fa
Feedback
عَلَى نَهْجِ الْأَوَّلِينَ

عَلَى نَهْجِ الْأَوَّلِينَ

رفتن به کانال در Telegram

وصية المعافى بن عمران في العلم واتباع السنة وأوصيكم بالأخذ بنصيبكم من العلم، والتفقه في دين الله، والمعرفة بسنن نبيكم ﷺ، واتباع آثاره، والتماس طاعة الله وثوابه، والفرار من معاصيه؛ مخافة سخطه وعقابه.

نمایش بیشتر
861
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+37 روز
+930 روز

در حال بارگیری داده...

ابر برچسب‌ها
هیچ داده‌ای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
اشارات ورودی و خروجی
---
---
---
---
---
---
جذب مشترکین
ژوئیه '26
ژوئیه '26
+13
در 0 کانال‌ها
ژوئن '26
+36
در 2 کانال‌ها
Get PRO
مه '26
+37
در 2 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '26
+47
در 1 کانال‌ها
Get PRO
مارس '26
+32
در 0 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '26
+29
در 2 کانال‌ها
Get PRO
ژانویه '26
+21
در 0 کانال‌ها
Get PRO
دسامبر '25
+43
در 1 کانال‌ها
Get PRO
نوامبر '25
+35
در 2 کانال‌ها
Get PRO
اکتبر '25
+28
در 0 کانال‌ها
Get PRO
سپتامبر '25
+24
در 0 کانال‌ها
Get PRO
اوت '25
+42
در 2 کانال‌ها
Get PRO
ژوئیه '25
+24
در 2 کانال‌ها
Get PRO
ژوئن '25
+31
در 1 کانال‌ها
Get PRO
مه '25
+41
در 0 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '25
+32
در 0 کانال‌ها
Get PRO
مارس '25
+45
در 0 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '25
+48
در 2 کانال‌ها
Get PRO
ژانویه '25
+51
در 2 کانال‌ها
Get PRO
دسامبر '24
+41
در 7 کانال‌ها
Get PRO
نوامبر '24
+63
در 1 کانال‌ها
Get PRO
اکتبر '24
+77
در 1 کانال‌ها
Get PRO
سپتامبر '24
+96
در 6 کانال‌ها
Get PRO
اوت '24
+71
در 0 کانال‌ها
Get PRO
ژوئیه '24
+57
در 2 کانال‌ها
Get PRO
ژوئن '24
+62
در 2 کانال‌ها
Get PRO
مه '24
+79
در 20 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '24
+92
در 3 کانال‌ها
Get PRO
مارس '24
+62
در 0 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '24
+147
در 0 کانال‌ها
Get PRO
ژانویه '24
+380
در 1 کانال‌ها
Get PRO
دسامبر '23
+425
در 3 کانال‌ها
تاریخ
رشد مشترکین
اشارات
کانال‌ها
15 ژوئیه0
14 ژوئیه0
13 ژوئیه0
12 ژوئیه0
11 ژوئیه+2
10 ژوئیه+1
09 ژوئیه+1
08 ژوئیه+3
07 ژوئیه+2
06 ژوئیه+2
05 ژوئیه0
04 ژوئیه+1
03 ژوئیه0
02 ژوئیه+1
01 ژوئیه0
پست‌های کانال
حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنَا اللَّيْثُ بْنُ خَالِدٍ أَبُو بَكْرٍ الْبَلْخِيُّ، حَدَّثَنَا جَعْفَرُ بْنُ سُلَيْمَانَ، عَنْ زَكَرِيَّا، عَنِ الْحَسَنِ قَالَ:  كَانَ يُقَالُ: إِنَّ الْإِيمَانَ لَيْسَ بِالتَّحَلِّي وَلَا بِالتَّمَنِّي وَإِنَّمَا الْإِيمَانُ مَا وَقَرَ فِي الْقَلْبِ وَصَدَّقَهُ الْعَمَلُ. حسن البصري رحمە الله فەرموویەتی: پێشتر دەوترا: ئیمان نە بە خۆڕازاندنەوەیە -تەنها ڕواڵەت- و نە بە ئاواتخواستنیشە، بەڵکو ئیمان ئەوەیە کە لە ناو دڵدا جێگیر بووە و کردەوەش بە ڕاستی دەخاتەوە. 📜«الزهد للإمام أحمد بن حنبل:١٤٨٣»

2
[فِي اسْتِحْبَابِ قِرَاءَةِ الْأَحَادِيثِ عَلَى طَهَارَةٍ] قَالَ عَبْدُ الرَّزَّاقِ، عَنْ مَعْمَرٍ، عَنْ قَتَادَةَ قَالَ: «لَقَدْ كَانَ يُسْتَحَبُّ أَنْ لَا يُقْرَأَ الْأَحَادِيثُ الَّتِي عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَّا عَلَى وُضُوءٍ». ​لە قەتادەوە دەگێڕنەوە کە وتوویەتی: بەڕاستی ئەوە بە باش دەزانرا ومستەحەب بوو کە ئەو فەرموودانەی لە پێغەمبەرەوە -صلى الله عليه وسلم- هاتوون، نەخوێندرێنەوە مەگەر بە دەستنوێژەوە نەبێت. 📜«المصنف عبد الرزاق: ١٣٤٤» حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ الْأَعْيَنُ، ثنا أَبُو سَلَمَةَ يَعْنِي الْخُزَاعِيَّ، قَالَ: كَانَ مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَخْرُجَ، لَيُحَدِّثَ تَوَضَّأَ وضُوءَهُ لِلصَّلَاةِ وَلَبِسَ أَحْسَنَ ثِيَابِهِ، وَلَبِسَ قَلَنْسُوَةً، وَمَشَطَ لِحْيَتَهُ، فَقِيلَ لَهُ فِي ذَلِكَ؟ فَقَالَ: «أُوَقِّرُ بِهِ حَدِيثَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ». أبو سلمة دەڵێت: ئیمامی مالك بن انس هەر کاتێک بیویستایە بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی فەرموودە بگێڕێتەوە، دەستنوێژی دەگرت وەک چۆن بۆ نوێژ دەستنوێژ دەگیرێت، و جوانترین جلوبەرگی دەپۆشی، و کڵاوێکی لەسەر دەنا، و ڕیشی دادەهێنا. کاتێک پرسیاری لێ کرا سەبارەت بەو هەموو خۆ ئامادەکردنە؟ لە وەڵامدا فەرمووی: بەم کارەم ڕێزلە فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ دەگرم. 📜«تعظيم قدر الصلاة للمروزي :٧٣١» وَذَكَرَ أَحْمَدُ بْنُ هَارُونَ الْمَالِكِيُّ ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ، قَالَ:سَمِعْتُ مُصْعَبَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ الزُّبَيْرِيَّ، يَقُولُ: سَمِعْتُ مَالِكَ بْنَ أَنَسٍ، يَقُولُ: كَانَ جَعْفَرُ بْنُ مُحَمَّدٍ لَا يُحَدِّثُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَّا وَهُوَ طَاهِرٌ.  مصعب بن عبد الله الزبيري، دەیگوت: بیستم لە مالك بن أنس، دەیوت: جعفر بن محمد فەرموودەی لە پێغەمبەری خواوە- صلى الله عليه وسلم - نەدەگێڕایەوە مەگەر لە کاتێکدا نەبێت کە پاک بێت - واتە: دەستنوێژی هەبێت-. 📜«جامع بيان العلم وفضله لابن عبد البر :٢٣٩٤» حَدَّثَنَا حَامِدُ بْنُ أَحْمَدَ الْمَرْوَزِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ مُحَمَّدَ بْنَ يُونُسَ السَّرَخْسِيَّ، يَقُولُ: سَمِعْتُ عَلِيَّ بْنَ خَشْرَمٍ، يَقُولُ: سَمِعْتُ الْفَضْلَ بْنَ مُوسَى، يَقُولُ: «مَا مَسَسْتُ كِتَابًا إِلَّا وَأَنَا مُتَوَضِّئٌ، تَعْظِيمًا لِحَدِيثِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ» وَيَبْتَدِئُ الْقَارِئُ بِالذِّكْرِ لِلَّهِ، وَيَخْتِمُ بِالصَّلَاةِ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. الفضل بن موسى دەڵێت: دەستم لە هیچ کتێبێک نەداوە مەگەر بە دەستنوێژەوە نەبێت، ئەمەش لەبەر گەورە ڕاگرتنی فەرموودەی پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم- ، هەروەها دەبێت خوێنەر بە یادی الله عز وجل دەست پێ بکات، و بە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا -صلى الله عليه وسلم- کۆتایی پێ بهێنێت. حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ الرَّبِيعِ الْعُصْفُرِيُّ، قَالَ: رَأَيْتُ الْأَعْمَشَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يُحَدِّثَ عَلَى غَيْرِ طُهُورٍ تَيَمَّمَ، وَقَالَ الْأَعْمَشُ: عَنْ ضِرَارِ بْنِ مُرَّةَ قَالَ: «كَانُوا يَكْرَهُونَ أَنْ يُحَدِّثُوا عَلَى غَيْرِ طُهْرٍ» قَالَ أَبُو بَكْرٍ: كَرَاهَةُ مَنْ كَرِهَ التَّحْدِيثَ فِي الْأَحْوَالِ الَّتِي ذَكَرْنَاهَا مِنَ الْمَشْيِ، وَالْقِيَامِ، وَالِاضْطِجَاعِ، وَعَلَى غَيْرِ طَهَارَةٍ، إِنَّمَا هِيَ عَلَى سَبِيلِ التَّوْقِيرِ لِلْحَدِيثِ وَالتَّعْظِيمِ وَالتَّنْزِيهِ لَهُ، وَلَوْ حَدَّثَ مُحَدِّثٌ فِي هَذِهِ الْأَحْوَالِ لَمْ يَكُنْ مَأْثُومًا، وَلَا فَعَلَ أَمْرًا مَحْظُورًا، وَأَجَلُّ الْكُتُبِ كِتَابُ اللَّهِ وَقِرَاءَتُهُ فِي هَذِهِ الْأَحْوَالِ جَائِزَةٌ، فَقِرَاءَةُ الْحَدِيثِ فِيهَا بِالْجَوَازِ أَوْلَى. ضرار بن مرة دەڵێت: سەلەف پێیان ناخۆش بوو - بە مەکرۆهیان دەزانی- کە فەرموودە بگێڕنەوە بەبێ پاکی -دەستنوێژ-. أبو بكر دەڵێت: ئەو کەسانەی کە پێیان ناخۆش بوو فەرموودە بگێڕنەوە لەو بارودۆخانەی کە باسمان کردن، وەک: لە کاتی ڕۆیشتن، و بەپێوە وەستان، و ڕاکشان، و بەبێ دەستنوێژ، تەنها لەبەر ڕێزگرتن و بە گەورە ڕاگرتن و پاک ڕاگرتنی فەرموودە بووە. خۆ ئەگەر فەرموودە ناسێک لەم بارودۆخانەدا فەرموودە بگێڕێتەوە، ئەوا گوناهبار نابێت، و کارێکی حەڕامیشی نەکردووە، چونکە گەورەترین کتێب کتێبی خوایە -قورئان- و خوێندنەوەی لەم بارودۆخانەدا دروستە، کەواتە خوێندنەوەی فەرموودە تێیاندا لەپێشترە و دروستە. 📜«الجامع لأخلاق الراوي :٤١٠/١» #تعظيم_الحديث
