دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا
Ir al canal en Telegram
تۆش ببە بە خاوەن سەدەقەی جاریە دەرفەتی خێر و بونیادنانی پاشەڕۆژ لە ئەفریقا: 💧 لێدانی بیری ئاو 🕌 بونیادنانی مزگەوت 📖 دابەشکردنی قورئانی پیرۆز 🐑 قوربانی ، حەوتەم ، نەزر ، سەدەقە 📞 بۆ بەشداری پەیوەندی بکەن: 07826755599 | 07765755599
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
391
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+2330 días
Archivo de publicaciones
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە چاکی و چاکەوە تەواو بکات خوا لە تاوانەکانی پێشووی دەبورێت ، وە هەر کەسێك ئەو تەمەنەی کە ماویەتی بە خراپی و خراپەوە تەواو بکات ئەوا خوا لەسەر تاوانی پێشتر و دواتریشی سزای دەدات .
| صحيح الترغيب ( ٣١٥٦ )
بیرێکی ئاو.. ژیانێکی نوێ لە گوندە دوورەدەستەکانی ئەفریقيا
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبینن، ئەمە بارودۆخی خوشک و براکانمانە لە گوندێکی ئەفریقیا؛ بە ماتۆڕسکیل و لە دوورییەکی زۆرەوە "جەلیکانە" ئاو بۆ کوخەکانیان دەگوازنەوە. ئەم گوندە پێویستییەکی زۆری بە (بیرێکی ئاو) هەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم مەینەتییە بێت.
خێرخوازانی ئازیز ، ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ "سەدەقەی جاریە" کە خێرەکەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
🔹️بۆ بەژدارکردن لەم پرۆژە خەیریانە پەیوەندی بکەن بەو ژمارانەی واتس آب ؛
📞07826755599
📞07765755599
📞07774448971
قال رسول الله ﷺ:
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
تَعِسَ عَبْدُ الدِّینَارِ وَالدِّرْهَمِ وَالقَطِیفَةِ وَالخَمِیصَةِ
(تیاچوو و خەسارەتمەند بوو بەندەی دینار و درهەم و جلی ڕازاوە و گرانبەها)
إِنْ أُعْطِیَ رَضِیَ وَإِنْ لَمْ یُعْطَ لَمْ یَرْضَ
(ئەگەر پێی بدرێت ڕازی دەبێت، وە ئەگەر پێی نەدرێت ڕازی نابێت)
📌 حوکمی پێشخستنی ڕۆژووی قەزا بەسەر شەشەڵاندا
شێخ بن باز (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
"واجبە پێشخستنی قەزای ڕەمەزان بەسەر ڕۆژووی شەشەڵاندا (شەش ڕۆژەکەی شەووال)، چونکە قەزاکە گرنگترە."
📚 [فتاوى نور على الدرب (٩٠٩١)]
کورتەیەک دەربارەی ئەحکامەکانی:
✅ گرنگی قەزا: قەزای ڕەمەزان فەرزە و پاککردنەوەی ئەستۆیە، بۆیە لە پێشترە لە هەموو ڕۆژوویەکی سوننەت.
✅ شێوازی گرتن: دەتوانیت شەشەڵان بەسەریەکەوە یان بە جیاجیا لە مانگی شەووالدا بگریت، بەڵام دوای تەواوکردنی قەزاکان.
✅ نییەت: دروست نییە یەک ڕۆژوو بە نییەتی (قەزا و شەشەڵان) بەیەکەوە بگریت، چونکە هەر یەکەیان پەرستشێکی سەربەخۆن.
✅ ئەگەر کات کەم بوو: ئەگەر نەپەرژایتە سەر هەردووکیان، ئەوا تەنها قەزاکەت بگرەوە، چونکە جێبەجێکردنی فەرز لە پێشترە و پاداشتی زیاترە.
خوای گەورە ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات.
٤. نزاکردن و داوای لێخۆشبوون
(الدعاء والاستغفار)
باشترین شت کە پێشکەشی مردوو بکرێت نزا و داوای لێخۆشبوونە بۆی، بەتایبەت لە کاتی ناشتنیدا.
بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دوای ناشتنی مردوو دەوەستا و دەیفەرموو: (اسْتَغْفِرُوا لأَخِیکُمْ، وَسَلُوا لَهُ بالتَّثْبِيتِ، فَإِنَّهُ الآنَ يُسْأَلُ).
٥. خێر و سەدەقەی جاریە (الصدقة الجارية)
کردنی خێر و چاکە بە ناوی مردوو وەک دروستکردنی مزگەوت و لێدانی بیرێک یان نەمام چاندن یان هەر خێرێکی تر.
بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (إِذَا مَاتَ ابنُ آدم انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثٍ: صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أو عِلْمٍ يُنْتَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ).
