ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Открыть в Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
383
Подписчики
Нет данных24 часа
+567 дней
+5630 дней
Архив постов
📢 ئامادەن؟ دواجار کاتی هات.. ✨
⚠️ مەترسییە شاراوەکانی چاندنی "هەستی تاوان" لای مناڵ 🧠✨
زۆرجار دایکان، باوکان یان پەروەردکاران، بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری مناڵ یان بۆ ئەوەی گوێڕایەڵ بێت، پەنا ئەبەنە بەر لۆمەکردن و چاندنی هەستی تاوان لە ناخیا. ئەو ڕستانەی کە وەک تیر بەر دڵی مناڵ ئەکەون و ڕۆحی ئەژاکێنن: 🩹 «تۆ بوویتە هۆی نەخۆشکەوتنی من...» 🎈 «ئەگەر عاقڵ نەبیت پەروەرێن خۆشی ناوێیت...» 🥀 «تۆ هەمیشە ماندووم ئەکەیت و لێو بێزارم ...» 💔 ڕەنگە ئەم قسانە دەستبەجێ مناڵەکە بێدەنگ و گوێڕایەڵ بکەن، بەڵام لە درێژخایەنا کارەساتێکی دەروونی قووڵ لە ناخیا ئەخوڵقێنن.. 🌧️📉 💭 کاتێک مناڵ تووشی "هەستی تاوان" ئەبێت، چی بەسەر یەت؟ 🩹 تێکچوونی متمانە بە خۆبوون: مناڵ پێی وایە ئەو لە بنەڕەتا کێشەیە و هۆکاری ناخۆشییەکانی چواردەوریەتی، نەک ئەوەی تەنها ڕەفتارەکەی هەڵە بێت. 🎈 دڵەڕاوکێی بەردەوام: هەمیشە لە ترس و دڵەڕاوکێیا ئەژی کە نەکا کارێک بکات و دایک و باوکی لێی زویر ببن و خۆشیان نەوێت. 🫱🏻‍🫲🏻 کەسایەتیی ڕازی کەر (People Pleaser): لە تەمەنی گەورەییا ئەبێتە کەسێک کە ناتوانێت بڵێت "نەخێر"، و هەمیشە مافی خۆی ئەکاتە قوربانی تەنها بۆ ئەوەی کەسانی تر لێی ڕازی بن. 👤 پەنابردن بۆ درۆ: بۆ ئەوەی لەو ئازارە دەروونییە و لۆمەکردنە ڕزگاری بێت، فێر ئەبێت هەڵەکانی بشارێتەوە لەبری ئەوەی ڕاستگۆ بێت. 💡 جیاوازی نێوان "پەروەردەی دروست" و "پەروەردەی تێکدەر" چییە؟ 🌱 پەروەردەی دروست (سەرنج لەسەر ڕەفتارەکەیە): "ئەم کارەی ئێستا کرد ناڕاست بوو، بەڵام تۆ مناڵێکی زۆر باش و ژیریت و ئەتوانیت چاکی بکەیتەوە." 🥰 ⚠️ پەروەردەی تێکدەر (سەرنج لەسەر کەسایەتی مناڵەکەیە): "تۆ مناڵێکی خراپیت و هەمیشە ئازارمان ئەدەیت و بێزارمان ئەکەیت." 🌧️ 💌 پەیامی کۆتایی بۆ ئێوەی دڵسۆز: "مناڵەکانتان بە هۆشیاری و خۆشەویستییەکی بێمەرج پەروەردە بکەن،نەک بە ترس و تاوانبارکردن. ڕێگەیان پێبەن هەڵە بکەن و فێری بەرپرسیاریەتی ببن، بەبێ ئەوەی هەست بکەن کە ئەوان بارگرانیین بەسەر ژیانتانەوە." 🤎 #هەستی_تاوانباری #پەروەردەی_دروست @parwardaydrwst

