374
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
374
یەکێک لە گرنگترین ئەو نوسراوانەی تازە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی موعتەزیلە و مۆدێرنە کە فکری ئیعتیزالی فکری حەداسە و مۆدێرنە و تەحریفچیەتی نیە. بەهیوای سوودی ئەوانەی عەرەبی ئەزانن.
374
Repost from عَبْدُ اللّه مْدَقَّنْ المُعْتَزِلِي
رسالة أراها من أهم رسائلي، كنت كتبتها في أول الأمر إلى جماعة من إخواننا المعتزلة في فرنسا، بعدما أحدث بعض ممن يدّعي الاعتزال أقوالا شاذة مخالفة لأصول المذهب وتكلم جماعة مشبوهة - معتزلة باريس - باسم المعتزلة هناك، وكتابتي للرسالة تزامنت مع قضية مهمة اخرى حدثت في المواقع بين إخواننا وهي تعصب بعضهم في فروع المسائل، لهذا قررت أن تكون الرسالة للجميع، رسالة تناولت فيها مواضيع - كما يظهر من عنوانها - بيان المجمع عليه الذي نرجع له جميعا ونتمسك به والمختلف فيه الذي نعذر بعضنا البعض فيه، مع بعض النصائح حول التعصب والتساهل كذلك.
374
پێناسەکردن لای ابن تەیمیە /نوسینی سامی السمیری.
پێناسەکردن شتێکی پێویست نیە و هیچ پێوەرێکی نیە لەلای ابن تەیمیە.
بەهۆی ئەو خاڵانە:
1- (وێناکردن بەتەنها بە پێناسەکردن دەدۆزرێتەوە) قەزیەکی سالیبەیە و پێویستی بە بەڵگەیە.
2- ئەگەر پێناسەکردن قسەی پێناسەکەر بێت. دەبێت پێناسەکەر بەبێ پێناسەکردن پێناسەی بابەتەکان بکات.
3-تەسەورکردنی مانا بەبێ لەفز دەکرێت و پێناسەکردنیش لەفزە. کەواتە پێویست نیە.
4- تەسەورکردنی مرۆڤ لەڕێی بەراوردکردن و پێکچواندنە یان بەهۆی هەست پێکردنەوەیە. پێناسەکردن تەنها ناولێنانە.
5- پێناسەکردن لەسەر ئەوە ئەوەستێ کە هەندێ شت بەبێ پێناسە بزاندرێت. بۆیە وێناکردن و مانازانی پێویست بە پێناسە ناکات.
6- شتێکی بەدیهی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆرێت. کەواتە گۆڕان بەسەر ئەو بابەتانە دێت کە پێویستیان بە پێناسەیە.
7- جیاکردنەوەی شتانێک کە زیادەبن و هاوتابن لەگەڵ ماناکان لەگەل زاتی شتەکان تەنها ناونانە. لەبەر ئەوەی زاتی شتەکان تەنها شتێکن لە زیهنەوە سەرچاوە دەگرن.
------
ئەوە بە کورتی کۆمەلیک باس بوو ابن تەیمیە باسی کردووە. پۆستەکەی سامیشم کورت کردۆتەوە.
374
Repost from N/a
لا يخفى مكانة الفاضل الكلنبوي قدس سره من بين محققي المتأخرين في العلوم العقلية...ومن اللطيف ان هذا الإمام الفذ قد بذل جهده في الدفاع عن وحدة الوجود كما بينها أكابر الصوفية كالشيخ الاكبر والقونوي وأقرها أمثال السيد الشريف والدواني...
ولما كثر الكلام في هذا المسالة وكفر بعضهم القائلين بالوحدة بناء على بعض التصورات الفاسدة وخلط وحدة الوجود الفلسفية الكفرية بوحدة الوجود الصوفية السنية تصدى الكلنبوي لدفع ما يوهم الكفر والنكر في هذه الرسالة....
ومن اهم ما تميزت به:
-بيان مفهوم الوجود عند الشيخ الاكبر وجماعته وكونه جزئياً حقيقيا وليس مفهوما كليا ساريا في جزئياته كما يقول المكفر
-بيان الفرق بين مذهب القوم والسفسطائية
-بيان ان مشرب الوحدة هو مشرب الغزالي وكبار الصوفية
-بيان ما يرد على القول بالوحدة من الجبر والجواب عن ذلك
-بيان مسألة الحسن والقبح على مشرب الوحدة وكونه موافقا لمذهب الاشاعرة من كونهما شرعيين
وأختم هنا بذكر قول الكلنبوي بعد ان ذكر قضية تكفير الاكبرية:
لا ينبغي تكفيرهم لأن الشريف والدواني قد سبقا من مضمار التحقيق والتدقيق فكيف يجوز العقل انهما اوقعا انفسها في المهلكة من غير شعور"
~ منقول من مروان الكاتب
374
Repost from وەحی قەڵەم
"ئومەتی ئەڕبەعینی نەواوی،و ریاضي صالحین و مینهاج الطالبین،تا ڕۆژی قیامەت هەر خەریکی وەرگرتنی دین و شەریعەت و سوونەت ئەبێت لە وەلی ساڵح ئیمامی النووی،
وە الله تعالی بەرگری لە ئەولیای خۆی ئەکات،شەرع و دینەکەشی هەر بە ئەولیای خۆی ئەپارێزێت
نزیک بوونەوە لەو شاخە،کەوتنی کەسەکان خۆیانە،تەنانەت فیرقەکان
وە مێژوو ئەمەی سەلماندووە بەدرێژایی حەوسەد ساڵ،ئیمڕۆش سەلماوە
ئەڕبەعین و مینهاج و ئەزکار و شەرحی موسلیمیش هەر لە داهاتوو ئەمە ئەسەلمێنن تا ڕۆژی قیامەت،کە هەموو ئوومەت سەرەتای خوێندنی سونەتیان لای ئیمامی نەواوییە،کۆتا مەرتەبەی شەریعەتیشان هەر لای مینهاجی وەڵی ساڵحی نواویە-رضي الله عنه-"
374
بێرتراند ڕاسڵ و هەڵەی پێکهاتن (fallacy of composition)
بڵاوبۆتەوە لەناو دنیا کە "هەڵەیەکی لۆجیکی" هەیە لە بەڵگەکانی بوونی خوا ئەویش هەڵەی پێکهاتنە.
