cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

چیرۆک و بەسەرهات

@barzegar96 نووسەر @Story1365 ئەدمین چیرۆکەکانم،گەڕانەوەیە،بۆ دیوەخان،بۆ لای ڕان،بۆ سەر کانی،بۆ خەرمان.گەڕانەوەیە بۆ سەیرێکی پێکەنینی بەر دەلاقەی ئێواران. گەڕانەوەیە بۆ بەزم و خۆشی سەر بان.بۆ بیستنی دەنگی گورێ گورێی سەر کۆڵان!

نمایش بیشتر
إيران66 197زبان مشخص نشده استدین و مذهبی30 886
پست‌های تبلیغاتی
2 913
مشترکین
-424 ساعت
-167 روز
-7530 روز
توزیع زمان ارسال

در حال بارگیری داده...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
تجزیه و تحلیل انتشار
پست هابازدید ها
به اشتراک گذاشته شده
ديناميک بازديد ها
01
گۆیژ تەکاندن بەشی ۸ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. خەلیل پرسی: - چی بووە دایە؟ جۆرێ جواب ئەدەیتۆ وەک ئەوەی نەمناسی! - جا چی ماوە ببێت؟! ئەوە لە خۆت بپرسە؟ - خۆم بۆ چی؟ پیاوم کوشتووە تاڵانم کردووە ماڵ خەڵکم خواردووە؟! دایکی بە دڵپڕی چوو بۆ سەرتەنوور. خەلیل دوای کەوت: - دایە تۆ قەبری باوکم چی بووە؟ لەبەر گریان قسەی بۆ نەکرا. خەلیل دەست دایکی گرت. ماچێکی کرد و وتی: - یا خوا بە قوربانت بم دایە گیان. تۆ خوا چی بووە؟ لە چی ناڕەحەتی؟ خۆت باش ئەزانی لە هەموو دنیا تەنیا تۆم هەیە.ئامادەم ڕۆژێ سەد جار بۆت بمرم. - خوانەکا باوانەکەم. تۆیش تەنیا دڵخۆشی  منی. باوکت عومری خوای کرد تۆ دوو ساڵت بوو. ئەو هەموو داواکارمە بوو. خزم و کەس مەنع و ڵۆمەمیان کرد بەڵام من وتم خەلیل جێ ناهێڵم. خەلیل دەستی خستە دەور کەمەر دایکی: - دایە گیان تۆ خوا چی عاجزی کردی؟ - تووران لە لای گەلاوێژ ماڵ خەڵیفە وتوویە: ڕۆژ گۆیژ تەکاندن کەژاڵ خاڵۆ بارام چووە بۆ لای خەلیل. خۆم بە چاو خۆم بینیم سەری  خستبووە باوەشی و خەوتبوو! @noman_barzegar خەلیل دەستی بەردا و تووڕە بوو: - ئەی خوا خراپی بۆ بکات! وەڵڵا و بیللا درۆ ئەکات. هەر ئیستە ئەچم درگای پێ ئەگرم! ویستی بڕوات، دایکی لە دواوە پشتوێنەکەی گرت: - دانیشە کوڕەکەم! تۆ من حاڵی کە بزانم ڕاسته یان نە؟ - دایە بە خوایێ کە گیان گشتمان بە دەسییە جگە له سڵاو و هەاڵپرسی هیچ شتێک ڕوویی نەداوە. سوێن بە لاالەالااللە  دەستم لە جلەکانیشی نەکەوتووە. ئەی خەجاڵەت دنیا و قیامەت بیت! قاو کەوتە ئاوایی. یەکێ وتی: - ڕوژ گۆێژ تەکاندن کەژاڵ سەری خستووەتە کۆش خەلیل و خەوتووه! یەک تر وتی: - یەکتریان لە باوەش گرتووە! - یەک تر وتی: - ڕۆیشتوونەتە ئەشکەوت پشت کانییەکە و سەعاتێ لەوێ بوونە. خۆیان و خوای خۆیان! @noman_barzegar ماوەی چوار پێنج ڕۆژ، ژن ئاوایی ئەو بوختانەیان خوار و ژوور کرد.  ئەوەی لە خوا ترسا و ئابڕوو و نامووس خەڵکی بۆی گرنگ بوو، شاردیەوە و باسی نەکرد. ئەو ژنانەیش سەریان بۆ ئەم قسە و باسانە خورا، لە لای پیاوەکانیان باسیان کرد. ئەو ماوە کەژاڵ و خەلیل نان و ئاو و خەویان لێ حەرام بووبوو. ئیشی خاڵۆژن حەمیدە و دایە گوڵێ  گریان بوو. ئێوارەیەک خاڵۆ بارام و عەلی لە دەشتەکەی خۆیان گەڕانەوە. هەستیان کرد وەکوو جاران سڵاو و هەوڵپرسییان لێ ناکرێ.  زۆربەی خەڵک  خۆیان ئەشارنەوە! شەو، خاڵۆ بارام وتی: - یەک دوو ئێوارەیە ناو ئاوایی جۆرێکە! جارێ نەوەک ئەم ئێوارە. یەک دوو مناڵ نەبێت کەس سڵاوێکی لێ نەکردین. ئەوەیش لەبەر درگا دانیشتبوو بە بینین ئێمە چوونە ماڵەوە! نازانم خراپیمان چی بووە؟ ماڵ و زەوی و حەیوان کێمان خواردووە؟ عەلی ڕۆڵە دەمبۆڵەیەک قسە و باسێ شتێک نەبووە؟ عەلی کردیە جواب: - بە خوا باوە گیان دڵ  مناڵێکم نەیەشاندووە.  زەمانێ مناڵ بووم شووشەی دەلاقەی ماڵ خەڵیفەم شکاند کاکە عەباس و کاکە عبداللە م تووڕە بوون و منیش بەڵێنم دا کوڕێکی باش بم. تا ئەم ساتە خراپی پووشێکم نەبووە! خاڵۆژن حەمیدە وتی: - شوکر بۆ خوا دووکەڵ  مناڵم نەچوەتە چاو کەس. ئەو عەباس گیان تا ئەو ڕۆژەی باری کرد بۆ شار دڵ مناڵێکی عاجز نەکرد. عبداللە گیانیش گشتی بە ئاواتیەوە بوو. خوا و ئەولیاکان و پیران تەرێقەت بیکات بە سڵامەتی سربازییەکەی تەواو کات. عەلی ڕووی کردە دایکی: - ئەرێ برا کچەکان خاس نەبوون؟ وەڵڵا کەس کچ ئێمەی نییە! تا ناو کچی هێنا، مووچڕکەیەک هەموو جەستەی کەژاڵی گرت. دڵی وەک ئاش کەوتە لێدان. بە هەزار حاڵ خۆی گەیاندە سەرتەنوور. دایکی دوای کەوت. - چی بوو ڕۆڵە؟ بۆ چی تێکچوویی؟ کەژاڵ بانگی هەڵدا. ماوەیەک گریان. پاشان بەدەم هەنسکدانەوە وتی: - ئەگەر باوکم و کاکەم بەم بەزمە بزانن چی بکەم؟ وەڵڵا لە ترێقیدا ئەمرم. بۆ ئەوە باشە خۆم بکوژم! - جا ئەوە کەی قسەیە؟ مەگەر تۆ چیت کردووە؟ خۆ ئیمام حسەینت شەهید نەکردووە؟ - نازانم لە خۆمەوە ئەترسم! - ترسی ناوێت. سەرچاوت بشۆرە بڕۆ بۆ دیوەخان. حەز ناکەم باوکەوانت بەم حاڵەت بزانن! ئەو شەوە خاڵۆژن حەمیدە خەو نەچوو چاوی. گەرچی دڵخۆشی کەژاڵی داوە بەڵام ئەیزانی هۆی خۆشاردنەوەی خەڵک ئاوایی چییە؟! خۆی ئامادە کردبوو بەزوویی خاڵۆ بارام و عەلی دەنگ و باسەکە ببیسن. - ئاخ تووران خوا نائومێد دنیا و قیامەتت و لە شەفاعەت  پێغەمبەر بێبەریت بکات. یا خوا عاقیبەت بەخێر نەبیت! کەژاڵ داماو، لە لایەک گیرۆدەی بۆختان دادە تووران و لەولایشەوە خۆشەویستی خەلیل. نان ئێواران و دیدار بەر درگا و ئاوهێنان کانی کۆتایی پێ هات. لە چپیچپی ژن و کج ئاوایی بێزار بوو! کۆتایی بەشی ۸ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۹_۱۶۵۶۱۷۰۴۳_pnhj.jpg
461Loading...
02
گۆیژ تەکاندن بەشی ۳ ⛔️ گواستنەوە و کۆپی ئەم بەشەی چیرۆک بە بێ نووسینی ناوی نووسەر، دزی و بێڕێزی ئەژمار ئەکرێت!⛔️ پاش خواحافیزی لە کا فایەق، خەلیل بە گۆرانی وتن گەڕاوە بۆ ماڵەوە. بە پەلە ئاوێنە و کەرەستەی ڕیشتاشینی برد بۆ سەرەشۆرگە. ڕیشی تاشی و پاشان حەمامی کرد. جلە تازەکانی لەبەر کرد. کاتی لە ناو ئاوێنە سەیر خوی کرد، پێکەنی و وتی: - لەم شوانە؟ئەو جل شوانییە؟ دەی بە خوا دایکم بمبینێت، حەیام ئەبات! کەواوپانتۆڵی داکەند و بە جوانی دەقی کرد و خستیە ناو چارەکەی نانەکەی. سابوونێک و تۆزێ شامپۆی کردە ناو دانێ شیشەی جێگە شەربەت و لە ناو دڵقێکی دانا و خستیە گیرفان پانتۆڵەکەی! دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئەوە خەریک چیت؟ دێرە نیوەڕۆیە. بێ نانەکەت بخۆ و ڕانەکە دەرکە! - باشە دایە گیان ئەوە هاتم. چوو بۆ سەر سفره. لە خۆشیدا برسی نەبوو. لە ترس بۆڵە و قسەی دایکی چوار پێنج پارووی خوارد. - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا، ئەم بەهارە دەستێک لەم ماڵانە ئەدەم! - وەڵڵا باشە. ئەوەندە وتم با ماڵەکان خاس کەین موو لەسەر زمانم سەوز بوو. کە چی ئیستە ئەو قسانەت لێ ئەبیستم. - کورە دایە گیان بە قوربانت بم. تۆ داوای گیانم بکە! - خوا نەکا باوانەکەم. بەشکم ئیمڕۆ دوو قول گسکم بۆ بێنیت! نازانی ئەو بەیانییە خەلیل چەنێ کوڕێکی باش و گوێڕایەڵ بوو. هەر بۆیە کردیە جواب: - بە سەر چاو دایە گیان. دوو قول چییە؟ یەک باقەت بۆ ئەهێنم! چارەکەی دا بە شانیدا. پێڵاوی لە پێ کرد. گۆچانی هەڵگرت و وتی:" خوا گیان بە کۆمەکی تۆ" پاشان درگای گەوڕی کردەوە و یەحە و یخەی لە حەیوان کرد و ڕانی لێ خوڕی. لە لای ئاشەکە بەر ڕانی گرت و ماتڵ ڕان ئاوایی بوو. ژن و کچ ئاوایی، بە کراس زەرد و سوور و سەوز و شین، مەڕ و ماڵات خۆیان لێ خوڕی. یەکێ ئەیوت ئامانەتی تۆ و مەڕەچار. یەکێ ئەیوت ئاگات لە بەرانەکە بێت. کەژاڵ هاتە پێشەوە و پرسی: - ڕانەکە ئەبەن بۆ کوێ؟ نایەن بۆ پەلەوشک؟ خەلیل بە پێکەنینەوە وتی: - کچەکەی ماڵ خاڵۆ بارام لە کوێ بێت منیش ڕان ئەبەم بۆ ئەوێ؟ - تۆ خوا بە ڕاستە؟ خۆ وتت بە دەست من نییە! - ئیمڕۆ خۆم حەسێبم. کا فایەق نییە. داماو وەیلانە بۆ کەرە ڕەش! وەکوو هەمیشە کۆتا کەس دایە مەعسووم ڕانەکەی هێنا. ڕۆژ نەبوو ڕان و گایان جێ نەمێنێت. کاتێ کەژاڵ دایە مەعسوومی بینی، وتی: - مەڕە ڕەش شەلکەی گرتووە. ئەگەر ئیمڕۆ بۆ کوێستان ئەڕۆن با بیبەمۆ! - نەوەڵڵا کا فایەق نییە شوێن دوور ناچم! ڕانی لێ خوڕی. تا کەژاڵ لە چاو گووم بوو، چوار پێنج جار ئاوڕی داوە. تا پەلەوشک سەد جار لە دڵ خۆیەوە وتی:" ئەی بە قوربان مەڕە ڕەش بم!" بۆ کاژمێر دەی بەیانی ڕانی بردە سەر قومە و ئاوەکە. لە سێبەر گۆیژەسنجە ئاگری کردەوە و کتری خستە سەر کوانوو. لە ترس بزن شێت ماڵ خویان، سفرەی نانەکەی بە چڵێکەوە هەڵواسی. بیری لە خاڵۆ خواڕەحم کردەوە. بڵێی ئەمڕۆ هاتبێت؟ لابەلا چوو بۆ مەنزڵەکەی خاڵۆ بزانێ دەنگ و باس چییە؟ کاتێ گەیشتە ئەوێ، کامیل کوڕی چایی دەم کردبوو. پاش سڵاو و مانوو نەبوون، کامیل پرسی: - ئۆغر خەلیل گیان؟ دانیشە چاییەک بخۆ! - نۆش گیانت کاکە گیان. خۆیشم ئاگرم کردوەتەوە. ویستم بزانم تا کوێ ڕێگە هەیە بۆ ڕانەکە. باشە خاڵۆ خواڕەحم بۆ چی دیار نییە؟ - دوێکە چوو بۆ بارەشار. لەوەناچێ چوار و پێنجی تر بگەڕێتەوە. بە ڕادەیەک خۆشحاڵ بوو زۆری نەمابوو کامیل بگرێتە باوەش و هەزار ماچی بکات! بە دڵێکی خۆش، خواحافیزی لە کامیل کرد و گەڕاوە بۆ مەنزڵەکەی خۆی. بە ڕێکەوت، مەڕە ڕەش ماڵ خاڵۆ بارام، لە نزیک کوانووەکە خەوتبوو. چوو بۆ لای دوو ماچ سەر پۆزەی کرد و وتی:" بە قوربان ئەو کەسە بم ئێوارە ئەتدۆشی!" لە خۆوە ئەو مەڕەی خۆش ئەویست! تا چایی ئامادە بوو دوو جاری تر ماچی کرد. - نازانم بۆ چی ئەوەندە جوان ودەنگیشی خۆش بوو. کاتێ کاوێژی ئەکرد،خەلیل تێرتماشای نەئەبوو! سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئەیزانی فێنکی عەسر کچ و ژن دێن بۆ گۆیژ. دە بەیانی تا عەسر هەزار ساڵە! تا ئەو کاتەکێ بمێنێ؟ کتری هاتە گیزە. تۆزێ لە ئاگرەکە دووری خستەوە و چایی لێ دا و سەرەکەی لابرد. پاش دوو خولەک، لە لای ئاگرەوە چایی  کەوتە قوڵت وەشاندن. بەر لەوەی بکوڵێت، کتری هێنا ئەملاوە. دوو چای ڕەشی خوارد. ماوەیێ پشووی دا و چایەکی تری تێ کرد و کتری خستە پاڵ ئاگرەکە. چایی خوارد و سفری ڕاخست. نان و سێفەزەمینە و ماستاوێکی خوارد. دیسان سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئاخۆ کەی کەژاڵ و کچ ئاوایی قۆڵ بنێن و بێن بۆ پەلەوشک؟!! ئاخۆ کام کراس لەبەر بکات؟ بەشکم خوا بیکات دادە تووران نەیەت! ئەو بێ ویژدانە سی چل دانە چاوی هەیە. دە جووت گوێی هەیە! شەرت بێت ئیمڕۆ ئەو ژنە نەیەت،پاییز دوو ڕۆژ دار ئەکەمۆ بۆ مزگەوت!
10Loading...
03
لە بیرت ئەکەم زیاد ئەسعەد
39212Loading...
04
گۆیژ تەکاندن بەشی۷ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. کەژاڵ بە دڵپڕی گەڕاوە بۆ ماڵەوە. مەشکەی هەڵخست و ماوەیەک بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک ژەندی. دایکی بەو حاڵەی زانی. پرسی: - چی بووە کچەکەم؟ لە چی ناڕەحەتی؟ - کورە چووزانم! گیرۆدەی دادە تووران بوومە. ناوێرم دەرکەوم ئازا باس داواکردن من و سەعدی کوڕی ئەکات. جوابم کردووە ئەو هەر لەسەر بەزم خۆیە! - لاوە تۆ خوا. وتم ئاخۆ چی بووە. چاوی دەر بێنە جوابی مەدەرۆ. عەسر خاڵۆژن شەرافەت هات بۆ ماڵیان. تاوێ دانیشت و چایەکی خوارد. جۆرێ سەیر کەژاڵی ئەکرد. وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بڵێت. کاتێ کەژاڵ چوو بۆ حەوش، ڕووی کردە دایکی و وتی: - حەمیدە گیان حەز ناکەم بارام و کوڕەکان بزانن. تووران قسەیەکی کرد. - چی وت؟ - وتی ئەو ڕۆژە چوینە بۆ گۆیژ، کەژاڵ چووە بۆ لای خەلیل. سەعاتێ بەیەکۆ بوونە. کەژاڵ گەڕاوە بۆ دیوەخان. خاڵۆژن باسەکەی گۆڕا. - ماڵتان نەشێوێت حەمیدە گیان. لەم کۆڵانەوە هاتم حەزم کرد هەواڵێکتان بپرسم. لەسەر ئیجازەت با من بڕۆم. - دانیشە خاڵۆژن گیان پەلەی چیتە؟ - بە قوربان ماڵەکەت بم. خواحافیزی کرد و ئەوێی بە جێ هێشت. @noman_barzegar کەژاڵ پرسی: - خاڵۆژن بۆ چی هاتبوو؟ قسەی چیتان ئەکرد؟ من هاتم باسەکەتان گۆڕا! - ڕۆڵە ئەو ڕۆژە بۆ گۆیژ چوویی یا بۆ لای دواشوان ڕانەکە؟ کەژاڵ ڕەنگی وەک بەفری لێهات. ماوەیەک قسەی بۆ نەهات. - درۆ مەکە. ڕاست و ڕەحمانی ئەو ڕۆژە چوویتە بۆ لای خەلیل؟ - نە بە خوا. خەلیلی چی؟ - ئەی چۆن تووران وتوویە سەعاتێ تەواو، لە لای شوانەکە بووە؟ کەژاڵ بانگی هەڵدا و بە گریانەوە وتی: - خوا ڕووی ڕەش کات. وەڵڵا سڵاو و هەواڵپرسییەک نەبێت قسەم لەگەلی نەکردووە. لە داخ ئەوە ئیمڕۆ لە چەم جوابم کرد و وتم شوو ناکەم بە سەعدی، ئەو بوختیانەی درووست کردووە. بە خوا بێت بەم درگا و بانە قژی ئەکێشم! دایکی دوو سێ مشتەکۆڵی لە سینەی خۆی دا و وتی: - ڕۆڵەڕۆ ! باوکەڕۆ! تۆ تووران ناناسی؟ بۆ چی بە بەرچاویۆ سڵام ئەو کوڕتە کردووە؟! بۆ ماڵت کاول کردین؟ بۆ سووکت کردین؟ وەڵڵا ڕوومان نابێت بڕۆینە دەرەوە! - دایە گیان بە خوا نە خلیل، دەسنوێژم لە هیچ کوڕێ نەشکاوە. مەگەر خاڵۆزا و ئامۆاکان خۆم کە وەکوو کاکەم دەستم کردوەتە ملیان. ئەوانیش منیان بە خوشکەچکۆلەی خۆیان حەسێب کردووە. دایکی ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان دەست کەژاڵی گرت: - ئەوە قورئانە لەو تاقە. زاتت هەیە دەسنوێژ بگری و ڕووی تێ بکەی و بێژی دەستم لە خەلیل نەکەوتووە؟ کەژاڵ بێ ئەوەی وەڵام بداتەوە. چوو بۆ سەرەشۆرگە و دەسنوێژی گرت. بە پەلە هات بۆ دیوەخان و چوو بۆ لای تاق قورئانەکە. بەر لەوێ سوێن بخوات، دایکی گرتییە باوەش و وتی: - قەزات لە من. لە چاوم زۆرتر بڕوام پێت هەیە. نایەڵم ڕوو بکەیتە قورئانەکە. ئامان خوا غەزەبمان لێ ئەگرێت! هەر دووکیان دەستیان کردە گریان. کەژاڵ وەکوو ئێوارانی تر چوو بۆ کانی و گۆزەی لە درگا دانا و دەوانەی دۆی هەڵواسی. تەمایەر خەلیل بوو بێت بۆ نان.  دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئیساولا خۆم نانی بۆ ئەبەم. تاقەت قسە و بۆختیان خەڵک دەمبەتاڵم نییە. بە بیستن ئەم قسە دنیای لێ بوو بە دۆزەخ. دڵی بەو نانچنینەوەی ئێوارە خۆش بوو لەوەش بێبەری بوو. چوو بۆ پشت دەڵاقەی دیوەخان. لەوێ سەیری بەر درگا و کۆڵانی کرد. خەلیل  دەم بە پێکەنین و خۆشحاڵ لە ژێردا هات. گەیشتە بەردرگا. سفرەی نانەکەی دانا. پەرداخێ ئاوی خواردەوە. جیڕەی درگا هات. بە دڵێکی خۆش لای کردەوە. تەمایەر بینین کەژاڵ  بوو. بەڵام بۆ یەکەم جار دایکی بوو! - خەلیل گیان مانوو نەبیت. - سڵاو خاڵۆژن گیان. کوڕت نەمرێت. نانەکەی لێ گرت. خستیە ناو سفرە و خواحافیزی کرد و چوو. کەژاڵ خۆی بۆ نەگیرا. بانگی هەڵدا و زورێ زۆر گریا. زۆر سەخت بوو. نەیتوانی وەکوو هەموو ئێوارەیەک نانی بۆ ببات و مانوونەبینی بکات. ڕوژانی تر بەو چەن چرکەی نانچنینەوە دڵخۆش بوو. خەلیل زۆری پێ ناخۆش بوو. لەبەر خۆیەوە بە هەزار شێوە بیری لێ کردەوە: - باشە بۆ چی کەژاڵ دیار نەبوو؟ ئایا دڵی ئێشاوە؟ داواکاری هاتووە؟ ئاخۆ نەخۆش نەبێت؟ گەیشتە لای کۆشکەڵانەکەی ماڵ خەڵیفە، گەلاوێژ و سەعیدە خەریک وتووێژ بوون. کاتێ چاویان بە خەلیل کەوت، سەیرێ یەکتریان کرد و چوونە ماڵەوە. جاران وا نەبوون. سڵاو و مانوونەبوونییان ئەکرد. گەیشتە ماڵەوە. دایکی سفرەی نانەکەی لێ نەگرت. بە لالووتێکەوە جوابی سڵاوکەی داوە و بێ ئەوەی شتێک بڵێت سەتڵێکی هەڵگرت و چوو بۆ مەڕدۆشین. خەلیل سەردان سەکۆی حەوشی کرد. بۆ یەکەم جار،  کوانوو دانەگیرسابوو و هەواڵێکیش لە  چێشت و خواردن بۆ ئێوارە نەبوو! کوتایی بەشی۷ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۸_۰۰۲۲۳۴۲۹۳_7hyd.jpg
5544Loading...
