ru
Feedback
دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

Открыть в Telegram

تۆش ببە بە خاوەن سەدەقەی جاریە دەرفەتی خێر و بونیادنانی پاشەڕۆژ لە ئەفریقا: 💧 لێدانی بیری ئاو 🕌 بونیادنانی مزگەوت 📖 دابەشکردنی قورئانی پیرۆز 🐑 قوربانی ، حەوتەم ، نەزر ، سەدەقە 📞 بۆ بەشداری پەیوەندی بکەن: 07826755599 | 07765755599

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
392
Подписчики
Нет данных24 часа
+47 дней
+2330 дней
Архив постов
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە چاکی و چاکەوە تەواو بکات خوا لە تاوانەکانی پێشووی دەبورێت ،
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە چاکی و چاکەوە تەواو بکات خوا لە تاوانەکانی پێشووی دەبورێت ، وە هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە خراپی و خراپەوە تەواو بکات ئەوا خوا لەسەر تاوانی پێشتر و دواتریشی سزای دەدات . | صحيح الترغيب ( ٣١٥٦ )

بیرێکی ئاو.. ژیانێکی نوێ لە گوندە دوورەدەستەکانی ئەفریقيا وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبینن، ئەمە بارودۆخی خوشک و براکانمانە لە گوندێکی ئەفریقیا؛ بە ماتۆڕسکیل و لە دوورییەکی زۆرەوە "جەلیکانە" ئاو بۆ کوخەکانیان دەگوازنەوە. ئەم گوندە پێویستییەکی زۆری بە (بیرێکی ئاو) هەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم مەینەتییە بێت. خێرخوازانی ئازیز ، ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ "سەدەقەی جاریە" کە خێرەکەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. 🔹️بۆ بەژدارکردن لەم پرۆژە خەیریانە پەیوەندی بکەن بەو ژمارانەی واتس آب ؛ 📞07826755599 📞07765755599 📞07774448971

قال رسول الله ﷺ: پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: تَعِسَ عَبْدُ الدِّینَارِ وَالدِّرْهَمِ وَالقَطِیفَةِ وَالخَمِیصَةِ (تیاچوو و خەسارەتمەند بوو بەندەی دینار و درهەم و جلی ڕازاوە و گرانبەها) إِنْ أُعْطِیَ رَضِیَ وَإِنْ لَمْ یُعْطَ لَمْ یَرْضَ (ئەگەر پێی بدرێت ڕازی دەبێت، وە ئەگەر پێی نەدرێت ڕازی نابێت)

📌 حوکمی پێشخستنی ڕۆژووی قەزا بەسەر شەشەڵاندا شێخ بن باز (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: "واجبە پێشخستنی قەزای ڕەمەزان بەسەر ڕۆژووی شەشەڵاندا (شەش ڕۆژەکەی شەووال)، چونکە قەزاکە گرنگترە." 📚 [فتاوى نور على الدرب (٩٠٩١)] کورتەیەک دەربارەی ئەحکامەکانی: ✅ گرنگی قەزا: قەزای ڕەمەزان فەرزە و پاککردنەوەی ئەستۆیە، بۆیە لە پێشترە لە هەموو ڕۆژوویەکی سوننەت. ✅ شێوازی گرتن: دەتوانیت شەشەڵان بەسەریەکەوە یان بە جیاجیا لە مانگی شەووالدا بگریت، بەڵام دوای تەواوکردنی قەزاکان. ✅ نییەت: دروست نییە یەک ڕۆژوو بە نییەتی (قەزا و شەشەڵان) بەیەکەوە بگریت، چونکە هەر یەکەیان پەرستشێکی سەربەخۆن. ✅ ئەگەر کات کەم بوو: ئەگەر نەپەرژایتە سەر هەردووکیان، ئەوا تەنها قەزاکەت بگرەوە، چونکە جێبەجێکردنی فەرز لە پێشترە و پاداشتی زیاترە. خوای گەورە ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات.

