هێدی|Hêdî
رفتن به کانال در Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
320
مشترکین
-124 ساعت
-87 روز
-630 روز
آرشیو پست ها
320
ماوەیێکە کاک ئالان کاناڵەکەی سڕیوەتەوە و بەداخەوە لە دەنگی خۆشی بێ بەشمانی کردووە
ئەمشەو کە ئەم دەنگم بیست بەڕاستی گەشامەوە
دەنگت بمێنێ کاکە ✨🩵
320
دەنگی کەمانچەکەی کەلهوڕ،
ناگاتە گوێ
لێرە گریان مۆسیقایە
شەهید،
بە قەد گەڵاڕێزان
نیشتمان لە پرسە دایە...
ک.د.ئازاد
320
ئەی دووکەڵی ڕەنجەکانم!
لەسەر ناوچەوانی گرژی
ئەم ئاسمانە بێباکە چیم بۆ ئەنووسیت؟!
من ئەتوانم فریای خوێندنەوەی چەند ھیوا و
بەھاری سووتاو بکەوم؟!
من کێ بکەم بە شایەتی
ئەم ھەڵقرچانەی ژیانم؟!
تۆ زەردەشتێکی سوتاوی
ئەوەتەی هەی گڕ ئەتخوات و هەر گڕەگری
ئەوەتەی هەی ئەم جیهانەش
ئاسمانێکی چۆڕ و کڕ و..
تۆش بەردەوام هەر دوکەڵی
شێرکۆ بیکەس
320
Repost from Alan Sound🎙️
قەسەم بەو شەربەتـــی دیداری پاکت
شەرابم عەینـــــی ژەهری مارە بێ تۆ
لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە کن من خەرمەنـی گوڵ خارە بێ تۆ
شاعیر: مامۆستا نالی دەنگبێژ: ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
