cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

پست‌های تبلیغاتی
6 117
مشترکین
+2524 ساعت
+877 روز
+49830 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Photo unavailableShow in Telegram
تەنها ئەمەوێ تێ بگەیت،ئەم قەتڵوعاممەی ڕوو ئەدات لەبەر چاوی جەیشی میسریییەوە ڕوو ئەدات کە کوڕە مامەکانیان لە غەززە ئەتکی جەستەیی و مەعنەوی و ڕۆحی ئەکرێن و تەنها دە مەتر لێیانەوە دوورن چی وا ئەکات ملیۆنێک جوندی میسڕی نەتوانن فیشەکێک بتەقێنن؟چۆن گەشتین بەم ڕۆژە؟ گەر ئەخلاقی ئیسلام وایان لێ نەکات هیچ نەبێ جوامێری ئەبوجەهل و زەمەنی جاهیلی..!! بۆیە وتومە و دەیڵێمەوە،یەع لە ئەوروپا،هەزار یەعیش لەئێمە،ئەو ئاستەی ئێمە له نەبوونی پیاوەتی و غیرەت و جوامێری بەدەگمەن ئومەتێک هەبووە لە ئومەتانی مێژوو پێی گەشتبێ،تەنانەت ئاژەڵ توڕە ئەبێت بۆ ئاژەڵێکی دیکە بەس ئێمە نابین دزێک دێتە ماڵەکەم تەعەدا لە خێزانم ئەکات،یەع لە دزەکە کە دزە،هەزار یەعیش لەمن کە ئەوەنە پیاو نیم ڕێگری لێ بکەم.
نمایش همه...
پابەندی بریتیە لەوەی=ئەو کارەی کە پێویستە بیکەیت لەکاتی خۆی دەیکەیت،بەچاپۆشی لەوەی تاقەتت هەیە یان نیتە،جەوت خۆشە یان نا،حەزت لێیە یان حەزت لێ نییە.
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
"تۆسقاڵێک لە پابەندی باشترە لە بارێک  بەهرە"
نمایش همه...
"له ساڵی 2024 بژیت و خاوەنی موبایلێک و ئینتەرنێتێک بیت،بەمانای کەلیمە تۆ ملیاردێرێکی لە مێژووی مرۆڤایەتی وێنەی کەم بووە،ملیاران بابەتی بەسوود لەبەردەستت هەن ئەتوانی خۆت پێ بگەیەنیت لەسەریان له دین و دونیاکەت،هەر شەش مانگێک جارێک کارامەییەک فێربیت، دوای چەند ساڵێکی کەم نوسخەیەکی زۆر نایابیت لەخۆت چونکە قەدری نیعمەتی موبایل و ئینتەرنێتت گرت کە نیعمەتێکن چ نیعمەتێک"
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
"ئینسان هەتا وەعی و عەقڵی بەرز بێتەوە و تێگەشتنی باڵاتر بێت،بەدوای علم و زانین ئەگەڕێت لەهەموو کایەکانی گەردوون،جیاوازی ناکات لەنێوان زانا و نەزان،سوود له نەزان ئەبینێ[بەوەی هەڵەکانی ناکاتەوە]،لە هەموو ئەهلی فەزڵ مانا جوانەکان گوڵبژێر ئەکات و لەخۆیدا جێ بەجێان ئەکات،ئاستێک هەیە لە وەعی ئینسان پێی ئەگات هەموو دێڕێک و ڕووداوێک و ئینسانێک و وتەیەک ئەبن بەمامۆستای بە باش و خراپەوە،باشەکان لەخۆی جێگیر ئەکات،خراپەکانیش ئەسرێتەوە لەخۆی و بەدوورئەبێ لێیان"
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
"حاڵی عەبد لەگەڵ پەروەردگاری دەبێ وەک حاڵی ئەو کەسە بێ کە لەناوەڕاستی دەریا لەشەوێکی تاریکی باراناوی کەشتیەکەی نوقم بووە،بەکامڵی خۆی تەسلیمی بکات و ئاوڕنەداتەوە بۆ کەس."