٤. نزاکردن و داوای لێخۆشبوون (الدعاء والاستغفار) باشترین شت کە پێشکەشی مردوو بکرێت نزا و داوای لێخۆشبوونە بۆی، بەتایبەت لە کاتی ناشتنیدا. بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دوای ناشتنی مردوو دەوەستا و دەیفەرموو: (اسْتَغْفِرُوا لأَخِیکُمْ، وَسَلُوا لَهُ بالتَّثْبِيتِ، فَإِنَّهُ الآنَ يُسْأَلُ). ٥. خێر و سەدەقەی جاریە (الصدقة الجارية) کردنی خێر و چاکە بە ناوی مردوو وەک دروستکردنی مزگەوت و لێدانی بیرێک یان نەمام چاندن یان هەر خێرێکی تر. بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (إِذَا مَاتَ ابنُ آدم انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثٍ: صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أو عِلْمٍ يُنْتَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ). ٦. جێبەجێکردنی وەسیەت و گەیاندنی ڕەحم (صلة الرحم) جێبەجێکردنی ئەو وەسیەتە شەرعیانەی کە جێی هێشتووە، هەروەها سەردانی خزم و هاوڕێکانی مردوو. بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ لە وەڵامی پیاوێکدا کە پرسی ئایا چیم ماوە بۆ دایک و باوکم بیکەم؟ فەرمووی: (الصَّلَاةُ عَلَيْهِمَا، وَالِاسْتِغْفَارُ لَهُمَا، وَإِنْفَاذُ عَهْدِهِمَا مِنْ بَعْدِهِمَا، وَصِلَةُ الرَّحِمِ الَّتِي لَا تُوصَلُ إِلَّا بِهِمَا...). خودایە هەموو ئازیزانمان ببهەخشە و لە بەهەشتی بەرین شادمان بکەیتەوە. 💎دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا 💎

چیمان لەسەرە بۆ ئازیزانمان دوای کۆچی دواییان؟ کۆچی دوایی باوک، دایک، یان هەر نزیکێکمان کۆتایی پەیوەندییەکەمان نییە، بەڵکو دەستپێکی جۆرێکی ترە لە چاکە و وەفا. ئەمانە گرنگترین ئەرکەکانمانن: ١. ئارامگرتن و شوکرانەبژێری (الصبر والاسترجاع) واجبە مرۆڤ ئارام بگرێت و بڵێت "إنا لله وإنا إليه راجعون" و دووربکەوێتەوە لە شیوەن و هاوارکردن. بەڵگە: خوای گەورە دەفەرموێت: {وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ}. ٢. ئامادەکردنی مردوو (تەجهیزکردن) پەلەکردن لە شوشتن، کفنکردن، نوێژکردن لەسەری و ناشتنی. بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (أَسْرِعُوا بِالْجِنَازَةِ) [واتە: پەلە بکەن لە بەڕێکردنی جەنازە]. ٣. گەڕاندنەوەی قەرز (قضاء الديون) پێویستە پێش هەموو شتێک قەرزەکانی مردوو بدرێتەوە لەو ماڵەی جێی هێشتووە. بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (نَفْسُ الْمُؤْمِنِ مُعَلَّقَةٌ بِدَيْنِهِ حَتَّى يُقْضَى عَنْهُ) [واتە: گیانی بڕوادار بەستراوەتەوە بە قەرزەکەیەوە تا بۆی دەدرێتەوە].

تَعْصِي الإِلهَ وَأنْتَ تُظْهِرُ حُبَّهُ ... هٰذا لَعَمْرِي فِي القِيَاسِ بَدِيعُ لَوْ كَانَ حُبُّكَ صَادِقاً لأَطَعْتَهُ ...
تَعْصِي الإِلهَ وَأنْتَ تُظْهِرُ حُبَّهُ ... هٰذا لَعَمْرِي فِي القِيَاسِ بَدِيعُ لَوْ كَانَ حُبُّكَ صَادِقاً لأَطَعْتَهُ ... إِنَّ الْمُحِبَّ لِمَنْ يُحِبُّ مُطِيعُ واته؛ سەرپێچی خودا دەکەیت و خۆت بە خۆشەویستی دەردەخەیت ! ئەمە بە تەمەنی خۆم، لە پێوانەدا شتێکی سەیر و دەگمەنە ئەگەر خۆشەویستییەکەت ڕاستگۆیانە بوایە، گوێڕایەڵیت دەکرد ! چونکە بێگومان خۆشەویست بۆ ئەوەی کە خۆشی دەوێت، گوێڕایەڵ و ملکەچە ! 💎الإمام الشافعي💎

