هەوریHAWRI
Ir al canal en Telegram
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری t.me/HidenChat_Bot?start=8909777532
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
254
Suscriptores
+424 horas
+37 días
-2530 días
Archivo de publicaciones
253
Repost from هەوارگەیڕەسەن
ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا
جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا
حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من
لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی ناکا
دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی
وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئاوی بەقا کا
تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شێت
نەزدیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا
لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمە
پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا
ڕۆح و دڵ و دین هەر سێ ئەکەم بەزل و نیساری
کامی دڵی من، گەر لە لەبی لەعلی ڕەوا کا
سەر دانێ لە ڕێی عەشق، ڕەزا لازمە عاشق
بۆ یار سەر و ماڵی سوپەری تیری قەزا کا
#شێخ_ڕەزا › دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
253
ڕۆژێ لەگەڵ گلەییەکانم و ئاواتە کانم دانیشتم
بیرم ئەکردەوە بۆ هەرچیم ویست پێی نەگەیشتم…
نازانم ئەبێ حیکمەت بێ…
لە پڕ قەڵەمێک لێم هاتە جواب وتی: دڵتەنگ مەبە هاوڕێم منیش لەوەتا هەم قەت بە دڵی خۆم وشەی جوانم نەنووسیوە…
لە ناکاو کێوێک هاتە دەنگ و وتی ، من بۆ ناڵێی لەوەتەی هەم کاروانی بێ بڕانەوەی شەهید و کۆچ میوانی منن تاقە ڕۆژێ نەبوو بێ دەنگی گوللە سەر لە تەمان دەر بێنم…
ئەمجارەی نۆرەی تفەنگێ بوو بێتە قسە
ئەویش وتی : ئەی داماوینە بۆ چاوێ کە من ناکەن
لەوەتەی هەم خوێن و خوێناو و لاشەی لەت لەت کراو ئەبینم نازانم کەی لوولەکەم گوڵ ئەگرێ…
ئەمجار ئاڵایەک لێم هاتە جواب
ئاڵایەکی گەش بوو ئاڵایەکی جوان
بە سێ ڕەنگی سەوز سوور و سپی و خۆرێک نەخشابوو،ئەرێ گەلۆ ئەوە ئاڵای نیشتمان بوو
بە چاوی پڕ فرمێسکەوە گوتی:
لەوەتەی هەم هەر ڕۆژێ ڕەنگێکم ئەدزن و قەت بە دڵی خۆم نەشەکامەوە
دایکی نیشتمان لێم هاتە دەنگ و وتی :
منیش بێبەش نیم لە خەم
لەوەتەی هەم ڕۆژێ ڕۆڵەیەکەم شەهید ئەبێ
ڕۆڵەیەکم لە شاخ بەفر ئەیبات
ڕۆڵەیەکم ئاو لێمی نوقم ئەکات هەر ڕۆژەو
پارچەیەک لە جەرگم ئەبڕن و خوێی پیا ئەکەن
گەلۆ چەند لە نیشمان ئەچم من
ماندوو،غەریب،دڵشکاو،سەرگەردان
253
هەی ڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم
ئارەقی بە خوڕ ڕەنجی بە بادم
هەر من بێ کەسم هەر من بێ کەسم
هەر من بێ چارە و بێ فریاد ڕەسم
253
Repost from ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
ئەگەر فێر ببوومایە مار چۆن دەڕوات
وا دەڕۆشتم…
🔷 | Qesîdey Nîştiman
✍🏼 | Bextiyar Elî
🎙️ | Adil Azîz
🔲 | #Poem
📻 | @DengiNishtiman
253
بە ڕووی خۆرا ئێوارانیش
ئاوا بم و پێنەکەنم
ئاوا بم و پێنەکەنم
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە...
253
Repost from ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
لە چاوەڕوانی پاییز…
🔷 | Şewgarî Payîz
🎙️ | Hewraz Rehmanî
🔲 | #Gorani
🎼 | #Live
📻 | @DengiNishtiman
253
گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ
تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە بڕۆ
بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ
هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ
تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێبەڵا بی گوڵەکەم! کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ
گەر دەترسی لەوە «ئاسۆ» خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆ
ئاسۆ
