KARWANÎ XEYAL
Открыть в Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
252
Подписчики
Нет данных24 часа
+47 дней
+3330 дней
Архив постов
وێنەیەکی نوێتم بینی ..
لە ناو وێنەکەدا پێکەنیوی و دڵت خۆشە
یاخوا خۆشی نەبینی لەو خۆشیەی کە هەتە...🪵🖤
ئەی سوتێنم ئەو دڵەی چیتر داوای تۆ بکا...🥀🖤
خۆت و یادگاریەکانیشت بە نەفرەت بن بێوەفا...🖤🌚
ئەو ڕۆژەی کە ئاواتەکانم بە گوێ خاڵخالۆکەدا خوێند،
نەم دەزانی ئەدات لە شەقەی باڵ
و لەسەر قەندیلی بێ شوێنەوار
دەنیشێتەوە...
لە حاڵێکا من قەولی گەیشتن دابوو
گەیشتنێکی نەگەیشتنی
گەیشتنێک کە دوای ئەو
تەنانەت هیچیش، هیچ دەبێت...
#هێدى
لەوەتەی ڕۆیشتوی خۆشیم نەماوە
خەندەی جار جارتم هەر لەبەر چاوە
بە دڵ بیرت ئەکەم هەر یادت ماوە
دڵم لای تۆ جێ ماوە...🌚
چەندە خەمی تۆ گرانە، چە دردێکی بێ دەرمانە
ساڕێژ که برینێ خۆت کردۆت، ٸەمانەتە، دیت ٸەمانە...🖤
هەموومان دوای مردن ماتەمینی و خەمخۆری زۆرمان هەیە،
بەڵام ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی ژیاندا تەنیاین...🖤
لێیان پرسی:
چۆن ئەوت دۆزیەوە لە نێو ٸەو قەرەباڵغییەدا؟
لە وەڵام دا کوتی: کام قەرەباڵغی؟
جگە لە ئەو کەسم نەبینی...
هاوڕێیەکم هەبوو
هەرکاتێک لێم دەپرسی حاڵت چۆنە
ٸەگەر هەستی بە خراپیی دەکرد، دەیکوت:
سەیرکە، دەمکوت ئیتر شەو واتای چییە؟
دەیکوت: من تاریکم
دڵم تاریکە بەڵام ئارامم،
وەکو ٸەستێرەکان بە ڕۆی مرۆڤەکان پێدەکەنم، گەشاوەم..
چەندە لە شەوان "شەو" بوین... :)
دەبێت ئەوەندە زەربەت لێ بدرێت،
هێندە دوو لایەنی ڕوخساری مرۆڤ ببینیت..
تا وەکو ئەوە بزانیت، مەرج نییە هەرکەسێک کە پەیوەندیت لەگەڵی دا هەیە باشترینی بۆت بوێت...
میهرەبانی کچ وەک گوڵ وایە؛ کە هەڵوەری ناگەڕێتەوە دۆخی جاران، بەڵام بۆنی خۆی هەمیشە لە دڵدا دەمێنێتەوە.🖤
تێپەڕبوونی کات هیچ هۆکارێک نییە بۆ لەبیرکردن
ئەو ڕۆژانەی کە دڵمان شکا..
هەرچەندە ساتەکان تێدەپەڕن
و وەرزەکان دەگۆڕدرێن،
بەڵام هیچ شتێک لەبیر ناکرێت..🖤
