cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

چیرۆک و بەسەرهات

@barzegar96 نووسەر @Story1365 ئەدمین چیرۆکەکانم،گەڕانەوەیە،بۆ دیوەخان،بۆ لای ڕان،بۆ سەر کانی،بۆ خەرمان.گەڕانەوەیە بۆ سەیرێکی پێکەنینی بەر دەلاقەی ئێواران. گەڕانەوەیە بۆ بەزم و خۆشی سەر بان.بۆ بیستنی دەنگی گورێ گورێی سەر کۆڵان!

نمایش بیشتر
إيران66 290زبان مشخص نشده استدین و مذهبی30 924
پست‌های تبلیغاتی
2 913
مشترکین
-224 ساعت
-197 روز
-6930 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Photo unavailableShow in Telegram
گۆیژ تەکاندن بەشی ۸ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. خەلیل پرسی: - چی بووە دایە؟ جۆرێ جواب ئەدەیتۆ وەک ئەوەی نەمناسی! - جا چی ماوە ببێت؟! ئەوە لە خۆت بپرسە؟ - خۆم بۆ چی؟ پیاوم کوشتووە تاڵانم کردووە ماڵ خەڵکم خواردووە؟! دایکی بە دڵپڕی چوو بۆ سەرتەنوور. خەلیل دوای کەوت: - دایە تۆ قەبری باوکم چی بووە؟ لەبەر گریان قسەی بۆ نەکرا. خەلیل دەست دایکی گرت. ماچێکی کرد و وتی: - یا خوا بە قوربانت بم دایە گیان. تۆ خوا چی بووە؟ لە چی ناڕەحەتی؟ خۆت باش ئەزانی لە هەموو دنیا تەنیا تۆم هەیە.ئامادەم ڕۆژێ سەد جار بۆت بمرم. - خوانەکا باوانەکەم. تۆیش تەنیا دڵخۆشی  منی. باوکت عومری خوای کرد تۆ دوو ساڵت بوو. ئەو هەموو داواکارمە بوو. خزم و کەس مەنع و ڵۆمەمیان کرد بەڵام من وتم خەلیل جێ ناهێڵم. خەلیل دەستی خستە دەور کەمەر دایکی: - دایە گیان تۆ خوا چی عاجزی کردی؟ - تووران لە لای گەلاوێژ ماڵ خەڵیفە وتوویە: ڕۆژ گۆیژ تەکاندن کەژاڵ خاڵۆ بارام چووە بۆ لای خەلیل. خۆم بە چاو خۆم بینیم سەری  خستبووە باوەشی و خەوتبوو! @noman_barzegar خەلیل دەستی بەردا و تووڕە بوو: - ئەی خوا خراپی بۆ بکات! وەڵڵا و بیللا درۆ ئەکات. هەر ئیستە ئەچم درگای پێ ئەگرم! ویستی بڕوات، دایکی لە دواوە پشتوێنەکەی گرت: - دانیشە کوڕەکەم! تۆ من حاڵی کە بزانم ڕاسته یان نە؟ - دایە بە خوایێ کە گیان گشتمان بە دەسییە جگە له سڵاو و هەاڵپرسی هیچ شتێک ڕوویی نەداوە. سوێن بە لاالەالااللە  دەستم لە جلەکانیشی نەکەوتووە. ئەی خەجاڵەت دنیا و قیامەت بیت! قاو کەوتە ئاوایی. یەکێ وتی: - ڕوژ گۆێژ تەکاندن کەژاڵ سەری خستووەتە کۆش خەلیل و خەوتووه! یەک تر وتی: - یەکتریان لە باوەش گرتووە! - یەک تر وتی: - ڕۆیشتوونەتە ئەشکەوت پشت کانییەکە و سەعاتێ لەوێ بوونە. خۆیان و خوای خۆیان! @noman_barzegar ماوەی چوار پێنج ڕۆژ، ژن ئاوایی ئەو بوختانەیان خوار و ژوور کرد.  