پێشەکی : ئەوانەی ئەو قسە دووبارە دەکەنەوە. نە مانای هەڵەی لۆجیکی ئەزانن نە ئاگایان لە شێوازی لێکۆڵینەوەیە لە هەڵەی لۆجیکی. لە ئەنتەرنێت لێی ئەیەن دوو شەرحی بچوکی ئەیا. نە ناوەرۆکێکی لۆجیکی تیایە نە ناوەرۆکیکی فەلسەفی.
هەڵەی پێکهاتن:
ئەو هەڵەیە هیچ پراکتیکی نیە لە جیهانی واقیعیدا. نە کەس دەیکات. نەکەس تووشی ئەبێت. دیزاین کراوە لەلایەن ڕاسڵە شێتەوە تاوەکو ڕەدی دەلیلی ئیمکان و حدوث بداتەوە.
بەکورتی و بە پوختی دەڵێت ناتوانێت حوکمی چەند تاکێک بەشێک لە سیفاتەکان بدەیتە گشتی.
نمونەیەک دێنێتەوە بەوەی :
دیوار لە بلۆک پێکدێ.
هەموو بلۆکەکان بچوکن
کەواتە دیوار بچوکە.
بە هیچ حوکمێکی (صوری) ئەو قسەی ڕاسڵ نەتیجەیەی نیە. واتا ڕاسل قیاسێکی هەڵەی بەکارهێناوە تا بیسەلمێنێ ماددەی قیاسەکە هەڵەیە.
جارێ با بیکەینە شێوەی یەکەم
هەموو بلۆکیکیک بچوکە.
هەموو دیوارێک لە بلۆک پێکدێ
کەواتە : هەموو دیوارێک بچوکە.
سەیردەکەیت لێرە دوو قەزیەکە شەرتی دووبارەبوونەوەی حەد الأوسط ی تیانیە. واتا : حوکم لەسەر دیوار دراوە لە پێشەکی دووەمدا. بچووک دووبارە نەبۆتەوە. وەسفکردنی بلۆک بە بچوک. وەسفکردنی دیوار بە پێکهاتووە لە بلۆک. هیچ ڕەبطێکی صوری لەبەینیان نیە. نەک ئەوەی ماددەکە هەڵەیە.
دووەمیان :
حەقیش ئەوەیە دیوار هەم بچوکە و هەم گەورەیە. گەورەیی و بچوکی نیسبەت و ئیزافەن (الإضافة) نەک سیفەتی موتڵەق. وەسفکردنی بلۆک بەوەی بچوکە بەشێک نیە لە سیفەتەکانی. بەڵکو بەشێکە لە دانەپاڵی بچوکی. بەنسبەت مێروولەیەکەوە بلۆک گەورەیە. بەنسبەت مرۆڤەوە بچوکە.
هەروەها دیوارەکە بەنسبەت زەویەوە بچوکە، بەنسبەت بلۆکەکانیەوە گەورەیە.
شتێک نیە لێرەدا بەناوی موغاڵەتەی تەرکیب.
یان نمونە ئەهێننەوە :
وای دابنێ لە یاریگا لە پشتەوە دانیشتووی. ئەگەر بڵێی من بە پێوە جوانتر دەبینم. ناکرێ حوکم بەسەر هەمووان بدەیت بڵێی هەموومان بە پێوە جوانتر دەبینین.
حەقیش ئەوەیە هەمووتان بە پێوە جوانتر دەبینن. لەبەر ئەوەی ڕێگر لە بینینەکە دووبارە نیسبەت و ئیزافەیە.
وە ئارگومێنتەکە بەو شێوەیە :
ئەگەر من بەپێوە جوانتر ببینم ئەبێت هەموومان بە پێوە جوانتر ببینین.
بەیانی مولازەمە : من مرۆڤم وەکو ئەوان و هیچ کەم و زیادێک لە بابەتەکەدا نیە. کەواتە ئەوەی بۆمن شیاوە بۆ ئەوانیش شیاوە.
دواتر جەماعەتی هەڵەی پێکهاتن خۆیان دەکەونە هەڵەوە ئەڵێن : ئاخر ئەگەر هەموویان هەڵسن، بەرچاوی یەکتر دەگرن.
ئەوە خۆی موغاڵەتەیە. چونکە ئێمە باسی توانامان دەکرد. وە هەروەها کەس نەیوتووە هەموومان بالفعل هەڵسین ئەوە جوانتر دەبینین. بەڵکو هەموو تاکێک ئەگەر هەڵسێت و ڕێگری لەبەردەم نەبێت جوانتر دەبینێت.
