es
Feedback
پرد میدیا ـ prd media

پرد میدیا ـ prd media

Ir al canal en Telegram
8 480
Suscriptores
-324 horas
-317 días
-8730 días
Archivo de publicaciones
🔻زانیاریی پردمیدیا: پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دینار مەترسیی سەرنەگرتنی لەسەرە پردمیدیا بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پردمیدیا لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستیدەخات، پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراق و گۆڕینی دراوی نیشتمانی ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە و ئەگەر هەیە کۆتاییەکەی سەرکەوتوو نەبێت. سەرەڕای ئەوەی پێشتر باس لەوە دەکرا کە حکومەتی عێراق دەیەوێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان ڕابسپێرێت بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی پڕۆژەکە و تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی (10) ڕەوانەی پەرلەمانی بکات. بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆژەکە پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەیە بۆ چاپکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی پارە نوێیەکان، ئەمەش وایکردووە پرسی سەرکەوتنی پڕۆژەکە بخاتە ژێر پرسیارەوە. لە ئێستادا ئەم بابەتە بووەتە یەکێک لە تەوەرە گەرم و گرنگەکان لە شەقامی عێراقیدا، لە کاتێکدا شارەزایانی دارایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر یاسای بودجەی عێراق نابێت و ڕەهەندی تری ئابووری هەن کە ڕەنگە ڕێگر بن لەبەردەم سەرگرتنیدا.

🔻 ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگر و بارهەڵگرەکان لە دەریای ڕەش فراوانتر دەکات پردمیدیا مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە چەند هێ
🔻 ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگر و بارهەڵگرەکان لە دەریای ڕەش فراوانتر دەکات پردمیدیا مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە چەند هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بەندەرەکانی دەریای ڕەش، چەندین کەشتیی بارهەڵگر و نەوتهەڵگریان کردووەتە ئامانج، کە بە وتەی ئەوان پێداویستییان بۆ سوپای ئۆکرانیا دەگواستەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە بەندەری «پیودنی» سێ کەشتیی بارهەڵگر کراونەتە ئامانج، هاوکات نەوتهەڵگرێکیش لە هەمان بەندەر بۆردومان کراوە. لە لایەکی دیکەوە، هێرشێکی هاوشێوە کەشتییەکی تری بارهەڵگری لە بەندەری «ئۆدێسا» کردە ئامانج. ئەم هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی بەندەرەکانی پیودنی و ئۆدێسا زیانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها لە پەرەسەندنێکی تردا، کۆگاکانی سووتەمەنی لە بەندەری «چۆرنۆمۆرسک»یش کراونەتە ئامانجی هێرشەکان.

🔻 " هـەرکەس دەڵێت مــەولودنامە بیدعەیە لێی تێـــنەگەیشــــتووە." مامۆستا عەلی باپیر ــ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان......
🔻 " هـەرکەس دەڵێت مــەولودنامە بیدعەیە لێی تێـــنەگەیشــــتووە." مامۆستا عەلی باپیر ــ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان......

🔻 "بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی ڕێکارەکانی دەنگدان ئاسانتر دەکات" پردمیدیا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دا کە لە پرۆسەی هەڵبژا
🔻 "بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی ڕێکارەکانی دەنگدان ئاسانتر دەکات" پردمیدیا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دا کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەتەواوی پشت بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو ببەسترێت، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی وردبینی لە داتاکاندا. لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ پرۆسەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ جەخت لەسەر یەکخستن و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ دەنگدەران دەکاتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەرکردووە کە لە داهاتوودا پرۆسەی ناسینەوە و دەنگدانی هاوڵاتییان لە ڕێگەی کارتی نیشتمانیی یەکگرتووەوە ئەنجام بدرێت و ببێتە بنەمای سەرەکی. لێپرسراوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەکارهێنانی ئەم کارتە نەک تەنها ڕێکارەکانی دەنگدان بۆ هاوڵاتییان لە ناوەندەکانی وەگرتنی دەنگدا خێرا و ئاسانتر دەکات، بەڵکو ڕۆڵێکی باڵاش دەبینێت لە بەرزکردنەوەی وردبینیی داتاکان، رێگریکردن لە هەر کێشەیەکی ئەلیکترۆنی یان دووبارەبوونەوەی دەنگدان، و مسۆگەرکردنی شەفافیەتی زیاتر بۆ سەرجەم لایەنە بەشدارەکان.

