fa
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

رفتن به کانال در Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

نمایش بیشتر

📈 تحلیل کانال تلگرام Skilled Study

کانال Skilled Study (@skilled_study) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 23 661 مشترک است و جایگاه 8 225 را در دسته آموزش و رتبه 14 309 را در منطقه إيران دارد.

📊 شاخص‌های مخاطب و پویایی

از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 23 661 مشترک جذب کرده است.

بر اساس آخرین داده‌ها در تاریخ 20 سپتامبر, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر -2 126 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر -59 بوده و همچنان دسترسی گسترده‌ای حفظ شده است.

  • وضعیت تأیید: تأیید نشده
  • نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 12.16% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 5.41% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب می‌کند.
  • دسترسی پست‌ها: هر پست به طور میانگین 2 885 بازدید دریافت می‌کند. در اولین روز معمولاً 1 284 بازدید جمع‌آوری می‌شود.
  • واکنش‌ها و تعامل: مخاطبان به‌طور فعال حمایت می‌کنند؛ میانگین واکنش به هر پست 27 است.

📝 توضیح و سیاست محتوایی

نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاه‌های شخصی توصیف می‌کند:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

به لطف به‌روزرسانی‌های پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 21 سپتامبر, 2026)، کانال همواره به‌روز و دارای دسترسی بالاست. تحلیل‌ها نشان می‌دهد مخاطبان به‌طور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته آموزش تبدیل کرده‌اند.

23 661
مشترکین
-5924 ساعت
-3247 روز
-2 12630 روز
آرشیو پست ها
لە قۆناغی پۆلی دوانزەدا زۆر جار مرۆڤ بەهۆی فشارە دەروونییەکان و ماندیەتی زۆرەوە تووشی جۆرێک لە هەستکردن بە بێکەسی و تەنیایی دەبێت و هەر ئەمەش وادەکات لەخۆڕا و بەبێ بیرکردنەوە پەنا بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسانێک ببەن کە وا دەزانن گرنگن لایان، بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە زۆرێک لەو کەسانە تەنیا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکی کاتی و بۆ فشە و کوشتنی کاتەکانی خۆیان ڕووتان تێدەکەن و وەک وێستگەیەک بۆ حەسانەوە بەکاریان دەهێنن ، پێویستە وەک قوتابییەکی هۆشیار ئاگاداری ئەو داوە بن چونکە ئەو جۆرە کەسانە تەنیا بۆ سووککردنی باری دەروونیی خۆیان هاتوون و هەر کە پۆلی 12یان تەواو کرد و فشارەکانیان نەمان بە ئاسانی پشتت تێدەکەن و وەک کاڵایەکی بەسەرچوو سەرفت دەکەن چونکە لە بنەڕەتەوە هیچ هەستێکی ڕاستەقینەیان بۆت نەبووە و تەنیا کاتی تۆیان کوشتووە. من لێرە وەک بەرپرسیاریەتییەکی پەروەردەیی ئەم بابەتە گرینگەم خستەڕوو کە نەکەونە داوی ئەو جۆرە خۆشەویستی و پەیوەندییە کاتییانەوە و مەبنە قوربانیی بێباکی کەسانی تر، چونکە دڵ و هەست و داهاتووی ئێوە زۆر لەوە گەورەترە تەنیا بۆ پڕکردنەوەی بێکەسیی کەسێکی تر بەکاربێت، بۆیە وزەتان تەنیا بۆ سەرکەوتن کۆبکەنەوە و ڕێگە مەدەن کەس لە ئامانجە ڕاستەقینەکەتان دابڕێنێت. گەر پۆلی دوانزەی تەرکیزت با لەسەر خوێندنەکەبێت دوانزەشت تەواوکرد هەر نزیکی یەکێکی پۆلی دوانزە مەکەوە بۆ پەیوەندی!

⊱الحَمْدُلِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ⊰.🕊🫀

ئەوەحاڵی پۆلی ١٢یە لە ڕەمەزان لە برسان و بێ تاقەتیدا دوعا لە مەلزەمەکانی دەکات😂😂 🤍@skilled_study

بەداخەوە دیاردەیەکی مەترسیدار لەناو قوتابخانەکاندا سەری هەڵداوە، ئەویش (کۆدەنگی قوتابیان بۆ دەوام نەکردنە لەهیچ و خۆڕایی). ئەوەی جێگەی داخی قووڵە، بەشێک لە مامۆستاکان لەبری ئەوەی ڕێگر بن، خۆیان دەبنە هاندەر و دەستپێشخەر بۆ ئەم کارە! کاتێک مامۆستا دەبێتە هاندەری قوتابی بۆ دەوام نەکردن، ئیتر چاوەڕێی چ مەعریفەیەک لەو نەوەیە بین؟

بابەت /ئابووری

ئیمارات بەشداری کرد لە ئۆپیک لەسالی 1967 نموونەی وەکو کام ولاتانی تر ؟؟
Anonymous voting

