەوە روون بێت لای شێخی "ريني جينو" چەمکی ناسیۆنالیست،
"رەخنەی شێخی گەورە (René Guénon) لەسەر چەمکی ناسیۆنالیست" سەرەتا دەبێت ئەوە روون بێت لای شێخی "ريني جينو" چەمکی ناسیۆنالیست، چەمکێکی تەواو مۆدێرنیتە و لادانێکە لە بەهای توراسیەت و مەعنەویەکان!، چونکە لای ئێمەی توراسی و وەک شێخیش پێمان وایە دەبێت کۆمەڵگا ڕێنمایی بکرێت لەسەر ئەساسی بنەمایی توراسیەت!. -یەکەم: ناسیۆنالیست چەمکێکی مۆدێرنیتە و بنیاتێکی تەواو دەستکردی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە جیهانی مۆدێرندا سەرهەڵدادات!، خودی ئەم بنەمایەش لەسەر جیهانبینی ماتریالیستیە، کە تێکچوونی بەهاکانە و بنەماکانی سروشتە!. -دووەم: ناسیۆنالیست جەخت لەسەر پارچە بوون و دابەشکردن دەکاتەوە!، کە هاندەرێکی تەواو بەهێزە بۆ جیا کردنەوەی بەرژەوەندی گروپێک لەسەر گروپێکی تر یان لێدان لە بەرژەوەندی ئەوەی تر لە پێناو خودی خۆی!. کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری لاوازی نەزمەی کۆمەڵایەتی و لاواز بوونی بەهای توراسیەت و لێدان لە نەریەت و مەعنەویەت و لاوازکردنی مەعنەویەت!. ئەمەش گەشەسەندنێکی دابەشکارانەیە و لەسەر بنەمای یەکێتی و بنەما گشتگیرەکان نیە!. چونکە کۆمەڵگای توراسیەت لەسەر راستیە گشتگیرەکان جیا دەکرێن نەک سنوور و ئارەزووی نەتەوەی!. -سێهەم: ناسیۆنالیست دەبێتە هۆکاری لەدەستدان و نەمانی یەکگرتنی ڕوحی!، لە جێگای ئەوەی کۆمەڵێکی زۆر ئاراستە بکرێن لەسەر بنەمای ڕوح، خودا، بنەما هاوبەشەکان!، بەڵکو بچوک دەبێتەوە لەسەر کەمینەیەک لەسەر نەتەوە و کەلتورێکی دیاریکراو!، فکری نەتەوەیەتی زاڵ دەکات بەسەر فکری یەکێتی!. -چوارەم: ناسیۆنالیست لە بنەڕەتدا عەلمانیەت و ماتریالیزمە!، لە جێگای ئەوەی جەختی تەواو لەسەر راستیە ڕوحیەکان بکاتەوە بەڵکو جەخت لەسەر دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و کەلتوری دەکاتەوە!. چونکە لای توراسیەت دەبێت مرۆڤ بەرز بێتەوە بەسەر ماددە و دەسەڵاتی ماددی بۆ گەشەسەندنی ڕوح و ناوەوەی!. -پێنجەم: هەڵبەتەن لای شێخ "ريني جينو" ناسیۆنالیست لەلایان کۆمەڵێکی نوخبەی سیاسی بەکارهێنراوە بۆ دەستکاریکردنی دانیشتووان!، هەروەها بانگەواز بۆ نیشتمانپەروەری و خزمەتی سیاسی دەکاتەوە و لەگەڵ ئامانجە سیاسیەکان!. کە ئەمەش مرۆڤ لە بەها ڕوحەکان باڵاکان دوور دەخاتەوە بۆ بەرژوەندی و دڵسۆزی دەوڵەتێک!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

"رەخنەی شێخی گەورە (René Guénon) لەسەر چەمکی ناسیۆنالیست" سەرەتا دەبێت ئەوە روون بێت لای شێخی "ريني جينو" چەمکی ناسیۆنالیست،
