️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
Открыть в Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
382
Подписчики
Нет данных24 часа
+567 дней
+5430 дней
Архив постов
😍 زۆر سوپاس بۆ دەنگدان و کارلێکە جوانەکەتان
😍 دیارە تینووی ئەم بابەتە گرنگەن 📖✨
بۆ ئەوەی ماندووبوونمان بەفیڕۆ نەچێت و ئەم زانیارییانە بگەنە زۆرترین ماڵ:
🎯 با بەیەکەوە ژمارەی ئەندامانمان بگەیەنینە ٢٥٠ دایک و باوکی خەمخۆر، یەکسەر یەکەم بابەتی زنجیرە نوێیەکە بڵاو ئەکەینەوە 🔥
تەنها پێویستە بچنە سەر پرۆفایلی چەناڵەکەمان، لەوێوە لینکەکە کۆپی بکەن و بۆ ٣ دایک یان باوکی نزیکی خۆتانی بنێرن تا ئەوانیش سوودمەند بن:
👇🏻👇🏻
🔗 https://t.me/parwardaydrwst04
سەرفراز بن 🥰
✨ دایک و باوکانی ئەزیز..
خەریکی ئامادەکردنی بابەتی نوێین بۆ چەناڵ.
پێش ئەوەی پۆستی بکەین، حەز ئەکەین بزانین ئێستا چ کێشەیەکی مناڵەکەتان زیاتر زەرورە و پێویستان بە چارەسەریەتی؟ 🤔💭
کێشەکانتان لە کۆمێنت یان لە چاتی تایبەت بۆمان بنووسن، با پۆستەکانی داهاتوومان لەسەر ئەو بابەتانە بێت کە ئێوە ئەتانەوێت. 👇🏻🌸
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
📢 دوای کۆتاییهاتنی زنجیرە بابەتی (تەرکیز)... 🎓🧠
سوپاس بۆ هاوڕێیەتی و خوێندنەوەی بەردەوامی ئێوەی دایک و باوکی هۆشیار.
بۆ ئەوەی ئەم زانیاری و ڕێگاچارە بەسوودانە بگەنە دەستی زۆرترین خێزان و دایکان و باوکان سوودی لێ ببینن، ئەتوانن بابەتەکان بۆ ئەزیزان و هاوڕێکانتانی بنێرن، تا ئەوانیش سوودمەند بن و بەیەکەوە نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکەین. 🌸🔗
🎯 با هەمیشە ماڵەکانمان پڕ بێت لە ئارامی و تێگەیشتن.🌱
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
🧠 پەروەردەی دەروونی و
چۆنیەتی قسەکردن لەگەڵ
مناڵی کەم تەرکیز تەمەنی ٩ـ١٢ ساڵ
(بەشی سێیەم و کۆتایی) 🗣️💬
گەیشتینە بەشی کۆتایی زنجیرە بابەتەکەمان.
دوای ئەوەی هۆکارەکان و گۆڕانکارییە ژینگەییەکانمان ناسی، ئێستا گرنگترین بەش یەت:
شێوازی قسەکردن و مامەڵەی دەروونیی ئێمە لەگەڵ مناڵەکەیا.
کاتێک مناڵێک بەردەوام لەلایەن دایک و باوکیەوە ئەم وشانە ئەبیستێت: «تۆ هەمیشە خەیاڵ ئەڕوات، سەر لە هەوایایە، تەممەڵیت و گوێ ناگریت» مێشکی ئەم ناسنامەیە وەرئەگرێت و باوەڕی بە خۆی نامێنێت.
بۆیە لێرەیا فێری شێوازی ڕاستی پەروەردەی دەروونی ئەبین:
🗣️ ١. گۆڕینی شێوازی قسەکردن (The Positive Framing):
لەبری ئەوەی بە توڕەییەوە بڵێیت: «بۆچی سەعاتێکە لێرە دانیشتوویت و هیچ نەخوێندووە؟»، بە هێمنی و هاوسۆزییەوە بڵێ: « ئەبینم مێشک کەمێک ماندووە و ناتوانێت فۆکەس بکات، ئەتەوێت ٥ خولەک پشوو بەین، پیاسەیەک بکەین و پاشان بەیەکەوە بە وزەیەکی نوێوە تەواوی بکەین؟».
ئەم شێوازە وا ئەکات مناڵەکە هەست نەکات تۆ دوژمنی ئەویت، بەڵکو هاوکاری مێشکی ماندووی ئەویت.
🧩 ٢. بەهێزکردنی تەرکیز لە ڕێگەی یارییەوە:
تەرکیز ڕێک وەک ماسولکەی جەستە وایە، بە ڕاهێنان بەهێز ئەبێت.
لەم تەمەنەیا (٩ ـ ١٢ ساڵ) چەندین یاری هەن کە مێشکیان فێری فۆکەسی قووڵ ئەکەن، وەک:
♟️یاری شەترەنج:
مێشک ناچار ئەکات بیر لە چەند هەنگاوی داهاتوو بکاتەوە.
