ریـــسالـــە 🖤
رفتن به کانال در Telegram
816
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-730 روز
آرشیو پست ها
ئـــەی چی ئەگەر دەستەكانت بەرزبكەیتەوە لە ڕۆژی عەرەفەیا پڕ بە دڵت بڵێی خوایە گیان ....
وە تۆی بینی بە دڵێكی شكاوەوە ، بە چاوێكی پڕ فرمێسكەوە ، بە دەرونێكی شكاوەوە
فەرمووی: ئەی فریشتەكانم ئەوە بدەن بە بەندەكەم كە داوای دەكا 🥺
یەقینت هەبێت هەر داوایەك بكەیت وەڵام دەدرێتەوە 🤲🏻🥺🖤
ئیلاهـــــی…
دووعایەڪم هەیە بەگیرابوونی یان نەبوونی
خۆم و دووعاڪەم ملڪەچی تۆین
ئیلاهـــــی هیچ پشتیوانێڪم نیە
تۆ بەسی منی چـــونـڪــــــــــە
وَحَسْبِي أَنكَ اللهُ “🖤
بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی {ليلة القدر } ـــمان ئەكردو
ئەمانوت مەلائیكەتەكان دائەبەزنە ئاسامـــانی یەكەم ،
ئەی ئەبێ چەنێك تامەزرۆ بین بۆ ڕۆژی عەرەفە ،
كە خوا گیان بە گەورەیی خۆیەوە دائەبەزێتە ئاسامانی یەكەم و
تاكو لێمان خۆشبێت وەڵامی دوعاكانمان بداتەوە 🤲🏻🖤
“گەورەترین و پیرۆزترین ڕۆژی ساڵ.. ڕۆژی عەرەفە. ڕۆژی لێخۆشبوونی گوناهەکان، ڕۆژی وەڵامدانەوەی دوعاکان و ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخ. ڕۆژووی ئەم ڕۆژە دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو. دوعا و ئاواتەکانتان ئامادە بکەن و بە کوڵ لە دەرگای ڕەحمەتی خودا بدەن، چونکە خودای ئێمە زۆر بەخشندە و بیستەرە🤲🏻🖤
ئەو حەسرەتەی ڕۆژێک سەر و دڵت دەگرێت
لەوانەیە تۆ ئێستا بە پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیادا بۆ خۆت بسووڕێیتەوە و، بە دوای (ڕیلە) کۆمیدییەکاندا بگەڕێیت، یان لەوانەیە بە دوای فیلمێکی خۆشدا بگەڕێیت تا سەیری بکەیت، بە تەمای پیاسە بیت، یان لەوانەیە ئەسڵەن ئێستا لە خەو هەستابیت و، بتەوێت تۆزێکی تر بخەویتەوە.
بێئاگا لەوەی کەسانێکی دی بە ئاوات و خۆزگەی چەند خولەکێکی ئێستای من و تۆن. نازانم بیستبێتت، بەڵام ئەمڕۆ هەشتەمین ڕۆژی یەک لە وەرزە گەورەکانی بەندایەتییە و، سبەی عەرەفەیە؛ کە ئەم ڕۆژانە باشترین ڕۆژەکانی ساڵن.
نوێژێک، زیکرێک، سەدەقەیەکی بچووک، یان دوعایەک لە دڵەوە، دەکرێت ببێتە دەرگا و خێرێکی بێئەندازە لەلایەن پەروەردگارەوە. خەڵکێکی زۆر ئێستا لەژێر خاکن و، بە ئاواتی پێنج خولەکی ئێستای من و تۆوەن، کە بە تەماشاکردنی ڕیل و سۆشیاڵ میدیا دەیسووتێنین.
