نەسیم
Открыть в Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
620
Подписчики
+124 часа
Нет данных7 дней
+330 дней
Архив постов
620
عَنْ أَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: حَدَّثَنَا الصَّادِقُ الْمَصْدُوقُ ﷺ فِيمَا يَرْوِي عَنْ رَبِّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَىٰ أَنَّهُ قَالَ: «الْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا أَوْ أَزِيدُ، وَالسَّيِّئَةُ وَاحِدَةٌ أَوْ أَغْفِرُهَا، وَلَوْ لَقِيتَنِي بِقُرَابِ الْأَرْضِ خَطَايَا مَا لَمْ تُشْرِكٍ بِي لَقِيتُكَ بِقُرَابِهَا مَغْفِرَةً».ئەبو زەر خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ڕاستگۆی بەڕاستدانراو (پێغەمبەر ﷺ) بۆی گێڕاینەوە، لەوەی لە پەروەردگاریەوە تبارك وتعالی دەیگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: «چاکەیەک بە دە چاکەی وەك خۆی یان زیاتر دەنووسرێت، خراپەش بە یەک دانە دەنووسرێت یان لێی خۆش دەبم، خۆ ئەگەر بە پڕى زەوى گوناهەوە پێم بگەیتەوە، بەڵام هیچ هاوبەشێکت بۆ دانەنابم، منیش بەئەندازەی ئەوە بە لێخۆشبوون و چاوپۆشی لێكردنەوە پێت دەگەم».
620
Repost from Rekxrawi Hujra | ڕێکخراوی حوجرە
ڕێزگرتنی خەڵکی لە مامۆستای ئایینی
ئەوڕۆ بەیانیەکەی زوو لە ماڵێ هاتمە دەرێ بەنیەتی ئەوەی بەنزین لەسەیارەکەم بکەم و پاشان بچمە وتار، قەدەری خودای وابوو سڕەی بەنزین زۆر قەرەباڵغ بوو، لەسەعات 9:40 دەقەوە لە سڕەبووم و ئەوسەری دیار نەبوو، هەتا گەیشتە سەعات 11:50 دەقە هێشتان مابوو بگەمە بەنزینخانە، نیەتم وابوو دە دەقەی دیکە نەگەمە بەنزینخانە، سڕە بەجێ بێڵم و بەنزین لەسەیارە نەکەم، چونکە لەبەر خوتبە درەنگ دەکەوتم. کەسێک هات گوتی: مامۆستا ئەتو لۆ خوتبەی درەنگتە ئەو پازدە بیست سەیارەی مایە بەپێشمان بکەوە با ئەتو تاخیر نەبی.
ئەمنیش قەبوڵم نەکرد لەبەر ئەوانەی لەپێشمن.
بەس یەکیان گوتی: روخسەت لەهەموویان وەردەگرم. ئەوەبوو روخسەتی لەهەمووان وەرگرت. خواخێریان بنوسی، هەم بەنزینەکەم لەسەیارەکرد هەم ئاخر دەقە بەمزگەوت ڕاگەیشتم، کە کاتەکە بای ئەوەش نەمابوو نوێژی (تحیة المسجد)ـیش بکەم.
دەمەوێ بڵێم:
ئەو میلەتە زۆر دڵەکی چاک و پاکی هەیە، هێشتا مەلا و ئەهلی دینی زۆر خۆش دەوێ.م. ئیبراهیم خەسرۆ
620
Repost from N/a
لەشتە جوانەکانی ئەو میلەتە:
ئەوڕۆ بەیانیەکەی زوو لە ماڵێ هاتمە دەرێ بەنیەتی ئەوەی بەنزین لەسەیارەکەم بکەم و پاشان بچمە خوتبە، قەدەری خودای گەورە وابوو سڕەی بەنزین زۆر زۆر بوو، لەسەعات 9و چل دەقەوە لەسڕەبووم سڕە زۆر زۆر بوو، هەتا گەیشتە سەعات 11و پەنجا دەقە هێشتان مابوو بگەمە بەنزینخانە، نیەتم وابوو دە دەقەی دیکە نەگەمە بەنزینخانە، سڕە بەجێ بێڵم و بەنزین لەسەیارە نەکەم لەبەر خوتبە تاخیر دەبوم، کەسێک هات گۆتی مامۆستا ئەتو لۆ خوتبەی درەنگتە ئەو پازدە بیست سەیارەی مایە بەپێشمان بکەوە با ئەتو تاخیر نەبی، ئەمنیش قەبوڵم نەکرد، گۆتم لەبەر ئەوانەی پێشەمن، بەس یەکەکیان گۆتی روخسەت لەهەموویان وەردەگرم، ئەوەبوو روخسەتی لەهەمووان وەرگرت، خواخێریان بنوسی، هەم بەنزینەکەم لەسەیارەکرد هەم ئاخر دەقە بەمزگەوت ڕاگەیشتم، کە کاتەکە بای ئەوەش نەمابوو نوێژی تحیة المسجد یش بکەم،
دەمەوێ ئەوە بڵێم ئەو میلەتە زۆر دڵەکی چاک و پاکی هەیە، بەڵام دەسەڵاتداران قەت ڕێز لەبۆ ئەو چاکی و پاکیە دانانێن.