🧩مەتەڵە قورسەکان (Puzzles):
ئارامی و سەرنجی وردی پێویستە.
📖خوێندنەوەی کتێب بە دەنگی بەرز🎙️📣:
ڕۆژانە تەنها ١٠ خولەک با چیرۆکێک بە دەنگی بەرز بخوێنێتەوە و تۆش گوێی لێ بگریت.
ئەمە باشترین ڕاهێنانی
دەمارییە بۆ فۆکەس.
🫱🏻🫲🏻 ٣. پاڵپشتی دەروونی و هاندانی هێواش:
کاتێک مناڵەکەو کارێک یان وانەیەک بە سەرکەوتوویی و بە فۆکەسەوە تەواو ئەکات، مەیبەستەرەوە بەوەی کە
«ئەرکی خۆتە و ئەبێت بیکەیت»، بەڵکو ڕاستەوخۆ وەسفی ماندووبوونەکەی بکە.
بڵێ: «زۆر شانازی ئەکەم بەوەی ئەمڕۆ بەم شێوازە ڕێک و جوانە فۆکەس کرد و کارەکەو تەواو کرد»
ئەم وشانە ئاستی متمانە بەخۆبوون لە مێشکیانا ئەگەیەنێتە لووتکە.
💡 پوختەی بابەت:
مناڵی تەمەن ٩ ـ ١٢ ساڵ، لە قۆناغی تێپەڕبوونایە نە مناڵێکی بچووکە تەنها بە قسەو بکات، نە گەورەشە بە تەواوی لە بەرپرسیاریەتی تێبگات.
ئەوان لەم قۆناغەیا زیاتر لە
هەر شتێک، پێویستیان بە هاوڕێیەتی، تێگەیشتن و هاوسۆزیی ئێوە هەیە.
🤎🌱 سوپاس بۆ هاوڕێیەتی و خوێندنەوەی ئەم زنجیرە بابەتە.
هیوادارین بووبێتە هۆکارێک
بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوماڵەکانتان.
💬 ئەگەر کێشەیەکی تایبەتتان هەیە لەگەڵ مناڵەکەتان، لە کۆمێنت بۆمان بنووسن بەیەکەوە گفتوگۆی لەسەر ئەکەین،یان ئەتوانن لە چاتی تایبەتی چەناڵ پێمان بڵێن. 🌸📥
پۆستەکە بۆ دایکان و باوکانی تریش بنێرن تا ئەوانیش سوودمەند بن. 🔗
#کەمی_تەرکیز
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
📌 «تەرکیز لە تەمەنی ٩ بۆ ١٢ ساڵ»
بەشی دووەم
🧠 چۆن ماسولکەی سەرنجدان و تەرکیز لە مناڵەکەم بەهێز بکەم؟
لە پۆستی پێشوو باسی ئەوەمان کرد کە بۆچی تەرکیزی مناڵی پێش هەرزەکاری (٩ بۆ ١٢ ساڵ) زوو تێکئەچێت و چۆن تەڵەی وەک شاشە خێراکان و وەهمی فرەکارەیی مێشکیان ماندوو ئەکەن.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە:
چۆن یارمەتی مێشکیان بەین تا تەرکیزی بۆ بگەڕێتەوە؟
بیر بێت، تەرکیز وەک ماسولکەیە، پێویستی بە مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام هەیە.
لێرەیا ٤ ڕێگای زانستی و
کرداری ئەخەینە ڕوو:
١. بەکارهێنانی تەکنیکی "یەک ئەرک" (Monotasking) 🎯
بۆ تێکشکاندنی وەهمی فرەکارەیی (Multitasking)، پێویستە مێشکی مناڵ فێری ئەوە بکرێت کە لە یەک کاتا تەنها یەک کار بکات.
چۆن جێبەجێی بکەین؟
کاتێک مناڵەکەو کارێک ئەکات
(چ خوێندنەوەی کتێبێک بێت، یان ڕێکخستنی ژوورەکەی، یان فێربوونی بەهرەیەک)، پێویستە مۆبایل و ئایپاد لە ژوورەکەی نەبن و دەوروبەری بێدەنگ بێت.
فێری بکە کە "سەرکەوتن لەوەیایە کارێک تەواو بکەیت
ئنجا بچیتە سەر کارێکی تر."
٢. یاسای "بلۆکی کات" و پشووی تهندروست ⏱️
مێشکی ئەم تەمەنە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لەسەر یەک شت بمێنێتەوە.
باشترین ڕێگا دابەشکردنی کاتە بۆ ماوەی کورت.
چۆن جێبەجێی بکەین؟
یاسای ٢٥ خولەک کار و ٥ خولەک پشوو بەکاربهێنە.
بەڵام مەرجی سەرەکی ئەوەیە:
لەو ٥ خولەکەی پشووا نابێت دەست بات لە مۆبایل یان شاشەکان
(چوون مۆبایل مێشک ماندووتر ئەکات)، بەڵکو با ئاوێک بخواتەوە، کەمێک بجوڵێت، یان قسەو لەگەڵ بکات.
