ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Открыть в Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
232
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
Repost from ئاونگ
کاک ئەحمەدی موفتیزادە «کاک ئەحمەدی موفتیزادە» خاڵی ماجید، وەک دەڵێن «نازی شاگرد بە هونەر دەگاتەوە مامۆستا» دیارە ئەخلاقی کاک ئەحمەد کاری زۆر کردۆتە سەر خوارزا و خوشکی و خزمی. لە هەرای ئازادیخوازیی کوردستانی دوای ئینقیلابی ئیسلامیدا، زۆر کەس لە کوردەکانی سابڵاغ و سنە خراپەی ئەحمەدی موفتیزادەیان دەگوت. بەڵام کە دەگەڵی بوومە ئاشنا، زانیم لە غەرەزێکی نەزانانەوە خراپەی دەڵێن. گوناهی هەر ئەوە بووە کە موسوڵمانی بەڕاستییە و ئەم بڕوایەش بۆ کۆمۆنیست و زۆر لە لاوانی ئەمڕۆمان قوت ناچێ. [...]. لەو ساوە خۆم ڕووبەڕوو کاک ئەحمەدم دیوە و سەفەرم بۆ شیمال دەگەڵ کردووە، زۆر وەبەر دڵم کەوتووە. لام وایە بە مردووییش هەزاران کۆمۆنیستی نەزانی دەبێ بە قوربان بکرێ... سەرچاوە: مامۆستا هەژار، چێشتی مجێور،  چاپی یەکەم پاریس ١٩٩٧، ل.ل ۵۶٨-۵۶٩ @Aveng_53

🪴 لە گەڵ دڵ شەرتە سالم گەر نەجاتم بێ لە "تاران"ا بەهەشت ئەر بێتە دەشتی "ڕەی"، بە ئێراندا گوزەر ناکەم #سالم @kiwmars

«دونیا بە غەمان پێک نایە، پاڵم پێوەنێ» کاتێک دایکێکی پیری لە نەتەوەی کورد، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە لەسەر جۆلانە دانیشتووە و تاڵە سپییەکانی پرچی و کەزی بە دەست باوەشی باوەوە سپاردووە، قسەیەک دەکات کە بۆ تێگەیشتن لە قووڵایییەکەی، مرۆڤ دەبێت ساڵانێکی درێژ بژی و سەدان پەڕتووک بخوێنێتەوە. دەڵێت: پاڵم پێوەنێ! ڵێنیشە غەریبێ... ئینجا لە نێوان پێکەنین و تاسەدا، باسی برایەک دەکات کە چیتر لە تەنێشتی نییە تا جۆلانەکەی بۆ پاڵ پێوەنێت. باسی ئەو ژان و کۆڵ و ڕەنج و دەرد و ناڵانانە دەکات کە لە درێژاییی تەمەنیدا کردوونی، و لە کۆتاییشدا، وەکوو ئەوەی گەیشتبێتە ئەو باوەڕەی کە غەمخواردن، هیچ دەردێکی دەرمان نەکردووە و جیهانی بۆ ئاودان نەکردووەتەوە. لە ناو قسە و وشە سادە و بێگەردەکانی ئەو دایکەدا، 📌 هەم خەیام دەبینرێت، هەم وردبوونەوەکانی شوۆپنهاوەر لەسەر ڕەنج و ئازاری مرۆڤ، و هەمیش ئاگادارییەکانی دێڵ کارنگی سەبارەت بە غەمی کۆتایی‌نەهاتوو. بەڵام ئەو بۆ گوتنی ئەم قسانە، نە پێویستی بە پەڕتووکە و نە بە سەکۆ و سەرحەدی وتارخوێندن؛ ئەو ژیاوە، بینیویەتی، ئازاری چەشتووە و ئێستا، لە ناو هەمان پۆشاکی دایکانەی کوردیددا، لەسەر جۆلانە دەخولێتەوە و دەپشکووێت. لەوانەیە فەلسەفەی ژیان هەر ئەوە بێت: نە ئەوەی ڕەنج و ئازار نییە و نەبێت، نە ئەوەی غەمەکان بێهۆکارن لە کاتژمێری ژیاندا؛ بەڵکو ئەوەیە کە دەبێت پاشماوەی تەمەنیش نەخەینە ژێر پێی ئەو غەمانەی کە ڕابردووی لەدەستچوو بۆمان ناگەڕێنەوە. ئێمە هەندێک جار ئەوەندە دەستمان داوەتە چاککردنەوەی جیهان، کە بیرمان دەچێتەوە خۆیشمان بەشێکین لە هەمان ئەو جیهانە و مافی ئەوەمان هەیە ساتێک بژین، پێ بکەنین و ڕۆحمان سووک و جەستەمان ئارام و ئۆقرە بگریت. ئەو دایکە پیرە، لە چەند ڕستەیەکدا و لەسەر جۆلانەیەک، قسەیەک دەکات کە شایانی قووڵترین تێڕامانە: 📍 جیهان بە غەمان پێک نایە، پاڵم پێوەنێ! لەوانەیە هێشتاش زوو بێت و کاتمان ماوە؛ با کەمێک لە غەمەکان دوور بکەوینەوە و، تا ئەو کاتەی دەرفەتێکمان لە بەردەستدایە، ژیان واتە بە ڕاستی بژین و بیرکەینەوە و پێ بکەنین. پەڕتووکی باش هەمیشە تەنیا وشە، قەڵەم، دڵی کاغەز، ناوی پەڕتووک و نووسەر و فیلسوف نییە. پەڕتووکی شاهکار، هەندێک جار ژیان لە دڵی نەتەوەیەکدایە؛ بینینی باشە و خراپە لە کۆچە و کۆڵانی ژیانی ئاساییی خەڵکدا و تێگەیشتن لە فەلسەفەی ژیان لە دڵی ئەزموونەکانی ئەوانەوە. لەوانەیە باشترین پەڕتووکی جیهان، خودی ژیان بێت؛ باشترین نووسەر، ئەو خەڵکە بن کە بە ڕۆح و جەستەی خۆیان مانا دەبەخشن بە ژیان؛ و ڕاستەقینەترین پەڕتووک، ئەو ئەزموونە مرۆییانە بێت، کە نەک لەسەر دڵی کاغەز، بەڵکو لە دڵی ژیاندا دەنووسرێن.

