H I W A_✹
Открыть в Telegram
643
Подписчики
+524 часа
+487 дней
+12130 дней
Архив постов
644
نیشتمان؟!
کام نیشتمان؟!
ئەوەی خەونمان دەبینی لە پێناوی دا بمرین ؛
کەچی لەسەر دەستی خۆی دەمرین .
644
چۆن دەبێ سەربەست گەلی ژێردەستە کە کچ دابەستە بێ
بەس نەبێ ئەو کۆیلەتی و ئەو کچ لە ژوور دابەستنە
دەرکی داخستوە لە تۆ بابت ، کەچی دەرکی نیە
دەرکە داخستن لە تۆ دەرکی هومێد داخستنە
با هەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ
تاکوو ژن ئازاد نەبێ ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە
هێمن
644
نیشتمان گەرخوێنی من پاکەو حەڵاڵە شیری من
هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی و تۆیە بڕواو بیری من .
644
ڕزگارن ئەوانەی
بۆ خەونی هەڵفڕین سووتاون
دوو باڵی سازکراو لە مۆمی هیوا و
هەتاوی پڕ قین و
ئاسمانێک بێ سنوور ،
بێهوودە بۆ لەشی لەت لەت و
بۆ دەنگی باڵ لێدان مەگرین
ڕزگارن ئەوانەی
بۆ خەونی هەڵفڕین ژیاون ...
644
زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من فەلەک زۆر بێ وەفا بوو لێی ستاندم ئای گوڵەکەم وای گوڵەکەم بۆن خۆشەکەم پاشی باڵای تۆ من دڵ بە کێ خۆش کەم شایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی من بەهارە پەڕەپەڕە ژاکا گوڵی من سەبەب کارت زەلیل و قوڕ بەسەر بێ شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ ئای غەریبم وای غەریبم ئای غەریبم سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم غەریب ماوم لە تارانێ بۆ وات کرد ئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کرد لە بەر خاتری خۆشەویستیت بۆ وات کرد لە بەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کرد ئای بۆ وات کرد وەی بۆ وات کرد ئاخ بۆ وات کرد بە دەستی خۆت ماڵە من و خۆت خرا کرد
644
خاتوونەکەم! بیستووتە ئاسمان چەند دوورە؟ من بارتەقای دووریی ئاسمان خۆشم دەوێی! بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟ بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی! گیانەکەم تۆ نووسراوێکی دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە چەند باڵی بیرم لێک دەدەم نە تێر دەبم، نە تێت دەگەم! زۆر دەترسم لەناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ کامیرەی چاوی مەرگەوەڕ وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ زۆر دەترسم گەر بتناسن پەنجەکانم هەڵوەرێنن شابسکی تۆش بسووتێنن! بەڵام بەڵام هێشتا من دەربەست نیم هەرچیم دیوە هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە نایشارمەوە تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان تا گەورە و بچووک بزانن خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووریی ئاسمان! خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووریی ئاسمان!