"رەخنەی شێخی گەورە (René Guénon) لەسەر چەمکی ناسیۆنالیست" سەرەتا دەبێت ئەوە روون بێت لای شێخی "ريني جينو" چەمکی ناسیۆنالیست، چەمکێکی تەواو مۆدێرنیتە و لادانێکە لە بەهای توراسیەت و مەعنەویەکان!، چونکە لای ئێمەی توراسی و وەک شێخیش پێمان وایە دەبێت کۆمەڵگا ڕێنمایی بکرێت لەسەر ئەساسی بنەمایی توراسیەت!. -یەکەم: ناسیۆنالیست چەمکێکی مۆدێرنیتە و بنیاتێکی تەواو دەستکردی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە جیهانی مۆدێرندا سەرهەڵدادات!، خودی ئەم بنەمایەش لەسەر جیهانبینی ماتریالیستیە، کە تێکچوونی بەهاکانە و بنەماکانی سروشتە!. -دووەم: ناسیۆنالیست جەخت لەسەر پارچە بوون و دابەشکردن دەکاتەوە!، کە هاندەرێکی تەواو بەهێزە بۆ جیا کردنەوەی بەرژەوەندی گروپێک لەسەر گروپێکی تر یان لێدان لە بەرژەوەندی ئەوەی تر لە پێناو خودی خۆی!. کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری لاوازی نەزمەی کۆمەڵایەتی و لاواز بوونی بەهای توراسیەت و لێدان لە نەریەت و مەعنەویەت و لاوازکردنی مەعنەویەت!. ئەمەش گەشەسەندنێکی دابەشکارانەیە و لەسەر بنەمای یەکێتی و بنەما گشتگیرەکان نیە!. چونکە کۆمەڵگای توراسیەت لەسەر راستیە گشتگیرەکان جیا دەکرێن نەک سنوور و ئارەزووی نەتەوەی!. -سێهەم: ناسیۆنالیست دەبێتە هۆکاری لەدەستدان و نەمانی یەکگرتنی ڕوحی!، لە جێگای ئەوەی کۆمەڵێکی زۆر ئاراستە بکرێن لەسەر بنەمای ڕوح، خودا، بنەما هاوبەشەکان!، بەڵکو بچوک دەبێتەوە لەسەر کەمینەیەک لەسەر نەتەوە و کەلتورێکی دیاریکراو!، فکری نەتەوەیەتی زاڵ دەکات بەسەر فکری یەکێتی!. -چوارەم: ناسیۆنالیست لە بنەڕەتدا عەلمانیەت و ماتریالیزمە!، لە جێگای ئەوەی جەختی تەواو لەسەر راستیە ڕوحیەکان بکاتەوە بەڵکو جەخت لەسەر دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و کەلتوری دەکاتەوە!. چونکە لای توراسیەت دەبێت مرۆڤ بەرز بێتەوە بەسەر ماددە و دەسەڵاتی ماددی بۆ گەشەسەندنی ڕوح و ناوەوەی!. -پێنجەم: هەڵبەتەن لای شێخ "ريني جينو" ناسیۆنالیست لەلایان کۆمەڵێکی نوخبەی سیاسی بەکارهێنراوە بۆ دەستکاریکردنی دانیشتووان!، هەروەها بانگەواز بۆ نیشتمانپەروەری و خزمەتی سیاسی دەکاتەوە و لەگەڵ ئامانجە سیاسیەکان!. کە ئەمەش مرۆڤ لە بەها ڕوحەکان باڵاکان دوور دەخاتەوە بۆ بەرژوەندی و دڵسۆزی دەوڵەتێک!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

گەر ئارامی دڵتان ئەوێ!، دونیا تەڵاق بدەن و مەجنونی لەیلا بن، وەک عەبدیش تەسلیمی بن!!
گەر ئارامی دڵتان ئەوێ!، دونیا تەڵاق بدەن و مەجنونی لەیلا بن، وەک عەبدیش تەسلیمی بن!!

ئەمشەو حەزرەتی -مەحوی- وەها هاتە گۆ : گەر ئاگری مەحەببەتی شک بەم لە دۆزەخا!، ئەو دۆزەخە بەهەشتمە، جەننەت دەکەم حەرام!!