ئەوەی لە خوا ترسا و ئابڕوو و نامووس خەڵکی بۆی گرنگ بوو، شاردیەوە و باسی نەکرد. ئەو ژنانەیش سەریان بۆ ئەم قسە و باسانە خورا، لە لای پیاوەکانیان باسیان کرد. ئەو ماوە کەژاڵ و خەلیل نان و ئاو و خەویان لێ حەرام بووبوو. ئیشی خاڵۆژن حەمیدە و دایە گوڵێ  گریان بوو. ئێوارەیەک خاڵۆ بارام و عەلی لە دەشتەکەی خۆیان گەڕانەوە. هەستیان کرد وەکوو جاران سڵاو و هەوڵپرسییان لێ ناکرێ.  زۆربەی خەڵک  خۆیان ئەشارنەوە! شەو، خاڵۆ بارام وتی: - یەک دوو ئێوارەیە ناو ئاوایی جۆرێکە! جارێ نەوەک ئەم ئێوارە. یەک دوو مناڵ نەبێت کەس سڵاوێکی لێ نەکردین. ئەوەیش لەبەر درگا دانیشتبوو بە بینین ئێمە چوونە ماڵەوە! نازانم خراپیمان چی بووە؟ ماڵ و زەوی و حەیوان کێمان خواردووە؟ عەلی ڕۆڵە دەمبۆڵەیەک قسە و باسێ شتێک نەبووە؟ عەلی کردیە جواب: - بە خوا باوە گیان دڵ  مناڵێکم نەیەشاندووە.  زەمانێ مناڵ بووم شووشەی دەلاقەی ماڵ خەڵیفەم شکاند کاکە عەباس و کاکە عبداللە م تووڕە بوون و منیش بەڵێنم دا کوڕێکی باش بم. تا ئەم ساتە خراپی پووشێکم نەبووە! خاڵۆژن حەمیدە وتی: - شوکر بۆ خوا دووکەڵ  مناڵم نەچوەتە چاو کەس. ئەو عەباس گیان تا ئەو ڕۆژەی باری کرد بۆ شار دڵ مناڵێکی عاجز نەکرد. عبداللە گیانیش گشتی بە ئاواتیەوە بوو. خوا و ئەولیاکان و پیران تەرێقەت بیکات بە سڵامەتی سربازییەکەی تەواو کات. عەلی ڕووی کردە دایکی: - ئەرێ برا کچەکان خاس نەبوون؟ وەڵڵا کەس کچ ئێمەی نییە! تا ناو کچی هێنا، مووچڕکەیەک هەموو جەستەی کەژاڵی گرت. دڵی وەک ئاش کەوتە لێدان. بە هەزار حاڵ خۆی گەیاندە سەرتەنوور. دایکی دوای کەوت. - چی بوو ڕۆڵە؟ بۆ چی تێکچوویی؟ کەژاڵ بانگی هەڵدا. ماوەیەک گریان. پاشان بەدەم هەنسکدانەوە وتی: - ئەگەر باوکم و کاکەم بەم بەزمە بزانن چی بکەم؟ وەڵڵا لە ترێقیدا ئەمرم. بۆ ئەوە باشە خۆم بکوژم! - جا ئەوە کەی قسەیە؟ مەگەر تۆ چیت کردووە؟ خۆ ئیمام حسەینت شەهید نەکردووە؟ - نازانم لە خۆمەوە ئەترسم! - ترسی ناوێت. سەرچاوت بشۆرە بڕۆ بۆ دیوەخان. حەز ناکەم باوکەوانت بەم حاڵەت بزانن! ئەو شەوە خاڵۆژن حەمیدە خەو نەچوو چاوی. گەرچی دڵخۆشی کەژاڵی داوە بەڵام ئەیزانی هۆی خۆشاردنەوەی خەڵک ئاوایی چییە؟! خۆی ئامادە کردبوو بەزوویی خاڵۆ بارام و عەلی دەنگ و باسەکە ببیسن. - ئاخ تووران خوا نائومێد دنیا و قیامەتت و لە شەفاعەت  پێغەمبەر بێبەریت بکات. یا خوا عاقیبەت بەخێر نەبیت! کەژاڵ داماو، لە لایەک گیرۆدەی بۆختان دادە تووران و لەولایشەوە خۆشەویستی خەلیل. نان ئێواران و دیدار بەر درگا و ئاوهێنان کانی کۆتایی پێ هات. لە چپیچپی ژن و کج ئاوایی بێزار بوو! کۆتایی بەشی ۸ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۹_۱۶۵۶۱۷۰۴۳_pnhj.jpg
نمایش همه...