٦. جێبەجێکردنی وەسیەت و گەیاندنی ڕەحم (صلة الرحم)
جێبەجێکردنی ئەو وەسیەتە شەرعیانەی کە جێی هێشتووە، هەروەها سەردانی خزم و هاوڕێکانی مردوو.
بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ لە وەڵامی پیاوێکدا کە پرسی ئایا چیم ماوە بۆ دایک و باوکم بیکەم؟ فەرمووی: (الصَّلَاةُ عَلَيْهِمَا، وَالِاسْتِغْفَارُ لَهُمَا، وَإِنْفَاذُ عَهْدِهِمَا مِنْ بَعْدِهِمَا، وَصِلَةُ الرَّحِمِ الَّتِي لَا تُوصَلُ إِلَّا بِهِمَا...).
خودایە هەموو ئازیزانمان ببهەخشە و لە بەهەشتی بەرین شادمان بکەیتەوە.
💎دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا 💎
چیمان لەسەرە بۆ ئازیزانمان دوای کۆچی دواییان؟
کۆچی دوایی باوک، دایک، یان هەر نزیکێکمان کۆتایی پەیوەندییەکەمان نییە، بەڵکو دەستپێکی جۆرێکی ترە لە چاکە و وەفا. ئەمانە گرنگترین ئەرکەکانمانن:
١. ئارامگرتن و شوکرانەبژێری (الصبر والاسترجاع)
واجبە مرۆڤ ئارام بگرێت و بڵێت
"إنا لله وإنا إليه راجعون"
و دووربکەوێتەوە لە شیوەن و هاوارکردن.
بەڵگە: خوای گەورە دەفەرموێت:
{وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ}.
٢. ئامادەکردنی مردوو (تەجهیزکردن)
پەلەکردن لە شوشتن، کفنکردن، نوێژکردن لەسەری و ناشتنی.
بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (أَسْرِعُوا بِالْجِنَازَةِ)
[واتە: پەلە بکەن لە بەڕێکردنی جەنازە].
٣. گەڕاندنەوەی قەرز (قضاء الديون)
پێویستە پێش هەموو شتێک قەرزەکانی مردوو بدرێتەوە لەو ماڵەی جێی هێشتووە.
بەڵگە: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:
(نَفْسُ الْمُؤْمِنِ مُعَلَّقَةٌ بِدَيْنِهِ حَتَّى يُقْضَى عَنْهُ)
[واتە: گیانی بڕوادار بەستراوەتەوە بە قەرزەکەیەوە تا بۆی دەدرێتەوە].
تَعْصِي الإِلهَ وَأنْتَ تُظْهِرُ حُبَّهُ ... هٰذا لَعَمْرِي فِي القِيَاسِ بَدِيعُ
لَوْ كَانَ حُبُّكَ صَادِقاً لأَطَعْتَهُ ... إِنَّ الْمُحِبَّ لِمَنْ يُحِبُّ مُطِيعُ
واته؛
سەرپێچی خودا دەکەیت و خۆت بە خۆشەویستی دەردەخەیت !
ئەمە بە تەمەنی خۆم، لە پێوانەدا شتێکی سەیر و دەگمەنە
ئەگەر خۆشەویستییەکەت ڕاستگۆیانە بوایە، گوێڕایەڵیت دەکرد !
چونکە بێگومان خۆشەویست بۆ ئەوەی کە خۆشی دەوێت، گوێڕایەڵ و ملکەچە !
💎الإمام الشافعي💎
🌹 ئەحکامە کورتەکانی ڕۆژی جەژن🌹
س - ئایا نوێژی جەژن بانگ و قامەتی هەیە؟
وەڵام: زانای پایەبەرز إبن عثیمین(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: نوێژی جەژن نە بانگی هەیە و نە قامەت.
(سەرچاوە: مجموع الفتاوى: ١٦/ ٢٣٧)
س - حوکمی بانگکردن (نیدا) بۆ نوێژی جەژن چییە؟
وەڵام: بانگکردن بۆ نوێژی جەژن بیدعەیە و بنچینەی نییە. بانگکردن بە وتنی (الصلاة جامعة) یان هەر وشەیەکی تر دروست نییە، بەڵکو بیدعەیەکی داهێنراوە.
س - شێوازی ئەنجامدانی نوێژی جەژن چۆنە؟
وەڵام:
١- تەکبیرەی ئیحرام (الله أكبر) دەکات و دوعای ئیستفتاح دەخوێنێت، پاشان شەش تەکبیرەی تر دەکات. دواتر فاتیحە و سوورەتێکی لەگەڵ دەخوێنێت: یان سوورەتی (الأعلى - سبح) یان سوورەتی (ق) لە ڕکاتى یەکەمدا.