کوردستان بزرگ؛ همبستگی ملی، مسئولیت سیاسی و واقعیت چهار بخش (ادامه۲) برای دیدن پیچیدگی این مسئله، کافی است تاریخ روابط سیاسی در کوردستان روژهەلات را بررسی کنیم. احزابی که سال‌ها از اتحاد، همبستگی و آینده ملت کورد سخن گفته‌اند، خود بارها با انشعاب، اختلاف و ناتوانی در ایجاد همکاری پایدار روبه‌رو بوده‌اند. تجربه حزب دموکرات کوردستان ڕۆژهەڵات ایران، کومله و جریان‌های منشعب از آن‌ها نشان می‌دهد که حتی ایجاد توافق و همگرایی پایدار در یک بخش از کوردستان ڕۆژهەڵات نیز آسان نبوده است. پس چگونه می‌توان بدون بررسی این تجربه‌ها، از تشکیل یک ساختار سیاسی واحد برای چهار بخش کوردستان سخن گفت؟ چگونه می‌توان تفاوت‌های تاریخی، سیاسی و اجتماعی این چهار بخش را نادیده گرفت و تصور کرد که صرف تکرار شعار کوردستان بزرگ، همه موانع را از میان خواهد برد؟ برای روشن شدن موضوع، می‌توان از یک مثال ساده استفاده کرد: برادر بودن به این معنا نیست که همه برادران باید همیشه زیر یک سقف زندگی کنند. رابطه خانوادگی می‌تواند پایدار بماند، حتی اگر هر فرد خانه، مسئولیت و مسیر زندگی مستقل خود را داشته باشد. آنچه اهمیت دارد، احترام متقابل، مسئولیت‌پذیری و همکاری واقعی است، نه صرفا زندگی در یک خانه. رابطه میان چهار بخش کوردستان نیز به چنین درکی نیاز دارد. اشتراک در هویت ملی، تاریخ و آرمان آزادی، ضرورت همکاری را از میان نمی‌برد؛ اما به‌خودی‌خود به معنای امکان یا ضرورت تشکیل یک دولت واحد در شرایط کنونی نیست. همبستگی واقعی زمانی شکل می‌گیرد که هر بخش بتواند با شناخت شرایط خود، مسئولانه برای آینده مردمش تصمیم بگیرد و در عین حال حقوق و منافع بخش‌های دیگر را نیز محترم بشمارد. در این میان، نمی‌توان از مسئولیت احزاب کوردستان روژهەلات در قبال نسل آینده چشم‌پوشی کرد. مسئله فقط این نیست که یک حزب چه شعاری می‌دهد یا چه آرمانی را مطرح می‌کند؛ مسئله این است که در طول سال‌ها چه میزان آگاهی ایجاد کرده، چه تعداد انسان توانمند پرورش داده، چه زیرساخت اجتماعی و فکری ساخته و چه راهبرد پایداری برای ادامه مبارزه و زندگی سیاسی مردم فراهم کرده است. نسل آینده با شعار به‌تنهایی ساخته نمی‌شود. این نسل به آموزش، آگاهی، استقلال فکری، توانایی تحلیل، اعتمادبه‌نفس، سازمان‌یافتگی اجتماعی و شناخت واقعیت‌های سیاسی نیاز دارد. اگر احزاب نتوانند چنین زمینه‌ای را فراهم کنند، تکرار آرمان‌های بزرگ نیز نمی‌تواند جای خالی این مسئولیت را پر کند. نقد این کاستی‌ها، مخالفت با ملت کورد یا آرمان کوردستان نیست؛ برعکس، دفاع از آینده ملت کورد مستلزم آن است که عملکرد احزاب را با معیار مسئولیت‌پذیری و نتیجه واقعی بسنجیم، نه فقط با سابقه مبارزه، نام‌ها و شعارهایشان. نه شعار به‌جای مسئولیت، نه آرمان به‌جای واقعیت، و نه همبستگی به بهای به خطر انداختن یکدیگر. دفاع از امنیت کوردستان باشوور، خیانت به کوردستان روژهەلات نیست؛ همان‌طور که دفاع از حقوق کوردستان روژهەلات، تهدیدی برای کوتدستان باشوور نیست. آنچه همبستگی ملی را تضعیف می‌کند، تبدیل منافع یک بخش به هزینه بخش دیگر و جایگزین کردن مسئولیت سیاسی با شعارهای احساسی است. کوردستان بزرگ، اگر قرار است معنایی پایدار داشته باشد، باید بر پایه احترام، آگاهی و همبستگی عملی بنا شود؛ نه با انکار تفاوت‌ها، نادیده گرفتن مسئولیت‌ها یا به خطر انداختن امنیت و منافع هیچ‌یک از چهار بخش کوردستان.