72
3
پوختەی بابەتەکە ئەوەیە: کە بانگەواز ڕاست و دروست نابێت مەگەر بە سێ شت: دیندارییەکی دروست کە اخلاص بەرهەم بهێنێت، و زانستێکی قووڵ و دامەزراو کە بەسیرەت بەرهەم بهێنێت، و عەقڵێکی سەنگین و ژیر کە حیکمەت بەرهەم بهێنێت. هەر کەسێک ئەم سێ سیفەتە: دین، زانست، عەقڵی تێدا کۆبێتەوە، دەبێتە یەکێک لە بەسوودترین و بەرهەمدارترین مرۆڤەکان بۆ بانگەوازی ڕێگای حەق، و هەر کەسێک بە هەر ئەندازەیەک کەموکوڕی لەمانەدا هەبێت، بەو ئەندازەیە دەکەوێتە ناو غەش و خەلەلەوە و بەپێی ئەو کورتییەی هەیەتی، کەموکوڕی و ناڕێکی دەخاتە ناو بانگەوازەکەوە. کەواتە با بانگخواز لە بانگەوازەکەیدا لە اللە تعالی بترسێت، و با بزانێت کە ڕەنگە خەڵکی بە ڕەوانی و پاراوویی زمانەکەی، یان ناوبانگەکەی، یان توندییەکەی، یان زۆریی شوێنکەوتووانی بخەڵەتێن، بەڵام خودای گەورە هیچ شتێکی لە ناخی ئەو لێ ناشاردرێتەوە ، چونکە پێوەر لای  اللە تعالی بە زۆریی دەرکەوتن نییە، بەڵکو بە ڕاستگۆیی مەبەست، و دروستیی ڕێگا، و هاوڕابوون لەگەڵ سوننەت، و سەلامەتیی دڵە. بۆیە ئەی فێرخوازی زانست، و ئەی بانگخواز بەرەو لای اللە تعالی بە ڕاستی دەعوە ئەمانەتێکە لە ئەستۆ و گەردنتدا، بۆیە مەیکە بە پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە حەز و ئارەزووەکانی نەفست، و مەیکە بە دەروازەیەک بۆ سەرخستنی خودی خۆت، و مەیکە بە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە کەسییەکانت، پێش ئەوەی وشەیەک بنووسیت، یان بابەتێک ڕەت بکەیتەوە، یان وەڵامی نەیارێک بدەیتەوە، ئەمە بهێنە پێش چاوی خۆت و لە خۆت بپرسە ئایا بەم کارەت ڕەزامەندیی خودات دەوێت، یان دەتەوێت خۆت دەربخەیت؟!. ئایا بە زانستێکی قووڵ و دامەزراوەوە دەدوێیت، یان بە ئارەزوویەکی شاراوەی نەفس کە بەرگی غیرەت و پەرۆشیی بۆ دینی اللە تعالی پۆشیوە؟ ئایا عەقڵ و داناییەکەت هاوسەنگە لەگەڵ زانستەکەتدا، یان زانستەکەت وات لێ دەکات کارێک بکەیت یان قسەیەک بکەیت کە عەقڵت توانای کۆنتڕۆڵکردن و هەڵسەنگاندنی نییە؟ ئەگەر ئەم سێ شتەت (دین ، زانست، عەقڵ) بە سەلامەتی بۆ مایەوە، ئەوا بانگەوازەکەشت سەلامەت دەبێت، و خودا بەهۆی تۆوە سوود بە بەندەکانی دەگەیەنێت، و بە ڕاستی دەبیتە میراتگری پێغەمبەران، ئەگەر واش نەبوو، فالله المستعان، وعليه التكلان، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم. داواکارین لە الله عز وجل شارەزاو تێگەیشتوومان بکات لە دینەکەماندا و یارمەتیمان بدات لە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی پێغەمبەرەکەی ﷺ بە گرتنەبەری ڕێگای هاوەڵانی رضي الله عنهم و ئەوانەش کە شوێنیان کەوتوون لە پێشەوایانی هیدایەت، و لەگەڵ ئەوانیشدا کۆمان بکاتەوە،والحمد لله رب العالمين. ​#الدعوة_إلى_الله #أخلاق_الداعية
124
4
هەروەها یەکێکی تر لە بەڵا و تاقیکردنەوەکان کەتووشی بانگخواز دێت ئەوەیە: کە بانگخواز بە خەڵکەوە سەرقاڵ بێت و نەفسی خۆی پشتگوێ بخات، و بە ململانێ و دوژمنایەتییەکانەوە خەریک بێت و لە زانست داببڕێت، و بە بەدواداچوونی هەواڵ و سۆشیاڵ میدیاوە سەرقاڵ بێت و لە عیبادەت دوور بکەوێتەوە، و بە ناوبانگەوە بخەڵەتێت و ئیخلاصەکەی لەدەست بدات، و بە وەڵامدانەوەی نەیارانەوە خەریک بێت و لە پاککردنەوەی دڵ غافڵ بێت. کەواتە ئەگەر دڵ ڕەق بوو، و پارێزکاری لاواز بوو، و ساتەکانی تەنیایی لەگەڵ خودا  کەم بوونەوە، ئەوکات زمان پێش بەسیرەت و بەرچاوڕوونی دەکەوێت، و تووڕەیی پێش حیکمەت و دانایی دەکەوێت، و سەرزەنشتکردن پێش تێگەیشتن دەکەوێت واتە: پەلە دەکات لە سەرزەنشتکردنی خەڵکی پێش ئەوەی لە حاڵ و واقیعیان تێبگات بەمەش خراپە و تێکچوون لە بانگەوازدا ڕوو دەدات بەو ئەندازەیەی کە کەموکوڕی لە چاککردنی نەفسی خۆیدا هەبووە. بانگخوازی ڕاستگۆ بە زۆربڵێی و زۆریی قسەکانی دڵخۆش نابێت، بەڵکو بەوە دڵشخۆش دەبێت کە دەبینێت حەق و ڕاستی لە لایەن خەڵکییەوە قبوڵ دەکرێت، هەوڵ نادات و داوا ناکات کە قسە و ڕای خۆی سەربکەوێت بەسەر بەرامبەردا، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە دینی خودا سەربکەوێت و دەربکەوێت، وەحەزیش ناکات خۆی بناسرێت و ناوبانگ دەربکات، بەڵکو تەنیا دەوێت خەڵکی هیدایەت بدرێن لەسەر دەستی ئەو گەورەترین ووتە دەربارەی ئەمە وترابێت فەرمایشتی پێغەمبەری خوایە️ ﷺ فەرموویەتی : «سوێند بە️ اللّٰه ئەگەر️ اللّٰه تعالی هیدایەتی کەسێک بدات بەهۆی تۆوە ئەوە چاکترە بۆت لەووشترێکی سوور»لەو سەردەمە ووشتری سوور زۆر بەنرخ بووە هەر بۆیە پێغەمبەر صلی️ اللّٰه علیە وسلم نموونەی پێ هێناوەتەوە. ئەگەر حەق لەسەر دەستی ئەو دەرکەوت، سوپاسی خودا دەکات، وە ئەگەر لەسەر دەستی کەسێکی تریش دەرکەوت، پێی دڵخۆش دەبێت، چونکە مەبەستی ئەو سەرخستنی قورئان و سوننەتە، نەک سەرخستنی خۆی، ئەمەش بابەتێکی زۆر وردە کە کەس لێی ڕزگار نابێت مەگەر ئەو کەسەی کە جیهادی نەفسی خۆی کردبێت، و چاودێریی نییەتەکەی کردبێت، و قەدرو پێگەی خۆی ناسیبێت، و هەمیشە لەگەڵ ئەهلی عیلمدا مابێتەوە، و لە خۆباییبوون ترسابێت هەروەک چۆن لە گوناهێکی ئاشکرا دەترسێت. چونکە ئافات و دەردەکانی ناو دڵ وەک ڕیا، لوتبەرزی، حەسوودی، ... ڕەنگە ببێتە هۆی لەناوچوون و تیاچوونی خاوەنەکەی، لەکاتێکدا ئەو وا دەزانێت یەکێکە لە ئامۆژگاریکارە دڵسۆزەکان،وە ڕەنگە کردەوەکە لە ناوەوە پووچەڵ ببێتەوە و قبوڵ نەکرێت لێی، پێش ئەوەی خەڵکی لە دەرەوە سوودی لێ ببینن. کەواتە ئەرکە لەسەر بانگخوازان و فێرخوازانی زانست کە دوو شت پێکەوە کۆ بکەنەوە: توندی و پێداگری لەسەر حەق، و بەزەیی و میهرەبانی بەرامبەر خەڵکی،  وە لە نێوان سەرخستنی سوننەتدا بن، بەڵام لە هەمان کاتدا حورمەت و کەرامەتی ئەهلی سوننەت لە زانایان و موسڵمانان بپارێزن، وە لە نێوان ڕوونکردنەوەی حوکمە شەرعییەکان، و دادپەروەری لە کاتی بڕیاردان بەسەر خەڵکیدا واتە تەنها لایەنە خراپەکە نەبینن، وە لە نێوان توندی و بێ لادان لە بنەماکانی دین ، و نەرمونیانی لە کاتی فێرکردن و گەیاندنی زانستەکەدا، وە لە نێوان ڕەتکردنەوە و ئینکارکردنی هەڵەکان، بەبێ ئەوەی بانگەوازەکە بگۆڕن بۆ شەڕی شەخسی و تۆڵەسەندنەوەی تایبەتی. وە با  بانگخوازان بزانن کە بانگەواز بە هەڵەشەیی و سەرکێشی، و بە گروپگەری ، و بە پەلەپەلکردن، و بە زۆرکردنی دوژمنایەتییەکان سەرناکەوێت بەڵکو سەرخستنی بە زانست و دادپەروەری، و ئارامگری و نەرمونیانی، و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی، و دەستگرتن بە ڕێباز و وتەی زانایانی سەلەفی ساڵەحەوە دەبێت. =
82
5