قَالَ رَسُولُ الله (ﷺ) : إنه لا يُحبُّكَ إلا المؤمنُ، و لا يُبغِضُك إلا منافقٌ...! حەزرەتی رەسول اللە (ﷺ) ئەفەرموێت: هیچ کەسێ
قَالَ رَسُولُ الله (ﷺ) : إنه لا يُحبُّكَ إلا المؤمنُ، و لا يُبغِضُك إلا منافقٌ...! حەزرەتی رەسول اللە (ﷺ) ئەفەرموێت: هیچ کەسێک عەلی خۆش ناوێت ئیلا ئیماندار نەبێت!، هیچ کەسێکیش رقی لێ نیە ئیلا منافق نەبێت!. #توراس #ئەهلی_سوننە #ئەهلی_حەق #عەقیدە تیلیگرام: https://t.me/Turase

-"ناسیۆنالیست" ئەم چەمکەیە کە بە تەواوەتی دژایەتی بنەمای ئیسلام و توراسیەت دەکات!- بە نزیکی لە ساڵانی (1936–1939) ئەم چەمکە لە دایک دەبێت لە چوارچێوەی بنەمایەکی مۆدێرنە، هەڵبەتن ئەو کاتەی لە ساڵی (1931) سیستەمی پادشایەتی کۆتای پێ دەهێنن کە سیستەمێکە تەواو لەسەر بنەمایەکی توراسی!. واتە خودی چەمکی ناسیۆنالیزم بە تەواوەتی چەمکێکی مۆدێرنەیە و لەسەر بنەمای مۆدێرنە!. خودی هەبوونی ئەم بنەمایە بەسە بۆ ئەوەی کە شایەنی ئەوە بێت دژایەتی بکرێ!. چونکە چەمکێکی کە لە دایک بووە لەسەر ئەم ئەساسە!، خودی ئەساسەکەش باطلە!.. چونکە بنەمای مۆدێرنە هیچ مەرکەزیەتێکی نیە و خاوەن هیچ خاڵێک نیە بۆ گەرانەوە!، ئەم بنەمایەش خاوەن هیچ پەیوەندیەک با روون تر بلێن قبوڵی ئاراستەکردنی کۆمەڵگا ناکات لەسەر ئەساسی میتافیزکی!. بۆیەش زۆربەی ئەوانەی ئێستا لەناو کورد کە دژایەتی ئیسلام دەکەن و مولحیدین هەڵگری فکری ناسیۆنالیستن و بە شێوازێکی توند بەرگری لەو فکرەیە دەکەن!، زۆرێکیانیش لەسەر ئەم ئەساسە لەگەڵ پەکەکەی تیرۆریستانی هاوبیر و فکرن!. کۆمەڵێکی تریش هەن بانگەشەی ئیسلامیەتی بەو مانایەی دەکەن کە ئیمە موسڵمانێکی ناسیۆنالیستی کوردن!، کە ئەمە لە ڕاستیدا دژ بەیەکێکی تەواو روونە!، چونکە دین هەمووی توراسیە و قبوڵی مۆدێرنە ناکەن، وە ئیسلام و بنەمای ئیسلام توراسیەت و سیستەمی توراسیەت وەک خەلیفایەتی بۆیە دژ بەیەکە لەگەڵ چەمکی ناسیۆنالیست، دوو شتی دژ بەیەکن لەسەر ئەساس!. سەرەڕای ئەوەی ناسیۆنالیست ئاراستە دەکرێت لەسەر ئەساسی دەنگی خەڵک و سیاسەت دەکرێی لەسەر ئەم ئەساسە نەک لەسەر ئەساسێک دینی بەو مانایەی کە خەلیفە لەسەر ئەساسی دینی دیاری بکرێت!!.. بۆیە ئیسلامیەت و ناسیۆنالیست دوو شتی زۆر دژ بەیەکن و هەرگیز کۆ نابنەوە!.. ئەوانەی بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە خەلیفە نەماوە و ئێستا مەفهمی ناسیۆنالیستیە، بۆیە هەوڵدەدەن لەسەر ئەم ئەساسە وەک کوردێکی ئیسلامی هەوڵی دروست کردنی دەوڵەتێکی کوردی بدەن و ناوی بنێن کوردستان!. ئێمەش ئەڵێن خودی ئەو بنەمایەی تۆ ئەتەوێت وڵاتی پێ دروست بکەیت دژی دین و توراسیەتی ئێمەیە!