fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

رفتن به کانال در Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

نمایش بیشتر
816
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
-730 روز
آرشیو پست ها
نزای دووەم روژی مانگی ڕەمەزان، “اللَّهُمَّ قَرِّبْنِي فِيهِ إِلَى مَرْضَاتِكَ وَ جَنِّبْنِي سَخَطَكَ وَ نَقِمَاتِكَ وَ وَفِّقْنِي فِيهِ لِقِرَاءَةِ آيَاتِكَ بِرَحْمَتِكَ يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ” خودایە ، لەو روژەدا نزیکم بکەوە لە رەزامەندی خوت و بمپارێزە تێیدا لە توورەبوونت و سەرکەوتووم بکە تێیدا بو خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئانت ، بە میهرەبانی خوت ئەی بە بەزەیترین بە بەزەیی،، ڕوژو تاعەتی هەمووتان قبوڵ بێت 2:𝙍𝙖𝙢𝙖𝙙𝙖𝙣🖤🌙

240 نوێژ 30 ڕۆژی دوعا وە شەوی قەدر وە 10 ڕۆژی کۆتایی هەرچیتان دەوێ داوا لەخودای بەدەسەڵات و بێهاوتا بکەن ، خودا دڵم و دڵتان خۆشبکا بەخۆشی وەڵامێک 🖤🌙

ئیلاهی خەونی ئەمڕۆمان ڕاستی داهاتوومان بێت🖤🤲🏻

ئیلاهی ڕۆژووەکانمان، عیبادەتەکانمان، دوعاکانمان قبوڵ فەرموو یارب 🤲🏻🖤🥺

«دوعای ڕۆژوو شکاندن» { ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ, وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ } واتە: تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت🖤🌙

#نــــــزای_ڕەمەزان .. خودایــــە .. دڵێك مەسوتێنە ، کە نوری تۆی تێدایە چاوێك ئازار مەده ، بۆ گەورەیی تۆ دەڕوانێت ‌! پێیەك مەشکێنە ، لەپێناوی ڕازیبوونی تۆدا هەنگاو دەنێت ! ئەو پەنجانە بپارێزە کە بۆتۆ دەنووسن ‌! ئەو دەستانە بڵند بکە ، کە لەبەر خۆشەویستی تۆ دەبەخشن ! خودایە لە خۆشەویستانت بین 1 : 𝙍𝙖𝙢𝙖𝙙𝙖𝙣🖤🌙

‎ئەگـــەر خودا نەیویستـــایە دوعاكەت قبوڵ بكـــات ‎نەیدەخستـــە سەر زمانت دوعـــاكە بكەیت🖤🤲🏻

⁍ نوێژی تەراویح ⁌ 11 رکاعەتە ، 8 تەراویح ، 3 ویتر ✾    ✾   ✾ 8 رکاعەتەکە هەمووی بەسەر یەکەوە ناکرێت ، دوو دوو ئەنجام ئەدرێت . 2+2+2+2 ✾.✾ وە دواتر 3 رکاعەتی ویترەکەش ئەنجام ئەدرێ ، دووان بە تەنیا ، یەکیش بە تەنیا ، واتە : 2+1✓ 🖤

دوعای ده‌ست پێكی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان🌙 اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ عَلَيْنَا بِالْأَمْنِ وَالْإِيمَانِ، وَالسَّلامَةِ وَالْإِسْلامِ، رَبِّي وَرَبُّكَ اللَّهُ.” (خودایە ئەم مانگەمان بە ئارامی و ئیمان و سەلامەتی بەسەردا بهێنە)🤲🏻🖤🌙

الحمدلله خودای گەورە ڕەمەزانێکی تری پێ بەخشین تێیدا هەم تەوبە بکەین هەم عیبادەت 🌙🤲🏻🖤

چ هێزێکی ئەفسوناویت ڕەمەزان...! وزە بەڕۆحی ماندوومان دەبەخشی و بڕست بە ئەژنۆی شکاومان 🖤

چەند جـــوانە ڕەمەزان هەمیشە ئەو كاتانە دێـــت كە دڵمـــان پێویستـــی پێیەتی 🖤🌙

🔴 بەپەلە.. هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممەی کردە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان

سعودیە: سبـەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە🌙

هاتی ڕێك لە دوای شكاویەكانمان لە دوای ئازار و ناڕەحەتیەكان وەك بڵێی هاتبی تا دەردەكانمان تیمار بكەی ! وەك بڵێی هاتبی ﴿ فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا﴾ كە لام بچرپێنی بە دڵمان ! ڕێك وەك نەشئەی شەماڵ بۆ ڕوحی شەكەتمان ! ڕێك وەك بڵێی ڕوحێك بی بۆ ڕوحـــمان ، هاتی و بە لیقائت بوژانتەوە سەرای بێ روحی دەرونمان 🖤

سوپاس بۆ خودا کە وای ڪردووە هیچ ڪەسێڪ داهاتووی خۆی نەزانێت تاڪو هەمیشە هیوامان بە بوونی سبەینیێڪی جوانتر هەبێ . .🖤🪐

تۆ چوزانی ڕەنگە شەوێک لە شەوەکانی ڕەمەزان لەبەردەم یەکێک لە ئاواتەکانت بوەستیت و بڵێی پەروەردگارم بۆی کردم بە ڕاستی 🖤

هەندێک جار تەنها شتێک کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی دانیشتنە بە تەنها لە شوێنێکی هێمندا، بۆ ئەوەی بیرکردنەوەکانی و پەیوەندی لەگەڵ پەروەردگاریدا ڕێکبخاتەوە 🖤

ئیلــــــــــــاهـی. . . گەر یەقین بە لیقاۍ تۆ نەبێ ، ئەم هەموو وجود و مناجاة و گریان و ماندووبوونە بۆ چی ؟ 🖤

بەردەوام ڕەمەزان لەکاتی گونجاوی خۆیدا دێت، لەدوای وەرزێـک لە ناڕەحەتی و سەختی دێت، دێت بۆ ئەوەی خەمەکانمان بگۆڕێت بە خۆشی، ئازارەکانمان بگۆڕێت بە هیوا و ئومێد، بەدبەختیمان بگۆڕێت بە بەختەوەری، دووریمان بگۆڕێت بە نزیکبوونەوە لەخودا. دێت بۆ ئەوەی ڕزگارمان بکات لە فشارەکانی ژیان، بونیادمان بنێتەوە لەدوای ئەوەی ڕووخابووین. خودایە بمان گەیەنە بە ڕەمەزان 🤲🏻🖤