وەقسەکردن و فتوادان لە دین بەبێ زانست: ئەمە گەورەترین مەترسییە کە کەسەکە لەبەر جەهل و نەزانی، فەتوا بدات یان شتێک بداتە پاڵ دین کە ڕاست نەبێت،وە بەکارهێنانی دەقەکان لە غەیری شوێنی خۆیاندا، و تێکەڵکردنی بابەتەکان بەسەر یەکدا، و ململانێکردن لەگەڵ زانایاندا، و تەنیا پشت بەستن بە ڕای خۆی. هەروەها لەوانەش کە لە کەم عیلمیەوە سەرچاوە دەگرێت: نەبوونی حیکمەت و دانایی لە بانگەوازدا بەرەو لای خودا،و لاوازیی ئەزموون و بەصیرەت ، و ڕەچاونەکردنی پلەبەندی هەنگاو بە هەنگاو، و پێشنەخستنی کارە لەپێشترەکان، و جیانەکردنەوە لە نێوان ئامۆژگاری و ڕیسواکردن ، و جیانەکردنەوە لە نێوان جیهادی بانگەواز و جیهادی شمشێر. هەروەها زیادەڕۆیی و بێسەروبەری لە وەڵامدانەوەی نەیاراندا، و پابەند نەبوون بە ئەدەب و دانبەخۆداگرتن. وە کاتێک عەقڵ و دانایی لاواز دەبێت، پەلەکردن و هەڵەسەنگاندنی خراپ دێتە ئاراوە،هەروەها سەرپێیی و بێباکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە گەورەکاندا، و گەورەکردنی شتی بچووک و بچووککردنەوەی شتی گەورە، هەروەها وروژاندنی فیتنە بە ناوی ئامۆژگارییەوە، و پارچەپارچەکردنی یەکڕیزی بە ناوی غیرەت و پەرۆشییەوە، و توندی نواندن لەو شوێنەی کە پێویستی بە نەرمونیانییە، و نەرمونیانی لەو شوێنەی کە پێویستی بە توندی و بڕیاردانە. هەروەها دڵنیا نەبوونەوە لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا، و تێکەڵکردنی مداراة و مداهنة.... مُداراة : ئەوەیە کە بە ئەدەب و ڕەوشتەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی خراپ یان نەزان بکەیت بۆ ئەوەی هیدایەت بدرێن، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری بنەماکانی دین بێت وە مداهنة: ئەوەیە کە بۆ خاتری دڵی خەڵک، چاوپۆشی لە حەرام بکەیت یان ڕاستییەکان بشێوێنیت، وە بێ ئاگایی لەو سیخوڕ و دووڕووانەی کە ئاگری فیتنە لە نێوان بانگخوازاندا هەڵدەگیرسێنن،هەروەها پشت بەستن بە ڕای خۆی و وازهێنان لە ڕاوێژکردن بە کەسانی شارەزا وزیادەڕۆیی لە پیاهەڵداندا و ئەو ساردی و دوورکەوتنەوەیەی کە لە بەرامبەرەکەیدا دروست دەبێت و هەوڵدان بۆ لەکەدارکردنی کەسایەتییە دیارەکانی بانگەواز لەبەر بێبایەخترین هۆکار. هەروەها پێشخستنی لایەنی زانست بەسەر لایەنی ئەدەب و پەروەردەدا، بەمەش طالب عیلمێک دەردەچێت کە زۆر دەزانێت بەڵام بێ ئەدەبە. بانگخواز ئەگەر پێش ئەوەی پشکنین بۆ هەڵەی خەڵکی بکات، پشکنین بۆ دڵی خۆی نەکات، وپێش ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکی بکات، لێپرسینەوە لەگەڵ نەفسی خۆی نەکات، ئەوا دەترسرێت کە بانگەواز بکاتە پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکانی نەفسی، وسەرخستنی حەق بکاتە دەروازەیەک بۆ سەرخستنی خودی خۆی . هەروەها لەو غەش و خەلەلەی کە تووشی بانگخواز دەبێت: ئەوەیە وابیربکاتەوە کە هەرچی دەیزانێت دەبێت بیڵێت، و هەر هەڵەیەکی بینی دەبێت ئاشکرای بکات، و هەر نەیار و پێچەوانەیەک هەبێت دەبێت ناوزڕاوی بکات و ئابڕووی ببات، و هەر پێشهاتێکی نوێ و ڕووداوێکی گەورە ڕوو بدات دەبێت قسەی تێدا بکات. ئەمەش دەروازەیەکی گەورەیە لە دەروازەکانی فیتنە چونکە قسەکردن لەو کاتەی کە بێدەنگی تێدا پێویستە فیتنەیە، و بێدەنگبوون لەو کاتەی کە پێویستە ڕاستییەکان ڕوون بکرێنەوە بێدەنگبوونە لە وتنی حەق. هیچ کەسێکیش جیاوازی لە نێوان ئەم دوو دۆخەدا ناکات، مەگەر کەسێک خاوەن زانستێکی قووڵ، و تێگەیشتنێکی ورد بێت لە دەقەکان، و شارەزایی هەبێت لە ناسینی بەرژەوەندی و زیانەکان، و بگەڕێتەوە بۆ لای ئەهلی عیلم و زانایان. =
63
6
بزانە رحمك اللە ڕەگ و ڕیشەی کەم و کوڕییەکان لە بانگەوازدا ئەو ئافات و بەڵانەی کە تووشی ئەهلی بانگخوازان دەبن بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە: یەکەم :لاوازیی دینداری و پابەندیی دینی لە لای بانگخوازەکە. دووەم: لاوازیی زانست و زانیاری لە لای. سێیەم:لاوازیی عەقڵ و ژیری و دانایی لە لای. سەبارەت بە دینداری کاتێک لاواز دەبێت، ڕیاو ڕووپامایی، حەزی ناوبانگ و گەڕان بەدوای ستایش و پیاهەڵداندا دێتە ئاراوە ،وەکێبڕکێ کردن لەسەر پێشەکەوتن و پلەوپایەو و کۆکردنەوەی خەڵکی لە دەوری خودی کەسەکە یان گروپەکە نەک لە دەوری حەق و ڕاستی، و دروستبوونی حەسوودی لە نێوان برایان و خوشکان،و گۆڕینی ناکۆکییە کەسییەکان بۆ ململانێی عەقیدەیی بەجۆرێک کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێکدا بۆ دروست دەبێت، بەرگی دین و مەنھەجی بەبەردا دەبڕێت و وەک کێشەی حەق و باتڵ نیشانی خەڵکی دەدات، تەنیا بۆ ئەوەی بەرگری لە خودی خۆی بکات نەک لە دینەکە، لە مەترسیدارترینەکانی ئەمانە: بێدەنگبوونە لە ئاستی ئەو کەسەی کە لەگەڵتە وهاوڕایە ئەگەرچی هەڵەش بکات، و تانەدانە لەو کەسەی کە پێچەوانەتە و نەیارە ئەگەرچی لەسەر حەقیش بێت، هەروەها کێشانە بە دوو تەرازوو و دووفاقییەت ئەویش گەڕانە بەدوای هەڵەکاندا لە کاتی ناکۆکیدا، و بێدەنگبوونە لێیان لە کاتی تەباییدا. وە شاردنەوەی چاکەکان و سەرقاڵبوونە بە هەڵە و خلیسکانی پێیەکان. لەخۆباییبوونە بە زۆریی جەماوەر و قەرەباڵغی. کردنی خودی خۆتە بە تەرازوو بۆ سوننەت ئەوەی مرۆڤ خۆی بکاتە پێوەری ڕاستی هەرکەس لە خۆت نزیک بێت، بە نزیکی دەزانیت لە دین، و هەرکەس لێت دوور بێت بەدووری دەزانیت لەدین و مەنهەجی سەلەف. زۆر قسە هەن لە ڕواڵەتدا وا دیارە بۆ پاراستنی دینە دەیکات، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ تێرکردنی ئارەزووەکی شاراوەی نەفسە وەک ناوبانگ یان خۆسەلماندن و خۆدەرخستنە ! زۆر لۆمەکردن هەن بە ناوی ئامۆژگارییەوە دەکرێن، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ سوککردنی بەرامبەر و تۆڵەسەندنەوەیە! و چەندین توندی و ڕەقی هەن کە خاوەنەکەی وا دەزانێت ئەوە بەهێزییە لەسەر حەق ، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا زبری و دڵڕەقییەکە کە دڵەکانی خەڵکی لە خۆی تۆراندووە و ڕێگەی سوودوەرگرتنی  پچڕاندووە. اللە المستعان. وە سەبارەت لاوازیی زانست و زانیاری لە لای وەک نەبوونی بناغەیەکی بەهێز کە بانگخوازەکە شارەزاییەکی تۆکمەی لە قورئان و سوننەت و بنەماکانی شەریعەت نەبێت ئەمەش وادەکات نەتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان فەرموودەی ڕاست و ناڕاست، یان لە نێوان حەق و باتڵ. وە نەبوونی بەڵگە بانگخوازێک کە زانستی لاواز بێت، لە جیاتی بەڵگەی بەهێز و قەناعەتپێکەر بڵاو بکاتەوە، پەنا بۆ قسەی بێبنەما و عاتیفەی ڕووت دەبات، ناتوانێت بۆ هەر قسەیەک بەڵگەیەکی ڕوون لە دەقە شەرعییەکان بهێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت بەرپەرچی گومانەکان بداتەوە. وە نەزانینی پلەبەندیی بابەتەکان یەکێک لە نیشانەکانی لاوازیی زانست ئەوەیە کە بانگخواز نەزانێت چ بابەتێک لە پێشترە بۆ باسکردن بۆ نموونە: لەناو خەڵکێکدا کە لە بیروباوەڕدا کێشەیان هەیە، ئەو بێت باسی وردەکارییەکانی ڕوکنێکی لاوەکی بکات،وەقسەکردن و فتوادان لە دین بەبێ زانست ئەمە گەورەترین مەترسییە کە کەسەکە لەبەر جەهلەکەی، فەتوا بدات یان شتێک بداتە پاڵ دین کە ڕاست نەبێت،وە بەکارهێنانی دەقەکان لە غەیری شوێنی خۆیاندا، و تێکەڵکردنی بابەتەکان بەسەر یەکدا، و ململانێکردن لەگەڵ زانایاندا، و تەنیا پشت بەستن بە ڕای خۆی. =
57
7