✨ پێش دەستپێکردن بە بابەتی نوێمان.. ئەزیزان، لە کاتێکا سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو بابەتە ناوازەیەین کە لە ڕاپرسییەکە زۆرینەی دەنگەکانی هێنا، نامانەوێت کاتەکە بەفیڕۆ بڕوات. 📊🌱 پێش ئەوەی بچینە سەر بابەتی نوێمان، بابەتێکی یەکجار گرنگ و پێویستمان بۆ ئامادە کردوون کە پەیوەندی بە دەروونی مناڵ و شێوازی مامەڵەی ڕۆژانەوە هەیە ئەویش دەرهاوێشتە و مەترسییەکانی "دروستکردنی هەستی تاوانبارییە لای مناڵ". ⚠️🧠 تکایە بە وردی لەگەڵمان بن لە خوێندنەوەی پۆستی داهاتوو، چوون چەند سەرنجێکی زۆر لە خۆ ئەگرێت.. 🌸🤎 #ستافیچەناڵ @parwardaydrwst

📊 ئەنجامی ڕاپرسییەکە و پلانی داهاتوومان ✨ زۆر مەمنوون بۆ بەشداریکردنتان لە دەنگدانەکە. هەمیشە ڕاو بۆچوونی ئێوە جێی بایەخی ئێمەیە. 🌸🤎 بەپێی دەنگی ئێوەی ئەزیز، بابەتەکە دیاری کرا. بەڵام ئەمانەوێت دڵنیاتان بکەینەوە کە: 🔝 بابەتی براوە (زۆرینە): لەمەودوا پشکی شێری بەرئەکەوێت و بە شێوازێکی زانستی، قووڵ و وردتر تیشکی ئەخەینە سەر. 🧠🔬 🌱 بابەتەکانی تریش لە پلانمانان: بە هیچ شێوەیەک پشتگوێ ناخرێن چوون هەمویان گرنگ و پێویستن بۆ خێزان، بۆیە لە نێوان پۆستە سەرەکییەکانا ئەوانیش باس ئەکەین بۆ ئەوەی هەموان سوودمەند بن. سوپاس بۆ هاوڕێیەتی و متمانەتان🥰 چاوەڕوانی پۆست و بابەتە نوێیەکانمان بن.. 🚀🌟 #ستافی چەناڵ

"پێش ئەوەی کاتی ڕاپرسییەکە تەواو بێت، دەنگی خۆتان بەن.. 😉🗳️ ڕای هەر یەکێکتان بۆ ئێمە گرنگ و بەهادارە🌸"

"دایکان و باوکانی ئەزیز 🌸 ڕاپرسییەکە تەنها تا سبەی شەو کاتژمێر ۱۰ بەردەوام ئەبێت ⏳ زۆر خۆشحاڵ ئەبین ئەگەر هەمووتان بەشداری بکەن، چوون حەز ئەکەین پێویستیی مناڵە نازدارەکانتان هاوکارمان بێت لە هەڵبژاردنی بابەتەکان ڕای تاک بە تاکی ئێوە دونیایەک بەهای هەیە بۆمان ✨🌱". #ستافی چەناڵ

دایکان و باوکانی ئەزیز 🌱 وەک ئەزانن، قۆناغی ئێستامان و ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ژینگەی مناڵانا هاتوون، وایکردووە کە زانیاری لەسەر (پەروەردەی تایبەت 🧩) ببێتە یەکێک لە زەرووریاتە هەرە گرنگەکان بۆ زۆینەی خێزانەکان، چوون ناسینەوەی پێشوەختەی کێشەکانی وەک (ئۆتیزم، ADHD، فرەجووڵەیی، یان دواکەوتنی قسەکردن...هتد) گەورەترین یارمەتی کچ و کوڕەکانمان ئەدات. خۆشمان لە ئێستایا بە قووڵی کار لەسەر ئەم بوارە ئەکەین و پسپۆڕی تیا وەرئەگرین، بۆیە ئەمانەوێت بەپێی سەرچاوە زانستی و ئەکادیمییەکان، ڕێنمایی ڕوون و دروستتان پێشکەش بکەین. بەڵام پێمان خۆشە سەرەتا ڕای ئێوەی ئەزیز بزانین ئایا پێتان باشە لەمەودوا بەشێک لە پۆستەکانی چەناڵەکەمان تەرخان بکەین بۆ بابەتەکانی پەروەردەی تایبەت؟ کە بێگومان بە شێوازێکی زۆر ڕێکخراو جیاواز دایان ئەنێین👇🏻✨ تکایە لە ڕاپرسییەکەی خوارەوە دەنگ بەن👇🏻

