ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Открыть в Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
231
Подписчики
-124 часа
-17 дней
-130 дней
Архив постов
photo content

photo content

photo content

photo content

photo content

photo content

هێلسینکی 🇫🇮
هێلسینکی 🇫🇮

photo content

photo content

photo content

خدا دوستم دارد که یکی از عزیزترین همراهانم چنین پیامی را برایم فرستاده است. 👇🏻🌹 وجود هر کدوم از ما تکه‌ای از خداونده روی ز
خدا دوستم دارد که یکی از عزیزترین همراهانم چنین پیامی را برایم فرستاده است. 👇🏻🌹 وجود هر کدوم از ما تکه‌ای از خداونده روی زمینه. مهم اینه که تو از اندک آدم‌هایی هستی که متوجه این قدرت خداوندی درونت شدی. پس مطمئن باش به قدرت نامتناهی وصلی، و به یک قدرت نامتناهی هم خواهی رسید.

( بـە تـوێـی ئـارەقچـن ) ئەرێ بەتوێی ئارەقچن وا ڕۆیی و بەجێی هێشتم زوڵفی دانا چین بە چین بێم ماچیکەم نەیهێشتم ✍🏻مامۆستا : حە
( بـە تـوێـی ئـارەقچـن ) ئەرێ بەتوێی ئارەقچن وا ڕۆیی و بەجێی هێشتم زوڵفی دانا چین بە چین بێم ماچیکەم نەیهێشتم ✍🏻مامۆستا : حەسەن زیرەك

سیاسەتی ڕەسەن؛ لە ئیرادەوە بۆ کردەوە سیاسەتی کلاسیکیی کوردی بە درێژایی سەدەی ڕابردوو زۆرجار بە جۆرێک لە چاوەڕوانیی دەرەکی ئاڵ
سیاسەتی ڕەسەن؛ لە ئیرادەوە بۆ کردەوە سیاسەتی کلاسیکیی کوردی بە درێژایی سەدەی ڕابردوو زۆرجار بە جۆرێک لە چاوەڕوانیی دەرەکی ئاڵوودە بووە؛ وەک ئەوەی چارەنووسی ئێمە دەبێت لە دەست و پێنووسی ئەوانی ترەوە بنووسرێتەوە. ئەم عەقڵییەتە نەک تەنها هێزی بڕیاردانی نەتەوەیی لاواز کردووە، بەڵکو هەندێک جار وای کردووە تاک و ڕابەرایەتیی سیاسی لە چاوەڕوانیی هێزەکانی دەرەوەدا بمێنن. بەڵام مێژووی کورد پەیامێکی ترمان پێ دەڵێت. لە ئەشکەوتی شانەدەرەوە تا کۆماری کوردستان لە مەهاباد، نموونەکان جیاوازن لە کات و شوێن، بەڵام هاوبەشن لە یەک ڕاستیی بنەڕەتی: هیچ دەسکەوتێکی مێژوویی بە چاوەڕوانیی کەسانی تر بەدەست نەهاتووە. هەر کاتێک خۆباوەڕی و ویستی خۆماڵی لەسەر پێی خۆی وەستاوە، مێژوو بە دەستی خۆمان نووسراوە. ئیرادەی نەتەوەیی دەرەنجامی چاوەڕوانی نییە؛ دەرەنجامی بڕیارە. بەڵام بڕیار تەنها وشە نییە. بڕیار کاتێک دەبێتە هێزی مێژووساز کە لە پەروەردە، ڕێکخستن، دروستکردنی