War News
رفتن به کانال در Telegram
2 404
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+127 روز
+4530 روز
آرشیو پست ها
2 405
هێزێکی ئێراقی 15 ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی بەرپرسێکی دەست بەسەر داگرتوە بۆ بنکەی گڵدانەوەی دەبەن
2 405
عەلی زەیدی لێرەو لەوێ گوتوویەتی: دەمەوێ تەسفیەی حسابات لەگەڵ ئەو بەرپرسانە بکەم، بەشێکی زۆر لە پارەکان بگەڕێنەوە دەوڵەت لە بەرامبەر ئازاد بوونیان.
هاوشێوەی هەڵمەکەی محەممەد بن سەلمان لە سعوودیە لە ساڵی 2017 کردی کاتێک سەدان شازادو گەورە بەرپرسی وڵاتەکەی لە هۆتێل رێتز-کارلتۆن دەستگیرکرد لە بەرامبەر پارە ئازادی کردن!
جیاوازییەکەی سعوودیەو عێراق ئەوەیە هەڵمەکەت بن سەلمان بۆ جێگێرکردنی پایەکانه دەسەڵاتی خۆی و چاوترساندنی ئامۆزاکانی بوو، ئەوەی عێراق بۆ دابینکردنی پارەیە بەهۆی داخستنی گەرووی هورموز و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت عێراق دۆخی دارایی باش نییە!
2 405
ئەم ئێوارەیە دوای ئەوەی مالیکی و عەبادی ئۆکەی سەلامەت بوونیان لەلایەن ئێرانەوە وەرگرت، یەکسەر بوونە پاڵەوانی دژە گەندەڵی و پیرۆزباییان لە زەیدی کرد بۆ ئەو هەڵمەتە دژە گەندەڵییەی دەستی پێکردوە! با بزانین ئاخرییەکەی چی ڕوودەدات لە کۆماری مۆز!
2 405
+2
حاکم زالیمی و راکان جبوری و شیاع سودانی بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناویان له لیستی داواکراوانە ڕەنگە ڕاپێچی لێ پێچینەوە بکرێن
2 405
کۆمپانیای HKN بەفەرمی دەستی بە بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش کردەوە، ئەمەش بڕگەیەکی بەرچاو بوو لە دەستپێکردنەوەی کەرتی وزەی کوردستان. لەگەڵ گەڕانەوەی کۆمپانیای HKN، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکانی ماوەتەوە دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، کە ئەگەری هەیە کۆی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ 170 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە. ئەم گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغ دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە پەککەوتنی هەناردەکردن دێت کە هەم حکومەتی هەرێم و عێراقیش ملیارەها دۆلاری تێچووە.
2 405
کۆمپانیای شیشی ئەمەل لە سلێمان بەگ دەستی بەسەر داگیرا لەلایەن دژەتیرۆری ئێراق کە گومان دەکرێت زیاتر لە 3 ملیار دیناری تێدا حەشار درابێت
2 405
ئەمەل مەرعی پەرلەمانتاری سودانی بریاری دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە بەڵام ناوبراو هەڵاتوە لە سلێمانی خۆی حەشار داوە، ئاسایشی سلێمانی ڕەنگە دوای دەستگیر کردنی ڕاستەوخۆ ڕادەستی ئێراقی بکاتەوە
2 405
تیمێکی دەستەی نەزاهەی کەرکووک لەگەڵ هێزێکی دژەتیرۆری ئێراق هەوڵیاندا بە ڕێگای بازگەی کەرکووک ـ هەولێر بگەنە ناوەندی هەولێر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دوو پەرلەمانتارەی کە دەستگیر کراون
ئاسایشی هەولێر ڕێگای نەداوە بێنە ژوورەوە خۆی تاوانبارەکانی گواستۆتەوە بۆ بازگەی کەرکووک لەوێ ڕادەستی کردوون
2 405
لیستەکە فراوان دەبێت، 47 بەرپرس لە دانپێدانانی کەسێک دەستگیرکراون، لە دانپێدانانی ئەم 47 کەسە ژمارەیەکی زۆر زیاتر دەستگیردەکرێن لەماوەکانی داهاتوو.
2 405
مەسعود حەیدەر، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی پارتی، داوایەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کردووە بۆ ئەنجامدانی وردبینی و پێداچوونەوەیەکی پیشەیی و شەفاف بە سەرجەم ئەو نووسراو، بڕیار و ڕێکارانەی کە لە ماوەی کابینەی محەمەد شیاع سودانیدا لە وەزارەتی دارایی دەرچوون. مەسعود حەیدەر جەخت لەسەر پێویستیی پشکنینی وردی ئەم بەشانەی خوارەوە دەکاتەوە: فەرمانگەی بووجە. و فەرمانگەی ژمێریاری. و فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی. و فەرمانگەی یاسایی. و خانوبەرەی دەوڵەت. و قەڵەمی نهێنیی نووسینگەی وەزیر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەزارەتی دارایی لەم ماوەیەدا وەک وەزارەتێکی پۆلیسی کاری کردووە و داواکارییەکەی بۆ ئەوەیە ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ببن و دەربکەوێت کە چۆن ملیاران دۆلار خەرج کراون، بەوپێیەی بە باوەڕی ئەو، عێراق تەنها بە شەراکەتی ڕاستەقینە، دادپەروەری، سەروەریی یاسا و شەفافیەت بنیاد دەنرێت نەک بە پەراوێزخستن.
