Skilled Study
前往频道在 Telegram
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
显示更多📈 Telegram 频道 Skilled Study 的分析概览
频道 Skilled Study (@skilled_study) 是活跃参与者。目前社区聚集了 23 661 名订阅者,在 教育 类别中位列第 8 225,并在 伊朗 地区排名第 14 309 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 23 661 名订阅者。
根据 20 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -2 126,过去 24 小时变化为 -59,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 12.16%。内容发布后 24 小时内通常能获得 5.41% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 2 885 次浏览,首日通常累积 1 284 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 27。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}
Owner :
@Farhad_Gardi
manager :
@mahy_666
چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”
凭借高频更新(最新数据采集于 21 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。
23 661
订阅者
-5924 小时
-3247 天
-2 12630 天
帖子存档
23 661
لە قۆناغی پۆلی دوانزەدا زۆر جار مرۆڤ بەهۆی فشارە دەروونییەکان و ماندیەتی زۆرەوە تووشی جۆرێک لە هەستکردن بە بێکەسی و تەنیایی دەبێت و هەر ئەمەش وادەکات لەخۆڕا و بەبێ بیرکردنەوە پەنا بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسانێک ببەن کە وا دەزانن گرنگن لایان، بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە زۆرێک لەو کەسانە تەنیا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکی کاتی و بۆ فشە و کوشتنی کاتەکانی خۆیان ڕووتان تێدەکەن و وەک وێستگەیەک بۆ حەسانەوە بەکاریان دەهێنن ، پێویستە وەک قوتابییەکی هۆشیار ئاگاداری ئەو داوە بن چونکە ئەو جۆرە کەسانە تەنیا بۆ سووککردنی باری دەروونیی خۆیان هاتوون و هەر کە پۆلی 12یان تەواو کرد و فشارەکانیان نەمان بە ئاسانی پشتت تێدەکەن و وەک کاڵایەکی بەسەرچوو سەرفت دەکەن چونکە لە بنەڕەتەوە هیچ هەستێکی ڕاستەقینەیان بۆت نەبووە و تەنیا کاتی تۆیان کوشتووە.
من لێرە وەک بەرپرسیاریەتییەکی پەروەردەیی ئەم بابەتە گرینگەم خستەڕوو کە نەکەونە داوی ئەو جۆرە خۆشەویستی و پەیوەندییە کاتییانەوە و مەبنە قوربانیی بێباکی کەسانی تر، چونکە دڵ و هەست و داهاتووی ئێوە زۆر لەوە گەورەترە تەنیا بۆ پڕکردنەوەی بێکەسیی کەسێکی تر بەکاربێت، بۆیە وزەتان تەنیا بۆ سەرکەوتن کۆبکەنەوە و ڕێگە مەدەن کەس لە ئامانجە ڕاستەقینەکەتان دابڕێنێت.
گەر پۆلی دوانزەی تەرکیزت با لەسەر خوێندنەکەبێت دوانزەشت تەواوکرد هەر نزیکی یەکێکی پۆلی دوانزە مەکەوە بۆ پەیوەندی!
23 661
ئەوەحاڵی پۆلی ١٢یە لە ڕەمەزان
لە برسان و بێ تاقەتیدا دوعا لە مەلزەمەکانی
دەکات😂😂
🤍@skilled_study
23 661
Repost from زانیاری قوتابیان
بەداخەوە دیاردەیەکی مەترسیدار لەناو قوتابخانەکاندا سەری هەڵداوە، ئەویش (کۆدەنگی قوتابیان بۆ دەوام نەکردنە لەهیچ و خۆڕایی). ئەوەی جێگەی داخی قووڵە، بەشێک لە مامۆستاکان لەبری ئەوەی ڕێگر بن، خۆیان دەبنە هاندەر و دەستپێشخەر بۆ ئەم کارە!