620
جا دەتوانی بۆ خۆ گوێ لە شێخ قەڕڕافی بگری، وا حساب کە لە مزگەوتی مەدینەی، نوێژی بەیانییە، شێخیش بەو دەنگە بەچێژەی سووڕەتی کەهفت لەبۆ دەخوێنێ، ئەتووش لەبۆ خۆ دەگریێی.
620
جا دەتوانی بۆ خۆ گوێ لە شێخ قەڕڕافی بگری، وا حساب کە لە مزگەوتی مەدینەی، نوێژی بەیانییە، شێخیش بەو دەنگە بەچێژەی سووڕەتی کەهفت لەبۆ دەخوێنێ، ئەتووش لەبۆ خۆ دەگریێی.
620
“هەرکەس مەلەل و کفتە بەسۆراخی گومانی
یــــا کەپری ئومێدی لەقە، نێــزیکه ڕمـــانی
دڵ با بە موحەمەد، لەوە تەئکیدە ئەمــــانی
شاهیدی دەدا دوژمنی: سەر ڕاست و ئەمینە”
هاوڕێ حەمە ئەمین
اللهم صلِّ وسلِّم علی نبيِّنا محمَّد
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹620
وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ (النور: 22)با [ئەو ئیماندارە مەردانە] عەفوو بکەن و چاوپۆشیی لە غەڵەت بکەن، ئەدی ئەنگۆ کەیفوو لێ نییە خوای گەورە لێو خۆش بێ؟! خوای گەورەش لێبوردە و بەڕەحمە.
620
Repost from ژیان لەگەڵ قورئان
ڕەنگە ئەو قسەیە قورس بێت بەلاتەوە، بەڵام پێم خۆشە پێت بڵێم:
(تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەی، خوای پەروەردگاریش ئاوا مامەڵەت لەگەڵ دەکات!)
ئەوەم لە باخەڵی خۆم دەرنەهێناوە و ئایەتی خوایە کە دەفەرموێ: (وَإِن تَعفوا وَتَصفَحوا وَتَغفِروا فَإِنَّ اللَّهَ غَفورٌ رَحيمٌ)، ئەگەر ئێمە مرۆڤێکی لێبوردە بین، چاوپۆشی لە خەڵکی بکەین و، لەجیاتی ئەوەی ڕق لەدڵ هەڵبگرین، لاپەڕەی نوێ هەڵدەینەوە و شتە کۆنەکان لەبیر بکەین... ئەوا خوای گەورەیش لێبوردە و میهرەبانە، هەر ئاوا مامەڵەمان لەگەڵ دەکات.
بەڕاستی هەر ئەمەش مانا ڕاستەکەی چەمکی (استخلاف/جێنشینی)یە، کاتێک مرۆڤ خۆی دەکاتە یەکێک لە ئایەتەکان بۆ ناسینی خوای گەورە، خۆی پۆشتە دەکات بەو سیفەتە ناسک و جوانانەی خوا بۆی هەڵبژاردووە و، وەک جیلوەی جوانیی جێنشینی خوای گەورە خۆی دەنوێنێت.