دامەزراوە، بەرهەمهێنانی زانست و بەشداریی هاووڵاتیاندا خۆی پیشان بدات. نەتەوەکان بە ئارەزوو ناگەن بە ئامانجەکانیان؛ بە کردەوە و بەرپرسیارێتی دەگەن. ڕابەری ڕاستەقینە ئەو کەسە نییە کە بەڵێنی شەفاعەتی دەرەکی دەدات، بەڵکو ئەوەیە کە هێزی پەرتەوازەی تاکەکانی کۆمەڵگە بە یەک ئامانج دەبەستێتەوە. ئەو ڕابەرەیە دەزانێت کە ئاگایی، هۆشیاری و کردار سێ ئەستوونی سەرەکیی هەر گۆڕانکارییەکی بەردەوامن. نەوەی نوێی کوردستان پێویستی بەوە نییە لە چاوەڕوانیی ئەوانی تردا بژی؛ پێویستی بە بەرپرسیارێتیی کردارە. پاراستنی ناسنامە تەنها بە هەڵگرتنی دروشم ناکرێت؛ بە خوێندن، بە دروستکردنی دامەزراوە، بە پشتگیریی زانست، بە پەرەپێدانی ئابووری و بە بەشداریی چاڵاک لە ژیانی گشتی دەکرێت. نەتەوەیەک کە تاکەکانی هەمیشە چاوەڕێی کەسێکی ترن، بە زەحمەت دەتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات. بەڵام نەتەوەیەک کە تاکەکانی خۆیان بڕیار دەدەن، بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن و بە هێزی خۆیان باوەڕیان هەیە، هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی کۆمەڵییان بشکێنێت. سەرت هەڵبرە و شانازی بە نەتەوەکەت و مێژووەکەت بکە. کاتێک باس لە شانەدەر دەکەین، دەڵێین: من میراتگری مێژوویەکی قووڵی مرۆڤایەتیم. کاتێک باس لە سەڵاحەدین دەکەین، دەڵێین: من میراتگری ئەخلاق و لێهاتوویی سیاسییم. کاتێک باس لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەکەین، دەڵێین: من باوەڕم بە توانای دەوڵەتداری و بڕیاردانی خۆماڵی هەیە. ئێمە میراتگری مێژوویەک نین کە تەنها لە کتێبەکاندا بمێنێتەوە؛ ئێمە درێژەپێدەری ئەو هێزەین کە لە خەبات، زانست و بەرهەمهێناندا زیندوو دەبێتەوە. ئەگەر ئیرادەی کوردی لە ئەشکەوتی شانەدەرەوە گەیشتووەتە لوتکەی زانست، وەرزش و دروستکردنی دامەزراوە، ئەوا ئەرکی ئێمە پاراستنی ئەو دەستکەوتانە و دروستکردنی قۆناغێکی نوێیە. دڵنیام ڕێگاکە پڕە لە بەربەست و سیستەمەکان هەمیشە هەوڵی شکاندنی ئیرادەمان دەدەن، بەڵام ئیرادەی «بەرهەمهێنەر» و «زانستخواز» دەتوانێت بەسەر ئەو بەربەستانەشدا زاڵ بێت. خۆڵیای ئەو ڕێبەرانەم، کە باوەشێکیان تۆوی ورە لە ڕۆحی نەتەوەکەیاندا چاندووە؛ شەیدای ئەو تاکانەشم، کە لە شەوی تاریکیی مێژوودا، فانووسێکی نوور هەڵگرتووە.

