ru
Feedback
قەڵەم دار

قەڵەم دار

Открыть в Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
244
Подписчики
+124 часа
Нет данных7 дней
+2730 день
Архив постов
ئەم چەند بەیتە داوا کراون.. شاعیر لەم بەیتانە چەند چارەسەرێک پێشنیار ئەکا بۆ ئەوانەی توشی دەردی عیشق و خۆشەویستی بوونە.. و دەڵێ:
سَألتُ المحبّين الّذي تحمّلوا تَباريحَ هَذا الحبّ في سالف الدهرِ
پرسیارم کرد لەو عاشقانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو و زەمانێک پێشی ئێستا ، بەرگەی ئەو سەختی و ناڕەحەتیانەی عەشقیان گرتووە
فَقُلتُ لَهم ما يُذهب الحبّ بعدما تَبوّأ ما بينَ الجَوانحِ والصدرِ
وە پێم وتن : ئایە چ شتێک دەبێتەوە هۆی ئەوەی خۆشەویستی و عەشق نەمێنێ و بڕوا دوای ئەوەی لە قوڵایی دڵ و سینگدا نیشتەجێ بوو؟
فَقالوا شفاء الحبّ حبٌّ يُزيلهُ مِن آخر أو نأيٌ طويلٌ على هجرِ
لە وەڵاما وتیان : چارەسەری عەشق ئەوەیە کە عەشقێکی دیکە بێت و جێی عەشقە کۆنەکە بگرێ و بیسڕێتەوە ، یانیش دورکەوتنەوە و دابڕانێکی درێژخایەنە..
أَو اليأس حتّى تذهل النفسُ بَعدما رَجت طَمعاً واليأس عونٌ على الصبرِ
یانیش بێئومێد بوونی یەکجارییە ، حەتتا ئەوەی نەفس سارد دەبێتەوە و لەبیری دەکا دوای ئەوەی هیوایێکی زۆری پێ هەبوو.. چونکە زۆرجار بێ ئومێدی ، یارمەتیدەیە تاوەکوو ئیسنان بتوانێ سەبڕ بگرێ و لەبیری بکا.. - أم الضحاك المحاربية .

َ عومر باقی بێ بەیانی شەرحەکەی دائەنێین ان شاء اللە ، ئەمشەو خەوەکەم زۆر تاخیر بوو 😁 شەوتان شاد .

استشهد جعفر بن أبي طالب (ذو الجناحين) في معركة مؤتة (8) هـ ، بشجاعة نادرة ، حيث حمل راية المسلمين بعد استشهاد زيد بن حارثة ، فقطعت يمينه فأخذها بشماله ، ثم قطعت شماله فاحتضنها بعضديه حتى قتل. عوضه الله بجناحين يطير بهما في الجنة ، ووجد في جسده بضع وتسعون طعنة ورمية..

داوای ڕەخنەمان کرد لێتان ، کەچی ئێوە تەنها وشەی جوانتان بۆ ناردین ، بۆیە ئێمەش ان شاء اللە بەپێی توانای عیلمی و کاتی خۆمان لە خزمەتتان ئەبین ، ئیمامی شافیعی بەیتێکی هەیە کە بۆ حاڵێکی وەکوو ئەمە ئەگونجێ ، ئەفەرموێ :
وَعَينُ الرِضا عَن كُلِّ عَيبٍ كَليلَةٌ وَلَكِنَّ عَينَ السُخطِ تُبدي المَساوِيا
واتە/ چاوێک کە پڕیەتی لە خۆشەویستی سۆز ، لە ئاست هەر کەموکوڕی و عەیبێکدا کە هەیە لە بەرامبەردا ، کوێرە ، بۆیە هەڵەو کەمیەکانی نابینێ ، وە چاوێکیش کە بە ڕق و کینە ئاخنراوە ، تەنها خراپی و ناشرینیەکان ئەبینێ ( ئێوە یەکەمیانن ) .