بۆ طالب العالم تەنیا ناسینی ڕێبازی سلف الصالح لە بابەتەکاندا بەس نییە، هەتاوەکو ئەمانەتی گەیاندن و دەعوەشی لەگەڵدا هەڵنەگرێت بەو شێوازەی کە خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ لێی ڕازین، چونکە گواستنەوەی حەق لە ناخی کتێبەکانەوە بۆ ناو مەیدانی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی، کە جێگای خلیسکانی پێیەکان و کۆکەرەوەی ئافات و بەڵاکانە و پلەیەکی مەترسیدارە، کە کەس لێی ڕزگار نابێت مەگەر ئەو کەسەی کە اللە تعالی ڕەحمی پێکردبێت و عسمەت و پارێزبەندی پێبەخشیبێت. بزانە اللە تعالی رەحم بە ئێمەو ئێوەش بکات بانگەوازکردن بۆ لای الله یەکێکە لە پیرۆزترین و مەزنترین ئەو کارانەی کە موسڵمان پێی هەڵدەستێت، و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە دونیا و لە قیامەت، هەروەها لە فەزڵ و گەورەیی بانگەوازکردن بۆ لای اللە تعالی ئەوەیە کە اللە تعالی خۆی ئەو کارەی گرتووەتە ئەستۆ و پێی هەستاوە، وەک دەفەرمووێت: ﴿وَاللهُ يَدْعُو إِلَى دَارِ السَّلَامِ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ﴾ [يونس: ٢٥]. وە هەروەها ئەمە ئەرک و پیشەی پێغەمبەران بووە، کە ئەوان باشترین و بەڕێزترینی دروستکراوەکانن، اللە عز وجل دەفەرموێت: ﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ﴾ [النحل: ٣٦]. ئەوانەی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کاری بانگەواز، ئەوانە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی پێغەمبەرن ﷺ، چونکە پێغەمبەر ﷺ خۆی هەستا بە بانگەوازکردن بۆ لای خودا و تێکۆشا لە پێناو چەسپاندنیدا، وە کاتێک تووشی تاقیکردنەوە بوو و ئازار درا لە پێناو بانگەوازەکەیدا، ئارامی گرت تاوەکو بانگەوازەکەی لە نێو خەڵکیدا بڵاوبووەوە. ئومەتەکەمان ڕاسپێردراوە بەوەی کە پێغەمبەرەکەی محمد ﷺ  پێی ڕاسپێردرابوو، بەو پێیەی کە بانگخوازان کاروباری بانگەوازیان لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆ ماوەتەوە و ڕێگاکەی ئەویان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ببنە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی ئەو، وەک پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ فەرمایشی اللە عز وجل: ﴿قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ﴾ [يوسف: ١٠٨]. وەهاوەڵانی پێغەمبەری اللە رضي الله عنهم یەکەم کەس بوون کە شوێنی کەوتن و بەرپرسیارێتی بانگەوازیان گرتە ئەستۆ، بۆیە زێدی خۆیان بەجێهێشت و گیان و ماڵیان بەخشی بۆ ئەوەی خەڵکی بانگ بکەن بۆ لای دینی اللە تعالی، وڵاتانیان فەتح کرد تاوەکو بانگەوازی ئیسلام گەیشتە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی. هەروەها لەسەر هەر موسڵمانێک کە بییەوێت شوێنکەوتەیی ڕاستەقینە بۆ پێغەمبەر ﷺ بەدی بهێنێت، پێویستە بەپێی توانای خۆی هەستێت بە ئەنجامدانی بانگەواز چونکە پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: (بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً)، واتە: لە منەوە پەیامەکە بیگەیەنن ئەگەر تەنها یەک ئایەتیش بێت. وە میراتی زانایانی ڕەببانییە ئەوانەی بە زانستەکەیان پەروەردەی خەڵکی دەکەن، و بەرزترین شتە کە تەمەنی ئینسانی تێدا سەرف بکرێت، و شکۆدارترین شتە کە ڕۆح و گیانی لەپێناودا ببەخشرێت. دەعوە تەنیا قسەیەک نییە کە بگوترێت، و تەنیا جۆش و خرۆشێک نییە کە دەربکەوێت، و زۆریی شوێنکەوتووان نییە، و دەنگەدەنگی ناو کۆڕ و مەجلیسەکان نییە، و پێشکەوتنی سەر مینبەرەکان نییە بەڵکو ئەو بانگەوازە دینە، و ئەمانەتە. کەواتە دەبێت اخلاص ـی هەبێت کە پاکی بکاتەوە لەڕیاو بەرژەوەندیەکانی دنیا، و زانستێکی هەبێت کە ڕێکی بخات و لە هەڵە بیپارێزێت، و عەقڵ و ژیرییەکی لەپشت بێت کە توندوتۆڵ و بەهێزی بکات، و ئارامگرییەکی هەبێت کە خاوەنەکەی هان بدات لەسەر جێگیری و نەرمونیانی و دانایی. وە کەس بەو شێوەیەی کە حەقەو شایستەیە بەو ئەرکە هەڵناستێت، مەگەر ئەو کەسەی وەنیەتی بۆ ڕەزامەندی پەروەردگاربێت، و زانستەکەی ڕاست و ڕەوان بێت، و عەقڵی سەنگین و ژیر بێت، و ڕێبازەکەی پارێزراو بێت لە تەڵخی و ڵێڵیەکانی هەوا و ئارەزوو، وە نەخۆشیەکاتی نەفس و پێ هەڵخلیسکان. دەعوە تەنیا قسەیەک نییە کە بگوترێت، و تەنیا جۆش و خرۆشێک نییە کە دەربکەوێت، و بە زۆریی شوێنکەوتووان نییە، و زە دەنگەدەنگی ناو کۆڕ و مەجلیسەکان نییە، و پێشکەوتنی سەر مینبەرەکان نییە بەڵکو ئەو بانگەوازە دینە، و ئەمانەتە. کەواتە دەبێت اخلاص ـی هەبێت کە پاکی بکاتەوە لەڕیاو بەرژەوەندیەکانی دنیا، و زانستێکی هەبێت کە ڕێکی بخات و لە هەڵە بیپارێزێت، و عەقڵ و ژیرییەکی لەپشت بێت کە توندوتۆڵ و بەهێزی بکات، و ئارامگرییەکی هەبێت کە خاوەنەکەی هان بدات لەسەر جێگیری و نەرمونیانی و دانایی. =
95
8
مَا أَنْبَأَنَا الْمُبَارَكُ، أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الْمَلِكِ الْقَنْدِيُّ، أَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ شَاذَانَ، حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ زَاذَانَ، قَالَ: كُنْتُ فِي الْمَدِينَةِ بِبَابِ خُرَاسَانَ، وَقَدْ صَلَّيْنَا وَنَحْنُ قُعُودٌ، وَأَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ حَاضِرٌ، فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: اللَّهُمَّ مَنْ كَانَ عَلَى هَوًى، أَوْ عَلَى رَأْيٍ، وَهُوَ يَظُنُّ أَنَّهُ عَلَى الْحَقِّ، وَلَيْسَ هُوَ عَلَى الْحَقِّ، فَارْدُدْهُ إِلَى الْحَقِّ، حَتَّى لَا يَضِلَّ بِهِ مِنْ هَذِهِ الْأُمَّةِ أَحَدٌ. اللَّهُمَّ لَا تَشْغَلْ قُلُوبَنَا بِمَا تَكَفَّلْتَ لَنَا بِهِ، وَلَا تَجْعَلْنَا فِي رِزْقِكَ خَوَلًا لِغَيْرِكَ، وَلَا تَمْنَعْنَا خَيْرَ مَا عِنْدَكَ بِشَرِّ مَا عِنْدَنَا، وَلَا تُرِنَا حَيْثُ نَهَيْتَنَا، وَلَا تَفْقِدْنَا مِنْ حَيْثُ أَمَرْتَنَا، أَعِزَّنَا وَلَا تُذِلَّنَا، أَعِزَّنَا بِالطَّاعَةِ وَلَا تُذِلَّنَا بِالْمَعَاصِي. عبدالرحمن بن زاذان دەڵێت: نوێژمان کرد و أبو عبداللە [أحمد بن حنبل] ئامادە بوو، بیستم دەیگوت: اللهم ، هەرکەسێک لەسەر هەوا و ئارەزووی خۆی یان لەسەر بۆچوونێک بێت و وادەزانێت لەسەر حەقە، بەڵام لە ڕاستیدا لەسەر حەق نییە، ئەوا بیگەڕێنەوە بۆ سەر حەق، بۆ ئەوەی کەس لەم ئوممەتە بەهۆی ئەوەوە گومڕا نەبێت. اللهم، دڵەکانمان سەرقاڵ مەکە بەوەی کە خۆت گەرەنتیت کردووە بۆمان [مەبەست لێی ڕزق و ڕۆزییە]، و لەو ڕزقەی پێمان دەدەیت مەمانکە بە ژێردەستە و منەت‌ باری کەسانی تر جگە لە خۆت. وە بێبەشمان مەکە لەو خێر و بێرەیی لای خۆتە بەهۆی ئەو خراپانەی کە لای ئێمەیە و لەو شوێن و حاڵەتانەدا مەمانبینە کە قەدەغەت کردوون لێمان، و لەو شوێن و کاتانەشدا با ون و غائیب نەبین کە فەرمانت پێ کردووین تێیدا بین. خوایە، سەربەرزمان بکە و سەرشۆڕمان مەکە، بە گوێرایەڵی و عیبادەت سەربەرزمان بکە و بە گوناهـ و سەرپێچی زەلیل و سەرشۆڕمان مەکە. 📜«طبقات الحنابلة - لابن أبي يعلى :٢٠٥/١»
109
9
= قَالَ: وَسَمِعْتُ الْفُضَيْلَ يَقُولُ: قَالَ الْحَسَنُ: الْفِكْرَةُ مِرْآةٌ تُرِيكَ حَسَنَاتِكَ وَسَيِّئَاتِكَ. حەسەنی بەسری فەرموویەتی: بیرکردنەوە ئاوێنەیەکە، چاکە و خراپەکانت نیشان دەدات. قَالَ شَقِيقٌ: وَلَوْ أَنَّ رَجُلًا كَتَبَ جَمِيعَ الْعِلْمِ، لَمْ يَنْتَفِعْ بِهِ حَتَّى يَكُونَ فِيهِ خَصْلَتَانِ؛ حَتَّى يَكُونَ فِعْلُهُ التَّفَكُّرَ وَالْعِبَرَ، وَقَلْبُهُ فَارِغًا لِلتَّفَكُّرِ، وَعَيْنُهُ فَارِغَةً لِلْعِبَرِ، كُلَّمَا نَظَرَ إِلَى شَيْءٍ مِنَ الدُّنْيَا كَانَ لَهُ عِبْرَةٌ. شقیق وتی: ئەگەر پیاوێک هەموو زانستەکانیش بنووسێتەوە، سوودی لێ نابینێت هەتا دوو خەسڵەتی تێدا نەبێت: هەتاوەکو کار و کردەوەی ببێتە تێڕامان و پەند وەرگرتن، و دڵیشی خاڵی و چۆڵ بێت بۆ بیرکردنەوە، و چاویشی ئامادە بێت بۆ پەند وەرگرتن، بە جۆرێک هەر کاتێک سەیری شتێکی ئەم دنیایەی کرد، بۆی ببێتە پەند و وانە. الْمُؤْمِنُ مَشْغُولٌ بِخَصْلَتَيْنِ، وَالْمُنَافِقُ مَشْغُولٌ بِخَصْلَتَيْنِ؛ الْمُؤْمِنُ بِالْعِبَرِ وَالتَّفَكُّرِ، وَالْمُنَافِقُ مَشْغُولٌ بِالْحِرْصِ وَالْأَمَلِ. ئیماندار بە دوو خەسڵەتەوە سەرقاڵە، و منافیقیش بە دوو خەسڵەتەوە سەرقاڵە، بڕوادار بە پەند وەرگرتن و بیرکردنەوە، و دووڕووش بە چاوچنۆکی و سووربوون- لەسەر کۆکردنەوەی دونیا- و ئاواتی دوورودرێژەوە سەرقاڵە. 📜 حلية الأولياء وطبقات الأصفياء #التدبر_والتفکر
129
10
عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ وَاسِعٍ:أَنَّ رَجُلًا مِنَ الْبَصْرَةِ رَكِبَ إِلَى أُمِّ ذَرٍّ بَعْدَ وَفَاةِ أَبِي ذَرٍّ، يَسْأَلُهَا عَنْ عِبَادَةِ أَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ، فَأَتَاهَا فَقَالَ: جِئْتُكِ لِتُخْبِرِينِي عَنْ عِبَادَةِ أَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ. قَالَتْ: كَانَ النَّهَارُ أَجْمَعُ خَالِيًا يَتَفَكَّرُ. ابن واسع دەڵێت: پیاوێک لە بەسرەوە بەڕێکەوت بۆ لای أم ذر دوای وەفاتی أبو ذر، تاوەکو پرسیاری لێ بکات دەربارەی عیبادەتی أبو ذر رضي اللە عنە . کاتێک گەیشتە لای، وتی: هاتووم بۆ لات تاوەکو بۆم باس بکەیت و هەواڵم پێ بدەیت دەربارەی چۆنیەتی عیبادەتی أبو ذر ئەویش وتی: هەموو ڕۆژەکە بە تەنیا لە گۆشەگیریدا دەمایەوە و خەریکی تێفکرین و تێڕامان بوو. قَالَ بِشْرُ بْنُ الْحَارِثِ : «لَوْ تَفَكَّرَ النَّاسُ فِي عَظَمَةِ اللهِ لَمَا عَصَوُا اللهَ» . بشر بن الحارث دەڵێ: ئەگەر خەڵکی لە گەورەیی اللە بیریان بکردایەتەوە، سەرپێچی فەرمانی خودایان نەدەکرد. حَدَّثَنَا الْقَاضِي، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ أَيُّوبَ، قَالَ: سَمِعْتُ مُحَمَّدَ بْنَ عِصَامِ بْنِ يَزِيدَ الْمَعْرُوفَ بِابْنِ جَبْرٍ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبِي عِصَامَ بْنَ يَزِيدَ يَقُولُ: رُبَّمَا كَانَ يَأْخُذُ سُفْيَانَ فِي التَّفَكُّرِ، فَيَنْظُرُ إِلَيْهِ النَّاظِرُ فَيَقُولُ: مَجْنُونٌ. أبي عصام  بن یزید دەیوت: هەندێک جار سفیان الثوري ئەوەندە نوقمی بیرکردنەوە دەبوو، هەر کەسێک سەیری بکردایە دەیگوت: ئەمە شێتە. حَدَّثَنَا أَبِي، ثنا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ عُمَرَ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ عُبَيْدٍ، ثنا إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، قَالَ: سَمِعْتُ سُفْيَانَ بْنَ عُيَيْنَةَ يَقُولُ: الْفِكْرَةُ نُورٌ تُدْخِلُهُ قَلْبَكَ. اسحاق بن ابراهیم دەڵێ گوێبیستی سفیان بن عیینة دەیوت: بیرکردنەوە وتێڕامان نوورێکە، دەیخەیتە ناو دڵتەوە. قَالَ عَبْدُ اللَّهِ: وَحَدَّثَنَا أَبُو حَفْصٍ الْقُرَشِيُّ، قَالَ: كَانَ سُفْيَانُ بْنُ عُيَيْنَةَ دَائِمًا يَتَمَثَّلُ: إِذَا الْمَرْءُ كَانَتْ لَهُ فِكْرَةٌ فَفِي كُلِّ شَيْءٍ لَهُ عِبْرَةٌ ابو حفص القرشي دەڵێت: ابن عیینە هەمیشە ئەم بەیتە هۆنراوەیەی دەگوتەوە وەک نموونە و پەند دەیهێنایەوە: ئەگەر مرۆڤ خاوەن تێڕامان و بیرکردنەوە بێت، ئەوا لە هەموو شتێکدا پەند و وانەیەکی بۆ هەیە قَالَ: وَبَلَغَنِي عَنْ سُفْيَانَ بْنِ عُيَيْنَةَ قَالَ: التَّفَكُّرُ مِفْتَاحُ الرَّحْمَةِ، أَلَا تَرَى أَنَّهُ يَتَفَكَّرُ فَيَتُوبُ؟ وەپێم گەیشتووە ابن عيينة فەرموویەتی: بیرکردنەوە کلیلی ڕەحمەتە، ئایا نابینیت کە مرۆڤ بیر دەکاتەوە و پاشان تۆبە دەکات. •حَدَّثَنَا أَبِي، ثنا إِبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ يَزِيدَ، ثنا إِسْحَاقُ بْنُ مَنْصُورٍ، عَنْ عَبْدِ الْأَعْلَى بْنِ زِيَادٍ الْأَسْلَمِيِّ، قَالَ: رَأَيْتُ دَاوُدَ الطَّائِيَّ يَوْمًا قَائِمًا عَلَى شَاطِئِ الْفُرَاتِ مَبْهُوتًا، فَقُلْتُ: مَا يُوقِفُكَ هَاهُنَا يَا أَبَا سُلَيْمَانَ؟ قَالَ: أَنْظُرُ إِلَى الْفُلْكِ كَيْفَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِ اللَّهِ تَعَالَى. عبد الأعلى بن زياد الأسلمي دەڵێت: ڕۆژێک داود الطائي ـیم بینی لەسەر کەناری ڕووباری فورات ڕاوەستابوو و سەرسام ببوو، پێم گوت: ئەی أبو سلیمان، چی وای لێ کردووی لێرە بوەستیت؟ فەرمووی: سەیری کەشتییەکان دەکەم، چۆن بە فەرمانی اللە تعالی ڕامکراون و لەنێو دەریاکەدا دەڕۆن. حُدِّثْتُ عَنْ أَبِي طَالِبٍ، ثنا يُوسُفُ بْنُ سَعِيدِ بْنِ مُسْلِمٍ، قَالَ: قُلْتُ لِعَلِيِّ بْنِ بَكَّارٍ: كَانَ إِبْرَاهِيمُ بْنُ أَدْهَمَ كَثِيرَ الصَّلَاةِ؟ قَالَ: لَا، وَلَكِنَّهُ صَاحِبُ تَفَكُّرٍ، يَجْلِسُ لَيْلَهُ يَتَفَكَّرُ. يوسف بن سعيد بن مسلم دەڵێت: بە علي بن بكارم وت: ئایا ابراهیم بن أدهم  زۆر نوێژی دەکرد؟ وتی: نەخێر، بەڵام ئەو خاوەن تێڕامان و بیرکردنەوە بوو، شەوان دادەنیشت و خەریکی تێڕامان دەبوو. قِيلَ لِإِبْرَاهِيمَ: إِنَّكَ لَتُطِيلُ الْفِكْرَةَ، قَالَ: الْفِكْرَةُ مُخُّ الْعَمَلِ. بە ابراهیم وترا: تۆ زۆر درێژە بە بیرکردنەوە دەدەیت - زۆر کات بۆ تێڕامان تەرخان دەکەیت- . فەرمووی: بیرکردنەوە مۆخی کردەوەیە. =
118
11
عَنْ يَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ، أَنَّ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ لَقِيَ خِنْزِيرًا بِالطَّرِيقِ فَقَالَ لَهُ: انْفُذْ بِسَلَامٍ، فَقِيلَ لَهُ: تَقُولُ هَذَا لِخِنْزِيرٍ؟ فَقَالَ عِيسَى إِنِّي أَخَافُ أَنْ أُعَوِّدَ لِسَانِي الْمَنْطِقَ بِالسُّوءِ. لە یەحیای کوڕی سەعیدەوە گێڕدراوەتەوە: «عیسای کوڕی مەریەم - علیە السلام- لە ڕێگایەکدا تووشی بەرازێک بوو، پێی فەرموو: بە سەلامەتی تێپەڕە و بڕۆ ، پێیان وت: ئایا ئەمە بە بەرازێک دەڵێیت؟ عیسا فەرمووی: من دەترسم زمانم بە قسەی خراپ و ناشیرین ڕابهێنم. 📜موطأ مالك - رواية يحيى
141
12
حَدَّثَنَا جَعْفَرُ بْنُ مُحَمَّدٍ ، قَالَ : كَانَ عُتْبَةُ الْغُلَامُ يَقْطَعُ اللَّيْلَ بِثَلَاثِ صَيْحَاتٍ ، يُصَلِّي الْعَتَمَةَ ، ثُمَّ يَضَعُ رَأْسَهُ بَيْنَ رُكْبَتَيْهِ يُفَكِّرُ ، فَإِذَا مَضَى ثُلُثُ اللَّيْلِ صَاحَ صَيْحَةً ، ثُمَّ يَضَعُ رَأْسَهُ بَيْنَ رُكْبَتَيْهِ يَتَفَكَّرُ ، فَإِذَا كَانَ السَّحَرُ صَاحَ صَيْحَةً . قَالَ أَحْمَدُ : فَحَدَّثْتُ بِهِ عَبْدَ الْعَزِيزِ ، فَقَالَ لِي : حَدَّثْتُ بِهِ بَعْضَ الْبَصْرِيِّينَ ، فَقَالَ : لَا تَنْظُرْ إِلَى الصَّيْحَةِ ، وَلَكِنِ انْظُرْ إِلَى الْأَمْرِ الَّذِي كَانَ مِنْهُ فِيمَا بَيْنَ الصَّيْحَةِ الَّذِي صَاحَ مِنْهُ . جعفر بن محمد دەڵێت: «عوتبەی غولام شەوی بە سێ هاوار  بەڕێ دەکرد؛ نوێژی عیشا دەکرد، پاشان سەری دەخستە نێوان هەردوو ئەژنۆی و دەستی دەکرد بە بیرکردنەوە، کاتێک سێیەکی شەو تێدەپەڕی هاوارێکی دەکرد، پاشان دووبارە سەری دەخستە نێوان ئەژنۆکانی و دەستی دەکردەوە بە تێڕامان، کاتێکیش دەگەیشتە کاتی بەرەبەیان هاوارێکی تری دەکرد». أحمد دەڵێت: ئەمەم بۆ عبدالعزیز گێڕایەوە، ئەویش پێی وتم: منیش بۆ هەندێک لە خەڵکی بەسرەم گێڕایەوە، یەکێکیان وتی: «سەیری هاوارەکە مەکە، بەڵکو سەیری ئەو حاڵەت و بیرکردنەوەیە بکە کە لە نێوان هاوارەکاندا هەیبووە، کە وای لێ کردووە ئەو هاوارانە بکات». عَنْ يُوسُفَ بْنِ أَسْبَاطٍ قَالَ : كَانَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ رَحِمَهُ اللَّهُ ، طَوِيلَ الْفِكْرَةِ ، وَكَانَ يَفُورُ الدَّمُ مِنْ حُزْنِهِ ، وَفِكْرَتِهِ . یوسف بن اسباط دەیگێرێتەوە دەڵێت: سفیان الثوري هەمیشە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمایەوە لە تێڕامان و بیرکردنەوەدا، و بەهۆی خەمباری و قووڵیی بیرکردنەوەکەیەوە خوێن لە جەستەیدا دەکوڵا. قَالَ وَهْبُ بْنُ مُنَبِّهٍ: مَا طَالَتْ فِكْرَةُ امْرِئٍ قَطُّ إِلَّا فَهِمَ، وَمَا فَهِمَ امْرُؤٌ قَطُّ إِلَّا عَلِمَ، وَمَا عَلِمَ امْرُؤٌ قَطُّ إِلَّا عَمِلَ. وهب من منبة دەڵێ: هیچ کەسێک نییە بیرکردنەوەی  قووڵ و درێژخایەن بێت ئیلا تێدەگات، هیچ کەسێکیش نییە تێبگات ئیلا زانستی بۆ پەیدا دەبێت، هیچ کەسێکیش نییە بەڕاستی بزانێت و فێر بێت ئیلا کردەوە دەکات. وَهْبِ بْنِ مُنَبِّهٍ ، قَالَ:«الصَّمْتُ فَهْمٌ لِلْفِكْرَةِ، وَالْفِكْرَةُ مِفْتَاحٌ لِلْمَنْطِقِ، وَالْقَوْلُ بِالْحَقِّ دَلِيلٌ عَلَى الْجَنَّةِ». وهب من منبة دەڵێ: «بێدەنگی تێگەیشتنە لە بیرۆکەکان، بیرکردنەوە کلیلە بۆ قسەکردنی ژیرانە، ڕاستگۆیی لە قسەکردندا بەڵگەیە بۆ چوونە بەهەشت». عَنْ كَعْبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: «مَنْ أَرَادَ أَنْ يَبْلُغَ شَرَفَ الْآخِرَةِ، فَلْيُكْثِرِ التَّفَكُّرَ، يَكُنْ عَالِمًا». کعب رضي اللە عنە: هەڕکەسێک دەیەوێت بگاتە پلە و پایە و شەڕەفی دواڕۆژ ، با زۆر تێبفکرێت و بیر بکاتەوە، چونکە بەوە دەبێت بە زانا. حَدَّثَنَا جَعْفَرُ بْنُ سُلَيْمَانَ، قَالَ: سَمِعْتُ خَلِيفَةَ الْعَبْدِيَّ، وَكَانَ مُتَعَبِّدًا، يَقُولُ: «لَوْ أَنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى لَمْ يُعْبَدْ إِلَّا عَنْ رُؤْيَةٍ، مَا عَبَدَهُ أَحَدٌ، وَلَكِنَّ الْمُؤْمِنِينَ تَفَكَّرُوا فِي مَجِيءِ هَذَا اللَّيْلِ إِذَا جَاءَ فَمَلَأَ كُلَّ شَيْءٍ، وَغَطَّى كُلَّ شَيْءٍ، وَفِي مَجِيءِ سُلْطَانِ النَّهَارِ إِذَا جَاءَ فَمَحَا سُلْطَانَ اللَّيْلِ، وَفِي السَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ، وَفِي النُّجُومِ، وَفِي الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ، فَوَاللَّهِ مَا زَالَ الْمُؤْمِنُونَ يَتَفَكَّرُونَ فِيمَا خَلَقَ رَبُّهُمْ تَبَارَكَ وَتَعَالَى، حَتَّى أَيْقَنَتْ قُلُوبُهُمْ بِرَبِّهِمْ عَزَّ وَجَلَّ، وَحَتَّى كَأَنَّمَا عَبَدُوا اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى عَنْ رُؤْيَةٍ». جەعفەری کوڕی سولەیمان دەڵێت: لە خەلیفەی عەبدییەوە بیستم -کە پیاوێکی زۆر خواپەرست بوو- دەیفەرموو: «ئەگەر اللە تبارك وتعالی تەنها لە ڕێگەی بینینەوە بپەرسترایە -واتە ئەگەر مەرج بوایە بیبینین ئینجا بیپەرستین-، ئەوا هیچ کەس نەیدەپەرست، بەڵام ئیمانداران تێڕامان و بیریان کردەوە لە هاتنی ئەم شەوە کاتێک دێت و هەموو شوێنێک پڕ دەکات و هەموو شتێک دادەپۆشێت، و بیریان کردەوە لە هاتنی دەسەڵاتی ڕۆژ کاتێک دێت و شوێنەواری دەسەڵاتی شەو دەسڕێتەوە، و تێڕامان لەو هەورانەی کە لە نێوان ئاسمان و زەویدا ڕامێنراون، و لە ئەستێرەکان، و لە زستان و هاوین. سوێند بە خوا، ئیمانداران هەمیشە بەردەوام بوون لە تێڕامان لەوەی اللە تبارك وتعالی دروستی کردووە، تا ئەو کاتەی دڵەکانیان گەیشتە یەقین و دڵنیایی تەواو بە پەروەردگاریان، تا وای لێهات هەر وەک ئەوەی بە بینینی چاو اللە تبارك وتعالی بپەرستن. 📜العظمة لأبي الشيخ الأصبهاني #التدبر_والتفکر
153
13
عَنْ عَبْدِ الْمَلِكِ ابْنِ جُرَيْجٍ - مِنْ طَرِيقِ حَجَّاجٍ - فِي قَوْلِهِ: ﴿سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِي﴾، قَالَ: عَنْ خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْآيَاتِ الَّتِي فِيهَا، سَأَصْرِفُهُمْ عَنْ أَنْ يَتَفَكَّرُوا فِيهَا، أَوْ يَعْتَبِرُوا فِيهَا. لە عەبدولمەلیکی کوڕی جورەیجەوە -لە ڕێگەی حەجاجەوە- سەبارەت بە فەرمایشتی اللە عز وجل : ﴿سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِي﴾ وتی:مەبەست لێی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەو نیشانانەیە کە تێیاندایە وەریان دەگێڕم و بێبەشیان دەکەم لەوەی کە بیری لێ بکەنەوە، یان پەندی لێ وەربگرن. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ يُوسُفَ الْفِرْيَابِيِّ - مِنْ طَرِيقِ الْوَلِيدِ بْنِ عُتْبَةَ - فِي قَوْلِ اللَّهِ: ﴿سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ﴾، قَالَ: أَمْنَعُ قُلُوبَهُمْ مِنَ التَّفْكِيرِ فِي أَمْرِي. لە محمدی کوڕی یوسفی فەریابییەوە -لە ڕێگەی وەلیدی کوڕی عوتبەوە- سەبارەت بەم فەرمایشتەی اللە عز وجل: ﴿سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ﴾ [الأعراف: ١٤٦]، وتی: واتە: ڕێگری لە دڵەکانیان دەکەم لەوەی بیر لە کارەکانم بکەنەوە . 📜موسوعة التفسير بالمأثور عَنْ قَتَادَةَ  تَعَالَى فِي قَوْلِهِ عَزَّ وَجَلَّ: ﴿وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ﴾، قَالَ: مَنْ عَمِيَ عَمَّا يَرَى مِنَ الشَّمْسِ وَالْقَمَرِ، وَاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ، وَمَا يُرَى مِنَ الْآيَاتِ، وَلَمْ يُصَدِّقْ بِهَا، فَهُوَ عَمَّا غَابَ عَنْهُ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ أَعْمَى، وَأَضَلُّ سَبِيلًا. قتادة سەبارەت بە فەرمایشتی اللە عز وجل : ﴿وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ﴾ [الإسراء: ٧٢]، فەرمووی: هەرکەسێک کوێر بێت و چاوی تێگەیشتنی داخرابێت بەرامبەر ئەوەی کە دەیبینێت لە خۆر و مانگ، و شەو و ڕۆژ، و ئەو نیشانانەی تری کە دەبینرێن، و باوەڕیان پێ نەهێنێت، ئەوا بەرامبەر ئەو نیشانانەی تری خودا کە لێی شاراوەن و نایانبینێت، کوێرتر و گومڕاترە. عَنْ قَتَادَةَ  فِي قَوْلِهِ عَزَّ وَجَلَّ: ﴿وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ﴾، قَالَ: «فِي الدُّنْيَا فِيمَا أَرَاهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ مِنْ آيَاتِهِ مِنْ خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، وَالْجِبَالِ، وَالنُّجُومِ، فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ الْغَائِبَةِ الَّتِي لَمْ يَرَهَا أَعْمَى، وَأَضَلُّ سَبِيلًا». قتادة سەبارەت بە فەرمایشتی اللە عز وجل : ﴿وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ﴾ [الإسراء: ٧٢]، فەرمووی: لە دونیادا بەرامبەر ئەوەی خوای گەورە نیشانی داوە لە نیشانەکانی، وەک دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و چیاکان و ئەستێرەکان ئەگەر کوێر بێت و پەندیان لێ وەرنەگرێت، ئەوا لە قیامەتدا کە هێشتا شاراوەیە و نەیبینیوە، کوێرتر و گومڕاتر دەبێت لەڕێگەی ڕاست. 📜العظمة لأبي الشيخ الأصبهاني عَنِ الْحَسَنِ قَالَ: «تَفَكُّرُ سَاعَةٍ خَيْرٌ مِنْ قِيَامِ لَيْلَةٍ». حسن البصري دەفەرمێ: سەعاتێک بیرکردنەوە و تێڕامان، باشترە لە شەوێک شەونویژکردن و قیام. عَنْ عَوْنٍ قَالَ: سُئِلَتْ أُمُّ الدَّرْدَاءِ مَا كَانَ أَفْضَلُ عَمَلِ أَبِي الدَّرْدَاءِ؟ قَالَتِ: التَّفَكُّرُ وَالِاعْتِبَارُ. عون گوتی: پرسیار لە أم درداء کرا: باشترین و چاکترین کردەوەی أبو درداء چی بوو؟ ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: بیرکردنەوە و تێڕامان و پەند لێ وەرگرتن. 📜الزهد لأحمد بن حنبل عَنِ ابْنٍ لِأَبِي هَالَةَ التَّمِيمِيِّ ، عَنِ الْحَسَنِ بْنِ عَلِيٍّ عَلَيْهِ السَّلَامُ ، عَنْ خَالِهِ هِنْدَ بْنِ أَبِي هَالَةَ قَالَ : «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ - ﷺ - مُتَواصِلَ الْأَحْزَانِ ، دَائِمَ الْفِكْرَةِ ، لَيْسَتْ لَهُ رَاحَةٌ ، طَوِيلَ السَكْتِ ، لَا يَتَكَلَّمُ فِي غَيْرِ حَاجَةٍ» . لە حەسەنی کوڕی عەلییەوە، ئەویش لە خاڵییەوە کە هیندی کوڕی ئەبو هالەیە گێڕاویەتییەوە و فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ بەردەوام غەمبار بوو - بەهۆی خەمی ئومەتەکەی و گەورەیی پەیامەکەیەوە-، هەمیشە لە ناو تێڕامان و بیرکردنەوەدا بوو، ئیسراحەتی نەبوو - واتە: بەردەوام خەریکی عیبادەت و کاروباری خەڵک بوو- ، زۆر بێدەنگ بوو - بێدەنگییەکەی درێژخایەن بوو-، وە بەبێ پێویستی قسەی نەدەکرد. أَبَا عُبَيْدَةَ الْخَوَّاصَ يَقُولُ : «الْحُزْنُ جِلَاءُ الْقُلُوبِ ، بِهِ تَسْتَلِينُ مَوَاضِعُ الْفِكْرَةِ ، ثُمَّ بَكَى» . أبا عبیدة الخواص دەیوت: خەم و پەژارە  پاککەرەوەی دڵەکانە، بەهۆی ئەو خەمەوە شوێنەکانی بیرکردنەوە و تێڕامان نەرم دەبن، پاشان گریا. ╌ مەبەست لەخەم پەژارەیە بۆقیامەت 📜الهم والحزن لابن أبي الدنيا #التدبر_والتفکر
154
14
حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ قَالَ: حَدَّثَنِي مَالِكٌ، عَنْ أَبِي الزِّنَادِ، عَنِ الْأَعْرَجِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُو
حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ قَالَ: حَدَّثَنِي مَالِكٌ، عَنْ أَبِي الزِّنَادِ، عَنِ الْأَعْرَجِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ قَالَ: «لِكُلِّ نَبِيٍّ دَعْوَةٌ يَدْعُو بِهَا، وَأُرِيدُ أَنْ أَخْتَبِئَ دَعْوَتِي شَفَاعَةً لِأُمَّتِي فِي الْآخِرَةِ». رسول الله ﷺ دەفەرموێت : بۆ هەر پێغەمبەرێک دوعایەکی [تایبەتی و گیرابوی] هەیە کە دوعای پێ دەکات، منیش دەمەوێت دوعاکەی خۆم هەڵبگرم بۆ شەفاعەتکردن بۆ ئومەتەکەم لە ڕۆژی دواییدا. 📜«صحيح البخاري: ٦٣٠٤» اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
157
15
یەحیای کوڕی مەعازی ڕازی دەفەرموێت: خەڵکی پێنج چینن (پێنج جۆرن): لە چواریان دووربکەوە و دەست بە یەکێکیانەوە بگرە. سەبارەت بەو چوار جۆرەی کە پێویستە لێیان دووربکەویتەوە... گێڕەرەوە دەڵێت: سێ لەو چینانەی باس کرد، بەڵام من لەبەر زۆریی وەسفەکانیان قسەکەم کورت کردەوە و نەمگواستنەوە، پاشان یەحیا فەرمووی: چینی چوارەم: ئەوانەن کە لە ئاییندا قووڵ بوونەتەوە و باس لە عەقڵ دەکەن -بە مەبەستی فەلسەفە و مشتومڕی بێسوو-، و خەڵکی ناچار دەکەن کە بەپێی پێوەری تێگەیشتنی ئەوان بیر بکەنەوە، ئاستی فیتنە و جێگیربوونی گومان لە دڵیاندا گەیشتووەتە ڕادەیەک، کە دەبینیت بەرامبەر نەیارەکەی بە بەڵگەیەک مشتومڕ دەکات و بەسەریدا سەردەکەوێت، لە کاتێکدا خۆی لە ناوەوە گومانی لەو بەڵگەیە هەیە و باوەڕی پێی نییە، و لە لاوازیی بەڵگەکەش بێئاگا نییە، و هیچ پابەندییەکی ئایینیی بەرامبەر ئەو بەڵگەیە نییە - تەنها بۆ سەرکەوتن بەکاری دەهێنێت-. ئەگەر لە کەسێکی ترەوە بەڵگەیەکی وردتر و سەرنجڕاکێشتری بۆ بێت، دەستبەجێ بەرەو ئەو لادەدات. کەواتە دینەکەی لەسەر کەشتیی فیتنە و ئاشووب بارکراوە و لە ناو دەریای تیاچووندا دەڕوات، مەترسی ڕایدەکێشێت و سەرلێشێواوی و حەیرانیش ڕابەرایەتی دەکات. ئەمەش ئەو کاتە بوو کە وای دەبینی عەقڵی خۆی باشتر دین ڕێکدەخات و دەبینێت، و وردترە بۆی، و قووڵتر دەچێتە ناو کاروباری غەیبەوە، و گەیەنەرترە بۆ ئەو پاداشتەی کە مەبەستە لە فەرمان و ڕێگریەکانی اللە عز وجل، هەروەها فەرزەکانی اللە کە وەک جڵەوێکن بۆ ڕێگریکردن لە ئیمانداران لەوەی سنوورەکان ببەزێنن، یان بەدوای شتە نادیارەکاندا بگەڕێن و وردەکاریی زۆر بکەن، ئەو وردەکارییەی کە ئەم ئوممەتە لێی قەدەغە کراوە، چونکە هەر ئەوە بوو بە هۆکاری تیاچوونی گەلانی پێشوو، و بوو بەو دەردەی کە لە دینی پەروەردگاریان دەری کردن. ئەمانەش هەر ئەوانەن کە لە سنوور دەرچوون لە دینی الله عز وجل ، ئەوانەی لێی دەرچوون و وازیان لە ڕێگەی ڕاست هێناوە و لە هیدایەت دوور کەوتوونەتەوە، ئەوانەی بە حوکمی الله لە دینەکەیدا ڕازی نەبوون، تا کار گەیشتە ئەوەی خۆیان ماندوو بکەن و ئەرکێک بخەنە سەر شانی خۆیان بۆ گەڕان بەدوای ئەو شتانەی کە گەڕان بەدوایاندا لەسەریان لابرابوو ، هەر کەسێکیش بە حوکمی اللە تعالی لە مەعریفەت و ناسیندا ڕازی نەبێت، ئەوا ڕازی نەبووە بە اللە وەک پەروەردگاری، هەر کەسێکیش بە الله وەک پەروەردگار ڕازی نەبێت، کافر دەبێت. چۆن بە حوکمی اللە لە دیندا ڕازی دەبن، لە کاتێکدا اللە تعالی سنوورەکانی بۆ ڕوون کردووینەتەوە، و فەرزی کردووە لەسەرمان کە پێیانەوە پابەند بین و تەسلیمیان بین؟ کەچی ئەمانە، سەرەڕای کەم‌عەقڵییان و لادانی تێگەیشتنیان و نەزانییان بە پێوەرەکان، دێن و لە وردەکارییەکاندا قووڵ دەبنەوە و قسەی تێدا دەکەن؟ هەر ئەوە وەک سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆیان بەسە کە لەبەر چاوی چاکەکاران کەوتوون، لەناو ئوممەتدا تەنها ناوبانگی خراپیان بۆ ماوەتەوە، و پۆشاکی تۆمەتیان بەبەردا بڕاوە، و ئیمانداران لێیان دوور کەوتوونەتەوە، و زانایان ڕێگرییان کردووە لە دانیشتن لەگەڵیان، و داناکان ڕقیان لێ بووەتەوە، و ئەدیبەکان ئینکارییان کردوون، و خاوەن تێڕوانینە وردەکان بە فیراسەتی خۆیان ناسیویاننەتەوە، ئەوانە پڕن لە شک و گومان و نەزانی، وەسواسی و سەرلێشێواون، ئەگەر بینیت کەسێکی خوازیاری زانست  لە دەوروبەری ئەواندا دەسووڕێتەوە، ئەوا دەستت لێی بشۆ و لەگەڵیدا دامەنیشە. 📜«الإِبانَةُ الكُبرى لِابنِ بَطَّةَ:٤٠٤/١»
150
16
حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ السَّرِيِّ بْنِ أَبِي دَارِمٍ الْكُوفِيُّ، بِالْكُوفَةِ، قَالَ: أَخْبَرَنِي أَبُو الْحَسَنِ عَلِيُّ بْنُ الْحُسَيْنِ بْنِ هُذَيْلٍ  الْقَطَّانُ، قَالَ: سَمِعْتُ يَحْيَى بْنَ مُعَاذٍ الرَّازِيَّ يَقُولُ: «النَّاسُ خَمْسُ طَبَقَاتٍ فَاجْتَنِبْ أَرْبَعًا، وَالْزَمْ وَاحِدَةً، فَأَمَّا الْأَرْبَعُ الَّذِينَ يَجِبُ عَلَيْكَ أَنْ تَجْتَنِبَهُنَّ»، فَذَكَرَ ثَلَاثَ طَبَقَاتٍ اخْتَصَرْتُ أَنَا الْكَلَامَ بِتَرْكِ وَصْفِهِمْ لِكَثْرَتِهِ، ثُمَّ قَالَ:  وَالطَّبَقَةُ الرَّابِعَةُ: فَهُمُ الْمُتَعَمِّقُونَ فِي الدِّينِ الَّذِينَ يَتَكَلَّمُونَ فِي الْعُقُولِ، وَيَحْمِلُونَ النَّاسَ عَلَى قِيَاسِ أَفْهَامِهِمْ، قَدْ بَلَغَ مِنْ فِتْنَةِ أَحَدِهِمْ، وَتَمَكُّنِ الشَّكِّ مِنْ قَلْبِهِ، أَنَّكَ تَرَاهُ يَحْتَجُّ عَلَى خَصْمِهِ بِحُجَّةٍ قَدْ خَصَمَهُ بِهَا، وَهُوَ نَفْسُهُ مِنْ تِلْكِ الْحُجَّةِ فِي شَكٍّ، لَيْسَ يَعْتَقِدُهَا، وَلَا يَجْهَلُ ضَعْفَهَا، وَلَا دِيَانَةَ لَهُ فِيهَا، إِنْ عُرِضَتْ لَهُ مِنْ غَيْرِهِ حُجَّةٌ هِيَ أَلْطَفُ مِنْهَا انْتَقَلَ إِلَيْهَا فَدِينُهُ مَحْمُولٌ عَلَى سَفِينَةِ الْفِتَنِ يَسِيرُ بِهَا فِي بُحُورِ الْمَهَالِكِ يَسُوقُهَا الْخَطَرُ، وَيَسُوسُهَا الْحِيرَةُ، وَذَلِكَ حِينَ رَأَى عَقْلَهُ أَمْلَى بِالدِّينِ، وَأَضْبَطَ لَهُ، وَأَغْوَصَ عَلَى الْغَيْبِ، وَأَبْلَغَ لِمَا يُرَادُ مِنَ الثَّوَابِ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِيَّاهُ، وَنَهْيِهِ، وَفَرَائِضِهِ الْمُلْجِمَةِ لِلْمُؤْمِنِينَ عَنِ اخْتِرَاقِ السُّدُودِ، وَالتَّنْقِيرِ عَنْ غَوَامِضِ الْأُمُورِ، وَالتَّدْقِيقِ الَّذِي قَدْ نُهِيَتْ هَذِهِ الْأُمَّةُ عَنْهُ، إِذْ كَانَ ذَلِكَ سَبَبَ هَلَاكِ الْأُمَمِ قَبْلَهَا، وَعِلَّةَ مَا أَخْرَجَهَا مِنْ دِينِ رَبِّهَا وَهَؤُلَاءِ هُمُ الْفُسَّاقُ فِي دِينِ اللَّهِ الْمَارِقُونَ مِنْهُ التَّارِكُونَ لِسَبِيلِ الْحَقِّ الْمُجَانِبُونَ لِلْهُدَى الَّذِينَ لَمْ يَرْضَوْا بِحُكْمِ اللَّهِ فِي دِينِهِ حَتَّى تَكَلَّفُوا طَلَبَ مَا قَدْ سَقَطَ عَنْهُمْ طَلَبُهُ، وَمَنْ لَمْ يَرْضَ بِحُكْمِ اللَّهِ فِي الْمَعْرِفَةِ حُكْمًا لَمْ يَرْضَ بِاللَّهِ رَبًّا، وَمَنْ لَمْ يَرْضَ بِاللَّهِ رَبًّا كَانَ كَافِرًا، وَكَيْفَ يَرْضَوْنَ بِحُكْمِ اللَّهِ فِي الدِّينِ، وَقَدْ بَيَّنَ لَنَا فِيهِ حُدُودًا، وَفَرَضَ عَلَيْنَا الْقِيَامَ عَلَيْهَا، وَالتَّسْلِيمَ بِهَا، فَجَاءَ هَؤُلَاءِ بَعْدَ قِلَّةِ عُقُولِهِمْ، وَجَوْرِ فِطَنِهِمْ وَجَهْلِ مَقَايِيسِهِمْ، يَتَكَلَّمُونَ فِي الدَّقَائِقِ، وَيَتَعَمَّقُونَ؟ فَكَفَى بِهِمْ خِزْيًا سُقُوطُهُمْ مِنْ عُيُونِ الصَّالِحِينَ، يُقْتَصَرُ فِيهِمْ عَلَى مَا قَدْ لَزِمَهُمْ فِي الْأُمَّةِ مِنْ قَالَةِ السُّوءِ، وَأُلْبِسُوا مِنْ أَثْوَابِ التُّهْمَةِ، وَاسْتَوْحَشَ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ، وَنَهَى عَنْ مُجَالَسَتِهِمُ الْعُلَمَاءُ، وَكَرِهَتْهُمُ الْحُكَمَاءُ، وَاسْتَنْكَرَتْهُمُ الْأُدَبَاءُ، وَقَامَتْ مِنْهُمْ فِرَاسَةُ الْبُصَرَاءِ، شَكَّاكُونَ جَاهِلُونَ، وَوَسْوَاسُونَ مُتَحَيِّرُونَ، فَإِذَا رَأَيْتَ الْمُرِيدَ يُطِيفُ بِنَاحِيَتِهِمْ فَاغْسِلْ يَدَكَ مِنْهُ، وَلَا تُجَالِسْهُ .
