ڪِتـابُ السَّـلَـف
رفتن به کانال در Telegram
ڪتێبەڪانی سەلەف بەڪوردی لێرە بخوێنەوە . اللَّهُمْ اجْعَلْ عَمَلِي كُلَّهُ صَالِحَاً وَاجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصَاً وَلا تَجْعَلْ لِأَحَدٍ فِيهِ شَيْئَاً . بۆ ڕەخنە و پێشنیار نامە بنێرن بۆ بۆت : @Kitabwsalaf_bot
نمایش بیشتر1 381
مشترکین
+124 ساعت
-67 روز
-1830 روز
آرشیو پست ها
1 381
وانەی شەشەم
[ڪتاب فضیلة الشڪر لله علی نعمته للخرائطي]
٢١ - حَدَّثَنَا أَبُو بَدْرٍ الْغُبَرِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا شَاذُّ بْنُ فَيَّاضٍ الْيَشْكُرِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا الْحَارِثُ بْنُ شِبْلٍ، قَالَ: حَدَّثَتْنَا أُمُّ النُّعْمَانِ الْكِنْدِيَّةُ، أَنَّ عَائِشَةَ حَدَّثَتْهَا، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِنَّ نُوحًا كَبِيرَ الْأَنْبِيَاءِ لَمْ يَقُمْ عَنْ خَلَاءٍ قَطُّ إِلَّا قَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذَاقَنِي طَعْمَهُ، وَأَبْقَى مَنْفَعَتَهُ فِي جَسَدِي، وَأَخْرَجَ عَنِّي أَذَاهُ) .
٢١ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (بەڕاستی نوح گەورەی پێغەمبەران، هەرگیز لە جێگەی سەرئاوڪردن هەڵنەدەستا ئیلا دەیفەرموو : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی ڪە تامی خۆراڪەڪەی پێ چەشتم، و سوودەڪەی هێشتەوە لە جەستەمدا، و ئەزیەتەڪەی لێم دوورخستەوە).
٢٢ - حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ بُدَيْلٍ الْإِيَامِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عِيسَى بْنُ رَاشِدٍ، عَنْ سَعْدٍ الْإِسْكَافِ، عَنِ الْأَصْبَغِ بْنِ نُبَاتَةَ، عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ فِي قَوْلِهِ ﴿وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ﴾، [الذاريات: ٢١] قَالَ: سَبِيلُ الْغَائِطِ وَالْبَوْلِ .
٢٢ - علي بن أبي طالب رضي الله عنه سەبارەت بە فەرمایشتی️ اللّٰه : {وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ} [الذاریات: ٢١] .
واته : وە لە ناخی خۆشتاندا نیشانە و بەڵگە هەن، ئایا نابینن؟
فەرمووی : ڕێڕەوی پیسایی و میز .
[واتە ئەو ڕێڕەوانە نیعمەتی️ اللّٰه ـن و سوپاسگوزاربن لەسەریان، چونڪە جەستەی ئینسان لەسەری وەستاوە] .
٢٣ - حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ حَرْبٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو عَامِرٍ الْعَقَدِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ الْمُبَارَكِ، عَنْ يَحْيَى بْنِ أَبِي كَثِيرٍ، عَنْ أَبِي يَعْقُوبَ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (سَبَقَ الْمُفَرِّدُونَ) قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنِ الْمُفَرِّدُونَ؟ قَالَ: (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ عَلَى كُلِّ حَالٍ) .
٢٣ - أبي هريرة رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە ڪەوا️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (المفردونەڪان - تەنیاڪان - پێشڪەوتن).
وتیات : ئەی رسول️ اللّٰه ﷺ المفردونەڪان ڪێن ؟
فەرمووی : (ئەوانەی لە هەموو بارودۆخێڪدا یادی️ اللّٰه دەڪەن).
٢٤ - حَدَّثَنَا أَبُو عَلِيٍّ أَحْمَدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ الْقُوهُسْتَانِيُّ قَالَ: حَدَّثَنَا عَتِيقُ بْنُ يَعْقُوبَ الزُّبَيْرِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا الدَّرَاوَرْدِيُّ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَجْلَانَ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَشْرَبُ مِنْ ثَلَاثَةِ أَنْفَاسٍ، إِذَا أَدْنَى الْإِنَاءَ إِلَى فِيهِ سَمَّى اللَّهَ، وَإِذَا نَحَّاهُ حَمِدَ اللَّهَ) .
٢٤ - أبي هريرة رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە ڪەوا : (️رسول اللّٰه ﷺ بە سێ هەناسە [سێ قوم] ئاوی دەخواردەوە ڪاتێك قاپەڪەی لە دەمی نزیك دەڪردەوە ناوی️ اللّٰه ـی دەهێنا، و ڪاتێك دوری دەخستەوە ستایشی️ اللّٰه ـی دەڪرد).
٢٥ - حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ بُدَيْلٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ الْمُحَارِبِيُّ، عَنِ ابْنِ أَبِي خَالِدٍ، عَنْ أَبِي عَمْرٍو الشَّيْبَانِيِّ، قَالَ: " بَلَغَنَا أَنَّ مُوسَى عَلیِه السَّلام سَأَلَ رَبَّهُ أَيُّ عِبَادِكَ أَحَبُّ إِلَيْكَ؟ قَالَ: أَكْثَرُهُمْ لِي ذِكْرًا .
٢٥ - أبي عمرو الشيباني دەڵێت : (پێمان گەیشتووە ڪەوا موسی علیە السلام پرسیاری ڪردووە لە پەروەردگاری ڪامە لە بەندەڪانت خۆشەویستترە لەلات؟، فەرموویەتی : ئەوانەی ڪە زۆر یادم دەڪەن).
1 381
وانەی پێنجەم
[ڪتاب فضیلة الشڪر لله علی نعمته للخرائطي]
١٦ - حَدَّثَنَا أَبُو قِلَابَةَ، قَالَ: حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ أَبِي بُكَيْرٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو جَعْفَرٍ الرَّازِيُّ، عَنْ أَبِي عَبْدِ اللَّهِ، عَنْ هُبَيْرَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ غَنْمٍ، عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْعَرِيِّ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (الْحَمْدُ لِلَّهِ يَمْلَأُ الْمِيزَانَ).
١٦ -️ رسول اللّٰه ﷺ️ دەفەرمووێ : (الحمدللە تەرازوو پڕ دەڪات).
[واتە تەرازووی چاڪەڪانی بەندە پڕ دەڪات بە وتنی زیڪری الحمدللە] .
١٧ - حَدَّثَنَا التَّرْقُفِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو الْمُغِيرَةِ، قَالَ: حَدَّثَنَا الْأَوْزَاعِيُّ، عَنْ قُرَّةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ حَيْوَئِيلَ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، عَنْ أَبِي سَلَمَةَ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (كُلُّ أَمْرٍ ذِي بَالٍ لَا يُبْدَأُ فِيهِ بِالْحَمْدِ لِلَّهِ فَهُوَ أَقْطَعُ) .
