cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

تاپوی نووسراوە

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Больше
Иран45 074Язык не указанКатегория не указана
Рекламные посты
5 046
Подписчики
-324 часа
-67 дней
-1830 дней
Время активного постинга

Загрузка данных...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Анализ публикаций
ПостыПросмотры
Поделились
Динамика просмотров
01
✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #چوارێنەی_ژمارە ١٧٦ ـــــــــــــــــــــــــــ #کوردی چووکێک لە کەلاوەیەک لەبەر لابایێ دەیکۆڵی بە دندووکی، سەری پاشایێ پێم وا بوو دەڵێ: بمگرە گەر دەتوانی! بەو کەللەیە سوێند دەخۆم لە دەستت نایێ! #فارسی مرغی دیدم نشسته بر بارهٔ طوس در  پیش نهاده کله کیکاووس با کله همی گفت که افسوس افسوس کو بانگ جرسها و کجا ناله کوس ـــــــــــــــــــــــــــ چوارێنە: #خەییام وەرگێڕانی: #ھەژار #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
880Loading...
02
ساڵڕۆژی لەدایک بوونی دەنگێکی ئازادیخواز ، ئیمپڕاتۆری شیعر، شاعیری مەزنی گەلەکەمان، "شێـرکۆ بێکەس" پیرۆز بێت.🌹 🔶🔸شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە. 🔶🔸مامۆستا لەدایک بووی "2/5/1940زایینی" شاری سلێمانییە 📚خاوەنی پتر لە 30 کتێب شیعرە کە زۆریان وەرگێڕاونە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا. 🎀 @Sherko_bekas http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
1632Loading...
03
‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe 🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ" هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس* 🎻بە دەنگی: هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ خانێ! وەی خانێ! من ئێستا وەک مەراق ئامادە و چون هاوار لە سەر پێم! وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟! وەی خانێ! خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! وەی خانێ، وەی خانێ! وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ! وەی خانێ! سەرەتا بچمە ناو کام گەرووی زایەڵە و کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟! وەی خانێ! یەکەمجار سەر بکەم بە چیدا؟ بە تەمدا؟! بە خوێندا؟! بە گڵدا؟! بە کوێدا؟! وەی خانێ، وەی خانێ! لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و دەربەندی قیژەدا بوەستم؟! وەی خانێ! وەی خانێ! پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟! وەی خانێ، وەی خانێ! ڕاستەو ڕاست؟! بەرەو خوار بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟! چۆن بڕۆم؟ وەی خانێ، وەی خانێ! بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟! یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟! پێچاوپێچ؟! وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ! وەی خانێ! پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟! بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و کام سەحرای عەدەم و بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و کام جرجی خوار بەغدا بکەم و کام گومان بکەمە ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟! پێم بڵێن: پێم بڵێن: پێم بڵێن: وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ * ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره. #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
2236Loading...
04
#وتەی_ناوداران ئازادی بەو مانایە نییە کە مرۆڤ هەرچی پێی خۆش بوو بیکات، بەڵکو بەو مانایە دێت، مرۆڤ بۆ ئەو کارەی کە پێی خۆش نییە ناچار نەکرێت بە ئەنجامدانی. #ژان_ژاک_ڕۆسۆ 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
3214Loading...
05
نەبووە، نایبینے له شەو مەحرەمترێ تا ڕۆژی حەشر... پەرده پۆشه ، هەمدەمه ، هەمدەردی عوشاقانه شەو... "مەحوی" @tapuynusrawe🔸
33011Loading...
06
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان 🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە ☀️۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۳ی کوردی دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ ڕۆژی ڕەش کردم بە جارێ زوڵفی ئاڵۆزاوی تۆ ‎ ـــــ‎ #ئەحمەد_موختاری_جاف 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
3412Loading...
07
✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #چوارێنەی_ژمارە ١٧٥ ـــــــــــــــــــــــــــ #کوردی چم داوە لە کفر و چم داوە لە دین؟من ژیرم مەیخانە و مەیفرۆشە تەکیە و پیرم مارەت چییە؟ پرسیم لە جیھان، کەیفە گوتی ڕووخۆشی ھەواڵی تۆم و زویری، زویرم #فارسی می خوردن و شاد بودن آیین منست فارغ بودن ز کفر و دین دین منست گفتم به عروس دهر کابین تو چیست گفتا دل خرم تو کابین منست ـــــــــــــــــــــــــــ چوارێنە: #خەییام وەرگێڕانی: #ھەژار #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
4648Loading...
