8 346
مشترکین
-224 ساعت
-257 روز
-10830 روز
آرشیو پست ها
🔴 هۆشیار زێباری وردەکاری سەردانەکەی بۆ سوریا ئاشکرا دەکات
پردمیدیا
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (الحرة)، بۆ یەکەمجار وردەکاریی سەردانە ناراگەیەندراوەکەی خۆی بۆ سوریا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا خستەڕوو و تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا (ئەحمەد شەرع).
زێباری ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانەکە بە ئاگاداری چوارچێوەی بەهەماهەنگی بووە و ئامانجی کردنەوەی دەرگا بووە بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و عێراق. ناوبراو پێشتر پەیامەکەی گەیاندبووە عەلی زەیدی و چوارچێوەی هەماهەنگی.
بە وتەی زێباری، ئەحمەد شەرع تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ عێراق هەبووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومڕانییەکی نوێیان هەیە و لە هەڵەکانیان فێربوون. شەرع ئاماژەی بەوەش کردووە کە پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات گەورەترە لە پەیوەندیی ئەمنی دەبێت لە ڕووی بازرگانی، کۆمەڵایەتی و جوگرافییەوە پەرەی پێ بدرێت.
زێباری ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای دواکەوتنی پێشوو بەهۆی هەندێک گومانەوە، بەڵام هەوڵەکان بارودۆخەکەی ئاسان کرد و دواتر وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەردانی ئەو وڵاتەی کرد. لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە لە دوای داخستنی گەرووی هورمزەوە، سوریا و (هێڵی بانیاس) وەک دەروازەیەکی گرنگی هەناردەی نەوت، بەرژەوەندییەکی هاوبەش پێکهێنن.
🔴 هۆشیار زێباری وردەکاری سەردانەکەی بۆ سوریا ئاشکرا دەکات
پردمیدیا
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (الحرة)، بۆ یەکەمجار وردەکاریی سەردانە ناراگەیەندراوەکەی خۆی بۆ سوریا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا خستەڕوو و تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا (ئەحمەد شەرع).
زێباری ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانەکە بە ئاگاداری چوارچێوەی بەهەماهەنگی بووە و ئامانجی کردنەوەی دەرگا بووە بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و عێراق. ناوبراو پێشتر پەیامەکەی گەیاندبووە عەلی زەیدی و چوارچێوەی هەماهەنگی.
بە وتەی زێباری، ئەحمەد شەرع تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ عێراق هەبووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومڕانییەکی نوێیان هەیە و لە هەڵەکانیان فێربوون. شەرع ئاماژەی بەوەش کردووە کە پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات گەورەترە لە پەیوەندیی ئەمنی دەبێت لە ڕووی بازرگانی، کۆمەڵایەتی و جوگرافییەوە پەرەی پێ بدرێت.
زێباری ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای دواکەوتنی پێشوو بەهۆی هەندێک گومانەوە، بەڵام هەوڵەکان بارودۆخەکەی ئاسان کرد و دواتر وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەردانی ئەو وڵاتەی کرد. لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە لە دوای داخستنی گەرووی هورمزەوە، سوریا و (هێڵی بانیاس) وەک دەروازەیەکی گرنگی هەناردەی نەوت، بەرژەوەندییەکی هاوبەش پێکهێنن.
🔻سبەینێ لیستی مووچەی مانگی 9 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 ڕادەستی بەغدا دەکرێت
پردمیدیا
وابڕیارە سبەینێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلول (مانگی 9) و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب (مانگی 8) بە فەرمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق بکات.
بەپێی زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا تەواوکارییەکانی پەیوەست بە داتاکانی مالی و داهاتە نانەوتییەکان لە چوارچێوەی خشتەی تەرازووی پێداچوونەوەدا ئامادە کراون و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لیستەکان ئاراستەی بەغدا بکات، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە هونەری و داراییەکانی تەرخانکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی خێرابوونی پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچەن بە بێ دواکەوتن.
🔻 "مامە جەزام هەمیشە لەناوماندایە."
شاتوان عەتا ـــ برازای هونەرمەندی کۆچکردوو حەمەجەزا....
🔻 "هەموو ماڵەکەم لەکوردستان و دانیمار کردووە بە وێنەی حەمەجەزا."
گوڵزار ساڵح ـــ هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو حەمەجەزا
+8
بە وێنە
لە سلێمانی لە نێو ماڵەکەی خۆی یادی 16 ساڵەی هونەرمەند حەمە جەزا بەڕێووە دەچێت
فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media
🔻 قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەییدایە و گیانفیدایی لە پێناو پاراستنی خاکی کوردستان
پردمیدیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و ناوخۆییەکان، هەڵوێستی فەرمی و دڵنیایی لە بارەی تواناکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خستەڕوو و جەختی لە ئامادەیی تەواوی هێزەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی چاوەڕواننکراو.
لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی ڕووی دەمی لە هاووڵاتییانی کوردستان کرد و دڵنیایی پێدانه کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی ئامادەیی سەربازی و مەیدانیدا دەژمێردرێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێشمەرگە وەک هەمیشە و لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا، ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاووڵاتییان و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئارامیی خەڵکدا لە هیچ گیانفیدایییەک درێغی ناکات لە بەرامبەر هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەکدا.
ئەم پەیامەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە که ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار و پڕ لە ئاڵنگاریی ئەمنیدا تێدەپەڕێت، و هێزە ئەمنی و پێشمەرگە لە ئامادەباشی و چاودێریی بەردەوامدا دان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
🔻 ترەمپ و کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، دەرگایەکی نوێ دەکرێتەوە
پردمیدیا
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق،ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی بیست و سێ ساڵ بەسەر نیشتنەوەی یەکەمین فرۆکەی هێزەکانی ئەمریکادا، سەرۆک ترەمپ پرۆسەی گەڕانەوەی هێزەکانی بۆ نیشتمان تەواو کرد.
باراک لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سەکۆی «ئێکس» ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم هەنگاوە بە پاشەکشەکردن نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی هاوتەریبکردنی سەرەکیترین لایەنەکانی هاوکێشە ستراتیژییەکە بووە، کە بریتی بوون لە:
بەغداد، هەولێر، دۆستە ناوخۆیی و هەرێمییەکان، لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە یەک وێنەی ستراتیژیدا و لە هەستیارترین کاتدا.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی ئەو سەرباز و هاووڵاتییە ئەمریکی و عێراقییانەی کرد کە لەو ساڵانەدا خزمەتیان کردووە و قوربانییان داوە.
جەختیشی کردەوە کە ئەم دەستکەوتە لەلایەن عێراقەوە ڕێزی لێ دەگیرێت، بە شێوازێک کە ئێستا عێراق لەسەر پێی خۆی ڕادەوەستێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، تۆم باراک ڕوونی کردەوە، کە ئەم یەکگرتنە دەرگایەک دەکاتەوە کە بۆ ماوەیەکی درێژ داخرا بوو، ئەوەش وەکو دەرفەتێک بۆ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و گەلی عێراق تاوەکو هەموو هێزە چەکدارەکان بخەنە ژێر فەرمانڕەوایی یەک دەوڵەتەوە، لەگەڵ ئەژمارکردنی ئەمریکا وەک دۆستێکی ستراتیژی نەک وەک پارێزراوێکی سەربازی.
🔻 "خۆزگە وەزیری دارایی ئەمانەی ئاشکرا دەکرد."
عەلی حەمەساڵح ــ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
🔻 مەسعوود بارزانی لەبارەی مەترسیەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هۆشدارییەک دەدات
پردمیدیا
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 30ی ئەیلوولی 2026دا، کاربەدەستانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن ڕێککەوتنی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.
جەختیشی کردەوە، هەماهەنگییەکی بەهێز لەگەڵ بەغدا هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو هەڕەشەیەک.
بارزانی دڵنیاییەک دەدات و ڕایگەیاند، بەقەد پێویست پێشمەرگە و گیانفیدا هەن بۆ بەرگریکردن لە خاک و خەڵک، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد هێزی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق لە ئامادەیی تەواودان بۆ تێکشکاندنی هەر هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان ببێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە هەر هەڕەشەیەک لەسەر هەرێمی کوردستان تێکدەشکێندرێت
🔴 هونەرمەند خالید ڕەشید، کە پێگە و کەسایەتیەکی لەنێو کایەی هونەرییدا هەیە، لەبارەی پۆستێکی پردمیدیاوە، لە پێگەی خۆی شەیری پۆستەکەی کردووەو نوسیوویەتی:
ئەم پیاوە راستگۆیە قسەیەک دەکات کە گەر بەدەیان ساڵ لێکۆلینەوە بکەی ناتوانیت ئەو دەرئەنجامە بەدەست بێنیت .ئەو ،قسانەی کەئەو کردی هەموو زاناکانی کۆمەڵ ناسی ناتوانن بیکەن.ئەی رەحمەتت لێ بێ مام عەلی دیارە پیاوی زۆر بێ رەحمت دیوە لەئیران .بۆیە بەم دەرئەنجامە گەشتوی
🔻 دەبێت پارەی کارەبا تەسلیم بکەن.