نەوەکو هەموو خەڵک بەیەکەوە هەڵسێت.
هیچ بەڵگەیەک و نمونەیەکی ڕوون نیە لەسەر ئەوەی کە شتێک هەیە بەناوی هەڵەی پێکهاتن.
عادل موستەفاش لە کتێبەکەی دا بەناوی (المُغَالَطَاتْ المَنْطِقِيَّةِ) ص (١٨٤) دەڵێت :
حەق وایە لە زۆربەی کاتدا حوکمی بەش گشت دەگرێتەوە. بەڵکو زاڵتر وایە بیگرێتەوە.
---
جا نەک زۆربەی کات. بەڵکو هەمووکات ئەگەر بە زیهنێکی ڕوونەوە باسی بکەیت. ئەوە دەزانیت کەوا شتێک بوونی نیە بەناوی موغاڵەتەی پێکهاتن.
بەڵکو تۆ بەو قسەیە بڕۆی نابێ بە باش بڵێی باش بە جوان بڵێی جوان بە ڕاست بڵێی ڕاست. ئەگەرچی هەموو بەشەکانی قسەیەک و تابلۆیەک و کردارێک، لە ڕاستی و جوانی و چاکی پێکهاتبوو.
لەهەمووی خۆشتر. دوای ئەوەی بە دەقیقی و بابەتی فەلسەفی سەلماندمان کەوا ئەم بەناو هەڵە لۆجیکیە هیچ قیمەتێکی نیە.
ئەصڵەن دەلیلی ئیمکان و حدوث هیچ ئەو بەناو هەڵەیەی تیانیە.
ئەگەر تەحلیلی بکەیت هیچیان ناڵێن لەبەر ئەوەی بەشێک لە ماددە مومکینە کەواتە هەمووی مومکینە. یان بڵێن لەبەر ئەوەی بەشێک لە ماددە دروستبووە کەواتە هەمووی دروست بووە.
بەڵکو ئەڵێن : ماددە هەمووی یەک ماهیەتە و وجود زاتی نیە بۆی. کەواتە مومکینە.
یان ئەڵێن : ماددە لە نوێبوونەوە ناوەستێ هەرشتیش لە نوێبوونەوە نەوەستێ نوێیە و کۆن نیە.
دەبینی ئەوانە هیچی موغاڵەتە بانگەشە بۆکراوەکەی تیا نیە. ئیتر نازانم ئەو "فەیلەسوفانە" لەکوێ ئەم قسە بێمانایە دێنن!
374
محمد شەحروور لعنه الله تعالی دەڵێت:
"بوون کەلامی خوایە و قەدیم نیە!! موعتەزیلە وتوویانە کە قورئان مەخلوقە. پێم وایە مەبەستیان لە قورئان هەموو کتابەکە نەبووە، بەڵکو مەبەستیان پێی لە موتەشابیهـ بووە نەک موحکەم!"
وازحە ئەو کابرایە نە ئەزانێ قسە لەسەر چیدەکات. نە ئاگای لە بابەتەکەیە. لەدوای ئەو جەهالەتە و سەر لێشێوانە ئەبێت چی دیکە هەبێت ئینسانی موسولمان پێشبینی بکات لەو کەسە!!
374
#حەداسە_بالقوة (بەشی دووەم)
یەکەم بابەت کە قسەی لەسەرکەین ئەوەیە، لێکدانەوەی ڕووداوەکانی سەردەمی رسول الله (ﷺ). بە وشە و مەعنای حەداسی. وەکو (شۆڕش) (خەبات) (پەنابەری). هەموو ئەوانە هەم لە لە وشەکەی دا هەم لە ماناکەی دا، نەقس و کەمی دانە پاڵ پێغەمبەر (ﷺ) ـە.
ئەو وشانەی کە بۆ کارەکانی رسول هاتوون. ئەگەر بە سەردەمی مۆدێرنەتی لێکیدەیتەوە. وادەزانی دژی دابوونەریت و عورف بووە. وەکو گەمژەکان دەکەویتە تەفسیری نیچەوی بۆ زاتی پێشەواو سەروەرمان رسول الله (ﷺ).
بۆنمونە : لێکدانەوەی ناونانی سەردەمی بتپەرستی بە جاهیلیەت بەوەی کە شەڕی بەینی علم و تەفەلسوف بووە بەرامبەر گەمژەیەتی و عەوامیەتی. لێکدانەوەیە بە هەمان کاری "ڕۆشنگەری" ئەوروپی کە سەردەکێشێ بۆ مۆدێرنەتی.
لێرەوەیە : ئەو وشانە و مانایانەی کە وەحی خۆی چۆن وەسفی کارەکانی پێغەمبەر ﷺی کردووە لەوە زیاتر وەسفی نەکرێت. تەفاصیلی سیاسی مۆدێرنەیی نەدەنە پاڵی. بەڵکو ئەکرێت تەفسیری مۆدێرن.
خۆی هەموو خەتەریەتی ئەمە لەوەیدایە، کە تەبریرێک دەداتە موسولمان تا شوێنی چەمکە لار و لەوێجەکانی حەداسە بکەوێت. مەخسەدەکە خودی وشە و دەنگەکە نیە. بەڵکو ئەگەر بەکاریش بێن. مەبەست لێیان ناوێکی هاوبەشە نەک مانای هاوبەش.
374
حەداسەی بالقوة لە بانگەوازە ئیسلامیەکان.