08
#وتەی_ناوداران ــــــــ تەنیا ئەو کتێبانە بخوێنەوە کە بێدارت دەکەنەوە، ئەو کتێبانەی دەتهەژێنن و بەستەڵەکی ناخت دەشكێنن..! ـــــــــــ #کافکا #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
5374Loading...
09
‌♨️ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸 #ئازادی #پۆل_ئێلوار #تاپوی_نووسراوە له‌سه‌ر ئه‌و چرایه‌ی داده‌گیرسێ له‌سه‌ر ئه‌و چرایه‌ی ده‌کوژێته‌وه ‌ له‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌کانم ناوی تۆ ده‌نووسم له‌سه‌ر ئه‌و میوه‌یه‌ی دوو له‌ت ده‌بێ له‌ناو ئاوێنه‌که‌مدا و له‌ناو ژووره‌که‌م ناوی تۆ ده‌نووسم من به‌ هێزی ته‌نیا یه‌ک وشه ‌ ژیان ده‌ست پێ ده‌که‌مه‌وه ‌ من له‌ دایک بووم بۆ ئه‌وه‌ی بتناسم و ناوت بێنم ئـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــازادی وێنە: #مەیدانی_ئازادی_سنە پەیکەرتاش: #هادی_زیائەدینی 💯 @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸
5280Loading...
10
ئەمن جاران لە دەست دوژمن دەناڵیم چەکی دوژمن دەھات ئێسکی دەھاڕیم بە دەستی کورد ئەوە پێم دەکرێ ئەوڕۆ ئەوەی دوێنێ لە دەستی دوژمنان دیم #هێدی #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
10Loading...
11
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان 🗓ئەمڕۆ چوارشەممە ☀️۱۲ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی ـــــــ ئێمە وەک درەختین جار هەیە دەخەوین دەخەوین وەک شوانی دوای شەوین بەڵام لە خەویشدا بەپێوەین، بەپێوەین، ناکەوین! ـــــــ #پەشێو 📚
5527Loading...
12
Media files
7141Loading...
13
هاوڕێیان سپاس بۆ ئەوانەی بەشداییان کرد: لێرە مانای وشەکان بەم شێوەی خوارەوە جێبەجێکرا: ڕێکەوت و کاژێر ڕێکخستنەکانی کارگە مێلۆدی بیرگە فۆرمەتی بیرگەی ناوەکی فۆرمەتی کارتیsd گواستنەوە بۆ کارتی Sd ئایا دڵنیان؟ درگای ١ درگای ٢ کامێرای چاودێری ئاسانبەر ڤیدیۆ زمان گەلەری ڕێکخستنەکان دەتانهەوێت ئەم فۆڵدەرە بسڕنەوە؟ ڕووناکی ڕەنگ تۆخی ڕەنگ دەتانهەوێت بچنەوە سەر ڕێکخستنەکانی کارخانە؟ جێبەجێ کرا پەیوەندی ناوەکی هێڵەکە سەرقاڵە لە دۆخی پەیوەندی پەیوەندیکردن پەیوەندییەکە پچڕا بە بێ پەیوەندی وتووێژ لە حاڵی وتووێژدا بێدەنگ دەنگدار
7272Loading...
14
هاوڕێیان پێشنیارتان بۆ ئەو وشە فارسییانە بە کوردی چیە؟ لە کامێنت بینووسن سپاس
9956Loading...
15
ساڵوەگەڕی کارەساتی #ئەنفال ساڵی ۱۹۸۸ حکوومەتی بەعس بە هەشت قۆناخ شاڵاوێکی ئەنفالکردنی خەڵکی باشووری کوردستانی ئەنجامدا و ۱۸۲ هەزار کەس بێسەر و شوێن کران و نزیکەی پێنج هەزار گوندیش خاپوور کران
1 7074Loading...