05
بە حوزنەوە عەتا قەرەداغی
60111Loading...
06
گۆیژ تەکاندن بەشی٦ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. پاش نانچنینەوە، خەلیل گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. زۆر خۆشحاڵ بوو. یەکەم دیدار بیر و خەیاڵی داگیر کردبوو. بە لێکنان چاوەکانی ئەگەڕاوە بۆ پەلەوشک. بۆ بینین کەژاڵ و پێکەنینە جوانەکانی. بۆ بیستن دەنگی. بە پشتا پاڵکەوت و دەستی خستە سەر دڵی. دایکی هاتە ژوورەوە. وایزانی بە بۆنەی مانووبوونی زۆرەوە ڕاکشاوە. دەستی خستە سەر قاچی و تۆزێ شێلای. - دایکت بمرێ ئیمڕۆ تەنیا بوویی. زۆر  مانوو بوویی! ئەویش لە دڵ خۆیەوە وتی: - خۆزگە هەموو ڕۆژێ وەکوو ئیمڕۆ ئەبوو! ئەو شەوە تا دەمەو ڕوژ سەدان جار دیداری پەلەوشکی تاوتوێ کرد. بۆ یەک چرکە ڕواڵەت کەژاڵ لە پێش چاوی لانەچوو. بە هیوای بینین لە کات نانچنینەوەی ئێوارە چاوی لێکنا و خەوی لێ کەوت. لەولاوە کەژاڵ زۆر نیگەران بوو. له پرسیارەکان دادە تووران ترسا بوو. هەستی کرد بە دیدارەکەی زانیوە. بڕیاری دا، سبەی ئێوارە هەموو شتێک بۆ خەلیل باس بکات. بەیانیەکەی دادە تووران هات بۆ ماڵیان. کەژاڵ هەر پارەکە مرد نە ئیمساڵ. دەمێکە نەهاتبوو بۆ ئەوێ. بە هەزار ترس و لەرز و دڵەڕاوکێ دەورێ چایی برد و خێرهاتنی کرد. دادە تووران وەڵامی داوە: - یا خوا خۆش بیت دادە گیان. دەستت  خۆش بێت بۆ زەحمەتت کێشا ئیستە لە ماڵەوە هاتم چاییمم خوارد. ماوەی کاتژمێرێ دانیشت. باس هەموو ئاوایی کرد. کێ نەخۆشە. کێ چووە بۆ شار. کێ مناڵی بووە. مەڕ و ماڵیات کێ نەخۆشە. کێ داواکاری هاتووە. جار بار جاریش باس شوانی و ڕان  ئاوایی و پەلەوشکی ئەکرد. تا ناو ڕان و پەلەوشکی ئەهێنا کەژاڵ ئەمرد و زینوو ئەبۆوە! کات خواحافیزی دەست کەژاڵی گرت و وتی: - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا و کەسوکار خۆش بوون، ماوەیێ تر تین بۆ داوات. سەعدی گیان تۆی زۆر بە دڵە. ئێمەیش حەزمان لە خزمایەتی ماڵ باوکتە. دار و بەرد ئاوایی قسەی کردبێت، کەژاڵ وەڵامی نەداوە. دایکی پرسی: - ئەوە تووران چی وت؟ بیستم ناو سەعدی هێنا. - وتی  ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا و کەسوکار خۆش بوون، ماوەیێ تر تین بۆ داوات. بازێ تاریف سەعدیشی کرد. - بە خوا ڕۆڵە تاقەت توورانم نییە. درۆزن و بوختیانچییە. وەلی داماوی ژێردەسە خستووە. من خۆم ژنم بەڵام حاشا لە ماڵێ ژن گەورەی ماڵ بێت و پیاوەکەی بێ دەسەڵات و داماو! پیاویان پیاو وتووە و ژنیان ژن. بە خوا چەن وەختە باوکت لە دڵی دەرناچێت لە لای ئەوا وتبووی بە وەلی لاژەلاژ مەکە! کاتێ کەژاڵ زانی ماڵ باوکی حەزیان لە قەومی خێڵ مامۆ وەلی نییە تا ڕادەیەک دڵی خۆش بوو. ڕاستە سەعدی کوڕێکی باش و بەحەیا و کاسب بوو بەڵام ئەم دڵی لە لای خەلیل بوو. ئێوارە کات نانچنینەوە، تا خەلیل گەیشتە بەر درگای ماڵ خاڵۆ بارام دادە تووران پەیا بوو: - ماڵەکە! کەژاڵ گیان! مەڕی تیا نییە؟ مەڕێکم دیار نییە. خەلیل  گیان تۆ بزانی حەیوان جێ نەماوە؟ - لەوەناچێ. لەوانەیە لە ئاوایی بێت. کەژاڵ نانی هێنا بۆ خەلیل و وتی: - مانوو نەبیت. ئەویش نانەکەی لە دەستیگرت و کردیە جواب: - برات نەمرێت. نانی خستە ناو سفرە و چوو. دادە تووران، یا خوا بە خێر نەیەت وەک مڵۆزم پەیا بوو. ئەو قورئانمە گەرەک مەڕەکەی نەدۆزێتەوە! کەژاڵ بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک و دڵێکی بێتاقەت،  دڵقێ گۆیژە و مشتێ نوقڵ کە بۆ خەلیلی دانابوو، بردیە ماڵۆ. ئەو ئێوارە یەکێ لە ناخۆشترین ئێوارەکانی ئەو ساڵە بوو. خەلیل لەو خراپتر، بە دڵێکی خەمین نان ئاوایی چنیەوە و گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. هەستی کرد زۆر مانووە. ئێوارانی تر بە ئاوخواردنەوە و دانیشتن بەر درگای ماڵ خاڵۆ بارام و بینین کەژاڵ، مانوویی ئەحەساوە. بەڵام ئیمڕۆ ئەوە هیچ نەیتوانی چرکەیەک لەوێ ماتڵ بێت،  دادە تووررانیشی بینی! ئەو شەوە خەلیل  زۆر بێتاقەت بوو.یەکەم ئێوارە بوو بەو شێوە نانی لە کەژاڵ وەر گرتبوو. بەیانی کەژاڵ چوو بۆ ئاو مەشکە. دادە توورانیش لەوێ بوو. پاش سڵاو و هەواڵپرسی وتی: - کەژاڵ گیان دوێکە جوابێکت نەبوو. نەمزانی ڕازیت یان نە؟ نازانم بین بۆ داوات؟ حەز ناکەم بین بۆ ماڵتان و دەست بنیت بە ڕوومانەوە! - ڕاستیەکەی جارێ خەیاڵ شووکردنم نییە. باوکیشم وتوویە تا ژن نەخوازم بۆ عەلی نایدەمەشوو. -  لەبەر قسەی باوکتە یا خۆت شوو ناکەی؟ - خۆم حەز ناکەم و قسەی باوکیشم ناشکێنم! دادە تووران پووتەکەی پڕ کرد و وتی: - ئەزانم خۆت بۆ کێ داناوە! یا خوا قسەکەت ڕاست بێت و ئەو بێت بۆ داوات و شوویی پێ نەکەی! کەژاڵ بێ ئەوەی یەک وشە وەڵام بداتەوە پووتی دا بە شانیدا و ڕێگەی ماڵی گرتە بەر! کۆتایی بەشی ٦ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۷_۱۴۰۳۱۸۳۱۹_x0et.jpg
6584Loading...
07
ئای بەناز هۆنراوەی: مامۆستا مەولەوی ناسر ڕەزازی
63915Loading...
08
گۆیژ تەکاندن بەشی٥ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. کەژاڵ گەڕاوە بۆ لای کچ و ژن ئاوایی. کامیل ڕمێکی هێنا و دەستی کرد بە تەکاندن گۆیژ و جەماعەت پێکەوە دەبە و پووتیان لێ پڕ کرد. دادە تووران یەک دوو جار بۆ کەژاڵی ڕوانی. وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بڵێت.هەر جار کە ئەیڕوانی ئەو داماوە دڵی ئەنیشتە لەرزین. هەر بۆیە بە بیانووی چنینەوەی گۆێژ لێی دوور کەوتەوە. ئاویان خواردەوە و چوار پێنج خولەکی پشوویان دا. پاشان ڕێگەی ئاواییان گرتە بەر. لە ناو ڕێگا،  دادە تووران  هات بۆ تەنیشتی و پرسی: - ئەوە خێر بوو چووی سەرەو ژوور؟ وابزانم بۆ ڵای قومە و ئاوەکە چوویی! - نە کورە قومەی چی؟ وتم بزانم گسک هەیە بازێ بکەنم! ماوەیێکی تر ڕێگەیان بڕی. - خەلیڵ کاری پێت بوو؟ تا ناو خەلیلی برد، بەر چاوی ڕەش بوو. بۆ چەن چرکەیەک زمانی قفڵ بوو.  - بۆ لای خەلیل چووی؟ - نە نەوەڵا خەلیل بۆ چی؟ - چووزانم! وتم لەوانەیە کارێکت بە خەلیل بێت! یەکێ لە کچەکان، نازانم کامیان بوو دادە توورانی بانگ کرد. کەژاڵ زۆر ترسابوو. ئەیزانی ئەم پرسیارانە بێ دەرد نییە! - ئەگەر منی لە لای خەلیل دیبێت، قوڕ کوێ بکەمە سەرما؟ دەی بە خوا ئەونەی چاو بنێی بە چاوا گەورە و چکۆلەی ئاوایی ئەزانن! تا گەیشتنە ئاوایی دادە تووران وازی لێی نەهێنا! - وابزانم خەلیل تەنها بوو. وتیان کا فایەق بۆ کەرەڕش وەیلانە. ڕاسەکەن تەنیا بوو؟ خەلیل عەقڵی بێت ئەڕوات بۆ سەربازی. پەلەی چییە بۆ ژنهێنان؟! کەژاڵ دڵی گیرابوو. ئەتوت دنیا ڕووخاوە بە سەریدا! گەرچی دیدار خەلیل زۆر خۆش بوو، بوون دادە تووران و قسەکانی ڕۆژێ لێ کرد بە تاریکە شەو! لە پەلەوشک، خەلیل بە دڵێکی خۆش و دەم بە پێکەنین، کەواوپانتۆڵی دەق کرد و خستیە ناو چارەکە و جل شوانی کردە بەری. ڕانی ڕا دا و دەستی کرد بە گۆرانی وتن: - ئێوارە وەختە ڕان هاتە ناو دێ/کیژ و کوڕی لاو بە جووت لەسەر ڕێ. دەست لە ناوی دەست دوور لە ئاوایی/گەلێ ناخۆشە دەردی جودایی! مەڕەکەی ماڵ خاڵۆ بارامی گرت. - مەڕه ڕەش، ئێوارە سڵاوم بگەیەنە بە کەژاڵ. بێژە خەلیل ئەیوت بە قوربان هاتنەکەی بم. بە قوربان دانە بە دانەی گۆێژەکە و دەبەکەی دەستی بم! لە بیرت نەچێت بێژە زۆر زۆر خۆشم ئەوێت! ئەو دوو کاتژمێرە تا ئێوارە بە سەد ساڵ گوزەرا. ڕانی ڕوو بە ئاوایی کردەوە. کامیل مامۆ خواڕەحم،ماڵی نەشێوێت دەستی خۆش بێت،  بۆ ئەوەی ڕان نەچێتە ناو زیان خەڵک و مەڕ و ماڵاتیش لەوێ جێ نەمێنێت، یارمەتی دا. ڕان گەیشتە ئاوایی. ژن و کچ لەسەر کۆڵانەکان گوڕێ گورێ مەڕ خۆیان جیا کردەوە. خەلیل بە پەلە گەڕاوە بۆ ماڵەوە. لە سەرەشۆرگە خۆی شۆرد و جلی تازەی لە بەر کرد. چارەکەی هەڵگرت و لە ژێردا تێکەوت بۆ چنینەوەی نان. گەیشتە درگای ماڵ دادە تووران. پاش سڵاو و مانوونەبینی پرسی: - خەلیل گیان ئیمڕۆ لە پەلەوشک بوویی؟ ئێمەیش هاتین بۆ گۆیژ. نازانم زانیت یان نە؟ کچەکان نەهاتن بۆ لای قومە و ئاوەکە؟ - ڕاستیەکەی زانیم هاتوون. بەڵام کا فایەق نەبوو منیش دەست تەنیا بووم و نەمتوانی ڕانەکە جێ بێڵم. لەو کاتەدا مامۆ وەلی بانگی کرد: - تووران کوانێ لەغاو ئەسپەکە. باش بوو  خەلیل لە پرسیار ڕزگاری بوو. لە دادە تووران و مامۆ وەلی خواحافیزی کرد و چوو بۆ لای ماڵ کا فایەق. لە دوورەوە سڵاوی کرد. - مانوو نەبیت خەلیل گیان. ڕۆڵە ئەزانی کەرەکە چ پەنێکی دا؟ کەس نازانی چۆن بەر ببوو. ئەوە حاڵ نەبوو تا پەیام کرد گیانم بە کوڕەکان خەڵیفە کەریم بوو. ئەوان نەبوایەن نەمەتوانی بیدۆزمەوە. - کورە دەی ماڵیاتە ئیتر. خۆ عەقڵی بە هیچ ناشکێ! - بۆ تۆ ناڕەحەت بووم ئیمڕۆ ڕان ئاوایی بووە ملت! خەلیل لە دڵ خۆیەوە وتی:" کورە ڕۆژ بەو خۆشییە!!" کەژاڵ وەکوو ئێوارانی تر، چوو بۆ کانی ئاوی هێنا  و گۆزەی  لە بەر درگا دانا. پاشان جلەکانی گوڕی و سمڵ و مێخەکی لە سوخمەکەی دا و چاوەڕوان هاتن خەلیل لە پشت دەڵاقەی دیوەخان خۆی بە ئاودان گوڵەوە سەرقاڵ کرد. کاتێ خەلیل لە کۆڵان سەر کەوت، ئازا سەر تەشت نانەکەی لابرد و چوار نانی دەر هێنا. دایکی بۆ ئێوارە کفتەی درووست کردبوو. دوو دانەی خستە ناو یەکێ لە نانەکان و چوو بۆ بەر درگا. خەلیل پەرداخێ ئاو بە دەستیەوە بوو. بە بینین کەژاڵ، سەرتاپای جەستەی نیشتە پێکەنین. - مانوو نەبیت خەلیل. هانێ ئەوە دوو دانە کفتەیە بۆ تۆم .... تەقەی درگای حەوش خواروو هات. نازانم کێ بوو. خەلیل نانی خستە ناو سفرە و چوو. کەژاڵیش کشەکشە مامرێ داماوی بە گیر هاورد! کۆتایی بەشی ٥ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/addtext_۰۶-۲۷-۱۰.۴۳.۱۲_4asr.jpg
6944Loading...
09
لە دووری تۆیە حەسەن_زیرەک مۆسیقا مامۆستا موجتەبا میرزادە
66323Loading...
10
گۆیژ تەکاندن بەشی٤ عەسر،ڕانی هێنا بۆ سەر ئاو. ئەوەی پاراو ئەبوو، لابەلا  ئەچوون بۆ مێرگ و سێبەر ناو بییەکان و لەوێ ئەخەوت. گەرچی ئەیزانی تا فێنکی عەسر کەس نایەت بۆ گۆیژ،  بەیانی تا ئەو کاتە، سەدان جار سەیری ڕێگەی ئاوایی کرد. ئاگری کردەوە. پاشان شامپۆ و سابوونی برد بۆ قەراخ چەمەکە و سەر و دەم و چاوی شۆرد. سەیرێ ڕێگەی ئاوایی کرد. کەس دیار نەبوو. سەری وشک کردەوە کەواوپانتۆڵی لەبەر کرد.  چایەکی تێ کرد و ویستی بیخوات. دیسان سەیری ڕێگەی ئاوایی کرد. ئای لەو خۆشییە! کچان و ژنان ئاوایی وەک پەلکەزێڕینە ئەو ناوەیان ڕازاندەوە. چاییەکەی بۆ نەخورا پیاڵەکەی دانا. ئاوێنەی لە گیرفانی دەرهێنا. قژی دەق دا و ملیوان کراس و کەواکەی خاس کرد. جامانەی خستە دەور ملی و تەسبێحەکەی پێچا بە دەستیدا و بۆ ئەوەی چاییەکە سارد نەبێتەوە کترییەکەی نزیک ئاگرەکە کردەوە. کچ و ژن ئاوایی گەیشتە ناو گۆیژەکان و لە کانیەکەی ماڵ خاڵۆ خواڕەحم ئاویان خواردەوە و تاوێ دانیشتن. کامیل چایی دەم کردبوو خوڵک جەماعەتی کرد. چوار پێنجێ چاییان خوارد. دوای ئەوەی پشوویان دا، داریان هەڵگرت و لە گۆیژیان دا. کاتێ خەلیل زرمەی کوتەکی بیست ڕانی جێ هێشت و سەرەو خوار دایکێشا بۆ ناو گۆیژەکان. دوو سێ گوریسی مابوو بگاتە لایان، دەنگ دادە توورانی ناسی. بیستن ئەو دەنگە لە مردن و کوێربوون خراپتر بوو.خۆزگا بە جێگەی بیستن ئەو دەنگە خنجێریان لە دڵی بدایەت! @noman_barzegar ترسا و زاتی نەبوو نزیک بکەوێتەوە. کوڕێ دواشوان بێت و بە کەواوپانتۆڵ زەماوەنەوە بێت بۆ لای ئەوان و لەگەل هەر کچێ قسە بکات، ئەیکات بە هەزار چیرۆک و داستان! بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارە، گەڕاوە بۆ سێبەر گۆیژە سنجە. ماوەیەک دانیشت. بە ڕادەیەک ناڕەحەت بوو، خۆی بۆ نەگیرا. هەر بۆیە پاڵکەوت. وا هەستی کرد ئاسمان بەسەریدا ڕووخاوە! بێخەوی و بیرکردنەوەی دوێشەو، بەرەڵاکردن کەرە ڕەش کا فایەق، جل تازە کردنەبەر، چاوەڕوانی و بێتاقەتی ئیمڕۆ، هەموویی وەک بەفرەکەی پارەکە چوو! - ئاخ دادە تووران! یا خوا  بەخێر نەیەیت! بە ملی شکاو بیت! بۆ چی بویتە بایسمان خوا بێتە بایست؟! ئەو قورئانمە گەرەک خۆشی نەبینیت! هەوەڵ بەهار تا ئیمڕۆ هەموو ئێوارەیەک کاتی نانچنینەوە چاوی بە کەژاڵ کەوتبوو بەڵام یەک جار دەرفەتێ بۆ قسە و باس دڵی پێش نەهاتبوو. دڵی بەم گۆیژ تەکاندنە خۆش کردبوو! هەڵسا دانیشت. چایەکی تێ کرد. قەنەکە تاڵ بوو. چاییەکە ناخۆش بوو. ئەو دەشت و دەرە وەک جەحانم وابوو. خوڕەی کانی گوێی ئازار ئەدا. شنەی شەماڵ وەک تێخ لە جەستەی ئەدا. جلەکانی ناشیرین بوو! چایی بۆ نەخورا. ڕژاندی و پیاڵەکەی ئاو کێشا. تەسبێحەکەی خستە گیرانی. جامانەکەی کردەوە و دەقی کرد. ویستی پشتوێنەکەی بکاتەوە، یەکی بانگی کرد: - خەلیل! ئەو دەنگەی بە گوێ و خوێن و ڕەگ و ئێسقانی بیست.  وایزانی خەیاڵە. - خەلیل! بۆ جواب نادەیتەوە؟ کاتێ سەری بەرز کردەوە، کەژاڵ، وەکوو مانگی چواردە هەڵاتووە. بە پێکەنینەوە سەیری ئەکات. دەستێکی هێنا بە چاویدا و هەستایە سەر پێ. - خەو نییە! ئەوە منم هاتووم بۆ لای تۆ! لە درۆ خۆت گێل کردووە با چاییەکەم پێ نەدەی؟ خەلیل تۆزێ هاتە سەر خۆی. زانی خەو و خەیاڵ نییە. - کەژاڵ! - گیانەکەی کەژاڵ! - یا خوا بەخێر بیت. هاتم بێم بۆ لاتان دەنگ دادە توورانم بیست، گەڕامەوە! - کارێکی زۆر باشت کرد. بەشکم خوا بیکات دارێ بەردێ کوڵەکوێرەیەک شتێکی بۆ ڕێەکەوێت! خەلیل دوو چایی تێ کرد و پاشان وتی: - قەینا پرسیارێکت لێ بکەم؟ - تۆ داوای گیانم بکە! - تۆیش منت خۆش ئەوێت؟ - لەو پرسیارە؟! بەزەییم بە خۆما تێتەوە دڵم لە کێ چووە؟ ئاخر خۆشتم نەویستایەت ئیستە لێرا بووم؟ - بە قوربان هاتنەکەت بم.تۆ لە گیانم ئازیزتری. ئەگەر خوا ڕێیخات شوان دانیشت، دایکم ئەنێرم بۆ داوات. قەن و چایی تامی زۆر خۆش بوو. ئەو دەشت و دەرە وەک بەهەشت وابوو. خوڕەی کانی و شنەی شەماڵ ئارامی ئەبەخشی بە جەستەی پڕ لە خۆشەویستی! - کەژاڵ ئەم کراسەت زۆر جوانە. - تۆیش بەم جلانەوە شەوقت خستوەتە ئەم دەر و دۆڵە. ماوەی چوار پێنج خولەک وتووێژیان کرد لە کۆتاییدا کەژاڵ وتی: - با من بڕوم نەکا دادە تووران و جەماعەت بەم دیدارە بزانن. خەلیل سەیرێکی ناوچاو کەژاڵی کرد و وتی: - با تۆزێ بە دڵ خۆم تماشات بکەم دوایی بڕۆ. لەوانەیە دەرفەتی وەها پێش نەیەت! خولەکی بە دڵ و بە گیان سەیری یەکتر و پاشان خواحافیزییان کرد. تا مەنزڵەکەی خەلیل  لە چاو ون بوو، کەژاڵ دەیان جار لایکردەوە. خەلیلیش وەک هەورەشریخەی بەهار لێی دابێت، جووڵەی لێ بڕا. خەم و بێتاقەتی ئەو ناوچە ڕوویکردە دڵی! هەر چەن دیدارێکی خۆش بوو بەڵام تاسەی لێی نەشکا! کۆتایی بەشی٤ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۳_۲۳۴۰۲۷۲۰۱_nsme.jpg
8504Loading...
