ریـــسالـــە 🖤
رفتن به کانال در Telegram
816
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-730 روز
آرشیو پست ها
دڵم قورس بوو ، بیرکردنەوەکانم تاریک بوون
وا هەستم دەکرد کە لە بیرێکی قوڵدا گیرم خواردووە و هەرگیز لێی دەرناچم
بەڵام دەزانی چی ڕزگاری کردم؟
بیرکردنەوە لە خودا
لە دڵی خۆمدا دەمگوت: “ئەو من دەبینێت ، ئەو دەزانێت من هەست بە چی دەکەم و لەم تاریکیە دەرمدەهێنێت”♥️🥺
بۆ قووڵایی بێدەنگی شەو
لەم نیوەشەوە بێدەنگەدا کاتێک هەموو جیهان خەوتووە...
دڵێک هەیە هێشتا هیوای بە ڕەحمەتی خودا هەیە. یاخوا لەم کاتژمێرە بێدەنگەدا، خودا گوێی لە چرپەی دڵتان بێت و هەموو ئەو ئاواتانەی لە ناختاندا شاردووتانەتەوە، بۆتان بکاتە ڕاستی و دڵتان ئارام بکات. شەوگارتان پڕ لە نوری خودا بێت ...
#شەونوێژەكانتان♥️🤲🏻
ئیلاهی من موحتاجی بەر دەرگای ڕەحمەتی تۆم هەر چەند بەندەیەکی سەرە ڕۆم دێم و دەڕۆم تۆ بەخۆمم مەسپێرە لە ژێر چاودێری تۆدا نەبم من ون دەبم♥️
تاڪە بەڵێنۍ دونـیا ڪە تا سەر بمێنێتەوە
بەڵێنەڪەۍ پەروەردگارە بۆ بەندە
بەڵێنی پەروەرێنم فەرموویەتۍ :
﴿ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ ﴾
لەهەر جـێگایەك بن ،من لەگەڵـتانم ..♥️
︎ئەگەر دڵمـ لە تۆ بێ ئومێد بوو
پـــەروەردگـــاری من ڪەواتە
پەروەردگارم نە ئەوە دڵی منە
و نە من ساحێبی ئەو دڵەم ♥️
جەژنی قوربان لەتەواوی موسوڵمانان پیرۆزبێت
خوای گەورە عیبادەتی هەموو لایەک و حەجی حاجیانی قبوڵ کردبێت
هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت ان شاء الله
گەردنتان ئازا بێت و گەردنمان ئازا بكەن 🖤
خەیاڵ بكە دوای ئەم جەژنە هیواكانت یەك بە یەك دێنە دی !
ئەو شتانەی زۆر دوعات بۆ كردووە ئەبنە ڕاستی ، ئەو دەرگایانەی لێت داخرابوون هەمووی پێكەوە ئەكرێنەوە ،
لەناكاو بەبێ ئەوەی هەستت پێ كردبێت ئەبینیت ژیانت كەوتۆتە سەر هەمان ئەو ڕێگایەی كە ساڵانێكە دوعای بۆ ئەكەیت ،
ئەو وەختە ئەزانی هەموو چاوەڕوانی و دواكەوتنەكان
بۆ ئەوە بووە تا لە جوانترین كاتتدا پێت بدات ،
كەواتە گومانی باشت بەخودا هەبێت !
دوعاكانت ون نەبوون و لە لای خودا پارێزراون تا بە باشترین شێوە بێنە دی بۆت 🖤🤲🏻
لە ڕۆژی عەرەفەدا بڵێ
خوایە لێم خۆشبە
خوایە ڕەحمم پێبکە
خوایە هیدایەتم بە
خوایە سەرفرازم بکە
خوایە پارێزراوم بکە
لەگەڵ چاکەکاراندا حەشرم بکە
خوا یە زانستی بەسودم زیاد بکە
خوایە بمکە کەسێکی بەسود بۆ خۆم و موسڵمانان
خوایە سەترم بکە
خوا یە پلەم بەرز بکەرەوە
خوایە عاقیبەت بەخێرم بکەیت
خوایە لە سزای خۆت بم پارێزیت لە دونیاو دواڕۆژ
خوایە لە ئاگری جەهەنەم بەدورم بکەیت
خوایە باشترینە کانی دونیام پێببەخشە
خوایە باشترینەکانی دواڕۆژم پێببەخشە
خوایە بەهەشتەکەتم پێببەخشە
خوایە گۆڕەکەم بکە بەباخێک لە باخەکانی بەهەشت
خوایە گۆڕەکەم بۆ فراوان بکە
خوایە لە ژێر سێبەری عەڕشی خۆت حەشرم بکە
خوایە لەو کەسانەمان بگێڕیت موی ڕەشمان لە پێناو تۆ سپی کردبێت
خوایە دورمان بکەیت لەڕیا
خودایە زمانمان پاک کەیتەوە لەدرۆ
خودایە دڵەکانمان پاک کەیتەوە لە ڕیا
خودایە چاوەکانمان پاک بکەیتەوە لە خیانەت
خوایە دڵەکانمان سابت بکە
خوایە دڵەکانمان بەس پەرستنی تۆی تێدابێت
خوایە تۆ لێبوردەیت لێم ببورە
خوایە تۆ سەترکەریت سەترم بکە
خوایە تۆ پارێزەریت بمپارێزە
خودایە من زوڵمم لەنەفسی خۆم کردوە تۆ لێم خۆشبە
خودایە تۆ پاکەکانت خۆش ئەوێت تۆش پاکم بکەرەوە
خوایە تۆ تەو بەکارانت خۆش ئەوێت تەوبەکانم لێوەر بگرە
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە زانستێک کەسودینەبێت
خوایە زانستی بەسودم پێ ببەخشە
خوایە کارێک نەخەیتە سەرشانم کەلە توانای مندا نەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە تەمەڵی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە بێ توانایی
خوایە پەنات پێ ئەگرم بە بەخیلی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەترسنۆکی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەسزای گۆڕ
