هێدی|Hêdî
Открыть в Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
327
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
327
کۆیلەتی باوی نەماوە، کیژی کوردی خۆشەویست!
ڕاپەڕە، هەستە لە خەو، ئاخر چ وەختی خەوتنە؟
دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە، هەر خوێندنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات
من گوتم تۆش تێبگە (ناگاتە دەریایە زنە)
مامۆستا دڵان
327
هیچ شتێک لە کورد بوون جوانتر نییە
لە گۆرانییەکانمان
تا زمان و مێژوو و سروشت و خەباتمان؛
هەمووی بەشێکە لە ئێمە
چۆن دەتوانین پشت لەوە بکەین
کە نەوە بە نەوە بۆمان پارێزراوە؟
کورد بن و پەیمانی خۆتان لەگەڵ ڕەگ و ڕیشەتان نەشکێنن.
هیچ شتێک جوانتر نییە
لەوەی مرۆڤ خۆی بێت
و هیچ خۆیێک بۆ ئێمە جوانتر نییە
لە کورد بوون.
327
چاوم خهنده و
دڵم یاد و
سهرم سهودای تۆی تێدایه!
بیرم نایه
چهند پایزه
شادیم زیزه و
خهمم،
چرۆی گۆڵ به دهمه!
زۆر ستهمه!
بهم جۆرهمان یهکتر دهوێ؛
ئهمن لێره و
ئهتۆش لهوێ!
ک.د.ئازاد
327
ئەمڕۆ گیانم هاتە سەر لێو…
دوای ٩ مانگ دووبارە بینیم و توند باوەشم پێدا کرد
هەموو هەستەکانم تێکەڵ بوون؛ دڵخۆشی، سترێس، و فرمێسکێک کە لە زۆریی خۆشییەوە دەهات.
فرمێسکەکانم نزیک بوونەوە لە چاوەکانم، بەڵام ئەمڕۆ کاتی گریان نەبوو… کاتی ئەو بوو کە تەنها سەیری بکەم
دوای ٩ مانگ، جارێکی تر لە باوەشم بوو؛
گیانم هاتە سەر لێو و توانیم ماچی کەم ، گیانمم ماچ کرد
رفێقەکەم، هەمدەمەکەم
بوو بە جوانترین هەستی ئەمڕۆم. 🤍
3 مهر 1405
327
در پاسخ این پیام نوشت:
پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ
بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ
خۆ ڕۆشنە خانەی دڵی من مەنزڵی تۆیە
مروەت نییە بەم ڕەنگە خەرابی ستەمت بێ
یاقووتی لەبت جایزەبەخشینی بە ئیسبات
بێت و بەقەدەر خدمەتی من گەر کەرەمت بێ
327
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە
بووکی ئازادیم ئەوێ، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی
حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بە سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
قانع