٣. فێرکردنی "هۆکار و ئامانج" (نەک تەنها فەرمان) 🫱🏻🫲🏻
وەک وتمان، مناڵی ١٠ ساڵان تەنها بە فەرمانی "ئەمە بکە" کار ناکات و مێشکی تەرکیز ناکات ئەگەر هۆکارەکەی نەزانێت.
چۆن جێبەجێی بکەین؟
پێش ئەوەی داوای کارێکی لێ بکەیت، گفتوگۆی لەگەڵ بکە و گرنگییەکەی بۆ ڕوون بکەرەوە.
بۆ نموونە لەبری ئەوەی بڵێیت "بڕۆ ئەو کتێبە بخوێنەوە"، پێی بڵێ: "ئەم کتێبە یارمەتیو ئەدات لەو بابەتە بزانیت کە خۆ حەز لێیەتی.
" کاتێک مێشکی پاڵنەری ناوەکی هەبێت، خۆبەخۆ تەرکیزی زیاتر ئەبێت.
٤. کەمکردنەوەی ژەهری دۆپامین (Dopamine Detox) 📉
بۆ ئەوەی مێشکیان لەو خێراییە شێتانەیەی تیکتۆک و یارییە ئەلیکترۆنییەکان بێتە دەرەوە و بتوانێت بەرگەی شتە هێمنەکان بگرێت، پێویستە کاتی شاشەکان سنووردار بکرێت.
چۆن جێبەجێی بکەین؟
بەیەکەوە "پەیماننامەیەکی دیجیتاڵی" دابڕێژن.
کاتێکی دیاریکراو و سنووردار دابنێن بۆ مۆبایل.
. کاتێک مێشکیان چەند کاتژمێرێک لە شاشە دوور ئەکەوێتەوە، ئاستی دۆپامین دائەبەزێتەوە و دووبارە ئەتوانن تەرکیز بکەنە سەر کارە ئاسایی و گرنگەکانی زیانیان.
✨ پەیامی کۆتایی بۆ تۆی دایک و باوک 🌸👨👩👧👦
گۆڕینی ڕەفتاری مناڵ لەم تەمەنەیا پێویستی بە هاوار و سزادان نییە،❌ بەڵکو پێویستی بە گۆڕینی ژینگە و سیستەمی ژیانیەتی.🏡
مێشکی مناڵەکەو لەم قۆناغەیا وەک پرۆژەیەکی ناسک وایە 🧠🌱 و تۆش باشترین ڕێپیشاندەر و ئەندازیاری ئەو پرۆژەیت 🗺️
#کەمی_تەرکیز #پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
🧠 تەرکیز لە تەمەنی (٩ بۆ ١٢ ساڵ)
بۆچی زوو تێکئەچێت؟ (بەشی یەکەم) 🤔💭
قۆناغی تەمەنی ٩ بۆ ١٢ ساڵی
(کە پێی ئەوترێت پێش-هەرزەکاری)، یەکێکە لە گرنگترین و هەستیارترین قۆناغەکانی گەشەی مرۆڤ.
لەم تەمەنەیا مێشکی مناڵ گۆڕانکاریی بایۆلۆجی گەورەی بەسەرا یەت ئەیەوێت سەربەخۆ بێت، زیاتر لە هاوڕێکانی نزیک ببێتەوە و کەمتر گوێڕایەڵی دایک و باوک بێت.
زۆرجار دایکان و باوکان ئەڵێن:
«مناڵەکەم پێشتر زۆر عاقڵ بوو و تەرکیزی هەبوو، بەڵام ئێستا ناتوانێت ٥ خولەک لەسەر یەک شت دانیشێت»
ئەی گەورەترین ئەو تەڵانە چین کە لەم تەمەنەیا تەرکیزیان وێران ئەکەن؟
📱 تەڵەی شاشە خێراکان (The Dopamine Loop):
سەیرکردنی ڤیدیۆ کورتەکان (تیکتۆک، ڕیڵز، شۆرتس) یان یارییە ئەلیکترۆنییە خێراکان، بڕێکی یەکجار زۆر لە هۆرمۆنی دۆپامین (هۆرمۆنی خۆشی کاتی) لە مێشکیانا دەرئەکات.
کاتێک مێشکیان بەم خێراییە ڕایەت، ئیتر خوێندنەوەی کتێبێک یان گوێگرتن لە وانەیەک کە پێویستی بە کات و ئارامییە، لای ئەوان ئەبێتە کارێکی یەکجار بێزارکەر و ناتوانن تەرکیزی لەسەر بکەن.
🔀 وەهمی "فرەکارەیی" (Multitasking):
مناڵ لەم تەمەنەیا پێی وایە گەورە بووە و ئەتوانێت لە یەک کاتا چەند کارێک بکات.
بۆ نموونە: هەم چات لەگەڵ هاوڕێکەی بکات، هەم وانەکەی بخوێنێت و هەمیش گوێ لە مۆسیقا بگرێت.
