ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Открыть в Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
231
Подписчики
-124 часа
-17 дней
-130 дней
Архив постов
.

آرنت در زمانش خیلی‌ها نفهمیدنش. بعد از Eichmann in Jerusalem دوستاش ازش بریدن، دشمن‌هاش زیاد شدن. ولی نوشت. چون وجدانش بهش اجازه سکوت نمیداد. https://t.me/Galawezhnamekaro

هەرچی پۆشاک و قوماشی ئەم دنیایەیە، لەبەرمدا جوانە؛ کەچی کاتێ دەچمە بەردەم ئاوێنە، هیچیان ناتوانن وەک کوردستان، برینەکانم دابپ
هەرچی پۆشاک و قوماشی ئەم دنیایەیە، لەبەرمدا جوانە؛ کەچی کاتێ دەچمە بەردەم ئاوێنە، هیچیان ناتوانن وەک کوردستان، برینەکانم دابپۆشن؛ چونکە خالق، پۆشاکی ڕۆحی بۆ من دروێوە! https://t.me/Galawezhnamekaro

سوپاس بۆ یەزدان کە منی بە کورد خوڵقاند، و سوپاس بۆ ئەو کە هۆشیاریی پێ بەخشیم تا کورد بمێنمەوە. ئەم سوپاسگوزارییەش بەوە دەپارێ
سوپاس بۆ یەزدان کە منی بە کورد خوڵقاند، و سوپاس بۆ ئەو کە هۆشیاریی پێ بەخشیم تا کورد بمێنمەوە. ئەم سوپاسگوزارییەش بەوە دەپارێزم کە لە پێناو کوردبووندا، بە تەواوی هێز و توانامەوە تێبکۆشم. سپاس خداوند را که مرا کورد آفرید، و سپاسش که آگاهی داد کورد بمانم. و سپاسش را پاس می‌دارم تا در راه کورد بودن، با تمام توان تلاش کنم. https://t.me/Galawezhnamekaro

