es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

نەسیم

نەسیم

Ir al canal en Telegram

شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
619
Suscriptores
Sin datos24 horas
+87 días
+630 días
Archivo de publicaciones
جا دەتوانی بۆ خۆ گوێ لە شێخ قەڕڕافی بگری، وا حساب کە لە مزگەوتی مەدینەی، نوێژی بەیانییە، شێخیش بەو دەنگە بەچێژەی سووڕەتی کەهفت لەبۆ دەخوێنێ، ئەتووش لەبۆ خۆ دەگریێی.

سووڕەتی کەهف لەبیر مەکەن ئەوڕۆ، ئەگەر نەشتانتوانی بیخوێننەوە، هەر گوێی لێ بگرن.
سووڕەتی کەهف لەبیر مەکەن ئەوڕۆ، ئەگەر نەشتانتوانی بیخوێننەوە، هەر گوێی لێ بگرن.

“هەرکەس مەلەل و کفتە بەسۆراخی گومانی یــــا کەپری ئومێدی لەقە، نێــزیکه ڕمـــانی دڵ با بە موحەمەد، لەوە تەئکیدە ئەمــــانی شا
“هەرکەس مەلەل و کفتە بەسۆراخی گومانی یــــا کەپری ئومێدی لەقە، نێــزیکه ڕمـــانی دڵ با بە موحەمەد، لەوە تەئکیدە ئەمــــانی شاهیدی دەدا دوژمنی: سەر ڕاست و ئەمینە” هاوڕێ حەمە ئەمین اللهم صلِّ وسلِّم علی نبيِّنا محمَّد 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ (النور: 22)
با [ئەو ئیماندارە مەردانە] عەفوو بکەن و چاوپۆشیی لە غەڵەت بکەن، ئەدی ئەنگۆ کەیفوو لێ نییە خوای گەورە لێو خۆش بێ؟! خوای گەورەش لێبوردە و بەڕەحمە.

ڕەنگە ئەو قسەیە قورس بێت بەلاتەوە، بەڵام پێم خۆشە پێت بڵێم: (تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەی، خوای پەروەردگاریش ئاوا مامەڵەت لە
ڕەنگە ئەو قسەیە قورس بێت بەلاتەوە، بەڵام پێم خۆشە پێت بڵێم: (تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەی، خوای پەروەردگاریش ئاوا مامەڵەت لەگەڵ دەکات!) ئەوەم لە باخەڵی خۆم دەرنەهێناوە و ئایەتی خوایە کە دەفەرموێ: (وَإِن تَعفوا وَتَصفَحوا وَتَغفِروا فَإِنَّ اللَّهَ غَفورٌ رَحيمٌ)، ئەگەر ئێمە مرۆڤێکی لێبوردە بین، چاوپۆشی لە خەڵکی بکەین و، لەجیاتی ئەوەی ڕق لەدڵ هەڵبگرین، لاپەڕەی نوێ‌ هەڵدەینەوە و شتە کۆنەکان لەبیر بکەین... ئەوا خوای گەورەیش لێبوردە و میهرەبانە، هەر ئاوا مامەڵەمان لەگەڵ دەکات. بەڕاستی هەر ئەمەش مانا ڕاستەکەی چەمکی (استخلاف/جێنشینی)‍یە، کاتێک مرۆڤ خۆی دەکاتە یەکێک لە ئایەتەکان بۆ ناسینی خوای گەورە، خۆی پۆشتە دەکات بەو سیفەتە ناسک و جوانانەی خوا بۆی هەڵبژاردووە و، وەک جیلوەی جوانیی جێنشینی خوای گەورە خۆی دەنوێنێت.

"إنْ شاءَ رَبُّكَ إيناسَ الوَحيدِ إتىٰ له بِكُلِّ البَرايا نِسبَةً صَدَدا" دەڵێ: ئەگەر خوای گەورە بیەوێ دڵی کەسەکی تەنیا و بێ
"إنْ شاءَ رَبُّكَ إيناسَ الوَحيدِ إتىٰ له بِكُلِّ البَرايا نِسبَةً صَدَدا"
دەڵێ: ئەگەر خوای گەورە بیەوێ دڵی کەسەکی تەنیا و بێکەس و بەستەزمان بداتەوە.. ئەوا مەخلووقات و دار و بەردی دێنێتە خزمەت و وا دەکا ببنە دۆست و دڵنەوای!