🧠 بنەمایەکی زێڕین لە پەروەردەیا زۆرجار دایک و باوکان ئەپرسن: "بۆچی مناڵەکەم گوێم لێ ناگرێت؟" 🤔🤷‍♂️ وەڵامە کورت و دروستەکە ئەوەیە: "مناڵەکان هەمیشە گوێ لە قسەکان ناگرن 🗣️ بەڵام هەمیشە چاودێری ڕەفتارەکان ئەکەن و چاو لێ ئەکەنەوە 👁️✨." ئەگەر ئەتەوێت مناڵەکەو بە هێمنی قسە بکات 🤫 پێویستە خۆو لە ماڵەوە بە هێمنی قسە بکەیت. ئەگەر ئەتەوێت ڕێز بگرێت 🫱🏻‍🫲🏻، پێویستە کاتێک لەگەڵ ئەو یان لەگەڵ کەسانی تر قسە ئەکەیت، ڕێز پشان بەیت. 🌱 پەروەردە پێش ئەوەی گۆڕینی مناڵ بێت، کارکردنە لەسەر ڕەفتاری خۆمان 🏡🤎. #پەیامی_پەروەردەیی @parwardaydrwst

هاوڕێیانی ئەزیزی چەناڵەکەمان السلام عليكم و رحمة الله و بركاته🌱 وەکو بەڵێنمان پێدابوون گەڕاینەوە لاتان بەڵام پێش دەستپێکردنی بابەتە نوێیەکان، بڕیارمان دا کارەکە بۆ ئێوە ئاسانتر بکەین😉✨ پێشتر وتبوومان کاتێک چەناڵ ئەگاتە ٣٠٠ ئەندام، کۆرسە ناوازەکەتان پێشکەش ئەکەین. بەڵام لەبەر پەرۆشی و داواکاری ئێوە، ئامانجەکەمان کەم کردەوە بۆ تەنها ٢٧٠ ئەندام! 🥳📉 ئێستا تەنها هەنگاوێکی زۆر بچووکمان ماوە.. بۆ ئەوەی هاوڕێکانتان داخڵ بکەن، ئەتوانن لە بەشی سەرەوەی چەناڵەکە (سەر پرۆفایلەکە) نیشانەی سێ خاڵەکە یان "Share" دابگرن و بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن، یان یوزەرنەیمەکەمانیان پێ بڵێن: https://t.me/parwardaydrwst #ستافی چەناڵ @parwardaydrwst

هاوڕێیانی ئەزیزی چەناڵەکەمان😊 مژدەی ئەوەتان پێ ئەدەین کە لە ماوەی ٢ بۆ ٣ ڕۆژی داهاتوو ئەگەڕێینەوە خزمەتتان و پۆستەکانمان دەست پێ ئەکەینەوە. ئامادە بن، چوون بە بابەتگەلێکی زۆر نوێ، بەپێز و ناوازەوە یەینەوە لاتان. 🚀✨ سوپاس بۆ چاوەڕوانی و پاڵپشتی هەمیشەییتان.🥰 #ستافی چەناڵ @parwardaydrwst

هاوڕێیان و ئەزیزانی چەناڵەکەمان السلام علیکم و رحمة الله و برکاتە.. 🌟 بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی (هیجری) گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە ئەکەین. هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی خێر و بەرەکەت و تەندروستی و ئارامی بۆ هەموو لایەک. 🤎🌱 جگە لەوەش، ویستمان هۆشیارییەک بەین بە ئێوەی ئەزیز کە بەهۆی مەشغەڵەتییەکی زۆری ستافەکەمانەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی پۆستەکانمان کەم ئەبنەوە. بەڵام دڵنیابن دوای ئەم ماوەیە، بە وزەیەکی نوێ و بابەتگەلێکی زۆر بەپێزتر و ناوازەتر ئەگەڕێینەوە خزمەتتان. ✨ سوپاس بۆ تێگەیشتن و هاوڕێیەتی هەمیشەییتان. 🎯 #ستافی چەناڵ @parwardaydrwst