#سبەی_شەوـکاتژمێر9 د.فەهمی حسێن کاکەمەد ـ پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، میوانی ( پرد میدیا ـــ Prd Media )دەبێت و باس لەزۆرێک لەنەخۆشیی و چارەسەرەکانی وەک جەڵتەی قاچ، دەرچەی سنگ، سڕبوونی دەست و قاچ، دەوالی، مەترسی ڤەیپ و هەندێک نەخۆشی و مەترسیەکانی نێو گەنجان و تەمەنە جیاوازەکان دەکات....

🔻 بەرپرسێکی عێراق: گەل و حکومەتی عێراق لە پاڵ ئێراندا دەوەستن و خوێنی کوژراوانمان تێکەڵ بووە #پردمیدیا ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان، هەڵوێستی فەرمی و توندی عێراقی بەرامبەر بە گرژییە ناوچەییەکان و هەڕەشەکانی سەر ئێران خستەڕوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، زێدان جەختیکردەوە که گەل و حکومەتی عێراق لە پاڵ گەل و حکومەتی ئێراندا دەوەستن و ڕووبەڕووی ئەو دوژمنکارییە تاوانکارییە دەبنەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانکەنە سەر ئێران. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند کە عێراق هەرگیز هاوکاری و پشتیووانییەکانی ئێران لە ساڵی 2003 و لە جەنگی دژ بە تیرۆردا لە یاد ناکات. ناوبراو ئیدانەی جەنگی ئابووریی ئەمریکای دژ بە ئێران کرد. لە درێژەی وتەکانیدا، زێدان ئاماژەی بەوەدا کە خوێنی کوژراوانی ئێران و عێراق لە سەردەمی شەڕی دژ بە تیــــ،ـرۆردا تێکەڵ بووە و ئەمە فاکتەرێکی بەهێزی هاوخوێنی و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتە.

بە وێنە بەرز ڕاگرتنی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی...... فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media
+9
بە وێنە بەرز ڕاگرتنی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی...... فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media

بەڤیدیۆ دیمەنی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئابی 2026 یادی مەولود لەناو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. ڤیدیۆ: پرد میدیا ـ Prd Media

🔻پێش یارییەکە هێرش کرایە سەر نامۆ فازڵ؛ "کێشەکەم کەسییە و لەگەڵ گەلی چیچان هیچ کێشەیەکم نییە" #پردمیدیا دەقی ڕوونکردنەوەکە:
🔻پێش یارییەکە هێرش کرایە سەر نامۆ فازڵ؛ "کێشەکەم کەسییە و لەگەڵ گەلی چیچان هیچ کێشەیەکم نییە" #پردمیدیا دەقی ڕوونکردنەوەکە: هیچ کێشەیەکم لەگەڵ گەلی چیچان نییە و ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرم، هەروەهابە شێوەیەکی تایبەتی لەگەڵ شەڕکەری چیچانی (ئیسلام دولاتۆڤ) قسەم کردووە و ناکۆکییەکانمان بە تەبایی و پیاوانە چارەسەر کردووە، دڵنیای ئەدەم کە کێشەکەم تەنیا لەگەڵ یەک کەسی دیاریکراودایە و پرسەکە بە تەواوی کەسییە نەک نەتەوەیی. لە شەوی پێش یارییەکە و لە کاتی دابەزاندنی کێشدا، کاتێک لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بێهێز بووم و لەناو بەتانیی سۆنادا دەستەکانم بەستراو بوون، نزیکەی ١٥ کەس هەڵیانکوتاوەتە سەر ژوورەکەم لە هۆتێل و لە بەردەم هاوسەرەکەم و ستافی ڕاهێنەرانم دا لێم دراوە. سەرەڕای ئەوەی کە ڕووداوەکە کاریگەریی دەروونی و جەستەیی لەسەر ئامادەکارییەکانم دروست کردووە، نامۆ دووپاتی کردەوە کە نامەوێت ئەم ڕووداوە بکاتە بیانوویەک بۆ دۆڕانی یارییەکەی، بەڵکو بەرپرسیاریەتیی ئەنجامەکەی لە ئەستۆ دەگرم و بەڵێنم داوە لە داهاتوودا بەهێزتر بگەڕێمەوە بۆ گۆڕەپانی یارییەکان.