11
بە یادی ئێوە بەهجەت یەحیا
87717Loading...
12
گۆیژ تەکاندن بەشی ۳ ⛔️ گواستنەوە و کۆپی ئەم بەشەی چیرۆک بە بێ نووسینی ناوی نووسەر، دزی و بێڕێزی ئەژمار ئەکرێت!⛔️ پاش خواحافیزی لە کا فایەق، خەلیل بە گۆرانی وتن گەڕاوە بۆ ماڵەوە. بە پەلە ئاوێنە و کەرەستەی ڕیشتاشینی برد بۆ سەرەشۆرگە. ڕیشی تاشی و پاشان حەمامی کرد. جلە تازەکانی لەبەر کرد. کاتی لە ناو ئاوێنە سەیر خوی کرد، پێکەنی و وتی: - لەم شوانە؟ئەو جل شوانییە؟ دەی بە خوا دایکم بمبینێت، حەیام ئەبات! کەواوپانتۆڵی داکەند و بە جوانی دەقی کرد و خستیە ناو چارەکەی نانەکەی. سابوونێک و تۆزێ شامپۆی کردە ناو دانێ شیشەی جێگە شەربەت و لە ناو دڵقێکی دانا و خستیە گیرفان پانتۆڵەکەی! دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئەوە خەریک چیت؟ دێرە نیوەڕۆیە. بێ نانەکەت بخۆ و ڕانەکە دەرکە! - باشە دایە گیان ئەوە هاتم. چوو بۆ سەر سفره. لە خۆشیدا برسی نەبوو. لە ترس بۆڵە و قسەی دایکی چوار پێنج پارووی خوارد. - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا، ئەم بەهارە دەستێک لەم ماڵانە ئەدەم! - وەڵڵا باشە. ئەوەندە وتم با ماڵەکان خاس کەین موو لەسەر زمانم سەوز بوو. کە چی ئیستە ئەو قسانەت لێ ئەبیستم. - کورە دایە گیان بە قوربانت بم. تۆ داوای گیانم بکە! - خوا نەکا باوانەکەم. بەشکم ئیمڕۆ دوو قول گسکم بۆ بێنیت! نازانی ئەو بەیانییە خەلیل چەنێ کوڕێکی باش و گوێڕایەڵ بوو. هەر بۆیە کردیە جواب: - بە سەر چاو دایە گیان. دوو قول چییە؟ یەک باقەت بۆ ئەهێنم! چارەکەی دا بە شانیدا. پێڵاوی لە پێ کرد. گۆچانی هەڵگرت و وتی:" خوا گیان بە کۆمەکی تۆ" پاشان درگای گەوڕی کردەوە و یەحە و یخەی لە حەیوان کرد و ڕانی لێ خوڕی. لە لای ئاشەکە بەر ڕانی گرت و ماتڵ ڕان ئاوایی بوو. ژن و کچ ئاوایی، بە کراس زەرد و سوور و سەوز و شین، مەڕ و ماڵات خۆیان لێ خوڕی. یەکێ ئەیوت ئامانەتی تۆ و مەڕەچار. یەکێ ئەیوت ئاگات لە بەرانەکە بێت. کەژاڵ هاتە پێشەوە و پرسی: - ڕانەکە ئەبەن بۆ کوێ؟ نایەن بۆ پەلەوشک؟ خەلیل بە پێکەنینەوە وتی: - کچەکەی ماڵ خاڵۆ بارام لە کوێ بێت منیش ڕان ئەبەم بۆ ئەوێ؟ - تۆ خوا بە ڕاستە؟ خۆ وتت بە دەست من نییە! - ئیمڕۆ خۆم حەسێبم. کا فایەق نییە. داماو وەیلانە بۆ کەرە ڕەش! وەکوو هەمیشە کۆتا کەس دایە مەعسووم ڕانەکەی هێنا. ڕۆژ نەبوو ڕان و گایان جێ نەمێنێت. کاتێ کەژاڵ دایە مەعسوومی بینی، وتی: - مەڕە ڕەش شەلکەی گرتووە. ئەگەر ئیمڕۆ بۆ کوێستان ئەڕۆن با بیبەمۆ! - نەوەڵڵا کا فایەق نییە شوێن دوور ناچم! ڕانی لێ خوڕی. تا کەژاڵ لە چاو گووم بوو، چوار پێنج جار ئاوڕی داوە. تا پەلەوشک سەد جار لە دڵ خۆیەوە وتی:" ئەی بە قوربان مەڕە ڕەش بم!" بۆ کاژمێر دەی بەیانی ڕانی بردە سەر قومە و ئاوەکە. لە سێبەر گۆیژەسنجە ئاگری کردەوە و کتری خستە سەر کوانوو. لە ترس بزن شێت ماڵ خویان، سفرەی نانەکەی بە چڵێکەوە هەڵواسی. بیری لە خاڵۆ خواڕەحم کردەوە. بڵێی ئەمڕۆ هاتبێت؟ لابەلا چوو بۆ مەنزڵەکەی خاڵۆ بزانێ دەنگ و باس چییە؟ کاتێ گەیشتە ئەوێ، کامیل کوڕی چایی دەم کردبوو. پاش سڵاو و مانوو نەبوون، کامیل پرسی: - ئۆغر خەلیل گیان؟ دانیشە چاییەک بخۆ! - نۆش گیانت کاکە گیان. خۆیشم ئاگرم کردوەتەوە. ویستم بزانم تا کوێ ڕێگە هەیە بۆ ڕانەکە. باشە خاڵۆ خواڕەحم بۆ چی دیار نییە؟ - دوێکە چوو بۆ بارەشار. لەوەناچێ چوار و پێنجی تر بگەڕێتەوە. بە ڕادەیەک خۆشحاڵ بوو زۆری نەمابوو کامیل بگرێتە باوەش و هەزار ماچی بکات! بە دڵێکی خۆش، خواحافیزی لە کامیل کرد و گەڕاوە بۆ مەنزڵەکەی خۆی. بە ڕێکەوت، مەڕە ڕەش ماڵ خاڵۆ بارام، لە نزیک کوانووەکە خەوتبوو. چوو بۆ لای دوو ماچ سەر پۆزەی کرد و وتی:" بە قوربان ئەو کەسە بم ئێوارە ئەتدۆشی!" لە خۆوە ئەو مەڕەی خۆش ئەویست! تا چایی ئامادە بوو دوو جاری تر ماچی کرد. - نازانم بۆ چی ئەوەندە جوان ودەنگیشی خۆش بوو. کاتێ کاوێژی ئەکرد،خەلیل تێرتماشای نەئەبوو! سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئەیزانی فێنکی عەسر کچ و ژن دێن بۆ گۆیژ. دە بەیانی تا عەسر هەزار ساڵە! تا ئەو کاتەکێ بمێنێ؟ کتری هاتە گیزە. تۆزێ لە ئاگرەکە دووری خستەوە و چایی لێ دا و سەرەکەی لابرد. پاش دوو خولەک، لە لای ئاگرەوە چایی  کەوتە قوڵت وەشاندن. بەر لەوەی بکوڵێت، کتری هێنا ئەملاوە. دوو چای ڕەشی خوارد. ماوەیێ پشووی دا و چایەکی تری تێ کرد و کتری خستە پاڵ ئاگرەکە. چایی خوارد و سفری ڕاخست. نان و سێفەزەمینە و ماستاوێکی خوارد. دیسان سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئاخۆ کەی کەژاڵ و کچ ئاوایی قۆڵ بنێن و بێن بۆ پەلەوشک؟!! ئاخۆ کام کراس لەبەر بکات؟ بەشکم خوا بیکات دادە تووران نەیەت! ئەو بێ ویژدانە سی چل دانە چاوی هەیە. دە جووت گوێی هەیە! شەرت بێت ئیمڕۆ ئەو ژنە نەیەت،پاییز دوو ڕۆژ دار ئەکەمۆ بۆ مزگەوت! کۆتایی بەشی۳ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۳_۱۲۰۲۲۰۴۳۷_jiar.jpg
9913Loading...
13
سڵاو و ڕێز ئێمە لە کۆتایی هەموو بەشێک ئەم پەیامەمان داناوە: 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. بە داخەوە چەن کەناڵ و کۆڕێک بە بێ ئەوەی ناوی نووسەر بنووسن چیرۆکیان داناوە. بەو بۆنەوە ناڕەزایەتی و گلەیی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەو کارە بە دزی و بێڕێزی ئەزانین. داواکارین ئەو خاوەن کەناڵ و کۆڕانە بە خۆیانا بچنەوە و بە بێ ناوی مامۆستا سەیید نەعمان بەرزگەر، چیرۆک دانەنێن. ئەدمینی کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar
9101Loading...
14
چاوەکەم هۆنراوەی : سافیی هیرانی عەدنان کەریم
8408Loading...
15
سڵاو و ڕێز ئێمە لە کۆتایی هەموو چیرۆکێک ئەم پەیامەمان داناوە: 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. جێگەی داخە، کەناڵی " نوقڵە کوردی" بێ ئەوەی ناوێک لە نووسەر ببات  چیرۆکی مامۆستا  بڵاو ئەکاتەوە!! هەر بۆیە وەکوو بەڕێوبەرانی کاناڵی چیرۆک و بەسەرهات و  بە نوێنەرایەتی لە مامۆستا سەیید نەعمان بەرزگەر ناڕەزایەتی خۆمان ڕائەگەیەنین. هیوادارین ئەدمینی ئەو کاناڵە بە خۆیانا بچنەوە و  مافی نووسەر بپارێزن. ئەدمینی کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات @Diwakhan1401 @noman_barzegar
933Loading...
16
گۆیژ تەکاندن بەشی ۲ لەبەر ئەوەی دایکی عاجز نەکات، جل و جێگەی برد بۆ بەربان و لەوێ ڕایخست. گەماڵ بۆر کردی بە ڕۆژ خۆی. شانی شل کرد بۆ وەڕین. بە ناچار، چوو بۆ سەرتەنوور و لە گۆنی نانەڕەقەکە چوار پێنج دانە قەراخە نانی هێنا و چووە لێوار بانەکە و بانگی کرد: - بۆر بۆر بۆر! پاشان نانەکەی بۆ فڕێ دا. بۆرە مشەمش و هەسکەهەسک خواردی و چەن جار کلکی سووڕ دا. گەڕاوە بۆ ناو جێگە و بە پشتدا پاڵکەوت. چاوەکانی لێکنا و کەوتە ناو خەیاڵێکی قووڵەوە. بیری لەو ئێوارەیە کردەەوە کەژاڵ بێجگە لە نانەشوان، دوو لادەسی بۆ هێنا و وتی : تایبەتی بۆ تۆم داناوە! بیری  لە تیانەی کوانووی بەردرگا کردەوە. پێرئێوارە، تۆزێ پڵاوی بۆ تێ کرد. سەرەتا خەلیل ئینکاری کرد و تەمای نەبوو بیخوات! کەژاڵ وتی: یانێ قیزت نایەت چێشت دەست من بخۆی؟ بیری لەوە کردەوە،بۆ چی ئەم ئێوارە باس پەلەوشک و گۆێژ تەکاندنی کرد! بۆ چی پرسیار ڕان ئاوایی کرد بزانێ ئەیبەم بۆ ئەوێ یان نە؟ ئایا کەژاڵ منی خۆش ئەوێت؟!! داخ ئەمین ئامۆزای منی کوشتووە! ماڵ مامۆیە. ئێوارە و بەیانی وەک مێخزنجیر، لەوێ داچەقاوە! تۆ بزانە خوا مارێکی بۆ ئەنێرێت؟ شنەی بایەکی فێنک لە سەر و چاوی دا و لە خەیاڵ دەری هێنا. دیسان مێشکی بە پەلەوشک و گۆیژ تەکاندن بەیانیەوە سەرقاڵ بوو. ئەگەر بتوانێ ڕانەکە ببات بۆ ئەوێ، کەژاڵ ئەبینێت و چوار دەمەتەقێ ئەکەن! - بۆ چی بەیانی قسەی دڵم نەکەم بۆ کا فایەق؟کا فایەق گیان من بێتاقەت دیدار کەژاڵ خاڵۆ بارامم. بێ زەحمەت با ڕان ئاوایی ببەین بۆ پەلەوشک! لەوانەیە ڕازی بێت و پیرۆزبایشم لێ بکات! تۆ بڕوا گەوجی من! ئەی قوڕ بە سەرم بۆ بیرۆکەم!! ماوەیەک ئەمشان و ئەوشانی کرد. چاوی قورس بوو. وابزانم تۆزێکیش خەو دڵی گرت. لە ناکاو بیرۆکەیەک گەیشتە مێشکی و ڕاپەڕی. هەستا و لە ناو جێگە دانیشت. ناو ئاوایی کشومات و بێدەنگ بوو. @noman_barzegar سەرێکی دایکی دا.  پرخەی ئەهات. بۆ ئەوەی لە خەوتنی دڵنیا بێت، لەبەر خۆیەوە وتی: -  وابزانم لامپاکە نەوتی تیا نییە! دایکی وەڵامی نەبوو. - تەقەی تیانە هات. ماستەکەت خستە ژێر قووڵینەکە؟ دیسان دایکی بێدەنگ بوو. لە کۆتاییدا دڵنیا بوو خەوتووە. بە باشی دایکی ئەناسی.مەحاڵ بوو ناو شیر و ماست ببیسێت و وەڵام  نەداتەوە! جلەکانی لەبەر کرد. جامانەیەکی خستە دەور ملی و دەم و لووتی داپۆشی. ڕێگەی ماڵ کا فایەقی گرتە بەر. گەیشتە درگای ماڵ مامۆ سەمین، دەنگ کۆکە هات. بە پەلە خۆی دایە پاڵ دیوار حەوشەکەیان و جووڵەی لە خۆی بڕی. مامۆ سەمین هاتە دەرەوە و چوو بۆ حەوز. ماتڵ بوو تا مامۆ سەمین گەیشتە نزیک مزگەوت. دیسان  ڕێگەی گرتە بەر. دەور ماڵ کا فایەق  چۆڵ بوو . هەموو شەوێ کەرەڕەشی لە سەر ئاخوڕ بەر درگا ئەبەستەوە. بەیانیان کۆپانی ئەکرد. سفرە و نان وچایی بار ئەکرد و خۆیشی سواری ئەبوو. بەش خوا بەتەمەن بوو.  تواناییەکەی جارانی نەمابوو. سەیرێکی ناو کۆڵانی کرد. زینەبەڕۆحی لێ نەبوو. هەوساری کردەوە و کەری بەرەڵا کرد. پاشان سەرێ حەوزی دا و گەڕاوە بۆ بەربان و خۆی خزاندە ناو جێگە. نازانم کەی خەوی لێ کەوت. بەیانی زوو، بە دەنگ بانگ کردن دایکی لە خەو ڕاپەڕی - هەستە ڕۆڵە! هەستە بزانە کا فایەق چی ئەوێت؟ دەمێکە لە بەر درگا ماتڵە!! خوی کۆ کردەوە و چووە دەرەوە. پاش سڵاو و هەواڵپرسی، خوڵکی کرد بێتە ماڵەوە. کا فایەق بە کزێکەوە وتی: - ماڵتان نەشێوێت. وەخت ماڵەوە  نییە. کورە بۆ نەگبەتی کەرە ڕەش نەماوە. کەس نازانێ گورگ خواردوویە. دز بردوویە یان خۆی بەر بووە! خەلیل وەک ئەوەی پێی ناخۆش بێت. ماوەیەک بێدەنگ بوو، پاشان وتی: - خەمی مەخۆ با بەردڵێ بخەم ئەیدۆزمەوە. تۆ بە تاقەت ڕانەکە لێ خوڕە. منیش کەرە ڕەشم دۆزیەوە ئەیگرم و ئەگەڕێمە بۆ لات! - کورە ڕۆڵە ئەوە کەی قسەیە؟ من لەبەر ئێش قاچ و ئەژنۆم  ئۆقرەم لێ بڕاوە! کەرە ڕەش نەبێت سەعاتێ شوانیم پێ ناکرێ. ئیسە داوام لێ ئەکەی بە تەنیا ڕان ئاوایی لێ خوڕم؟! پاش ماوەیەک وتووێژ خەلیل وتی: - دەی نازانم وەڵڵا. تۆ چۆنت پێ خۆشە با وا بێت. - تۆ بە تاقەت ڕانەکە لێ خوڕە. منیش وڵاخێ پەیا ئەکەم و دۆڵ بە دۆڵ ئەگەڕێم بەڵکوو کەرە ڕەش بدۆزمەوە. - باشە بەسەر چاو. بەڵام ئەگەر تەنیا بم ناتوانم ڕانەکە دوور بخەمەوە. لەو کوێستانە هیچ شوانێ بە تەنیا شوانی بۆ ناکرێت. - ڕاسەکەی. باشە بیبە بۆ شوێنێ نزیک! خەلیل زانی باری بارە، وتی: - گەرچی پەلەوشک ئاوی کەمە و ئەبێت بە نۆرە ڕانەکە بێنم بۆ سەر ئاو بەڵام چارەم نییە. ئەوێ نزیکە و مناڵەکان خاڵۆ خواڕەحمیش یارمەتیم ئەدەن! - باشە بیبە بەڵام ئامان ڕۆڵە نەچنە ناو زیان خەڵک. مردووە داماوەکانمان نەدەیتە دەرهێنان! کۆتایی بەشی۲ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۳_۰۱۲۵۳۱۶۷۲_prt3.jpg
1 0251Loading...
17
وامەزانی ئاواز: بەهجەت یەحیا شاخەوان ئەحمەدی
89119Loading...