تەنیا ئەوەت لە یاد بێت، ئەو حەسرەت و خۆزگەیە ڕۆژێک بەرۆکی ئێمەش دەگرێت؛ تا نەچووە، خۆت کۆ بکەرەوە🖤
نوێژ، وەک ئەوە وایە دەرگایەکی بچووکی ئاسمان
لە ژوورەکەتدا بکەیتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خودا بدوێیت🖤
نوێژ، وەک ئەوە وایە دەرگایەکی بچووکی ئاسمان
لە ژوورەکەتدا بکەیتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خودا بدوێیت🖤
«انا لستُ في الحُجّاجِ يا ربَّ الورى
لكنَّ قلبي بالمحبَّةِ كَبَّرا»
«ئەگەرچی من لە ناو حاجییاندا نیم ئەی پەروەردگاری جیهان،
بەڵام دڵم بە خۆشەویستی و تەکبیر گەورە بووە.»🖤
ربـنا مەهێڵە بشکێم ... مەهێڵە بکەوم ... مەهێڵە بگریم گریانی وەستان و کەوتنە سەر ئەژنۆ ،
ربـنا مەهێڵە بەندەکەت ئاتاجی ناز و میهری غەیری لای تۆ ببێ،
ئیلاهی لێتەپاڕێمەوە، لێم خۆشبە و ساڕێژی برینم بکە،
منم موحتاج منم ماندووی ڕێگا، منم عەهد و بەڵێنم داوە پێت، لە گەورەیی زاتی پاکت داوا ئەکەم بەخششە تایبەتەکانی خۆتم پێ عطا بکە، آمین 🖤🥺🤲🏻
︎بۆیەك چرڪەش لەبیری مەڪە
︎ ︎ڪە تۆ خودایەڪت هەیە ئامادەیە
︎ ︎هەموو شتێك بگۆڕێت لەپێناو یەك
︎ ︎نزای تۆ ، خودا ئەو شتە دەڪات ڪە
︎ ︎بەڵێنی داوە بۆیە هەرگیز بێ هیوا مەبە︎ ︎🖤
قەرەبووی خالق
زۆر جوانە، گرنگ نییە چەند هیلاک بوویت، چەند شکاوی، چەند بێ ئومێد کراوی یان چەند بێ تاقەت بوویت. هەندێ کات هەستت کردووە کە هەموو دنیا لە دژی تۆیە نەک لەگەڵت. لەوانەیە تەنانەت شەوق و تاقەت بۆ ژیان لەدەست دابێت،
ئیتر نازانی چۆن دڵخۆش بیت و مانای پێکەنینی خۆتت لەبیر چووبێتەوە.
بەڵام دوای هەموو ئەم ئازارانە، قەرەبووی پەروەردگار دێت ...
ئای چەندە جوانە ئەم قەرەبووە ! هەمیشە قەرەبوو مەرج نییە تەنها کەسێک بێت، دەکرێت خەونێکی گەورە بێت کە وەدی دێت، یان رزق و رۆزییەک بێت کە هەرگیز چاوەڕێت نەدەکرد لە ژیانتدا بۆت بێت، یان هێزێکی نوێ بێت لە ناوەوەتدا کە پێشتر نەتزانیوە هەتا ئەو ئاستە بەهێزی.
بۆیە ئارام بگرە و دڵنیابە، هەرچەندە ژیان گەردەلوول بێت و ڕووبەڕووت بێتەوە، قەرەبووی خالق هەر دێت و هیچ گومانی تێدا نییە.
لە جوانی ئەم قەرەبووەدا، کارێک دەگاتە ئەوەی لە نێوان خۆت و خالقی خۆتدا بڵێیت: خۆزگە ئەم هەموو ئازارەم زووتر بکێشایە تەنها بۆ ئەوەی ئێستا بەم قەرەبووە شاد ببمەوە،
ڕەنگە هەست بکەی کە تۆ شایەنی ئەم هەموو چاکەیەی خالق نیت کە پێی بەخشیوی، بەڵام ئەو شایەنت دەبینێت.
بۆیە قەرەبووی خالق زۆر شیرین و جوانە. تۆ پێویست ناکات هیچ بکەیت، تەنها چاوەڕێ بکە و دڵنیابە لە ڕەحمەتی کە هەر پێت دەگات بإذن الله ☝🏻🖤
ئـەوەی لـە دڵـی تـۆ دایـە
لــە دەسـتـی خـودا دایـە
کەواتە تەنها داوا لە “خـودا” بـکـە 🖤🤲🏻
﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده شهوهی ئهوهڵی مانگی قوربان...
دووشەممه: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/١٨
سێ شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/١٩
چوار شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٠
پێنج شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢١
هەینی: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٢
شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٣
یەک شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٤
دوو شەممە: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٥
سێ شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٦
چوارشەممە: جەژنی قوربان، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٧
خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین🤲🏻🖤