(بەشی یەکەم)
کاریگەربوون بە حەداسە زۆربەی ئەوەی کاریگەر بووە پێی بە شێوەیەکی لا ئیرادی و نەزانانە کەوتۆتە ژێر کاریگەریانەوە.
هەیە بە ئاشکرا دەعوای بۆ ئەکا وەکو سید کمال حەیدەری و عدنان ابراهیم و یونس ڕاوی و عبدالرحمن سدیق و موستەفا زەڵمی الخ... ئەمانە (بالفعل) حەداسین.
هەیە، دەعوای بۆناکا. ئەگەر جەوهەری حەداسەش بهێندرێتە مێشکیەوە. ڕەتی دەکاتەوە و ئیدعای توراسەکا. ئەمانە (حەداسین بالقوه) ئەوڕۆ باسی ئەوە دەکەین سەرسام بوون بەو کەسایەتیە سوننیانە سەریکێشاوە بۆ بە حەداسە بوونی گەنجەکانمان بالفعل.
ئەو ناوانەی ئەیبیستن ڕەنگە تووشی شۆکتان بکات. بۆیە چەند خاڵێک :
1- من بە یەقینەوە ئەزانم ئەوکەسانە نیەتیان پاکە. موسولمانن. لەخزمەتی ئیسلامدان.
2- ئینکاری علم و فەزڵیان ناکەم و نە کەسیش بۆی هەیە ئینکاریان لێبکات.
3- ئەو ناوانە بەس لە موخالیف پێک نەهاتووە. بەڵکو هەیە لەسەر دەستی حوجرەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت پەروەردە بووە. وەکو مەلای کۆیە و محمدی خاڵ.
ئەم بەشە تەنها پێشەکی و موقەدیمەیەک بوو بۆ ئەو تەئیسراتانەی کە لەسەر بانگەواز خوازانی ئیسلامی دایە.
گرنگی ئەم بابەتە چیە؟
ئەوەیە کە بزانین لەدوای ئەوەی عەلمانیەت سەرباڵا بوو، کورد و عەرەب و رۆژهەلاتی ناوەڕاست ڕزگاریان بوو لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانی. کەس مەعسوم نەما لە کاریگەر بوون بە حەداسە.
بگرە : یەکێ لە هۆکارەکانی ئەوەی مارکسیەت لە کوردستاندا سەری هەڵدا خەتای بەشێک لە مەلاکان بوو. کە هێشتا دەعوەی غەیرە تەصەوف و تەشەیوع هەر لە کوردستان نەبووە.
خوڵاصە: ئەوەی کە لە سەردەمی بڵاوبوونەوە دەعوای مارکسیەت بەودواوە لە کوردستان. بەشێکی یەکجار زۆری کەم تا زۆر کاریگەری مۆدێرنەی لەسەرە.
جا من ئەوکەسانە لەو زنجیرەیەدا باس دەکەم تاوەکو وانەزاندرێت کە ئەمانە بتێکن و ئیسلامن وەکو خۆی. بەڵکو دەکرێت تەئسیری ئەوان بتبات بەرەو حەداسە.
#حەداسە_بالقوة
374
بۆ مرۆڤ هەوڵ بۆ لۆجیکی بوون دەدات.
بزانە : کەوا ئەصڵ و ئەساسی هەوڵدانی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی یەکانگیری و هەماهەنگیە (الوحدة) وە دەگەڕێت تاوەکو جێگیری بدۆزێتەوە (الثبات). جگە لەوە هیچی دیکە هانی نادات هەوڵی لۆجیکی بوون بدات. لۆجیکیش جگە لە ئامرازێک زیاتر نیە بۆی لەو باسەدا.
بگرە : لۆجیک ئەگەر بە طەبیعەتی خۆی شتێک نەبووایە مرۆڤ بەرەو ڕاستەوانی ببات. ئەوە مرۆڤ نەی دەویست. هەر زانستێک کە زانست بوو بەدوای جێگیری دا دەگەڕێت. زانستە سروشتیەکان بە نمونە دەبێت بەدوای یاسا جێگیرەکان لە گەردوون دا بگەڕێن. نەوەک یاسا بەسوودەکان. نابێت کەسی زانستی وا بیرکاتەوە مادام ئەو یاسا بیرکاریە دەتوانین سودی لێ ببینین ئەوە بەڵگەیە بۆ ڕاست بوونی!. ئەمە فکرەکی یەکجار هەرزەکارانەیە.
مرۆڤی کامڵیش، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە حەق، هەوڵ بۆ هەرزەکاری و سوود و قازانج نادات. بەڵکو دەزانێت سوود و قازانجی ئەو، زەرەر و زیانی کەسێکی ترە یان شتێکی تر. ئەمەش پێشەکیەکی گرنگە تا وا لەمرۆڤ کات بەرەو لۆجیکی بوون بڕوات.
هەروەها دەبینین مرۆڤ لەدوای ئەوەی یەقینی پەیدا کرد سێ حاڵەت بەدەر ناچێت :
یەکەمیان : ڕاستە یەقینی بە بابەتەکە هەیە. بەڵام گومان لە یەقینەکەی دەکات. دایمە دەپرسێت ئایە بەهۆی نەزانیەکەوە ئەو یەقینەی لا دروستبووە یان بەهۆی بەلگەوە. ئەوەش مرۆڤ دەخاتە دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیری. کە شتێکی خوازراو نیە بۆ مرۆڤ. لەبەر ئەوەی ئەو گومانە بە زۆری و ترش و تاڵی جوڵەی پێدەکات (الحركة) کە دژی جێگیری و هەماهەنگیە (الثبات).