620
"إنْ شاءَ رَبُّكَ إيناسَ الوَحيدِ إتىٰ له بِكُلِّ البَرايا نِسبَةً صَدَدا"دەڵێ: ئەگەر خوای گەورە بیەوێ دڵی کەسەکی تەنیا و بێکەس و بەستەزمان بداتەوە.. ئەوا مەخلووقات و دار و بەردی دێنێتە خزمەت و وا دەکا ببنە دۆست و دڵنەوای!
620
ئایەتەکی زۆر عەزیمە، بەڵام ئەوەی لە کاتی گوێلێگرتنی هاتە خەیاڵم ئەوە بوو:
ئینسان بە خەمان تووشی هیلاکەتی دەبێ، ئەو دڵ و دەروون و هەست و مەشاعیر و ئیحساسانەی تەفنیش دەبێ، بەخوای جاری وایە خۆی ناناسێتەوە، هێندە کاری تێدەکا لە دوورەوە پێیەوە دیارە، ئەوەی دەیبینێ دەڵێ: ئەوە بۆ وات لێهاتووە؟
جا جاری وایە خەم لەدوای خەم وای لێدەکا چڕوچاویشی قەد بە ڕەنگی خەمان دەگرێ، هەندەک جاران وا گومان دەبا کە قەت نابێتەوە بەشەرەکەی پێشتر، بەڵام…
ئەو خوایەی کە ئێسکە ڕزیو و شیبووەوەکانی بن گڵی دەژیێنێتەوە، ئەو دڵە و دەروون و مێشکەی دەبووژێنێتەوە و ئیحیای دەکاتەوە، بەخوای وای لێ دەکا دوبارە خۆی ناناسێتەوە هێندە دڵی گەنج دەبێتەوە و شعووری سەلامەت دەبێتەوە.
ئەوە خوایە خوا!
جا بە شتی هەند بەسیت وەزعی بۆ چا دەکاتەوە، هەر تەوەققوع ناکرێ، جاری وایە لابەلا کەسەک دێتە ژیانی ئەو ژیانەی بەرەواژ دەکاتەوە، ڕەنگە تەعویزی هەرچی ناخۆشی ژیانە بۆی بکاتەوە، لە ڕۆژی پەیدابوونی هەتا ئەوڕۆی، هەر هەستیش پێ ناکا چۆن هاتە نێو ژیانی.
جاری وایە بە شتەکی زۆر بەسیتتر، بەس بەوەندەی لە سڕەی عیادەی دانیشتووە، گوێی لە دوو نەفەری تەنیشتی دەبێ قسان دەکەن، یەک قسەی بەرگوێ دەکەوێ دەیگەیەنێتە خاڵی وەرچەرخان. یان کەسەکی دەبینێ تەسەڕوفەکی دەکا، بەس بەو بینینەی وەزعی دەگۆڕێ.
جا هەزاران و ملیۆنان ڕێی دیکە، کە ئەو خوایە بە ڕەحمە دەیکاتە دەرگایەک بە ڕووی بەندەکانی.
بۆیە، پرسیاری (کێ زیندوومان دەکاتەوە؟) پرسیارەکی قۆڕە، جەستەمان، دڵمان، دەروونمان، هەستەکانمان و خۆشییەکانمان، هەموویان ئەو زاتە عەزیمە زیندوویان دەکاتەوە، کە وەختی خۆی هەر بەخۆی دروستی کردوون.
620
{وَضَرَبَ لَنَا مَثَلٗا وَنَسِيَ خَلۡقَهُۥۖ قَالَ مَن يُحۡيِ ٱلۡعِظَٰمَ وَهِيَ رَمِيمٞ * قُلۡ يُحۡيِيهَا ٱلَّذِيٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلۡقٍ عَلِيمٌ} [يس: ٧٨-٧٩]واتە: کابرا کە ئینکاریی زیندووبوونەوەی دوای مردنێ دەکا، نموونەکی بۆ هێناینەوە - ئەوەشی لەبیرکردووە کە وەختی خۆی چۆن دروست کراوە-، گوتی: باشە کێ ئەو ئێسکانە زیندوو دەکاتەوە کە دەڕزن؟! پێی بڵێ: ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە یەکەم جار ئەو ئێسکانەی دروست کردبوون، هەر خۆیشی بە هەموو مەخلووقات و شێوازی خەلقکردن و مەعلووماتیان زۆر شارەزایە.
620
Repost from هەردی عیماد گوانی
"ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە!
ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو، بە باهوو
دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە!"