ئایەتەکی زۆر عەزیمە، بەڵام ئەوەی لە کاتی گوێلێگرتنی هاتە خەیاڵم ئەوە بوو: ئینسان بە خەمان تووشی هیلاکەتی دەبێ، ئەو دڵ و دەروون و هەست و مەشاعیر و ئیحساسانەی تەفنیش دەبێ، بەخوای جاری وایە خۆی ناناسێتەوە، هێندە کاری تێدەکا لە دوورەوە پێیەوە دیارە، ئەوەی دەیبینێ دەڵێ: ئەوە بۆ وات لێهاتووە؟ جا جاری وایە خەم لەدوای خەم وای لێدەکا چڕوچاویشی قەد بە ڕەنگی خەمان دەگرێ، هەندەک جاران وا گومان دەبا کە قەت نابێتەوە بەشەرەکەی پێشتر، بەڵام… ئەو خوایەی کە ئێسکە ڕزیو و شیبووەوەکانی بن گڵی دەژیێنێتەوە، ئەو دڵە و دەروون و مێشکەی دەبووژێنێتەوە و ئیحیای دەکاتەوە، بەخوای وای لێ دەکا دوبارە خۆی ناناسێتەوە هێندە دڵی گەنج دەبێتەوە و شعووری سەلامەت دەبێتەوە. ئەوە خوایە خوا! جا بە شتی هەند بەسیت وەزعی بۆ چا دەکاتەوە، هەر تەوەققوع ناکرێ، جاری وایە لابەلا کەسەک دێتە ژیانی ئەو ژیانەی بەرەواژ دەکاتەوە، ڕەنگە تەعویزی هەرچی ناخۆشی ژیانە بۆی بکاتەوە، لە ڕۆژی پەیدابوونی هەتا ئەوڕۆی، هەر هەستیش پێ ناکا چۆن هاتە نێو ژیانی. جاری وایە بە شتەکی زۆر بەسیتتر، بەس بەوەندەی لە سڕەی عیادەی دانیشتووە، گوێی لە دوو نەفەری تەنیشتی دەبێ قسان دەکەن، یەک قسەی بەرگوێ دەکەوێ دەیگەیەنێتە خاڵی وەرچەرخان. یان کەسەکی دەبینێ تەسەڕوفەکی دەکا، بەس بەو بینینەی وەزعی دەگۆڕێ. جا هەزاران و ملیۆنان ڕێی دیکە، کە ئەو خوایە بە ڕەحمە دەیکاتە دەرگایەک بە ڕووی بەندەکانی. بۆیە، پرسیاری (کێ زیندوومان دەکاتەوە؟) پرسیارەکی قۆڕە، جەستەمان، دڵمان، دەروونمان، هەستەکانمان و خۆشییەکانمان، هەموویان ئەو زاتە عەزیمە زیندوویان دەکاتەوە، کە وەختی خۆی هەر بەخۆی دروستی کردوون.

{وَضَرَبَ لَنَا مَثَلٗا وَنَسِيَ خَلۡقَهُۥۖ قَالَ مَن يُحۡيِ ٱلۡعِظَٰمَ وَهِيَ رَمِيمٞ * قُلۡ يُحۡيِيهَا ٱلَّذِيٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلۡقٍ عَلِيمٌ} [يس: ٧٨-٧٩]
واتە: کابرا کە ئینکاریی زیندووبوونەوەی دوای مردنێ دەکا، نموونەکی بۆ هێناینەوە - ئەوەشی لەبیرکردووە کە وەختی خۆی چۆن دروست کراوە-، گوتی: باشە کێ ئەو ئێسکانە زیندوو دەکاتەوە کە دەڕزن؟! پێی بڵێ: ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە یەکەم جار ئەو ئێسکانەی دروست کردبوون، هەر خۆیشی بە هەموو مەخلووقات و شێوازی خەلقکردن و مەعلووماتیان زۆر شارەزایە.

Repost from Rand ڕەند
یادکردنی خوای گەورە، یادکردنەوەی زاتێکی بزر و نادیار نییە، بەڵکوو هاتنەوەی تۆیە لە نادیاری و بزری و، هەستانەوەتە لە خەوی غەفڵ
یادکردنی خوای گەورە، یادکردنەوەی زاتێکی بزر و نادیار نییە، بەڵکوو هاتنەوەی تۆیە لە نادیاری و بزری و، هەستانەوەتە لە خەوی غەفڵەت! موحەممەد غەزالی
#ڕەند_بیروباوەڕ

"ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە! ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو، بە باهوو دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە!"
"ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە! ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو، بە باهوو دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە!"