“لە نێوان خوڵقاندنی مێژوو و شەپۆلسواریدا!” لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و گۆڕانکارییەکانی چەند دەیەی ڕابردوو لە هەر چو
“لە نێوان خوڵقاندنی مێژوو و شەپۆلسواریدا!” لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و گۆڕانکارییەکانی چەند دەیەی ڕابردوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کێشەی سەرەکیی ڕێبەرایەتیی سیاسیی کورد لە سێ چەمکی ستراتیژیدا کورت دەبێتەوە شەپۆل وەک هێمایەک بۆ ڕووداوە گەورە و هاوکێشە جیهانییەکان؛ خوڵقێنەری شەپۆل وەک ئەو هێزە کارایەی خۆی ڕووداو دەخولقێنێت و مێژوو ئاڕاستە دەکات؛ و لە کۆتاییدا شەپۆلسوار (مۆج‌سوار)وەک ئەو بکەرە پاسیڤەی تەنیا چاوەڕێ دەکات ڕووداوێک بقۆمێت تا لە سەر پشتییەوە دابنیشێت و سواری وەرگرێت. کاتێک بە وردی لە مێژووی هاوچەرخی ئەم چەند دەیەیە دەڕوانین، دەبینین ڕێبەرایەتیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، هەمیشە لە پێگەی شەپۆلسوار دا مەتەرێزی( سەنگەری)گرتووە، نەک خوڵقێنەری ڕووداوەکان. ئەوان هەمیشە بوونەتە کاردانەوە لەبری کردەوە؛ چاوەڕوانی واشنتۆن، مۆسکۆ یان پایتەختە داگیرکەرەکانی دەوروبەر دەکەن تا بزانن کایە نوێیەکە چۆن دادەڕێژرێت و پاشان هەڵوێست بدەن. دروست لێرەدایە کە هۆکاری شکستە مێژووییەکانمان بە ڕوونی خۆی نیشان دەدات؛ شەپۆلسوار هەرگیز کۆنتڕۆڵی ئاڕاستە و چارەنووسی شەپۆلەکەی لە دەستدا نییە. کاتێک تۆ خۆت ئەندازیار و خوڵقێنەری ڕووداوەکان نەبیت، زلهێزەکان وەک کارتێکی کاتی و مێژوویی بەکارت دەهێنن و کاتێک کایەکە کۆتایی هات و شەپۆلەکە نیشتەوە، تۆش لە ناو قووڵایییەکەیدا نوقم دەکەن. داڕمانە مێژووییەکان و لەدەستدانی دەرفەتە زێڕینەکان، دەرەنجامی حەتمیی ئەم عەقڵییەتی چاوەڕوانی و پاشکۆییە بووە. مێژووی نەتەوە سەرکەوتووەکانیش ڕێک ئەم ڕاستییەمان پێدەڵێت؛ گەلی پۆڵەندا یان جوولەکەکان پێش دروستبوونی دەوڵەت، تەنیا کاتێک توانییان قەوارە و ناسنامەی خۆیان بسەلمێنن کە لە چاوەڕوانیی بەزەیی و پیاوچاکیی زلهێزەکان هاتنە دەرێ و خۆیان بوونە داڕێژەر و خوڵقێنەری شەپۆلە سیاسییەکان. ڕێبەرایەتییەک کە نەتوانێت شەپۆلی نەتەوەیی و ستراتیژیی سەربەخۆ دروست بکات، مەحکوومە بەوەی هەمیشە لە ناو شەپۆلی داگیرکەراندا بخنکێت. گۆڕینی ئەم واقیعە تاڵە، پێویستی بە سەرەوژوورکردنەوەی فەلسەفەی حوکمڕانی و بێداریی نەوەی نوێ هەیە؛ تا چیتر نەبینە کەرەستەی سەرپێیی هاوکێشەی ئەوانی تر، بەڵکو ببینە ئەندازیاری شەپۆلی ڕزگاریی خۆمان. 📌پاشکۆیەک بۆ ڕاستگۆیی فیکری دەربڕینی ئەم سەرنجانە، بە چاوپۆشین لە ڕابردوو نییە؛ مەبەست لێی بچووککردنەوە یان خستنە ژێر پرسیاری خەبات، ماندووبوون و قوربانییەکانی حیزب و پێشەنگە ڕەسەنەکان نییە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێگەیەی ئەوان دەستیان پێکردووە. من ڕێز لە تەواوی ئەو ڕەنجە مێژووییە دەگرم، بەڵام پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە بە عەقڵییەت و دیدگایەکی نوێ، ئەو میراتە بە فەلسەفەیەکی دروست بگەیەنینە دوا مەنزڵی شکۆداری خۆی. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro «نەتەوەی کورد پێویستی بە داهێنانێکی فیکریی قووڵترە لە هەموو نەتەوەکانی تر.»

تابلۆیەکی کوردێکی گەڕیدە؛ ترۆپکی ئاشتبوونەوە لەگەڵ چارەنووسدا. من وەک کوردێک، ئیدی هیچ کڕێوە و زریانێک… هیچ باهۆزێک… سەرسامم
تابلۆیەکی کوردێکی گەڕیدە؛ ترۆپکی ئاشتبوونەوە لەگەڵ چارەنووسدا. من وەک کوردێک، ئیدی هیچ کڕێوە و زریانێک… هیچ باهۆزێک… سەرسامم ناکا؛ چونکە پێشتر، هەموو جۆرە سەرما و تاریکییەکم تاقیکردووەتەوە…

📌 مێژوویەکی مەزن و سەرکردەکانی بێسەنگ! نەتەوەی کورد، هاوتەمەن و هاوشانی خودی مێژووە؛ بەڵام سەرکردەکانی، هەمیشە لە ئاست قورسا
📌 مێژوویەکی مەزن و سەرکردەکانی بێسەنگ! نەتەوەی کورد، هاوتەمەن و هاوشانی خودی مێژووە؛ بەڵام سەرکردەکانی، هەمیشە لە ئاست قورسایی و مەزنایەتیی ئەم مێژوو و نەتەوەدا کەمیان هێناوە و بچووک ماونەتەوە. ئەگەر نا، کام ڕێبەری خاوەن‌شکۆ ڕێگەی دەدا کە داگیرکەر و ناحەز، نەتەوەیەک بەم هەموو قووڵایی، ڕەسنایەتی و کەرامەتە مێژووییەوە، تەنیا لە قاڵبی تەنگی پەیڤێکی وەک «ئەتنیک»دا زیندانی بکات و شوناسە دەوڵەتی و نەتەوەییەکەی لێ داماڵێت؟ بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە: تا تاکی کورد خۆی بە بەرپرس نەزانێ و چاوەڕوانی قارەمان بێ، حاڵمان لەوە باشتر نابێ! https://t.me/Galawezhnamekaro