١٧ - ️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەموو ڪارێڪی گرنگ ڪە بە ستایش ڪردنی️ اللّٰه دەست پێ نەڪات ئەوا بەرەڪەتەڪەی بڕاوەیە)، [خێری لێ بڕاوە] .
١٨ - حَدَّثَنَا التَّرْقُفِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُسْلِمُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، قَالَ: حَدَّثَنَا الْعَلَاءُ بْنُ خَالِدِ بْنِ وَرْدَانَ، قَالَ: حَدَّثَنَا يَزِيدُ الرَّقَاشِيُّ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( الْإِيمَانُ نِصْفَانِ: فَنِصْفٌ فِي الصَّبْرِ، وَنِصْفٌ فِي الشُّكْرِ ).
١٨ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (ئیمان دوو نیوەیە : نیوەی لە ئارامگرتن دایە، و نیوەی لە سوپاسگوزاری).
٢٠ - حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْجُنَيْدِ، قَالَ: حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ بُكَيْرٍ، عَنِ ابْنِ لَهِيعَةَ، عَنْ عَطَاءِ بْنِ دِينَارٍ الْهُذَلِيِّ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، فِي قَوْلِ اللَّهِ: (لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ) [إبراهيم: ٧] ، قَالَ: مِنْ طَاعَتِي .
١٩ - حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ دَاوُدَ الْقَنْطَرِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَالِحٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُعَاوِيَةُ بْنُ صَالِحٍ، عَنْ يَزِيدَ بْنِ مَيْسَرَةَ، قَالَ: سَمِعْتُ أُمَّ الدَّرْدَاءِ، تَقُولُ: سَمِعْتُ أَبَا الدَّرْدَاءِ، يَقُولُ: سَمِعْتُ أَبَا الْقَاسِمِ، صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمَا سَمِعْتُهُ يُكَنِّيهِ، قَبْلَهَا وَلَا بَعْدَهَا قَالَ: (إِنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى قَالَ: يَا عِيسَى، إِنِّي بَاعِثٌ بَعْدَكَ أُمَّةً إِنْ أَصَابَهُمْ مَا يُحِبُّونَ حَمِدُوا وَشَكَرُوا، وَإِنْ أَصَابَهُمْ مَا يَكْرَهُونَ احْتَسَبُوا وَصَبَرُوا، وَلَا حِلْمَ وَلَا عِلْمَ، قَالَ: يَا رَبِّ، كَيْفَ يَكُونُ هَذَا لَهُمْ وَلَا عِلْمَ وَلَا حِلْمَ؟ قَالَ: أُعْطِيهِمْ مِنْ حِلْمِي وَعِلْمِي) .
١٩ - أم الدرداء دەفەرمووێ : بیستم لە أبو الدرداء فەرمووی : بیستم لە أبو القاسم️ ﷺ وە هەرگیز پێش ئەوە و دوای ئەوەش نەمبیستبوو لێوەی بە نازناوی أبو القاسم ناوی بهێنێت ڪە فەرموویەتی : (️اللّٰه تبارك و تعالی فەرمووی : ئەی عیسی، لەدوای تۆ ئوممەتێك دەنێرم ڪە ئەگەر ئەوەی حەزی پێدەڪەن توشیان بێت ئەوا ستایش و سوپاسگوزاری دەڪەن، وە ڪاتێك ئەوەی پێیان ناخۆشە توشیان دەبێت چاوەڕێی پاداشت دەڪەن و ئارام دەگرن، لە ڪاتێڪدا نە لەسەرخۆیی و نە زانستیان هەیە [واتە هەرچی بێت ڕازین بەو ناخۆشیەی توشیان بووە]، عیسی علیە السلام فەرمووی : ئەی پەروەردگارم چۆن ئەوەیان بۆ دەبێت لە ڪاتێڪدا نە زانست و نە لەسەرخۆییان هەیە؟ فەرمووی : لە لەسەرخۆیی و زانستی خۆمیان پێ دەبەخشم).
٢٠ - سعيد بن جبير سەبارەت بە فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : (لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ)، [ئیبراهیم: ٧]،
واتە : ئەگەر سوپاسگوزارم بڪەن، ئەوا بێگومان بۆتانی زیاد دەڪەم.
وتی : (مەبەست لێی زیادڪردنە لە گوێڕایەڵی ڪردنی من).
[واتە تاڪو سوپاسگوزاری نیعمەتەڪانی️ اللّٰه تعالی بڪەی ئەویش نیعمەتەڪان و گوێڕایەڵی ڪردنت بۆ زاتی پیرۆزی خۆی زیاد دەڪات] .
1 381
١٤ - حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ غَالِبٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا هُدْبَةُ بْنُ خَالِدٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا عُمَارَةُ بْنُ زَاذَانَ، قَالَ: حَدَّثَنَا زِيَادٌ النُّمَيْرِيُّ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا صَعِدَ أَكَمَةً أَوْ نَشَزًا مِنَ الْأَرْضِ قَالَ: [اللَّهُمَّ لَكَ الشَّرَفُ عَلَى كُلِّ شَرَفٍ، وَلَكَ الْحَمْدُ عَلَى كُلِّ حَالٍ] .
١٤ - أنس بن مالك دەفەرمووێ : رسول️ اللّٰه ﷺ ڪاتێك ڪە بچوایە سەر گردێك یان شوێنێڪی بەرزی سەر زەوی، دەیفەرموو : (پەروەردگار گەورەیی و سەروەری هەر بۆ تۆیە بەسەر هەموو گەورەییەڪدا، و سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە لەسەر هەموو بارودۆخێك).
١٥ - حَدَّثَنَا الْعَبَّاسُ التَّرْقُفِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ يُوسُفَ الْفِرْيَابِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ، عَنْ مَنْصُورِ بْنِ صَفِيَّةَ، قَالَ: مَرَّ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِرَجُلٍ وَهُوَ يَقُولُ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانِي لِلْإِسْلَامِ، وَجَعَلَنِي مِنْ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ.
فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَقَدْ شَكَرْتَ عَظِيمًا) .
١٥ - منصور بن صفية دەڵێت : پێغەمبەر️ ﷺ بە لای پیاوێڪدا تێپەڕی ڪە دەیگوت : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی ڪە ڕێنموونی ڪردم بۆ ئیسلام، و منی ڪرد بە یەڪێك لە ئوممەتی محمد .
️رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (بەڕاستی سوپاسی نیعمەتێڪی زۆر گەورەت کردووە).
