ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

هەوریHAWRI

هەوریHAWRI

Открыть в Telegram

گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری t.me/HidenChat_Bot?start=8909777532

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
253
Подписчики
+424 часа
+37 дней
-2530 дней
Архив постов
بۆی تێ…

ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی ناکا دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئاوی بەقا کا تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شێت نەزدیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمە پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا ڕۆح و دڵ و دین هەر سێ ئەکەم بەزل و نیساری کامی دڵی من، گەر لە لەبی لەعلی ڕەوا کا سەر دانێ لە ڕێی عەشق، ڕەزا لازمە عاشق بۆ یار سەر و ماڵی سوپەری تیری قەزا کا #شێخ_ڕەزا › دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی

پاڵپشتی بکەن ئازیزان ❤️

Голосовое сообщение01:15

گڵەبانانم کەن بە هڵ دامپۆشن🖤 دەنگبێژ:هەوری

ڕۆژێ لەگەڵ گلەییەکانم و ئاواتە کانم دانیشتم بیرم ئەکردەوە بۆ هەرچیم ویست پێی نەگەیشتم… نازانم ئەبێ حیکمەت بێ… لە پڕ قەڵەمێک لێم هاتە جواب وتی: دڵتەنگ مەبە هاوڕێم منیش لەوەتا هەم قەت بە دڵی خۆم وشەی جوانم نەنووسیوە… لە ناکاو کێوێک هاتە دەنگ و وتی ، من بۆ ناڵێی لەوەتەی هەم کاروانی بێ بڕانەوەی شەهید و کۆچ میوانی منن تاقە ڕۆژێ نەبوو بێ دەنگی گوللە سەر لە تەمان دەر بێنم… ئەمجارەی نۆرەی تفەنگێ بوو بێتە قسە ئەویش وتی : ئەی داماوینە بۆ چاوێ کە من ناکەن لەوەتەی هەم خوێن و خوێناو و لاشەی لەت لەت کراو ئەبینم نازانم کەی لوولەکەم گوڵ ئەگرێ… ئەمجار ئاڵایەک لێم هاتە جواب ئاڵایەکی گەش بوو ئاڵایەکی جوان بە سێ ڕەنگی سەوز سوور و سپی و خۆرێک نەخشابوو،ئەرێ گەلۆ ئەوە ئاڵای نیشتمان بوو بە چاوی پڕ فرمێسکەوە گوتی: لەوەتەی هەم هەر ڕۆژێ ڕەنگێکم ئەدزن و قەت بە دڵی خۆم نەشەکامەوە دایکی نیشتمان لێم هاتە دەنگ و وتی : منیش بێبەش نیم لە خەم لەوەتەی هەم ڕۆژێ ڕۆڵەیەکەم شەهید ئەبێ ڕۆڵەیەکم لە شاخ بەفر ئەیبات ڕۆڵەیەکم ئاو لێمی نوقم ئەکات هەر ڕۆژەو پارچەیەک لە جەرگم ئەبڕن و خوێی پیا ئەکەن گەلۆ چەند لە نیشمان ئەچم من ماندوو،غەریب،دڵشکاو،سەرگەردان

جار و بار پێم وایە هەر نیم… بێ هەناسەم پەیکەرم

Repost from نامۆۆ/NAMOO
2accaeb2.mp37.05 MB

هەی ڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم ئارەقی بە خوڕ ڕەنجی بە بادم هەر من بێ کەسم هەر من بێ کەسم هەر من بێ چارە و بێ فریاد ڕەسم

Her Min Bêkesim.mp36.56 MB

لە سووتانا گۆرانیم بۆتۆ ئەچڕی بۆ لە ئاستم وەک بەفر سارد و سڕی …

ئەگەر فێر ببوومایە مار چۆن دەڕوات وا دەڕۆشتم… 🔷 | Qesîdey Nîştiman ✍🏼 | Bextiyar Elî 🎙️ | Adil Azîz 🔲 | #Poem 📻 | @DengiNishtiman

هەم دیسان کاک ئالان🌹
هەم دیسان کاک ئالان🌹

پاییز پاییز بووکی قژ زەرد🍁🍂

,

Repost from ئاڵۆز
سڵاو ئەی خەمی ئاشنا بەخێر بێیتەوە باوانم...

بە ڕووی خۆرا ئێوارانیش ئاوا بم و پێنەکەنم ئاوا بم و پێنەکەنم ئێوارانم پاییزێکی بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە هەناسەشم درەختێکی بێ گەڵایە و بێ نووزەیە...

لە چاوەڕوانی پاییز… 🔷 | Şewgarî Payîz 🎙️ | Hewraz Rehmanî 🔲 | #Gorani 🎼 | #Live 📻 | @DengiNishtiman

گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە بڕۆ بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ: تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت بێبەڵا بی گوڵەکەم! کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ گەر دەترسی لەوە «ئاسۆ» خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆ
ئاسۆ