2 405
订阅者
无数据24 小时
+177 天
+4530 天
帖子存档
2 404
باس کردن لە FBI ئەمریکی و لیستی ناوی گەندەڵکاران کە گوایە تۆم باراک بۆ عەلی زەیدی ناردووە ئەسڵ و ئەساسی نییە ئەو قسانە بابەتی سۆشیالمیدیایە ئاگاداربن!
ئەمریکا کێشەی لەگەڵ گەندەڵی نییە، ئەمریکی باوکی ئەو سیستەمە گەندەڵییە لە دوای 2003 کە قوڕی بە سەر نەوەکانی داهاتووی عێراقیش کرد!
دزی دەکەی، پیاو دەکـ،ـوژی ئەمریکا حەقی نییە بەس مووشەک و درۆن بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادو ئیسـ،ـرائیل و هاوپەیمانەکانی مەنێرن چ دەکەی بکە!
دۆناڵد ترەمپ هیچ ئیشی نییە کارمەندەی ئیف بی ئای دەنێرێتە ماڵی عالیە نووسەیف و محەممەد صەیهود لە بەغداد ئەوجا بـ،ـکوژرێ و هەڵای ئیعلامی و دیموکراتەکانی لە ناوخۆی ئەمریکا لە سەر گەورە بکرێ بەو کاتی هەڵبژاردنە!
ناڵێم ئەمریکای ئاگادار نییە، بەڵام ئەمریکا دەستی نییە، عەلی زەیدی مانگی تەمووز دەچێتە کۆشکی سپی نایەوێ بە دەستی بەتاڵ بچێت!
دڵتان بە تۆم باراک خۆش نەبێ ئیشەکانی لە سووریاو رۆژئاوای کوردستان دیارە، دژایەتی گەندەڵی لە بەرنامەیان نییە!
ئەحمەد چەلەبی کە عەڕابی رووخاندنی رژێمی سەدام بوو لە کۆتاییەکانی تەمەنی لە هەندێک شت پەشیمان بوو، بەتایبەت لە گەندەڵی و دزینی سامانی عێراق زۆر نیگەران بوو لە یەکێک لە سیمنارەکانی دەڵێ: بەناوی پشتیوانیکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە پارەی عێراق (پۆڵ برێمەر) لە یەک ساڵدا 795 ملیۆن دۆلاری خەرجکرد!
مەحمود یاسین کوردی
2 404
🔴 چەند پەیامێکی عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە:
- ئەو هەڵمەتەی دژ بە گەندەڵی ئەنجامدرا، قۆناخی یەکەمە.
- حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی.
- پەرۆشیمان بۆ دۆخی عێراقییەکان وامان لێدەکات جەخت بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان بکەینەوە کە پاسەوانی بەهێز بەسەر موڵک و ماڵی گشتیدا هەن و بە باشترین شێوەش بەکاریان دەهێنین.
- دۆخەکە گەیشتووەتە رادەیەک کە چیدی ناکرێت بێدەنگیی لێ بکرێت.
- راسپاردنی دەزگا چاودێرییەکان بۆ وەرگرتنی هەر نیشاندەرێک سەبارەت بە ئەدای حکومەت یان ئەدای وەزارەتەکان، بە مەبەستی ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی یان کەمتەرخەمی.
2 404
ئەوەی لەعێراقدا ڕوودەدات، جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی ئەمریکایە بۆ لێدان و پەلوپۆکردنی کۆتایی ئێران؛
ئەمریکا، سێ خولە داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات کە دەست و هەژمونگەرایی ئێران لەعێراقدا ببڕێت. وە هەر سەرۆك وەزیرانێك دانرابێت بە ڕەزامەندی ئەمریکا بووە و کۆتاییهێنان بەهەژمونگەرایی ئێران لەعێراقدا یەکێك بووە لەمەرجەکانی ئەمریکا بۆ دانانی سەرۆك وەزیران و کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا. بەتایبەتر لە دوو بابەتی سەرەکیدا کە بریتین لە:
- هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.
- ڕاگرتنی قاچاغچێتی دۆلار و گەیاندنی بە ئێران بە چەندین ڕێگەی جیاواز لەوانە بەقاچاغ بردنی دۆلار، بەبازاڕکردنی نەوتی ئێرانی، کڕینی کارەبا، بازرگانی خۆراك و شتومەك..هتد.
لەم جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکەدا:
هەریەك لە (مستەفا کازمی و محەمەد شیاع سودانی) سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی ئەو بەڵێنانەی بە ئەمریکایان دابوو بەرنەسەر. هەر بۆیە ئەمریکا ڕێگەی پێنەدان هیچیان بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی حکومەت کاندید ببنەوە، لەم ڕوانگەیەوە (عەلی زەیدی) وەك تاکە کاندیدی چاوەڕواننەکراو لەدەرەوەی چواچێوەی هەماهەنگی و بە پشیوانی ئەمریکا سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراقی وەرگرت بۆ جێبەجێ کردنی داواکاری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کە لەسەروو هەموویانەوە پەلوپۆکردن و لەقاڵبدانی ئێرانە.