1 381
وانەی چوارەم
[ڪتاب فضیلة الشڪر لله علی نعمته للخرائطي]
١١ - حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْهَيْثَمِ الْبَلَدِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ خَالِدٍ الشَّيْبَانِيُّ، عَنْ عِيسَى بْنِ يُونُسَ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ أَبِي وَائِلٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (قَالَ جِبْرِيلُ أَلَا أُعَلِّمُكَ الْكَلِمَاتِ الَّتِي قَالَهَا مُوسَى صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حِينَ انْفَلَقَ الْبَحْرُ لِبَنِي إِسْرَائِيلَ؟) قُلْتُ: بَلَى، بِأَبِي وَأُمِّي قَالَ: (قُلِ اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ وَإِلَيْكَ الْمُشْتَكَى، وَأَنْتَ الْمُسْتَغَاثُ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ) قَالَ عَبْدُ اللَّهِ : فَمَا تَرَكْتُهُنَّ مُذْ سَمِعْتُهُنَّ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. وَقَالَ أَبُو وَائِلٍ: مَا تَرَكْتُهُنَّ مُذْ سَمِعْتُهُنَّ مِنْ عَبْدِ اللَّهِ. وَقَالَ الْأَعْمَشُ: مَا تَرَكْتُهُنَّ مُذْ سَمِعْتُهُنَّ مِنْ أَبِي وَائِلٍ.
١١ - عبداللە دەفەرمووێ : رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (جبریل علیە السلام فەرمووی : ئایا ئەو وتانەت فێربڪەم ڪە موسی علیە السلام فەرمووی ڪاتێك ڪە دەریای شەق ڪرد بۆ بەنی إسرائیل ؟)
گوتم : بەڵی دایك و باوڪم فیدات بن، فەرمووی : (ئەی پەروەردگار هەر بۆ تۆیە ستایش و هەر بۆ لای تۆیە سڪاڵا، و تەنها تۆی ڪە هانات بۆ دەبرێت و فریادڕەسی، و هیچ توانا و هێزێك نییە مەگەر بە اللّٰه ـەوە نەبێت).
عبداللە فەرمووی : لەوڪاتەوەی لە️ رسول اللّٰه ـم ﷺ بیستوومە وازم لێیان نەهێناوە.
و أبو وائل دەڵێت : منیش لەوڪاتەوەی لە عبداللەـم بیستووە وازم لێیان نەهێناوە.
و الأعمش دەڵێت : لەوڪاتەوەی لە أبو وائل بیستومە وازم لێیان نەهێناوە.
١٢ - حَدَّثَنَا أَبُو حَفْصٍ عُمَرُ بْنُ مُحَمَّدٍ النَّسَائِيُّ قَالَ: حَدَّثَنَا سُوَيْدُ بْنُ سَعِيدٍ الْأَنْبَارِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا رُزَيْنٌ الْأَنْمَاطِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ الْمُغِيرَةِ الْعَامِرِيُّ، عَنْ بِشْرِ بْنِ غَالِبٍ، عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( قَالَ لِي جِبْرِيلُ عَنْ رَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ: يَا مُحَمَّدُ إِنْ سَرَّكَ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ يَوْمًا وَلَيْلَةً حَقَّ عِبَادَتِهِ فَقُلِ: الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا دَائِمًا مَعَ خُلُودِهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا دَائِمًا لَا مُنْتَهَى لَهُ دُونَ مَشِيئَتِهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا دَائِمًا لَا يُوَالِي قَائِلُهَا إِلَّا رِضَاهُ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا دَائِمًا كُلَّ طَرَفَةِ عَيْنٍ وَنَفَسِ نَفْسٍ) .
١٢ - علي بن أبي طالب رضي اللع عنه دەفەرمووێ : رسول️ اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : (جبریل دەربارەی پەروەردگاری عَزَّ وَجَل پێی فەرمووم : ئەی️ ﷴ ئەگەر پێت خۆشە ڪە️ شەو و ڕۆژێك️ اللّٰه بپەرستیت بەو شێوەیەی حەقی پەرستنە ئەوا بڵێ : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه، سوپاس و ستایشێڪی هەمیشەیی هاوشانی هەمیشەیی ئەو، وە ستایش بۆ️ اللّٰه ستایشێڪی هەمیشەیی ڪە هیچ ڪۆتاییەڪی نییە جگە لەوەی خۆی بیەوێت، ستایش بۆ️ اللّٰه ستایشێڪی هەمیشەیی ڪە بێژەرەڪەی هیچ شتێڪی ناوێت جگە لە ڕەزامەندی ئەو نەبێت، ستایش بۆ️ اللّٰه ستایشێڪی هەمیشەیی لەگەڵ هەر چاوتروڪانێك و هەر هەناسەدانێڪی گیاندا).
١٣ - حَدَّثَنَا نَصْرُ بْنُ دَاوُدَ، قَالَ: حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ حَاتِمٍ الذِّمِّيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ الْمَجِيدِ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ بْنِ أَبِي رَوَّادٍ، قَالَ: حَدَّثَتْنِي أُمِّي، قَالَتْ: كَانَ بِمَرْوَ امْرَأَةٌ تَلِدُ الْبَنَاتَ، فَوَلَدَتْ تِسْعَ بَنَاتٍ، فَلَمَّا حَمَلَتِ الْعَاشِرَةَ، قَالَ لَهَا النِّسَاءُ: يَا فُلَانَةُ إِنْ وَلَدْتِ هَذِهِ الْمَرَّةَ ابْنَةً فَاحْمَدِي اللَّهَ، قَالَتْ: إِنْ وَلَدْتُ ابْنَةً لَمْ أَحْمَدِ اللَّهَ قَالَتْ: فَوَلَدَتْ خِنْزِيرَةً .
قَالَتْ أُمِّي: فَأَتَيْتُهَا فَنَظَرْتُ إِلَى الْخِنْزِيرَةِ تَحْتَ ثِيَابِهَا فَعَاشَتْ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ ثُمَّ مَاتَتْ .
١٣ - عبد المجيد بن عبد العزيز بن أبي رواد دەڵێت : دایڪم بۆی باسڪردم و گوتی : لە مروـدا [دەڪاتە ئێران] ئافرەتێك هەبوو ڪە تەنها ڪچی دەبوو، نۆ ڪچی ببوو، ڪاتێك بۆ جاری دەیەم دووگیان بوو، ئافرەتەڪان پێیان گوت : ئەی فڵانە ئەگەر ئەم جارەش ڪچێڪت بوو ئەوا ستایشی️ اللّٰه بڪە، ئەویش گوتی : ئەگەر ڪچم ببێت ئەوا ستایشی️ اللّٰه ناڪەم، دەڵێت : بەرازێڪی مێیینەی بوو .
دایڪم گوتی : (چووم بۆ لای و تەماشای بەرازەڪەم ڪرد لەژێر جلی ئافرەتەڪەدا بوو، سێ ڕۆژ ژیا و پاشان مرد).