خۆڵیای ئەو ڕێبەرانەم، کە باوەشێکیان تۆوی ورە لە ڕۆحی نەتەوەکەیاندا چاندووە؛ شەیدای ئەو تاکانەشم، کە لە شەوی تاریکیی مێژوودا،
خۆڵیای ئەو ڕێبەرانەم، کە باوەشێکیان تۆوی ورە لە ڕۆحی نەتەوەکەیاندا چاندووە؛ شەیدای ئەو تاکانەشم، کە لە شەوی تاریکیی مێژوودا، فانووسێکی نوور هەڵگرتووە.

بۆچی ئەم نووسینانە دەنووسم؟ (ناساندنی بناغەی فکریی من) خوێنەرانی ئازیز، لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا چەند تێڕوانینێکم لەبارەی مێژو
بۆچی ئەم نووسینانە دەنووسم؟ (ناساندنی بناغەی فکریی من) خوێنەرانی ئازیز، لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا چەند تێڕوانینێکم لەبارەی مێژوو، سیاسەت و داهاتووی تاکی کورد بڵاو کردەوە. پێم وایە پێویستە ئەم بناغە فکرییە ڕوون بکەمەوە، تا تێگەیشتنی ئێوە بۆ بابەتەکانم ڕوونتر و قووڵتر بێت و ئەو ڕێچکەیەی کە بۆ گەیشتن بە ڕزگاریی نەتەوەیی هەڵمبژاردووە، بە تەواوی بەرجەستە بێت. فەلسەفەی من لەسەر پێنج کۆڵەکەی سەرەکی بەندە : 📌دەوڵەت ئەنجامە، نەک هۆکار: وەک چۆن لە مێژووی نەتەوە سەرکەوتووەکاندا (وەک فینلاند و جوولەکەکان) دەبینین، دەوڵەت بەرهەمی هۆشیاری و ئیرادەی نەتەوەییە، نەک بە پێچەوانەوە. بۆیە گەڕانەوە بۆ عەقڵانییەتی نەتەوەیی و نوێکردنەوەی هزر، پێش مەرجی هەر سەرکەوتنێکە. 📌شۆڕشی فیکری لە تاکەوە دەست پێ دەکات: بە پشت بەستن بە فەلسەفەی هانا ئارێنت، من باوەڕم وایە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ڕێگەی تاکی خاوەن ئیرادەوە دەست پێ دەکات. تا تاک لە کەلەپچەی نەریتی و ئایدۆلۆژیای داخراو ڕزگار نەبێت، گۆڕانی کۆمەڵگە و خاک تەنها خەونێک دەبێت. 📌نوێبوونەوە نەک وازهێنان لە ڕەسەنایەتی: نوێبوونەوەی تاکی کورد مانای وازهێنان لە مێژوو و ڕەسەنایەتی نییە، بەڵکو پڕچەککردنی ئەم ڕەسەنایەتییەیە بە چەکی زانست، ڕەخنەگری و عەقڵانییەتی مۆدێرن. 📌ملیۆنان کەس کاتێک دەگەن بە ئاگاییەکی کۆمەڵایەتی، کە هیچ کەسێک خۆی بە خاوەنی حەقیقەت نەزانێت، ڕەخنەگرتن بە تاوان نەژمێردرێت، و ناسنامەی کۆمەڵ لە ڕێگەی پەروەردە، وتووێژ و بەرپرسیارێتیی تاکەکەسییەوە بونیاد بنرێت؛ نەک لە ڕێگەی گوێڕایەڵی و دووپاتکردنەوە. 📌 تاکی ڕەخنەگر کاتێک دەبێتە کۆمەڵگەی ڕەخنەگر کە ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی تاکەکەسییەوە بگوازرێتەوە بۆ کولتووری گشتی. بۆچی ئەمە بۆ من گرنگە؟ من نایەم لێرە بە تەنها باسی ڕووداوەکان بکەم؛ من دێم بۆ ئەوەی پێکەوە لە چۆنیەتیی بیرکردنەوە بکۆڵینەوە. ئەم نووسینانە بانگەوازێکە بۆ گەڕانەوە بۆ عەقڵ و ئازادکردنی هزر لە کەلەپچەی حیزبی و نەریتی. ئێمە پێکەوە دەمانەوێت ئەم گۆڕانکارییە دروست بکەین. تێگەیشتنی ئێوە لەم فەلسەفەیە، یارمەتیم دەدات تا لە پۆستەکانی داهاتوودا، قووڵتر و بەهێزتر لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوام بین. ئایا تاکی کورد ئامادەیە بۆ ئەم شۆڕشە فیکرییە؟ چاوەڕوانی دەنگ و ڕای ئێوەم لە کۆمێنتەکاندا. #فەلسەفە #تاکی_کورد #هۆشیاری #نوێگەری #هانا_ئارێنت #کوردستان #هێلسینکی

لە مێژووی سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوەکان (Nation-States) لە ئەوروپا، سەرەتا کۆمەڵگەی مەدەنی دروست بوو، پاشان دەوڵەت.