18
گۆیژ تەکاندن بەشی۱ کەژال لە کانی گەڕایەوە. گۆزەی ئاوەکەی لە سەکۆی بەردرگا دانا و جامۆڵەیەکی بە سەریەوە دەمەوخوار کردەوە. ئێواران باوکی و کاکەی لە ئیش و کار ئەگەڕانەوە بەسەر کۆتەدار بەردرگا دائەنیشتن و ئاوی سارد یان دۆی دەوانەیان ئەخواردوە. دەوانەی دۆ، بە دیواری حەوشەوە هەڵواسرابوو. خاڵۆژن گوڵچین، بۆ پاک و خاوێنی ناوبانگی دەر کردبوو. ماڵیان یەکێ لەو ماڵانە بوو هەموو کەس بە ئیشتیاوە ماست و دۆیان ئەخوارد. شوانەکان ئاوایی، کاتی نانچنینەوە،ڕێبوار و پارچە فرۆش و وردە فروش و هەموو ئەوانەی لەو کۆڵانەوە سەر ئەکەوتن، ماوەیەک  پشوویان ئەدا و تینوێتی خۆیان ئەشکاند. خەلیل، دواشوان ڕانەکە، وەکوو ئێوارانی تر، بۆ نانچنینەوە هات بۆ درگای ماڵ خاڵۆ بارام. لە درگای دا و وتی:" نان بۆ شوان!" پاشان سفرەی نانەکەی بەسەر یەکێ لە کۆتەدارەکانەوە دانا.جامۆلەیەک ئاوی لە گۆزەکە خواردەوە و دانیشت. کەژاڵ سێ نانی دا بە دەستیەوە و وتی: - مانوو نەبیت خەلیل. باشی شوکر؟ خەلیل سەیرێ نێو کۆڵانی کرد و وەڵامی داوە: - برات نەمرێت. لە ڕەحم خواوە باشم. لە ناوداڵانەوە تەقەیەک هات. هەردووکیان ڕاچەنین. پشی سوور، بە بازبردن، کۆڵانی گرتە باوەش. کەژاڵ چووە ناو درگا و بە پێوە ڕاوەستا و بە دەستی چوارچێوەی درگای گرت. - خەلیل! بۆ چی لەو ئاوە ناخۆیتەوە؟ ئەوە دەست منی لێ کەوتووە تەبەڕکە! - یا خوا دەستت خۆش بێت. وەڵڵا لێم خواردەوە. چیاو و خۆش بوو. پاش ماوەیەک بێدەنگی، کەژاڵ وتی: - بەیانی کچ و ژن ئاوایی ئەڕۆین بۆ گۆیژ. - تۆ خوا بە ڕاستە؟ - ئەرێ وەڵڵا. بڕیارە بڕۆین بۆ "پەلەوشک". تۆ چی؟ بەیانی ڕانەکەت نزیک نییە؟ - نازانم بە خوا! جا خۆ بە دەست من نییە. کا فایەق شوانە و ئەو بڕیار ئەدات ڕان ببەین بۆ کام دۆڵ! قاڕی مەڕێ هات. مامۆ عەلی، بەرخێکی ساوای لە باوەش گرتبوو.دایکەکەیشی دوای کەوتبوو.  بەر لەوەی بگاتە درگای ماڵ خاڵۆ بارام، کەژاڵ خۆی خستە ناوداڵان و درگای بەست. خەلیل جامۆڵەیەکی تر ئاوی خواردەوە و سفرەی نانەکەی هەڵگرت. - خەلیل گیان مانوو نەبیت ڕۆڵە. - سڵامەلێ مامۆ گیان. سڵامەت بیت یا خوا. ئەو شەوە، خەلیل نان و ئاوی لێ حەرام بوو. ڕۆژی گۆیژ تەکاندن دەرفەتێکی زۆر باش بۆ دیداری کەژاڵ بوو. بەڵام چۆن بتوانێت کافایق ڕازی کات؟ لەوەڕ پەلەوشک خوراوە و ئاویشی کەمە. ناچارن بە دوو نۆرە، ڕان ئاوایی بێنن بۆ سەر قومە و ئاو! تا کات خەوتن، بە هەزار شێوە بیری لێ کردەوە. - نابێت ئیستە بڕوات بۆ لای کافایەق و داوای لێ بکات بەیانی ڕان ببەن بۆ پەلەوشک!؟ دەی ئەگەر  پرسی خێرە بەسەر ئەم هەموو دەشت و دۆڵ ئاواییە ڕان ببەین بۆ ئەوێ؟! نە نابێت!! دایکی وتی: - چییە ڕۆڵە؟ لە پێش چاوم جۆرێکی! وەڵڵا ئەڵێی تەرزە لێی داوی! - هیچ نییە. زۆر مانووم. تۆزێ دڵم هەڵەشێوێت وەک ئەوی گێرەی کایەنم کردبێت! - کامە باوانەکەم. خۆ یاویشت نییە! تینووت نییە؟ دەمت تاڵ نییە؟ بە خوا لەوانەیە ناوکت کەوتبێت. هەستە با بڕۆین بۆ ماڵ مامۆ ئەوڕەحمان! - کورە نایەوێت. بە ڕۆژا هەواکەی گەرمە. تەپ و تۆژ ڕانیش با بمێنێت. ئیمشەو تا بەیانی  بخەوم ئەڵەمم نامێنێت. چووە ناو جێگە. تا نیوەی شەو، شانەوشانی کرد.خەو نەچووە چاوی. - چۆن ئەم ڕانە ببات بۆ پەلەوشک؟ چۆن کا فایەق ڕازی بکات؟ ئەمە کا فایەق دڵی نەرم بوو و ڕانی برد بۆ ئەوێ. خوا ئەو ڕۆژە نەکات، ئەگەر دادە توورانیش هات بۆ گۆیژ چی؟ دەی وەڵڵا بوختیان بۆ بنەماڵەی پێغەمبەریش ئەکات. یەک زەڕە لە خوا ناترسێ. لە نەتاشیاو ئەتاشێت! جا کێ هەیە جیابوونەوەی ژنەکەی جەماڵ  نەزانێت؟ درۆیەکی هەڵبەست و وتی:" کوڕەکەی دەروێش حەمە لە کانی پشتماڵ دەبەی بۆ پڕ کردەووە. خۆ ئەو ژنە تەڵاق درا و ئیستە لە پیاوێ تر دوو منداڵیشی هەیە.  سوێن بە خوا ئەو ژنە ڕاسی نەکرد. دەی با دەبەیشی بۆ پڕ کردبێت، بە تۆ چی؟!! خۆزگا دادە تووران ئەکەوتە جێگە و بۆ چەن ڕۆژێ نەیتوانایەت سەردانی دەرەوە بکات! بەشکم بەیانی مانگاشێت خۆیان سەرێکی لێ بدات و بیخاتە ناو ئاخوڕی یان بیکوتێت بە کۆڵەکەی گەوڕێ دیوارێ شتێ!! ئەمە کا فایەق دڵی نەرم بوو. دادە توورانیش نەهات بۆ گۆیژ! ئەی خاڵۆ خواڕەحم چی؟ ئەو جل ژنانە بە تەنافەوە ئەبینێت سەعاتێ تماشای ئەکات! ئیستە بێ دیار ئەوە ژن و کچ ئاوایی بێن بۆ گۆیژ و ئەویش لەوێ بێت! ئاوا دانیشت و قاچی ڕاکێشا پیروێنس هەنجیران نایجووڵێنێت! خۆزگا تۆزێ جوان و پێکەوتوو ئەبوو! ڕێک لە بەرخ شیرمردە ئەچێت. نازانم خاڵۆژن شەرافەت دڵی لە کوێی چووە! ئەوەندە خشەشی کرد. دایکی تووڕە بوو: - بۆ خاتر خوا خشەخشی چیتە؟ وەڵڵا خەوت لە منیش شێواند! - دایە ئەم جێگەمە ئاڵۆشی هەیە. مەگەر بەیانی دەواکێچی بکەم! کۆتایی بەشی ۱ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۲_۲۲۰۰۴۶۱۳۰_ufv5.jpg
1 0844Loading...
19
گۆیژ تەکاندن کەژاڵ لە کانی گەڕایەوە. گۆزەی ئاوەکەی لە سەکۆی بەردرگا دانا و جامۆڵەیەکی بە سەریەوە دەمەوخوار کردەوە. ئێواران باوکی و کاکەی لە ئیش و کار ئەگەڕانەوە بەسەر کۆتەدار بەردرگا دائەنیشتن و ئاوی سارد یان دۆی دەوانەیان ئەخواردوە. دەوانەی دۆ، بە دیواری حەوشەوە هەڵواسرابوو... ▪️درێژەی چیرۆک، هەموو شەوێ کاتژمێر 10 لە کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات. @Diwakhan1401 @noman_barzegar
1 2974Loading...
20
هەناسەی نەی هۆنراوەی مامۆستا ئاسۆ حەسەن دەرزی
97221Loading...
21
سجیل بەشی کۆتایی نیوەڕۆ قێخا و پیاوەکان چوون بۆ سەرحەوز.  نوێژ نیوەڕۆیان لە مزگەوت خوێند. پاشان مامۆ نەبی مجێور، هەڵیکردە سەربان و بانگەوازی کرد: - ڕەحمەت لە باوکتان، ئەوەی سجیلی نەگرتووە، دوای نیوەڕۆ بێت بۆ ماڵ قێخا شەریف! پاش کۆ کردنەوەی سفرەی نیوەڕۆ، کوڕەکان حاجی هاتن. عەباس براگەورە و گەورەی ماڵ بوو. بارەشاری ئەسەند. زەماوەن و پرسانەی خزم و کەس ئەچوو. بێجگە لە ڕابێی خێزانی هەموو تەنانەت مناڵەکان خۆیشی بە کاکە بانگیان ئەکرد. بێجگە لە عەباس، ڕابێی ژنی براژن گەورە و بچووک ئەو بنەماڵە بوو. مناڵەکان خۆیشی بە براژان ناویان ئەهێنا. بووکەکان ماڵ حاجی ساڵانێک بەسەر ماڵەوە بوون خوانکا دەنگیان بچێتە دەرەوە. هەڵبەت  خەڵک ئاوایی پێیان وابوو، بێدەنگی ئەو ماڵە هی هەڵسوکەوت ڕابێیە. هەزار ماشەڵڵا بۆ ئارامی و لەسەرەخۆیی ئەو ژنە. عیسا برا چکۆلە بوو. بە ئیرادەی خوای گەورە مناڵی نەبوو. یەکێ ئەیوت لە ناوەختدا حەمامی کردووە. یەکێ تر ئەیوت ئێوارەیێ چووە بۆ کانی کووزەڵە جنۆکە دەستیان لێ وەشاندووە. نازانم ئەم خەڵکە خۆیان و ئیمان خۆیان. بە قسەیێ من بیستوومە، شێخ و سەیی و بارەگا نەمابوو نەچن.چوار پێنج جاریش سەردان سنە و کرماشانیان کردبوو. @noman_barzegar عەباس داوای کرد سجیل دوو کوڕی بە ناو عیساوە بنووسن! کابرای ئەمنییەی پاسگا وتی: - خالوو  منال خۆت مەنووسە بۆ خەلک؟ عەباس کردیە جواب: - قوربان عیسا براچکۆلە و شەریکە ماڵمە. خەڵک نییە. پێم خۆش نییە پشت سجیلەکەی چۆڵ بێت! خێڵ ماڵ حاجی، گەورە و بچووک سجیلیان وەرگرت. لە کۆتاییدا عەباس،بە گەرمی خوڵک میوانەکانی کرد و وتی: - خاڵۆ شەریف گیان، ئیمشەو ئەم پیاوانە میوان ئێمەن.خۆیشت تەشریف بێنە بۆ ئەو ئاشەکۆن خۆتە. قێخا شەریف وتی: - یا خوا ماڵتان نەشێوێت. نەوەڵڵا میوان خۆمانن. دوای نوێژ عەسر، فەرەیدوون کوڕ خاڵۆ مەجی، دەست مامۆ فەرەجی گرت و هێنای. گەیشتە دیوەخان مامۆ، سڵاوێکی دایە حازری و ڕووی کرد لە جێوبانەکە و دانیشت. فەرەیدوون وتی: - مامۆ گیان ڕووکە ئەملاوە. ئەو جێوبانەکەیە. قێخا شەریف دەست مامۆی ماچ کرد: - یا خوا بە خێر بیت. وەک جاران ناپرسی؟ - ماڵتان نەشێوێت جا خۆ برا ئەم بەهارە چل شەو میوان ئێوە بووم! یەکێ لە فەرمانبەرەکان پرسی: - مامۆ ژن و مناڵی نییە؟ فەرەیدوون کردیە جواب: - نەوەڵڵا قوربان. لێرا کەسی نییە. ببێت بە میوان هەر ماڵی، خۆی خاوەن ماڵە. ناشوکری نەبێت چاویشی نابینێت. - مامۆ گیان ناو خۆت و باوک و دایکت چییە؟ تەمەنت چەن ساڵە؟ - قوربان خۆم فەرەج و باوکم حەمالی و دایکم گوڵچین. - چەن ساڵتە؟ - بە خوا نازانم. بەڵام ئێوە سڵامەت لە دایکم بیستووە من و شێخ مەحموویی نەمر، مناڵ ساڵێکین. کابرا ڕووی کردە مەلا جەمیل و پرسی: - مامۆستا نازانی چ ساڵێک بووە؟ - ئەگەر هەڵە نەبم.ساڵ 1294. سجیل مامۆ فەرەج ئامادە بوو. فەرەیدوون وتی: - مامۆ گیان با خۆمان زەحمەت کەم بکەین. قێخا شەریف بە گەرمی خوڵکی کرد. دانەنیشت. خواحافیزی کرد و چوون. لە ناوداڵان قێخاژن باڵی گرت و وتی: - بە قورئانەکەی ئاغەی شێخ باقی تا تیکەیێ نان نەخۆی نایەڵم بڕوی. لەسەکۆ ناوداڵان بەڕێکی داخست. قاوێ چێشتی تێ کرد و وتی: - مامۆ گیان فەرموو یا خوا نۆش گیانت بێت. بۆ نزیک بانگ مەغریب، هەموو دانیشتووانی ئاوایی سجیلیان وەرگرت. میوانەکان بار و بنەیان کۆ کردەوە و بڕیاریان دا بڕۆن بۆ گوندێکی تر. قێخا شەریف وتی: - جا قوربان عەیبە نییە بەم ئێوارە تەشریف ببەن؟ دەی وەڵڵا حەیامان ئەچێت! ئیمشەو لەم کەوێڵ باوکتانا دانیشن. بەیانی زوو بەرچایی بکەن و بۆ هەر کوێ ئەڕۆن اللە یارتان بێت. بەیانیەکەی، ماوەیێ پاش خواحافیزی میوانەکان، قاو کەوتە ئاوایی و وتیان:" کچێ دوو ساڵان کوڕە گەورەکەی میرزا حەمە ڕەحیم لە دنیا دەرچووە!"  بە ئیمان خەڵک،بەران لێی دابوو. ئەو زەمانە وەکوو ئیستە پرسانە دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ نەبوو. خزم و کەس دێر هەواڵیان ئەزانی. کەس وا بوو دوای مانگێ دوو مانگ یان زیاتریش ئەهات بۆ پرسە. ڕۆژێ سەرکار حەیدەری و دوو ئەمنییەی  ژاندارمری هاتن بۆ ئاوایی. لە درگای ماڵ میرزا دابەزین. چوونە ژوورەوە و داوایان کرد سجیل مناڵەکە بدەن بەوان یان خۆیان بیبەن بۆ سجیل ئەحواڵ. قسە لە قسە و باس لە باس، لە کۆتاییدا  میرزا وتی:" قوربان ماڵ زیاوە سەر ناشکێنێت. دانێ سجیل خۆ ماڵەکە ناخوات. دایەنین بۆ مناڵێ تر!" سەرکار حەیدەری، هەوەڵ تۆزی ئینکاری کرد. دوایی بە خیگەیەک ڕۆن و فڕووجێ ڕازی بوو! سجیل کچەکەیان خستە ناو یەغانەکە. پاش دوو ساڵ، خوای عالەمیان چارەی نووسی و کچێکی جوانی خستە باوەش بووکەکەی میرزا و سجیل منداڵە مردووەکە بێ خاوەن نەمایەوە! کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۹_۱۵۴۹۱۲۸۰۷_mvju.jpg
1 2234Loading...
22
کامەرانی ڕێناس و هەڵوێست
1 08212Loading...
23
سجیل بەشی۳ تا دەمەوئێوارە نیوەی ئاوایی سجیلیان وەرگرت. ئەو شەوە میوانەکان لە ماڵ قێخا شەریف مانەوە و بەیانی زوو ناو خوایان لێ هێنا و دەستیان بە کار کردەوە. خاڵۆ مەجی و خێزانی و فەرەیدوون کوڕی و مناڵەکانی هاتن. پاشان ماڵ میرزا حەمە ڕەحیم و دوای ئەوان، ماڵ دەروێش سەعی هاتن. بووکەکەی ماڵ میرزا دووگیان بوو. خەسووی وتی: - قوربان بەشکم سجیل ئەم مناڵیشمانە پێ بدەن. یەکێ لە فەرمانبەرەکان کردیە جواب: - بە سەر چاو دایە گیان. ئیستە بە کوڕ بینووسین یان کچ؟ - بە کوڕ بینووسە و ناوی بنێ سەلمان. خوا و ئەولیاکان بیکات  وەکوو ئاغەی سەی سەلمان، ناودار بێت. کابرا پێکەنی و وتی: - باشە بە چییا ئەزانی کوڕە؟ ئەگەر کچ بوو چی؟ - کورە ڕۆلە ئەوە چ قسەیەکە؟ ئەم قژە لە ئاشدا سپی نەبووە! شیرین گیان لە ڕوژێکۆ دووگیانە دەمی نەبردووە بۆ گۆشت. دایمە هێڵنج ئەدات. ئەو حەفتەکەیش براژن ڕەعنام خەوی دیبوو کوڕی ئەبێت. تۆ بە کوڕ بینووسە. بێخەم بە! ڕەووف خاڵۆژن فەیمە، خۆی و ژن و مناڵەکەی هاتنە ژوورەوە. کار و بار سجیل ئەوانیش کۆتایی پێ هات. کات خواحافیزی، ڕووی کردە یەکێ لە پیاوەکان و وتی: - قوربان ئەونەی نەختێ تەشریف ناهێنی بۆ پێشخان؟ کابرا هاتە دەرەوە. - قوربان ئێمە گەورە ماڵین و میواندار. خەڵک بە زۆری ئەمانناسن. ئەگەر ئەکرێ چوار پێنج سجیل ئیزافە بنووسە بۆمان! - نابێت خاڵۆ گیان. ئەو کارە کێشەمان بۆ درووست ئەکات. منیش تاقەت گێچەڵ و دەردیسەریم نییە! ڕەووف وتی: - وەڵڵا خۆتەزانی. خۆ ئەتوانم بڕۆم بۆ شار دە دانەیش خاس کەم. حەزم کرد پووڵەکە بۆ تۆ بێت. پاشان دەستی برد بۆ گیرفان ژێر پشتوێنەکەی و بازێ پارەی دەرهێنا. - یانێ هێچ ڕێگەیەکی نییە؟ کابرا پووڵەکەی بینی وتی: - چەن دانەت گەرەک؟ دوو کوڕ و دوو کچ باشە؟ - نەوەڵڵا قوربان با گشتی کچ بێت. ئەگەرکوڕ بێت، چوار ڕۆژی تر وەرەقەی سەربازی بۆ ئەنێرن و گرفتارمان ئەکەن! @noman_barzegar دوای خواحافیزی ڕەووف، خاتوو جێران و مناڵەکانی هاتن. قێخاژن ناوچاوی دابوو بەیەکا ئەتوت قاتڵ باوکی هاتووە. بە قسە من بیستوومە یەک دوو ساڵ پاش مردن سەلیم، قێخا شەریف داوای کردبوو. جا هەر بە خۆی ئەکەوت جوان و باڵابەرز  و دەست و پەنجە ڕەنگین. بە خوا ئەیانوت گشتی بە ئاواتییەوە بوو. قێخا  پیاوی ناردبوو بۆ داوای. ئەویش  وتبووی ژنەکەی تەڵاق بدات و مناڵەکانی بنێرێت بۆ لای دایکی. خۆیشی جارێ خوازبێنی کردبوو. لە وەڵامیدا وتبووی:" من مناڵم هەیە و سەر بە هەوەیش شوو ناکەم." قێخایش کردبوویە جواب:" تۆ خەم مناڵت نەبێت وەک گوڵ بەخێویان ئەکەم!" سەرتان نەیەشێنم خاتوو جێران بە بێوەژنی دانیشت. قێخاژن ماوەیەک تۆرا. کاتێ زانی کارەکەی شەریف مێردی سەری نەگرت، گەڕاوە بۆ ناو ماڵ و مناڵ خۆی. گەرچی سی ساڵ لەو بەسەرهاتە تێپەڕیووە، ئیستەیش وەک دوژمن سەیر خاتوو جێران ئەکات.  سێبەر قێخا نزیک کۆڵانیان بکەوێت، دوو حەفتە ماڵیان ئەبێت بە شەڕ و مەرافێعا! تا خاتوو جێران و مناڵەکانی گەیشتنە دیوەخان، قێخاژن بانگی کرد: - شەریف، خێر ئەو باوکە خاستە دێقەیێ بێ دەرۆ. قێخا چووە دەڕۆ. - چییە ژنەکە میوان دانیشتووە. عەیبە دڵیان عاجز ئەبێت! - نە مترسە!  ئا بزانە ئەو چراتۆڕییە نەوتی هاتیا؟ - کوڕە چرای چی و نەوتی چی؟ هێشا ڕۆژەوە نەبووە و خێر و شەڕ بەش نەکراوە! عەیبە میوان غەریبەمان هەیە با بڕۆمە ماڵەوە! ئەمان خەریک دەمەقاڵەی خۆیان بوو، خاتوو جێران خواحافیزی کرد و چوو. تا گەیشتە درگای حەوش، قێخا  کەوکوژی بۆی ڕوانی. قێخاژن بەو حاڵەی زانی لۆلەپێکی خست خوا ڕەحمی کرد سەر و چاوی نەگرت! دیان تەڵا لە درگای دا. لە ناوداڵان سڵاو قێخاژنی کرد و هەواڵ میوانەکانی پرسی. - کوڕەکەم فەرموو بڕۆ بۆ دیوەخان. ئەگەریش ناشتات نەکردووە لە سەکۆ دانێشە با نان و ماسێکت بۆ بێنم! ئەولیمحەممەو، دوو ددان تەڵای بوو. لە دوورەوە وەک خۆر ئێوارە زەردی ئەکردەوە. ژن و مناڵی نەبوو. چەن ساڵێ ڕەنجۆر ماڵ خەڵیفە و تا دڵ بیگرێت درۆزن بوو. سەردانێ خوار ئاوایی بکردایەت، ئەیوت ئیمڕۆ چوار مارم کوشتووە! سەعاتێ لای ڕانی بگرتایەت ئەیوت دوو سێ گورگم ڕاو ناوە! ئیتر باس جنۆکەی سەر حەوز با بمێنێت! زیڕەی بە ژن و منداڵ ئاوایی کردبوو! برا بە خوا دانەی ڕاست نەبوو! ئێوە سڵامەت خەڵیفە پیاوێکی زۆر باش بوو. بڕیاری دا وەکوو کوڕی خۆی داوای ژنی بۆ بکات بەڵام ئەجەل نەیهێشت و  ماڵاوایی لە ژیان کرد.  ددان تەڵا تا کۆتایی ژیانی بە سەڵتی مایەوە! قێخاژن و دایە فاتمەی خێزان خەڵیفە، خوایان لێ ڕازی بێت، ڕێزێکی باشیان لێ ئەگرت. تا سجیلەکەی ئامادە بوو زانی میوانەکان نایناسن، لە شامەوە هێنای و لە شیرازەوە دەری کرد. مەگەر خوا بزانێ چەنێ درۆی هەڵژاند! کۆتایی بەشی۳ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۸_۰۱۳۶۰۴۸۰۹_bngf.jpg
1 3044Loading...