1 381
چەند ڪەس دەستی بەگوتنی ئەم دوعایە ڪردووە لەدوای ئەم وانەیە؟ هیچ ڪەس بەخۆشمەوە ناوتان نابینم گەر (من) هەڵبژێرن .
1 381
١٠ - قدامة بن إبراهيم الجمحي دەیگێڕێتەوە لە عبداللە بن عمر ڪەوا رسول️ اللّٰە️ ﷺ بۆی دەگێڕانەوە ڪە : (بەندەیەك لە بەندەڪانی️ اللّٰه گوتی : ئەی پەروەردگارم ستایش بۆتۆ، بەو شێوەیەی ڪە شایستەی شڪۆمەندیی ڕووی تۆ و گەورەیی پلە و پێگەت بێت .
ئەم قسەیە ڪارەڪەی لەسەر ئەو دوو فریشتەیە قورس و گران ڪرد و نەیاندەزانی چۆن [پاداشتەڪەی] بنووسنەوە، بۆیە سەرڪەوتن بۆ ئاسمان و بە️ اللّٰه ـیان فەرموو : ئەی پەروەردگار، بەندەڪەت قسەیەڪی ڪردووە و نازانین چۆن پاداشتەڪەی بنووسین،️ اللّٰه پێی فەرموون : بنووسن هەروەك چۆن بەندەڪەم گوتوویەتی، تاوەڪو ئەوڪاتەی پێم دەگاتەوە و خۆم پاداشتی دەدەمەوە).
نضر بن بن داود بۆی گێڕاینەوە وتی : ٲبو عبید لەمانای (اعضلت) وتویەتی : الٲموﻱ وتی : ئەوەش لە قورسەڪانە، ڪە ڪارێڪی سەختە و خاوەنەڪەی ناتوانێ پێی هەڵسێ، دەوترێ : ڪارەڪەی ئاڵۆز و سەختە بۆیە خۆی شتێڪی قورسە .
1 381
وانەی سێیەم
[ڪتاب فضیلة الشڪر لله علی نعمته للخرائطي]
٦ - حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ يَحْيَى بْنِ مَالِكٍ السُّوسِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا زَيْدُ بْنُ الْحُبَابِ، قَالَ: أَخْبَرَنِي الْمُبَارَكُ بْنُ فَضَالَةَ، أَنَّهُ سَمِعَ الْحَسَنَ، يَقُولُ: كَانَ أَيُّوبُ عَلَيْهِ السَّلَامُ إِذَا أَتَاهُ آتٍ فَقَالَ لَهُ: ذَهَبَ لَكَ كَذَا فَيَقُولُ: (مَهْمَا تُبْقِي نَفْسِي أَحْمَدْكَ عَلَى حُسْنِ بَلَائِكَ) .
٦ - الحسن دەڵێت : أیوب علیە السلام ئەگەر ڪەسێك بهاتایە بۆ لای و پێی وتبایە : فڵانە شتت لێ ڕۆیشت، ئەویش دەیفەرموو : - اللهم - تاڪو ئەو کاتەی گیانم بۆ بهێڵیتەوە، سوپاس و ستایشت دەڪەم لەسەر جوانی تاقیڪردنەوەڪەت).
[واتە ستایشی️ اللّٰه ـی دەڪرد لەسەر ئەو تاقیڪردنەوانە و بەجوانی وەسفی دەڪرد، نەك بێزاری و ناڕەزایی دەربڕێ] .
٧ - حَدَّثَنَا عَبَّاسٌ الدُّورِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ حَمْزَةَ الزُّبَيْرِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ بَشِيرٍ الْأَنْصَارِيُّ، عَنْ طَلْحَةَ بْنِ خِرَاشٍ الْأَنْصَارِيِّ، قَالَ: سَمِعْتُ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ، يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (أَفْضَلُ الذِّكْرِ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَفْضَلُ الشُّكْرِ الْحَمْدُ لِلَّهِ) .
٧ - رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (باشترین زیڪر لا إلە إلا اللە ـیە، و باشترین سوپاسگوزاری الحمدللە ـیە).
٨ - حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ مَنْصُورٍ الرَّمَادِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو نُعَيْمٍ الْفَضْلُ بْنُ دُكَيْنٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ لَاحِقٍ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ، قَالَ: قَالَ دَاوُدُ عَلَيْهِ السَّلَامُ: (الْحَمْدُ لِلَّهِ كَمَا يَنْبَغِي لِكَرِيمِ وَجْهِهِ وَعَزَّ جَلَالُهُ، فَأَوْحَى اللَّهُ إِلَيْهِ قَدْ أَتْعَبْتَ الْكَتَبَةَ) ب.
٨ - إبن شهاب دەڵێت : داود علیە السلام فەرمووی : (ستایش بۆ️ اللّٰه بەو شێوەیەی ڪە شایستەی ڕووی پیرۆزی و شڪۆ و گەورەییەڪەیەتی، اللّٰه وەحی بۆی نارد ڪە فریشتە نوسەرەڪانت ماندوو ڪرد) .
[واتە پاداشتی ئەوەندە زۆرە] .
٩ - حَدَّثَنَا أَبُو حَفْصٍ عُمَرُ بْنُ مُحَمَّدٍ النَّسَائِيُّ قَالَ: حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ أَبِي الْحَوَارِيِّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا سُلَيْمَانَ الدَّارَانِيَّ، يَقُولُ: حَجَّ رَجُلٌ، فَلَمَّا أَرَادَ الِانْصِرَافَ إِلَى بَلَدِهِ، وَقَفَ عَلَى بَابِ الْكَعْبَةِ فَقَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ بِجَمِيعِ مَحَامِدِ اللَّهِ، مَا عَلِمْنَا مِنْهَا وَمَا لَمْ نَعْلَمْ عَلَى جَمِيعِ نِعَمِ اللَّهِ مَا عَلِمْنَا مِنْهَا وَمَا لَمْ نَعْلَمْ، ثُمَّ انْصَرَفَ إِلَى بَلَدِهِ، فَلَمَّا كَانَ مِنْ قَابِلٍ حَجَّ فَلَمَّا أَرَادَ الِانْصِرَافَ إِلَى بَلَدِهِ وَقَفَ عَلَى بَابِ الْكَعْبَةِ قَالَ مِثْلَ قَوْلِهِ الْأَوَّلِ فَقِيلَ لَهُ أَوْ نُودِيَ: (لَقَدْ أَتْعَبْتَ الْحَفَظَةَ، فَمَا كَتَبُوا ثَوَابَ مَا قُلْتَ إِلَى هَذَا الْيَوْمِ) .
٩ - أبا سليمان الداراني دەڵێت : پیاوێك حەجی ڪرد، ڪاتێك ڪە ویستی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەڪەی خۆی، لەبەردەم دەرگای ڪەعبەدا وەستا و وتی : ستایش بۆ️ اللّٰه بە هەموو ئەو ستایشانەی ڪە هی️ اللّٰه ـن، ئەوەی لێیان دەیزانین و ئەوەشی لێیان نازانین، لەسەر هەموو نیعمەتەڪانی️ اللّٰه ئەوەی لێیان دەزانین و ئەوەشی لێیان نازانین.