٢- لە ڕکاتى دووەمدا کاتێک لە سوجدە هەڵدەستێتەوە بە تەکبیرەوە هەڵدەستێت، پاشان پێنج تەکبیرەی تر دەکات، دواتر فاتیحە و سوورەتێک دەخوێنێت؛ ئەگەر لە ڕکاتى یەکەمدا (الأعلى) خوێندبێت، لە دووەمدا (الغاشية) دەخوێنێت، وە ئەگەر لە یەکەمدا (ق) خوێندبێت، لە دووەمدا سوورەتی (القمر) دەخوێنێت.
س - حوکمی نوێژی ئەو کەسەی تەنها تەکبیرەی ئیحرامی کردووە لە نوێژی جەژندا چییە؟
وەڵام: نوێژەکەی دروستە، چونکە تەکبیرە زیادەکانی دوای تەکبیرەی ئیحرام سوننەتن (واجب نین).
س - کەی دوعای ئیستفتاح لە نوێژی جەژندا دەخوێندرێت؟
وەڵام: دوای تەکبیرەی ئیحرام دەخوێندرێت، بابەتەکەش فراوانە، تەنانەت ئەگەر دوای کۆتا تەکبیرەش بیخوێنێت ئاساییە.
س - لە نێوان هەر تەکبیرەیەکدا چی دەوترێت؟
وەڵام: زیکرێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو حەمد و سەنای خوای گەورە دەکات و سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) دەدات بە هەر شێوازێک بیەوێت، ئەگەر نەیڵێت و بێدەنگ بێت هەر دروستە چونکە مستەحبە.
(لیژنەی هەمیشەیی فەتوا دەفەرموێت: سوننەتە لە نێوان هەر دوو تەکبیرەیەکدا حەمد و تەسبیحی خوا بکات و سەڵاوات بدات).
س - ئەگەر تەکبیرەکانی بیرچوو تا دەستی کرد بە قورئان خوێندن، حوکمی چییە؟
وەڵام: ئەگەر تەکبیرەکانی بیرچوو تا دەستی کرد بە خوێندن، ئەوا تەکبیرەکان دەفەوتێن و ناگەڕێتەوە بۆیان؛ چونکە سوننەتێکە کاتەکەی بەسەر چووە.
س - ئەگەر گەیشتم بە ئیمام و هەندێک لە تەکبیرە زیادەکانی ڕکاتى یەکەمم فەوتابوو؟
وەڵام: سەرەتا تەکبیرەی ئیحرام بکە و پاشان شوێنی ئیمام بکەوە لەوەی ماوە، ئەوانەی ڕۆیشتوون لەسەرت لادەچن.
س - ئەگەر کەسێک ڕکاتێکی نوێژی جەژنی لەدەست چوو، چۆن قەزای دەکاتەوە؟
وەڵام: کاتێک ئیمام سەلامی دایەوە، هەڵدەستێتەوە و ئەو ڕکاتەی کە فەوتاوە بە هەمان شێوازی خۆی (بە تەکبیرە زیادەکانەوە) ئەنجامی دەداتەوە.
پەیامی پیرۆزبایی و ئەمەکداری بۆ خێرخوازانی قەدر گران
خوشک و برایانی بەڕێز، دەستڕۆشن و خێرخوازان
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
تقبل الله منا ومنك صالح الاعمال
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و خوای میهرەبان عیبادەت و خێرەکانتان لێ وەربگرێت.
ئێوە بە کردەوە سەلماندتان کە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی پێغەمبەرەکەتانن (ﷺ) كە إبن عەباس (ڕەزای خوای لێ بێت) دەگێڕێتەوە کە دەفەرموێت: "پێغەمبەری خودا ﷺ بەخشندەترین مرۆڤ بوو، و بەخشندەییەکەی لە مانگی ڕەمەزاندا گەیشتە لوتکە".
و پڕۆژە خێرخوازییەکانتان لە ئەفریقیا، تەنها کارێک نییە، بەڵکو وێنەیەکی جوانی مرۆڤایەتی و ئیمانە. پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە گەورەیەتان لێ دەکەین.
ان شاءالله بەرەو وەرزەکانی تری چاکەکاری وەک چۆن لە ڕەمەزاندا بوونە هۆکاری زەردەخەنەی هەژاران، چاوەڕوانین لە ڕۆژانی پیرۆزی (ذی الحجة) و (پڕۆژەی قوربانی)دا، پێکەوە و دەست لەناو دەست بەردەوام بین. وەک ئیمامی مالیک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: «خۆم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی شادی بخەمە دڵی موسڵمانانەوە».
خوای گەورە ئەم کارانەتان بە چەندین هێندە بۆ بنووسێت.
جەژنتان دووبارە پیرۆز بێت..