24
دەبارێ دڵنیا ڕەزازی
1 08813Loading...
25
سجیل بەشی ۲ پاش چەن ڕۆژ، سێ پیاو سەرپەتی و مەعموورێکی ژاندارمری لە درگای ماڵ قێخا شەریف دابەزین. کوڕەکان چارواکانیان لە دەستیان گرت و بردیان بۆ سەر ئاخوڕ. سەرێ حەوزیان دا و گەڕانەوە بۆ دیوەخان، گوڵباخ دەورێ چایی تێ کرد و ئەمین بردی بۆ پیاوەکان. قێخاژنیش بەپەلە فڕووجێکی سەر بڕی و تیانەی خستە سەر کوانوو. سەرکار حەیدەری ڕووی کردە قێخا وتی: - ئەمانە مەئموور سەبت ئەهوالن. بوەخشن موزاهمتان بووین!" - یا خوا بە خێر بێن. ماڵ خۆتانە. پا و پێڵاوتان بەسەر چاوم. پاش خواردنی نان و چایی، قێخا شەریف چوو بۆ ماڵ مەلا جەمیل و باس میوانەکانی کرد. - قوربان داوایان لە گەورە و بچووک ئاوایی کردووە بێن بۆ دیوەخان و سجیل وەربگرن.  وامەزانی بە ماڵێ پیاوێ کێشەکە چارەسەر ئەبێت. بەڵام قەبووڵیان نەکرد. مەلا جەمیل کردیە جواب: - من خۆم لە ڕادیۆ ئەم باسەم بیستووە. ئەبێت هەموو کەسێ سجیلی ببێت. لەگەل پیاو دەوڵەت دەمەدەمێ ناکرێ! باشترە ئاوایی دەنگ کەی. ئەوە من و مەلاژن و کچەکانم یەکەم کەس دێین. بەڵکوو خەڵکیش سەیری ئێمە بکەن! قێخا چووە بانەکەی ماڵ خاڵۆ برایم و هاواری کرد: - خەڵک ئاوایی ڕەحمەت لە باوکتان. لە ئیدارەی سجیل ئەحواڵەوە هاتوون سجیل ئەدەن. بێن بۆ ماڵ ئێمە لەوێ ماتڵتانن! پاش نیو کاتژمێر، مەلا جەمیل و خێزانی و عایشە و زەینەب، کچەکانی، هاتن بۆ دیوەخان. کاتێ میوانەکان مامۆستایان بینی، بە ڕێزەوە،  لەبەری هەڵسان. ئەویش سڵاو و بەخێرهاتنی کرد. یەکێ لە پیاوەکان پرسی: - مامۆستا گیان چەن ساڵ تەمەنتە؟ - وەڵڵا قوربان بە پێی ئەو نووسراوەی لە مەرحووم باوکم جێماوە و لە پشت قورئانەکەی نووسیوییه من نۆمینەی حاجیان ساڵ 1293 مانگی لە دایک بوومە. کابرا دەفتەرێکی دەرهێنا و بڕێکی نووسی. پاشان وتی:" کە وابوو جەنابت شەشی بەفرانباری 1244ی هەتاوی لە دایک بویتە. قوربان ناو باوک و دایکت چی بوو؟ - ئێوە سڵامەت باوکم مەلا حەمۆمین و دایکیشم خاتوو کووبرا. سجیل مامۆستا ئامادە بوو. واژۆ و مۆر کرا و پێشکەشیان کرد. - مامۆستا گیان. مەلاژن چەن ساڵییە؟ - وەڵڵا قوربان لە دایکم بیستووە چوار زستان دوای من هاتووەتە دنیاوە. ناو باوکی  ساڵەح و دایکی خەجێیە. - باشە چوار ساڵ لە خۆت مناڵترە. ئەنووسم شەشی بەفرانباری 1248. بۆ سجیل کچەکان کێشەیەک نەبوو. مامۆستا ڕوژی لەدایکبوونیانی لە پشت یەکێ لە کتێبەکانی نووسیبوو! سجیل خۆیان خستە گیرفانیان. خواحافیزیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. قاو کەوتە ئاوایی. وتیان ماڵ مامۆستا یەکەم کەس چوونە بۆ دیوەخان و سجیلیان وەرگرتووە. پاش ماوەیەک ژن شوانەکە و مناڵەکانی هاتن. سڵاوێکی دایە حازری و وتی: - هاتووم سجیلێ بۆ خۆم و  مەحموو  و مناڵەکانم خاس کەن. - دایە گیان چەن ساڵتە؟ - بە خوا نازانم. بە قسەیێ بیستوومە ساڵ لافاوەکە لە دایک بوومە! کابرا سەیرێ قێخا شەریفی کرد و وتی: - کامەیە ساڵ لافاو؟ یانێ چەن ساڵ لەمەوپێش؟ - قوربان لەوانەیە مامۆستا باشتر بزانێت! مناڵێکیان نارد و مەلا جەمیلیان بانگ کرد. داوایان لێ کرد لە دیوەخان دانیشێت و یارمەتییان بدات. مامۆستا وتی: - تا ئەو جێگەی من بیستبێتم ئەو لافاوە سی تا چل ساڵ لەمەوپێش بووە. ناو باوک و دایکیان پرسی. پاشان سجیلیان بۆ مۆر کرد. داوایان لە مناڵەکانی کرد. بە پێوە بوەستن. بزانن کامیان گەورەن و تەمەیان بە چەند ساڵ مەزەندە ئەکرێت؟! ویستیان بۆ کوڕەکەیان دە ساڵ و بۆ کچەکەیان دوازدە ساڵ بنووسن. مامۆستا وتی:" قوربان کچەکە مناڵتره. ئەوە باڵا هەڵیبڕیووە" کاتێ سجیلەکان ئامادە بوو، ژن شوانەکە داوای کرد بۆ مەحموویی مێردیشی بنووسن. یەکێ لە پیاوەکان ناو باوک و دایک و تەمەنی پرسی. - قوربان خەجاڵەتم لە ڕووتانا ئەو تازە دارەدارەی کردووە، من لە دایک بوومە! - ئەگەر وا بێت، ساڵێ لە تۆ گەورەترە! دوای ژن شوانەکە و مناڵەکانی حاجیژن تەلێ  هات. خوا عەفوویی کات زور قسە خۆش بوو. تا گەیشتە دیوەخان کەوتە سەر بەزم خۆی: - وتیان سجیل ئەدەن. منیش بە پەلە هاتم. بەشکم ببێتە خێر و دانێ باڵابەرز بێت بۆ داوام! حاشا لە پیاو گینەڵە و گولەکە! عەیبیشە داواکارم بێت و سجیلم نەبێت! خێر باوکت ڕۆڵە بنووسە چواردە ساڵییە! کورە خۆ لە کچەعازەو جوانترم. حەیف سەرمای زمسان و هاڵاو تەنوور لۆچی خستە دەمووچاوم! جەماعات دایان لە قاقای پێکەنین. کۆتایی بەشی۲ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۷۰۶۴۲۴۸۴_ae38.jpg
1 2994Loading...
26
دانەدانە خاڵ حسەین عەلی
1 22419Loading...
27
سجیل بەشی ۱ خاڵۆ مەجی لە شار گەڕایەوە. شەوەکەی ماڵوولایی ئاوایی هاتن بۆ لای. ئەویش بە تاقەت و هەوای شان،  باس سەفەر شاری کرد. - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم... تەقەی درگا هات. میرزا حەمە ڕەحیم بوو. پاش سڵاو و هەواڵپرسی، وتی: - مەجی بە خێر بیتۆ. ئەو قەوم و برا ساق و سڵامەت بوون؟ ئەرێ دەنگ و باس؟ خاڵۆ مەجی کردیە جواب: - لە سایەی ڕەحم خوا و تیکە نانەکەی ئێوە گلایەک باش بوون. بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم. فەرەیدوون گیان ئەسپەشینی زین کرد. ناو خوام لێ هێنا و پێم لێ دا بۆ قاوەخانە. لەوێ چارواکەم بردە گەوڕ  تۆفیق خواکەرەم و خۆم گەڕامەوە بۆ قاوەخانە. بێ ئێوە ناخۆش چایەکم خوارد... دیسان تەقەی درگا هات و دەروێش سەعی هاتە ژوورەوە.جەماعەت لەبەری هەڵسان. ئەویش هەر لە دوورەوە هاواری کرد: - خەجاڵەتم مەکەن. تۆ خوا دانیشن. فەرموون. دەروێش سەعی.  خوا عەفوویی کات. یا خوا ئیمشەوی لە هەموو شەوێ خۆشتر بێت.  جگەرەیەکی تەواو نەئەکرد یەکێ تری ئەپێچاوە.  دایمە دیوەخانی پڕ بوو لە دووکەڵ. سرمیچ ئەبوو بە تەم و مژ. لەبەر دووکەڵ یەک دانە دیوەخانپۆش و تەختەی دیار نەبوو. ئەویش هەواڵ شاری پرسی. خاڵۆ مەجێ بۆ جاری سێهەم شانی لێ شل کرد: - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.... تا گەیشتە چایی خواردن قاوەخانە. - قوربان ئەونەی شەغرەیەک بدەیت ماتڵ بووم باش بوو تیبیتی هات و سوار بووم. نوێژ نیوەڕۆ مابوو، گەیشتمە سنە. لە مزگەوت هاجەرەخاتوون نوێژێکم کرد و تاوێ پاڵکەوتم. پاشان چووم بۆ دەور مەیان. بێ ئێوە ناخۆش نان و چاییەکەم خوارد. جەماعەت پێکەوە وتیان:" نۆش گیانت!" - سەرتان نەیەشێنم سەرێ تاریکەبازاڕم دا. بڕێ کەلوپەل و وردە وەسایلم سەند. حەماڵێکم گرت و شتەکانی دا بە شانیدا و بەرەو لای ماشینەکان ڕێکەوتین. بەش خوا هەوەڵ نەمناسی. وەختێ کەوتینە قسە، ئەمە نەبی  بوو! قێخا شەریف پرسی: - کام نەبی؟ - کورە نەبی دایە خەرامان. - ئاهاهاها!  خەرامان خوشک شەریف! حەمالی و کاکەوڵا و شەریف برا بوون. بێجگە لە خەرامان چوار کچ تریان بوو. دانێکیان لە باخەڵ حاجی ئەبووبەکر بوو. دەی خاس.. - هیچ وەڵڵا. کەلوپەلەکەی بردە لای ماشینەکان. هەواڵ دایکیم پرسی، ئەویش بۆ من پرسیاری کرد. باڵی گرتم وتی با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە. بەڵام قەوڵم پێ نەدا. لە نەبی خواحافیزیم کرد.سوار ماشین بووم. شتەکانم بردە دووکان ئا شوکرە. لەوێش بازێ قەن و برنج و چاییم سەند. حەق و حەسێب پارەکەم کرد.... دەروێش سەعی، وەک کوناوەجەی سەرتەنوور دووکەڵێکی کرد و پرسی: - ناشێ خارووبار گران نەبووبێت! - بۆ گرانی گران نەبووە. کورە خوا بڕیویە. تەواو دوورە دەسین. ئەوە حاڵ نەبوو تا بارم کرد و گەیاندمە ترمیناڵ.  ئەو شەوە لە ماڵ حەسەن ئامۆزام خەوتم و بەیانیەکەی سوار بووم و گەڕامەوە بۆ قاوەخانە! لەوێ سەرکار کاشفی و سێ پیاو سەرپەتی دانیشتبوون. سڵامێکم دایە حازری. جەماعەت پێکەوە وتیان:" عەلەیک و هەزار سڵام!" - خوا هەڵناگرێ ئەوانیش جوابیان داوە. سەر و چاییمان خوارد. کاشفی وتی: - خاڵۆ مەجی! ئەم پیاوانە لە سجیل ئەحواڵەوە هاتوون. دێ بە دێ ئەگەڕێن و سجیل ئەدەن بە خەڵک! هاکا دوو سێ ڕوژی تر هاتن بۆ لای ئێوەیش! درۆزن ڕووڕەشە نەمزانی سجیل چییە!؟ بەتەمابووم بپرسم باش بوو یەکێ لە سەرپەتییەکان لە ناو ساکەکەی لەتە مقەبایەکی دەرهێنا و وتی: - هەموو کەسێ ئەبێت دانێ لەمانەی ببێت. بە سەریەوە، ناو خۆی و  باوک و دایک و ڕۆژی لەدایکبوونی ئەنووسرێت! ئێمە لەم قسە و باسانە بوین فەرەیدوون گیان وڵاخەکانێ هێنا. بارەکانمان بار کرد و لێمان خوڕی بۆ ئاوایی. شوانەکە پرسی: - باشە ئەم سجیلە بۆ چی باشە؟ - نازانم بە خوا. ئەونەی لێ ئەزانم ئەبێت هەموومان بمانبێت. بە قسەیەک من بیستوومە بە خەڵک ناوشاریان داوە. قسە لە قسە و باس لە باس، هەر یەکەو شتێکی وت. یەک وتی:"  شا چی نەکراوە؟ لە ماڵ خۆی دائەنیشێت و حەسێب دانیشتوویی شار و دێ ئەزانێت!" یەکێ تر وتی:" ئەمڕا ئەزانن کێ کوڕی هەیە.هاکا کوڕ هەژار و فەقیریان برد بۆ بەرەی شەڕ و سەربازی یان بێگاری!" دەروێش سەعی وتی:" چ مەعلووم پووڵیش نەخاتە پای!" لە کۆتاییدا مەلا جەمیل وتی:" خۆ جارێ سجیل ئەحواڵ نەهاتووە. خوا کردی و هاتن، ئێمەیش وەک ئەم هەموو خەڵکە. بە قسەیەک من بیستوومە، فەرمان دەوڵەتە و ئێمەیش ملمان لە موو باریکترە!" کۆتایی بەشی۱ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۷۰۶۱۴۱۷۸_y0z.jpg
1 4875Loading...
28
سجیل خاڵۆ مەجی لە شار گەڕایەوە. شەوەکەی ماڵوولایی ئاوایی هاتن بۆ لای. ئەویش بە تاقەت و هەوای شان،  باس سەفەر شاری کرد. - بەیانی، قایم نوێژ، هەڵسام.تا سەرێ حەوزم دا و نوێژەکەم خوێند، تووبا نان و چایی ئامادە کرد. بێ ئێوە ناخۆش، بەردڵێکم خست و خۆم کۆ کردەوە. ئامانەتی ماڵەکەم دا بە کەیبانۆم... ▪️بۆ خوێندنەوەی درێژەی چیرۆک، هەموو شەوێ کاتژمێر 10 سەردانی کەناڵی " چیرۆک و بەسەرهات" بکەن. @Diwakhan1401 @noman_barzegar
10Loading...
29
گوڵ ئامان گوڵ نەجمەدین غوڵامی
1 20819Loading...
30
ماڵ جیایی وەخت خەوتن،شیوا وتی:" باوڕەکەی خۆت لێ کردووەتە نابەڵەو.قەرار بوو بەهار جیا ببینەوە و بڕۆینە ناو ماڵ خۆمان."جەلیل وتی:"ڕاس ئەکەی قەوڵم دابوو تا بەهار بە سەر ماڵەوە بین.وا ڕێکەوت دایکم نەخۆش کەوت.هاتووچۆ و دوکتۆر و میوان یەک دوو مانگێکی پێ چوو.خاڵۆژنیشم فەوتی کرد.خۆت باش ئەزانی چەنی گرفتار بوین." شیوا کردیە جواب:"ئەمانە گشتی بەهانەیە.نەخۆشین و پرسانە بە من چی؟وەڵڵا و بیللا تەواو وەک کوڵفەتم لێ هاتووە.خوا نەکا دانێکیان  بێژن دەستت خۆش یا بێژن ئاوە ڕووسەری یان کراسێ بێ قابل! نازانم من چیم لە چنوور براژنت کەمترە؟هەر لە دڵم دەرناچێت،ئەو ڕۆژە دایکت لە لای من، تاریفی ئەکرد.خو من مناڵ نیم و عەقڵم پێ نەشکێ!" @noman_barzegar جەلیل وتی:"شیوا گیان.خۆم گشتی ئەزانم.تۆ زەحمەت زۆر ئەکێشی.بە خوا دایکم و باوکم لە هەموو کەسێ باشتر ئەزانن عەزیەت ئەم ماڵە ها بە سەرشانتەوە لەوانەیە بە باشی عادەت دایکم نەناسی.هیچ وەخت پشتەسەر قسە ناکات.ئەوە بزانە لای چنور چەندین جار تاریف تۆی کردوە!"وتی :"من ئەمانە نازانم.بە خوا بڕۆمەوە بۆ ماڵ باوکم نایەمەوە تا نەچینە ناو ماڵ خۆمان.ئەگەریش ئەزانی بۆت ناکرێ،بە سێ کەلیمە حەڵاڵتم.با بێ دڵێشان دەستمان لە دەست یەکتری ببێتەوە!" جەلیل زانی قسە کردن بە دەرد ناخوات و کەڵکی نییە، هەر بۆیە  وتی:"باشە پەنا بە خوا بە زوویی ماڵمان جیا  ئەبێتەوە!" @Diwakhan1401 بەیانی لە سەر سفرە وتی:"دایە گیان،ڕاسی من قەرارە ماڵێ بە کرێ بگرم و دەست ژن و مناڵەکەم بگرم و بچمە ناوی.تۆ و باوکیشم با کەمی سەرتان سووک بێت.ئێوە کەی تاقەت قێڕە و ڕاوڕاوان مناڵتان ماوە؟ درووسە بە ناو، جیا ئەبینەوە ،بەڵام مەنزڵمان هەر لای ئێوەیە!" دایکی وتی:"ڕۆلە جا من و باوکت ماڵمان بۆچیە؟دوو تەبەقە ماڵە. لە بەیانی زووتر نییە کرێنشینەکە جواب ئەکەین.ئێوەیش بۆ خۆتان دانیشن.ئەزانم شیوا گیانیش حەز ناکات بڕوات.وا نییە بە قوربان؟" شیوا سەیرێکی  جەلیلی کرد و وتی:" بە خوا خۆی ئەزانێ.من کارم نییە.جا پیاو کەی بە گوێی ژن ئەکات؟ قسە قسە خۆیە! ئێوە، دایک و کوڕ، لە یەک دەرناچن، من بۆچی خۆم خراپ کەم!" کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۱۷_۱۲۲۴۳۰۶۲۳_qdp.jpg
1 4140Loading...
31
غوربەت عەتا ئەحمەد
1 33816Loading...
32
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و لایەنگرانی چیرۆک و بەسەهاتی کوردی ئەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و خۆشی و ئاشتی و تەبایی زیاتر و لاپەڕەیەکی تازە بێت بۆ وەلانانی ناکۆکی و لێک‌نزیک‌بوونه‌وه‌ی گەلەکەمان لە یەکتر. جەژنتان پیرۆز بێت. گەردنمان ئازاد کەن و گەردنتان خۆش و ئازاو بێت. ئەدمینی کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar
1 5845Loading...
33
Media files
1 4566Loading...
34
خۆشم دەوێی خالد ڕەشید
1 57220Loading...
35
دەستی باوکم (بەشی کۆتایی) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 6933Loading...