🔻بەنزینی 750 دیناری زیاتر دادەبەزێت
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
🔻 ئاوات شێخ جەناب: بەغدا مامەڵەیەکی نادادپەروەرانە بەرامبەر هەرێم دەکات و دەبێت کورد یەکدەنگ بێت
پردمیدیا
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق سزای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات و لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشیان کردووە. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە چوار ساڵە هیچ پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: "ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات، لەگەڵ هیچ پارێزگایەکی عێراق ئەوەی نەکردووەو هاوڵاتیانی هەرێمی لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشکردووە."
وتیشی: دەبێت هەموو لایەنە کوردییەکان یەکدەنگ بن، چونكە تەنها بە یەکگرتوویی دەتوانرێت مافەکان بەدەستبهێنرێن.
هەروەها، وەزیری دارایی و ئابووری کۆتاییهاتنی پەیوەندییە سیاسییەکانی خۆی لەبارەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئاماژەی بەوە دا، کە ماوەی چوار ساڵە هیچ پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوەو "نە گۆڕانی گردەکە و نە گۆڕانی کوردسات هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ هیچ کامیان نییە."
🔻 حکومەتی عێراق: هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران نەدراوە
پردمیدیا
حکومەتی عێراق ڕونکردنەوە لەسەر چەند پرسیارێکی هەستیاری پەیوەندیدار بە دۆخە ئەمنی و ئابوورییەکان دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ فەرمانێک بۆ ڕێگریکردن لە فڕۆکە ئێرانییەکان دەرنەکراوە.
لە لێدوانێکدا، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە هیچ لێخۆشبوونێک بۆ عێراق نەکراوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق نەوتەکەی لە ڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانیی "سۆمۆ"وە دەفرۆشێت و خاوەنی نەوتهەڵگرەکان خۆیان بەرپرسیارن لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی گەرووەکەدا.
عەبودی ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق بەهۆی ئەم دۆخەوە کاریگەرییەکی زۆری بەرکەوتووە، بۆیە لە ئێستادا حکومەت هەوڵی جددی دەدات بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوی جێگرەوە و بەکارهێنانی بۆرییە ستراتیژییەکان.
سەبارەت بە دۆخی گەشتە ئاسمانییەکانیش، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕوونی کردەوە: "حکومەتی عێراق هیچ فەرمان یان بڕیارێکی بۆ ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرانی دەرنەکردووە، بەڵکو ئەو کۆمپانیایانەی کە بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان، خۆیان بڕیارەکەیان داوە."
🔴 دانیشتوانی گەرەکی کانی سپیکە:
" کاک بافڵ، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی فریامان بکەون و وەرن بەدەممانەوە."
🔻 مەسعود بارزانی هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی داعش و دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ٢٠١٤
پردمیدیا
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (شەرقییە)، تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان، و هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی سەر پرۆسەی سیاسی.
بارزانی یادخستنەوەی سەردەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ٢٠١١ کرد و هۆشداریی دا کە لە هەمان سیناریۆی هاتنی داعـــ.ــش لە ٢٠١٤ دەترسێت.
هەروەها ئاشکرای کرد، کە لە پێکهێنانی حکومەتدا پیلانگێڕی بۆ پەراوێزخستنی پارتی کراوە، بەڵام ئەو لایەنانە خۆیان پەراوێزخران.
بارزانی جەختی کردەوە، کە لەسەر بنەمای رێککەوتنی واژۆکراو لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشداریی حکومەتیان کردووەو ڕایگەیاند: "ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت، پێویست بە نەمانەوە لەو حکومەتە ناکات و نابینە شاهێدی درۆ."
ڕەخنەی لە زەوتکردنی ئیرادەی سەرۆکوەزیران گرت و دووپاتی کردەوە، کە حوکمڕانی بە تەنیا لەلایەن یەک پێکهاتەوە هەڵەیە و بەبێ سەدر و پارتی حکومەت ئیفلیج دەبێت.
سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک، هیوای خواست نەگاتە شەڕ، بەڵام هۆشداریی دا کە ئەگەر عێراق چەک کۆنتڕۆڵ نەکات، ئەمریکا سزای دەدات و وڵات دووچاری گۆشەگیربوون دەبێتەوە.
🔻 نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیدریسی کوڕی:
کەمێک بارت گران دەکەم و داوات لێدەکەم کەمپێکی نوێ بۆ زانکۆی کوردستان دروست بکەیت
#دەربەندیخان
کاتێک سروشتی دڵگیر و ئارامیی شاخەکان تێکەڵ دەبن بە دیمەنی دڵفڕێنی ئاژەڵە کێوییەکان، دیمەنێکی بێوێنە و پڕ لە ژیان دەخولقێنن.
#دەربەندیخان #سروشت #کەڵ_و_ئاسک #کوردستان #سروشتی_کوردستان