📌 بەشی سێیەم و کۆتایی:
جێگرەوەکانی لێدان چۆن ڕەفتاری مناڵ ڕاست بکەینەوە؟ ❓ ئەگەر لە مناڵ نەدەین، چۆن تەمبێی بکەین کە سەرپێچی نەکاتەوە؟ شێوازە جێگرەوە زانستییەکان چین؟ گەیشتینە گرنگترین قۆناغ زۆرێک لە دایک و باوکان ئەڵێن: "باشە تێگەیشتین لێدان خراپە و خۆشمان کۆنترۆڵ ئەکەین، بەڵام ئەگەر هیچ نەکەین مناڵەکە لائەدات و گوێڕایەڵ نابێت" لێرەیا باسی ئەو ئامرازە زانستییانە ئەکەین کە پێیان ئەوترێت "پەروەردەی ئەرێنی" (Positive Discipline)، کە ڕەفتاری مناڵ ڕاست ئەکەنەوە بەبێ ئەوەی کەسایەتی تێکبشکێنن: 🛠️ ١. بنەمای "بێبەشکردنی کاتی" (Privilege Removal): بۆ هەموو مناڵێک شتێک هەیە کە زۆر خۆشی ئەوێت (کاتی سەیرکردنی ئایپاد، یارییەکی تایبەت، یان چوونە دەرەوە بۆ باخچە). کاتێک مناڵەکە یاسایەک ئەشکێنێت، بە ئارامی پێی بڵێ: "چوون پێو وتم لێو نادەم ،بەڵام تۆ بەردەوام بوویت، بۆیە ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئایپادەکەو لێ وەرئەگیرێتەوە." (تێبینی: پێویستە پابەندی قسەکەو بیت و پێی بدەیتەوە تەنها کاتێک کاتەکە تەواو ئەبێت). ⏳ ٢. بنەمای "کاتی بیرکردنەوە" (Time-In یان Time-Out): بۆ مناڵی سەروو ٣ ساڵ، کاتێک ڕەفتارێکی زۆر خراپ ئەکات (وەک غەدرکردن لە مناڵێکی تر). ئەتوانیت بیبەیتە شوێنێکی ئارام لە ماڵەکە و پێی بڵێیت: "بۆ ماوەی ٣ خولەک لێرە دائەنیشین (بەپێی تەمەنی مناڵەکە، بۆ هەر ساڵێک یەک خولەک) تا بەیەکەوە بیر بکەینەوە بۆچی ئەم کارەو هەڵە بوو. " لێرەیا مەبەست ئازاردان نییە، بەڵکو دابڕانی کاتییە لە هۆکاری کێشەکە. 🫱🏻‍🫲🏻 ٣. چاککردنەوەی ئەنجامی هەڵەکە (Logical Consequences): ئەمە باشترین شێوازی فێربوونە مناڵەکە ئاوی ڕشتووە؟ لێی مەدە و هاواری بەسەرا مەکە، بەڵکو خاولییەکی بەرێ و پێی بڵێ: "ئاساییە هەمووان هەڵە ئەکەن، بەڵام ئێستا پێویستە بەیەکەوە ئاوەکە پاک بکەینەوە. " دیوارەکەی نووسیوە؟ با خۆی پاکی بکاتەوە. ئەمە بەرپرسیارێتی فێری مناڵ ئەکات. 🌟 ٤. گۆڕینی سەرنج بەرەو ڕەفتاری باش (Reinforcement): زۆرجار ئێمە تەنها کاتێک مناڵەکە کارێکی خراپ ئەکات قسەی لەگەڵ ئەکەین، ئەمەش وا ئەکات مناڵەکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئێمە بەردەوام کاری خراپ بکات لەبەر ئەوە، کاتێک مناڵەکەو بە بێدەنگی یاری ئەکات یان یارمەتیو ئەدات، یەکسەر دەستخۆشی لێبکە و پێی بڵێ: "زۆر شانازیو پێوە ئەکەم کە ئاوا بە جوانی یاری ئەکەیت." 📝 پوختەی ئەم زنجیرەیە: پەروەردەکردنی مناڵ کاتی ئەوێت و پێویستی بە پشوودرێژییە. لێدان ڕێگایەکی کورتی تەمبەڵانەیە کە داهاتووی مناڵەکە وێران ئەکات، بەڵام ئەم ڕێگا زانستییانە ڕەنگە ماندووبوونی بوێت، بەڵام لە داهاتوو مرۆڤێکی سەرکەوتوو، بەڕەوشت و خاوەن متمانەو بۆ بەرهەم ئەهێنن. 🤎🌱 مەمنوون بۆ هاوڕێیەتیتان لەم زنجیرە پەروەردەییەیا. بەیەکەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر بۆ نەوەکانمان. #تووڕەیی_دایکان_و_باوکان #پەروەردەی_دروست @parwardaydrwst