دووەم: ئەوکەسە یەقینێکی هەیە، یەقینەکەشی لەبەر ئەوەیە ڕووبەڕووی دژەکەی نەبۆتەوە. ئەگەر دژەکەی هاتە بەردەمی یەکسەر دەوەستێ و گومان دەکات لە بەرامبەرەکەی. ئەو عەقیدەیە زیاتر لە دەلیلی گشتانگیرەوە هاتووە. وەکو ئەوەی کە زۆر بینیویەتی بۆیە دەبێ ڕاست بێت. بەڵام نازانێت تەنزیری کەلامی و فەلسەفی بۆ قسەکانی بکات. یەقینی زۆربەی ئیماندارانی عەوامیش لەو جۆرەیە. ئەمەیان یەقینەکی ساختەیە. لە ڕاهاتنەوە بۆی ماوەتەوە. بۆیە هەندێک موسولمان دەبینی لەبەر ئەوەی ڕانەهاتوون لە حوکمی ئیسلام، کاتێک ئەحکامەکانیان بۆ باس دەکەیت ئینکاری لێدەکەن. لەبەر ئەوەی لە پێچەوانەکەی ڕانەهاتوون. ئەمە جگە لەوەی کە شتێکی باشە، بەڵام جێگیری (الثبات) لێوەی لازم نیە. ئەوەی بە سورەتی الناس موسولمان ئەبێ ئەکرێ بە سورەتی تەوبە کافر بێت.
سێیەم: ئەو یەقینەی کە کەسەکە دڵنیایە لێی. لەبەر ئەوەی دەزانێت : کە ئەو نەتیجەیەی پێی گەیشتووە نەتیجەیەکی ساغ و سڵامەتە لە بەڵگەی ساغ و ڕاست و ڕەوان و ئاشکرا و یەقینی پێی گەشتووە. پێچەوانەکەی ڕەت دەکاتەوە بەبێ ئەوەی دوودڵ بێت. هەروەها هەماهەنگ لێی قبوڵ دەکات. ئەم جۆرە یەقینە لە بەڵگەی عەقڵیەوە نەبێت سەرچاوە ناگرێت. بەڵکو ناتوانی جگە لەعەقڵ لە هیچ شوێنێکی تر بەدەستی بێنی. ئەمەش ئەو عەقیدەیەیە کە جێگیرە و باو بارانی بە خەیاڵدا نایەت.
374
«بوێری»
لەڕووی فەلسەفەی مەشائیەکانەوە، کەسی ترسنۆک فاسقە. بەلام شەرع وەکو رەحمەتێک و ئاسانکردنێک بە کەسی ترسنۆک ناڵێت فاسق. بەوەش قەرەبووی کردۆتەوە کە گەنجانی باوەڕدار گڕێکی پیاوەتی و نەبەردی لە ناخیان دا ڕواوە بەهۆی ئیمانەکەیانەوە. کە هەرگیز هیچ قەومێک بوێری وای تیا هەڵنەکەوتووە. مێژووی زانایانی ئیسلامیش شایەتە لەسەر ئەوە.
بەڵام قەومێک کە پشتیان لە دینی ئیسلام کردووە. دەبینی زانا و فەیلەسوفیان وەکو دیکارت و کانط وایە. کە بە ترسنۆکی ناسراون.
ئەوان ناسراون بیرورای خۆیان لە موستەڵەح و دەستەواژەی باق و بریق هەلدەکێشن.
374
واعلَم انَّ المصنِّف - أي مصنف سلم المنورق- قالَ فِي تعريفِ القضيَّةَ : (ما احتَمَلَ الصِّدقَ) وَلَم يَقُل : (وَالكَذِبَ) للإكتفاء وتعليم الأدب في التَّعبير.
بزانە کەوا دانەری سولەمی منورق لەکاتی ناساندنی قەزیە وتویەتی (ئەوەی ئەگەری ڕاستبوون هەلگرێت) وە نەیوتووە (درۆ) لەبەر ئەوەی بەسیەتی وە تاوەکو ئەدەبی قسەکردن بە خوێندکار بگەیەنێت..
«شَرحُ السُّلَّم المرونق للأخضري»
374
کاریگەربوون بە چیرۆکەکانی یۆنان.
ئەزانین کەوا مولحیدان و عەلمانیەکان، هەر خەریکی دووبارەکردنەوەی ئەوەن کە ئیسلام و مەسیحیەت و یەهودیەت، کاریگەر بوونە بە "خورافە"کانی سەقافەتە جیا جیاکان.
ئەگەر بەهەمان لۆجیک بڕۆین. دەبینین ئەم قسەیە بەسەر خۆشیاندا دەشکێتەوە.
پێویستە چەند زانیاریەک بزانیت :
یەکەمیان : عەقیدەی بنەچەی فکری عەلمانی و "زانست"ی نوێ. لە بیرۆکەیەکی مرۆڤ سەنتەری وەرگیراوە (humanitarian).
دووەمیان : بیرۆکەی مرۆڤ سەنتەری گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە تاوەکو مرۆڤ بەدوای زانستە سروشتییەکان بگەڕێت. بۆیە ئەڵێین لەوێ وەرگیراوە.
سێیەمیان : فکرەی مرۆڤ سەنتەری. دژی خودا سەنتەریە (theism).