👍 8 3
گۆیژ تەکاندن بەشی ۳ ⛔️ گواستنەوە و کۆپی ئەم بەشەی چیرۆک بە بێ نووسینی ناوی نووسەر، دزی و بێڕێزی ئەژمار ئەکرێت!⛔️ پاش خواحافیزی لە کا فایەق، خەلیل بە گۆرانی وتن گەڕاوە بۆ ماڵەوە. بە پەلە ئاوێنە و کەرەستەی ڕیشتاشینی برد بۆ سەرەشۆرگە. ڕیشی تاشی و پاشان حەمامی کرد. جلە تازەکانی لەبەر کرد. کاتی لە ناو ئاوێنە سەیر خوی کرد، پێکەنی و وتی: - لەم شوانە؟ئەو جل شوانییە؟ دەی بە خوا دایکم بمبینێت، حەیام ئەبات! کەواوپانتۆڵی داکەند و بە جوانی دەقی کرد و خستیە ناو چارەکەی نانەکەی. سابوونێک و تۆزێ شامپۆی کردە ناو دانێ شیشەی جێگە شەربەت و لە ناو دڵقێکی دانا و خستیە گیرفان پانتۆڵەکەی! دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئەوە خەریک چیت؟ دێرە نیوەڕۆیە. بێ نانەکەت بخۆ و ڕانەکە دەرکە! - باشە دایە گیان ئەوە هاتم. چوو بۆ سەر سفره. لە خۆشیدا برسی نەبوو. لە ترس بۆڵە و قسەی دایکی چوار پێنج پارووی خوارد. - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا، ئەم بەهارە دەستێک لەم ماڵانە ئەدەم! - وەڵڵا باشە. ئەوەندە وتم با ماڵەکان خاس کەین موو لەسەر زمانم سەوز بوو. کە چی ئیستە ئەو قسانەت لێ ئەبیستم. - کورە دایە گیان بە قوربانت بم. تۆ داوای گیانم بکە! - خوا نەکا باوانەکەم. بەشکم ئیمڕۆ دوو قول گسکم بۆ بێنیت! نازانی ئەو بەیانییە خەلیل چەنێ کوڕێکی باش و گوێڕایەڵ بوو. هەر بۆیە کردیە جواب: - بە سەر چاو دایە گیان. دوو قول چییە؟ یەک باقەت بۆ ئەهێنم! چارەکەی دا بە شانیدا. پێڵاوی لە پێ کرد. گۆچانی هەڵگرت و وتی:" خوا گیان بە کۆمەکی تۆ" پاشان درگای گەوڕی کردەوە و یەحە و یخەی لە حەیوان کرد و ڕانی لێ خوڕی. لە لای ئاشەکە بەر ڕانی گرت و ماتڵ ڕان ئاوایی بوو. ژن و کچ ئاوایی، بە کراس زەرد و سوور و سەوز و شین، مەڕ و ماڵات خۆیان لێ خوڕی. یەکێ ئەیوت ئامانەتی تۆ و مەڕەچار. یەکێ ئەیوت ئاگات لە بەرانەکە بێت. کەژاڵ هاتە پێشەوە و پرسی: - ڕانەکە ئەبەن بۆ کوێ؟ نایەن بۆ پەلەوشک؟ خەلیل بە پێکەنینەوە وتی: - کچەکەی ماڵ خاڵۆ بارام لە کوێ بێت منیش ڕان ئەبەم بۆ ئەوێ؟ - تۆ خوا بە ڕاستە؟ خۆ وتت بە دەست من نییە! - ئیمڕۆ خۆم حەسێبم. کا فایەق نییە. داماو وەیلانە بۆ کەرە ڕەش! وەکوو هەمیشە کۆتا کەس دایە مەعسووم ڕانەکەی هێنا. ڕۆژ نەبوو ڕان و گایان جێ نەمێنێت. کاتێ کەژاڵ دایە مەعسوومی بینی، وتی: - مەڕە ڕەش شەلکەی گرتووە. ئەگەر ئیمڕۆ بۆ کوێستان ئەڕۆن با بیبەمۆ! - نەوەڵڵا کا فایەق نییە شوێن دوور ناچم! ڕانی لێ خوڕی. تا کەژاڵ لە چاو گووم بوو، چوار پێنج جار ئاوڕی داوە. تا پەلەوشک سەد جار لە دڵ خۆیەوە وتی:" ئەی بە قوربان مەڕە ڕەش بم!" بۆ کاژمێر دەی بەیانی ڕانی بردە سەر قومە و ئاوەکە. لە سێبەر گۆیژەسنجە ئاگری کردەوە و کتری خستە سەر کوانوو. لە ترس بزن شێت ماڵ خویان، سفرەی نانەکەی بە چڵێکەوە هەڵواسی. بیری لە خاڵۆ خواڕەحم کردەوە. بڵێی ئەمڕۆ هاتبێت؟ لابەلا چوو بۆ مەنزڵەکەی خاڵۆ بزانێ دەنگ و باس چییە؟ کاتێ گەیشتە ئەوێ، کامیل کوڕی چایی دەم کردبوو. پاش سڵاو و مانوو نەبوون، کامیل پرسی: - ئۆغر خەلیل گیان؟ دانیشە چاییەک بخۆ! - نۆش گیانت کاکە گیان. خۆیشم ئاگرم کردوەتەوە. ویستم بزانم تا کوێ ڕێگە هەیە بۆ ڕانەکە. باشە خاڵۆ خواڕەحم بۆ چی دیار نییە؟ - دوێکە چوو بۆ بارەشار. لەوەناچێ چوار و پێنجی تر بگەڕێتەوە. بە ڕادەیەک خۆشحاڵ بوو زۆری نەمابوو کامیل بگرێتە باوەش و هەزار ماچی بکات! بە دڵێکی خۆش، خواحافیزی لە کامیل کرد و گەڕاوە بۆ مەنزڵەکەی خۆی. بە ڕێکەوت، مەڕە ڕەش ماڵ خاڵۆ بارام، لە نزیک کوانووەکە خەوتبوو. چوو بۆ لای دوو ماچ سەر پۆزەی کرد و وتی:" بە قوربان ئەو کەسە بم ئێوارە ئەتدۆشی!" لە خۆوە ئەو مەڕەی خۆش ئەویست! تا چایی ئامادە بوو دوو جاری تر ماچی کرد. - نازانم بۆ چی ئەوەندە جوان ودەنگیشی خۆش بوو. کاتێ کاوێژی ئەکرد،خەلیل تێرتماشای نەئەبوو! سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئەیزانی فێنکی عەسر کچ و ژن دێن بۆ گۆیژ. دە بەیانی تا عەسر هەزار ساڵە! تا ئەو کاتەکێ بمێنێ؟ کتری هاتە گیزە. تۆزێ لە ئاگرەکە دووری خستەوە و چایی لێ دا و سەرەکەی لابرد. پاش دوو خولەک، لە لای ئاگرەوە چایی  کەوتە قوڵت وەشاندن. بەر لەوەی بکوڵێت، کتری هێنا ئەملاوە. دوو چای ڕەشی خوارد. ماوەیێ پشووی دا و چایەکی تری تێ کرد و کتری خستە پاڵ ئاگرەکە. چایی خوارد و سفری ڕاخست. نان و سێفەزەمینە و ماستاوێکی خوارد. دیسان سەیرێکی ڕێگەی ئاوایی کرد. ئاخۆ کەی کەژاڵ و کچ ئاوایی قۆڵ بنێن و بێن بۆ پەلەوشک؟!! ئاخۆ کام کراس لەبەر بکات؟ بەشکم خوا بیکات دادە تووران نەیەت! ئەو بێ ویژدانە سی چل دانە چاوی هەیە. دە جووت گوێی هەیە! شەرت بێت ئیمڕۆ ئەو ژنە نەیەت،پاییز دوو ڕۆژ دار ئەکەمۆ بۆ مزگەوت!