ئەوجا سەلامو عەلێکوم. سێ-چوار مانگ پێش ئێستا، تەکسیەکم داوا کرد، هاتمە دەرێ و سواری سەیارەی بووم و چووینە جێیەکەی، کە ویستم د
ئەوجا سەلامو عەلێکوم. سێ-چوار مانگ پێش ئێستا، تەکسیەکم داوا کرد، هاتمە دەرێ و سواری سەیارەی بووم و چووینە جێیەکەی، کە ویستم دابەزم گوتم: چەندی کرد برا؟ گوتی: هیچ ناکا. ئەمنیش گوتم ڕەنگە هەر موجامەلە بێ، بۆیە وەڵامم داوە: دەستت خۆش بێ برا، نابێ، چەند دەکا؟ گوتی: مامۆستا بڕۆ هیچ وەرناگرم. ئەمنیش گوتم: نابێ کاکە، ئەمن قەبووڵ ناکەم. گوتی: ئاخر مامۆستا ئەوە عیلاقەی بەتوودا نییە، ئەوە شتەکی بەینی خۆم و خوایە، وەعدم بە خوای دایە هەرکەسەک لە مزگەوتێ بێتە دەرێ وهەڵیبگرم پارەی لێ وەرناگرم. ئیدیکە پاش هێنان و بردنەکی، پارەکەی وەرنەگرت و دابەزیم. کە دابەزیم، بیرم لەوەی دەکردەوە، خوای گەورە ئەگەر عەبدەکی خۆش ویست ، هیدایەتی دەدات بۆ عیبادەتەکی وردی بەسیت، کە بۆ خۆی ڕەزامەندی خوای گەورە و بەهەشتی پێ بکڕێ، هەڵبەتە لەگەڵ چەندین قازانجی دنیایی کە ڕەنگە هەستیان پێ نەکات. ئەو کابرایە، خوای گەورە فێری ئەو شتە بەسیتەی کردووە، ڕەنگە لە قیامەتێ پێی بگوترێ: لە حساب و کتابی بگەڕێ، ئەو ئیشەت لێ قەبووڵ کرا، فەرموو ئەوە بەهەشت! بەخوای برا، ئەمە ئێستا پێویستمان بەوەیە کە لە دڵەوە لەگەڵ خوای گەورە ڕاست بین. ئیبن موباڕەک -خوا لێی ڕازی بێ- لە باسی ئیمامی مالیکدا -ڕەزای خوای لێ بێ- دەفەرموێ: “کەسم نەدیتووە وەکوو ئیمامی مالیک بەرز بووبێتەوە، خۆ نوێژ و ڕۆژووی زۆری نەبوون، بەڵام ئەوەندە نهێنیی هەبووە لەگەڵ خوای گەورە”. تەبعەن کە دەڵێ نوێژی زۆر نەبوون، یەعنی وەکوو ئیمامی ئەحمەد نەبووە لە ڕۆژەکدا ٣٠٠ ڕکەعەت بکات، نەک سوننەتیشی نەبووبن. عەللا کوللین، پێویستمان بەو نهێنیپاکییەیە. دائیمەن دەبێ دوعای ئەوەی بکەین کە خوای گەورە لەگەڵ خۆی ڕاستمان بکات.

سبەی ئینشائەڵا لەسەر ئەو فەرمایشتەی باسی سایەق تەکسییەکتان بۆ دەکەم، وەکوو کابرای..

"مَنِ استطاعَ منكم أنْ يكونَ لَهُ خَبْءٌ مِنْ عمَلٍ صالِحٍ فلْيَفْعَلْ" زوبەیری کوڕی عەووام -ڕەزای خوای لێ بێ-
یەعنی: هەر کەسەک دەتوانێ کردەوەیەکی (یان هەندەک کردەوەی) چاکی شاراوەی هەبێ، با هەیبێ.