پاشان گەڕایەوە بۆ وڵاتەڪەی، ڪاتێك ساڵی دواتر هاتەوە و حەجی ڪرد، ڪاتێك ویستی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەڪەی، دیسان لەبەردەم دەرگای ڪەعبەدا وەستا و هەمان ئەو وتانەی جاری پێشووی گوتەوە.
پاشان پێی گوترا یان بانگ ڪرا : (فریشتە نوسەرەڪانت ماندوو ڪرد، تاڪو ئەمڕۆ هێشتا لە نوسینەوەی پاداشتی ئەوەی گوتت نەبوونەوە).
١٠ - حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَحْمَدَ الدَّوْرَقِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْمُنْذِرِ الْحِزَامِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا صَدَقَةُ بْنُ بَشِيرٍ، مَوْلَى الْعُمَرِيِّينَ قَالَ: سَمِعْتُ قُدَامَةَ بْنَ إِبْرَاهِيمَ الْجُمَحِيَّ، يُحَدِّثُ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَدَّثَهُمْ أَنَّ عَبْدًا مِنْ عَبِيدِ اللَّهِ قَالَ: " يَا رَبِّ لَكَ الْحَمْدُ كَمَا يَنْبَغِي لِجَلَالِ وَجْهِكَ وَعَظِيمِ شَأْنِكَ .
فَأَعْضَلَتْ بِالْمَلَكَيْنِ فَلَمْ يَدْرِيَا كَيْفَ يَكْتُبَانِهَا، فَصَعِدَا إِلَى السَّمَاءِ فَقَالَ اللَّهُ لَهُمَا: اكْتُبَاهَا كَمَا قَالَ عَبْدِي حَتَّى يَلْقَانِي فَأَجْزِيَهُ بِهَا .
حَدَّثَنَا نَصْرُ بْنُ دَاوُدَ قَالَ: قَالَ أَبُو عُبَيْدٍ فِي مَعْنَى أَعْضَلَتْ قَالَ: قَالَ الْأُمَوِيُّ: هُوَ مِنَ الْعُضَالِ، وَهُوَ الْأَمْرُ الشَّدِيدُ الَّذِي لَا يَقُومُ لَهُ صَاحِبُهُ، يُقَالُ: قَدْ أَعْضَلَ الْأَمْرُ فَهُوَ مُعْضِلٌ .
1 381
وانەی دووەم
[ڪتاب فضیلة الشڪر لله علی نعمته للخرائطي]
٣ - حَدَّثَنَا عَبَّاسُ بْنُ مُحَمَّدٍ الدُّورِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو مُصْعَبٍ الْمَدَنِيُّ، قَالَ: وَحَدَّثَنَا نَصْرُ بْنُ دَاوُدَ، وَمُحَمَّدُ بْنُ جَابِرٍ، قَالَا: حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ الْعَوْفِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ الْعُمَرِيُّ، عَنْ سُهَيْلِ بْنِ أَبِي صَالِحٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (مَنْ رَأَى رَجُلًا بِهِ بَلَاءٌ فَقَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي عَافَانِي مِمَّا ابْتَلَاكَ بِهِ، وَفَضَّلَنِي عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقَ تَفْضِيلًا، إِلَّا كَانَ شُكْرَ تِلْكَ النِّعْمَةِ) .
قَالَ نَصْرٌ وَمُحَمَّدُ بْنُ جَابِرٍ : إِلَّا عُوفِيَ مِنْ ذَلِكَ الْبَلَاءِ .
٣ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر ڪەسێك یەڪێڪی بینی ڪە تووشی بەڵایەك بووە و بڵێت : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی منی پاراست لەوەی تۆی پێ تاقیڪردۆتەوە، وە فەزڵی پێدام بەسەر زۆرێك لە دروستڪراوەڪانیدا بە فەزڵێڪی تەواو، ئەوا سوپاسگوزاری ئەو نیعمەتەی ڪردووە).
نصر و محمد بن جابر دەیانوت : ئیللا لەو بەڵایە دەپارێزرێت .
٤ - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ جَابِرٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو سَلَمَةَ التَّبُوذَكِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا سَلَّامٌ، عَنْ قَتَادَةَ، فِي قَوْلِهِ تَعَالَى ﴿إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ﴾ [فاطر: ٣٤] قَالَ: غَفَرَ لَهُمُ الذَّنْبَ الْعَظِيمَ، وَشَكَرَ لَهُمُ الْيَسِيرَ .
٤ - قتادة دەربارەی وتەی️ اللّٰه تعالی : ﴿إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ﴾ [فاطر: ٣٤] دەڵێت : لە تاوانە گەورەڪانیان خۆشبووە، و پاداشتی ڪردارە ڪەمەڪانیانی داوەتەوە .
٥ - حَدَّثَنَا أَبُو مُوسَى عِمْرَانُ بْنُ مُوسَى قَالَ: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عِمْرَانَ بْنِ أَبِي لَيْلَى، قَالَ: حَدَّثَنَا عِيسَى بْنُ يُونُسَ، عَنِ الْأَوْزَاعِيِّ، عَنْ حَسَّانَ بْنِ عَطِيَّةَ، قَالَ: قَالَ شَدَّادُ بْنُ أَوْسٍ: احْفَظُوا عَنِّي مَا أَقُولُ لَكُمْ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِذَا كَنَزَ النَّاسُ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ، فَاكْنِزُوا هَؤُلَاءِ الْكَلِمَاتِ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الثَّبَاتَ فِي الْأَمْرِ، وَالْعَزِيمَةَ عَلَى الرُّشْدِ، وَأَسْأَلُكَ شُكْرَ نِعْمَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ حُسْنَ عِبَادَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ قَلْبًا سَلِيمًا، وَلِسَانًا صَادِقًا، وَأَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا تَعْلَمُ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا تَعْلَمُ، وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا تَعْلَمُ، إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ) .
٥ - شداد بن أوس دەفەرمووێ : ئەوەی پێتان دەڵێم لە منەوە لەبەری بڪەن [بیپارێزن]، بیستم لە️ رسول اللّٰه ﷺ دەیفەرموو : (ئەگەر خەڵڪی زێڕ و زیویان پاشەڪەوت ڪرد، ئەوا ئێوە ئەو وتانە پاشەڪەوت بڪەن [بیڪەنە گەنجینە] : ئەی پەروەردگار داوای جێگیری و دامەزراویت لێ دەڪەم لە ڪارەڪانمدا [لەسەر دین]، وە داوای بڕیاری پێداگرانەت لێ دەڪەم لەسەر ڕێگای ڕاست و دروستی، و داوات لێ دەڪەم بمڪەیتە سوپاسگوزاری نیعمەتەڪانت، و داوات لێ دەڪەم یارمەتیم بدەیت بۆ ئەنجامدانی پەرستنی تۆ بە جوانترین شێوە، و داوای دڵێڪی پاك و سەلامەت و زمانێڪی ڕاستگۆت لێ دەڪەم، و داوای ئەو چاڪانەت لێ دەڪەم ڪە دەیزانیت، و پەنات پێ دەگرم لەو خراپانەی ڪە دەیزانیت، و داوای لێخۆشبوونت لێ دەڪەم لەو تاوانەی ڪە دەیزانیت [واتە هەموو تاوانەڪانم]، بەڕاستی هەر تۆ زانای بە شتە نادیارەڪان).