16
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #ئەنفال #قوبادی_جەلیزادە بەشی: #دووھەم لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە بستێک لە ئەشکەوتی حەرائەوە دوور گوێم لە شەققەی شاباڵەکانی جبریلە پۆل پۆل مەخلووقاتی عەجیب، بە لکە خورمای "اقرٲ"ەوە، دێنە دەر، دەستێکیان شمشێرو دەستێکیان نوور "خالد" دەبینم دوای قەتلوعامی "بەنی قوڕەیزە" بە کلێتەکەی من، عارەقی تەوێڵی دەسڕێ و شمشێری پاک دەکاتەوە ڕەوە سوارێ لە کوردستانەوە دەگەن، ئەسپە ڕەشەکانیان لە کێلی گۆڕە نادیارەکەم دەبەستنەوە لە پشتەوە هەر سوارێکی ڕەشتاڵە خەجێکی یەخسیری قەرەداخ شۆڕەژنێکی شەتەکدراوی شارەزوور خوێنی منیش تنۆک تنۆک و سەر لەبەر، دا چ ۆڕ ایە گەرووی ئەو کوولەکە تەڕەی، کە بیلالی حەبەشی شەڵاڵی کردبوو لە "اللە اکبر" لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەر!!! ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال عەرعەر ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
1 5785Loading...
17
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #ئەنفال #قوبادی_جەلیزادە بەشی: #یەکەم حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن بسم اللە الرحمن الرحیم یسئلونک عن الانفال للە و الرسول لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە لە سێبەری بەردەڕەشی موققەددەسەوە "بودا غیر ذی زرع عند بیتک المحرم" لە عەرعەرەوە لە گۆڕێکی نابینای عەرعەرەوە سڵاو بالیسان فریشتەکان بەهەشتیان لە نەمامەکانی تۆدا چاند ئاویان لە کانیاوە چاو قرژاڵەکانی تۆوە ڕاکێشا بە کلچووکی ژنە شۆخەکانی تۆ چاویان ڕشت و باڵندەکانی بەهەشت، لە چۆلەکە ڕۆح سووکەکانی تۆوە فێرە فڕین بوون لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە سڵاو بالیسان تۆ لەوێ شنە برژانگت شانە دەکات و من لێرە، وردەزیخ کاکۆڵم هەڵدەکڕوزێنێ تۆ لەوێ نێو دەمت پڕیەتی لە گوڵ من لێرە برینم پڕیەتی لە گڕ لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە بیابانی ئافاتەوە لە کێوی بەژن بڵیندی عەرەفاتەوە سڵاو بالیسان بالیسان قریة جمیلة تجری من تحتها الانهار في راحتیها ینفجر اللون و تتساقط الانوار علی كتفیها یورق الحب و تغرد الاشجار و فی محراب مسجدها تركع الحمائم و تسجد الامطار لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە ژێر زەمینێکی بێ پەنجەرەوە لە برینێکی بێ تخووبەوە لە گۆڕستانێکی بێ گۆڕەوە عەرعەر کوژانەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار مۆمە لە دەم ئێوارەیەکی نەورۆزدا وشک‌کردنەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار پەپوولەیە، لە نێو "کتێبێکی پیرۆزا" عەرعەر لە چاوە شینەکانی یەمامەدا، سەدو هەشتاو دوو هەزار فرمێسکی قەتیسماوی سوورە عەرعەر لە تەوێڵی شەرمەزاری مێژوودا سەدو هەشتاو دوو هەزار هێلینی پەڕەسێلکە خاپوورە لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە باخچە هەڵواسراوەکانی ئەنفالەوە ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار مێش سەدو هەشتاو دوو هەزار برین ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار کوللە سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵەگەنم ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار شمشێر سەدو هەشتاو دوو هەزار گەردن ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار حجارە من سجیل سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵووکە هەناری هەڵوەریوی دیل ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار "جمر من حدید" سەدو هەشتاو دوو هەزار ڕۆندکی شەونمی شەهید لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن باخەڵیان پڕ لە گوێز مەتارەیان پڕ لە شنە حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە نێو دەمیان پڕ لە قەسپ و مەتارەیان پڕ لە زەمزەم کۆرپەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من لەنێوان دوو شەنگەبیدا جۆللانەیەکم هەبوو لە تریقەی تریفە چۆلەکەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من درەختێکم هەبوو کە گۆرانیم بۆ دەگوت، گەڵا گەڵا چەپڵەی بۆ دەکوتام درەختێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من کانیلەیەکم هەبوو پێنج فەرزە تیایدا، دەستنوێژم هەڵدەگرت لەژێر لمەوە سەگێک بە حاجییەکانی گوت؛ من شوان و ڕانە مەڕێکم هەبوو، نە خەبەرێ هەیەو هەیەو نە ئەسەر حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە کەشیدەیان پڕ لە حەسرەت مەتارەیان پڕ لە تەنیایی مەڕێکی شەهید پێی گوتن؛ من شەنگەبێرییەکم هەبوو، پەنجەکانی دە ڕووباری شەکر بوون لەژێر لمەوە کۆترێک پێی وتن من وارێکم هەبوو، دوای هەموو جووت بوونێک خۆم تیایا بسمیل دەکرد ژنێک لەژێر لمەوە: "اذ قالت رب ابن لي عندك بیتا في الجنة و نجنی من فرعون و عملة و نجني من القوم الظلمین" دەنگێکی لەژێر لمەوە، دەنگی "عبدالباسط" بوو، هاواری سوورەتە زامارەکانی قورئان بوو، داوێنی حاجییە شپرزەکانی گرت و، پێی گوتن؛ بەر لەوەی ئایەتەکانم بسووتێنن بەر لەوەی ڕەفیقەکانی ئەبوو جەهل حەرفە پیرۆزەکانم لە خوێن سوور کەن، من لە مزگەوتێکی چیاییدا سەرم نابوو بەسەر ڕانی پەپوولەیێ و گوڵێک باوەشێنی دەکردم و کەناریەک دەیخوێندم گۆڕستانێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من گوندێکم هەبوو تاریک و ڕوونێک بەر لەوەی کەڵەشێر، مزگەوت لەخەو ڕاپەڕێنێ چاویان بەست و قۆڵیان بەست و خستیانە پشتی ماشێنێ! حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن بەنێو گۆڕستانێکی بێ گۆڕو بەنێو ئۆقیانووسێک قیژە! بەنێو ئاسمانێکی کشاوا باخەڵیان پڕ لە سادەیی و مەتارەیان پڕ لە بەرائەت مەلای گەورە پێی گوتن؛ بەر لەوەی بڕۆن بۆ پەنجەکانی بەردەڕەش، ها ئەمە تەزبێحێک لە سەدو هەشتاو دوو هەزار دەنکە زەیتوون حەبیب خان پێی گوتن: پێش ئەوەی بڕۆن بۆ گەردنی عائشە، هانێ گەردانەیەک لە سەدو هەشتاو دوو هەزار نقێمی گلێنە لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە تا چاو بڕ دەکات، شوێن پێ پیرۆزەکانی پێغەمبەر تا چاو بڕ دەکات، شوێن گاگۆڵەی گوندی هەتیو و لایلایەی کانیلەی دەست بەسەر تا چاو بڕ دەکات، باخی عەدالەتی عومەرو مەصحەفە سەوزەکانی عوسمان تا چاو بڕ دەکات، کوڵەباڵەی هەڵکڕوزاوی لاوک و پووزەوانەی سوتماکی حەیران تا چاو بڕ دەکات، شەستە بارانی تەقواو نێرگزەجاڕی باوەڕ تا چاو بڕ دەکات، کەللە سەری مالیکی کوڕی نوەیڕەو لاشەی دوو لقی عومەری خاوەر #درێژەی_ھەیە... #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
1 2687Loading...
18
Media files
1 89314Loading...
@tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #چوارێنەی_ژمارە ١٧٦ ـــــــــــــــــــــــــــ #کوردی چووکێک لە کەلاوەیەک لەبەر لابایێ دەیکۆڵی بە دندووکی، سەری پاشایێ پێم وا بوو دەڵێ: بمگرە گەر دەتوانی! بەو کەللەیە سوێند دەخۆم لە دەستت نایێ! #فارسی مرغی دیدم نشسته بر بارهٔ طوس در  پیش نهاده کله کیکاووس با کله همی گفت که افسوس افسوس کو بانگ جرسها و کجا ناله کوس ـــــــــــــــــــــــــــ چوارێنە: #خەییام وەرگێڕانی: #ھەژار #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Показать все...
👍 1
Repost from Şêrko_bêkes
01:00
Видео недоступноПоказать в Telegram
ساڵڕۆژی لەدایک بوونی دەنگێکی ئازادیخواز ، ئیمپڕاتۆری شیعر، شاعیری مەزنی گەلەکەمان، "شێـرکۆ بێکەس" پیرۆز بێت.🌹 🔶🔸شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە. 🔶🔸مامۆستا لەدایک بووی "2/5/1940زایینی" شاری سلێمانییە 📚خاوەنی پتر لە 30 کتێب شیعرە کە زۆریان وەرگێڕاونە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا. 🎀 @Sherko_bekas http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
Показать все...