، گەر بتەوێت واقیع بگۆرین دەبێت هەوڵدەن لە رگەوە کێشەکە چارەسەر بکەین نەک تەسلیمی مۆدێرنە و چەمکی ناسیۆنالیست بین!، ئەوەی لازمە بکرێت هەوڵدانە بۆ گەرانەوەی توراسی ئیسلامی و زیندوو کردنەوە مەفهمی خەلیفە و یەکگرتنی وڵاتان لە ژێر حوکمرانی یەک ئەمیردا...! بابەتێکی تریش کە هەیە ئەویش کوردایەتیە!، زۆرێک لەوانە دژایەتی تەواوی تورک و فارس و عەرەب دەکەن بە گەمژانە و ئەوان بە هۆکاری دواخستنی کورد و هۆکاری ئەوە دەبینن کە سەربەخۆ نین!، بەڵام لە ڕاستیدا هەرگیز ئەوان بە ئینسافەوە سەیری رووداوەکانیان نەکردووە!!.. چونکە نەتەوەی کورد نەتەوەیەکە زیاتر بوونیەتی لەگەڵ یاخیبووندایە نەک جێگر بوون بۆیە لە تەواوی مێژووی کوردا زۆربەی هەر زۆری خیانەت و دژایەتیەکان لەناوەوەی خۆیدا بووە و خۆی خودی کورد خۆی خواردووە و زوڵم و خیانەتی لە کوردێکی تر کردووە!. بۆیە ئەسڵەن تاوانبارکردنی نەتەوەی تر لەسەر ئەم ئەساسە بێبنەمایە و ئەوپەری لاوازی و کەریەتیە!. بابەتی ئەوەشی کە گوایە وەک تورک و فارس دژایەتی کورد دەکەن لەسەر ئەم ئەساسە!، سەرەتا ئەوە قسەیەکی قۆرە بەڵام جەدەلەن ئەگەر قبوڵی بکەین!، ئەڵێم ئەوان ئەساسی ناسیۆنالیست بەکار دەهێنن باطڵە! هەم هی تۆ و هەم ئەوان! گەر حەقت دەوێت و پێت وایە دین لەسەرو هەموو شتێکەوە کەواتە دەبێت توراسی بێت و هەوڵدەی بە تەواوەتی لە چەمکی ناسیۆنالیست بدرێت! کەواتە ئەوانیش ئەو دژایەتیە ناکەن کە تۆ بانگەشەی بۆ دەکەیت کەواشیش وانیە!. زۆربەی ئەوانەش کە هەڵگری فکری ناسیۆنالیستن دژایەتی توراسی ئیسلامی دەکەن لەسەر ئەساسی ئەوەی کە هیچ بۆ کورد نەکراوە یان وڵاتمان پێنەدراوە یان خەلیفەکان کەسانی خراپ بوونە!.. یەکەم ئەسڵەن ئەوکاتە نەتەوایەتی وەک سەربەخۆیی نەبووە بەڵکو هەمووی کۆک بوون لەسەر سیستەمی ئیسلامی لەژێر حوکمی یەک کەسدا کەئەمەش حەقە!. دووەم وڵات پیدان و گرینگیدان بە کورد مەسەلەیەک نەبووە لەوکاتەدا بەرامبەر بە هیچ قەومێکی تر بەڵکو ئەسڵەن کورد قەومێک بووە زۆربەی کات یاخی بووە و دواتریش باجەکەی داوە!! بۆیەش ئێستاکە وا حاڵی جوانە!. سێهەم گەر باسی ئەوەش دەکەن خەلیفەکان وەک هی عوسمانیەکان خراپ بوونە! ئەوانە هەمووی قسەی قۆری و سەرچاوەی غەیری ئیسلامین!