📌 بەشی دووەم:
مافی خۆتە تووڕە ببیت، بەڵام چۆن دەری ببڕیت؟ ❓ ئایا دایک یان باوکی سەرکەوتوو هەرگیز تووڕە نابێت؟ یاسای زێڕینی کۆنترۆڵکردنی دەروون چییە؟ لە بەشی پێشوو باسمان کرد کە لێدان چ زیانێکی گەورە بە مێشکی مناڵ ئەگەیەنێت. بەڵام پرسیارە گەورەکە لێرەیایە: دایک و باوکیش مرۆڤن، ماندوو ئەبن، ئەشێوێن و بەرگەی هەندێک ڕەفتاری مناڵ ناگرن ئەی چۆن مامەڵە لەگەڵ "تووڕەیی" خۆیان بکەن؟ ⚡ یاسای یەکەم: تووڕەبوون ئاساییە، شێوازی دەربڕینی نائاساییە❗️ پەروەردەی دروست بەو مانایە نییە کە تۆ وەک ڕۆبۆت بیت و هیچ کات تووڕە نەبیت. مناڵ پێویستی بەوەیە ببینێت کە دایک و باوکی هەستی جۆراوجۆریان هەیە. بەڵام کێشەکە لەوەیایە کاتێک تووڕەییەکە ئەگۆڕێت بۆ (هاوارکردن، جوێن، شکاندنی شتومەک، یان لێدان). ⚠️ یاسای زێڕین: «کاتێک تووڕەیت، بڕیار مەدە و سزا مەدە» کاتێک هەست ئەکەیت فشاری خوێن بەرز ئەبێتەوە و خەریکە کۆنترۆڵ لەدەست ئەدەیت، ئەم هەنگاوانە بنێ: یاسای ١٠ چرکەکە (🛑 STOP): پێش ئەوەی هیچ قسەیەک بکەیت یان بجوڵێیت، بۆ ١٠ چرکە بێدەنگ بە چەند هەناسەیەکی قووڵ هەڵکێشە ئەمە دەرفەت بە مێشک ئەدات لە دۆخی "بەرپەرچدانەوەی کێوی" بگەڕێتەوە بۆ دۆخی "بیرکردنەوەی ژیرانە". کەمێک دووربکەوەرەوە: ئەگەر مناڵەکە لە تەمەنێکایە کە ئەتوانیت بە تەنیا جێی بهێڵیت، بڕۆ کەمێک ئاو بخۆرەوە یان بچۆ ژوورەکەی تر تا هێور ئەبیتەوە. تووڕەیی خۆو بە "وشە" دەرببڕە، نەک بە "هێز": بە دەنگێکی نزم بەڵام زۆر جێگیر و ڕوون بە مناڵەکەو بڵێ: "ئێستا زۆر، زۆر لەم ڕەفتارەو تووڕەم و پێویستم بەوەیە کەمێک بێدەنگ بم." کاتێک مناڵەکە ئەمە ئەبیستێت، هەم لە ڕەفتارەکەی ئەترسێت و هەم فێری دەربڕینی زمانەوانیی هەستەکانی ئەبێت. 🧠 کاردانەوەی ئەمە لەسەر مناڵ چییە؟ کاتێک مناڵ ئەبینێت دایکی یان باوکی سەرەڕای ئەوەی زۆر تووڕەن، بەڵام ئەتوانن کۆنتڕۆڵی دەست و زمانیان بکەن، گەورەترین وانەی ژیانی لێوە فێرئەبێت کە پێی ئەڵێن "خۆکۆنترۆڵکردن" مناڵەکەو لە داهاتوو کاتێک خۆشی تووڕە ئەبێت، هاوار ناکات و لێ نادات، بەڵکو هاوشێوەی تۆ مامەڵە ئەکات. 👀 لە پۆستی کۆتایی (بەشی ٣): گرنگترین بەش کاتێک مناڵ هەڵەیەکی گەورە ئەکات و ئێمە لێی نادەین، ئەی چۆن بە شێوازێکی "پۆزەتیڤ و کاریگەر" سزای بەین کە تەمبێ ببێت و دووبارەی نەکاتەوە؟ چاوەڕوان بن.. ⏳✨ 🤎🌱 بەیەکەوە بەرەو پەروەردەیەکی زانستی و تەندروست بۆ نەوەکانمان #تووڕەیی_دایکان_و_باوکان #پەروەردەی_دروست @parwardaydrwst