2
‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe 🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ" هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس* 🎻بە دەنگی: هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ خانێ! وەی خانێ! من ئێستا وەک مەراق ئامادە و چون هاوار لە سەر پێم! وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟! وەی خانێ! خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! وەی خانێ، وەی خانێ! وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ! وەی خانێ! سەرەتا بچمە ناو کام گەرووی زایەڵە و کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟! وەی خانێ! یەکەمجار سەر بکەم بە چیدا؟ بە تەمدا؟! بە خوێندا؟! بە گڵدا؟! بە کوێدا؟! وەی خانێ، وەی خانێ! لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و دەربەندی قیژەدا بوەستم؟! وەی خانێ! وەی خانێ! پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟! وەی خانێ، وەی خانێ! ڕاستەو ڕاست؟! بەرەو خوار بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟! چۆن بڕۆم؟ وەی خانێ، وەی خانێ! بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟! یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟! پێچاوپێچ؟! وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ! وەی خانێ! پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟! بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و کام سەحرای عەدەم و بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و کام جرجی خوار بەغدا بکەم و کام گومان بکەمە ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟! پێم بڵێن: پێم بڵێن: پێم بڵێن: وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ! وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ * ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره. #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показать все...

3👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
#وتەی_ناوداران ئازادی بەو مانایە نییە کە مرۆڤ هەرچی پێی خۆش بوو بیکات، بەڵکو بەو مانایە دێت، مرۆڤ بۆ ئەو کارەی کە پێی خۆش نییە ناچار نەکرێت بە ئەنجامدانی. #ژان_ژاک_ڕۆسۆ 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
Показать все...
👍 5
Фото недоступноПоказать в Telegram
نەبووە، نایبینے له شەو مەحرەمترێ تا ڕۆژی حەشر... پەرده پۆشه ، هەمدەمه ، هەمدەردی عوشاقانه شەو... "مەحوی" @tapuynusrawe🔸
Показать все...
🔥 5👍 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان 🗓ئەمڕۆ پێنجشەمە ☀️۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۳ی کوردی دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ ڕۆژی ڕەش کردم بە جارێ زوڵفی ئاڵۆزاوی تۆ ‎ ـــــ‎ #ئەحمەد_موختاری_جاف 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
Показать все...
5👍 1
@tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #چوارێنەی_ژمارە ١٧٥ ـــــــــــــــــــــــــــ #کوردی چم داوە لە کفر و چم داوە لە دین؟من ژیرم مەیخانە و مەیفرۆشە تەکیە و پیرم مارەت چییە؟ پرسیم لە جیھان، کەیفە گوتی ڕووخۆشی ھەواڵی تۆم و زویری، زویرم #فارسی می خوردن و شاد بودن آیین منست فارغ بودن ز کفر و دین دین منست گفتم به عروس دهر کابین تو چیست گفتا دل خرم تو کابین منست ـــــــــــــــــــــــــــ چوارێنە: #خەییام وەرگێڕانی: #ھەژار #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Показать все...
👍 3 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
#وتەی_ناوداران ــــــــ تەنیا ئەو کتێبانە بخوێنەوە کە بێدارت دەکەنەوە، ئەو کتێبانەی دەتهەژێنن و بەستەڵەکی ناخت دەشكێنن..! ـــــــــــ #کافکا #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
Показать все...
👍 2
♨️ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸 #ئازادی #پۆل_ئێلوار #تاپوی_نووسراوە له‌سه‌ر ئه‌و چرایه‌ی داده‌گیرسێ له‌سه‌ر ئه‌و چرایه‌ی ده‌کوژێته‌وه ‌ له‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌کانم ناوی تۆ ده‌نووسم له‌سه‌ر ئه‌و میوه‌یه‌ی دوو له‌ت ده‌بێ له‌ناو ئاوێنه‌که‌مدا و له‌ناو ژووره‌که‌م ناوی تۆ ده‌نووسم من به‌ هێزی ته‌نیا یه‌ک وشه ‌ ژیان ده‌ست پێ ده‌که‌مه‌وه ‌ من له‌ دایک بووم بۆ ئه‌وه‌ی بتناسم و ناوت بێنم ئـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــازادی وێنە: #مەیدانی_ئازادی_سنە پەیکەرتاش: #هادی_زیائەدینی 💯 @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸
Показать все...

3
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەمن جاران لە دەست دوژمن دەناڵیم چەکی دوژمن دەھات ئێسکی دەھاڕیم بە دەستی کورد ئەوە پێم دەکرێ ئەوڕۆ ئەوەی دوێنێ لە دەستی دوژمنان دیم #هێدی #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показать все...