کوردستان بزرگ؛ همبستگی ملی، مسئولیت سیاسی و واقعیت چهار بخش (۱) سخنان اخیر نچیروان بارزانی درباره احزاب کوردستان روژهەلات و ضرورت حفاظت از امنیت و منافع کوردستان باشوور، مسئله‌ای را پیش روی ما قرار می‌دهد که نباید آن را صرفا به اختلاف میان یک سیاستمدار و چند حزب سیاسی تقلیل داد. به باور من، نچیروان بارزانی در جایگاه مسئول اداره اقلیم کوردستان، نه‌تنها حق، بلکه وظیفه دارد از امنیت و منافع باشوور دفاع کند. هیچ مسئول سیاسی نمی‌تواند امنیت و ثبات منطقه تحت مسئولیت خود را نادیده بگیرد؛ حتی اگر تصمیم‌ها و فعالیت‌های گروه‌هایی که ممکن است این امنیت را به خطر بیندازند، با آرمان‌های ملی و احساسات مشترک کوردی پیوند داشته باشند. اگر فعالیت یا تصمیم احزاب کوردستان روژهەلات در خاک کوردستان باشوور، این منطقه را در معرض رویارویی نظامی با جمهوری اسلامی ایران قرار دهد، مسئولیت رهبری اقلیم کوردستان ایجاب می‌کند که درباره پیامدهای چنین وضعیتی موضع بگیرد. همبستگی ملی به معنای نادیده گرفتن واقعیت‌های سیاسی و امنیتی نیست. اما دفاع از امنیت کوردستان باشوور به معنای انکار حقوق سیاسی کوردستان روژهەلات نیست؛ همان‌طور که دفاع از حقوق و آزادی سیاسی مردم کوردستان روژهەلات نیز نباید به نادیده گرفتن امنیت باشوور بینجامد. باید میان دفاع از حقوق سیاسی و فعالیت مسالمت‌آمیز از یک سو، و اقداماتی که امنیت و منافع منطقه‌ای دیگر را به خطر می‌اندازند از سوی دیگر، تفاوت قائل شد. مسئله اصلی من نیز همین‌جاست: همبستگی ملی بدون مسئولیت‌پذیری سیاسی، فقط یک شعار است. ما از یک ملت سخن می‌گوییم که در چهار بخش کوردستان، با چهار تجربه تاریخی و شرایط متفاوت سیاسی، اجتماعی و امنیتی زندگی می‌کند. این واقعیت را نمی‌توان با تکرار یک آرمان از میان برد. اگر واقعا به آینده ملت کورد می‌اندیشیم، باید هم‌زمان هم منافع مشترک ملی کورد را ببینیم و هم مسئولیت هر بخش را در قبال مردم و شرایط خودش جدی بگیریم. من به‌عنوان یک کورد از کوردستان روژهەلات، در شرایط کنونی معتقد نیستم که تشکیل یک دولت واحد برای تمام کوردستان تنها راه آزادی ملت کورد باشد. این دیدگاه به معنای انکار آرمان کوردستان بزرگ نیست؛ بلکه پرسشی است درباره مسیر رسیدن به آزادی، پیش‌نیازهای آن و واقعیت‌هایی که نمی‌توان با احساسات از کنارشان گذشت. ادامه همین مقاله در قسمت دوم 👇🏻 در قسمت دوم، به مسئولیت احزاب کوردستان روژهەلات در قبال نسل آینده، آگاهی ملی و ساختن یک راهبرد پایدار می‌پردازم.

«بیش از هر چیز، به خودت دروغ نگو. انسانی که به خودش دروغ می‌گوید، سرانجام جایی می‌رسد که دیگر حقیقت را در هیچ‌کس و هیچ‌چیز تشخیص نمی‌دهد.» ✍🏻فئودور داستایفسکی | برادران کارامازوف، ۱۸۸۰

ئایا ئێمە، وەک نەتەوەی کورد، حیزبە کوردستانییەکان ….. https://t.me/Galawezhnamekaro

لە بەکارهێنانی ئایین و زمانەوە، تا بێداری و بونیادنانی مرۆڤی کورد. جینۆسایدی زەین و ئاگایی خۆسەرکوتکردنی پێکهاتەیی ئامرازکردنی پیرۆزییەکان https://t.me/Galawezhnamekaro