نمایش همه...
لە بیرت ئەکەم زیاد ئەسعەد
نمایش همه...
Farhad.mp39.33 MB
4
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی۷ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. کەژاڵ بە دڵپڕی گەڕاوە بۆ ماڵەوە. مەشکەی هەڵخست و ماوەیەک بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک ژەندی. دایکی بەو حاڵەی زانی. پرسی: - چی بووە کچەکەم؟ لە چی ناڕەحەتی؟ - کورە چووزانم! گیرۆدەی دادە تووران بوومە. ناوێرم دەرکەوم ئازا باس داواکردن من و سەعدی کوڕی ئەکات. جوابم کردووە ئەو هەر لەسەر بەزم خۆیە! - لاوە تۆ خوا. وتم ئاخۆ چی بووە. چاوی دەر بێنە جوابی مەدەرۆ. عەسر خاڵۆژن شەرافەت هات بۆ ماڵیان. تاوێ دانیشت و چایەکی خوارد. جۆرێ سەیر کەژاڵی ئەکرد. وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بڵێت. کاتێ کەژاڵ چوو بۆ حەوش، ڕووی کردە دایکی و وتی: - حەمیدە گیان حەز ناکەم بارام و کوڕەکان بزانن. تووران قسەیەکی کرد. - چی وت؟ - وتی ئەو ڕۆژە چوینە بۆ گۆیژ، کەژاڵ چووە بۆ لای خەلیل. سەعاتێ بەیەکۆ بوونە. کەژاڵ گەڕاوە بۆ دیوەخان. خاڵۆژن باسەکەی گۆڕا. - ماڵتان نەشێوێت حەمیدە گیان. لەم کۆڵانەوە هاتم حەزم کرد هەواڵێکتان بپرسم. لەسەر ئیجازەت با من بڕۆم. - دانیشە خاڵۆژن گیان پەلەی چیتە؟ - بە قوربان ماڵەکەت بم. خواحافیزی کرد و ئەوێی بە جێ هێشت. @noman_barzegar کەژاڵ پرسی: - خاڵۆژن بۆ چی هاتبوو؟ قسەی چیتان ئەکرد؟ من هاتم باسەکەتان گۆڕا! - ڕۆڵە ئەو ڕۆژە بۆ گۆیژ چوویی یا بۆ لای دواشوان ڕانەکە؟ کەژاڵ ڕەنگی وەک بەفری لێهات. ماوەیەک قسەی بۆ نەهات. - درۆ مەکە. ڕاست و ڕەحمانی ئەو ڕۆژە چوویتە بۆ لای خەلیل؟ - نە بە خوا. خەلیلی چی؟ - ئەی چۆن تووران وتوویە سەعاتێ تەواو، لە لای شوانەکە بووە؟ کەژاڵ بانگی هەڵدا و بە گریانەوە وتی: - خوا ڕووی ڕەش کات. وەڵڵا سڵاو و هەواڵپرسییەک نەبێت قسەم لەگەلی نەکردووە. لە داخ ئەوە ئیمڕۆ لە چەم جوابم کرد و وتم شوو ناکەم بە سەعدی، ئەو بوختیانەی درووست کردووە. بە خوا بێت بەم درگا و بانە قژی ئەکێشم! دایکی دوو سێ مشتەکۆڵی لە سینەی خۆی دا و وتی: - ڕۆڵەڕۆ ! باوکەڕۆ! تۆ تووران ناناسی؟ بۆ چی بە بەرچاویۆ سڵام ئەو کوڕتە کردووە؟! بۆ ماڵت کاول کردین؟ بۆ سووکت کردین؟ وەڵڵا ڕوومان نابێت بڕۆینە دەرەوە! - دایە گیان بە خوا نە خلیل، دەسنوێژم لە هیچ کوڕێ نەشکاوە. مەگەر خاڵۆزا و ئامۆاکان خۆم کە وەکوو کاکەم دەستم کردوەتە ملیان. ئەوانیش منیان بە خوشکەچکۆلەی خۆیان حەسێب کردووە. دایکی ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان دەست کەژاڵی گرت: - ئەوە قورئانە لەو تاقە. زاتت هەیە دەسنوێژ بگری و ڕووی تێ بکەی و بێژی دەستم لە خەلیل نەکەوتووە؟ کەژاڵ بێ ئەوەی وەڵام بداتەوە. چوو بۆ سەرەشۆرگە و دەسنوێژی گرت. بە پەلە هات بۆ دیوەخان و چوو بۆ لای تاق قورئانەکە. بەر لەوێ سوێن بخوات، دایکی گرتییە باوەش و وتی: - قەزات لە من. لە چاوم زۆرتر بڕوام پێت هەیە. نایەڵم ڕوو بکەیتە قورئانەکە. ئامان خوا غەزەبمان لێ ئەگرێت! هەر دووکیان دەستیان کردە گریان. کەژاڵ وەکوو ئێوارانی تر چوو بۆ کانی و گۆزەی لە درگا دانا و دەوانەی دۆی هەڵواسی. تەمایەر خەلیل بوو بێت بۆ نان.  دایکی بانگی کرد: - ڕۆڵە ئیساولا خۆم نانی بۆ ئەبەم. تاقەت قسە و بۆختیان خەڵک دەمبەتاڵم نییە. بە بیستن ئەم قسە دنیای لێ بوو بە دۆزەخ. دڵی بەو نانچنینەوەی ئێوارە خۆش بوو لەوەش بێبەری بوو. چوو بۆ پشت دەڵاقەی دیوەخان. لەوێ سەیری بەر درگا و کۆڵانی کرد. خەلیل  دەم بە پێکەنین و خۆشحاڵ لە ژێردا هات. گەیشتە بەردرگا. سفرەی نانەکەی دانا. پەرداخێ ئاوی خواردەوە. جیڕەی درگا هات. بە دڵێکی خۆش لای کردەوە. تەمایەر بینین کەژاڵ  بوو. بەڵام بۆ یەکەم جار دایکی بوو! - خەلیل گیان مانوو نەبیت. - سڵاو خاڵۆژن گیان. کوڕت نەمرێت. نانەکەی لێ گرت. خستیە ناو سفرە و خواحافیزی کرد و چوو. کەژاڵ خۆی بۆ نەگیرا. بانگی هەڵدا و زورێ زۆر گریا. زۆر سەخت بوو. نەیتوانی وەکوو هەموو ئێوارەیەک نانی بۆ ببات و مانوونەبینی بکات. ڕوژانی تر بەو چەن چرکەی نانچنینەوە دڵخۆش بوو. خەلیل زۆری پێ ناخۆش بوو. لەبەر خۆیەوە بە هەزار شێوە بیری لێ کردەوە: - باشە بۆ چی کەژاڵ دیار نەبوو؟ ئایا دڵی ئێشاوە؟ داواکاری هاتووە؟ ئاخۆ نەخۆش نەبێت؟ گەیشتە لای کۆشکەڵانەکەی ماڵ خەڵیفە، گەلاوێژ و سەعیدە خەریک وتووێژ بوون. کاتێ چاویان بە خەلیل کەوت، سەیرێ یەکتریان کرد و چوونە ماڵەوە. جاران وا نەبوون. سڵاو و مانوونەبوونییان ئەکرد. گەیشتە ماڵەوە. دایکی سفرەی نانەکەی لێ نەگرت. بە لالووتێکەوە جوابی سڵاوکەی داوە و بێ ئەوەی شتێک بڵێت سەتڵێکی هەڵگرت و چوو بۆ مەڕدۆشین. خەلیل سەردان سەکۆی حەوشی کرد. بۆ یەکەم جار،  کوانوو دانەگیرسابوو و هەواڵێکیش لە  چێشت و خواردن بۆ ئێوارە نەبوو! کوتایی بەشی۷ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۸_۰۰۲۲۳۴۲۹۳_7hyd.jpg
نمایش همه...

6👍 3
بە حوزنەوە عەتا قەرەداغی
نمایش همه...