🌹 ئەحکامە کورتەکانی ڕۆژی جەژن🌹 س - ئایا نوێژی جەژن بانگ و قامەتی هەیە؟ وەڵام: زانای پایەبەرز إبن عثیمین(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: نوێژی جەژن نە بانگی هەیە و نە قامەت. (سەرچاوە: مجموع الفتاوى: ١٦/ ٢٣٧) س - حوکمی بانگکردن (نیدا) بۆ نوێژی جەژن چییە؟ وەڵام: بانگکردن بۆ نوێژی جەژن بیدعەیە و بنچینەی نییە. بانگکردن بە وتنی (الصلاة جامعة) یان هەر وشەیەکی تر دروست نییە، بەڵکو بیدعەیەکی داهێنراوە. س - شێوازی ئەنجامدانی نوێژی جەژن چۆنە؟ وەڵام: ١- تەکبیرەی ئیحرام (الله أكبر) دەکات و دوعای ئیستفتاح دەخوێنێت، پاشان شەش تەکبیرەی تر دەکات. دواتر فاتیحە و سوورەتێکی لەگەڵ دەخوێنێت: یان سوورەتی (الأعلى - سبح) یان سوورەتی (ق) لە ڕکاتى یەکەمدا. ٢- لە ڕکاتى دووەمدا کاتێک لە سوجدە هەڵدەستێتەوە بە تەکبیرەوە هەڵدەستێت، پاشان پێنج تەکبیرەی تر دەکات، دواتر فاتیحە و سوورەتێک دەخوێنێت؛ ئەگەر لە ڕکاتى یەکەمدا (الأعلى) خوێندبێت، لە دووەمدا (الغاشية) دەخوێنێت، وە ئەگەر لە یەکەمدا (ق) خوێندبێت، لە دووەمدا سوورەتی (القمر) دەخوێنێت. س - حوکمی نوێژی ئەو کەسەی تەنها تەکبیرەی ئیحرامی کردووە لە نوێژی جەژندا چییە؟ وەڵام: نوێژەکەی دروستە، چونکە تەکبیرە زیادەکانی دوای تەکبیرەی ئیحرام سوننەتن (واجب نین). س - کەی دوعای ئیستفتاح لە نوێژی جەژندا دەخوێندرێت؟ وەڵام: دوای تەکبیرەی ئیحرام دەخوێندرێت، بابەتەکەش فراوانە، تەنانەت ئەگەر دوای کۆتا تەکبیرەش بیخوێنێت ئاساییە. س - لە نێوان هەر تەکبیرەیەکدا چی دەوترێت؟ وەڵام: زیکرێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو حەمد و سەنای خوای گەورە دەکات و سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) دەدات بە هەر شێوازێک بیەوێت، ئەگەر نەیڵێت و بێدەنگ بێت هەر دروستە چونکە مستەحبە. (لیژنەی هەمیشەیی فەتوا دەفەرموێت: سوننەتە لە نێوان هەر دوو تەکبیرەیەکدا حەمد و تەسبیحی خوا بکات و سەڵاوات بدات). س - ئەگەر تەکبیرەکانی بیرچوو تا دەستی کرد بە قورئان خوێندن، حوکمی چییە؟ وەڵام: ئەگەر تەکبیرەکانی بیرچوو تا دەستی کرد بە خوێندن، ئەوا تەکبیرەکان دەفەوتێن و ناگەڕێتەوە بۆیان؛ چونکە سوننەتێکە کاتەکەی بەسەر چووە. س - ئەگەر گەیشتم بە ئیمام و هەندێک لە تەکبیرە زیادەکانی ڕکاتى یەکەمم فەوتابوو؟ وەڵام: سەرەتا تەکبیرەی ئیحرام بکە و پاشان شوێنی ئیمام بکەوە لەوەی ماوە، ئەوانەی ڕۆیشتوون لەسەرت لادەچن. س - ئەگەر کەسێک ڕکاتێکی نوێژی جەژنی لەدەست چوو، چۆن قەزای دەکاتەوە؟ وەڵام: کاتێک ئیمام سەلامی دایەوە، هەڵدەستێتەوە و ئەو ڕکاتەی کە فەوتاوە بە هەمان شێوازی خۆی (بە تەکبیرە زیادەکانەوە) ئەنجامی دەداتەوە.

پەیامی پیرۆزبایی و ئەمەکداری بۆ خێرخوازانی قەدر گران خوشک و برایانی بەڕێز، دەستڕۆشن و خێرخوازان سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت تقبل الله منا ومنك صالح الاعمال جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و خوای میهرەبان عیبادەت و خێرەکانتان لێ وەربگرێت. ئێوە بە کردەوە سەلماندتان کە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی پێغەمبەرەکەتانن (ﷺ) كە إبن عەباس (ڕەزای خوای لێ بێت) دەگێڕێتەوە کە دەفەرموێت: "پێغەمبەری خودا ﷺ بەخشندەترین مرۆڤ بوو، و بەخشندەییەکەی لە مانگی ڕەمەزاندا گەیشتە لوتکە". و پڕۆژە خێرخوازییەکانتان لە ئەفریقیا، تەنها کارێک نییە، بەڵکو وێنەیەکی جوانی مرۆڤایەتی و ئیمانە. پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە گەورەیەتان لێ دەکەین. ان شاءالله بەرەو وەرزەکانی تری چاکەکاری وەک چۆن لە ڕەمەزاندا بوونە هۆکاری زەردەخەنەی هەژاران، چاوەڕوانین لە ڕۆژانی پیرۆزی (ذی الحجة) و (پڕۆژەی قوربانی)دا، پێکەوە و دەست لەناو دەست بەردەوام بین. وەک ئیمامی مالیک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: «خۆم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی شادی بخەمە دڵی موسڵمانانەوە». خوای گەورە ئەم کارانەتان بە چەندین هێندە بۆ بنووسێت. جەژنتان دووبارە پیرۆز بێت..