🔻 تاران پلانی دوو ساڵەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا ئامادە کردووە پردمیدیا عەلی مەدەنی زادە، وەزیری ئابووریی ئێران، ڕایگەیاند کە حکومەتەکەیان پلانی دوو ساڵەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە ئابووری و سزا نوێیەکانی ئامادە کردووە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سەردەمی جیهانی یەک جەمسەری کۆتایی پێهاتووە و پێی وا نییە ئەمریکا لەم ڕێگەسەرەدا سەرکەوتوو بێت. لەلایەکی دیکەوە، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، دانی بەوەدا نا کە سەختی و قەیرانی ئابووری بوونی هەیە، بەڵام جەختی کردەوە کە بە ژیری و یەکگرتوویی سەرۆککۆمار و حکومەت، وڵات لەم قۆناخە سەختە تێدەپەڕێنن.

🔻 تاران پلانی دوو ساڵەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا ئامادە کردووە پردمیدیا عەلی مەدەنی زادە، وەزیری ئابووریی ئێران، ڕایگەیاند کە حکومەتەکەیان پلانی دوو ساڵەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە ئابووری و سزا نوێیەکانی ئامادە کردووە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سەردەمی جیهانی یەک جەمسەری کۆتایی پێهاتووە و پێی وا نییە ئەمریکا لەم ڕێگەسەرەدا سەرکەوتوو بێت. لەلایەکی دیکەوە، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، دانی بەوەدا نا کە سەختی و قەیرانی ئابووری بوونی هەیە، بەڵام جەختی کردەوە کە بە ژیری و یەکگرتوویی سەرۆککۆمار و حکومەت، وڵات لەم قۆناخە سەختە تێدەپەڕێنن.

ئەمریکا سوریای لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیــ،ــرۆر دەرهێنا #پردمیدیا لە پێشهاتێکی سیاسیی چاوەڕواننەکراودا، ئەمریکا بە فەر
ئەمریکا سوریای لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیــ،ــرۆر دەرهێنا #پردمیدیا لە پێشهاتێکی سیاسیی چاوەڕواننەکراودا، ئەمریکا بە فەرمی ناوی سوریای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا کە لەلایەن واشنتۆنەوە بە پاڵپشتیکاریکردنی تیـــ،ـــ.ــرۆر پۆلێن کرابوون.

🔻 بەڤیدیۆ... کۆگاکانی ئیبیەسەنتر لە ناوچەی بۆشکوت لە شاری ئۆدیسا کرایە ئامانج.