ڕابردوو و بەسەرهاتی خەڵک و نەتەوەکەت هەڵدەوە؛ ئەو بۆشایی، لێکترازان و دابڕانانەی لە نێوانیاندا کەوتوونەتەوە، ئەو دوژمنایەتییانەی دروست بوون و ئەو کەسانەی کە بە ناوی ئایین، کولتوور، زمان و تەنانەت ناسنامەی خۆیانەوە بەرامبەر یەکتر ڕاوەستاون، جارێکی دیکە بە وردی سەیریان بکە. لە خۆت بپرسە: ئایا داگیرکەر و ناحەزی نەتەوەکەمان هەمیشە بۆ سەرکوتکردنی نەتەوەیەک، تەنیا پێویستی بە سەرباز، چەک و زیندان هەبووە؟ یان هەندێک جار توانیویەتی بە ناسینی باوەڕ، کولتوور، زمان و هەستیارییەکانی هەمان نەتەوە، بەشێک لە خەڵکەکە بکاتە دوژمن و بخاتە بەرامبەر بەشێکی دیکەیەوە؟ من نامەوێت داوات لێ بکەم تەنیا باوەڕ بە قسەکانی من بکەیت. دەمەوێت خۆت ببینیت، بخوێنیتەوە، بەراورد بکەیت و پرسیار بکەیت. مێژووی دەوروبەرت بپشکنە؛ مێژووی شارەکەت، مێژووی نەتەوەکەت و مێژووی ئەو دوژمنایەتییانەی لە نێوان خۆماندا دروست بوون. ببینە و بزانە ئەوەی من دەیڵێم، لە مێژووی خۆماندا نیشانەی هەیە یان نا. چونکە ڕەنگە مەترسیدارترین شێوەی هەژموون ئەوە بێت کە چیتر پێویست نەکات ناحەزانمان ڕاستەوخۆ سەرکوتمان بکەن؛ بەڵکوو تەنیا بەس بێت بەشێک لە هێزی خۆمان دژی خۆمان بەکار بهێنن. ئەگەر ئەو سازوکارە نەناسین، ڕەنگە چەندین جار ببینە قوربانی، بێ ئەوەی تەنانەت تێبگەین چۆن خۆمان یارمەتیی ئەو داو و سازوکارەمان داوە. کێشەکە ناسینی سازوکاری هەژموونە. نە هەموو مرۆڤێکی ئاییندار ئامرازی هەژموونە، نە هەموو نووسەرێک کە بۆچوونی جیاوازی هەیە، دابەستە و وابەستەی ناحەز و داگیرکەرە. کێشەکە ئەوەیە فێر ببین جیاوازی بکەین لە نێوان باوەڕ و بەکارهێنانی سیاسیی باوەڕ، لە نێوان زمان و بەکارهێنانی ئامرازئاسای زمان، و لە نێوان ناسنامە و دەستبەسەرداگرتنی سیاسیی ناسنامەدا. من نامەوێت داوات لێ بکەم قسەکانی من قبووڵ بکەیت؛ داوات لێ دەکەم مێژوو بەو شێوەیە بخوێنیتەوە کە ئەگەر قسەکانی من هەڵە بوون، ڕەتیان بکەیتەوە، و ئەگەر نیشانەکانی ئەو قسانەت بینی، چیتر پشتگوێیان نەخەیت. ئاگایی لێرەوە دەست پێ دەکات: لەو شوێنەی مرۆڤ لەبری دووبارەکردنەوەی ئەوەی بەسەریدا داسەپاوە و پێی گوتراوە، خۆی پرسیار دەکات. بێداری و ئاگایی، تەنیا ناسینی ئەو کەسە نییە کە سەرکوتمان دەکات؛ بێداری، ناسینی ئەو شێوازانەیە کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانن ناچارمان بکەن خۆمان، بە دەستی خۆمان، بە زمانی خۆمان، بە باوەڕی خۆمان، و تەنانەت بە ناسنامەی خۆمان، خۆمان سەرکوت بکەین. هەر لێرەشەوە سەربەخۆییی هزری مانا پەیدا دەکات. سەربەخۆییی هزری واتە مرۆڤ بتوانێت لە نێوان باوەڕ و بەکارهێنانی سیاسیی باوەڕدا، لە نێوان زمان و بەکارهێنانی سیاسیی زماندا، لە نێوان ناسنامە و بەکارهێنانی سیاسیی ناسنامەدا، و لە نێوان هزر و ئایدیۆلۆژیای دەسەڵاتدا، جیاوازی بکات. و ڕەنگە یەکێک لە یەکەمین نیشانەکانی بێداربوونەوەی مرۆڤی کورد ئەوە بێت کە ئیتر هیچ شتێک هێندە پیرۆز نەکات کە نەتوانێت پرسیاری لێ بکات. چونکە هەروەک چۆن پرسیمان: کێ ئێمە سەرکوت دەکات؟، دەبێت بتوانین بپرسین: چۆن توانیویەتی بەشێکمان دژی بەشێکی دیکەمان ڕابوەستێنێت؟ و ڕەنگە ئازادیی ڕاستەقینەش هەر لێرەوە دەست پێ بکات؛ نەک تەنیا ئەو کاتەی بەرەنگاری هێزی دەرەکی دەبینەوە، بەڵکوو ئەو کاتەی کە ئیتر ڕێگە نادەین هیچ دەسەڵاتێک، ئایینەکەمان دژی ئازادیمان، زمانەکەمان دژی هزرەکانمان، ناسنامەمان دژی ناسنامەمان، و مرۆڤمان دژی مرۆڤمان بەکار بهێنێت. لێرەدایە کە پرسیار، ئاگایی و بێداری، سەربەخۆییی هزری، و لە کۆتاییدا بونیادنانی مرۆڤ، دەگەنەوە بە یەکتر. «نەتەوەیەک کە بیەوێت ئازاد بێت، پێش ئەوەی تەنیا خاکەکەی ئازاد بکات، دەبێت مرۆڤێک بونیاد بنێت کە نەتوانن زەینەکەی، باوەڕەکەی، زمانەکەی، ناسنامەکەی، و هێزەکەی خۆی… دژی خۆی بەکار بهێنن.» پەراوێز: ئەم باسە دەکرێت لەگەڵ هەندێک چەمکی گرنگی ناو تیۆریی دەسەڵاتدا بەراورد بکرێت، لەوانە «هەژموون»ی ئەنتۆنیۆ گرامشی، پەیوەندیی دەسەڵات و زانین لای میشێل فوکۆ، و شیکارییەکەی فرانتز فانون بۆ کاریگەریی باڵادەستیی کۆلۆنیالیستی لەسەر زەین و پەیوەندییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگە. ئەم دەقە بانگەشەی ئەوە ناکات کە ئەم بیرمەندانە ڕێک هەمان تێزیان خستووەتە ڕوو؛ بەڵکوو لەگەڵ ئەم بۆچوونانەدا دەچێتە ناو گفتوگۆیەکی سەربەخۆوە: دەسەڵات چۆن دەتوانێت بەشێک لە هێزی خودی کۆمەڵگە دژی خودی کۆمەڵگە بەکار بهێنێت؟🇫🇮

