Şêrko_bêkes
ئینستاگرامی کەناڵی "شێرکۆ بێکەس": instagram.com/_u/Sherko_bekas ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی :👇 @tapuynusrawe_bot 👇👇 @tapuynusrawe @abdulla_pashew @f_z_kurd @English_for_kurdistan 🍃🌺
Больше8 385
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!
هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...
هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...
ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست
بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ۲۰۱۹ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
#میرات
کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Repost from تاپوی نووسراوە
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"کـوردم ئەمن"
گەرچی تووشی ڕەنجەوەری و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە
نابەزم مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و
گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و
بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لەبرسان و لە بەر بێبەرگی
ئیمڕۆ ڕەق هەڵێنم
نۆکەری بێگانە ناکەم
تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و
دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن
هێشتا دەڵێم کــوردم ئەمن
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
۸ی مارس
تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
..................
به مناسبت هشتم مارس، روز جهانی زن
تو یک روز نیستی
تمامِ سالی.
تو یک شب
یا یک کتاب و یک قطره نیستی
تو یک نقاشی یا تابلویی بر دیوار نیستی.
اگر دقیقه ای نباشی
ساعت ها از کار می افتند
خانه ها برهوت می شوند
کوچه ها اشک می ریزند
پرندگان، سیَه پوش می شوند
و شعرها هم نیست می شوند.
تو فقط باد و باران هشتمِ ماه مارس نیستی
تو ای دل انگیزِ شب های تابستانی
گیسوان شب های پاییزی
تو ای سوز بوران عشق
تو نباشی
چه کسی باشد؟!
زن، زن، زن، زن
تو زندگی هستی..
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @babak_zamanii
#شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی
.
Repost from تاپوی نووسراوە
#زمانی_من_ناسنامەی_منە
۲ی ڕەشەمە ڕوژی جیهانی زمانی دایکی
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
درێژە ئازاری ئەلف و بێم
لێرەوە هەتاکوو لای "خانی"
درێژە، درێژە، درێژە... غەریبیم
لە هێڵی ئاسنی ئەوروپا درێژتر
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم؟
نازانم ئەز چیتان
نازانم ئەز
نازانم
نا.
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی:
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد “خەڵاتی تۆخۆڵسکی” وەردەگرێت.
خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
🌹 ژیان
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.
لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
شێرکۆ بێکەس
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
🎀 @Sherko_bekas
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.
شێعر
شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی ئەکرد
وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش.
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای.. کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من
لەوەدا بوو: لە حەماما
بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوزو سووری لێ دروست کەم!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا دائەنیشتم
سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ
وام حەز ئەکرد، منی منداڵ
بچمە ناو پشکۆکانەوە..
دابنیشم.. بیکەم بە ماڵ!.
کە منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە ئەیان ناردم.
لە ماڵی پوورە "مەنیجە"
ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ، لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی.. چاو ھەڵدێنم
لەگەڵ خۆما..دەس لەملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!
کە گەورە بووم دەستی چەپم
زۆر سەعاتی ڕاستەقینەی جوانی… بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم… لەسەر قۆڵ و دەستم
وەھا دڵخۆشیان نەکردم.
کە گەورە بووم
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان… پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم.
کە گەورە بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئەو قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکێ نوێم
نەھێنایەوە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم، لەگەڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!
#وەسیەت_نامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،
من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆر بم.
🎀 @Sherko_bekas
attach 📎
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆست بەرانبەر لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️