cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

بۆ هاوسەرەکان

بۆ خزمە ت ڪردنی دین و خێزان و هاوسەرانی موسوڵمان بە ڕێنمایی قورئان و سوننە ت ئێوەش هاوڪاربن لەبڵاوڪردنەوەی ئەم ڪەناڵە بەسوودە

Больше
Страна не указанаЯзык не указанРелигия и духовность59 655
Рекламные посты
1 302
Подписчики
Нет данных24 часа
+67 дней
-130 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

پرسیار/ ئایە دەستت بەر دەستی ئافرەت بکەوێت دەستنوێژ دەشکێت؟ وەڵام/ ئەوەی تەواو و ڕاستبێت بەهیچ شێوەیەك دەستنوێژ ناشکێنێت، مەگەر شتێك دەربچێت، وە بەڵگەش لەسەر ئەوە بە صەحیحی هاتووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ ماچی هەندێك لە خێزانەکانی کردووە و چووە بۆ مزگەوت وە دەستنوێژی نەگردووەتەوە. 📚 مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (٢٠١/١١).
Показать все...
7👍 1💯 1🏆 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
💎 ڕێزی ئافرەت بۆ مێردەکەی و بە گەورە تەماشاکردنی لەلای ئافرەتانی سەلەفی صالح: ئوم دەرداء فەرموویەتی: "گەورەم بۆی گێڕامەوە" مەبەست پێی مێردەکەی بوو ئەبو دەرداء (ڕەزای خوایان لێبێت). قاضی عیاض (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: دروستە ئافرەت بانگی مێردەکەی بکات بە "گەورەم" وە ئافرەت مێردەکەی بە گەورە تەماشا بکات و ڕێزی لێ بگرێت.
Показать все...
👏 3
Фото недоступноПоказать в Telegram
🏠 کاتێك دەچیتە ماڵەوە: یەکەم: زیکری خوا بکە. دووەم: سەلام بکە. سێ یەم: سیواك بکە. چوارەم: ڕوو خۆشی و زەردەخەنە.
Показать все...
👍 7
Фото недоступноПоказать в Telegram
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (اتَّقِ اللَّهَ حَيْثُ مَا كُنْتَ، وَأَتْبِعِ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا، وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ) . واتە: لە خوا بترسە لە هەر شوێنێ‌ بووی، وە لە دوای خراپە چاكە بكە خراپەكە دەسڕێتەوە، وە مامەڵە لەگەڵ خەڵكیدا بكە بە ڕەوشتی جوان.
Показать все...
3😢 2👏 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
🟣 ئافرەتان ڕێحانە و بۆن خۆشن: جارێك شاعیرێك تێپەڕدەبێت بە بەردەم هەندێك ئافرەت و پێیان سەرسام دەبێت، دەڵێت: إن النساء شياطين خُلقنّ لنا --- نعوذ بالله من شر الشياطين واتە: ئافرەتان لە شەیتانن بۆ ئێمە دروست کراون --- پەنا دەگرین بەخوا لە شەڕ و خراپەی شەیتان یەکێك لە ئافرەتەکان وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: إن النساء رياحين خُلقن لكم --- وكلكم يشتهي شمّ الرياحين واتە: ئافرەتان ڕێحانە و بۆن خۆشن دروستکراون بۆ ئێوە --- هەمووتان ئارەزووی بۆنی ڕێحانە دەکەن. 📚 أروع ما قاله النساء، لاپەڕە (٢٥٢).
Показать все...
👏 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
(١٨٧) ئەی مێردی بەڕێز کە کەمتەرخەمیت بەرامبەر خێزانت، یان مافەکانی پێشێل دەکەیت کچەکەی خۆت بێنە پێش چاو کە مێردەکەی بەو شێوەیە بێت لەگەڵی، ئایە ڕازیت بەو شێوەیە بێت لەگەڵی؟
Показать все...
3
Фото недоступноПоказать в Telegram
📍 ئەو پێنج شتە چییە پیاوان ناتوانن قەبوڵی بکەن و بەرگەی بگرن؟ ئەی ئافرەتی بەڕێز: پیاو دەتوانێت بەرگەی زۆر شت بگرێت و ئەو ژیانە بەڕێ بکات و ئارام بگرێت، بەڵام کاتێك ببینێت لەناو ژیانێکە وەکو دۆزەخ وایە لەبەر ئەم پێنج شتە کە ئەمە بە یەکدەنگی پیاوان -بەپێی زانیاری من و پرسیار کردنم- ١- پێنەدانی حەق و مافی سەرجێی، و گلەیی کردن و ڕازی نەبوونی ئافرەتەکە هەرکاتێك پیاو داوای حەقی خۆی بکات، وە خۆ ئامادەنەکردن بۆ ئەو مەبەستە. ٢- دەنگ بەرزکردنەوە و هاوارکردن بەسەری، کە ئەمە لای پیاوان یەکەم هۆکارە بۆ ئیهانە و بێڕێزی بەرامبەریان، بچڕانی هێڵی سوورە. ٣- لوتبەرزی و خۆبەگەورەزانین، و وەڵامدانەوەی پیاو کاتێك توڕە دەبێت و داوای لێبووردن نەکردن. ٤- نەبوونی خۆشەویستی و ڕەحم، و گرنگی پێنەدان، و زۆر ڕۆیشتن بۆ شوێنان و خۆشویستنی کەسانی تر بەسەر پیاوەکەی ئەگەر منداڵەکانیشی بێت. ٥- نەخۆشی عەقڵی و نەفسی و دەروونی بەردەوام، وەکو شێتی یان لەبیرچوونەوە یان نەخۆشی دەروونی کە ببێتە هۆی ئازاردان و شەڕانگێزی. .... گەورەترین هۆکار بۆ تەڵاق و فرەژنی ئەم پێنج هۆکارەیە، والله أعلم. 📚 الحياة الزوجية، لاپەڕە (٣٠-٣١).
Показать все...
👍 2 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
👏 1
💧 ئەگەر ژن یان پیاو صاڵح و چاك بن نیعمەتێکی گەورەیە: شێخ ڕەسلان (خوای گەورە بیپارێزێت) فەرموویەتی: ئەگەر ژن چاك بێت، ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە کە بە پیاو دەبەخشرێت، وە ئەگەر پیاویش صاڵح و چاك بێت، ئەوا نیعمەتێکی گەورەیە بە ژن دەبەخشرێت، خۆ ئەگەر هەردووکیان صاڵح و چاك بن، ئەوا ئاسوودەیی چاوەکانە.. الشيخ رسلان
Показать все...
6👍 2💔 1
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.