بەشی یەکەم: «تەورێک کە دار و تیغەکەی لە جەستەی خۆمانە، ناحەزانیشمان پاڵنەرن!» لە بەکارهێنانی ئایین و زمانەوە، تا بێداری و بونیادنانی مرۆڤی کورد. جینۆسایدی زەین و ئاگایی خۆسەرکوتکردنی پێکهاتەیی ئامرازکردنی پیرۆزییەکان نەتەوەی داگیرکەر و سەردەست و دەسەڵاتدار بۆ سەرکوتکردنی نەتەوەی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستاندا و جووڵانەوەی سیاسی و ئایینی و تاکەکانمان، هەمیشە تەنیا پشتی بە هێزی دەرەکی وەک چەک و سێدارە و زیندان نەبەستووە؛ هەندێک جار هەوڵ دەدات بەشێک لە ناسنامە، زمان، ئایین، پێناسە و پەرتووک و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی هەمان کۆمەڵگە لە ناو سازوکاری خۆیدا بتوێنێتەوە، و پاشان هەر ئەو توخم و چەکانە بۆ بونیادنانەوەی پەیوەندیی کۆمەڵگە لەگەڵ خۆیدا بەکار بهێنێت. لەو قۆناغەدا، دەسەڵات ئیدی تەنیا لە دەرەوە کۆمەڵگە سەرکوت ناکات؛ بەڵکوو بەشێک لە کۆمەڵگە دەخاتە ناو سازوکاری خۆیەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لە ناوەوە تووشی ململانێی ناوخۆیی و پێکدادان ببێت. ئەگەر دەسەڵات بتوانێت مرۆڤی کۆمەڵگەی کورد دژی مرۆڤەکانی دیکەی کۆمەڵگە بەگژیەکدا بکات، ئەوا بەشێک لە باجی سەرکوتکردنەکە، لەلایەن خودی کۆمەڵگەی کوردەوە دەدرێت. لە کۆمەڵگەی کوردیشدا، یەکێک لەو گۆڕەپانانەی کە ئەو سازوکارەی تێدا دەردەکەوێت، گۆڕەپانی ئایینە. کێشەکە، خودی ئایین و باوەڕی مرۆڤی کوردی موسڵمان بە خودا نییە؛ ئایین دەتوانێت بۆ مرۆڤ پەیوەندییەکی ڕۆحی، قووڵ و پیرۆز بێت لەگەڵ پەروەردگاردا. ئەو ڕەخنەیە، ڕووی لە خودی ئایین و ئیمانی مرۆڤی کورد نییە؛ بەڵکوو کێشەکە لەو شوێنەوە دەست پێ دەکات کە دەسەڵاتی داگیرکەر هەوڵ دەدات هەر ئەو پرسە پیرۆزە بکاتە توخم و چەکێکی کۆشەندەی سیاسی بۆ سەرکوتکردن. دەسەڵات دەتوانێت «مەلا» یان «ئاییندارێکی ساختە و دەستکرد» دروست بکات؛ کەسێک کە دەکەوێتە خزمەت دەسەڵاتەوە و لەناو کۆمەڵگەدا دەبێتە پێشەنگی ناشرینکردن، تەکفیرکردن و سەرکوتکردنی مرۆڤی ئازاد و ڕەخنەگر. لێرەدا شێوە مەترسیدارەکەی خۆسەرکوتکردن دەردەکەوێت: مرۆڤی کورد بە ناوی ئایین و خوداوە، پەلامار دەدرێت و لەلایەن مرۆڤێکی تری کوردەوە سەرکوت دەکرێت؛ مرۆڤێک کە ئەویش کوردی موسڵمانە، بەڵام ملکەچی دەسەڵات نابێت. واتە باوەڕی پیرۆزی مرۆڤی کورد، کە دەکرا سەرچاوەی مانا، ئەخلاق و پەناگە بێت، دەبێتە قەڵغان و چەکێک بۆ لێدانی خودی مرۆڤی کورد. بەڵام ئەم سازوکارە تەنیا لە گۆڕەپانی ئاییندا ناوەستێت، بەڵکوو لە گۆڕەپانی فیکری، کولتووری، نووسەر و ئەکادیمیشدا شێوەیەکی دی وەردەگرێت. دەسەڵات دەتوانێت نووسەرێک، ئەدیبێک یان ئەکادیمییەک دروست بکات کە ئەرکەکەی پاساوهێنانەوە بێت بۆ ستەم لە نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی داگیرکراو؛ کەسێک کە بە زمانی کوردی، واتە بە زمانێکی ڕەسەن و سەر بە هەمان کۆمەڵگە، دژایەتیی بیر و هزری سەربەخۆی کورد و ئازادیخوازیی کوردی دەکات. لێرەشدا، کۆمەڵگە بە بەشێک لە هێزی خۆی ڕووبەڕووی خۆی دەبێتەوە. بە دەستی خودی مرۆڤی کورد و بە زمانی خودی مرۆڤی کورد، هزر و زەینی کوردی سەرکوت دەکرێت. داگیرکەر هەمیشە پێویستی بەوە نییە بە زمانی خۆی بێت و قسە بکات؛ هەندێک جار بەسە کە نووسەری کوردیی ساختە بهێنێتە پێشەوە، تا بە زمانی شیرینی کوردی یان زمانی وەڵاتانی داگیرکەر، کۆیلایەتی بکاتە باو و ئاسایی، و ئازادی بە مەترسی بناسێنێت. لێرەدا ئیتر کێشەکە تەنیا یەک نووسەر یان یەک مەلا نییە. کێشەکە، سازوکارێکە: دەسەڵات، توخم و چەکە ناسنامەیی و ڕۆحییەکانی کۆمەڵگە داگیر دەکات؛ بەشێک لە کۆمەڵگە ڕادەکێشێت؛ «خۆیی/ئێمە» و «ئەویتر/بیانی» دروست دەکات؛ دوژمن پێناسە دەکات؛ متمانە لەناو دەبات؛ و مرۆڤی کورد لە بەرامبەر مرۆڤی کورددا ڕادەوەستێنێت و بەگژیەکدا دەکات. ئەو کات، بەشێک لە باجی سەرکوتکردنەکە، خودی کۆمەڵگەی کورد دەیدات. ڕەنگە ئەوە یەکێک بێت لە مەترسیدارترین شێوەکانی هەژموون: ئەوەی کە دەسەڵات ئیتر بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگە، تەنیا پێویستی بە هێزی دەرەکی نەبێت؛ بەڵکوو بتوانێت بەشێک لە هێزی خودی کۆمەڵگەکە دژی خودی کۆمەڵگەکە بەکار بهێنێت. لە دۆخێکی وەهادا، ئیتر پرسیارە سەرەکییەکە تەنیا ئەوە نییە: کێ ئێمە سەرکوت دەکات؟، بەڵکوو پرسیارە قووڵترەکە ئەوەیە: دەسەڵات چۆن توانیویەتی ناچارمان بکات بەشێک لە هێزی خۆمان دژی خۆمان بەکار بهێنین؟ و لێرەدایە کە پرسەکە لە سەرکوت تێدەپەڕێت و دەگاتە پرسی ئاگایی و بێداری. چونکە نەتەوەیەک کە تەنیا دوژمنی دەرەکی بناسێت، بەڵام ئەو سازوکارانە نەناسێت کە دوژمن لە ناوەوەی کۆمەڵگەدا دروستی کردوون، هێشتا تەواوی کێشەکەی نەبینیوە. (بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم و کۆتایی، بەردەوام بە... 👇) (بەشی دووەم و کۆتایی): «تەورێک کە دار و تیغەکەی لە جەستەی خۆمانە، ناحەزانیشمان پاڵنەرن!» سەیری دەوروبەرت بکە. مێژووی شارەکەت و نەتەوەکەت بپشکنە و وەک پەڕەکانی کتێبێک بیخوێنەوە.