[خەڵك لە ئێستادا خەریڪی پاشەکەوتی زێڕ و زیون تۆی موسڵمانیش پاشەڪەوتی خۆت بڪە بەو گەنجینەیەی کە رسول️ اللّٰه ﷺ پێی داویت] .
1 381
وانەی یەڪەم
[ڪتاب فضیلة الشڪر لله علی نعمته للخرائطي]
ڪورتەیەك دەربارەی ئەم ئیمامە بەڕێزە :
ناوی : ٲبي بڪر محمد بن جعفر بن سهل السّامري الخرائطي ـه .
لە ۳۲۷ هـ وەفاتی ڪردووە .
مامۆستا دیارەڪانی :
۱ ـ علي بن حرب الطائي .
۲ ـ الحسن بن عرف العبدي .
۳ـ سعدان بن نصر .
٤ ـ ٲحمد بن منصور الرمادي .
٥ ـ عمر بن شبة النمیري، رحمهم الله .
قوتابیە دیارەڪانی :
۱ ـ ٲبو الحسن بن جهضم .
۲ ـ ٲبو الفضل بن نصار .
۳ ـ عبدالوهاب بن الحسن الڪلابي .
٤ ـ ٲبو ٲحمد بن ناصح .
محمد بن ٲحمد بن عثمان .
بسم اللە الرحمن الرحیم
ㅤㅤ
(فَضِيلَةُ الشُّكْرِ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عَلَى نِعَمِهِ، وَمَا يَجِبُ عَلَى الْمَرْءِ مِنَ الشُّكْرِ لِلْمُنْعِمِ عَلَيْهِ فِي الشُّكْرِ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عَلَى نِعَمِهِ وَمَا فِي ذَلِكَ مِنَ الثَّوَابِ) .
(فەزڵی سوپاسگوزاری بۆ️ اللّٰه عَزَّ وَجَلَّ لەسەر بەخششەڪانی، و ئەوەی لەسەر مرۆڤ پێویستە لە سوپاسگوزاری ڪردنی ئەو زاتەی نیعمەتی پێ بەخشیوە، لە سوپاسگوزاری بۆ️ اللّٰه عَزَّ وَجَلَّ لەسەر نیعمەتەڪانی و ئەو پاداشتەی هەیە لەو سوپاسگوزاریەدا)
قُرِئَ عَلَى الشَّيْخِ الصَّالِحِ أَبِي الْقَاسِمِ ذَاكِرِ بْنِ كَامِلِ بْنِ أَبِي غَالِبٍ الْخَفَّافِ وَأَنَا حَاضِرٌ أَسْمَعُ، قِيلَ لَهُ: أَخْبَرَكُمْ الشَّيْخُ الْحَافِظُ أَبُو مُحَمَّدٍ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ عُمَرَ السَّمَرْقَنْدِيُّ فَأَقرَّ بِهِ، وَذَلِكَ فِي شَهْرِ رَبِيعٍ الْآخَرِ مِنْ سَنَةِ اثْنَتَي عَشْرَةَ وَخَمْسِمِائَةٍ قَالَ: أَخْبَرَنَا الشَّيْخُ الْجَلِيلُ أَبُو الْحَسَنِ أَحْمَدُ بْنُ عَبْدِ الْوَاحِدِ بْنِ مُحَمَّدِ بْنِ أَبِي الْحَدِيدِ السُّلَمِيُّ، قَالَ: أَنَا جَدِّي أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ عُثْمَانَ السُّلَمِيُّ فِي شَهْرِ الْمُحَرَّمِ مِنْ سَنَةَ خَمْسٍ وَأَرْبَعِمِائَةٍ، قَالَ: أَنَا أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ جَعْفَرِ بْنِ مُحَمَّدٍ السَّامِرِيُّ قِرَاءَةً عَلَيْهِ قَالَ :
١ - حَدَّثَنَا أَبُو عَاصِمٍ الضَّحَّاكُ بْنُ مَخْلَدٍ عَنْ شَبِيبِ بْنِ بِشْرٍ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " مَا أَنْعَمَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَلَى عَبْدٍ نِعْمَةً، فَقَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ، إِلَّا كَانَ الْحَمْدُ أَكْثَرَ مِنَ النِّعْمَةِ .
١ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (️اللّٰه عَزَّ وَجَلَّ هیچ نیعمەتێڪی بە بەندەیەك نەبەخشیوە، و ئەویش بڵێت : الحمدللە [واتە ستایش بۆ️ اللّٰه] ئەوا ئیللا ئەو ستایشەی گەورەترە لە نیعمەتەڪە).
٢ - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ جَابِرٍ الضَّرِيرُ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُسَدَّدٌ، وَعُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ، قَالَا: حَدَّثَنَا حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ، عَنْ عَمْرِو بْنِ دِينَارٍ، عَنْ سَالِمٍ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ، عَنْ عُمَرَ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: مَنْ رَأَى مُبْتَلًى فَقَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي عَافَانِي مِمَّا ابْتَلَاكَ بِهِ، وَفَضَّلَنِي عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقَ تَفْضِيلًا إِلَّا عُوفِيَ مِنْ ذَلِكَ الْبَلَاءِ .
٢ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر ڪەسێك ڪەسێڪی بینی ڪە توشی بەڵایەك بووە و بڵێت : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی ڪە منی پاراست لەوەی تۆی پێ تاقیڪردۆتەوە وە فەزڵی پێدام و بەسەر زۆرێك لە دروستڪراوەکانیدا بە فەزڵێڪی تەواو، ئیللا ئەو ڪەسە لەو بەڵایە دەپارێزرێت).
[ئەم دوعایە لەبەرخۆیدا دەڪات نەوەك بە دەنگ بە ڕووی ڪەسی بەرامبەری دابدا] .
1 381
بسم الله توڪلنا علی الله
ڪتێبی (فضیلة الشڪر لله علی نعمته) لٳمام الحافظ ٲبي بڪر جعفر بن سهل السامري الخرائطي (۳۲۷ هـ)، ٳن شاء اللە بەڪوردی دادەنرێت لەم ڪەناڵە : https://t.me/KitabSalaff
1 381
- كتێبی (فَضلُ الصَّلاةِ على النَّبي ﷺ للقَاضي أبي إسحاق المَالِکي رَحِمَهُ اللهُ ٢٨٢ هـ) .
https://workupload.com/file/9HW3ZMRYEcJ
@KitabSalaff
1 381
#طریق_العلم (۱۸)
في طلب العلم الشرعي یموتُ فيك العجلة، ويولدُ اليقين.