🔵 سفرەکانی سەر دینار و نرخی دینار بەرانبەر بەدۆلار ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاند: لادانی سفرەکانی سەر دینار واتە گۆرانکاری لە نرخ و بەهای دیناری عێراقی ، لەنیو یاسای بانکی ناوەندیدا ئەم دەسەڵاتە نەدرواوەتە بانکی ناوەندی ،چونکە بانکی ناوەندی لەپێناسەکەیدا هاتوە کە راوێژکاری حکومەت و وەزارەتی داراییە ،کەواتە ئەم بڕیارە دەبێت بەیاسا رێک بخرێت .کەلەماددەی (١١٠) دەستوردا لەبرگەی (سێهەم) دا هاتوە:رەسمی سیاسەتی دارای وگومرگی و دەرکردنی دراو…….وەرەسمی سیاسەتی نەختینەیی و دامەزراندنی بانکی ناوەندی و بەرێوەبردنی ،لەدەسەڵاتە فیدراڵیەکانە. کەواتە دەبێت گۆرینی نرخ و بەهای دینار بە یاسا رێک بخرێت ،هەربۆیە پرۆژەی گۆرینی دراوی عێراقی دوو بەشە ،گۆرینی دراوەکە لەدەسەلاتی بانکی ناوەندییە ماددەی (١٦ ، ٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی و گۆرینی بەهاونرخەکەی بەیاسا دەبێت ،هەربۆیە دەرکردنی یاسا بەپێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک کۆمار دەبێت و پەرلەمانیش پەسەندی دەکات . ئەوەی دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی کرد رەشنوسی پرۆژە یاساکە ئامادەکراوە و لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژە یاسا و پاشان دەنێرێتە پەرلەمان ولەنێو پەرلەمانیشدا لێژنەی سەرەکی لێژنەی داراییە کە رەوانەی لێژنەکە دەکرێت و دەبێت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و خوێندنەوەی دووەم و راپۆرتی لێژنەی دارایی ئامادەبکرێت و پرسیاری ئەوە بکرێت لە پەرلەمانتاران ،ئایا ئەم پرۆژەیە تێپەرێنرێت ،چونکە دەکرێت داوای ئەوەبکرێت ئەم پرۆژەیاسایە (من حيث المبدأ) رەدبکرێتەوە ئەگەر لۆبی بەهێزی بۆ بکرێت وئەگەر رەد نەکرایەوە ئەوا لە دەنگدانی سێهەمدا  تێدەپەرێت و دەبێت بەیاسا . لابردنی سفری سەر دینار مەرج نییە پرۆژەیەکی سەرکەوتوو بێت چونکە کۆمەڵێک ئەزمونی وڵاتان هەیە کە هەندێکیان سەرکەوتووبوون و هەندێکیش شکستیان هێناوە لەوانە: یەکەم : ئەزمونی تورکیا تورکیا ساڵی ٢٠٠٥ دراوی نوێی دەرکردو (٦) سفری لەدراوەکەی کردەوە،کە پێش ئەو ساڵە لیرەی تورکی  بەشێکی زۆری بەهاو نرخی لەدەست دابوو ،هەڵاوسان گەشتبوە ٧٠٪  پاش ئەوەی لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا کۆمەڵێک چاکسازی دارایی و بانکی کرد و سەربەخۆیی تەواوی دا بەبانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی هەڵاوسان دابەزی بۆ ١٠٪ ، کەواتە بەتەنها لابردنی سفری سەردینار چارەسەر نییە ،ئایا عێراق دەتوانێت چاکسازی ریشەیی بکات لە بواری دارایی و بانکیدا. لەهەمان ڕیزبەنددا بەرازیل یەکێکە لەوڵاتانەی کە سەرکەوتوو بوە لەلادانی سفری سەر دراوەکەیاندا . دووەم: ئەزمونی ئەرجەنتین ئەرجەنتین دادەنرێت بەیەکێک لەو وڵاتانەی کەپەنایان بردوە بۆ لابردنی سفری سەردراوەکەیان  بۆ چاکسازی و دراوی وڵاتیان بەرانبەر کردوە بەدۆلار و یەک بینزۆ : یەک دۆلار بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لەساڵی ٢٠٠١ دراوەکەیان بەتەواوی داروخا ، بەهەمان شێوە زیمبابۆی  دادەنرێت بە خراپترین ئەزموون لەبواری گۆرینی سفری سەر دراوەکەیان . کەواتە : بابپرسین ئایا عێراق سەرکەوتن هەڵدەبژێرێت یان شکست ، هەربۆیە لادانی سفری سەر دیناری عێراقی بەتەنها نابێتە گۆرانکاری لە بەهاو نرخی دیناری عراقی ،ئەگەر چاکسازی دارایی و ئابوری و نەختێنەیی نەکرێت و سیستەمی بانکی بەوشێوەیە بمێنێتەوە و بانکی ناوەندی بەتەواوی سەربەخۆ نەبێت

#بەمزووانە... د.فەهمی حسێن کاکەمەد ـ پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، میوانی ( پرد میدیا ـــ Prd Media )دەبێت و باس
+2
#بەمزووانە... د.فەهمی حسێن کاکەمەد ـ پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، میوانی ( پرد میدیا ـــ Prd Media )دەبێت و باس لەزۆرێک لەنەخۆشیی و چارەسەرەکانی وەک جەڵتەی قاچ، دەرچەی سنگ، سڕبوونی دەست و قاچ، دەوالی، مەترسی ڤەیپ و هەندێک نەخۆشی و مەترسیەکانی نێو گەنجان و تەمەنە جیاوازەکان دەکات.... چاوەڕوانبن..