«بۆ کچە جوان و نەشمیلانەکەی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانی داگیرکراودا» وێران بێ ئەو خاک و نەتەوەیەی، کە کچە کوردە
«بۆ کچە جوان و نەشمیلانەکەی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانی داگیرکراودا» وێران بێ ئەو خاک و نەتەوەیەی، کە کچە کوردەکەی لە پێناو سەربەخۆییی هزر و ئازادیی دەروونی خۆیدا تێناکۆشێت. ڕەبی ئاوەدان و سەرفراز بێ ئەو خاک و نەتەوەیەی، کە کچەکانی، وەک مەستوورەی ئەردەڵان و هاوقەتارەکانیان، هەنگاو دەنین و سەرهەڵدەگرن لە پێناو سەربەرزیی خۆیان و نەتەوەکەیاندا؛ شانازییە و تاجی سەری منە ئەو شێرژنە ڕووناکبیرەی کە بە بیر، زانست و قەڵەمی خۆی، لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەی کورد دەڕازێنێتەوە. ئارەزوو و ئاواتمە؛ لە سێبەری قامەتی ڕەعنای کچە کوردە ژیر و هۆشیارەکاندا، سەربەخۆییی بیر و هزر و سەربەرزیی خاکی کوردستانمان بێتە دی.

نهێنییەک لە ئارادایە کە نازانم چییە! بەڵام من ئاشق و شەیدای و ئاوازی زاراوەی هەورامیم؛ دەنگێک کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو خەڵوەتی ڕۆحمەوە.

«منیش کوردم. دایکم لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) بوو و خەڵکی شاری کوردنشین و کوردستانیی کرماشان بوو. دایکم، وەک هەموو
«منیش کوردم. دایکم لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) بوو و خەڵکی شاری کوردنشین و کوردستانیی کرماشان بوو. دایکم، وەک هەموو ژنانی نەتەوەی کورد، ژنێکی سەرکەوتوو، بەهێز و زیرەک بوو. من هەرچیم هەبێت، لە دایکە کوردتبارەکەمەوە وەرمگرتووە.» بێنەزیر بۆتۆ (یەکەم ژنی موسڵمان کە گەیشتە پۆستی سەرۆکوەزیران) کۆنگرەی نێودەوڵەتیی سۆسیالیست — مەراکش «Ez jî kurd im. Dêya min ji kurdên Kurdistana Rojhilat (Îran) bû û xelkê bajarê kurdan û kurdistanî ya Kirmaşanê bû. Dêya min, mîna hemû jinên neteweya kurd, jineke serkeftî, bihêz û jîr bû. Çi tiştê ku li cem min heye, min ji dêya xwe ya kurdwer girtiye.» Bênazîr Bhutto (Yekem jina misilman ku gihîşt posta serokwezîrtiyê) Kongreya Navdewletî ya Sosyalîst — Merakêş «من هم کورد هستم. مادرم از کوردهای کوردستان شرقی (ایران) بود و اهل شهر کوردنشین و کوردستانی کرمانشاه بود. مادرم، مانند همه زنان ملت کورد، زنی موفق، قدرتمند و باهوش بود. من هرچه دارم، از مادر کوردتبارم گرفته‌ام.» بی‌نظیر بوتو (نخستین زن مسلمان که به مقام نخست‌وزیری رسید) کنگره بین‌الملل سوسیالیست — مراکش https://t.me/Galawezhnamekaro

من با اشتباه انسان‌ها مسئله‌ای ندارم؛ با سوءاستفاده از انسان‌ها مسئله دارم. من از هر نوع سوءاستفاده بیزارم؛ زیرا رابطه‌ای که بر پایه منفعت بنا شود، دیگر رابطه نیست؛ معامله‌ای است میان روح انسان و ذات شیطان.

