KARWANÎ XEYAL
Ir al canal en Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
253
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+3330 días
Archivo de publicaciones
ئەو ڕۆژەی کە ئاواتەکانم بە گوێ خاڵخالۆکەدا خوێند،
نەم دەزانی ئەدات لە شەقەی باڵ
و لەسەر قەندیلی بێ شوێنەوار
دەنیشێتەوە...
لە حاڵێکا من قەولی گەیشتن دابوو
گەیشتنێکی نەگەیشتنی
گەیشتنێک کە دوای ئەو
تەنانەت هیچیش، هیچ دەبێت...
#هێدى
لەوەتەی ڕۆیشتوی خۆشیم نەماوە
خەندەی جار جارتم هەر لەبەر چاوە
بە دڵ بیرت ئەکەم هەر یادت ماوە
دڵم لای تۆ جێ ماوە...🌚
چەندە خەمی تۆ گرانە، چە دردێکی بێ دەرمانە
ساڕێژ که برینێ خۆت کردۆت، ٸەمانەتە، دیت ٸەمانە...🖤
هەموومان دوای مردن ماتەمینی و خەمخۆری زۆرمان هەیە،
بەڵام ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی ژیاندا تەنیاین...🖤
لێیان پرسی:
چۆن ئەوت دۆزیەوە لە نێو ٸەو قەرەباڵغییەدا؟
لە وەڵام دا کوتی: کام قەرەباڵغی؟
جگە لە ئەو کەسم نەبینی...
هاوڕێیەکم هەبوو
هەرکاتێک لێم دەپرسی حاڵت چۆنە
ٸەگەر هەستی بە خراپیی دەکرد، دەیکوت:
سەیرکە، دەمکوت ئیتر شەو واتای چییە؟
دەیکوت: من تاریکم
دڵم تاریکە بەڵام ئارامم،
وەکو ٸەستێرەکان بە ڕۆی مرۆڤەکان پێدەکەنم، گەشاوەم..
چەندە لە شەوان "شەو" بوین... :)
دەبێت ئەوەندە زەربەت لێ بدرێت،
هێندە دوو لایەنی ڕوخساری مرۆڤ ببینیت..
تا وەکو ئەوە بزانیت، مەرج نییە هەرکەسێک کە پەیوەندیت لەگەڵی دا هەیە باشترینی بۆت بوێت...
میهرەبانی کچ وەک گوڵ وایە؛ کە هەڵوەری ناگەڕێتەوە دۆخی جاران، بەڵام بۆنی خۆی هەمیشە لە دڵدا دەمێنێتەوە.🖤
تێپەڕبوونی کات هیچ هۆکارێک نییە بۆ لەبیرکردن
ئەو ڕۆژانەی کە دڵمان شکا..
هەرچەندە ساتەکان تێدەپەڕن
و وەرزەکان دەگۆڕدرێن،
بەڵام هیچ شتێک لەبیر ناکرێت..🖤