تێبینی ، ڕەخنە ، پێشنیار ، دەستخۆشی ، هەرچیتان هەیە ئەتوانن لەژێر ئەم پۆستە بینوسن ، ئەگەریش حەزتان کرد ناوتان دەرنەکەوێ ئەتوانن هەر لە بەشی مەسجەکان بینێرن تا بەیانی ئەمێنێ ئەم پۆستە .

َ ( هونەری هەڵبژاردنی وێنە ) .

يَقولونَ لي فيكَ اِنقِباضٌ وَإِنَّما رَأَوا رَجُلاً عَن مَوقِفِ الذُلِّ أَحجَما پێم دەڵێن باشە ئەوە بۆ وا گۆشەگیر و دورەپەرێز
يَقولونَ لي فيكَ اِنقِباضٌ وَإِنَّما رَأَوا رَجُلاً عَن مَوقِفِ الذُلِّ أَحجَما
پێم دەڵێن باشە ئەوە بۆ وا گۆشەگیر و دورەپەرێزیت و تێکەڵی کەس نابیت؟ بەڵام نا ، حەقیقەتەکە ئەوەیە کە ئەوان پیاوێکان بینیوە زەلیلی پێ قبوڵ ناکرێ ، و هەرشوێنێ زەلیل بوونی تێدابێ ، ئەو خۆی لێ بەدوور دەگرێ و پاشەکشە دەکا
أَرى الناسَ مَن داناهُمُ هانَ عِندَهُم وَمَن أَكرَمَتهُ عِزَّةُ النَفسِ أُكرِما
دەبینم کە هەر کەسێ تێکەڵی خەڵکی ببێ و سنورێک بۆخۆی نەهێڵێتەوە ، ئەوا سوک و بێ بەها دەبێ لەلای خەڵکی ، وە هەرکەسێکیش شکۆ و عیززەتی نەفسی خۆی بپارێزێ و دوورکەوێتەوە ، ئەوا هەمیشە بە گەورە و مەزنی دەمێنێتەوە.. - القاضي الجرجاني .

تۆ وا خەریکی گومانکردنیت لەخۆت ، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە لە تواناکانت ئەترسن.. .
تۆ وا خەریکی گومانکردنیت لەخۆت ، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە لە تواناکانت ئەترسن.. .

! .
! .

‌ يَقْسُو الحَبيبانِ قَدرَ الحُبِّ بَينَهُما حَتَّى لَتَحسَبُ بَينَ العاشِقَينِ دَما - تمیم البرغوثي واتە/ دوو خۆشەویست ، ڕێک
يَقْسُو الحَبيبانِ قَدرَ الحُبِّ بَينَهُما حَتَّى لَتَحسَبُ بَينَ العاشِقَينِ دَما
- تمیم البرغوثي واتە/ دوو خۆشەویست ، ڕێک بە ئەندازەی ئەو خۆشەویستیەی لە نێوانیاندایە ، لەکاتی زویربوندا بەرامبەر بە یەکتر توندی دەنوێنن ، حەتتا ئەوەی کە ئەگەر کەسێ بیانبینێ ، وا گومان دەبا کە خوێنداری و دوژمنکاری لەنێوانیاندا هەیە

سبەی ان شاء اللە ئیمتیحانی ئاستی چوارەمی زمانی چینیمان هەیە ، جا دوعای خێر بۆ ئەو برایەتان بکەن.. .
سبەی ان شاء اللە ئیمتیحانی ئاستی چوارەمی زمانی چینیمان هەیە ، جا دوعای خێر بۆ ئەو برایەتان بکەن.. .