“کە خاکی، خاکی دامەن بە، وەگەر نە، تۆزی بەربادی کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە، وەگەر نە، بڵقی سەرئاوی” جەنابی نالی
یەعنی: ئەتوو بەخۆت لە خاک (گڵ/خۆڵ) دروست کراوی، جا کە وای، خاکی بن پێی خەڵکی بە، چونکە ئەوە جێی تەبیعی خۆتە، ئەگەر وا نەبووی و ویستت لەو ئاستەی بەرزتر بیەوە و بەرەو سەرێ بچی، ئەوە سووک دەبی، چونکە دەبیە تۆز و لەگەڵ هەموو بایەک دەفڕی و هەر جارەک بەلایەکدا دەچی، قیمەتت نابێ و ناتوانێ لە شوێنەکی جێگیر بگیرسێیەوە. ئەوجار ئەتوو لە ئاوی دروست کراوی، جا کە ئاوی، محاوەلە بکە ئەو ئاوە بە کە لە قووڵایی بەحرەکان دەبێ، چونکە ئەو ئاوە دەڕواتە ناو سەدەف و دەبێتە گەوهەر و دوڕڕ، ئەگەر وات نەکرد و ویستت بەرز ببییەوە و لە ئاو بەرزتر ببی، ئەوا هەوات دەچیتە قالبی و ئەو هەوایە بەرزت دەکاتەوە، بەڵام چونکە ئەو هەوایە دەتکاتە بڵق، کە لە ئاو دەردەچی بڵقەکی پووچی و نامێنی و تەنها هەوایەکە دەڕواتە دەرێ. پوختەی واتایەکەی ئەوەیە: خاکی بە، خۆت بۆ خەڵکی دابێنەوە و لەخزمەتیان بە، ئاوا بی بە قیمەت دەبی، ئاوا نەبی هیچ ئەرزشەکت نابێ. باوەڕیش ناکەی.. بۆ خۆت تاقی کەوە!

ئەوە لەبەر هەندێیە، کە ئینسان خەون و ئاواتەکی هەبوو، ئەوا ئومێدەکی هەر دەبێ، بەو ئومێدەوە دەژیت و بەردەوامی بە ژیانی دەدات. بەس ئەگەر ئەو تۆزە ئومێدە نەبوو، ئینسان تووشی بێهیوایی دەبێ، ئینسانی بێهیواش لە مردووی خەراترە..

“دەکرێ ئینسان تەحەممولی ژیان بکا بەبێ پەناگە، بەبێ خواردن، بەبێ سەقفەک کە لەبنیدا بێ، بەڵام تەحەممولی ژیان ناکا بەبێ خەون” ئەحمەد خالید تۆفیق

جەماعەت، لەوانەیە هەندەک ئەو پرسیارەیان لا دروست بێ: بۆ ئەو شیعرە غەزەلییەی دەربارەی لەیلای لەسەر ئەو کەلوپەلەی سینوار دانراوە؟ ئەوە باسی عاشقایەتی لەگەڵ ئافرەتە، ئەوەش شتەکی دی. مەسەلەکە ئەوەیە، کە (لەیلا) لە ئەدەبیاتدا -بەتایبەت لەدوای مەجنوونەوە- بە واتای لەیلایەکی دیاریکراوە ناهێ، بەڵکوو لەیلا وەکوو هێما (ڕەمز)ـەک بەکاردێ بۆ خۆشویستراو. شاعیر دەڵێ: "كُلٌّ يُغنِّي على لَيلاهُ مُتَّخِذاً ليلىٰ مِنَ النَّاسِ أم لَيلىٰ منَ الخَشَبِ" یەعنی: هەموو کەسەک شیعر بەسەر لەیلای خۆیدا دەهۆنێتەوە و، بۆ خۆی لەیلایەکی پەیدا دەکات، جا لەیلایەکە لە بەشەران بێ، یان لە تەختە و داری لەبۆ خۆی دروستی کا. بۆیە دەبینین زوو زوو کەناڵی (ئەدەبی دین و دونیا) ڕەسمی کتێبەکی دادەنێ و شیعرەکی عاشقانەی لەسەر دادەنێ، ئەوەیە مەسەلە.

هەڵبەتە هەمووتان دەزانن، ئەوانە کەلوپەلی ناو گیرفانی شێخی موجاهیدانی سەردەم، شەهیدی لەپێناو خوای گەورە و ڕێگای بیت المقدس، یەحیا سینوارە، خوای گەورە دەرەجاتی عالی بکات.

لەیلا، خودا عەفووی کا، دەبێ شەوەک لە شەوان بێت.. ئەمن خەیاڵم بۆ لای وی نەڕوا؟!

عفا اللّه عن ليلی هل أبيتَنَّ ليلةً مِنَ الدَّهْرِ لا يَسْرِي إليَّ خيالُها
عفا اللّه عن ليلی هل أبيتَنَّ ليلةً مِنَ الدَّهْرِ لا يَسْرِي إليَّ خيالُها