گـەر ناپاک بم لەگەڵ خـاکم لێم حـەرام بێت شیری دایکم

سڵاو خوێندکارانی بەڕێز ، سەبارەت بە بابەتی بیرکاری زۆر خوێندکار کە داغڵی پۆلی 12 ئەبێ نازانێ چۆن ڕەفتار لەگەڵ ئەم بابەتە بکات ، بابەتی بیرکاری وەک هەموو قوتابیان ئاشنان پێی بابەتێکی گرنگە لە قۆناغی 12ی زانستی ، گرنگی زۆری پێ دراوەو قورسە بۆ خوێندکار ، خۆم قوتابیەک بووم لەپۆلی 12 و هەموویم بینیوە و حەزم لێی نەبوو ، بەڵام با پێتان بڵێم لەماوەی 20 ڕۆژ چۆن توانیم 80% بێنم لە بیرکاری لەکاتێکا هیچم نەخوێندبوو . . . : یەکەم : پێش ئەوەی کتێبی بیرکاری بکەیتەوە بنچینەت باش نەبێت ئەوە بیر لە دەرەجە مەکەوە ، چونکە بنچینەی بیرکاری وا حساب بکە کە بیرکاری خۆیەتی ، بنچینە نەزانی هیچ نازانی ! تکا ئەکەم ئەگەر ئێستاش بنچینە نازانی بڕۆ سەیری بکە و هەمووی لەبەر بکە ، ئینجا داغڵی بیرکاری ببە ئەمە یەکەم شت دووەم : بەشی یەکەم هەمووی بە بنچینەی بیرکاری حل ئەبێ زۆر ئاسانە بە بنچینە ، بەشی دووەم ڕاستەوخۆ مەیخوێنە بەڵکو لەدوای بەشی یەکەم بڕۆ بەشی 3 یاساکانی داتاشراو بخوێنە بەجوانی لەبەری بکە ئینجا بگەڕێوە بەشی دووەم ، بەشی دووەم تەنها بە داتاشراو هەمووی حل ئەکەیت ! سێهەم : گرنگی بدەن بە بەشی 3 و 5 ساڵانە زۆرترین پرسیاری تیایە چوارەم : ئایا چی بکەم بۆ ئەوەی زۆڕ زۆر باش بم ؟ من پێت ئەڵێم تەنها دانیشە هەموو پرسیارەکان ڕاهێنان هەمووی حلکە ، پرسیارەکانی بەش ، ئینجا هەوڵدە مراجەعەی بابەتەکان زوو زوو بکەی یاساکان بەتایبەتی پێنجەم : شتێک نیە بەناوی شکستێکی هەتا هەتای ، هەموو مرۆڤێک شکست ئەبینێ بەڵام لەدوای شکست هەمووکات سەرکەوتنە ، وەتا تامی شکست نەبینی تامی سەرکەوتنیش ناچێژی ، من خوێندکارێک بووم لە پۆلی 1 تا 12 بیرکاری بەس بە عبور دەرئەچوم 50م ئەهێناو تەواو ، لەماوەی خولی دووەمی وزاری 40 ڕۆژمان هەبوو 20یم دانا بۆ بیرکاری دوو بابەتم مابوو ، لەماوەی 20 ڕۆژ توانیم تەواوی بکەم ، بەڵام خۆم بەخودی خۆم بەشی 5م نەخوێند چونکە نەم توانی بەهۆی مردنی کەسێکی ئازیزم تەواوی بکەم ، هەر بۆیە 4 بەشم خوێند بە جوانی کۆتای : قورسای زۆر کەوتە سەرم بەڵام توانیم و بەدەستم هێنا ، ئەگەر ئامانجت هەبێت کام بابەت خراپترین بیت ئەتوانی ببیتە باشترین تیایدا ، هیوام سەلامەتی هەموولایەکە ، هیوام سەرکەوتنی هەموو لایەکە ، هیوام وایە خوای گەورە پشتیوانی هەموو قوتابیەک بێت ، ئاواتخوازم خودا لەم مانگە پیرۆزە ئاوات و ئارەزووتان بهێنێتە دی و انشاءاللە بەسەرکەوتووی بتانبینین . لەگەڵ هەموو ڕێز : کەیوان هونەر

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو کوردزمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز بێت🌷 لەم ڕۆژەدا سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ هەموو ئەو دایک
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو کوردزمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز بێت🌷 لەم ڕۆژەدا سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ هەموو ئەو دایکانەی کوردییان کردە یەکەم پەیامی خۆشەویستی لە گوێی کۆرپەکانیاندا، و دروود بۆ ئەو نووسەر و ئەدیبانەی بە پێنووسەکانیان ڕێگرییان لە فەوتانی زمانەکەمان کرد. با بەڵێن نوێ بکەینەوە کە بە کوردی بخوێنین، بە کوردی بنووسین و جوانییەکانی زمانەکەمان بپارێزین، پاراستنی زمان، گەورەترین ئەرکی نیشتمانییە.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی)) ئەگەر شتێکم لێ قەدەغە کردن لێی دووربکەونەوە ، ئەگەر فەرمانیشم پێکردن بە کارێک ، ئەوەندەی کە لە تواناتاندایە ئەنجامی بدەن )).