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
شیخ الاسلامی زکریای الانصاری باسی سەرەتاکانی تەڵەبی عیلمی ئەکات... "کە هاتمە شار منداڵێک بووم،دڵم وابەستەی هیچ مخلوقێک نەکرد و پشتم  پێی نەبەست،له حوجرە زۆر برسیم دەبوو،بۆیە شەوان دەچوومە دەر،توێکڵی شوتی فڕێ دراوم ئەدۆزیەوە،دەمشۆرد و دەمخوارد تاکو الله تعالی کەسێکی نارد،لە ئاشەکان ئیشی ئەکرد،هات بۆلام وتی=ئەی ڕۆڵە چیت ویست من بۆت ئەکەم لە کتێب و جل و خواردن،بە کەسیش مەڵێ ساڵانێک وابوو لەگەڵم،تاکو شەوێکی درەنگ خەڵکی خەوتبوون هات بۆ لام،وتی وەرە لەگەڵم،منی بردە سەر قادرمەیەک ووتی بچۆ سەرەوە،ڕۆشتم،وتی زیاتر،ڕۆشتم، ئیدی وتی تۆ ئەژیت تاکو ئەوەی هەموو هاوتاکانت ئەمرن،وە ئەگەیتە مەرتەبەیەک لەعیلم لەسەرووی هەموو عالمەکانی مصر،وە تەڵەبەکانت دەبنە شیوخەکانی ئەهلی ئیسلام کاتێ کوێر دەبیت لەو ڕۆژەوە من ئەوم نەبینیەوە" قلتُ=وە هەموو ئەمانە ڕوویدا،بۆیە حاڵی عەبد لەگەڵ پەروەردگاری دەبێ وەک حاڵی ئەو کەسە بێ کە لەناوەڕاستی دەریا لەشەوێکی تاریکی باراناوی کەشتیەکەی نوقم بووە،بەکامڵی خۆی تەسلیمی بکات و ئاوڕنەداتەوە بۆ کەس.
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
"زانینێکی تەواوی هەیە بە کۆمەڵە زانستێکی زۆر،لە تەفسیر،حەدیث،فقه،عەرەبی،ئسوڵ و مەنتیق و غیری ئەمانە وە ئەقڵێکی مەزنی تیژی هەیە،لە ئیمامە گەورەکانە،بەڵام نەناسراوی هەڵبژارد،بۆیە ئیسراحەتی کرد لە هەڵگرتنی تاوانی فضول(قسەکردن لە شتێک پەیوەندی بەو نییە)،لەگەڵ ئەوەش موفتیەکی گەورەیە،بەڵام تەدریس ناکات و خۆی ناکاتە گەورەی خەڵکی،خاوەنی دینێکی مەتین و پتەو،عیبادەت و سەکینەت،لەبەرزترینی ئەم زەمەنە له علم و دین.....نزیکی پەنجا ساڵە تەمەنی" ژیاننامەی یەکێ لە فوقەها شافعیەکان-رضي الله عنه و طیّب ثراه-
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
شارحی موحەقیق ئیمامی جەلالی مەحەلی،خۆی خزمەتی هەموو ژن و پیاوە پیرەکانی ناوچەکەی خۆی ئەکرد،دەچووە بازار پێویستیەکانی بۆ دەکڕین،وە جارێکیان لە کاتی تەدریس ژنێکی پیر داوای زەیتی لێ کرد مەجلیسی دەرسەکەی بەجێ هێشت بۆ کڕینی زەیت بۆی شەوانیش بە پێ پەتی ئەچووە دەر(ئەسڵ لەزەویدا پاکییە)،دەگەڕا بەسەر ماڵ بەماڵی پیر و پەکەوتەکان کە کێ نانی گەرمی دەوێ بۆی بێنم..!؟؟؟ وەیەکێ لە تەڵەبەکانی دەیبینێ نان درووست ئەکات بۆ پیرەژنێک،سەری دەسوڕمێ لە کارەکەی!!! ئەویش دەفەرمێ "تەمەنم بەسەربرد لە عیلمدا،وە ئافەتەکانی عیلم زۆرن،‌کەم کەس هەیە ڕزگاری بێت لێیان،وە هیچ کەس لە عولەما دوای مردنی نەبینراوە بڵێ بە علمەکەم خوا لێم خۆشبوو جگە کەمینەیەک،چونکە ئافەتی زۆرە پێچەوانەی ئەم ئیشەم بەشکوم خوای گەورە بەهۆی ئەمەوە لێم خۆشبێت. رضي الله عنهم همُ القوم
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
عیلم بەدەست دێت بە دوو ڕوکن،نوقسانی لەهەرکامیان پڕ نابێتەوە بەهیچی دیکە ۱-مولازەمە و لەگەڵبوونی شەیخێکی موتقینی فەنەکە کە توانای دەربڕینی عیلمەکەی هەیە لەگەڵ دڵسۆزیەک کە وای لێ بکات تەڵەبەکە وەک ڕۆڵەی خۆی سەیر بکات وعلمی پێ بدات و نهێنیەکانی فەنەکەی لێ نەشارێتەوە ۲-هەوڵدان و موتاڵایەکی بەردەوامی مەوسوعی لە کوتوبی عولەما بەرزەکان لە کافەی فنون ئەوەی ئەو دووانە کۆبکاتەوە گومان وایە لەسەر دەستی خێربڵاوبێتەوە،ئەوەشی وانەبێت مەرج نییە زەڕبی سفر بکرێت بەڵام بێگومان نوقسانی تووش ئەبێت بە ئەندازەی نوقسانی لەیەکێک لەو دوو ڕوکنە.
نمایش همه...
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.