وَمَا التَأنيثُ لِاسمِ الشَّمسِ عَيبٌ وَلا التَذكيرُ فَخرٌ لِلِهِلَالِ - المتنبي واتە/ نە مێیینە بوونی خۆر عەیبەیە بۆ خۆر ، ن
وَمَا التَأنيثُ لِاسمِ الشَّمسِ عَيبٌ وَلا التَذكيرُ فَخرٌ لِلِهِلَالِ
- المتنبي واتە/ نە مێیینە بوونی خۆر عەیبەیە بۆ خۆر ، نە نێربونی هیلالیش ئازایەتی و فەخرە ( لە ڕووی زمانەوانیەوە خۆر مێیە و هیلالیش نێر ) مەبەستی شاعیر: شاعیر دەیەوێ بڵێ ، گرنگ نییە تۆ چۆن دەردەکەوی و خەڵکی چۆن دەتبینن ، گرنک ئەوەیە خودی خۆت چیت؟ بەهات چەندە لەلای خۆت؟ ئایە لە ئاستی ئەو مەدحانەی کە دەکرێی؟ یانیش لە ئاستی ئەو ناو و ناتۆرانەی کە بۆت هەڵدەبەسترێن؟ خۆت چاکتر دەزانی ، کتێبەکانت ، جل و بەرگت ، پۆست و ستۆریت ، قسەی باق و بریق ، هیچیان ناتوانن ڕاستی ناخ بشارنەوە ، و ڕێگای خۆ دزینەوە نییە ، فتأمل..

تُرِيدِينَ إِدْرَاكَ المَعَالِي رَخِيصَةً وَلَا بُدَّ دُونَ الشَّهْدِ مِنْ إِبَرِ النَّحْلِ - المتنبي واتە/ دەتەوێ بگەیتە پلە
تُرِيدِينَ إِدْرَاكَ المَعَالِي رَخِيصَةً وَلَا بُدَّ دُونَ الشَّهْدِ مِنْ إِبَرِ النَّحْلِ
- المتنبي واتە/ دەتەوێ بگەیتە پلە بەرزەکان بە هەرزانی و بەبێ کێشانی سەختی؟ لەکاتێکدا بۆ گەیشتن بە هەنگوین و شیرینی سەرکەوتن ناچاریت تەحەممولی پێوەدانی هەنگیش بکەیت.. .

حیفزی بکەن زۆر یارمەتیدەر ئەبێ ان شاء اللە ، سبەی ئێوارە هەمووتان ئەبێ لەبەرتان کردبێ جا تەمبەڵی نەکەن😁 شەوتان شاد .

قد رشَّحوك لأمرٍ إنْ فطِنتَ لهُ فاربأْ بنفسكَ أن ترعى مع الهَمَلِ
- الطغرائي واتە/ بەڕاستی تۆ بەربژێر کراوی بۆ ئەنجامدانی کارێکی گەورە و مەزن ، کەواتە ڕۆح و نەفسی خۆت زۆر لەوە بەرزتر ڕاگرە کە لەگەڵ ئاژەڵی بێ خاوەندا بیلەوەڕێنیت ( شاعیر مەبەستی لەوەیە بڵێ، ئێمە تۆمان بۆ پلەیێکی زۆر بەرز داناوە و هیوامان پێتە ، کەچی تۆش دەچی لەگەڵ کەسانی نەفام و نەزان کە وەکوو ئاژەڵی بێ خاوەن وان دەگەڕێیت و تێکەڵیان دەبی؟ ) .

بەیتێک دائەنێم ، ئەگەر لەبەرتە و حیفزت کردووە بارک اللە ، بەڵام ئەگەر یەکەمجارتە و پێشتر نەتدیوە ، پێویستە لەبەری بکەیت و ڕۆژانە بەبیری خۆتی بهێنیەوە.. ڕێکەوتین؟! .

َ برادەران ڕەسمەکەی هی( ڕەزا مارمێلکەیە ) خۆتان ئەزانن چیکردووە😁 .