Repost from ڕاسپاردە
▫️اوهام با وجود علم بشریت در هیچ دوره‌ای از تاریخ خود، به اندازه امروز، با وجود پیشرفت علم و سفر به فضا، زیر آوار سنگینی از توهمات و خرافات زندگی نکرده است. هکذا علمتنی الحیاة مصطفی السباعی کیومرث یوسفی @rasepardeh

ئۆروێل لە «۱۹۸۴»دا جیهانێک دەنەخشێنێت کە تێیدا زمانی نوێ (Newspeak) بڕیارە تەنانەت دەرفەتی بیرکردنەوە لە دژایەتی و ڕەخنەش لە ڕەگەوە هەڵبکەنێت. لە فەلسەفەوە بۆ ڕۆمان: ژیان لە ناو زماندا بەڵام سیاسەتی زمان تەنیا پەیوەست بە فەیلەسۆفەکان نییە. ڕۆمانیش هەمان پرس لە ناو جەرگەی ژیانی مرۆڤدا نیشان دەدات؛ لە «ناوی گوڵی سوور» و «کێڵگەی ئاژەڵان»ەوە تا «مادام بۆڤاری»، «ژێرمیناڵ»، «لە چاوەڕوانیی بەربەرەکاندا»، «۱۹۸۴»، «بەسەرهاتی کەنیزەک»، «شەرم»، «خۆشەویست» و «بەفر». فەلسەفە بە چەمک دەپرسێت زمان چۆن زۆرداری دەخولقێنێت؛ و ڕۆمانیش وێنەی ئەوە دەکێشێت کە ژیان لە ناو ئەو زمانەدا چ مانایەکی هەیە. ئازادیی ڕاستەقینە: خاوەندارییەتی لە ناودێرکردنی جیهان لە ئاکامدا، سیاسەتی زمان سەبارەت بەوەیە کە کێ مافی ئەوەی هەیە وشەکان بۆ وێنەکردن و شیکردنەوەی جیهان هەڵبژێرێت. سەبارەت بە ڕاستی، دەسەڵات و ئازادییە؛ ڕەنگە سەبارەت بە یەکێک لە ڕەسەنترین و بنەڕەتی‌ترین شێوازەکانی ئازادی بێت: ئەوەی کە بتوانین لە بەرامبەر ئەو وشانەی دەسەڵات بۆ پێناسەکردنی جیهان بەسەرماندا دەسەپێنێت ڕاوەستین و بپرسین: «تۆ بڵێی نەکرێت ناوی ئەم جیهانە بە وشەگەلێکی دیکە بنێین؟» مەترسیی گەورە تەنیا فەرمانڕەوایی بەسەر خاکدا نییە، بەڵکوو دەسەڵاتداری بەسەر مانا و زماندایە. ڕزگاریی ڕاستەقینە ئەو ڕۆژە دەست پێ دەکات کە مرۆڤی کورد ببێتەوە خاوەنی بیر، پرسیار و ناودێرکردنی خۆی. تا ئەو کاتەی تاکی کورد بتوانێت جیهان سەرلەنوێ ناودێر بکاتەوە، ئازادی زیندووە؛ و تا ئازادی زیندوو بێت، دەسەڵات قسەی دوایینی نەگوتووە.🇫🇮