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە فیتنەی دەجال
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە قەرزاری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەفیتنەی ژیان و مردن
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەدووژمن
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە سزای جەهەنەم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە سزای قەبر
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە زانستێک کەسودی نەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەدڵێک ترسی تۆی تێدانەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە نزا و دوعای بێ وەڵام
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە شەڕی دەوڵەمەندی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی فەقیری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە پیری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەفیتنەی دونیا
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی ئەوەی ئەیزانم و ئەوەی نایزانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەنەمانی نیعمەتەکانت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەهەمو توڕەییەکت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەخراپ بونی ڕەوشتم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە خراپ بونی کردارەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی گوێیەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی چاوەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی دڵم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی زوبانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی داوێنم
خوایە تاوانەکانم بشۆرەوە دڵم پاک کەرەوە
خوایە خۆشەویستی خۆت بخەرە دڵمەوە زیاتر
خودایە دوری بخەیتە نێوان من و هەڵەکانم بە پانتایی نێوان ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا
خوایە کردارەکانم پڕ خێر بکەیت
خوایە تەوفیقم بدەیت بۆ وازهێنان لەخراپە کاری
خوایە وام لێبکە هەژارەکانم خۆش بوێت
خوایە لە پارەزەرانم بگێڕە
خوایە لە پاکەکانم بگێرە
خوایە لەدەوڵەمەندەکانم بگێرە کە بۆ خۆت سوڵحاون
خوایە نور بخەرە دڵمەوە
خوایە نور بخەرە بیناییمەوە
خوایە نور بخەرە گوێ یەکانمەوە
خوایە نور بخەرە لای ڕاستم
خوایە نور بخەرە لای چەپم
خوایە نور بخەرە سەرم
خوایە نور بخەرە پشتم
خوایە نور بخەرە پێشم
خوایە دونیام بۆ چاک بکە کەکردوتە جێگای ژیانم
خوایە دینم پارێزراو بکە
خوایە ئاخیرەتم چاک بکە کە جێگای ئەبەدیمە
خوایە ڕزقم زیاد بکە
خوایە ڕزقی پاکم پێ ببەخشە
خوایە کرداری قەبوڵکراوم پێببەخشە
خوایە چۆن ڕوخسارت جوانکردوم ئاواش کردارەکانم جوان بکە
خوایە بەرەکەت بخەرە ئەوەی پێت بەخشیوم
👇👇👇
تۆش لەدوعاخێرەکانت بێ بەشم مەکە
خودا بیەوێ دەبێت .. خوایەگیان بۆخاتری گەورەی خۆت جوابی هەموئەو دوعانە بدەیتەوە کەلە ڕۆژی عەرەفە بۆتۆ بەرز دەکرێتەوە 🥹🤲🏻
ڕەنـگـە دوعـاڪـانـی عـەرەفـە ڕێـڕەوی ژیـانـت بـگـۆڕێـت🥹🖤
داوای شـتـی مـەحـاڵ بـڪـەن🤲🏻
عەرەفە پردێکە لە نێوان خۆزگەکانت و واقیعی داهاتووت
تەنها پێویستی بە دڵێکی پڕ لە متمانەیە😊🖤
جوانترین دوعای ڕۆژی عەرەفە🖤
ئەعرابییەک نەیدەزانی لە عەرەفەدا چی بڵێت، تەنها گوتی:
‘خودایە، داوای هەموو ئەو خێرانەت لێ دەکەم کە داواکارانی عەرەفە لە سەرەتای دروستبوونی دنیاوە تا ئێستا لێیان داوا کردوویت.
پیاوێک لە نزیکییەوە گریا و گوتی: ‘دوعاکەت گەیاند و هیچی ترت نەهێشتەوە🥺🖤
«لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ»🖤
دڵخۆشـم...
چونکە خودایەك هەیە ئاگای لە هەموو
ئەو ئاواتانە و خۆزگە پاکانەیە کە
لەم دڵـــە بچکۆلانەی من بوونی هەیە🤲🏻🖤🥺