تێڕوانینێک لەسەر مێژوو و سیاسەت لەبارەی وتە بەناوبانگەکەی دکتۆر قاسملوو (بە هیچ ئێرانییەک ئەم مافە نادەین خۆی لە ئێمە ئێرانی‌
تێڕوانینێک لەسەر مێژوو و سیاسەت لەبارەی وتە بەناوبانگەکەی دکتۆر قاسملوو (بە هیچ ئێرانییەک ئەم مافە نادەین خۆی لە ئێمە ئێرانی‌تر بزانێت)، زۆرجار بە هەڵە یان بە مەبەست لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. لێرەدا دەمەوێ بە ڕاشکاوی دیدگای خۆم دەرببڕم: خوێندنەوەی سیاسیی وتەکەی دکتۆر قاسملوو: ڕەنگبێت دکتۆر قاسملوو وەک سیاسەتمەدارێکی زیرەک، ئەم ڕستەیەی وەک ئامرازێکی بەرگری بەکار هێنابێت دژی ئەو عەقڵییەتەی کە دەیویست کورد بە هاووڵاتیی پلە دوو نیشان بدات. ئەمە جەختکردنەوە بوو لەسەر دوو خاڵ: یەکەم، کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو، خاوەن مافی ڕەسەنایەتییە. دووەم، پاراستنی کەرامەت، بەجۆرێک کە کەس مافی نەبێت لە ڕوانگەی شۆڤێنییەوە خۆی لە کورد بە ئێرانی‌تر بزانێت. ڕەتکردنەوەی چەواشەکاری: ڕەنگبێت مەبەستی دکتۆر قاسملوو لەو وتەیە، بە هیچ جۆرێک مانای فارس بوونی کورد یان تێکەڵکردنی شوناسی کوردی بە شوناسی نەتەوەکانی تر نەبووبێت. هەر لێکدانەوەیەک بۆ سڕینەوەی جیاوازییە نەتەوەییەکان بەکار بێت، لە بنەڕەتدا هەڵەیە و بە دوورە لەو دیدگا سیاسییەی ئەو. مێژووی ئێمە؛ مێژووی خاوەندارێتییە: ڕەنگبێت مەبەستی مێژوویی ئێمە لە ئێران-ی (کۆن و نوێ)، ئەوە بێت کە مێژوو لە کرماشان و ئیلامەوە دەست پێ دەکات. شارستانیەتی ئێمە لێرەوە سەرچاوەی گرتووە. بۆیە ئێمە میوان نین، ئێمە خاوەنی ڕەسەنی ئەم خاک و بۆمەین. ئێمە ئێران بە خاکێکی خۆمان و وەک نەتەوەیەکی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو، بە ڕێزگرتن لە نەتەوەکانی تری ناو ئەو خاکە ئێران-ی تازە، بە هاوبەش دەزانین، نەک کوردستان پارچەیەک بێت لە شتێکی تر. ڕێزگرتنی ئێمە بۆ نەتەوەکانی تر، ڕێزگرتنە لە هاوژینی، نەک بەشێک بوون لە شوناسی ئەوان. ئەمە هیچ کەمکردنەوەیەک لە خاوەندارێتیی مێژوویی و جوگرافیی ئێمە بەسەر ئەم خاکەدا قبوڵ ناکات. بۆیە، خوێندنەوەی ئێمە بۆ مێژوو، خوێندنەوەی خاوەندارێتیی ڕەسەنە. ئێمە لە چوارچێوەی هەر جوگرافیایەکدا بین، چ خاکی کوردستانی کۆن بێت، چ ئەوەی ئێستا پێی دەڵێن ئێران-ی تازە، شوناسی کوردی نەک هەر بەشێک نییە، بەڵکو بناغەی مێژوویی و ئەخلاقیی ئەو خاکەیە و خاوەنی ڕاستەقینەیەتی. ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە کە لە سەرچاوە میخییەکان (زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین) تا شوێنەوارەکانی ئەشکەوتی شانەدەر (کە دۆزینەوە نوێیەکان مێژووەکەی بۆ نزیکەی ٧٥،٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێننەوە) و هەزارمێرد بەڵگەکراوە:کورد بەر لە هاتنی هەر نەتەوەیەکی تر، خاوەنی ئەم خاکە بووە. مێژوو لە کرماشان و سلێمانی و ئیلامەوە دەست پێ دەکات، نەک لە هەر شوێنێکی ترەوە. تێبینی: ئەم تێڕوانینە درێژەی ئەو گفتوگۆ فکرییەیە کە لە ٢٨ی ئاپریل لەم پەڕەیەدا لەبارەی وتەی گەلێک ئازادی بوێت، دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدا بڵاوم کردووەتەوە؛ هیوادارم بە خوێندنەوەی ئەو نووسینەش، وێنەیەکی تەواوتان لە دیدگای من دەست بکەوێت. https://t.me/Galawezhnamekaro

مێژووی ئێمە، مێژووی خاوەندارێتییە؛ ئەو خاوەندارێتییەی کە لە ئەشکەوتی شانەدەرەوە دەست پێ دەکات و بە ئیرادەی نەتەوەیی لە کۆماری
مێژووی ئێمە، مێژووی خاوەندارێتییە؛ ئەو خاوەندارێتییەی کە لە ئەشکەوتی شانەدەرەوە دەست پێ دەکات و بە ئیرادەی نەتەوەیی لە کۆماری کوردستان شاری مەهابادەوە درێژەی هەیە.…..

“ویژدان؛ سەرتۆپی مرۆڤبوون” لە دوای لەدەستدانی هەموو باوەڕێک، ویژدان؛ سەرتۆپی هەڵسوکەوت و باڵاترین پێوەری مرۆڤایەتییە، بۆ ئەوە
“ویژدان؛ سەرتۆپی مرۆڤبوون” لە دوای لەدەستدانی هەموو باوەڕێک، ویژدان؛ سەرتۆپی هەڵسوکەوت و باڵاترین پێوەری مرۆڤایەتییە، بۆ ئەوەی ئادەمیزاد لە ئاستی دڕندەییدا نەمێنێتەوە. ویژدان؛ کڵپە و دەنگی بڵێسەی ئاگری دەروونە، ئەو دەنگە زیندووە، دەتوانێت لە نادادپەروەری دوورمان بخاتەوە، و بمانگەڕێنێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی میهرەبانی و مرۆڤایەتی. لە غوربەتدا، تەنیا ویژدان بوو بە سەرتۆپی هەموو ڕێگاکانم.