بەڵام لە ڕووی زانستییەوە، مێشکی مرۆڤ لەم تەمەنەیا هێشتا بە تەواوی گەشەی نەکردووە بۆ جیاکردنەوەی ئەرکەکان، ئەمەش وائەکات وزەی مێشکیان پەرت ببێت و هیچ کارێکیان بە تەواوی ئەنجام نەدەن.
📉 گۆڕانکارییە هۆرمۆنی و دەروونییەکان:
ئەم کچ و کوڕانە هێواش هێواش بەرەو قۆناغی بلوغ (پێگەیشتن) ئەڕۆن.
گۆڕانی هۆرمۆنەکان وایان لێئەکات زوو بێتاقەت ببن، خەیاڵیان بڕوات، یان بیر لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان و پەیوەندییان لەگەڵ هاوڕێکانیان بکەنەوە، ئەمەش سەرنجیان لەسەر ئەرکە سەرەکییەکانیان لائەبات.
❌ نەبوونی پاڵنەر و ئامانجی ڕوون:
مناڵی ٥ ساڵان بە فەرمانی دایک و باوک کار ئەکات، بەڵام منداڵی ١٠ ساڵان پێویستی بە "هۆکار" هەیە.
ئەگەر بە تەواوی تێنەگات کە بۆچی پێویستە ئەم کتێبە بخوێنێتەوە یان ئەم کارە بکات، مێشکی بە ئۆتۆماتیکی ڕەتیئەکاتەوە تەرکیزی بۆ تەرخان بکات و خۆی بە شتی ترەوە سەرقاڵ ئەکات.
✨ دایک و باوکی خۆشەویست، کێشەکە تەممەڵی مناڵەکەو نییە، بەڵکو نەزانینی شێوازی مامەڵەکردنە لەگەڵ مێشکی لەم قۆناغەیا.
📥 لە پۆستی داهاتوو باس لە ٤ ڕێگای زانستی و کرداری ئەکەین کە چۆن تەرکیزیان بۆ بگەڕێنینەوە و ماسولکەی سەرنجدانیان بەهێز بکەین.
چاوەڕوان بن🚀🌱
#کەمی_تەرکیز
#پەروەردەی_دروست
@parwadaydrwst
🧠 دایک و باوکانی ئەزیزی چەناڵەکەمان..
لەبەر گرنگیی ئەم بابەتە و بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی مناڵەکانمان دوا نەکەوێت، پێمان باش بوو دەست بە بڵاوکردنەوەی زنجیرە بابەتەکە بکەین، چوون لە پەروەردەکردنا هەموو ڕۆژێک گرنگیی خۆی هەیە و کات زێڕینە. 🤎🌱
ئەم بابەتە گرنگەمان بە ٣ بەشی سەرەکی و تێروتەسەل دابەش کردووە بۆ ئەوەی بە قووڵی لێی تێبگەین.
فەرموون ئەمەش بەشی یەکەم
لەسەر هۆکار و چارەسەری نەمانی
تەرکیزی تەمەنی ٩ بۆ ١٢ ساڵ👇🏻👇🏻
🧠 کێشەی نەمانی تەرکیز لە تەمەنی ٩ بۆ ١٢ ساڵیا
دایکان و باوکانی ئەزیز..
ئایا تێبینیتان کردووە مناڵەکەتان لەم تەمەنەا کاتێک قسەی لەگەڵ ئەکەن مێشکی لە شوێنێکی ترە؟
یان کاتێک دائەنیشێت بۆ دەرس خوێندن، دوای ٥ خولەک تەرکیزی نامێنێت و بە شتی زۆر بچووک سەرقاڵ ئەبێت؟
لەم قۆناغەیا، مێشکی مناڵ ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی گەورە ئەبێتەوە و هۆکاری سەرەکی نەمانی تەرکیز تەنها تەمەڵی یان گوێڕایەڵی نەکردن نییە، بەڵکو چەند هۆکارێکی دەروونی و ژینگەیی شاراوەن کە ئەگەر نەیانزانین، کێشەکە قووڵتر ئەبێتەوە.
💡 ئێمە بابەتێکی تەواومان ئامادە کردووە کە تیایا ڕوونمان کردووەتەوە:
١. بۆچی تەرکیزیان لەم تەمەنەیا کەم ئەبێتەوە؟
٢. سێ هەنگاوی زانستی و کرداری بۆ گەڕاندنەوەی فۆکۆس و تەرکیزی مناڵەکەو.
✨ بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکە
وەک پێشتر بەڵێنمان دابوو، کاتێک چەناڵەکەمان ئەگاتە ٢٧٠ ئەندام، ڕاستەوخۆ بابەتەکە لێرە دائەنێین تا زۆرترین دایک و باوک بەیەکەوە سوودی لێ ببینن.