📌 زنجیرەی پەروەردەیی (بەشی ١)
ڕاستی دڵتەزێنی پشت «لێدانی مناڵ» چییە؟ ❓ کاتێک مناڵ هەڵە ئەکات، ئایا لێدان چارەسەرە؟ ئەگەر لێدان نا، ئەی چی؟ زۆرجار دایکان و باوکان لە کاتی تووڕەیی و بێهیواییا، پەنا بۆ "لێدان" ئەبەن وەک خێراترین ئامراز بۆ ڕاگرتنی ڕەفتارە خراپەکەی مناڵ. بەڵام ئایا لە ڕووی زانستی و دەروونناسییەوە لەو چرکەساتەیا چی ڕووئەدات؟ 🚫 لێدان تەنها ئامرازی سەرکوتکردنە، نەک پەروەردە‼️ کاتێک لە مناڵ ئەدەیت، ئەو فێری "ڕەفتاری دروست" نابێت، بەڵکو تەنها فێری ئەوە ئەبێت کە چۆن لە ترسی سزا کاتییەکە، لەو چرکەیەیا کارە خراپەکە ڕابگرێت. لێدان تەنها ماسکێکە کێشەکە ئەشارێتەوە، بەڵام لە ناوەوە گەورەتری ئەکات. 🧠 زیانە قووڵەکانی لێدان لەسەر مێشک و دەروونی مناڵ: تێکشکانی متمانە بەخۆبوون: مناڵ پێی وایە دایک و باوک سەرچاوەی پاراستنی ئەون. کاتێک لەلایەن ئەوانەوە لێدانی بەرئەکەوێت، جیهان لە چاویا ئەبێتە شوێنێکی نائارام و هەست بە بێبایەخبوونی خۆی ئەکات. فێربوونی توندوتیژی (یاسای هێز): مناڵەکەو لە ڕێگەی لێدانەوە فێری نامەیەکی مەترسیدار ئەبێت: "ئەگەر کەسێک خۆشویست و بە قسەی نەکردیت، ئاساییە لێی بەیت بۆ ئەوەی ناچاری بکەیت" لە داهاتوو ئەمە لەگەڵ هاوڕێکانی و هاوسەری ژیانیشی دووبارە ئەکاتەوە. دووڕوویی و درۆکردن: مناڵەکە بۆ ئەوەی لە لێدان ڕزگاری ببێت، پەنا بۆ فێڵ، شاردنەوەی ڕاستییەکان و درۆکردن ئەبات. دابڕانی سۆزداری: هێدی هێدی پەیوەندی سۆزداری نێوان تۆ و مناڵەکەو سارد ئەبێتەوە و لە تەمەنی هەرزەکاریا کۆنترۆڵکردنی مەحاڵ ئەبێت. ⚠️ یاسای یەکلاکەرەوەی دەروونناسی: هیچ جۆرە لێدانێک نییە ناوی "لێدانی پەروەردەیی یان سووک" بێت. هێز و بازووی مرۆژێکی گەورە بەرامبەر جەستە و دەروونی ناسکی مناڵێک، هەمیشە ناوی توندوتیژییە. 👀 لە پۆستی داهاتوو (بەشی ٢): باس لەوە ئەکەین کە دایک و باوک مرۆڤن و مافی خۆیانە تووڕە ببن، بەڵام چۆن بە شێوازێکی تەندروست تووڕەییەکەیان دەربڕن بەبێ ئەوەی زیان بە مناڵەکە بگەیەنن؟ چاوەڕوان بن.. ⏳✨ 🤎🌱 بەیەکەوە بەرەو پەروەردەیەکی زانستی و تەندروست بۆ نەوەکانمان. #تووڕەیی_دایکان_و_باوکان #پەروەردەی_دروست @parwardaydrwst