کاتێک مامۆستا دەبێتە هاندەری قوتابی بۆ دەوام نەکردن، ئیتر چاوەڕێی چ مەعریفەیەک لەو نەوەیە بین؟
23 661
ئیمارات بەشداری کرد لە ئۆپیک لەسالی 1967 نموونەی وەکو کام ولاتانی تر ؟؟
23 661
سڵاو خوێندکارانی بەڕێز ، سەبارەت بە بابەتی بیرکاری زۆر خوێندکار کە داغڵی پۆلی 12 ئەبێ نازانێ چۆن ڕەفتار لەگەڵ ئەم بابەتە بکات ، بابەتی بیرکاری وەک هەموو قوتابیان ئاشنان پێی بابەتێکی گرنگە لە قۆناغی 12ی زانستی ، گرنگی زۆری پێ دراوەو قورسە بۆ خوێندکار ، خۆم قوتابیەک بووم لەپۆلی 12 و هەموویم بینیوە و حەزم لێی نەبوو ، بەڵام با پێتان بڵێم لەماوەی 20 ڕۆژ چۆن توانیم 80% بێنم لە بیرکاری لەکاتێکا هیچم نەخوێندبوو . . . :
یەکەم : پێش ئەوەی کتێبی بیرکاری بکەیتەوە بنچینەت باش نەبێت ئەوە بیر لە دەرەجە مەکەوە ، چونکە بنچینەی بیرکاری وا حساب بکە کە بیرکاری خۆیەتی ، بنچینە نەزانی هیچ نازانی ! تکا ئەکەم ئەگەر ئێستاش بنچینە نازانی بڕۆ سەیری بکە و هەمووی لەبەر بکە ، ئینجا داغڵی بیرکاری ببە ئەمە یەکەم شت
دووەم : بەشی یەکەم هەمووی بە بنچینەی بیرکاری حل ئەبێ زۆر ئاسانە بە بنچینە ، بەشی دووەم ڕاستەوخۆ مەیخوێنە بەڵکو لەدوای بەشی یەکەم بڕۆ بەشی 3 یاساکانی داتاشراو بخوێنە بەجوانی لەبەری بکە ئینجا بگەڕێوە بەشی دووەم ، بەشی دووەم تەنها بە داتاشراو هەمووی حل ئەکەیت !
سێهەم : گرنگی بدەن بە بەشی 3 و 5 ساڵانە زۆرترین پرسیاری تیایە
چوارەم : ئایا چی بکەم بۆ ئەوەی زۆڕ زۆر باش بم ؟ من پێت ئەڵێم تەنها دانیشە هەموو پرسیارەکان ڕاهێنان هەمووی حلکە ، پرسیارەکانی بەش ، ئینجا هەوڵدە مراجەعەی بابەتەکان زوو زوو بکەی یاساکان بەتایبەتی
پێنجەم : شتێک نیە بەناوی شکستێکی هەتا هەتای ، هەموو مرۆڤێک شکست ئەبینێ بەڵام لەدوای شکست هەمووکات سەرکەوتنە ، وەتا تامی شکست نەبینی تامی سەرکەوتنیش ناچێژی ، من خوێندکارێک بووم لە پۆلی 1 تا 12 بیرکاری بەس بە عبور دەرئەچوم 50م ئەهێناو تەواو ، لەماوەی خولی دووەمی وزاری 40 ڕۆژمان هەبوو 20یم دانا بۆ بیرکاری دوو بابەتم مابوو ، لەماوەی 20 ڕۆژ توانیم تەواوی بکەم ، بەڵام خۆم بەخودی خۆم بەشی 5م نەخوێند چونکە نەم توانی بەهۆی مردنی کەسێکی ئازیزم تەواوی بکەم ، هەر بۆیە 4 بەشم خوێند بە جوانی
کۆتای : قورسای زۆر کەوتە سەرم بەڵام توانیم و بەدەستم هێنا ، ئەگەر ئامانجت هەبێت کام بابەت خراپترین بیت ئەتوانی ببیتە باشترین تیایدا ، هیوام سەلامەتی هەموولایەکە ، هیوام سەرکەوتنی هەموو لایەکە ، هیوام وایە خوای گەورە پشتیوانی هەموو قوتابیەک بێت ، ئاواتخوازم خودا لەم مانگە پیرۆزە ئاوات و ئارەزووتان بهێنێتە دی و انشاءاللە بەسەرکەوتووی بتانبینین .
لەگەڵ هەموو ڕێز : کەیوان هونەر
23 661
Repost from زانیاری قوتابیان
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو کوردزمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز بێت🌷
لەم ڕۆژەدا سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ هەموو ئەو دایکانەی کوردییان کردە یەکەم پەیامی خۆشەویستی لە گوێی کۆرپەکانیاندا، و دروود بۆ ئەو نووسەر و ئەدیبانەی بە پێنووسەکانیان ڕێگرییان لە فەوتانی زمانەکەمان کرد. با بەڵێن نوێ بکەینەوە کە بە کوردی بخوێنین، بە کوردی بنووسین و جوانییەکانی زمانەکەمان بپارێزین، پاراستنی زمان، گەورەترین ئەرکی نیشتمانییە.
23 661
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی))
ئەگەر شتێکم لێ قەدەغە کردن لێی دووربکەونەوە ، ئەگەر فەرمانیشم پێکردن بە کارێک ، ئەوەندەی کە لە تواناتاندایە ئەنجامی بدەن )).
23 661
لە...........سوپای عێراق بەتۆپ و فڕۆکە چەند ناوچەیەکی کوردستانی بۆردومانکرد وەک(بازیان،دەربەندیخان)
23 661
شەوی هەینی یە سەڵاوات لەبیر نەکەن
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد "
23 661
پلانەری خوێندن لەمانگی ڕەمەزان≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛≛
ئامادەکردنی // 𓆩*ⓡⓤⓨⓐ*𓆪
بەهــــــیــــــــــــوای ســــــــــــــــوود🌙✨
23 661
سڵاو قوتابیانی بەڕێز ، خوێندکاران کێشەیان زۆر لەبابەتی زیندەزانی هەیە ، منیش پێشووتر خوێندکار بووم لە 12 و ئەم مەرحەلەم تێپەڕاندووە ، وە پرسیار زۆر ئەکرێ ئایا چۆن زیندەزانی باش بم ، وەڵامەکەی لەم چەن خاڵە ڕوونی ئەکەمەوە بۆتان بە وردی بیخوێنەوە :
یەکەم : ئەوەی یەکەم شت پێویستە بیکەیت ئەوەیە مامۆستایەکی گونجاو بۆخۆت بدۆزیتەوە لە یوتوب بێ یا هەر شوێنێک بێ ، تاکە مەرج ئەوەیە تەنها تێ بگەی لەقسەکانی
دووەم : ڕۆژی 2 کەرت بخوێنە بەجوانی ، کەرتێک لەڕۆژ ، کەرتێک لەشەو بەجوانی بیخوێنە و تێبگە
سێهەم : پێش ئەوەی بڕۆیتە سەر بابەتی تازە مراجەعەی بابەتەکانی پێشوو بکەوە لە ٲ تاکو ی ، مراجەعە زۆر موهیمە !
چوارەم ( گرنگ ) : تێبگە ، لەبەری مەکە ! لەبابەتەکە تێبگە بۆ نمونە باسی ئێسک ئەکا تۆ تێبگە ئەم ئێسکە چەن بەشێکی هەیە هەر بەشێک و فرمانێکی هەیە شوێنێکی هەیە ، پێناسە لەبەر مەکە پێویست ناکات ، تەنها تێبگە ئیشی چیە شوێنی کوێیە ، فرمانی چیە ئەمە هەموویەتی
پێنجەم : تۆ کە ئێستا بڕیاڕت یا بەم شێوە بڕۆیت و لەدوای 3 ڕۆژی تر سارد بویتەوە ئەوە خەتای خۆتە کە ئامانجت نەبووە ، ئامانج بۆخۆت دانێ بۆچی ئەخوێنی ؟ سارد بونەوە نیە لەپۆلی 12 ! تکایە یەک ساڵ خوێندنە ، چەن مانگێکی ماوە بۆ وزاری وئەڕۆنه قۆناغێکی تر ، هەر بۆیە ئارەزووتان لەسەر خوێندن هەبێت ، قەت سارد نەبنەوە
کۆتای : خۆم 86م هێنا لە زیندەزانی پار و ئێستا قوتابیم لە بەشی کیمیا ، دڵخۆشم چوونکە ئامانجێکم هەبوو و ئێستا بۆی ئەخوێنم ، ئێوەش ئامانجتان هەرچیەک بێت لە دکتۆری بیگرە هەتاکوو مامۆستا هەوڵدانی ئەوێت ، ئەوەی پێویستە ئەوەیە کاتی خۆت بە موبایل نەکوژی ، تێکۆشە و بەدەستی بێنە ، دایک و باوکێک چاوەڕێی تۆن ، دڵیان مەشکێنە
هیوام وایە هەر کەسێک ئەم نامە ئەخوێنێتەوە ، بگاتە ئامانج و ئاواتی خۆی ، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیەکی بەڕێز ئەخوازم
لەگەڵ هەموو ڕێزم : کەیوان هونەر .