چوارەمیان : بەپێی مۆدێرنستەکان دوو جۆر خورافە هەیە. مرۆڤ سەنتەری و خودا سەنتەری. وە تائێستا ئەوەی لە غەرب دا باو بووە مرۆڤ سەنتەری بێت. خورافە یۆنانیەکانە.
هەریەکە لەمانە مناقەشەیەکی دوورو درێژی دەوێت تاوەکو بیسەلمێنین کە فکری زانستی بە خورافە یۆنانیەکان کاریگەرە.
374
"...لەگەڵ ئەوەی ئەم موتەکەلیمانە، بانگەشەی ئەوە دەکەن پێغەمبەران باسی ئەو بابەتانەیان نەکردووە (بابەتی قیدەمی عالەم و حدوسی عالەم لە کەلامدا) وەکو ڕازی لە سەرەتای مەطالیبولعالیەدا باسی کردووە. وە وتوویانە هیچ دەقێک ئەمەیان رووننەکردۆتەوە. چ جای بەلگەی عەقڵی. وە پێشوتر باسمان کردووە کە فەسادی ئەو قسەیە لەچی دایە."
-ئیبنو تەیمیە.
پێشکەشە بەوانەی ئەلێن خۆ سەحابە و تابیعین باسی علمی کەلامیان نەکردووە. ئەوەتا شێخ ابن تەیمیە ئەڵێ پێغەمبەرانیش باسیان کردووە.
374
کۆکردنەوەی خەلقی کردەوەکانی مرۆڤ و قیدەمی عالەم بە نەوع.
بەڵگە هێندراوەتەوە کە جائیز نیە خودا فاعل نەبێت پێش ئەوەی خەلقی دنیا بکات. ئەوەش لازمەکەی قەدەریەتە. لەم پۆستەش ئەوە روون دەکەینەوە.
یەکەم :
فاعیل بوونی خودا بەمانای خالق بوونیەتی.
هیچ مانایەکیش بۆ ئەو فاعلیەتە نیە جگە لە خالق بوونی.
بۆیە دەزانین خالقیەتی خودا بریتیە لە فاعل بوونی خودا. ئەگەر فاعل بوونی خودا بەمانای خالق بوونی نەیەت. ئەوە مانایەک نامێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوان دەیڵێن.
بۆیەش فاعل بوون = خالق بوون.
دووەم : فاعل بوونی، نیسبەتە بۆ مفعولەکەی.
واتا فاعل بێ مەفعول نابێت بە رێکەوتنی هەموو لایەکەوە. بەکوردی هۆ بەبێ دەرئەنجام نابێت. ئەوەش شتێکە کە خۆیان دانیان پێداناوە. واتا فاعلیەتی خودا بێ مەفعولەکەی نابێت.
سێیەم : فاعلیەتی خودا یان بە ڕاستەوخۆیی مەخلوقە بۆ مەخلوق. یان بە هێزێک. ئەو هێزەی لەناو مەخلوقەکەیە. قەدەریەت لازمیەتی. کەواتە دەبێت تا وەکو بلێین قەدەر هەیە خوا خالقی فعلەکەیە بە راستەوخۆیی.
چوارەم : کە دەرکەوت خودا خالقی ئەو فعلە دیاریکراوەیە. هەمان پرسیار رووبەرووی ئەمان دەبێتەوە. خوا فاعل بووە یان نا لە ئەزەلەوە. ئەگەر وابێت. دەبێت لە ئەزەلەوە خەلقی فعلەکەمی کردبێت. دەنا فاعل نەبووە و بۆتە فاعل بەنسبەت منەوە. کەواتە یان ئەبێ دان بەوەدا بنێن خوا تەفویزی عالەمی کردووە. یان دان بەوەدا بنێن کە ئەو دوو ئەصلە دژ بەیەکە. یان بڵێن کە فاعلیەتی خوا ئەزەلی نیە بەمانای ئەزەلی بوونی مەفعولەکەی.
ئەگەر وتیان : ئێمە دەڵێین خوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و حلولی حوادیس بە زاتیدا رووئەیا.
دەڵێین ئەو جوابە باطڵە. چونکە حلولی حوادیس بەمانای ئەوە نەهاتووە لاتان کە فاعلیەتی بۆ زیاد ببێت. نە کەلامی بۆ زیاد ببێت. نە هیچ سیفەتیکی بۆ زیاد ببێت.
هەروەها ئەگەر ئاوابێت بۆ جائیز نیە خوا خەلق بکات دوای ئەوەی کە خالق نەبووە. کەواتە جائیز نیە فاعلیەتی بۆ دروستبێ خودای مەزن. بەلکو لاتان وایە گۆڕانی بۆ دروستەبێت.
ئەگەر بلێن ئێمە مەبەستمان ئەوەیە خوا خالق بووە. بەڵام ئی شتێکی دیاریکراو نا بەلکو بەبەردەوامی.
ئەوەش جوابێکی نا مەعقولە. چونکە خالق نەبوون بۆ شتێکی دیاریکراو، هەر وەکو خالق نەبوونە بۆ شتیکی دیاری نەکراو. کەواتە بۆچی وتتان کە جائیزە فاعل نەبووبێت بۆ شتێک دوایی بووبێتە فاعل؟
بەمەش بۆت دەرکەوت، یان دەبێت بڵێن کە خودا فاعل نەبووە و بۆتە فاعل و دژی خۆیان بوەستنەوە. یان بڵێم ئەو کردەوەیە خەلقی خوا نیە. کە ئەمەش قەدەریەتە. یان ئەبێ بڵێن ئەو دوو ئەصڵە دژبەیەکە و هەموو مەزهەبەکە پووچەڵ دەبێتەوە.