سیاسەتی زمان و ناودێرکردنەوەی جیهان (سەرنجێک لەسەر ئەو کتێبەی خوێندمەوە) نەتەوەی کورد چەکی ناسی؛ بەڵام ئەوەی لێی تێنەگەیشت و نەیپێکا، دەسەڵاتی هێز بەسەر مانا و وشەکاندا بوو. کتێبی «کێڵگەی ئاژەڵان»ی جۆرج ئۆروێل، بۆ من تەنیا بەسەرهاتی ئەو بەرازانە نییە کە دەسەڵاتیان گرتە دەست؛ بەڵکوو بەسەرهاتی نەتەوەیەکە کە ڕەنگە دژی دەسەڵاتێک ڕاپەڕێت، بەڵام ئەگەر وشیاری و توانای پرسیارکردنی لەدەست بدات، دیسانەوە بە شێوازێکی دیکە دەکەوێتەوە داوی زۆرداری. ڕووبەرەکانی زۆرداری و تراژیدیای خاوەندارییەتیی مانا نەتەوەی کورد ڕووبەڕووی کێشەیەکی چەندتوێژ و ئاڵۆز بووەتەوە: دەسەڵات و سەڵتەنەتی هێزە گەورەکانی جیهان، دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە، و زۆرداریی ئەو ئایدۆلۆژییانەی کە هەندێک جار تەنانەت لە ناو جەرگەی کۆمەڵگەی کوردیشەوە، پێناسەی کوردبوون، ئازادی، ڕاستی و داهاتوو بۆ مرۆڤی کورد دیاری دەکەن. مەترسییەکە تەنیا ئەوە نییە کە ئەوی دیکە بڕیار لەسەر خاکی تۆ بدات؛ مەترسیی قووڵتر و گەورەتر ئەوەیە کە ئەوی دیکە جڵەوی ماناکانی تۆ وەک مرۆڤ و نەتەوەی کورد بگرێتە دەست. کاتێک مرۆڤی کورد چیتر لە خۆی نەپرسێت، خۆی بیر نەکاتەوە و خۆی هەڵنەبژێرێت، دوور نییە لە دەست زۆردارییەکی دەرەکی هەڵبێت و بکەوێتە ئامێزی زۆردارییەکی ناوەکی. ڕزگاریی ڕاستەقینە تەنیا گۆڕینی خاوەن‌دەسەڵات نییە؛ ڕزگاری ئەو ڕۆژە دەست پێ دەکات کە مرۆڤی کورد دیسانەوە ببێتەوە خاوەنی بیر، پرسیار و مانای خۆی. چونکە نەتەوەیەک کە خاکی خۆی دەوێت، دەبێ پێشتر مرۆڤی خاوەن‌بڕیار و سەربەخۆی خۆی بئافرێنێت. سیاسەتی زمان؛ چۆن وشەکان دەبنە ئامرازی سەرکوتکردن؟ ئێرەش ڕێک ئەو شوێنەیە کە سیاسەتی زمان دێتە ئاراوە. دەسەڵات هەمیشە بە چەک دەست پێ ناکات؛ زۆربەی کات بە جێگۆڕکێ و سەپاندنی وشەکان سەرهەڵدەدات. تەنیا ئەوندە بەسە ڕکابەر بە دوژمن، ناڕازی بە ئاژاوەگێڕ و بێگانە بە هەڕەشە دابنێی؛ لەو ساتەوە، ئەو کارانەی تا دوێنێ ناڕەوا و ئەستەم بوون، دەبنە شتێکی ئاسایی و ڕێگەپێدراو. ململانێی سیاسەت تەنیا لەسەر ئەوە نییە کە کێ فەرمانڕەوایی دەکات؛ لەسەر ئەوەشە کە کێ بڕیار دەدات ڕووداوەکان و کەسەکان بە چ وشەیەک وێنە بکرێن، چ شتێک بە ڕاستی ناودێر بێت، گوێ بۆ کۆمەڵە دەنگێک هەڵبخرێت و دەنگێکی دیکەش تەنیا بە نەڕەنەڕ و ژاوەژاو هەژمار بکرێت. چ شتێک دیاری دەکات کە شێوازێکی ئاخاوتن «زمانی پێوەر» بێت و ئەوی دیکە «شێوەزار»؟ و بۆچی بە هەندێک وشە دەکرێت ئەوی دیکە بچووک بکرێتەوە، لە کۆمەڵگە وەدەر بنرێت یان تەنانەت بکرێتە دوژمن؟ و پرسیارێکی سامناکتر: ئەگەر دەسەڵات نەک تەنیا ئەوەی دەیڵێین، بەڵکوو ئەو وشانەشی دەستی بەسەردا بگرێت کە بیریان پێ دەکەینەوە، ئەدی ئازادی چی بەسەر دێت؟ ئەم پرسیارە، کرۆک و گەوهەری سیاسەتی زمانە. لە ئەفلاتوون و ئەرستۆوە بگرە تا هۆبس، کانت، نیچە، فانون، ئۆروێل، فوکۆ، بۆردیۆ، ئارێنت و هابێرماس، پرسیارێک بە شێوازی جۆراوجۆر دووبارە دەبێتەوە: 📌کێ مافی ئەوەی هەیە ناوی ئەم جیهانە بنێت؟ چوار جۆری داگیرکاریی زەینی لە چوار پارچەی کوردستاندا نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی داگیرکراودا دەبێت لەم مەترسییە شاراوە و قووڵە تێبگات؛ مێشکشۆردنەوە و داگیرکاریی دەروونی زۆر مەترسیدارترە لە داگیرکاریی بە چەک و سەرباز: لە باکووری کوردستان: مەترسییە گەورەکە تەنیا یاسای قەدەغەکردنی زمان نەبوو، بەڵکوو چاندنی شەرم لە زمانی دایک و دروستکردنی ئەو باوەڕە ناخەکییە بوو کە گوایا گەشە و پێشکەوتن تەنیا لە ڕێگەی ئاسیمیلاسیۆن و خۆتواندنەوە لە ناو زمان و کلتووری ناوەنددا دێتە دی. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مێشکشۆردنی نەبینراو، دابەزاندن و کەمکردنەوەی شوناسی کورد بوو بۆ ئاستی «فۆلکلۆرێکی بێمەترسی و ناوچەیی»، تا تاکی کورد بە چەمک و هاوکێشە سیاسییەکانی ناوەند، هەڵسەنگاندن بۆ ماف، مێژوو و داوای سەربەخۆییی خۆی بکات. لە باشووری کوردستان: داگیرکاریی مانا بە شێوازی کپکردنەوەی فکری ڕەخنەیی، توندوتیژیی ڕەمزی و نووقمکردنی کۆمەڵگە لە بەکاربەری و حیزبایەتیی کوێرانە ڕووی دا؛ تا کاتێک زۆرداری و گەندەڵیی ناوەکی جێگەی ئازادیی ڕاستەقینە دەگرێتەوە، کەس هەستی پێ نەکات و پرسیار نەکات. لە ڕۆژئاوای کوردستان: سەپاندنی زاراوە و چوارچێوە فکرییە هاوردەکراوەکان بە جۆرێک بوو کە توانای پرسیارکردن و خاوەندارییەتیی ڕەسەنی مانا لە تاکی کورد بسەنرێتەوە. سێ ڕوانگە لەسەر دەسەڵات، زمان و زۆرداری فوکۆ نیشانمان دەدات کە دەسەڵات تەنیا فەرمان نادات؛ بەڵکوو ناوی دەداتێ، دەستەبەندیی دەکات، شتەکان دەکاتە ئاسایی و نائاسایی و فێری مرۆڤ دەکات کە بە چ وشەیەک خۆی بناسێتەوە. بۆردیۆ دەمانباتە شوێنێکی ناپەیداتر و نادیار و وردتر: بۆ ناو شێوەزار، گۆکردن (بێژەکردن / دەربڕین)، قوتابخانە و شەرم؛ بۆچی مرۆڤێک لە شێوازی قسەکردنی دایک و باوکی شەرم دەکات؟