ch
Feedback
H I W A_✹

H I W A_✹

前往频道在 Telegram

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot

显示更多
未指定国家未指定类别
643
订阅者
+524 小时
+487 天
+12130 天
帖子存档
نیشتمان؟! کام نیشتمان؟! ئەوەی خەونمان دەبینی لە پێناوی دا بمرین ؛ کەچی لەسەر دەستی خۆی دەمرین .

چۆن دەبێ سەربەست گەلی ژێردەستە کە کچ دابەستە بێ بەس نەبێ ئەو کۆیلەتی و ئەو کچ لە ژوور دابەستنە دەرکی داخستوە لە تۆ بابت ، کەچی دەرکی نیە دەرکە داخستن لە تۆ دەرکی هومێد داخستنە با هەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ تاکوو ژن ئازاد نەبێ ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە
هێمن

بە قەی ئێوارەی هەینی ، دڵم تەنگە .

نیشتمان گەرخوێنی من پاکەو حەڵاڵە شیری من هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی و تۆیە بڕواو بیری من .

BÊ TIRS BIJÎ , BÊ XEM BIMRE .

لە قیامەت بە خودا ئەڵێم لە دۆزەخەوە هاتووم قابیلە بمانخەیتە دۆزەخێکی تر ..!؟
_پیرباڵ

🖊🫠
🖊🫠

چاو جوان ، قژ درێژ ، بەژن ڕێک ، دەنگ خۆش ، زوان درێژ ، خەواڵوو ، و ...
جەنابی یاڕ

ڕزگارن ئەوانەی بۆ خەونی هەڵفڕین سووتاون دوو باڵی سازکراو لە مۆمی هیوا و هەتاوی پڕ قین و ئاسمانێک بێ سنوور ، بێهوودە بۆ لەشی لەت لەت و بۆ دەنگی باڵ لێدان مەگرین ڕزگارن ئەوانەی بۆ خەونی هەڵفڕین ژیاون ...

زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من فەلەک زۆر بێ وەفا بوو لێی ستاندم ئای گوڵەکەم وای گوڵەکەم بۆن خۆشەکەم پاشی باڵای تۆ من دڵ بە کێ خۆش کەم شایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی من بەهارە پەڕەپەڕە ژاکا گوڵی من سەبەب کارت زەلیل و قوڕ بەسەر بێ شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ ئای غەریبم وای غەریبم ئای غەریبم سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم غەریب ماوم لە تارانێ بۆ وات کرد ئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کرد لە بەر خاتری خۆشەویستیت بۆ وات کرد لە بەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کرد ئای بۆ وات کرد وەی بۆ وات کرد ئاخ بۆ وات کرد بە دەستی خۆت ماڵە من و خۆت خرا کرد

لە دەرەوە ڕوونم ، لە ناوەوە پڕم لە تاریکی .

بە چا نەبێ ، چا نابێ .
بە چا نەبێ ، چا نابێ .

شەرتە هەر پێشمەرگە بێ دڵ بۆ هەرێمی چاوەکانت .
جەنابی یار

خاتوونەکەم! بیستووتە ئاسمان چەند دوورە؟ من بارتەقای دووریی ئاسمان خۆشم دەوێی! بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟ بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی! گیانەکەم تۆ نووسراوێکی دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە چەند باڵی بیرم لێک دەدەم نە تێر دەبم، نە تێت دەگەم! زۆر دەترسم لەناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ کامیرەی چاوی مەرگەوەڕ وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ زۆر دەترسم گەر بتناسن پەنجەکانم هەڵوەرێنن شابسکی تۆش بسووتێنن! بەڵام بەڵام هێشتا من دەربەست نیم هەرچیم دیوە هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە نایشارمەوە تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان تا گەورە و بچووک بزانن خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووریی ئاسمان! خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووریی ئاسمان!

#من ئێرانی نیم :)

بیرم لای ئەوە ، چ بیرێ جوان و فێنکێ ؛ بەم گەرما ناشرینەی هاوینە .
خۆم نووس

لە باوەشی سروشتدا هەموو برینێک بێدەنگ چارەسەر دەبێت . تۆزێک جوانی
+4
لە باوەشی سروشتدا هەموو برینێک بێدەنگ چارەسەر دەبێت .
تۆزێک جوانی

ئەڵێ هەتا ژیان ئەڵێ سڵاو ، ئەجەل ئەڵێ تەواو . کەواتە بژین :)

ماندووم وەک ئەوەی بڵێی هەزار ساڵە ڕامکردوە نەگەیشتوومە بە هیچ شوێنێک .
پیرباڵ

گەر ڕەشە با ڕێی لێ گردی تۆ ببە بە ، شاخ .