Ba-Hoznava.mp31.33 MB
6
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی٦ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. پاش نانچنینەوە، خەلیل گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. زۆر خۆشحاڵ بوو. یەکەم دیدار بیر و خەیاڵی داگیر کردبوو. بە لێکنان چاوەکانی ئەگەڕاوە بۆ پەلەوشک. بۆ بینین کەژاڵ و پێکەنینە جوانەکانی. بۆ بیستن دەنگی. بە پشتا پاڵکەوت و دەستی خستە سەر دڵی. دایکی هاتە ژوورەوە. وایزانی بە بۆنەی مانووبوونی زۆرەوە ڕاکشاوە. دەستی خستە سەر قاچی و تۆزێ شێلای. - دایکت بمرێ ئیمڕۆ تەنیا بوویی. زۆر  مانوو بوویی! ئەویش لە دڵ خۆیەوە وتی: - خۆزگە هەموو ڕۆژێ وەکوو ئیمڕۆ ئەبوو! ئەو شەوە تا دەمەو ڕوژ سەدان جار دیداری پەلەوشکی تاوتوێ کرد. بۆ یەک چرکە ڕواڵەت کەژاڵ لە پێش چاوی لانەچوو. بە هیوای بینین لە کات نانچنینەوەی ئێوارە چاوی لێکنا و خەوی لێ کەوت. لەولاوە کەژاڵ زۆر نیگەران بوو. له پرسیارەکان دادە تووران ترسا بوو. هەستی کرد بە دیدارەکەی زانیوە. بڕیاری دا، سبەی ئێوارە هەموو شتێک بۆ خەلیل باس بکات. بەیانیەکەی دادە تووران هات بۆ ماڵیان. کەژاڵ هەر پارەکە مرد نە ئیمساڵ. دەمێکە نەهاتبوو بۆ ئەوێ. بە هەزار ترس و لەرز و دڵەڕاوکێ دەورێ چایی برد و خێرهاتنی کرد. دادە تووران وەڵامی داوە: - یا خوا خۆش بیت دادە گیان. دەستت  خۆش بێت بۆ زەحمەتت کێشا ئیستە لە ماڵەوە هاتم چاییمم خوارد. ماوەی کاتژمێرێ دانیشت. باس هەموو ئاوایی کرد. کێ نەخۆشە. کێ چووە بۆ شار. کێ مناڵی بووە. مەڕ و ماڵیات کێ نەخۆشە. کێ داواکاری هاتووە. جار بار جاریش باس شوانی و ڕان  ئاوایی و پەلەوشکی ئەکرد. تا ناو ڕان و پەلەوشکی ئەهێنا کەژاڵ ئەمرد و زینوو ئەبۆوە! کات خواحافیزی دەست کەژاڵی گرت و وتی: - ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا و کەسوکار خۆش بوون، ماوەیێ تر تین بۆ داوات. سەعدی گیان تۆی زۆر بە دڵە. ئێمەیش حەزمان لە خزمایەتی ماڵ باوکتە. دار و بەرد ئاوایی قسەی کردبێت، کەژاڵ وەڵامی نەداوە. دایکی پرسی: - ئەوە تووران چی وت؟ بیستم ناو سەعدی هێنا. - وتی  ئەگەر تەمەن ڕێگەی دا و کەسوکار خۆش بوون، ماوەیێ تر تین بۆ داوات. بازێ تاریف سەعدیشی کرد. - بە خوا ڕۆڵە تاقەت توورانم نییە. درۆزن و بوختیانچییە. وەلی داماوی ژێردەسە خستووە. من خۆم ژنم بەڵام حاشا لە ماڵێ ژن گەورەی ماڵ بێت و پیاوەکەی بێ دەسەڵات و داماو! پیاویان پیاو وتووە و ژنیان ژن. بە خوا چەن وەختە باوکت لە دڵی دەرناچێت لە لای ئەوا وتبووی بە وەلی لاژەلاژ مەکە! کاتێ کەژاڵ زانی ماڵ باوکی حەزیان لە قەومی خێڵ مامۆ وەلی نییە تا ڕادەیەک دڵی خۆش بوو. ڕاستە سەعدی کوڕێکی باش و بەحەیا و کاسب بوو بەڵام ئەم دڵی لە لای خەلیل بوو. ئێوارە کات نانچنینەوە، تا خەلیل گەیشتە بەر درگای ماڵ خاڵۆ بارام دادە تووران پەیا بوو: - ماڵەکە! کەژاڵ گیان! مەڕی تیا نییە؟ مەڕێکم دیار نییە. خەلیل  گیان تۆ بزانی حەیوان جێ نەماوە؟ - لەوەناچێ. لەوانەیە لە ئاوایی بێت. کەژاڵ نانی هێنا بۆ خەلیل و وتی: - مانوو نەبیت. ئەویش نانەکەی لە دەستیگرت و کردیە جواب: - برات نەمرێت. نانی خستە ناو سفرە و چوو. دادە تووران، یا خوا بە خێر نەیەت وەک مڵۆزم پەیا بوو. ئەو قورئانمە گەرەک مەڕەکەی نەدۆزێتەوە! کەژاڵ بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک و دڵێکی بێتاقەت،  دڵقێ گۆیژە و مشتێ نوقڵ کە بۆ خەلیلی دانابوو، بردیە ماڵۆ. ئەو ئێوارە یەکێ لە ناخۆشترین ئێوارەکانی ئەو ساڵە بوو. خەلیل لەو خراپتر، بە دڵێکی خەمین نان ئاوایی چنیەوە و گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. هەستی کرد زۆر مانووە. ئێوارانی تر بە ئاوخواردنەوە و دانیشتن بەر درگای ماڵ خاڵۆ بارام و بینین کەژاڵ، مانوویی ئەحەساوە. بەڵام ئیمڕۆ ئەوە هیچ نەیتوانی چرکەیەک لەوێ ماتڵ بێت،  دادە تووررانیشی بینی! ئەو شەوە خەلیل  زۆر بێتاقەت بوو.یەکەم ئێوارە بوو بەو شێوە نانی لە کەژاڵ وەر گرتبوو. بەیانی کەژاڵ چوو بۆ ئاو مەشکە. دادە توورانیش لەوێ بوو. پاش سڵاو و هەواڵپرسی وتی: - کەژاڵ گیان دوێکە جوابێکت نەبوو. نەمزانی ڕازیت یان نە؟ نازانم بین بۆ داوات؟ حەز ناکەم بین بۆ ماڵتان و دەست بنیت بە ڕوومانەوە! - ڕاستیەکەی جارێ خەیاڵ شووکردنم نییە. باوکیشم وتوویە تا ژن نەخوازم بۆ عەلی نایدەمەشوو. -  لەبەر قسەی باوکتە یا خۆت شوو ناکەی؟ - خۆم حەز ناکەم و قسەی باوکیشم ناشکێنم! دادە تووران پووتەکەی پڕ کرد و وتی: - ئەزانم خۆت بۆ کێ داناوە! یا خوا قسەکەت ڕاست بێت و ئەو بێت بۆ داوات و شوویی پێ نەکەی! کەژاڵ بێ ئەوەی یەک وشە وەڵام بداتەوە پووتی دا بە شانیدا و ڕێگەی ماڵی گرتە بەر! کۆتایی بەشی ٦ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۶۲۷_۱۴۰۳۱۸۳۱۹_x0et.jpg
نمایش همه...

👍 12 4
ئای بەناز هۆنراوەی: مامۆستا مەولەوی ناسر ڕەزازی
نمایش همه...
Ay Benaz.mp36.02 MB
8
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
گۆیژ تەکاندن بەشی٥ 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. کەژاڵ گەڕاوە بۆ لای کچ و ژن ئاوایی. کامیل ڕمێکی هێنا و دەستی کرد بە تەکاندن گۆیژ و جەماعەت پێکەوە دەبە و پووتیان لێ پڕ کرد. دادە تووران یەک دوو جار بۆ کەژاڵی ڕوانی. وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بڵێت.هەر جار کە ئەیڕوانی ئەو داماوە دڵی ئەنیشتە لەرزین. هەر بۆیە بە بیانووی چنینەوەی گۆێژ لێی دوور کەوتەوە. ئاویان خواردەوە و چوار پێنج خولەکی پشوویان دا. پاشان ڕێگەی ئاواییان گرتە بەر. لە ناو ڕێگا،  دادە تووران  هات بۆ تەنیشتی و پرسی: - ئەوە خێر بوو چووی سەرەو ژوور؟ وابزانم بۆ ڵای قومە و ئاوەکە چوویی! - نە کورە قومەی چی؟ وتم بزانم گسک هەیە بازێ بکەنم! ماوەیێکی تر ڕێگەیان بڕی. - خەلیڵ کاری پێت بوو؟ تا ناو خەلیلی برد، بەر چاوی ڕەش بوو. بۆ چەن چرکەیەک زمانی قفڵ بوو.  - بۆ لای خەلیل چووی؟ - نە نەوەڵا خەلیل بۆ چی؟ - چووزانم! وتم لەوانەیە کارێکت بە خەلیل بێت! یەکێ لە کچەکان، نازانم کامیان بوو دادە توورانی بانگ کرد. کەژاڵ زۆر ترسابوو. ئەیزانی ئەم پرسیارانە بێ دەرد نییە! - ئەگەر منی لە لای خەلیل دیبێت، قوڕ کوێ بکەمە سەرما؟ دەی بە خوا ئەونەی چاو بنێی بە چاوا گەورە و چکۆلەی ئاوایی ئەزانن! تا گەیشتنە ئاوایی دادە تووران وازی لێی نەهێنا! - وابزانم خەلیل تەنها بوو. وتیان کا فایەق بۆ کەرەڕش وەیلانە. ڕاسەکەن تەنیا بوو؟ خەلیل عەقڵی بێت ئەڕوات بۆ سەربازی. پەلەی چییە بۆ ژنهێنان؟! کەژاڵ دڵی گیرابوو. ئەتوت دنیا ڕووخاوە بە سەریدا! گەرچی دیدار خەلیل زۆر خۆش بوو، بوون دادە تووران و قسەکانی ڕۆژێ لێ کرد بە تاریکە شەو! لە پەلەوشک، خەلیل بە دڵێکی خۆش و دەم بە پێکەنین، کەواوپانتۆڵی دەق کرد و خستیە ناو چارەکە و جل شوانی کردە بەری. ڕانی ڕا دا و دەستی کرد بە گۆرانی وتن: - ئێوارە وەختە ڕان هاتە ناو دێ/کیژ و کوڕی لاو بە جووت لەسەر ڕێ. دەست لە ناوی دەست دوور لە ئاوایی/گەلێ ناخۆشە دەردی جودایی! مەڕەکەی ماڵ خاڵۆ بارامی گرت. - مەڕه ڕەش، ئێوارە سڵاوم بگەیەنە بە کەژاڵ. بێژە خەلیل ئەیوت بە قوربان هاتنەکەی بم. بە قوربان دانە بە دانەی گۆێژەکە و دەبەکەی دەستی بم! لە بیرت نەچێت بێژە زۆر زۆر خۆشم ئەوێت! ئەو دوو کاتژمێرە تا ئێوارە بە سەد ساڵ گوزەرا. ڕانی ڕوو بە ئاوایی کردەوە. کامیل مامۆ خواڕەحم،ماڵی نەشێوێت دەستی خۆش بێت،  بۆ ئەوەی ڕان نەچێتە ناو زیان خەڵک و مەڕ و ماڵاتیش لەوێ جێ نەمێنێت، یارمەتی دا. ڕان گەیشتە ئاوایی. ژن و کچ لەسەر کۆڵانەکان گوڕێ گورێ مەڕ خۆیان جیا کردەوە. خەلیل بە پەلە گەڕاوە بۆ ماڵەوە. لە سەرەشۆرگە خۆی شۆرد و جلی تازەی لە بەر کرد. چارەکەی هەڵگرت و لە ژێردا تێکەوت بۆ چنینەوەی نان. گەیشتە درگای ماڵ دادە تووران. پاش سڵاو و مانوونەبینی پرسی: - خەلیل گیان ئیمڕۆ لە پەلەوشک بوویی؟ ئێمەیش هاتین بۆ گۆیژ. نازانم زانیت یان نە؟ کچەکان نەهاتن بۆ لای قومە و ئاوەکە؟ - ڕاستیەکەی زانیم هاتوون. بەڵام کا فایەق نەبوو منیش دەست تەنیا بووم و نەمتوانی ڕانەکە جێ بێڵم. لەو کاتەدا مامۆ وەلی بانگی کرد: - تووران کوانێ لەغاو ئەسپەکە. باش بوو  خەلیل لە پرسیار ڕزگاری بوو. لە دادە تووران و مامۆ وەلی خواحافیزی کرد و چوو بۆ لای ماڵ کا فایەق. لە دوورەوە سڵاوی کرد. - مانوو نەبیت خەلیل گیان. ڕۆڵە ئەزانی کەرەکە چ پەنێکی دا؟ کەس نازانی چۆن بەر ببوو. ئەوە حاڵ نەبوو تا پەیام کرد گیانم بە کوڕەکان خەڵیفە کەریم بوو. ئەوان نەبوایەن نەمەتوانی بیدۆزمەوە. - کورە دەی ماڵیاتە ئیتر. خۆ عەقڵی بە هیچ ناشکێ! - بۆ تۆ ناڕەحەت بووم ئیمڕۆ ڕان ئاوایی بووە ملت! خەلیل لە دڵ خۆیەوە وتی:" کورە ڕۆژ بەو خۆشییە!!" کەژاڵ وەکوو ئێوارانی تر، چوو بۆ کانی ئاوی هێنا  و گۆزەی  لە بەر درگا دانا. پاشان جلەکانی گوڕی و سمڵ و مێخەکی لە سوخمەکەی دا و چاوەڕوان هاتن خەلیل لە پشت دەڵاقەی دیوەخان خۆی بە ئاودان گوڵەوە سەرقاڵ کرد. کاتێ خەلیل لە کۆڵان سەر کەوت، ئازا سەر تەشت نانەکەی لابرد و چوار نانی دەر هێنا. دایکی بۆ ئێوارە کفتەی درووست کردبوو. دوو دانەی خستە ناو یەکێ لە نانەکان و چوو بۆ بەر درگا. خەلیل پەرداخێ ئاو بە دەستیەوە بوو. بە بینین کەژاڵ، سەرتاپای جەستەی نیشتە پێکەنین. - مانوو نەبیت خەلیل. هانێ ئەوە دوو دانە کفتەیە بۆ تۆم .... تەقەی درگای حەوش خواروو هات. نازانم کێ بوو. خەلیل نانی خستە ناو سفرە و چوو. کەژاڵیش کشەکشە مامرێ داماوی بە گیر هاورد! کۆتایی بەشی ٥ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/addtext_۰۶-۲۷-۱۰.۴۳.۱۲_4asr.jpg
نمایش همه...

👍 13 7🥰 1
لە دووری تۆیە حەسەن_زیرەک مۆسیقا مامۆستا موجتەبا میرزادە
نمایش همه...
Le Dûrî Toye.mp33.88 MB
4👏 1
گۆرانی و کلیپی کوردی
چیرۆک و بەسەرهات
چیرۆکی منداڵان
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.