، گومان لەوەدانیە کە باشترین نەبوونە و پێرفێکت نەبوونە بەڵام خراپیش نەبوونە بەو شێوازەی کتێبەکان و سەرچاوەکانی نائیسلامی کە باسی لێوە دەکات!.. ئێمە بروا بە مێژوونوسانی ئیسلامی دەکەین و لەسەر ئەم ئەساسە نەک غەیرە ئیسلامی!. لە کۆتایدا، فەهمی ناسیۆنالیست مۆدێرنە، فەهمێکی تەواو سەخیفە و دژایەتی کردن و لێدان لێ واجبە لەسەر تاک بە تاكی هەموو موسڵمانانی تورک و عەرەب و کورد.هد هەم بە بەڵگەی ئەقڵی و هەم شەرعی چەمکێکی باطلە!. #ئیدراک #توراس https://t.me/Turase

گومانێکم نیە لەوەی لەناو ئەم هەموو بێمانایەدا چ لەناو کۆمەڵگادا و ناوەوەی تاکەکاندا هەیە!، هەبوونی مانا و دۆزینەوەی مانا لە ک
گومانێکم نیە لەوەی لەناو ئەم هەموو بێمانایەدا چ لەناو کۆمەڵگادا و ناوەوەی تاکەکاندا هەیە!، هەبوونی مانا و دۆزینەوەی مانا لە کەسێکدا بە تەواوەتی نامۆ دەبێت!. بە تەواوەتیش بێ گومانم لەوەی درک کردن بە خودی ماناداریەتی شتەکان و کامەش بێمانایە، تۆیەک یاخی دەکات لەو مەفهومەی کە پێچەوانەی نامۆیەتی!، ئیتر دەبێت هەڵگری ئەم نامۆیەتیە گەر ویستی لەسەری بێت یان نا هیچ لەو جەوهەری تۆدا ناگۆڕێت!.. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

لام وایە تاکە شتێک لەسەرو خۆشەویستیە ئەویش نەفس و قیمەتی ڕوح و کەسایەتی تۆیە!.. تەنیا شتێک کە شایەنی ئەوەیە خۆشەویستی بەخیتە
لام وایە تاکە شتێک لەسەرو خۆشەویستیە ئەویش نەفس و قیمەتی ڕوح و کەسایەتی تۆیە!.. تەنیا شتێک کە شایەنی ئەوەیە خۆشەویستی بەخیتە سەرو نەفس و کەسایەت و ڕوحت!، ئەویش خۆشەویستی واجب و پیاوانی تەریقەتە!!.. ئەو قسەیەش جۆرێک نیە لە عاتفیەت و سۆفیگەری یان دەروێشی! بەو مانایەی شتەکە جوان نیشان بدام! بەڵکو حەقیقەتێکە پێگەیشتووم! چوون بەراستی پیاو هەست بە نەقس و بچوکی خۆی دەکات کاتێک خۆشەویستی زۆر دەبەخشێتە کەسێک کە قیمەتی خۆشەویستی و ڕوحی نەزانێت یان هەمان شت وەرنەگرێتەوە!! بەڵام ئەمەی کە سەیرە، خۆشەویستی واجب و تەریقەت تا لوتکە بکەویتە جێگای فەرامۆشی و تەنهایی یان بەمانایەکی تر هیچ شتێکی لەبەرامبەردا وەرنەگریتەوە هەرگیز هەست بە نەقس ناکەیت!! بەڵکو تا دێت دڵ زیاتر هۆگری ئەو گۆشەیە تەسکە دەبیت و زیاتر دەیەوێت بەرەو ئەو خۆشەویستیە هەنگاو بنێت.. سەیریش لەوەدا ڕوح هەمیشە لە ئارامیدایە ئەگەرچی توشی خەم یان ئازاریش بی!! #ئیدراک