سفرەکانی دینار و گۆڕینی دراو؛ بانکی ناوەندی چ بەڵگەیەکی هەیە و پڕۆسەکە چەند دەخایەنێت؟ ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: سفرەکانی سەردینار و گۆرینی دراو بەکۆێ گەشت ئەمرۆ یەک شەممە بەروار٢٠٢٦/٨/٢٣ میوانداری پاریزگاری بانکی ناوەندیمان کرد لەلێژنەی دارایی (تائەمڕۆش هەر لەلێژنەی دارایی دەوام دەکەم) کۆمەڵێک بابەتی هەستیارمان تاوتوێ کرد لەهەمووی گرنگتر بۆ بازار سفرەکانی سەر دینارو گۆرینی دراوەکە بوو: سەرەتا گۆرینی دراو لە دەسەلاتی بانکی ناوەندییە بەپێی ماددەی (١٦) و (٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی ژمارە (٨٢) ی ساڵی (٢٠١٧) هەموارکراو ، بۆ ئەو مەبەستە بانکی ناوەندی لەساڵی (٢٠١٢) لەهەوڵی ئەوەدایە کە دراوەکەی بگۆڕێت و لە ئێستەشدا هەموو نمونەو شێوەو قیاسەکانی حازرن ،بڕی ئەو وەرەقە چاپکراوانە (٧) ملیارو نیو وەرەقەیە بەهەموو فیئەکانیەوە ،کەتێچوەکەی بڕی (٢٥٠) ملیۆن دۆلای تێدەچێت و چوار وڵاتیان دیاری کردوە کە ئەوانیش (ئەڵمانیا -فەرەنسا ـاسترالیا -بریتانیا) ن ،بەتێبینی ئەوەی هەمان نرخ و هەمان بەهایان هەبێت. هۆکاری گۆرینی دراوی عێراقیش ئەم خاڵانەی خوارەوەیە: یەکەم : برێک دراوی عێراق چوتەدەرەوەی سیستەمی بانکی ودەیانەوێت ئەو پارانە بسوتێنن دووەم : لەئەنجامی بونی گەندەڵیەکی گەورەو لێپێچینەوەی دەزگای دەست پاکی بڕێکی زۆری نەختینەی عێراق شاراوەتەوە لە باخ و مەزراو شوێنە نهێنیەکانداو دەیانەوێت ئەم بڕانە بخەنەوە نیو دەزگای بانکەوە سێ هەم : لەبەرئەوەی دراوی عێراق لە ٢٠٠٥ چاپ کراوەو هەمان شێوازی هەیە بۆیە ترسی تەزویرکردنی زۆر بوە لەکاتێکدا دراوەکە هەندێ خاڵی لاوازی هەیە . چوارەم : لەبەر ئەوەی هیچ ناوەندێک نییە کە دراوی عێراچی چالاکی تێدا ئەنجام بدرێت و هاوڵاتیان متمانەیان بەسیستەمی بانکی نییە بۆ خەزنکردنی پارەکانیان سەرمایەیەکی نەختینەیی زۆر بۆتە سەرمایەی عاتڵ و دەیانەوێت ئەم سەرمایەیە بکەوێتەوە چالاکی و گۆرینەوەی لەرێگەی بانکەوە دەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەمەودوا پارە زیادەکانیان لەبانک دابنێن . ئەم پرۆسەیە لەنێوان ٣ساڵ تا ٧ ساڵی دەوێت. لەبەشی دووەمدا : باسی لابرنی سفرەکان و گۆرینی نرخی دینار بەرانبەر بەدۆلارتان بۆ باس دەکەم کە بانکی ناوەندی بەنیازی چییە ؟؟؟

بۆچی سعوودیە یادی مـــەولود نــــــــاکاتـــــەوە؟ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وەڵامدەداتەوە......

🔻 بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی هەرێم #پردمیدیا بەهای دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی ک
🔻 بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی هەرێم #پردمیدیا بەهای دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٤ هەزار و ٧٠٠ دینار. بەپێی زانیارییەکانی بازاڕی دراو، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە دوێنێدا، مامەڵەکردن بە بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٩٠٠ دینار بووە، بەڵام ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرز بووەوە بۆ ١٥٤ هەزار و ٧٠٠ دینار. ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە جووڵەی بازاڕی دراو بەردەوام ڕووبەڕووی (نوسان) گۆڕانکاری خێرا دەبێتەوە بەپێی خواست و خستنەڕووی دراوی بیانی.

🔻 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم؛ عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند #پردمیدیا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ بەرز
🔻 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم؛ عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند #پردمیدیا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بۆ ٤,٦٤۲دۆلار. هەروەها نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند. بەپێی دواین نیشاندەرەکانی بازاڕی زێڕ، نرخەکان بەم شێوەیەن: زێڕی عەیار ٢١: ١,٠٠١ ملیۆن دینار زێڕی عەیار ٢٢: ١,٠٥٠ ملیۆن دینار زێڕی عەیار ٢٤: ١,١٤٧ ملیۆن دینار زێڕی عەیار ١٨: ٨٥٨ هەزار دینار ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە بەهای ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاراستەیەکی بەهێزی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی مسقاڵ لە بازاڕە ناوخۆییەکان هەبووە.

🔻 بەڤیدیۆ... هێرش کرایە سەر کۆگایەکی کۆمپانیای ئۆزۆن لە شاری ئۆرێنبۆرگ.