دەگمەن ترین بەهەشتی جیهان؟ مێشکێکە... کە شەوان، بێهودە لەگەڵ تاریکی ناجەنگێت.
دەگمەن ترین بەهەشتی جیهان؟ مێشکێکە... کە شەوان، بێهودە لەگەڵ تاریکی ناجەنگێت.

.

.

من ئەو منداڵە هەشت نۆ ساڵانەم کە لە نێو داربەڕووەکانی وڵاتدا بە گۆشەی چاو تیشکی مانگی دەدزی... پۆلی سێی سەرەتایی بووم... هاوی
من ئەو منداڵە هەشت نۆ ساڵانەم کە لە نێو داربەڕووەکانی وڵاتدا بە گۆشەی چاو تیشکی مانگی دەدزی... پۆلی سێی سەرەتایی بووم... هاوین بوو. لە شارەوە چووبوومە دێی باپیرەم. کاتی مەغریبان، وێڕای بەرخ و مەڕ و بزنەکان، لە کێو، لە نێو جەرگەی دارستان و داربەڕووەکانەوە بەرەو دێ دەگەڕاینەوە. کە چاومان دەبڕییە مانگ، بە گۆشەی چاوەکانمان تیشکەکەیمان دەدزی تا بەسەر دڵی تاریکی ڕێگاکەماندا بیدەین و شۆق، ڕێگای دڵ و ئومێدمان بۆ ڕووناک بکاتەوە... هێشتا بۆنی داربەڕووەکان و فێنکایی کێوەکانی نیشتمان دێتەوە بیرم.

یەکێک بۆ مانەوە، ڕۆح و جەستەی لە ئاگردا دەسووتا؛ ئەوی تریش، بە نووری تیشکەکەی پشتی خۆی گەرم دەکردەوە، و بە چۆرتکەی سوود، گیرف
یەکێک بۆ مانەوە، ڕۆح و جەستەی لە ئاگردا دەسووتا؛ ئەوی تریش، بە نووری تیشکەکەی پشتی خۆی گەرم دەکردەوە، و بە چۆرتکەی سوود، گیرفانی چاوچنۆکیی پڕ دەکردەوە. یکی در آتش می‌سوخت تا بماند، دیگری از روشنایی‌اش حساب باز می‌کرد.

دکتۆر کاروانی بەڕێز، 📌وەک هانا ئارێنت دەڵێت، ئەوانەی هێرش دەکەن تەنیا لە ڕووناکی دەترسن؛ چونکە ڕووناکی ڕاستییەکانیان بۆ ئاشکرا دەکات. ✍🏻لە ڕاستیدا ئەگەر لە کوردستان کەسایەتیی کاریگەر و بەنرخ وەک ئێوە نەبێت، ئەوان بە چ روش و بە چ ناوێک دەتوانن خۆیان بخەنە بەر باس و خۆیان مطرح بکەن؟ شکاندنی کەسانی گەورە، تاکە ڕێگەی ئەوانە بۆ دەرکەوتن. 📌بە باوەڕی من، ئەگەر لە کوردستان تەنیا ١٢ کەسایەتیی وەک ئێوەمان هەبوایە، وەک چۆن "١٢ سوارەکەی مەریوان" بوونە ئەفسانەی بوێری، ئەوە نەک هەر ١٢٠ ساڵ زووتر دەگەیشتینە سەربەخۆییی خاک، بەڵکو دەگەیشتینە سەربەخۆییی فیکریش، کە بنەمای هەر دەوڵەتێکی بەهێزە. 🎯بەڕێزتان بەم چراخانییەی هزر و هەڵوێستە نیشتمانییەکانت، ئەو تیشکەی کە کۆمەڵگەکەمان پێویستی پێیەتی، پاراستووتە. با ئەم پەلاماردانە پوچانە ساردت نەکەنەوە، مێژوو سەلمێنەری ڕاستییەکانە.

photo content

photo content