🔗 ئەگەر ئەتەوێت زووتر چارەسەرەکان بخوێنیتەوە، لینکی چەناڵەکەمان بۆ دایکان و باوکانی تر تر بنێرە تا زووتر بگەینە ئامانجەکە:
https://t.me/parwardaydrwst04
#پەروەردەی_دروست
هاوڕێیان تەنها کەمێکمان ماوە
بگەینە ٢٧٠ هاوڕێ و دەست
بکەین بە پۆستکردنی
زنجیرە بابەتە گرنگەکەی
تەرکیزی تەمەنی (٩ بۆ ١٢ ساڵ).. 😍⏳
بڵاوکردنەوەی بەشی یەکەم
بە هاوکاریی ئێوەیە ئەگەر
هەر یەک لە ئێوە
پۆستەکەی پێشوو یان
لینکی چەناڵەکە
بۆ یەک هاوڕێ یان
ناسیاوی بنێرێت،ئەگەینە
ئامانجەکە و بەیەکەوە
دەست پێئەکەین
دڵنیاین بە هیمەتی ئێوە زۆری پێ ناچێت... 🚀🌱✨
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
🚨 پۆستێکی تایبەت و یەکجار گرنگ لە ڕێگایە... 🧠✨
دایکان و باوکانی خۆشەویست، زۆربەتان کێشەی "کەمیی تەرکیز و زوو بێزاربوون"تان هەیە لەگەڵ مناڵەکانتان لە تەمەنی (٩ ـ ١٢ ساڵ)📉📱
بەم زووانە، بابەتێکی زانستی و زۆر ورد بڵاو ئەکەینەوە کە باس لەوە ئەکات:
🤔 بۆچی لەم تەمەنەیا تەرکیزیان وێران ئەبێت؟
🛠️ ئەو ٤ ڕێگا زانستی و کردارییانە چین کە تەرکیزیان بۆ ئەگەڕێنێتەوە؟
🌱 با بەیەکەوە ژینگەیەکی تەندروست بۆ مناڵەکانمان دروست بکەین.. ✨
چوون ئەم کێشەیە ماڵی زۆربەمانی گرتووەتەوە ئەمانەوێت زۆرترین کەس سوودمەند بن، ئەم پۆستە و لینکی چەناڵەکە بۆ زۆرترین دایک و باوک بنێرن هەر کاتێک ژمارەی ئەندامانی چەناڵەکە گەیشتە ٢٧٠ (ئەندام)، بەشی یەکەم بڵاو ئەکەینەوە!
با بەیەکەوە هاوکار بین بۆ گەیاندنی ئەم هۆشیارییە: 👇🏻🔥
🔗 ❨https://t.me/parwardaydrwst ❩
له پشووی ئهم هاوینهدا، ☀️
منداڵهکانتان بسپێرن به مامۆستایانی قورئان، 📖✨
چونکه ئینتهرنێت ڕهحم به کهس ناکات 📱❌
و کۆڵانیش منداڵت بۆ پهروهرده ناکات... ❤️🌱
👤 ئەدهەم شەرقاوی
✍🏻 و: ئەیاد فەهمی
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
ئەنجامی هەڵسوکەوتەکانمان لەسەر ڕووخسار 👦🏻 تێکچوون و دەروونی مناڵەکانمان ڕەنگ ئەداتەوە 🔄✨
پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست و دڵخۆش، 🎯🌱 لە جۆری مامەڵەی ئەمڕۆمانەوە دەست پێئەکات🤎🧠
#پەیامی_پەروەردەیی
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
دایکان و باوکانی خۆشەویستسەبارەت بەم بابەتە نوێیانەی (وەک تەرکیز و بابەتە پەروەردەییە گەشەپێدەرەکان) کە ماوەیەکە باسیان ئەکەین، ڕای ئێوە چییە لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوونمان؟ 🤔✨
🧠 چۆن تەرکیزی مناڵەکەم زیاد بکەم و لە مۆبایل دووری بخەمەوە؟(تەمەنی ٦ بۆ ٩ ساڵ) زۆربەی دایکان و باوکان ئەڵێن: "مناڵەکەم بە تەواوی هۆگری موبایل و ئایپاد بووە، هەمیشە بێتاقەتە، و ئەگەر کارێکی بچووکی پێ بسپێریت، ناتوانێت تەنانەت ٥ خولەکیش تەرکیزی لەسەر بکات و خێرا وازی لێ ئەهێنێت" مێشکی مناڵ لەم تەمەنەیا پێویستی بە یارمەتی و ڕاهێنان هەیە تا فێری وردبوونەوە ببێت. لەجیاتی توڕەبوون، ئەم ٣ ڕێگا ئاسانە تاقی بکەنەوە: ١. کاتی بۆ دابەش بکە (یاسای ٢٠ خولەک) ⏱️ مناڵی ٦ بۆ ٩ ساڵ ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەردەوامی تەرکیز لەسەر یەک کار بکات (تەنانەت ئەگەر کێشانی وێنەیەک، ڕێکخستنی ژوورەکەی، یان هەر کارێکی تر بێت). چی بکەین؟ کاتێک کارێکی پێ ئەسپێریت، تەنها ٢٠ خولەک کاتی پێ بدە، پاشان ٥ خولەک پشووی پێ بدە با لە جێی خۆی هەستێت، ئاوێک بخواتەوە یان کەمێک بجوڵێت (بەڵام موبایلی پێ مەدە). ئەمە وا ئەکات مێشکی ماندوو نەبێت و فێری دابەشکردنی تەرکیز ببێت. ٢. یاریی «پازڵ» و «جیاوازی وێنەکان»ی بۆ بکڕە 🧩 لەجیاتی ئەوەی مناڵەکەو کاتژمێری درێژ بە دیار شاشەی مۆبایلەوە دانیشێت کە تەرکیزی کەم ئەکاتەوە، ئەو یارییانەی بۆ دابین بکە کە مێشک چالاک ئەکەن. چی بکەین؟ ڕۆژانە تەنها ١٠ بۆ ١٥ خولەک لەگەڵ مناڵەکەو دانیشە و بەیەکەوە یاریی پازڵ یان یاریی دۆزینەوەی جیاوازی نێوان دوو وێنە بکەن. ئەم یارییانە مێشک ناچار ئەکەن زۆر ورد ببێتەوە. ٣. کاتەکانی بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەرەوە 🔇 مۆبایل و ئایپاد گەورەترین دوژمنی تەرکیزی مناڵن، چوون مێشکیان تەممەڵ ئەکەن و ڕایان ئەهێنن هەمیشە سەیری شتی خێرا بکەن. چی بکەین؟ یاسایەکی ڕوون دابنێ بۆ نموونە ڕۆژانە تەنها ٣٠ خولەک بۆی هەبێت سەیری موبایل بکات. کاتێکیش خەریکی یارییەکی ماڵەوەیە، تەلەفزیۆن بکوژێننەوە و موبایلی لێ دوور بخەنەوە تا فێربێت تەنها لەسەر یەک کار فۆکەس بکات. 💡 تەرکیزی مناڵ وەک ماسولکە وایە، بە یەک ڕۆژ بەهێز نابێت. پێویستی بە کات، ئارامی و بەردەوامی هەیە. ⚠️بیرمان نەچێت کە بێ تەرکیزی مناڵ بە دەست خۆی نییە و مێشکی هێشتا لە گەشەیایە. بە هاوار و زۆرلێکردن چاک نابێت تەنها پێویستی بە کات، ئارامی و هاندانە لە لایەن ئێمەوە.😊 #کەمی_تەرکیز #پەروەردەی_دروست @parwardaydrwst
💡 تەرکیز و سەرنج لە تەمەنی (٣ - ٦ ساڵ)چۆن ڕاهێنان بە مێشکی مناڵ بکەین؟ زۆرجار دایک و باوکان ئەڵێن: «مناڵەکەم بۆ چەند چرکەیەکیش بێت لەسەر یەک یاری یان یەک بابەت ناوەستێت و زوو بێزار ئەبێت» 🤷🏻♀️ بەر لە هەر شتێک، ئەبێت بزانین مێشکی مناڵ لەم تەمەنەیەیا لە قۆناغی گەشەکردنایە و ماوەی تەرکیزی سروشتیی (Attention Span) کورتە (نزیکەی ٢ بۆ ٣ خولەک بۆ هەر ساڵێک لە تەمەنی) بەڵام کێشەکە لێرەوە دەست پێئەکات کاتێک مناڵەکە ئەخرێتە بەردەم شاشەی مۆبایل و ئایپاد📱 شاشەکان بەهۆی خێرایی گۆڕانی دیمەنەکانیانەوە، مێشکی مناڵ بە تەمەڵی ڕائەهێنن و ماسولکەکانی تەرکیز لاواز ئەکەن. بۆ ئەوەی تەرکیزی مناڵەکەو بە شێوازێکی زانستی و تەندروست بەهێز بکەیت، پێویستە لە ناو ماڵا ژینگەیەکی پڕ لە یاریی فیزیکی بۆ دروست بکەیت. لێرەیا ٤ بەهێزترین ڕێگا و یاریی زانستیتان پێشکەش ئەکەین: ١. یاریی «چی گۆڕاوە؟» (بۆ بەهێزکردنی تەرکیزی بینایی) 👀 ٣ بۆ ٥ شتی جیاواز (وەک یاری، پەرداخ، کلیل، یان پێنووس) دابنێ لەبەردەمی. پێی بڵێ بۆ ١٠ چرکە بە باشی سەیریان بکات و شێوە و شوێنیان لەبەر بکات. پاشان بڵێ چاوەکان داخە تۆ یەکێکیان بشارەوە یان شوێنی دووانیان بگۆڕە. کاتێک چاوی ئەکاتەوە ئەبێت بزانێت چی گۆڕاوە. ئەم یارییە بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر تەرکیزی بینایی و یادگەی کورتخایەنی مناڵ چالاک ئەکات. ٢. جیاکردنەوەی پاقلەمەنییەکان (بۆ هاوسەنگی و وردەکاری) 🫘🥣 قاپێک بهێنە و تیایا بڕێک نۆک، نیسک، و فاصۆلیای وشک تێکەڵ بکە. پاشان سێ قاپی بچووکی بەتاڵی بەرێ و داوای لێبکە هەر جۆرە و بخاتە قاپێکی جیاوازەوە. ئەم یارییە سادەیە پێویستی بە هاوئاهەنگی نێوان چاو و دەست (Hand-Eye Coordination) هەیە و وا ەکات مناڵ بۆ ماوەیەکی درێژ بە بێدەنگی تەرکیز لەسەر یەک کار کۆبکاتەوە. ٣. یاریی «پەیکەرەکە» (بۆ کۆنترۆڵکردنی مێشک و جەستە) 🗿🤫 کاتێک مناڵەکەو خەریکی یاری یان جووڵەیە، کتوپڕ بڵێ «پەیکەر»ئەبێت لەو چرکەیەوە لەسەر هەر شێواز و دۆخێک بێت، وەک پەیکەر ڕەق بێت و نەجووڵێت و قسە نەکات، تا ئەو کاتەی تۆ ئەڵێیت «ئازاد» ئەم یارییە توانای (Self-regulation) یان کۆنترۆڵکردنی نەفس لە مێشکی مناڵا بەهێز ئەکات، کە بنەمای سەرەکیی تەرکیز کۆکردنەوە و گوێگرتنە لە داهاتوو. ٤. خوێندنەوەی چیرۆک بە شێوازی پرسیار (تەرکیزی بیستن) 📚🎧 کاتێک چیرۆکێکی بۆ ئەخوێنیتەوە، تەنها خوێنەر مەبە بەڵکو لە ناوەڕاستی چیرۆکەکەیا بوەستە و پرسیاری لێبکە. بۆ نموونە: «کچە بچووکەکە چ ڕەنگێکی پۆشیبوو؟» یان «پێو وایە ئێستا ورچەکە چی ئەکات؟» ئەمە وای لێئەکات بە تەواوی هەستەکانییەوە گوێو بۆ بگرێت و تەرکیزی بیستنی بەهێز بێت. 📌 یاسای زێڕین مناڵ لەم تەمەنەیا ناتوانێت تەرکیز بکات ئەگەر دەوروبەری پڕ بێت لە دەنگەدەنگی تەلەفزیۆن یان هاواری خەڵک. بۆیە کاتێک یارییەکی لەگەڵ ئەکەیت، ژینگەیەکی هێمنی بۆ دابین بکە و هەنگاو بە هەنگاو گۆڕانکارییەکە لە سەرنجی مناڵەکەتا ببینە 💡✨ #کەمی_تەرکیز #پەروەردەی_دروست @parwardaydrwst
💡 زانیارییەکی خێرا
کاردانەوەی خێرا و هاواری دایکان و باوکان 🗣️ لە کاتی سەرپێچیی مناڵانا، تەرکیزی مناڵەکە بەهێز ناکات، بەڵکو تەنها ترس و دڵەڕاوکێی تیا دروست ئەکات. 😨❌
ئەگەر ئەتەوێت مناڵەکەو
گوێگرتن و تەرکیزی باش بێت، کاتێک داوایەکی لێئەکەیت، بچۆ سەر چۆک و خۆو هاوئاستی چاوەکانی بکە، پاشان بە هێمنی قسەی لەگەڵ بکە. 🧎🏻♀️👀 ئەم لایەنە دەروونییە فەرمانی مێشکی مناڵ چالاک ئەکات.🧠✨
تاقی بکەنەوە و ئەنجامەکەی ببینن☀️🙂🌱
#پەیامی_پەروەردەیی
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
لەسەر داواکاری ئێوەی ئەزیز..✨
ئەمشەو زووم ئەخەینە سەر گرنگترین و هەستیارترین قۆناغی تەرکیز:
تەمەنی (١ تا ٣ ساڵ)
👶🏻پێچەوانەی بیرکردنەوەی باو، تەرکیز شتێک نییە مناڵ لەسکی دایکیەوە هێنابێتی، بەڵکو ماسولکەیەکی مێشکە و ڕێک
لەم تەمەنەوە فۆرم ئەگرێت
لێرەیا بەیەکەوە پشکنین بۆ هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کێشەیە ئەکەین، لەگەڵ خستنەڕووی چەندین ستراتیژی و ڕێکاری زانستی و پراکتیکی کە دایک و باوکان ئەتوانن لە ژینگەی ماڵەوە بۆ بەهێزکردنی ئاستی سەرنج و تەرکیزی مناڵ بەکاری بهێنن
🧠 مێشکی مناڵ لەم تەمەنەیا چۆن کار ئەکات؟
لەم قۆناغەیا مێشکی مناڵ وەک "ئیسفەنج" وایە، هەموو دیمەن و دەنگێک ڕائەکێشێت.
تەرکیزی سروشتی مناڵێکی یەک بۆ سێ ساڵ یەکجار کورتە (تەنها ٣ بۆ ٨ خولەکە بۆ هەر یارییەک)
بۆیە چاوەڕێ مەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بە هێمنی دابنیشێت.