وأن أقرب الطرق إلى الله… فهمُ في ڪتابه وسنّة نبيّه .
لە داواڪردنی عیلمی شەرعی پەلەڪردن تێتدا ئەمرێت، وە یەقین درووست ئەبێ و لەدایك ئەبێ .
نزیتڪرین ڕێگا بۆ لای اللە .. تێگەیشتنە لە ڪتێبەڪەی (قورئان) و سوننەتی پێغەمبەرەڪەی ﷺ .
1 381
الحمدللە ئەم ڪتێبەش تەواو بوو، بەڕاستی شتانێڪی جیاوازی تیابوو دەربارەی صەڵەواتدان لەسەر رسول اللە ﷺ .
اللە تعالی پاداشتی یارمەتیدەران بداتەوە، بەتایبەت ئەو خوێنەرانەی ڪە تا ئێستا بەردەوامن لەگەڵمان، ئەگەرچی بەربەستی هەبووبێ بەڵام هەر خوێنەر بووە .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد .
https://t.me/KitabSalaff
1 381
الحمدللە ئەم ڪتێبەش تەواو بوو، بەڕاستی شتانێڪی جیاوازی تیابوو وەك لەوانەی پێشوو دەربارەی صەڵەوات دەمانزانی .
اللە تعالی پاداشتی یارمەتیدەران بداتەوە، بەتایبەت ئەو خوێنەرانەی ڪە تا ئێستا بەردەوامن لەگەڵمان، ئەگەرچی بەربەستی هەبووبێ بەڵام هەر خوێنەر بووە .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد .
https://t.me/KitabSalaff
1 381
١٠٥ - حَدَّثَنَا عَمْرُو بْنُ مَرْزُوقٍ، ثنا زُهَيْرٌ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، أَنَّهُ رَآهُمْ يَسْتَقْبِلُونَ الْإِمَامَ إِذَا خَطَبَ وَلَكِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَسْعَوْنَ إِنَّمَا هُوَ قَصَصٌ وَصَلَاةٌ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم .
١٠٥ - لە ٲبو ٳسحاق : ڪەو هاوەڵانی بینیوە رضي اللە عنهم ڕوویان دەڪردە ووتار بێژ ڪاتێك ووتاری دەدا، بەڵام ئەوان پەلە ناڪەن [خێرا ڕاناڪەن] چونڪە تەنها [شوێنی] ژیاننامە و پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام و صەڵەواتدانە لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ .
[مەبەستی ئەوەیە مزگەوت شوێنی ڕاڪردن و پەلەپەلی نییە، بەڵڪو شوێنی باسڪردنی ژیاننامەی پێغەمبەران علیهم السلام، وە صەڵەواتدانە لەسەر رسول اللە ﷺ] .
١٠٦ - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ أَبِي بَكْرٍ قَالَ: ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ يَزِيدَ، حَدَّثَنِي حَيْوَةُ، أَخْبَرَنِي أَبُو هَانِئٍ حُمَيْدُ بْنُ هَانِئٍ، أَنَّ أَبَا عَلِيٍّ عَمْرَو بْنَ مَالِكٍ حَدَّثَهُ أَنَّهُ سَمِعَ فَضَالَةَ بْنَ عُبَيْدٍ، صَاحِبَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: سَمِعَ رَسُولُ اللَّهِ رَجُلًا يَدْعُو فِي صَلَاتِهِ لَمْ يُمَجِّدِ اللَّهَ وَلَمْ يُصَلِّ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (عَجِلَ هَذَا) ثُمَّ دَعَاهُ فَقَالَ لَهُ أَوْ لِغَيْرِهِ: (إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ فَلْيَبْدَأْ بِتَمْجِيدِ اللَّهِ وَالثَّنَاءِ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصَلِّي عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثُمَّ يَدْعُو بَعْدُ بِمَا شَاءَ) .
١٠٦ - فضالة ـی ڪوڕی عبید هاوەڵی پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ : رسول اللە ﷺ بیستی پیاوێك دوعای دەڪرد و دەپاڕایەوە، خوای گەورەی بەرز و گەورە ڕانەگرت، وە صەڵەواتی نەدا لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ، جا رسول اللە ﷺ فەرمووی : (ئەو پیاوە پەلەی ڪرد)، دواتر بانگی ڪرد جا بە ئەوی ووت یان جگە لەو :
(ڪاتێك یەڪێك لە ئێوە دەستی ڪرد بە پاڕانەوە با دەست پێبڪات بە بەرز ڕاگرتنی اللە عزَّوَجَل وە سوپاس وستایش ڪردنی، پاشان صەڵەوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ، پاشان دەپاڕێتەوە دوای ئەوە هەر چۆنێك ویستی لێبیت) .
١٠٧ - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْمُثَنَّى قَالَ: ثنا مُعَاذُ بْنُ هِشَامٍ، حَدَّثَنِي أَبِي، عَنْ قَتَادَةَ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الْحَارِثِ، أَنَّ أَبَا حَلِيمَةَ مُعَاذًا كَانَ يُصَلِّي عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الْقُنُوتِ .
١٠٧ - لە عبد اللە ـی ڪوڕی حارث ـەوە : ڪەوا باوڪی حلیمة - معاذ - صەڵەواتی دەدا لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ لە قنوتدا .
تم الڪتاب والحمد للە وحدە، وصلواتە علی سیدنا محمد و آله وسلم .
1 381
وانەی بیست و یەك (ڪۆتایی)
[فضل الصلاة علي النبي ﷺ لـ ٳسماعیل بن ٳسحاق القاضي]
١٠٠ - حَدَّثَنَا سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ قَالَ: ثنا حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ، عَنْ أَيُّوبَ، عَنْ نَافِعٍ، أَنَّ ابْنَ عُمَرَ، كَانَ إِذَا قَدِمَ مِنْ سَفَرٍ دَخَلَ الْمَسْجِدَ ثُمَّ أَتَى الْقَبْرَ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، السَّلَامُ عَلَيْكَ يَا أَبَا بَكْرٍ، السَّلَامُ عَلَيْكَ يَا أَبَتَاهُ .
١٠٠ - لە نافع ـەوە : ڪەوا عبد اللە ـی ڪوڕی عومەر رضي اللە عنهما ڪاتێك دەگەڕایەوە لە سەفەر دەچووە مزگەوت، پاشان دەهاتە لای گۆڕەڪە و
دەیفەرموو : سەلامت لێبێت ئەی رسول اللە ﷺ، سەلامت لێبێت ئەی ٲبو بڪر، سەلامت لێبێت ئەی باوڪە گیان .