📌 ئاگادارییەکی گرنگ بۆ ئەندامانی ئەزیزی چەناڵەکەمان.. ✨ دایکان و باوکانی ئەزیز، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ئەو زانستەی خوێندوومانە
📌 ئاگادارییەکی گرنگ بۆ ئەندامانی ئەزیزی چەناڵەکەمان.. ✨ دایکان و باوکانی ئەزیز، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ئەو زانستەی خوێندوومانە و بەردەوام ئەیخوێنین، بە دروستی بیگەیەنین بە زۆرترین دایک و باوک بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی خێرا و وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی پرسیارەکانتان، ئەم بەشەی چاتمان چالاک کردووە. 🧠🎓🫱🏻‍🫲🏻 بۆ پاراستنی کاتی هەموان و مانەوەی بەشی چاتەکە، تکایە پابەندی ئەم دوو بنەمایە بن: 🚫 دوورکەوتنەوە لە پرسیاری شەخسی: تکایە لە ناردنی هەر پرسیارێکی ناساندن و شەخسی وەک (ناو چییە؟ تەمەن چەندە؟ خەڵکی کوێیت؟ یان چاتی بێسوود) خۆتان بپارێزن چوون لێرەیا بە هیچ شێوەیەک وەڵام نادرێنەوە. 📉 تەنها پرسیاری پەروەردەیی: ئەم چاتە تەنها و تەنها بۆ ئەوەیەکە ئێوە پرسیارە پەروەردەییەکانتان سەبارەت بە گەشە و ڕەفتاری مناڵەکانتان بنووسن و ئێمەش وەڵامی زانستیتان بەینەوە. شاد بن 🥰

Repost from N/a
🪶🤎إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ ۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّ
🪶🤎إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ ۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا🤎🪶 🤎🪶 #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #گەشبین_بە #دڵخۆشی #هەینی @gashbeenba

ماندووبوونی ڕاستەقینەی تاقیکردنەوەکان کاتێک کۆتایی یەت کە ئەبینین ماندووبوونەکەمان بەرهەمی هەبووە لەناو خێزانەکان. 📈✨ فیدباک
+1
ماندووبوونی ڕاستەقینەی تاقیکردنەوەکان کاتێک کۆتایی یەت کە ئەبینین ماندووبوونەکەمان بەرهەمی هەبووە لەناو خێزانەکان. 📈✨ فیدباکی ئاوا جوان و پڕ لە وزە، بەرپرسیاریەتیمان زیاتر ئەکات و هانمان ئەدات هەمیشە وەک لایەنی یارمەتیدەر لە پاڵتانا بین. متمانەی ئێوە سەرمایەی ئێمەیە. 🫂💎