⚠️ گەورەترین دوژمنی تەرکیز لەم تەمەنەیا:
📱 شاشە و مۆبایل (تەنانەت گۆرانی مناڵانیش):
کاتێک مناڵی ساڵ و نیوێک یان دوو ساڵ ئەخرێتە بەردەم مۆبایل، مێشکی ڕایەت لەسەر ڕووناکی و جووڵەی یەکجار خێرا.
دواتر کە مۆبایلەکەی لێ ئەسەنیتەوە، ژیانی ڕاستەقینە لای ئەبێتە شتێکی زۆر بێزارکەر و خاو، ئیتر ناتوانێت تەرکیز لەسەر هیچ شتێک بکات.
🧸 شڵەژانی ژینگە (تەقینەوەی یاری):
کاتێک ١٠ بۆ ١٥ یاری لە یەک کاتا ئەڕژێیتە بەردەمی، مێشکی ئەشێوێت.
ناتوانێت بڕیار بات یاری بە کامیان بکات، بۆیە ٢ خولەک دەست لەمە ئەدات و فڕێی ئەدات و باز ئەدات بۆ دانەیەکی تر.
🔧 چۆن بە شێوازی کرداری تەرکیزی بەهێز بکەین؟
📵 ستراتیژیی (سفری شاشە):
تا تەمەنی ٢ ساڵی پێویستە مۆبایل و تەلەفزیۆن بە تەواوی قەدەغە بن.
لە ٢ تا ٣ ساڵیشا، تەنها ڕۆژی نیو کاتژمێر زیاتر نەبێت، ئەویش پێویستە بەیەکەوە سەیری بکەن و ناوی شتەکانی پێ بڵێن و دەنگەکان لاسایی بکەنەوە تا مێشکی بە شێوەیەکی چالاک بمێنێتەوە نەک تەنها وەک تەماشاکەرێکی بێدەنگ.
📦 سندوقی یارییە شاراوەکان:
هەموو یارییەکانی کۆبکەرەوە و بیخە کانتۆرەکەوە.
تەنها ٢ بۆ ٣ یاری بۆ دابنێ.
کاتێک یارییەکانی کەم بن، ناچار ئەبێت زیاتر تەرکیز بکات و ڕێگەی نوێ بۆ یاری پێکردنیان بدۆزێتەوە.
دوای هەفتەیەک، ئەمانە بشارەوە و ٣ یاری تری بۆ دەربهێنە.
🧩 یارییە سیحرییەکانی تەرکیز
(بۆ تەمەنی ١-٣ ساڵ):
یاری هاوتاکردنی قاپ و سەرقاپەکان:
چەند قاپێکی پلاستیکیی جیاواز لەگەڵ قەپاغەکانیانی بەرێ، با هەوڵبات قەپاغە ڕاستەکە بۆ قاپە ڕاستەکە بدۆزێتەوە و دایبخات.
ئەم یارییە سادەیە هاوئاهەنگی نێوان چاو و دەست بەهێز ئەکات و تەرکیزێکی قووڵ لە مێشکیا دروست ئەکات.
🧱بلۆکێنی گەورە (لێگۆ):
یارمەتی بە سێ یان چوار بلۆک بخاتە سەر یەک بەبێ ئەوەی بکەون.
🎨🔴🔵جیاکردنەوەی ڕەنگەکان:
دوو دەفر دابنێ، با تۆپە سوورەکان بخاتە لایەک و شینەکان لایەکی تر.
📖 چیرۆکی وێنەدار (پێش خەوتن):
کتێبی گەورەی وێنەداری بۆ بکڕە.
پێویست ناکات نووسینەکە بخوێنیتەوە، تەنها پەنجە بخەرە سەر وێنەکان و بڵێ:
"سەیرکە ئەمە پشیلەکەیە..
پشیلەکە چی ئەکات؟"
ئەمە ماسولکەکانی گوێگرتن و بینین لە مێشکا بەیەکەوە گرێئەدات.
📌 دەرەنجام و ڕێنوێنی:
مێشکی مناڵ لە تەمەنی ١ بۆ ٣ ساڵییا
لە لوتکەی نەرمی و توانای گۆڕانایە (Neuroplasticity)
هەر وەبەرهێنانێک لەم قۆناغەیا لەسەر گەشەی تەرکیزی مناڵەکەو بکەیت، لە تەمەنی قوتابخانەیا وەک بنچینەیەکی بەهێز بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمی ڕەنگئەداتەوە.
لەبری بەکارهێنانی شاشەکان وەک ئامرازێکی کاتی بۆ بێدەنگکردنی مناڵ، کاتی ڕاستەقینەی پێببەخشە، چوون گەشەی ڕاستەقینەی مێشک تەنها لە ڕێگەی کارلێکی زیندوو و یارییە هاوبەشەکانەوە بەدی یەت.🌸🤎
#کەمی_تەرکیز
#پەروەردەی_دروست
@parwardaydrwst