36
دەستی باوکم بەشی کۆتایی حاجی عەلی بە دەنگ بەرز وتی: - ڕەحمەتی خواتان لێ بێت. جەنازەکەی هێرش گیان ئەبەین بۆ مزگەوت. پاش شۆردن و کفنکردن، لە زیارەتان مووسک ئەسپەردەی خاکی ئەکەین. خوا بە زۆرمان نەزانێت قەوم و برا زۆرن. کۆڵانەکان مزگەوتیش چکۆلەن. تکاتان لێ ئەکەم لە خوارەوە ماشینەکانتان جێ بێڵن. جەماعەت خزم و کەس، لە ژن و پیاو بە جارێک ئەگریان. دایە مەستوورە ویستی سەرکەوێت و سوار ئامبوولانس ببێت، سامان لە پشتەوە دەستی گرت و وتی: - دایە گیان! تۆ ئاگات لە پەروین و مناڵەکان بێت من خۆم ئەڕۆم. هاوڕێ دەست ژاڵان و ڕادمین و نازەنین خێزانیشی باڵ پەروینی گرت و سوار ماشین بوون. لە کۆڵانێکی خوار مزگەوتەوە دابەزین و  چوون بۆ مزگەوت. مامۆ ساڵەح مجێور، ڕێگەی نەدا ژن و مناڵ بڕۆنە ژوورەوە. کاتێ ڕێگری لە پەروین و مناڵەکانی کرا، مامۆستا بانگی کرد:" مامۆ ساڵەح گیان با بنەماڵەی هێرش بێنە ماڵەوە." بڕیار وا بوو خاڵۆ تەیووب و هاوڕێ تەرمەکەی بشۆرن. مامۆستا وتی:" ئەگەر خێزانی بیەوێت ئەتوانی ئەویش بێت."  حەوش مزگەوت بوو بە گریان و هاوار.  بەر لە شۆردنی ڕێگەیان دا بۆ کۆتاجار، دایە مەستوورە و  شەرمین و ژاڵان خواحافیزی لە هێرش بکەن! خاڵۆ تەیووب و هاوڕێ، بە کوڵ ئەگریان. دایە مەستوورە و شەرمین بە گریان و لاواندنەوە کەوتنە ماچ کردنی. ژاڵان بێدەنگ سەری خستە سەر سینەی باوکی. پاشان گۆنای ماچ کرد. دەستی گرت. چەن جار ماچی کرد و هێنای بە سەر چاویدا. " ئاخ بووچی دووریم لە بابەم گرت؟ بۆ چی قارم کرد؟ بۆ چی ئەو هەموو بانگی کردم وەڵامم نەدایەوە؟ داخی داخانم بۆ ئەو شەوە لە تەنیشتما پاڵکەوت! بۆ چی پشتم تێ کرد؟ بۆ چی خۆم کردە خەوتوو؟ ئاخ بۆ ئەو دەرفەتە خۆشە! حەیف نەبوو پێکەوە نانمان نەخوارد؟" ڕادمین بە دەنگ بەرز ئەگریا. هاوڕێ لە باوەشی گرت. - مەگریە باوانەکەم! مەگریە هەر چی کەسم! بە قوربان فرمێسکەکانت بم! حاجی عەلی گۆشەی درگاکەی کردەوە و وتی: - تەیووب با ئەو ژن و مناڵە بێنە دەرەوە. دێرە. هاکا تاریکی کرد. خەلایەقەتێ زۆر لە دەرەوە ماتڵن. حەمەی سەیزادەیش ماڵی نەشێوێت، قەبرەکەی ئامادە کردووە! خاڵۆ تەیووب ڕووی کردە کەیبانۆی: - مەستوورە مناڵەکان ببە دەرەوە. با بیشۆرین. دێرە خەڵک چاوەڕێن! ئەویش  شەرمین و پەروین و مناڵەکانی بانگ کرد. ژاڵان سەری بە سەر قاچ باوکیەوە بوو. چاوەکانی بەستبوو. وەک ئەوەی خەوی لێ کەوتبێت. یان لە خەیاڵێکی قووڵدا بێت! @noman_barzegar حاجی عەلی سامانی بانگ کرد: - سامان ڕۆڵە! زۆری نەماوە خۆر ئاوا بێت. مناڵەکان هێرش و خزمەکان نان و ئاویان گەرەک. گریان دانێ بۆ دوایی! مەسعوود زاوایان، دەستی خستە سەرشان سامان و وتی: - کاکە بێخەم بە. سەعاتێ لەمەو پێش مریشک و برنج و هەموو شتێکم ئامادە کردووە. ئەحە فەیزەی دارسەیرانم بانگ کردووە. لەوانەیە ئیستە نان و چێشت پێگەیشتبێت. مەسعوود پیاو تەنگانەیە. دایمە خاڵۆ تەیووب ئەیوت:" گەرچی زاوامە و مێرد شەرمینە، بەڵام من بە کوڕ خۆمی ئەزانم!" مامۆ ساڵەح و کاکە لەتیف و مەسعوود و پیاوێ ڕەشتاڵە، من نەمناسی، دارەمەیتیان هێنا. پەتوویان خستە سەری بردیانە ژوورەوە. پاش چوار پێنج خولەک، تەرمەکەیان هێنایە دەرەوە. حەوش بوو بە ڕوژ حەشر. دەنگ گریان و باوکەڕۆ ئەگەیشتە قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز. پیاوەکان دوای کەوتن. ڕێگری لە ژنەکان کرا. ژاڵان هاواری کرد:" تۆ خوا بابەم! تۆ خوا با منیش بێم!" لەگەل گریان و هاوارەکەی، پێی گیر بوو لە چوارچێوەی درگای مزگەوت و بە سەردا چوو و لە خەو ڕاپەڕی! چاوەکانی کردەوە. هەموو جەستەی تەڕ بوو.  سەرینەکەی خووسابوو. تماشایەکی ناو ژوورەکەی کرد. کەس نەبوو! نە پرسە و نەگریان! بیری کردەوە، ئەمە ژوورەکەی خۆیە. لە زانکۆ گەڕایەوە و مانوو بوو. سەیر کاتژمێری کرد، دوو و نیوی دوای نیوەڕۆ بوو. باوکی هاتەوە بیر! بە پەلە چوو بۆ هۆڵەکە. دایکی خەریک سەیرکردن تەلەفیزۆن بوو! - کوانێ بابەم! تۆ خوا بابەم! ڕادمین وتی: - چییە دادە؟ مەگەر تۆ قار نەبوویی؟ - بابەم چی لێهات؟ تۆ خوا خەریکە دڵم ئەتەقێت!! دایکی کردیە جواب: - ئەو گریان و هاوارە چییە؟ بابەت لە دووکانە! چوو بۆ ژوورەکەی خۆی. موبایلەکەی کردەوە. ژمارەی باوکی گرت. بە گریانەوە  وتی: - بابە گیان بە قوربانت بم. بابە گیان قەزات لە گیانم. قەزای دەستت لە من. دەردت لە گیانم کەوێت! نازانم باوکی چی وت. موبایلی دانا. بە نۆرە دایکی و ڕادمینی گرتە باوەش و چەن جار ماچیانی کرد. کاتێ هێرش گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، ژاڵان چوو بۆ پێشوازی و لە باوەشی گرت! - بابە گیان یەک هەناسەت بە هەموو سەیرانێکی ئەم جیهانە ناگوڕمەوە! - کورە قەزات کچە کاڵەکەم! تۆ ئارامی دڵ و گیانمی! کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۸_۱۳۲۴۴۱۶۴۱_knrd.jpg
1 6876Loading...
37
دەستی باوکم (بەشی3) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 2876Loading...
38
دەستی باوکم بەشی۳ ژاڵان تووڕە بوو: - دەی بە خوا ڕێگە نەدەی بڕۆم، تا ماوم قسەت لەگەل ناکەم. باوکی کردییە جواب: - کچە جوانەکەم! تۆ هێشتا منداڵی. من بیر لە داهاتوویی تۆ ئەکەمەوە.  ئەم سەفەرە بۆ تۆ جوان نییە. سبەی خزمێ ناسیاوێ بتبینێت چۆن بیر ئەکاتەوە؟ ئایا ناپرسی چۆن ژاڵان لەگەل دوو کوڕ غەریبە چووە بۆ گەشت و سەفەر؟ - غەریبە نین. برا و خزم کەژین، برا و خزم منیشن. بە خوا لە ڕۆژێکەوە ئەیانناسم وەکوو ڕادمین برام  سەیرم کردوون. ئەوانیش یەک هەڵسوکەوت هەڵەیان نەکردووە. - ڕۆڵە گیان واز بێنە. بۆ تۆ بێگانەن. پروین ڕووی کردە ژاڵان  و وتی: - قەزات لە من، بابەیشت ڕازی بێت، من حەز ناکەم. چۆن ئیجازە ئەدەم لەگەل ئەو کوڕانە بڕۆی ؟ وەڵڵا مەگەر من بمرم! - دایە گیان ئیستە دەورە و زەمانە گۆڕاوە. ئەوە زەمان ئێوە کوڕ و کچ دواکەوتوو و داماو بوون. تا یەکتریان ئەدی بەرچاویان ڕەش ئەبوو. جەستەیان ئەنیشتە لەرزین! هێرش باڵ ژاڵانی گرت: - کچەکەم! تۆ و هاوڕێکانت کە هیچ، هەموو دنیا  لۆمەم بکەن ڕێگە نادەم بڕۆی. ئەمە بڕیار کۆتاییمە و تکات لێ ئەکەم لەسەری مەچۆ! ژاڵان دەستی کردە گریان و چوو بۆ ژوورەکەی خۆی و درگای داخست. ئێوارە کەژین پێوەندی گرت و دەنگ و باسی پرسی. ژاڵان وتی: - بابەم و دایکم ڕێگە نادەن. خۆ ناکرێ بە دزییەوە بێم. ئێوە بڕۆن خۆشتان بێت. پاش تەلەفوونەکەی کەژین بانگی هەڵدا و ماوەیەک گریا. شەو کات نان ئێوارە، دایکی لە درگای دا: - کچەکەم بێ نانەکەت بخۆ. وەڵامی نەداوە. دیسان بانگی کرد. - ناخۆم برسیم نییە. تکای لە تکاخانە بڕی نەهاتە دەرەوە. ڕادمین برای، چەن جار داوای لێ کرد بێتە درەوە. ماچی کرد. دەستی کێشا. نەهات و نەهات! دوای دوو کاتژمێر، خۆی درگای کردەوە. سەرێ  چێشتخانەی دا و لەوێ پەرداخی ئاوی خواردەوە. باوکی وتی: - ژاڵان گیان ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەزانی بڕیارێکی گونجاوم داوە. کچەکەم لە بیرتە کوڕەکەی حەمە عەلی لە ڕووداوی هاتووچۆ تیاچوو؟ ئەوە دایکت، لێی بپرسە. کاتێ چووین بۆ پرسە ماڵیان وەک چۆڵەوانی وابوو. پەپوو ئەیخوێند. کەس نەهات بۆ پرسەی. بە خوا کافریان بۆ موسوڵمان ئەبوو! پەروین وتی: - کاتی  ڕووداو، ژنێ لە ناو ماشینەکەی بوو! ئەم خەڵکە خوانەناسە هەر کەسێ بە جۆرێ باسی ئەکرد! یەکێ ئەیوت بڕیاریان دابوو بڕۆن بۆ دەرەوەی وڵات! یەکێ ئەیوت  ژنەکە حاشای لە مێردەکەی کردووە و  بەتەمابوون سەر خۆیان هەڵگرن! مەگەر خوا بزانێ باوک و دایک داماوی چەندە کز و ترێق بوون! هێرش ئاهێکی هەڵکێشا: - پاش چەن مانگ ئاشکرا بوو،  کابرایەک لە جادەی گاڕان، ماشینەکەی لەکار کەوتووە. داوای لە  ڕێکەوت  کردووە ژنەکەی ببات بۆ ناوشار و کەسێکیش بنێرێ بۆ یارمەتی خۆی بەڵکوو کێشەی ماشینەکەی چارەسەر بکات!  جا پاش ئەو هەموو سەرشۆڕی و ترێقییە کەڵکی چی بوو؟!  ئەی چی کچەکەم. ئێمەش لەو شتانە ئەترسین! پاش وتووێژێکی زۆر، ژاڵان بە گریانەوە وتی: - تا ماوم، بێجگە لە سڵاو، یەک وشە لە من نابیستن! بە تووڕەیی هۆڵەکەی جێ هێشت و چوو بۆ ژوورەکەی خۆی. ڕادمین دوای کەوت. تەقەی لە درگا دا. نەیکردەوە! بانگیان کرد. بە قوربانی بوون. کورە ڕۆڵە! بۆ خاتری خوا!  کەڵکی نەبوو. کات خەوتن باوکی چوو بۆ لای. لە تەنیشتی پاڵکەوت. ماچێ باڵی کرد و سەری خستە سەری! - ژاڵان گیان کچە گەورەکەم! باڵی لە ژێر سەر بابەی دەرهێنا و ڕووی کردە ئەولاوە! - نازارەکەی بابە. بە قوربانت بم. ئێمە بۆ خۆت و داهاتوویی تۆمانە! ژاڵان بێدەنگ چاوی بەست و خۆی کردە خەوتوو! ئەو شەوە خەوتن. بەیانی زوو هێرش کولێرەی گەرم و کەرە و سۆڵەکەی هێنا و لە درگای ژوورەکەی ژاڵانی دا. - نازارەکەم بێرۆ کولێرەی تازەم هێناوە. دێرە با فریای زانکۆ بکەوی. چەن جار بانگی کرد. ئێوە لە ماڵ خۆتان وەڵامتان دابێتەوە ئەو هەناسەی نەدا. ویستی بڕواتە ژوورەوە پەشیمانەوە بوو. - پەروین ئا بڕۆ بزانە بۆ چی جواب ناداتەوە. کاتێ پەروین درگای کردەوە، ژاڵان خەریکی موبایلەکەی بوو. - ئەرێ ڕۆڵە بۆ چی جواب بابەت نادەیتەوە؟ - بۆ ئەوە قارم. لە لای کەژین سووکتان کردم. وەڵڵا تا ماوم لەگەلتان قسە ناکەم! هێرش بە گۆرانی وتن هاتە ژوورەوە. - ئەو کچە لەو ماڵە خۆی دا نیشانم. ئاگری پێ نەبوو، سووتاندی گیانم. کورە ڕۆڵە قاری چی؟ خۆ کفرمان نەکردووە!! هەستا دەموچاوی شۆرد. خۆی کۆ کردەوە و ڕێگەی زانکۆی گرتە بەر. نیوەڕۆیش لە ناوشار بابۆڵەیەکی خوارد و کاتێ گەڕاوە بۆ ماڵەوە، سڵاوێکی کرد و چوو بۆ ژوورەکەی خۆێ. چەن جار بانگیان کرد. دار و بەرد هاتبێتە زمان، ژاڵان قسەی نەکرد! بە دەنگی گریان و هاوار ، ڕاپەڕی. تەرمی باوکیان هێنایە دەرەوە. خەڵک وەکوو مێروولە لە دەور ئەمبوولانس کۆ بوونەوە! کۆتایی بەشی ۳ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۸_۰۱۱۵۰۶۴۴۲_5mu.jpg
1 5448Loading...
39
دەستی باوکم (بەشی 2) 🔸نووسەر: نەعمان بەرزگەر 🔸خوێندنەوە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر @noman_barzegar
1 1645Loading...
40
دەستی باوکم بەشی۲ ژاڵان سەری خستبووە سەر دەست باوکی و ئەگریا. پەروانە باڵی گرت و وتی: - کچەکەم! هەستە با بڕۆین. - تۆ خوا میمی گیان من ناتوانم لە بابەم دوور بکەومەوە.بە خوا خەریکە شێت ئەبم! - ژاڵان گیان ئەو خەڵکە ماتڵن. عەیبە! ئەو کاکەیشە تەمایەر خۆمانە! - تۆ خوا با جارێ لێرا بم. تۆ خوا با بۆ کۆتاجار  لە باوەشی بگرم و ماچی بکەم! حاجی ڕووی کردە دایە مەستوورە: - خاتوو مەستوورە! ئەم جەماعەتە  بۆ لای ئێوە هاتوون. ئامان  کارێ مەکەن ببنە گاڵتەجاڕ و دوارۆژ مەنع و لوومە بکرێن. مردن و پرسانە لە ڕێگەی گشتماندایە. دەست مناڵەکان بگرە و بڕۆن بۆ حەوش. تەیووب ماتڵ مەبە. عەیبە تۆ کوڕ کێت پێ ئێژن! زووکە بیانبە دەرۆ. ئەو خەلایەقەتە ماتڵن! دیسان پەروانە داوای لە ژاڵان کرد، باوکی بە جێ بێڵێت. دایە مەستوورە،  پەروین و شەرمین و دایە ڕەعنای ڕەوانە کرد بۆ حەوش  و خۆی گەڕاوە بۆ لای هێرش و وتی: - پەروانە ڕۆڵە!  دەست ژاڵان بگرە! ئاگای لە خۆی نییە خەتەرە بکەوێت! ژاڵان بەڕادەیەک پێداگری کرد، کابرای فەرمانبەر وتی: - خوشکەکەم!  ئێوە بڕۆن. تا ئەم کەرەستە و ئامێرانە ئەکەمەوە با ئەو کچە لە لای باوکی بێت. ژاڵان، دیسان سەری خستە سەر دەست باوکی. چاوەکانی بەست. بە درێژایی تەمەنی چەن ساڵەی منداڵی ئەم دەستەی گرتبوو. لە یەکەم دارەدارەی ماڵەوە تاکوو گەڕان ناو کۆڵان خۆیان و شەقام و پارکەکانی  ئەم شارە!  ئاخۆ چەن جار کەوتبێت و بەم دەستانە بەرز کرابێتەوە! بیری لە یەکەم ڕۆژ قوتابخانە کرەوە. ئەو کاتە تازە چوبووە ناو حەو ساڵ تەمەن. تۆزێ گرینۆک بوو. باوکی دەستی گرت و بردی بۆ بەر درگای پۆلەکەی. کاتی تەواو بوونی وانە و مەدرەسەیش، دووبارە دەستی ئەگرت و پێکەوە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. @noman_barzegar ماچێک دەستە ساردەکانی کرد. یادی بە خێر ساڵانێک بەم دەستانە قژی شانە کردبوو. قژی بۆی بەستبوو!  ڕۆژ بوو دەیان جار بە قوربانی قژە جوانەکەی ببوو. سەری بەرز کردەوە و بۆ دەموچاوی ڕوانی. یانێ ئیتر من ئەو ڕواڵەتە جوانە نابینم؟ کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ کێ لە باوەش بگرم؟ کێ بە قوربانی کچە کاڵەکەی بێت؟ یانێ ئیتر  من پێکەنینە جوانەکانت نابینم؟ شەوان قاچ کێ بشێڵم؟ چەن جار دست و گۆنای باوکی ماچ کرد. پاشان بانگی هەڵدا. - بابە گیان! باوانەکەم! بۆ چی قەزات لە من نەکەوت؟ کابرا وتی: - کچەکەم! دێرە! دادە زەحمەت نەبێت دانێکتان دەستی بگرن.  وا دیارە حاڵی باش نییە. پەروانە گەڕاوە بۆ ژوورەکە و دەست ژاڵانی گرت و پێکەوە چوونە دەرەوە. @Diwakhan1401 لە درگای نەخۆشخانە، باوەگەورەی و حاجی عەلی خەریک وتووێژ بوون. - تەیووب، کوڕەکان ئەرێ لە کوێ ئەسپەردی خاکی ئەکەن؟ ئەگەر بۆ بەهەشت موستەفای ببەن، هەر لەوێ ئەیشۆرین. قەبریش ئامادەیە. ماتڵبوونی ناوێت. دایە مەستوورەی کردییە جواب: -  باوکم و کاکەم لە دارسەیران بە خاک سپێردراون.  من پێم خۆشە هێرش گیانیش ببەین بۆ ئەوێ. سەی هاشم وتی: - برا بە خوا دارسەیران ڕێگەی نییە. ئەگەر چەن شوێنێک مابێت دیاریکراو خەڵکە. یا بیبەین بۆ بەهەشت موستەفا یان زیارەتان مووسک. خاڵۆ تەیووب ڕووی کردە هاوڕێ: - نازانم! ئەی بۆ چی نەیبەینەوە بۆ ئاوایی؟ - باوە گیان ڕوژ زۆری نەماوە. بۆ چی ئەم خەڵکە بخەینە عەزیەت؟ دایە مەستوورە بە گریانەوە وتی: - ئەگەر دوور بێت من ناتوانم زوو زوو سەردانی بکەم! با بیبەین بۆ مووسک. مەلا محەممەد وتی: - زیارەتان مووسک جێگە و ڕێگەی کەمە. تایبەتە بە ئاوایی و تەپەی مووسک. با تەلەفوونێ بکەم بۆ حەمەی سەیزادە و مەلا تایەر و کا جەماڵ. بزانم ئیجازەمان پێ ئەدەن؟ پێوەندی بە کا حەمەوە کرد و داوای جێگە قەبرێکی لێ کرد. ئەویش خواهەڵناگرێ بە بیستن هەواڵەکە، زۆری پێ ناخۆش بوو. وتیشی نەیزانیووە بۆیە نەهاتووە بۆ نەخۆشخانە. لە کۆتاییدا وتی:" بەسەر چاو. تا ئێوە لە مزگەوت ئەیشۆرن، من و چوار پێنج پیاو، قەبرێکی بۆ ئامادە ئەکەین! هەموو لە حەوش نەخۆشخانە، چاوڕوان  تەرمەکەی هێرش بوون. دایە ڕەعنا دانیشت و وتی: - شەرمین ڕۆڵە دەست ژاڵان گیان بگرە با بێت بۆ لای من. ژاڵان نەیتوانی دانیشێت. هەر بۆیە پاڵکەوت و سەری خستە کۆش دایەی. جەماعەت خەریک گریان و لاواندنەوە بوون. بەڵام ژاڵان خەیاڵی گەڕاوە بۆ ئەو کاتە لە زانکۆ گەڕایەوە و داوای لە باوکی کرد ڕێگە بدات لەگەل هاوڕێکانی سەردانێکی مهاباد بکات. باوکی پرسی: - ڕۆڵە لە لایەن زانکۆوە ئەڕۆن؟ - نەوەڵا من و کەژین هاوڕێم و برایەکی و کوڕێ خاڵۆزای!! - کچەکەم! گەرچی جێگەی متمانەی منی بەڵام ئەم گەشتە بۆ تۆ گونجاو نییە!  هاوڕێکانت جواب کە و  بیریشی لێ مەکەرەوە! تەمەن ڕێگە بدات لە دەرفەتێکدا خۆمان پێکەوە ئەڕۆین. کۆتایی بەشی۲ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۰۷_۰۲۳۴۰۸۳۱۰_xyn.jpg
1 4969Loading...