122
17
حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ مَالِكٍ، ثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ، حَدَّثَنِي أَبِي، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ قَالَ: سَمِعْتُ شَيْخًا يَقُولُ: بَلَغَنَا أَنَّ أَبَا ذَرٍّ كَانَ يَقُولُ: يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنِّي لَكُمْ نَاصِحٌ، إِنِّي عَلَيْكُمْ شَفِيقٌ؛ صَلُّوا فِي ظُلْمَةِ اللَّيْلِ لِوَحْشَةِ الْقُبُورِ، صُومُوا فِي الدُّنْيَا لِحَرِّ يَوْمِ النُّشُورِ، تَصَدَّقُوا مَخَافَةَ يَوْمٍ عَسِيرٍ. يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنِّي لَكُمْ نَاصِحٌ، إِنِّي عَلَيْكُمْ شَفِيقٌ. أبو ذر رضي اللە عنە دەفەرموێت: ئەی خەڵکینە، بەڕاستی من ئامۆژگاریکارم بۆتان، من دڵسۆز و بەسۆزم بۆتان: لە تاریکی شەودا نوێژ بکەن بۆ ڕزگاربوون لە تەنیایی و سامناکی ناو گۆڕەکان، لە دونیادا ڕۆژوو بگرن بۆ گەرمای بەتینی ڕۆژی زیندووبونەوە، خێر و سەدەقە بکەن لە ترسی ڕۆژێکی زۆر سەخت و دژوار، ئەی خەڵکینە، بەڕاستی من ئامۆژگاریکارم بۆتان، من دڵسۆز و بەسۆزم بۆتان. 📜«حلیة الٲولیاء :١٦٥/١»
141
18
کۆنترۆڵکردن و گرتنی جڵەوی نەفس لە کاتی ڕووبەڕوونەوەی فیتنە و تاقیکردنەوەکاندا، لە دوو حاڵەت تێپەڕ ناکات: ١- ڕووبەڕوونەوەی ڕاستەوخۆ: کە تێیدا مرۆڤ خۆی دەپارێزێت ئەمە جۆرێکە لە بوێری و شوجاعەت. ٢- دوورکەوتنەوە لە فیتنە: کە تێیدا مرۆڤ ڕێگەی سەلامەت هەڵدەبژێرێت ئەمەیان لوتکەی دانایی و حیکمەتە. زۆر جار خەڵکی بەهەڵە تێگەیشتوون پێیان وایە جڵەوی نەفس ئەوەیە بچیتە ناو ئاگر و نەسوتێیت، و شەپۆلەکانی دەریا بەڵام ڕزگارت ببێت،یان خۆت بدەیتە دەست شەپۆلە سەرکێشەکانی دەریا و نەخنکێیت! بەڵام ڕاستی و لوتکەی حیکمەت ئەوەیە کە ئینسان خۆی لەو فیتنانە بەدوور بگرێت کە دەبنە هۆی هیلاکی و تیاچوونی. جڵەوی نەفس تەنها بۆ ئەوە نییە کە بە زۆر ڕایبگریت، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە بە ئاراستەیەکی دروستدا بیبەیت، کاتێک تۆ ئاراستەی ژیانت لە فیتنەو فەسادیەکان لادەدەیت، تۆ نەفست ناخەیتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکەوە کە ڕەنگە سەرکەوتوو نەبیت. ​بزانە رەحمەتی اللە ت لێبیت ئەو کەسەی خۆی لە کێشە و فیتنە بەدوور دەگرێت، نەک تەنها لاواز نییە، بەڵکو دڵنیاترین و سەلامەتترین ڕێگەی هەڵبژاردووە بۆ پاراستنی دین و ئیمانی. ​ئەوکەسەی سەرکێشی بەنەفسی خۆی دەکات لە بنەڕەتدا کەسێکی ژیر و عاقڵ نیه بەتایبەت ئەوەی هیچ ئامانجێکی نەبێت تەنها بۆ ئەوە بڕوات بەخۆی بڵێت من دەتوانم زاڵ بم بەسەر نەفسمدا ئەگەر چی لەناو جەرگەی فیتنەکانیش بم، نموونە هەندێ کەس ئەڵێ من کێشەم نیه ئەگەر تێکەڵاوی و اختلاط بکەم لەگەڵ ئافرەتان تووشی کێشه نابم یان بەپێچەوانەوە ئافرەت ئەڵێ من بچمە ناو هەزار پیاو دەبمە هەزارو یەک پیاو کەس ناتوانێت کارم لێبکات، یان کەسانێک هەن موشتمرو موناقەشە دەکەن لەگەڵ کەسانی گومراو موبتەدیع یان تێکەڵیان دەبێت بەئومێدی چاک بوونیان کەئەویش سەلەف بەهیچ شێوەیەک بەباشیان نەزانیوە، ئەم بوێری و جورئەتە من وەکو تەڵەیەکی نەفس دەیبینیم کەچۆن خاوەنەکەی بەو قسانه پەلکێشی ناو گوناح و تاوانی دەکات، لەکۆتاییدا پێی دەڵێ ئەمە لەدەسەڵاتی تۆدا نەبوو بەڵکو توشی بوویت ئیتر بەم شێوەیە نەفسی بەدکاری فریوی دەدات. لە ماوەی ڕابردوودا گەنجێکی سەرکێشی مەغریبی بە ناوی قعقاع لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگی دەرکردبوو، ئەو سەرکێشیی بە ژیانی خۆی دەکرد و دەچووە لێواری گڕکانێکی خامۆش و جوڵەی مەترسیداری ئەنجام دەدا، هێندە لێهاتوو بوو کە مەحاڵ بوو کەسانی تریش بتوانن ئەو کارە بکەن، هەمیشە بە سەلامەت دەردەچوو، تا دواجار لەو لێوارە بەرزەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا،خەڵکی سەریان سوڕمابوو چۆن کەوت لەکاتێکدا زۆر لێهاتوو بوو؟ بەڵام ئەمە ڕێگەی سەرکێشییە. ئینسان وا دەزانێت هەمیشە لە نەفسی خۆی ئەمینە، جارێک و دوو و سێ سەلامەت دەبێت، بەڵام نازانێت عاقیبەتەکەی تیاچوونە جا زوو بێت یان درەنگ، بۆیه باشترین و سەلامەت ترین ڕێگا ئەوەیە ئینسان دووربکەوێتەوە لەو وەسائیلانەی کەنەفسی بەرەو تیاچوون دەبەن لەحەڕامکراوەکان و تاوانەکان... هەرکەسێک ئەمین بیت لەخۆی ئەوا پاراستن و عیسمەتی لێ دادەماڵرێت و دەسپێردرێت بە نەفسی خۆی. لە خوای گەورە داواکارم لە ژێر سێبەری پارێزبەندی خۆیدا بمانهێڵێتەوە و بۆ ساتێکیش نەمانداتە دەست نەفسی خۆمان. #احذر
176
19
بدون متن...
151
20
حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ بَكْرِ بْنِ عَبْدِ الرَّزَّاقِ، بِالْبَصْرَةِ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو دَاوُدَ السِّجِسْتَانِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ، قَالَ: قَالَ ابْنُ شُبْرُمَةَ: «مِنَ الْمَسَائِلِ مَسَائِلُ لَا يَجُوزُ لِلسَّائِلِ أَنْ يَسْأَلَ عَنْهَا، وَلَا لِلْمَسْئُولِ أَنْ يُجِيبَ فِيهَا». ابن شبرمة دەڵێت: لەنێو پرسەکاندا هەندێک پرس هەن، نە بۆ پرسیارکەر دروستە پرسیاریان لێ بکات، نە بۆ وەڵامدەرەوەش دروستە وەڵامیان بداتەوە. 📜«الإِبانَةُ الكُبرى لِابنِ بَطَّةَ :٤٠٦/١» ╌ پرسیارکردن لەو شتانەی کە لە توانای مرۆڤدا نییە :خوای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی: {وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ} (واتە: شوێن ئەو شتەش مەکەوە کە زانیاریت لەسەری نییە). هەروەها پرسیارکردن لە چۆنیەتی سیفاتەکانی الله عز وجل لەوەی خوای گەورە چۆن بەرزبووەتەوە بۆ سەر عەرش، وە چۆن دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، وە پرسیارکردن لەسیفەتە زاتیەکان دەستی چۆنە چاوێ چۆنە پێیەکانی چۆنە، سیفەتەکان جێگیردەکرێت وەک ئەوەی خوای گەورە خۆی وەسفی خۆی پێکردووه له قورئان و سوننەت بۆکەسی پرسیارکەر نیە پرسیار دەربارەی چۆنیەتیان بکات کەبپرسێ چۆن و بۆچی. ...وەبۆ کەسی وەڵام دەرەوەش دروست نیە وەڵام بداتەوە دەربارەی چۆنیەتیان، بەڵکو دەبێت چۆنیەتیەکەی بگەڕێنێتەوه بۆ اللە عز وجل. هەروەها پرسیارکردن دەربارەی قەدەری الله عز وجل چونکه قەدەر نهێنی خوای گەورە بۆهیچ کەسێک نیە کەقووڵ بێتەوە لەغەیری ئەوەی لێی داواکراوە کە باوەڕی بهێنێت بەخۆشی و ناخۆشی لەلایەن اللە عز وجل ن وە کەس بۆی نیه بڵێ چۆن و بۆچی ولەبەرچی وایه ،ئەم پرسیارانە نە بۆ پرسیارکەر ڕێگەپێدراوە، نە بۆ وەڵامدەرەوە دروستە وەڵامیان بداتەوە، چونکە عەقڵی مرۆڤ توانای و تێگەیشتنی حەقیقەتی نهێنییەکانی خوای گەورەی نییە. هەروەها پرسیار کردن دەربارەی ئەوەی پێی دەگوترێت غەیبیات بەبێ بەڵگەی دەقی، لەو جۆرە پرسیارانەیە کە نابێت بکرێت و نابێت وەڵامیش بدرێتەوە، چونکە عەقڵی مرۆڤ توانای گەیشتن بە حەقیقەتی هەموو شتێکی نییە. وە پرسیار بۆ تاقیکردنەوە و ئاژاوەگێڕی پرسیارکردنێک کە مەبەست لێی گەیشتن بە ڕاستی نییە، بەڵکو مەبەست لێی شەرمەزارکردنی بەرامبەر، یان دروستکردنی کێشە و ئاژاوەیە لەنێوان خەڵکیدا، یان بۆ دۆزینەوەی خاڵی لاوازی کەسی وەڵامدەرەوەیە. ​وە پرسیار لەسەر بابەتگەلی تایبەتی و نهێنی پرسیارکردن لەسەر ژیانی تایبەتی خەڵکی، یان نهێنییەک کە هیچ سوودێکی گشتی تێدا نییە و دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکان و بڵاوکردنەوەی ناوزڕاندن.
202