لە...........سوپای عێراق بەتۆپ و فڕۆکە چەند ناوچەیەکی کوردستانی بۆردومانکرد وەک(بازیان،دەربەندیخان)
Anonymous voting

Story

شەوی هەینی یە سەڵاوات لەبیر نەکەن " اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد "

باشترین پلانەر بۆ ئەوکەسانەی بە جددی هەوڵ بۆ ئامانجەکانیان دەدەن🔥🔥🔥

پلانەری خوێندن لەمانگی ڕەمەزان
≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛
ئامادەکردنی // 𓆩*ⓡⓤⓨⓐ*𓆪
بەهــــــیــــــــــــوای ســــــــــــــــوود‌🌙✨

بگاتە سەرووو ٣٠٠ ڕیاکشن دەیسەلمێنم بە ڕێسای بیرکاری

بەم زوانە دەیسەلمێنم کە ٢+٢ = ١ بەمزووانە🌼🔥🔥

🔺ئەو "مفرد" و "جمع"انەی کە داخڵن و باسکراون لە کتێب تەنها ئەوەندەیە.☝️☝️
🔺ئەو "مفرد" و "جمع"انەی کە داخڵن و باسکراون لە کتێب تەنها ئەوەندەیە.☝️☝️

کاتەکانی بانگ لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەئاسۆی شاری هەولێر 🌙
کاتەکانی بانگ لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەئاسۆی شاری هەولێر 🌙

سڵاو قوتابیانی بەڕێز ، خوێندکاران کێشەیان زۆر لەبابەتی زیندەزانی هەیە ، منیش پێشووتر خوێندکار بووم لە 12 و ئەم مەرحەلەم تێپەڕاندووە ، وە پرسیار زۆر ئەکرێ ئایا چۆن زیندەزانی باش بم ، وەڵامەکەی لەم چەن خاڵە ڕوونی ئەکەمەوە بۆتان بە وردی بیخوێنەوە : یەکەم : ئەوەی یەکەم شت پێویستە بیکەیت ئەوەیە مامۆستایەکی گونجاو بۆخۆت بدۆزیتەوە لە یوتوب بێ یا هەر شوێنێک بێ ، تاکە مەرج ئەوەیە تەنها تێ بگەی لەقسەکانی دووەم : ڕۆژی 2 کەرت بخوێنە بەجوانی ، کەرتێک لەڕۆژ ، کەرتێک لەشەو بەجوانی بیخوێنە و تێبگە سێهەم : پێش ئەوەی بڕۆیتە سەر بابەتی تازە مراجەعەی بابەتەکانی پێشوو بکەوە لە ٲ تاکو ی ، مراجەعە زۆر موهیمە ! چوارەم ( گرنگ ) : تێبگە ، لەبەری مەکە ! لەبابەتەکە تێبگە بۆ نمونە باسی ئێسک ئەکا تۆ تێبگە ئەم ئێسکە چەن بەشێکی هەیە هەر بەشێک و فرمانێکی هەیە شوێنێکی هەیە ، پێناسە لەبەر مەکە پێویست ناکات ، تەنها تێبگە ئیشی چیە شوێنی کوێیە ، فرمانی چیە ئەمە هەموویەتی پێنجەم : تۆ کە ئێستا بڕیاڕت یا بەم شێوە بڕۆیت و لەدوای 3 ڕۆژی تر سارد بویتەوە ئەوە خەتای خۆتە کە ئامانجت نەبووە ، ئامانج بۆخۆت دانێ بۆچی ئەخوێنی ؟ سارد بونەوە نیە لەپۆلی 12 ! تکایە یەک ساڵ خوێندنە ، چەن مانگێکی ماوە بۆ وزاری وئەڕۆنه قۆناغێکی تر ، هەر بۆیە ئارەزووتان لەسەر خوێندن هەبێت ، قەت سارد نەبنەوە کۆتای : خۆم 86م هێنا لە زیندەزانی پار و ئێستا قوتابیم لە بەشی کیمیا ، دڵخۆشم چوونکە ئامانجێکم هەبوو و ئێستا بۆی ئەخوێنم ، ئێوەش ئامانجتان هەرچیەک بێت لە دکتۆری بیگرە هەتاکوو مامۆستا هەوڵدانی ئەوێت ، ئەوەی پێویستە ئەوەیە کاتی خۆت بە موبایل نەکوژی ، تێکۆشە و بەدەستی بێنە ، دایک و باوکێک چاوەڕێی تۆن ، دڵیان مەشکێنە هیوام وایە هەر کەسێک ئەم نامە ئەخوێنێتەوە ، بگاتە ئامانج و ئاواتی خۆی ، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیەکی بەڕێز ئەخوازم لەگەڵ هەموو ڕێزم : کەیوان هونەر .