374
لێکۆڵینەوەم کردووە، لە گشتی ئەو بەلگە عەقلیانەی فەیلەسوف و موتەکەلیمەکان بەکاردێنن. بۆم دەرکەوت قورئان و سوننەت زۆر بە پاکی بێ کەموو کوڕی ئاماژەی پێداون. بەبێ ئەو دژبەیەکیەی کە ئەوان تێیکەوتوونە.
- ابن تەیمیە.
وەرگیراوە.
374
گەمژەترین جۆری مرۆڤ: مرۆڤی "فەلسەفی"یە.
مرۆڤی فەلسەفی بەمانای فەیلەسوف نایەت. فەیلەسوف حەقیقەتی خۆشدەوێت، بەڵام مرۆڤی فەلسەفی نەگێشتووە بە بچوکترین خاڵی حەقیقەت. تەنانەت دەتوانین بڵێین کەسێکە حەقیقەت لێی پەردەپۆش کراوە.
ئینسانی فەلسەفی ئەیەوێ خالقی قسەی حەق بێت نەوەکو عالم بێت پێی. هەربۆیەش ئەیەوێ لە بەدەهیاتەوە سەرلەنوێ هەموو فکری داڕێژێتەوە بێ مامۆستا و بێ فێربوون و بێ ڕاهێنان.
ئەو جۆرە کەسانە، غرورێکی عەقڵی و خۆ بە مەنتیقی زانینێکی یەکجار زۆریان هەیە. سەیری قسەی فەلاسیفە ئەکەن وەکو ئەوەی بیرکردنەوەیان یەکسان بێت لەگەڵ بیرکردنەوەی خۆیان.
مەعنای ئینسانی فەلسەفی و موتەفەلسیف لەوە دەردەکەوێت. ئەو ئاکارانەی کە کار لەسەر ئینسانی فەلسەفی دەکات. تەنها زاتی خۆیەتی. لێرەوە لە خۆپەرستی و تاکگەرایەوە چەمکی حەقیقەت دەکاتە تایبەت بە خۆی. وە تایبەت بە بونیادنانی فیکری خۆی.
"ڕۆم لە ڕۆژێکدا بنیاد نەنراوە" نمونەیە بۆ ئەو جۆرە کەسانەی پێیانوایە خالقی حەقیقەتن.
374
هەر لەسەر خورافە دروستکردن.
کەسی حەداسی حەزی لەوەیە خۆی بە "ڕۆشنبیر" نیشانبدات. هەر خودی وشەی رۆشنبیر، بریتیە لە ئیهانەکردنی موخالیف. سوکایەتیەکە لەو ڕووەوەیە کە، کەسێکی توراسی و مەزهەبی و ڕەجعی، بریتیە لە ئەقل کوێر و چاو بەستراو و نابینا.
ئیتر خورافەی "ڕۆشنبیری" کە لەڕاستیدا لە رەتکردنەوەی حەق، هیچی دیکە نیە. ئەو پارادایمە سەخیفەیە کە پێت دەلێ، دەبێت پەرەسەندن و جێندەر و ئیسلام و 10عش و ئیخوان و فاشست و لیبڕالی و کۆمەنست، هەمووی بە تێكڕا وەربگریت. هیچیان لە هیچیان باشتر نین و هەمووی لێکدانەوەی "مرۆڤ"ن.
وەکو جۆردن پیترسن وتی " با وادابنێین ئاینیش کامڵە، خوێندنەوەکەت نا کامڵە. "
دەزانیت و لەبەرچاوت روونە، ئەنجامی ئەو بیرۆکەیە، رەتکردنەوەی کوللی گەشتنە بە واقیع و حەق. پێویستە وەکو "شێت" مامەڵە لەگەل مرۆڤ بکرێت. چونکە ئەوان خۆیان پێ شتیکی ئیلاهی سەروو مرۆڤەوەیە. هەموو فکرەکانیان قبوڵە. بەڵام فیکری قبوڵنەکردنیان قبوڵ نیە.
بۆیە کەوتوونەتە دژبەیەکی و خۆ بەدرۆ خستنەوەیەکی هەمیشەیی. بۆیە دایمە خەریکی خورافە دروستکردنن، کە ئەوان پالەوانی مرۆڤایەتین مرۆڤایەتیان لە جەهل و گومڕایی و گەمژەیەتی رزگارکردووە. لەدوای ئەوانە، یەکدیمان قبول بووە. کەس بە کەسی نەوتووە هەلە. ئازادیەکی ڕەهایان بۆ ڕادەڕبرین، هێناوتە کایە. ئاگای لەوەنیە، کۆتا ڤێرژنی ئەو لیبرالیزمە بریتیە لە فەوزەویەت.
چونکە تۆ هێشتا بە کۆمەلگا و حوکمەت و ژیانی رۆژانەی ڕۆتینی دەزگا و دامەزراوەکان، تاکێ کۆمەلگا مەجبور دەکەیت. بۆیە ئەی لیبرالی کە محامیەتی بۆ کەمینە دەکەیت. محامی بۆ مورتەد لە کۆمەلگای ئیسلامیدا. موحامی بۆ هەر فکرەیەکی سەرو کۆمەلگا و کەمینەیی بێت. ئەی ڕا و ئازادی ئەوەی نایەوێ پابەندی حوکمەت و دەسەلات بێت؟ ئەی ڕاو ئازادی ئەو کەسانەی لەسەر سنور دەگیرێن؟ فەوزەویەکان گرنگی بە ئازادی دەدەن.
