ریـــسالـــە 🖤
رفتن به کانال در Telegram
816
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
-730 روز
آرشیو پست ها
خودایــە داوات لێ ئـەڪەیـن دڵمان بە
هیچ شـتێ ســــەغڵەت نـەبێ ، جگە لە
یادت ، بە هیچ ڪەس پەیوەست نەبێ
جگە لە خۆشەویستی خۆت . .🖤🪐
کاتێک دەرگاکانت لێ دادەخرێت، ڕوو لە خودا بکە، ئەو لە ناو بەردیشدا ڕێگات بۆ دەکاتەوە 🖤🪐
کە خودا بارێک دەخاتە سەر شانت لەبەر ئەوە نییە کە خۆشی ناوێی بەڵکو بیری کردووی و تامەزرۆی دەنگت بووە ، ڕاستەوخۆ بڕۆ نوێژ بکە و لێی بپاڕێیەوە 🖤🪐
لـە بەرامبـەر تەواوی ئەو سەخـتیانەی دێتـە
ڕێت « صبر » لوتكەی ڕێــزە بــەرامـبەر بـە
حیـكمەتـەكانی الله 🖤🪐
گلەیی لە شەق بوونی دڵت مەکە لە کاتی
ناڕەحەتیەکان گەر دڵە جوانەکەت درزی تێدا نەبێ ,
ئەی پەروەردگار لە کوێ گوڵ بڕوێنێ 🖤🪐
-
دڵخۆشی ئەم ماوەیەی من:
«میوانە بەڕێزەکەمان وا لە ڕێگەیە.»
چەند مانگێکی گەورەیە ڕەمەزان، بەر لە گەشتنی زۆر شت ئەگۆڕێ، زۆرێکیش ئەگەیەنێ (: 🖤🪐
كاروانێكی پڕ لە ڕەحمەت لە ڕێدایە
بە خێربێیـــت مانگی نور و ئارامی دڵەكان 🖤🤲🏻
اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ
خەمبار مەبە
هەموو ناڕەحەتیەکان بەپێی ڕۆژگار تێدەپەڕن،
ڕوداوی وا ڕودەدات کە خەمەکانت لەبیر دەباتەوە 🖤🪐
ئەی نزیکتر لە دڵ لێمەوە مەهێڵە
ڕەهێڵەی ئازار و حەسرەت
شکۆفەی زیندەگیمـ بێڕەنگ بکا،
من بەدەر لە میهر و دلۆڤانی و مەڕحەمەتت،
هیچی دیمـ لێنەدیتووی
سیس بوون و ژاکاوییمـ لایەق مەبینە،
ئەی خالقی من 🖤🪐
اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ عِبَادَكَ
خودایە بم پارێزە لە سزاکەت، ئەو ڕۆژەی، کە بەندەکانت زیندوو دەکەیتەوە، کە ڕۆژی قیامەتە.🖤🪐
تەنھـا شتێکی خۆش کە ئـەم مـاوەیە ڕووبدات
خـەریکە مـانگی ڕەمەزان دێـت
اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ 🤲🏻🖤
خەم و خەونەڪانت،
دڵتەنگی و دڵەڕاوڪێیەڪەت،
برین و ئازارەڪانت،
گریان و فرمێسڪەڪانت...
خودا پێی دەزانێت و دەیبینێت.!
وە پلەت پێی بەرز دەڪاتەوەو
لەهەڵەڪانت خۆشدەبێت 🖤🪐
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا
هیچ شتێکمان بەسەرنایەت جگە لەوەی کە خودا بۆی نووسیوین 🖤🪐
بە تەوقیت و حیکەمەتی خوای گەورە،
تۆ ئێستا لە هەر بارودۆخێکدا بیت گونجاوترین شوێن و جێگەی ژیانتە، بە حیکمەتی خۆیی دەزانێت کەی دەیگۆڕێت و چۆن دەیگۆڕێت
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ 🖤🪐