سەبارەت بەو بابەتەی ئێستا ئەگەر یەک تۆز بە دیقەت بین ، وە توانای لێکدانەوەمان هەبێ بۆ کەسەکان لەڕێگەی وشەسازی و قسەکردنەوە ،
سەبارەت بەو بابەتەی ئێستا ئەگەر یەک تۆز بە دیقەت بین ، وە توانای لێکدانەوەمان هەبێ بۆ کەسەکان لەڕێگەی وشەسازی و قسەکردنەوە ، هەستەکەین کە قسەکردنەکەی بەجۆرێکە ، جۆرێک کە لە دوورەوە ئەناسرێتەوە و ئەزانرێ ئەهلی چییە.. بۆیە ، بە گومانی زۆرینە ، پێم وایە ئەمە پێش ئەوەی ڕوداوێکی شەخسی بێ ، هەوڵێکی فراوانە بۆ ناشرینکردنی ئەم دینە ، وە بەکارهێنانی کەسێکیش کە لای زۆرینەی خەڵکی بە عەوام و غەیری ئەوەش ناسراو بێ ، تاوەکوو زۆرترین کاریگەری هەبێ . ئەمە بەو مانایە نا پشتگیری ئەم کابرایە بکەم ، نا ، تەنها دەمەوێ بڵێم بە ناڕاستەوخۆ ئەوان شەڕ دەکەن ، وە کاریگەریەکەشی دەبینین بە چاوی خۆمان ، چەنەها گەنج و لاو دێن ئەڵێن: جا مەلایێکی گەورە و گران ئاوا بکا کەواتە دین هەمووی بەکارهێنانی خەڵکە.. بۆیە ، ڕەنگە ئێستا کاریگەریەکانی کەم بن ، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات تێگەیشتنێکی زۆر خراپ دروستەکا بۆ گەنجی تازە پێگەیشتوو ، خۆ ئەوان ئیشیان بە مامە حاجیەک نییە لە سوچێکی مزگەوتەکە دانیشتووە و لەژیانیا سکڕۆڵی نەکردووە ، بەڵکوو ئەوان دێن دەست ئەبەن بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە و لە ئێستاوە پیسی ئەکەن.. #کاتی

َ ئە ڤیدیۆیە بکەیت بە واقع ، ژیانت ئەگۆڕێ.. .

عدو الإنسان الأول هو الفراغ
دوژمنی سەرەکی و یەکەمینی ئینسان بریتیە لە بۆشایی ( کاتی بەتاڵ )
نفسك إن لم تشغلها بالحق شغلتك بالباطل
ئەگەر نەفسی خۆت سەرقاڵ نەکەیت بە حەققەوە ، ئەوا نەفست بە باتڵ خەریکت ئەکا..
أحياناً الضياع مو فالطريق
هەندێجار ونبووت تەنها ئەوە نییە لە ڕێگادا ون ببیت
نظرت إلى كل محتويات الفراغ.. فلم أر لي أثرا ، لم أجد شبهاً في المرایا.
سەیری هەموو پێکهاتەکانی بەتاڵیم کرد ، بەڵام هیچ شوێنەوارێکی خۆمم نەبینی ، هیچ هاوشێوەیێکی خۆمم نەدۆزیەوە لە ئاوێنەکاندا.. ( مەبەست لێی ئەوەیە کاتێ ئینسان ژیانی پڕ دەبێ لە بەتاڵی ، ئیتر ناچارە ئەم بەتاڵییە بە شتانێکی پووچ بێ مانا پڕبکاتەوە ، جا قسەکەر دەڵێ ، کاتێ ئاوڕم لەم هەموو شتە بێمانایە دایەوە کە ئەنجامم داون و کاتم پێیانەوە کوشتووە ، بینیم هیچ یەکێ لەمانە گوزارشت لەمن ناکەن ، هیچ بەرهەمێک ، سەرکەوتنێک ، شوێن پەنجەیێک نەبوو کە پێی بناسرێمەوە یا شانازی پێوە بکەم ، ئیدی کە مرۆڤ بەم شێوازەی لێهات ، ون دەبێ و ناسنامەی خۆی لەدەست ئەدا ، بەشێوازێک کە ئەچێتە بەردەم ئاوێنە ، دەبینێ چیتر ئەو کەسەی پێشوو نییە ، بەڵکوو گۆڕاوە بۆ کەسێکی بەتاڵی بێ ئامانج کە هیچ شتێ بە گرنگتر لە شەهوەتەکانی نابینێ..)