ئیتر هەمووی لەوازمی یەکترە. بۆیەشە کۆنفۆشیۆس و ئەفلاتوون کەسانی لیبراڵیان بە "بەربەری" وەسف کردووە. ئەوان گرنگی بە دروستکردنی کەسی سۆسیۆپاثی ئەیەن. وە لە فلم و زنجیرەکانیان بە کەسانی بوێر و گەورە و فەخم نیشان ئەیەن. ئیلا کەسانی سۆسیۆپاث کەسانی فاشلن لە کۆمەلگا دا.
لەدوای دروستبوونی ئەو فاشلانە. ئەیانەوێ ببنە موحامی ئەوان. بڵێن مافیان هەیە. هەڕەشە نین بۆسەر کۆمەڵگا. بەلکو کۆمەلگا بە مێگەل و حەیوان و نەزان و نەفام وەسف دەکەن.
ئیتر لێرەوە خورافەی "رۆشنبیر" پەیدابووە. جگە لە بایۆلۆجیکال لێنێنیزم و نۆکەری سۆسیۆپاث هیچی دیکە نیە. وەکو کابرا وەتەنی کاتێک "ژن"ی ئەوروپی بەخۆی ئەڵێ (!bad b) بەکوردی دەتوانین بڵێین بەخۆیان ئەڵێن شازی قــ**حـ ـ ـبە. ئەوە جگە لە رەنگدانەوەی سۆسیۆپاثیەتی تاکی مۆدێرن هیچی دیکە نیە.
بۆیە، "رۆشنبیر" کەسێکە موحامیەتی بۆ کەسانی وەکو تــ ـر1نس و شاز بکەیت. موحامیەتی بۆ شازی قــ**حـ ـ ـبە و بادبۆی و نازانم چی و چی بکەیت. بیکەیتە زنجیرە و کتێب و بیانکەیتە دەموچاوێکی گرنگ و بەهێز و نیشانەی قودرەتو ئیرادەت لە کۆمەڵگادا.
لێرەوە "رۆشنبیر" ئیشی ئەوەیە رەواج بە حەماقەت و جەهل و نەزانی بدات. لەپێناوی موحامیەتی کردنی کەسانی سۆسیۆپاث. بۆیە خورافەی رۆشنبیری کە ئەوەی پاڵەوانێکە، بەرگری لە کەسێکی مەزڵوم و فەقیر دەکات. ئەوە خورافەیەکی مۆدێرنەیە. بەلکو لە قەبیحترین خورافەی ئەوانە.
بۆیە کاتێک کۆمەلگای توراس بە بەرگریکار لە "نەخوێندەوار"ی و جەهل و گومرایی و زوڵم وەسف دەکەیت. پێشوتر دەبێ بزانین کۆمەلگای توراسی لەسەر ج ئەساسێک دامەزراوە و ئەوجارە بزانە کێ بەرگریکارە لە جەهل و گومرایی و نەزانی.
374
«زانست لەو گریمانەوە دەس بە کار دەبێت، کە دەڵێت ژیان لەلایەن هیچ خوایەک دروست نەکراوە» .
-پاۆل دەیڤز.
«ئەو حەزەی هەمانە بۆ، باوەڕکردن بە بانگەشە زانستیەکان، لە دژی بابەتە بەڵگەنەویست و ئاشکراکان. کلیلی تێگەشتنە لە شەڕی نێوان "زانست" و میتافیزیک.
ئێمە لەگەڵ زانستین، سەرەڕای ئەوەی، هەندێک لە بنەماکانی زۆر بە ڕوونی، گەمژانەیە. سەرەڕای ئەوەشی کە، شکستی هێناوە لە بەڵێنە زەبەلاحەکانی، دەربارەی ژیان و تەندروستی. سەرەڕای چاوپۆشی کۆمەڵەی زانستگەرایی، دەربارەی ئەو چیرۆکانەی هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە.
هەموو ئەو بەزمە، لەبەر ئەوەیە، پێشتر پابەندکراوین بە، مادیگەرایی. بابەتەکە ئەوەنیە، کە ناوەندە "زانستییەکان" زۆریمان لێدەکەن بە شێوەیەک لە شێوەکان، تا مادیگەرایی قبوڵکەین. نەخێر، بەو شێوەیە نیە. بەڵکو ئێمە، خۆمان مەجبورین بە قبوڵکردنی ئەو سەخافەتانە. لەبەر ئەوەی، پێشتر ئیمانی تەواومان بە مادیگەرایی هەبووە.
هەر ئەوەشە، کۆمەڵێک تەفسیری ماددی رووکەشی دێنێتە ئاراوە. جا خوای دەکرد چەندە سەخیف بوو، یان دژی بابەتی بەڵگە نەویست بوو. چەندەش بۆ پسپۆران، بابەتێکی ڵێڵ و ناڕوون بوو. ماددیگەرایی خۆی بۆ ئەوە دانراوە، کە ڕێ بە هاتنە ناوەوەی بابەتی خودایی نەدەین.»
- ریچارد لیونتین.
نەقڵکراوە لە کتێبەکەی فیزرەوە.