گۆیژ تەکاندن بەشی ۸ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. خەلیل پرسی: - چی بووە دایە؟ جۆرێ جواب ئەدەیتۆ وەک ئەوەی نەمناسی! - جا چی ماوە ببێت؟! ئەوە لە خۆت بپرسە؟ - خۆم بۆ چی؟ پیاوم کوشتووە تاڵانم کردووە ماڵ خەڵکم خواردووە؟! دایکی بە دڵپڕی چوو بۆ سەرتەنوور. خەلیل دوای کەوت: - دایە تۆ قەبری باوکم چی بووە؟ لەبەر گریان قسەی بۆ نەکرا. خەلیل دەست دایکی گرت. ماچێکی کرد و وتی: - یا خوا بە قوربانت بم دایە گیان. تۆ خوا چی بووە؟ لە چی ناڕەحەتی؟ خۆت باش ئەزانی لە هەموو دنیا تەنیا تۆم هەیە.ئامادەم ڕۆژێ سەد جار بۆت بمرم. - خوانەکا باوانەکەم. تۆیش تەنیا دڵخۆشی  منی. باوکت عومری خوای کرد تۆ دوو ساڵت بوو. ئەو هەموو داواکارمە بوو. خزم و کەس مەنع و ڵۆمەمیان کرد بەڵام من وتم خەلیل جێ ناهێڵم. خەلیل دەستی خستە دەور کەمەر دایکی: - دایە گیان تۆ خوا چی عاجزی کردی؟ - تووران لە لای گەلاوێژ ماڵ خەڵیفە وتوویە: ڕۆژ گۆیژ تەکاندن کەژاڵ خاڵۆ بارام چووە بۆ لای خەلیل. خۆم بە چاو خۆم بینیم سەری  خستبووە باوەشی و خەوتبوو! @noman_barzegar خەلیل دەستی بەردا و تووڕە بوو: - ئەی خوا خراپی بۆ بکات! وەڵڵا و بیللا درۆ ئەکات. هەر ئیستە ئەچم درگای پێ ئەگرم! ویستی بڕوات، دایکی لە دواوە پشتوێنەکەی گرت: - دانیشە کوڕەکەم! تۆ من حاڵی کە بزانم ڕاسته یان نە؟ - دایە بە خوایێ کە گیان گشتمان بە دەسییە جگە له سڵاو و هەاڵپرسی هیچ شتێک ڕوویی نەداوە. سوێن بە لاالەالااللە  دەستم لە جلەکانیشی نەکەوتووە. ئەی خەجاڵەت دنیا و قیامەت بیت! قاو کەوتە ئاوایی. یەکێ وتی: - ڕوژ گۆێژ تەکاندن کەژاڵ سەری خستووەتە کۆش خەلیل و خەوتووه! یەک تر وتی: - یەکتریان لە باوەش گرتووە! - یەک تر وتی: - ڕۆیشتوونەتە ئەشکەوت پشت کانییەکە و سەعاتێ لەوێ بوونە. خۆیان و خوای خۆیان! @noman_barzegar ماوەی چوار پێنج ڕۆژ، ژن ئاوایی ئەو بوختانەیان خوار و ژوور کرد.  ئەوەی لە خوا ترسا و ئابڕوو و نامووس خەڵکی بۆی گرنگ بوو، شاردیەوە و باسی نەکرد. ئەو ژنانەیش سەریان بۆ ئەم قسە و باسانە خورا، لە لای پیاوەکانیان باسیان کرد. ئەو ماوە کەژاڵ و خەلیل نان و ئاو و خەویان لێ حەرام بووبوو. ئیشی خاڵۆژن حەمیدە و دایە گوڵێ  گریان بوو. ئێوارەیەک خاڵۆ بارام و عەلی لە دەشتەکەی خۆیان گەڕانەوە. هەستیان کرد وەکوو جاران سڵاو و هەوڵپرسییان لێ ناکرێ.  زۆربەی خەڵک  خۆیان ئەشارنەوە! شەو، خاڵۆ بارام وتی: - یەک دوو ئێوارەیە ناو ئاوایی جۆرێکە! جارێ نەوەک ئەم ئێوارە. یەک دوو مناڵ نەبێت کەس سڵاوێکی لێ نەکردین. ئەوەیش لەبەر درگا دانیشتبوو بە بینین ئێمە چوونە ماڵەوە! نازانم خراپیمان چی بووە؟ ماڵ و زەوی و حەیوان کێمان خواردووە؟ عەلی ڕۆڵە دەمبۆڵەیەک قسە و باسێ شتێک نەبووە؟ عەلی کردیە جواب: - بە خوا باوە گیان دڵ  مناڵێکم نەیەشاندووە.  زەمانێ مناڵ بووم شووشەی دەلاقەی ماڵ خەڵیفەم شکاند کاکە عەباس و کاکە عبداللە م تووڕە بوون و منیش بەڵێنم دا کوڕێکی باش بم. تا ئەم ساتە خراپی پووشێکم نەبووە! خاڵۆژن حەمیدە وتی: - شوکر بۆ خوا دووکەڵ  مناڵم نەچوەتە چاو کەس. ئەو عەباس گیان تا ئەو ڕۆژەی باری کرد بۆ شار دڵ مناڵێکی عاجز نەکرد. عبداللە گیانیش گشتی بە ئاواتیەوە بوو. خوا و ئەولیاکان و پیران تەرێقەت بیکات بە سڵامەتی سربازییەکەی تەواو کات. عەلی ڕووی کردە دایکی: - ئەرێ برا کچەکان خاس نەبوون؟ وەڵڵا کەس کچ ئێمەی نییە! تا ناو کچی هێنا، مووچڕکەیەک هەموو جەستەی کەژاڵی گرت. دڵی وەک ئاش کەوتە لێدان. بە هەزار حاڵ خۆی گەیاندە سەرتەنوور. دایکی دوای کەوت. - چی بوو ڕۆڵە؟ بۆ چی تێکچوویی؟ کەژاڵ بانگی هەڵدا. ماوەیەک گریان. پاشان بەدەم هەنسکدانەوە وتی: - ئەگەر باوکم و کاکەم بەم بەزمە بزانن چی بکەم؟ وەڵڵا لە ترێقیدا ئەمرم. بۆ ئەوە باشە خۆم بکوژم! - جا ئەوە کەی قسەیە؟ مەگەر تۆ چیت کردووە؟ خۆ ئیمام حسەینت شەهید نەکردووە؟ - نازانم لە خۆمەوە ئەترسم! - ترسی ناوێت. سەرچاوت بشۆرە بڕۆ بۆ دیوەخان. حەز ناکەم باوکەوانت بەم حاڵەت بزانن! ئەو شەوە خاڵۆژن حەمیدە خەو نەچوو چاوی. گەرچی دڵخۆشی کەژاڵی داوە بەڵام ئەیزانی هۆی خۆشاردنەوەی خەڵک ئاوایی چییە؟! خۆی ئامادە کردبوو بەزوویی خاڵۆ بارام و عەلی دەنگ و باسەکە ببیسن. - ئاخ تووران خوا نائومێد دنیا و قیامەتت و لە شەفاعەت  پێغەمبەر بێبەریت بکات. یا خوا عاقیبەت بەخێر نەبیت! کەژاڵ داماو، لە لایەک گیرۆدەی بۆختان دادە تووران و لەولایشەوە خۆشەویستی خەلیل. نان ئێواران و دیدار بەر درگا و ئاوهێنان کانی کۆتایی پێ هات. لە چپیچپی ژن و کج ئاوایی بێزار بوو! کۆتایی بەشی ۸ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۹_۱۶۵۶۱۷۰۴۳_pnhj.jpg
نمایش همه...

2👍 1
گۆیژ تەکاندن بەشی ۳ ⛔️ گواستنەوە و کۆپی ئەم بەشەی چیرۆک بە بێ نووسینی ناوی نووسەر، دزی و بێڕێزی ئەژمار ئەکرێت!⛔️ پاش خواحافیزی لە کا فایەق، خەلیل بە گۆرانی وتن گەڕاوە بۆ ماڵەوە. بە پەلە ئاوێنە و کەرەستەی ڕیشتاشینی برد بۆ سەرەشۆرگە. ڕیشی تاشی و پاشان حەمامی کرد. جلە تازەکانی لەبەر کرد. کاتی لە ناو ئاوێنە سەیر خوی کرد، پێکەنی و وتی: - لەم شوانە؟ئەو جل شوانییە؟ دەی بە خوا دایکم بمبینێت، حەیام ئەبات! کەواوپانتۆڵی داکەند و بە جوانی دەقی کرد و خستیە ناو چارەکەی نانەکەی. سابوونێک و تۆزێ شامپۆی کردە ناو دانێ شیشەی جێگە شەربەت و لە ناو دڵقێکی دانا و خستیە گیرفان پانتۆڵەکەی! دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئەوە خەریک چیت؟ دێرە نیوەڕۆیە. بێ نانەکەت بخۆ و ڕانەکە دەرکە! - باشە دایە گیان ئەوە هاتم. چوو بۆ سەر سفره. لە خۆشیدا برسی نەبوو. لە ترس بۆڵە و قسەی دایکی چوار پێنج پارووی خوارد. - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا، ئەم بەهارە دەستێک لەم ماڵانە ئەدەم! - وەڵڵا باشە. ئەوەندە وتم با ماڵەکان خاس کەین موو لەسەر زمانم سەوز بوو. کە چی ئیستە ئەو قسانەت لێ ئەبیستم. - کورە دایە گیان بە قوربانت بم. تۆ داوای گیانم بکە! - خوا نەکا باوانەکەم. بەشکم ئیمڕۆ دوو قول گسکم بۆ بێنیت! نازانی ئەو بەیانییە خەلیل چەنێ کوڕێکی باش و گوێڕایەڵ بوو. هەر بۆیە کردیە جواب: - بە سەر چاو دایە گیان. دوو قول چییە؟ یەک باقەت بۆ ئەهێنم! چارەکەی دا بە شانیدا. پێڵاوی لە پێ کرد. گۆچانی هەڵگرت و وتی:" خوا گیان بە کۆمەکی تۆ" پاشان درگای گەوڕی کردەوە و یەحە و یخەی لە حەیوان کرد و ڕانی لێ خوڕی. لە لای ئاشەکە بەر ڕانی گرت و ماتڵ ڕان ئاوایی بوو. ژن و کچ ئاوایی، بە کراس زەرد و سوور و سەوز و شین، مەڕ و ماڵات خۆیان لێ خوڕی. یەکێ ئەیوت ئامانەتی تۆ و مەڕەچار. یەکێ ئەیوت ئاگات لە بەرانەکە بێت. کەژاڵ هاتە پێشەوە و پرسی: - ڕانەکە ئەبەن بۆ کوێ؟ نایەن بۆ پەلەوشک؟ خەلیل بە پێکەنینەوە وتی: - کچەکەی ماڵ خاڵۆ بارام لە کوێ بێت منیش ڕان ئەبەم بۆ ئەوێ؟ - تۆ خوا بە ڕاستە؟ خۆ وتت بە دەست من نییە! - ئیمڕۆ خۆم حەسێبم. کا فایەق نییە. داماو وەیلانە بۆ کەرە ڕەش! وەکوو هەمیشە کۆتا کەس دایە مەعسووم ڕانەکەی هێنا. ڕۆژ نەبوو ڕان و گایان جێ نەمێنێت. کاتێ کەژاڵ دایە مەعسوومی بینی، وتی: - مەڕە ڕەش شەلکەی گرتووە. ئەگەر ئیمڕۆ بۆ کوێستان ئەڕۆن با بیبەمۆ! - نەوەڵڵا کا فایەق نییە شوێن دوور ناچم! ڕانی لێ خوڕی. تا کەژاڵ لە چاو گووم بوو، چوار پێنج جار ئاوڕی داوە. تا پەلەوشک سەد جار لە دڵ خۆیەوە وتی:" ئەی بە قوربان مەڕە ڕەش بم!" بۆ کاژمێر دەی بەیانی ڕانی بردە سەر قومە و ئاوەکە. لە سێبەر گۆیژەسنجە ئاگری کردەوە و کتری خستە سەر کوانوو. لە ترس بزن شێت ماڵ خویان، سفرەی نانەکەی بە چڵێکەوە هەڵواسی. بیری لە خاڵۆ خواڕەحم کردەوە. بڵێی ئەمڕۆ هاتبێت؟ لابەلا چوو بۆ مەنزڵەکەی خاڵۆ بزانێ دەنگ و باس چییە؟ کاتێ گەیشتە ئەوێ، کامیل کوڕی چایی دەم کردبوو. پاش سڵاو و مانوو نەبوون، کامیل پرسی: - ئۆغر خەلیل گیان؟ دانیشە چاییەک بخۆ! - نۆش گیانت کاکە گیان. خۆیشم ئاگرم کردوەتەوە. ویستم بزانم تا کوێ ڕێگە هەیە بۆ ڕانەکە. باشە خاڵۆ خواڕەحم بۆ چی دیار نییە؟ - دوێکە چوو بۆ بارەشار. لەوەناچێ چوار و پێنجی تر بگەڕێتەوە. بە ڕادەیەک خۆشحاڵ بوو زۆری نەمابوو کامیل بگرێتە باوەش و هەزار ماچی بکات! بە دڵێکی خۆش، خواحافیزی لە کامیل کرد و گەڕاوە بۆ مەنزڵەکەی خۆی. بە ڕێکەوت، مەڕە ڕەش ماڵ خاڵۆ بارام، لە نزیک کوانووەکە خەوتبوو. چوو بۆ لای دوو ماچ سەر پۆزەی کرد و وتی:" بە قوربان ئەو کەسە بم ئێوارە ئەتدۆشی!" لە خۆوە ئەو مەڕەی خۆش ئەویست! تا چایی ئامادە بوو دوو جاری تر ماچی کرد. - نازانم بۆ چی ئەوەندە جوان ودەنگیشی خۆش بوو. کاتێ کاوێژی ئەکرد،خەلیل تێرتماشای نەئەبوو! سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئەیزانی فێنکی عەسر کچ و ژن دێن بۆ گۆیژ. دە بەیانی تا عەسر هەزار ساڵە! تا ئەو کاتەکێ بمێنێ؟ کتری هاتە گیزە. تۆزێ لە ئاگرەکە دووری خستەوە و چایی لێ دا و سەرەکەی لابرد. پاش دوو خولەک، لە لای ئاگرەوە چایی  کەوتە قوڵت وەشاندن. بەر لەوەی بکوڵێت، کتری هێنا ئەملاوە. دوو چای ڕەشی خوارد. ماوەیێ پشووی دا و چایەکی تری تێ کرد و کتری خستە پاڵ ئاگرەکە. چایی خوارد و سفری ڕاخست. نان و سێفەزەمینە و ماستاوێکی خوارد. دیسان سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئاخۆ کەی کەژاڵ و کچ ئاوایی قۆڵ بنێن و بێن بۆ پەلەوشک؟!! ئاخۆ کام کراس لەبەر بکات؟ بەشکم خوا بیکات دادە تووران نەیەت! ئەو بێ ویژدانە سی چل دانە چاوی هەیە. دە جووت گوێی هەیە! شەرت بێت ئیمڕۆ ئەو ژنە نەیەت،پاییز دوو ڕۆژ دار ئەکەمۆ بۆ مزگەوت!
نمایش همه...
لە بیرت ئەکەم زیاد ئەسعەد
نمایش همه...
Farhad.mp39.33 MB
4
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی۷ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. کەژاڵ بە دڵپڕی گەڕاوە بۆ ماڵەوە. مەشکەی هەڵخست و ماوەیەک بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک ژەندی. دایکی بەو حاڵەی زانی. پرسی: - چی بووە کچەکەم؟ لە چی ناڕەحەتی؟ - کورە چووزانم! گیرۆدەی دادە تووران بوومە. ناوێرم دەرکەوم ئازا باس داواکردن من و سەعدی کوڕی ئەکات. جوابم کردووە ئەو هەر لەسەر بەزم خۆیە! - لاوە تۆ خوا. وتم ئاخۆ چی بووە. چاوی دەر بێنە جوابی مەدەرۆ. عەسر خاڵۆژن شەرافەت هات بۆ ماڵیان. تاوێ دانیشت و چایەکی خوارد. جۆرێ سەیر کەژاڵی ئەکرد. وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بڵێت. کاتێ کەژاڵ چوو بۆ حەوش، ڕووی کردە دایکی و وتی: - حەمیدە گیان حەز ناکەم بارام و کوڕەکان بزانن. تووران قسەیەکی کرد. - چی وت؟ - وتی ئەو ڕۆژە چوینە بۆ گۆیژ، کەژاڵ چووە بۆ لای خەلیل. سەعاتێ بەیەکۆ بوونە. کەژاڵ گەڕاوە بۆ دیوەخان. خاڵۆژن باسەکەی گۆڕا. - ماڵتان نەشێوێت حەمیدە گیان. لەم کۆڵانەوە هاتم حەزم کرد هەواڵێکتان بپرسم. لەسەر ئیجازەت با من بڕۆم. - دانیشە خاڵۆژن گیان پەلەی چیتە؟ - بە قوربان ماڵەکەت بم. خواحافیزی کرد و ئەوێی بە جێ هێشت. @noman_barzegar کەژاڵ پرسی: - خاڵۆژن بۆ چی هاتبوو؟ قسەی چیتان ئەکرد؟ من هاتم باسەکەتان گۆڕا! - ڕۆڵە ئەو ڕۆژە بۆ گۆیژ چوویی یا بۆ لای دواشوان ڕانەکە؟ کەژاڵ ڕەنگی وەک بەفری لێهات. ماوەیەک قسەی بۆ نەهات. - درۆ مەکە. ڕاست و ڕەحمانی ئەو ڕۆژە چوویتە بۆ لای خەلیل؟ - نە بە خوا. خەلیلی چی؟ - ئەی چۆن تووران وتوویە سەعاتێ تەواو، لە لای شوانەکە بووە؟ کەژاڵ بانگی هەڵدا و بە گریانەوە وتی: - خوا ڕووی ڕەش کات. وەڵڵا سڵاو و هەواڵپرسییەک نەبێت قسەم لەگەلی نەکردووە. لە داخ ئەوە ئیمڕۆ لە چەم جوابم کرد و وتم شوو ناکەم بە سەعدی، ئەو بوختیانەی درووست کردووە. بە خوا بێت بەم درگا و بانە قژی ئەکێشم! دایکی دوو سێ مشتەکۆڵی لە سینەی خۆی دا و وتی: - ڕۆڵەڕۆ ! باوکەڕۆ! تۆ تووران ناناسی؟ بۆ چی بە بەرچاویۆ سڵام ئەو کوڕتە کردووە؟! بۆ ماڵت کاول کردین؟ بۆ سووکت کردین؟ وەڵڵا ڕوومان نابێت بڕۆینە دەرەوە! - دایە گیان بە خوا نە خلیل، دەسنوێژم لە هیچ کوڕێ نەشکاوە. مەگەر خاڵۆزا و ئامۆاکان خۆم کە وەکوو کاکەم دەستم کردوەتە ملیان. ئەوانیش منیان بە خوشکەچکۆلەی خۆیان حەسێب کردووە. دایکی ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان دەست کەژاڵی گرت: - ئەوە قورئانە لەو تاقە. زاتت هەیە دەسنوێژ بگری و ڕووی تێ بکەی و بێژی دەستم لە خەلیل نەکەوتووە؟ کەژاڵ بێ ئەوەی وەڵام بداتەوە. چوو بۆ سەرەشۆرگە و دەسنوێژی گرت. بە پەلە هات بۆ دیوەخان و چوو بۆ لای تاق قورئانەکە. بەر لەوێ سوێن بخوات، دایکی گرتییە باوەش و وتی: - قەزات لە من. لە چاوم زۆرتر بڕوام پێت هەیە. نایەڵم ڕوو بکەیتە قورئانەکە. ئامان خوا غەزەبمان لێ ئەگرێت! هەر دووکیان دەستیان کردە گریان. کەژاڵ وەکوو ئێوارانی تر چوو بۆ کانی و گۆزەی لە درگا دانا و دەوانەی دۆی هەڵواسی. تەمایەر خەلیل بوو بێت بۆ نان.  دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئیساولا خۆم نانی بۆ ئەبەم. تاقەت قسە و بۆختیان خەڵک دەمبەتاڵم نییە. بە بیستن ئەم قسە دنیای لێ بوو بە دۆزەخ. دڵی بەو نانچنینەوەی ئێوارە خۆش بوو لەوەش بێبەری بوو. چوو بۆ پشت دەڵاقەی دیوەخان. لەوێ سەیری بەر درگا و کۆڵانی کرد. خەلیل  دەم بە پێکەنین و خۆشحاڵ لە ژێردا هات. گەیشتە بەردرگا. سفرەی نانەکەی دانا. پەرداخێ ئاوی خواردەوە. جیڕەی درگا هات. بە دڵێکی خۆش لای کردەوە. تەمایەر بینین کەژاڵ  بوو. بەڵام بۆ یەکەم جار دایکی بوو! - خەلیل گیان مانوو نەبیت. - سڵاو خاڵۆژن گیان. کوڕت نەمرێت. نانەکەی لێ گرت. خستیە ناو سفرە و خواحافیزی کرد و چوو. کەژاڵ خۆی بۆ نەگیرا. بانگی هەڵدا و زورێ زۆر گریا. زۆر سەخت بوو. نەیتوانی وەکوو هەموو ئێوارەیەک نانی بۆ ببات و مانوونەبینی بکات. ڕوژانی تر بەو چەن چرکەی نانچنینەوە دڵخۆش بوو. خەلیل زۆری پێ ناخۆش بوو. لەبەر خۆیەوە بە هەزار شێوە بیری لێ کردەوە: - باشە بۆ چی کەژاڵ دیار نەبوو؟ ئایا دڵی ئێشاوە؟ داواکاری هاتووە؟ ئاخۆ نەخۆش نەبێت؟ گەیشتە لای کۆشکەڵانەکەی ماڵ خەڵیفە، گەلاوێژ و سەعیدە خەریک وتووێژ بوون. کاتێ چاویان بە خەلیل کەوت، سەیرێ یەکتریان کرد و چوونە ماڵەوە. جاران وا نەبوون. سڵاو و مانوونەبوونییان ئەکرد. گەیشتە ماڵەوە. دایکی سفرەی نانەکەی لێ نەگرت. بە لالووتێکەوە جوابی سڵاوکەی داوە و بێ ئەوەی شتێک بڵێت سەتڵێکی هەڵگرت و چوو بۆ مەڕدۆشین. خەلیل سەردان سەکۆی حەوشی کرد. بۆ یەکەم جار،  کوانوو دانەگیرسابوو و هەواڵێکیش لە  چێشت و خواردن بۆ ئێوارە نەبوو! کوتایی بەشی۷ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۸_۰۰۲۲۳۴۲۹۳_7hyd.jpg
نمایش همه...

6👍 3
بە حوزنەوە عەتا قەرەداغی
نمایش همه...
Ba-Hoznava.mp31.33 MB
6
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی٦ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. پاش نانچنینەوە، خەلیل گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. زۆر خۆشحاڵ بوو. یەکەم دیدار بیر و خەیاڵی داگیر کردبوو. بە لێکنان چاوەکانی ئەگەڕاوە بۆ پەلەوشک. بۆ بینین کەژاڵ و پێکەنینە جوانەکانی. بۆ بیستن دەنگی. بە پشتا پاڵکەوت و دەستی خستە سەر دڵی. دایکی هاتە ژوورەوە. وایزانی بە بۆنەی مانووبوونی زۆرەوە ڕاکشاوە. دەستی خستە سەر قاچی و تۆزێ شێلای. - دایکت بمرێ ئیمڕۆ تەنیا بوویی. زۆر  مانوو بوویی! ئەویش لە دڵ خۆیەوە وتی: - خۆزگە هەموو ڕۆژێ وەکوو ئیمڕۆ ئەبوو! ئەو شەوە تا دەمەو ڕوژ سەدان جار دیداری پەلەوشکی تاوتوێ کرد. بۆ یەک چرکە ڕواڵەت کەژاڵ لە پێش چاوی لانەچوو. بە هیوای بینین لە کات نانچنینەوەی ئێوارە چاوی لێکنا و خەوی لێ کەوت. لەولاوە کەژاڵ زۆر نیگەران بوو. له پرسیارەکان دادە تووران ترسا بوو. هەستی کرد بە دیدارەکەی زانیوە. بڕیاری دا، سبەی ئێوارە هەموو شتێک بۆ خەلیل باس بکات. بەیانیەکەی دادە تووران هات بۆ ماڵیان. کەژاڵ هەر پارەکە مرد نە ئیمساڵ. دەمێکە نەهاتبوو بۆ ئەوێ. بە هەزار ترس و لەرز و دڵەڕاوکێ دەورێ چایی برد و خێرهاتنی کرد. دادە تووران وەڵامی داوە: - یا خوا خۆش بیت دادە گیان. دەستت  خۆش بێت بۆ زەحمەتت کێشا ئیستە لە ماڵەوە هاتم چاییمم خوارد. ماوەی کاتژمێرێ دانیشت. باس هەموو ئاوایی کرد. کێ نەخۆشە. کێ چووە بۆ شار. کێ مناڵی بووە. مەڕ و ماڵیات کێ نەخۆشە. کێ داواکاری هاتووە. جار بار جاریش باس شوانی و ڕان  ئاوایی و پەلەوشکی ئەکرد. تا ناو ڕان و پەلەوشکی ئەهێنا کەژاڵ ئەمرد و زینوو ئەبۆوە! کات خواحافیزی دەست کەژاڵی گرت و وتی: - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا و کەسوکار خۆش بوون، ماوەیێ تر تین بۆ داوات. سەعدی گیان تۆی زۆر بە دڵە. ئێمەیش حەزمان لە خزمایەتی ماڵ باوکتە. دار و بەرد ئاوایی قسەی کردبێت، کەژاڵ وەڵامی نەداوە. دایکی پرسی: - ئەوە تووران چی وت؟ بیستم ناو سەعدی هێنا. - وتی  ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا و کەسوکار خۆش بوون، ماوەیێ تر تین بۆ داوات. بازێ تاریف سەعدیشی کرد. - بە خوا ڕۆڵە تاقەت توورانم نییە. درۆزن و بوختیانچییە. وەلی داماوی ژێردەسە خستووە. من خۆم ژنم بەڵام حاشا لە ماڵێ ژن گەورەی ماڵ بێت و پیاوەکەی بێ دەسەڵات و داماو! پیاویان پیاو وتووە و ژنیان ژن. بە خوا چەن وەختە باوکت لە دڵی دەرناچێت لە لای ئەوا وتبووی بە وەلی لاژەلاژ مەکە! کاتێ کەژاڵ زانی ماڵ باوکی حەزیان لە قەومی خێڵ مامۆ وەلی نییە تا ڕادەیەک دڵی خۆش بوو. ڕاستە سەعدی کوڕێکی باش و بەحەیا و کاسب بوو بەڵام ئەم دڵی لە لای خەلیل بوو. ئێوارە کات نانچنینەوە، تا خەلیل گەیشتە بەر درگای ماڵ خاڵۆ بارام دادە تووران پەیا بوو: - ماڵەکە! کەژاڵ گیان! مەڕی تیا نییە؟ مەڕێکم دیار نییە. خەلیل  گیان تۆ بزانی حەیوان جێ نەماوە؟ - لەوەناچێ. لەوانەیە لە ئاوایی بێت. کەژاڵ نانی هێنا بۆ خەلیل و وتی: - مانوو نەبیت. ئەویش نانەکەی لە دەستیگرت و کردیە جواب: - برات نەمرێت. نانی خستە ناو سفرە و چوو. دادە تووران، یا خوا بە خێر نەیەت وەک مڵۆزم پەیا بوو. ئەو قورئانمە گەرەک مەڕەکەی نەدۆزێتەوە! کەژاڵ بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک و دڵێکی بێتاقەت،  دڵقێ گۆیژە و مشتێ نوقڵ کە بۆ خەلیلی دانابوو، بردیە ماڵۆ. ئەو ئێوارە یەکێ لە ناخۆشترین ئێوارەکانی ئەو ساڵە بوو. خەلیل لەو خراپتر، بە دڵێکی خەمین نان ئاوایی چنیەوە و گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. هەستی کرد زۆر مانووە. ئێوارانی تر بە ئاوخواردنەوە و دانیشتن بەر درگای ماڵ خاڵۆ بارام و بینین کەژاڵ، مانوویی ئەحەساوە. بەڵام ئیمڕۆ ئەوە هیچ نەیتوانی چرکەیەک لەوێ ماتڵ بێت،  دادە تووررانیشی بینی! ئەو شەوە خەلیل  زۆر بێتاقەت بوو.یەکەم ئێوارە بوو بەو شێوە نانی لە کەژاڵ وەر گرتبوو. بەیانی کەژاڵ چوو بۆ ئاو مەشکە. دادە توورانیش لەوێ بوو. پاش سڵاو و هەواڵپرسی وتی: - کەژاڵ گیان دوێکە جوابێکت نەبوو. نەمزانی ڕازیت یان نە؟ نازانم بین بۆ داوات؟ حەز ناکەم بین بۆ ماڵتان و دەست بنیت بە ڕوومانەوە! - ڕاستیەکەی جارێ خەیاڵ شووکردنم نییە. باوکیشم وتوویە تا ژن نەخوازم بۆ عەلی نایدەمەشوو. -  لەبەر قسەی باوکتە یا خۆت شوو ناکەی؟ - خۆم حەز ناکەم و قسەی باوکیشم ناشکێنم! دادە تووران پووتەکەی پڕ کرد و وتی: - ئەزانم خۆت بۆ کێ داناوە! یا خوا قسەکەت ڕاست بێت و ئەو بێت بۆ داوات و شوویی پێ نەکەی! کەژاڵ بێ ئەوەی یەک وشە وەڵام بداتەوە پووتی دا بە شانیدا و ڕێگەی ماڵی گرتە بەر! کۆتایی بەشی ٦ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۷_۱۴۰۳۱۸۳۱۹_x0et.jpg
نمایش همه...

👍 12 4
ئای بەناز هۆنراوەی: مامۆستا مەولەوی ناسر ڕەزازی
نمایش همه...
Ay Benaz.mp36.02 MB
8
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی٥ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. کەژاڵ گەڕاوە بۆ لای کچ و ژن ئاوایی. کامیل ڕمێکی هێنا و دەستی کرد بە تەکاندن گۆیژ و جەماعەت پێکەوە دەبە و پووتیان لێ پڕ کرد. دادە تووران یەک دوو جار بۆ کەژاڵی ڕوانی. وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بڵێت.هەر جار کە ئەیڕوانی ئەو داماوە دڵی ئەنیشتە لەرزین. هەر بۆیە بە بیانووی چنینەوەی گۆێژ لێی دوور کەوتەوە. ئاویان خواردەوە و چوار پێنج خولەکی پشوویان دا. پاشان ڕێگەی ئاواییان گرتە بەر. لە ناو ڕێگا،  دادە تووران  هات بۆ تەنیشتی و پرسی: - ئەوە خێر بوو چووی سەرەو ژوور؟ وابزانم بۆ ڵای قومە و ئاوەکە چوویی! - نە کورە قومەی چی؟ وتم بزانم گسک هەیە بازێ بکەنم! ماوەیێکی تر ڕێگەیان بڕی. - خەلیڵ کاری پێت بوو؟ تا ناو خەلیلی برد، بەر چاوی ڕەش بوو. بۆ چەن چرکەیەک زمانی قفڵ بوو.  - بۆ لای خەلیل چووی؟ - نە نەوەڵا خەلیل بۆ چی؟ - چووزانم! وتم لەوانەیە کارێکت بە خەلیل بێت! یەکێ لە کچەکان، نازانم کامیان بوو دادە توورانی بانگ کرد. کەژاڵ زۆر ترسابوو. ئەیزانی ئەم پرسیارانە بێ دەرد نییە! - ئەگەر منی لە لای خەلیل دیبێت، قوڕ کوێ بکەمە سەرما؟ دەی بە خوا ئەونەی چاو بنێی بە چاوا گەورە و چکۆلەی ئاوایی ئەزانن! تا گەیشتنە ئاوایی دادە تووران وازی لێی نەهێنا! - وابزانم خەلیل تەنها بوو. وتیان کا فایەق بۆ کەرەڕش وەیلانە. ڕاسەکەن تەنیا بوو؟ خەلیل عەقڵی بێت ئەڕوات بۆ سەربازی. پەلەی چییە بۆ ژنهێنان؟! کەژاڵ دڵی گیرابوو. ئەتوت دنیا ڕووخاوە بە سەریدا! گەرچی دیدار خەلیل زۆر خۆش بوو، بوون دادە تووران و قسەکانی ڕۆژێ لێ کرد بە تاریکە شەو! لە پەلەوشک، خەلیل بە دڵێکی خۆش و دەم بە پێکەنین، کەواوپانتۆڵی دەق کرد و خستیە ناو چارەکە و جل شوانی کردە بەری. ڕانی ڕا دا و دەستی کرد بە گۆرانی وتن: - ئێوارە وەختە ڕان هاتە ناو دێ/کیژ و کوڕی لاو بە جووت لەسەر ڕێ. دەست لە ناوی دەست دوور لە ئاوایی/گەلێ ناخۆشە دەردی جودایی! مەڕەکەی ماڵ خاڵۆ بارامی گرت. - مەڕه ڕەش، ئێوارە سڵاوم بگەیەنە بە کەژاڵ. بێژە خەلیل ئەیوت بە قوربان هاتنەکەی بم. بە قوربان دانە بە دانەی گۆێژەکە و دەبەکەی دەستی بم! لە بیرت نەچێت بێژە زۆر زۆر خۆشم ئەوێت! ئەو دوو کاتژمێرە تا ئێوارە بە سەد ساڵ گوزەرا. ڕانی ڕوو بە ئاوایی کردەوە. کامیل مامۆ خواڕەحم،ماڵی نەشێوێت دەستی خۆش بێت،  بۆ ئەوەی ڕان نەچێتە ناو زیان خەڵک و مەڕ و ماڵاتیش لەوێ جێ نەمێنێت، یارمەتی دا. ڕان گەیشتە ئاوایی. ژن و کچ لەسەر کۆڵانەکان گوڕێ گورێ مەڕ خۆیان جیا کردەوە. خەلیل بە پەلە گەڕاوە بۆ ماڵەوە. لە سەرەشۆرگە خۆی شۆرد و جلی تازەی لە بەر کرد. چارەکەی هەڵگرت و لە ژێردا تێکەوت بۆ چنینەوەی نان. گەیشتە درگای ماڵ دادە تووران. پاش سڵاو و مانوونەبینی پرسی: - خەلیل گیان ئیمڕۆ لە پەلەوشک بوویی؟ ئێمەیش هاتین بۆ گۆیژ. نازانم زانیت یان نە؟ کچەکان نەهاتن بۆ لای قومە و ئاوەکە؟ - ڕاستیەکەی زانیم هاتوون. بەڵام کا فایەق نەبوو منیش دەست تەنیا بووم و نەمتوانی ڕانەکە جێ بێڵم. لەو کاتەدا مامۆ وەلی بانگی کرد: - تووران کوانێ لەغاو ئەسپەکە. باش بوو  خەلیل لە پرسیار ڕزگاری بوو. لە دادە تووران و مامۆ وەلی خواحافیزی کرد و چوو بۆ لای ماڵ کا فایەق. لە دوورەوە سڵاوی کرد. - مانوو نەبیت خەلیل گیان. ڕۆڵە ئەزانی کەرەکە چ پەنێکی دا؟ کەس نازانی چۆن بەر ببوو. ئەوە حاڵ نەبوو تا پەیام کرد گیانم بە کوڕەکان خەڵیفە کەریم بوو. ئەوان نەبوایەن نەمەتوانی بیدۆزمەوە. - کورە دەی ماڵیاتە ئیتر. خۆ عەقڵی بە هیچ ناشکێ! - بۆ تۆ ناڕەحەت بووم ئیمڕۆ ڕان ئاوایی بووە ملت! خەلیل لە دڵ خۆیەوە وتی:" کورە ڕۆژ بەو خۆشییە!!" کەژاڵ وەکوو ئێوارانی تر، چوو بۆ کانی ئاوی هێنا  و گۆزەی  لە بەر درگا دانا. پاشان جلەکانی گوڕی و سمڵ و مێخەکی لە سوخمەکەی دا و چاوەڕوان هاتن خەلیل لە پشت دەڵاقەی دیوەخان خۆی بە ئاودان گوڵەوە سەرقاڵ کرد. کاتێ خەلیل لە کۆڵان سەر کەوت، ئازا سەر تەشت نانەکەی لابرد و چوار نانی دەر هێنا. دایکی بۆ ئێوارە کفتەی درووست کردبوو. دوو دانەی خستە ناو یەکێ لە نانەکان و چوو بۆ بەر درگا. خەلیل پەرداخێ ئاو بە دەستیەوە بوو. بە بینین کەژاڵ، سەرتاپای جەستەی نیشتە پێکەنین. - مانوو نەبیت خەلیل. هانێ ئەوە دوو دانە کفتەیە بۆ تۆم .... تەقەی درگای حەوش خواروو هات. نازانم کێ بوو. خەلیل نانی خستە ناو سفرە و چوو. کەژاڵیش کشەکشە مامرێ داماوی بە گیر هاورد! کۆتایی بەشی ٥ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/addtext_۰۶-۲۷-۱۰.۴۳.۱۲_4asr.jpg
نمایش همه...

👍 13 7🥰 1
لە دووری تۆیە حەسەن_زیرەک مۆسیقا مامۆستا موجتەبا میرزادە
نمایش همه...
Le Dûrî Toye.mp33.88 MB
4👏 1
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی٤ عەسر،ڕانی هێنا بۆ سەر ئاو. ئەوەی پاراو ئەبوو، لابەلا  ئەچوون بۆ مێرگ و سێبەر ناو بییەکان و لەوێ ئەخەوت. گەرچی ئەیزانی تا فێنکی عەسر کەس نایەت بۆ گۆیژ،  بەیانی تا ئەو کاتە، سەدان جار سەیری ڕێگەی ئاوایی کرد. ئاگری کردەوە. پاشان شامپۆ و سابوونی برد بۆ قەراخ چەمەکە و سەر و دەم و چاوی شۆرد. سەیرێ ڕێگەی ئاوایی کرد. کەس دیار نەبوو. سەری وشک کردەوە کەواوپانتۆڵی لەبەر کرد.  چایەکی تێ کرد و ویستی بیخوات. دیسان سەیری ڕێگەی ئاوایی کرد. ئای لەو خۆشییە! کچان و ژنان ئاوایی وەک پەلکەزێڕینە ئەو ناوەیان ڕازاندەوە. چاییەکەی بۆ نەخورا پیاڵەکەی دانا. ئاوێنەی لە گیرفانی دەرهێنا. قژی دەق دا و ملیوان کراس و کەواکەی خاس کرد. جامانەی خستە دەور ملی و تەسبێحەکەی پێچا بە دەستیدا و بۆ ئەوەی چاییەکە سارد نەبێتەوە کترییەکەی نزیک ئاگرەکە کردەوە. کچ و ژن ئاوایی گەیشتە ناو گۆیژەکان و لە کانیەکەی ماڵ خاڵۆ خواڕەحم ئاویان خواردەوە و تاوێ دانیشتن. کامیل چایی دەم کردبوو خوڵک جەماعەتی کرد. چوار پێنجێ چاییان خوارد. دوای ئەوەی پشوویان دا، داریان هەڵگرت و لە گۆیژیان دا. کاتێ خەلیل زرمەی کوتەکی بیست ڕانی جێ هێشت و سەرەو خوار دایکێشا بۆ ناو گۆیژەکان. دوو سێ گوریسی مابوو بگاتە لایان، دەنگ دادە توورانی ناسی. بیستن ئەو دەنگە لە مردن و کوێربوون خراپتر بوو.خۆزگا بە جێگەی بیستن ئەو دەنگە خنجێریان لە دڵی بدایەت! @noman_barzegar ترسا و زاتی نەبوو نزیک بکەوێتەوە. کوڕێ دواشوان بێت و بە کەواوپانتۆڵ زەماوەنەوە بێت بۆ لای ئەوان و لەگەل هەر کچێ قسە بکات، ئەیکات بە هەزار چیرۆک و داستان! بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارە، گەڕاوە بۆ سێبەر گۆیژە سنجە. ماوەیەک دانیشت. بە ڕادەیەک ناڕەحەت بوو، خۆی بۆ نەگیرا. هەر بۆیە پاڵکەوت. وا هەستی کرد ئاسمان بەسەریدا ڕووخاوە! بێخەوی و بیرکردنەوەی دوێشەو، بەرەڵاکردن کەرە ڕەش کا فایەق، جل تازە کردنەبەر، چاوەڕوانی و بێتاقەتی ئیمڕۆ، هەموویی وەک بەفرەکەی پارەکە چوو! - ئاخ دادە تووران! یا خوا  بەخێر نەیەیت! بە ملی شکاو بیت! بۆ چی بویتە بایسمان خوا بێتە بایست؟! ئەو قورئانمە گەرەک خۆشی نەبینیت! هەوەڵ بەهار تا ئیمڕۆ هەموو ئێوارەیەک کاتی نانچنینەوە چاوی بە کەژاڵ کەوتبوو بەڵام یەک جار دەرفەتێ بۆ قسە و باس دڵی پێش نەهاتبوو. دڵی بەم گۆیژ تەکاندنە خۆش کردبوو! هەڵسا دانیشت. چایەکی تێ کرد. قەنەکە تاڵ بوو. چاییەکە ناخۆش بوو. ئەو دەشت و دەرە وەک جەحانم وابوو. خوڕەی کانی گوێی ئازار ئەدا. شنەی شەماڵ وەک تێخ لە جەستەی ئەدا. جلەکانی ناشیرین بوو! چایی بۆ نەخورا. ڕژاندی و پیاڵەکەی ئاو کێشا. تەسبێحەکەی خستە گیرانی. جامانەکەی کردەوە و دەقی کرد. ویستی پشتوێنەکەی بکاتەوە، یەکی بانگی کرد: - خەلیل! ئەو دەنگەی بە گوێ و خوێن و ڕەگ و ئێسقانی بیست.  وایزانی خەیاڵە. - خەلیل! بۆ جواب نادەیتەوە؟ کاتێ سەری بەرز کردەوە، کەژاڵ، وەکوو مانگی چواردە هەڵاتووە. بە پێکەنینەوە سەیری ئەکات. دەستێکی هێنا بە چاویدا و هەستایە سەر پێ. - خەو نییە! ئەوە منم هاتووم بۆ لای تۆ! لە درۆ خۆت گێل کردووە با چاییەکەم پێ نەدەی؟ خەلیل تۆزێ هاتە سەر خۆی. زانی خەو و خەیاڵ نییە. - کەژاڵ! - گیانەکەی کەژاڵ! - یا خوا بەخێر بیت. هاتم بێم بۆ لاتان دەنگ دادە توورانم بیست، گەڕامەوە! - کارێکی زۆر باشت کرد. بەشکم خوا بیکات دارێ بەردێ کوڵەکوێرەیەک شتێکی بۆ ڕێەکەوێت! خەلیل دوو چایی تێ کرد و پاشان وتی: - قەینا پرسیارێکت لێ بکەم؟ - تۆ داوای گیانم بکە! - تۆیش منت خۆش ئەوێت؟ - لەو پرسیارە؟! بەزەییم بە خۆما تێتەوە دڵم لە کێ چووە؟ ئاخر خۆشتم نەویستایەت ئیستە لێرا بووم؟ - بە قوربان هاتنەکەت بم.تۆ لە گیانم ئازیزتری. ئەگەر خوا ڕێیخات شوان دانیشت، دایکم ئەنێرم بۆ داوات. قەن و چایی تامی زۆر خۆش بوو. ئەو دەشت و دەرە وەک بەهەشت وابوو. خوڕەی کانی و شنەی شەماڵ ئارامی ئەبەخشی بە جەستەی پڕ لە خۆشەویستی! - کەژاڵ ئەم کراسەت زۆر جوانە. - تۆیش بەم جلانەوە شەوقت خستوەتە ئەم دەر و دۆڵە. ماوەی چوار پێنج خولەک وتووێژیان کرد لە کۆتاییدا کەژاڵ وتی: - با من بڕوم نەکا دادە تووران و جەماعەت بەم دیدارە بزانن. خەلیل سەیرێکی ناوچاو کەژاڵی کرد و وتی: - با تۆزێ بە دڵ خۆم تماشات بکەم دوایی بڕۆ. لەوانەیە دەرفەتی وەها پێش نەیەت! خولەکی بە دڵ و بە گیان سەیری یەکتر و پاشان خواحافیزییان کرد. تا مەنزڵەکەی خەلیل  لە چاو ون بوو، کەژاڵ دەیان جار لایکردەوە. خەلیلیش وەک هەورەشریخەی بەهار لێی دابێت، جووڵەی لێ بڕا. خەم و بێتاقەتی ئەو ناوچە ڕوویکردە دڵی! هەر چەن دیدارێکی خۆش بوو بەڵام تاسەی لێی نەشکا! کۆتایی بەشی٤ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۳_۲۳۴۰۲۷۲۰۱_nsme.jpg
نمایش همه...

11👏 3👍 2🥰 1
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.