ئەوەی (عەلی زەیدی) دەستی داوەتێ بەناوی (ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت)، بریتییە لە جێبەجێ کردنی ستراتیژی ئەمریکا و ئامانجی سەرەکی لێدانە لە ئێران، بەو پێیەی ئەوانەی تێوەگلاون و دەستگیر کراون و ئەوانەی لە ڕۆژانی ئایندەش دەستگیر دەکرێت سەرجەمیان بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی ئابووری ئێران بوون و دۆلاریان بە شێواز و بە بیانوی هەمەجۆر بەقاچاغ بۆ ئێران ناردووە و پاڵپشتی هێزە میلیشیاییەکان و گروپە چەکدارەکانی ئێران بوون لە عێراقدا.
(عەلی زەیدی): لەم قۆناغەدا و لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی زلهێزێکی وەك ئەمریکای لە پشت بێت بە ئاسانی ناکەوێت.
چاوەڕوانی پێشهاتی نوێتر بن لە ناوچەکەدا..
تێبینی؛
- پێشتر لە چەندین چاوپێکەوتن و نوسین و شرۆڤەمدا، بەوردی باسی چۆنیەتی پەلوپۆکردنی ئێران و ڕاست کردنەوەی پرۆسەی سیاسیم لەعێراقدا کردووە. بۆیە هەر بەڕێزێك ئارەزوو دەکات دەتوانێت بگەڕێتەوە سەریان.
ئەم بەستەرەی خوارەوە لەگەڵ چەندین بابەتی ترم، بۆ ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی وردەکاری زیاتر دەکەن بەسوود دەبن.
https://www.facebook.com/share/1EiZ7Wh88w/?mibextid=wwXIfr
دکتۆرنیکۆڵا ئەشرەف شاڵی
2 404
نامەوێ بێ ئومێدتان بکەم، بەس ئەوەی خاوەنی چەک و هێزە لە عێراق لە (ئۆپەراسیۆنی بەرەباین) سەلامەتە، دەستیان بۆ یەک کەسی باڵای کـ،ـەتائیب حـ،ـZبوڵڵا بردووە ئەویش دەستگیر نەکراوە، رەنگە ئەم پەیامێک بێت چەک دانەنێنن دەستگیرتان دەکەین، یان پەیامێک بێت بۆ کۆشکی سپی بڵێن ئەوەتا دەستمان بە گەورەترین فەصائیڵ بردووە!
هیچ شتێک بەبێ (سیاسەت) ناکرێ!
2 404
هەر ئەم پیاوە سبەی لە پۆستەکەی نەما دارو دەسەکەی ئەویش دەسگیر ئەکرێت ئەمە شەڕی گەندەڵی نیە شەڕی بەرەیە ناکۆکی و ئیش پێ نەمانە (ئا ئەمەیە مەوزوع)😉
2 404
بە گوێرەی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی کە لە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گواستووەتەوە و ڕایگەیاند: "بڕیارمان دا هەموو چالاکییە جەنگییەکان ڕابگرین"، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی تەواوەتیی دۆخەکە.
بە گوێرەی پێگەکە، ئێستا هەردوولا هێرشەکانیان ڕاگرتووە و کەشتییەکان دەتوانن بە ئازادی هاتوچۆ بکەن تا گفتوگۆ تەکنیکییەکان دەست پێ دەکەنەوە، کە وا بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو شاندی تەکنیکیی ئەمریکا و ئێران بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەسەر گەرووی هورمز لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆببنەوە.
2 404
نازانم تا چەند ڕاستە ، ئەمشەو ئیسرائیل ١٠٠٠ موشەکی حیزبوڵا لە جبەخانەیەکی گەورە بە قوڵی ٢٥ مەتر و بە درێژایی ٢٠٠ مەتر ، لە باشوری لوبنان دەتەقێنێتەوە، لەوانەیە بومەلەرزەیەکی گەورە لە سوریا و لوبنان و ئیسرائیل دروست بکات.
2 404
New Middle East
خودی ناتۆ بۆ بەگژاچوونەوەی یەکێتی سۆڤیەت دروستبوون، وە کاتێک ناتۆ بەردەوام بەرەو رۆژهەڵات دەکشێت، ئەوە مەترسی بۆ سەر رووسیا دروستکردووە نەوەک رووسیا بێت مەترسی بۆ سەر ناتۆ دروستکردبێت، ئەم هاوکێشەیە زۆر روونە بەڵام بەرەی رۆژئاوا تەنها لەچاوی خۆیانەوە شت دەخوێننەوە بۆیە لۆژیکی ئەوان ئاوهایە:
"ناتۆ دەبێت بەرەو رۆژهەڵات بکشێت چونکە ئەگەر وانەکات رووسیا هێرشدەکات."
واتە بچیتە سەر ماڵی دراوسێکەت، بڵێن بۆ؟ بڵێیت ئاخر ئەگەر نەیەم ئەو هێرشدەکات...
2 404
هێزێکی ئێراقی 15 ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی بەرپرسێکی دەست بەسەر داگرتوە بۆ بنکەی گڵدانەوەی دەبەن