١٠١ - حَدَّثَنِي إِسْحَاقُ بْنُ مُحَمَّدٍ قَالَ: ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ، عَنْ نَافِعٍ، أَنَّ ابْنَ عُمَرَ، كَانَ إِذَا قَدِمَ مِنْ سَفَرٍ صَلَّى سَجْدَتَيْنِ فِي الْمَسْجِدِ، ثُمَّ يَأْتِي النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَضَعُ يَدَهُ الْيَمِينَ عَلَى قَبْرِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَيَسْتَدْبِرُ الْقِبْلَةَ ثُمَّ يُسَلِّمُ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثُمَّ عَلَى أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ .
١٠١ - لە نافع ـەوە : ڪەوا عبد اللەی ڪوڕی عومەر ڪاتێك دەگەڕایەوە لەسەفەر دوو ڕڪاعەتی سوننەتی دەڪرد لە مزگەوت، پاشان دەهاتە لای پێغەمبەر ﷺ، جا دەستی ڕاستی دادەنا لەسەر گۆڕی پێغەمبەر ﷺ، وە پشتی دەڪردە قیبلە و پاشان سەلامی دەڪرد لە پێغەمبەری خوا ﷺ، پاشان سەلامی دەڪرد لە ٲبو بڪر و عمر رضي اللە عنهما .
١٠٢ - حَدَّثَنَا مُعَاذُ بْنُ أَسَدٍ قَالَ: ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ، أَخْبَرَنَا ابْنُ لَهِيعَةَ، حَدَّثَنِي خَالِدُ بْنُ يَزِيدَ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ أَبِي هِلَالٍ، عَنْ مُنَبِّهِ بْنِ وَهْبٍ، أَنَّ كَعْبًا، دَخَلَ عَلَى عَائِشَةَ فَذَكَرُوا رَسُولَ اللَّهِ، فَقَالَ كَعْبٌ: مَا مِنْ فَجْرٍ يَطْلُعُ إِلَّا وَيُنَزَّلُ سَبْعُونَ أَلْفًا مِنَ الْمَلَائِكَةِ حَتَّى يَحُفُّوا بِالْقَبْرِ يَضْرِبُونَ بِأَجْنِحَتِهِمْ وَيُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى إِذَا أَمْسَوْا عَرَجُوا وَهَبَطَ سَبْعُونَ أَلْفًا حَتَّى يَحُفُّوا بِالْقَبْرِ يَضْرِبُونَ بِأَجْنِحَتِهِمْ فَيُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: سَبْعُونَ أَلْفًا بِاللَّيْلِ وَسَبْعُونَ أَلْفًا بِالنَّهَارِ حَتَّى إِذَا انْشَقَّتِ الْأَرْضُ خَرَجَ فِي سَبْعِينَ أَلْفًا مِنَ الْمَلَائِكَةِ يَزِفُّونَهُ .
١٠٢ - لە منبه ڪوڕی وهب ـەوە، ڪەوا ڪعب رضي اللە عنه چووە لای عائشة رضي اللە عنها جا یادی رسول اللە یان ڪردەوە ﷺ، ڪعب فەرمووی : هیچ بەیانیەك نییە هەڵبێت ئیللا حەفتا هەزار فریشتە دادەبەزنە خوارەوە، هەتاوەڪو دەوری گۆڕەڪە دەدەن، لە باڵەڪانیان دەدەن، وە صەڵەوات دەدەن لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ، هەتاوەڪو ئێوارە دەڪەنەوە بەرز دەبنەوە، ئینجا حەفتا هەزار فریشتەی تر دادەبەزن هەتاوەڪو دەوری گۆڕەڪە دەدەن، لە باڵەڪانیان دەدەن، وە صەڵەوات دەدەن لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ، حەفتا هەزار بەشەو وە حەفتا هەزار بە ڕۆژ، هەتا ڪاتێك زەوی شەق دەبێت [واتە ڪە لەگۆڕ دەهێنرێنە دەرەوە]، دەردەچێت بە حەفتا هەزار فریشتەوە ڪە یاوەری رسول اللە ﷺ دەڪەن .
١٠٣ - حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: ثنا سُفْيَانُ قَالَ: ثنا ابْنُ أَبِي نَجِيحٍ، عَنْ مُجَاهِدٍ، (وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ)، [الشرح: ٤] قَالَ: لَا أُذْكَرُ إِلَّا ذُكِرْتَ أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ .
١٠٣ - لە مجاهد رحمە اللە : (ورفعنا لک ذکرک) فەرمووی (اللە عز وجل) : (وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ)، [الشرح: ٤] .
وتی : هەر ڪاتێك یادم بڪرێتەوە ئیلا لەگەڵی یادی تۆش بڪرێتەوە، ٲشهد ٲن لا ٳلە الا اللە، و ٲشهد ٲن محمدا رسول اللە .
١٠٤ - حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عُبَيْدٍ قَالَ: ثنا مُحَمَّدُ بْنُ ثَوْرٍ، عَنْ مَعْمَرٍ، عَنْ قَتَادَةَ، (وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ) [الشرح: ٤]، فَقَالَ النَّبِيُّ: (ابْدَءُوا بِالْعُبُودِيَّةِ وَثَنُّوا بِالرِّسَالَةِ)، قَالَ مَعْمَرٌ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ: فَهَذَا الْعَبُّودِيَّةُ، وَرَسُولُهُ أَنْ يَقُولَ: عَبْدُهُ وَرَسُولُه .
١٠٤ - لە قتادة :(وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ)، [الشرح: ٤]، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : (دەست پێبڪەن بە بەندایەتی وە یاد و شوێنی ئەو ڕیسالەیە بڪە) معمر ووتی : ٲشهد ٲن لا ٳلە ٳلا اللە، و ٲن محمدا عبدە : جا ئەوە بەندایەتییە . ورسولە : ڪەوا بڵێت : بەندە و نێردراوی خوایە .
1 381
وانەی بیستەم
[فضل الصلاة علي النبي ﷺ لـ ٳسماعیل بن ٳسحاق القاضي]
٩٥ - حَدَّثَنَا نَصْرُ بْنُ عَلِيٍّ قَالَ: ثنا خَالِدُ بْنُ يَزِيدَ، عَنْ أَبِي جَعْفَرٍ، عَنِ الرَّبِيعِ بْنِ أَنَسٍ، عَنْ أَبِي الْعَالِيَةِ، (إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ)، [الأحزاب: ٥٦] صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (صَلَاةُ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عَلَيْهِ ثَنَاؤُهُ عَلَيْهِ، وَصَلَاةُ الْمَلَائِكَةِ عَلَيْهِ الدُّعَاءُ) .
٩٥ - لە ئەبی عالیەوە لە تەفسیری ئایەتی (إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ)، [الأحزاب: ٥٦]، رسول الله ﷺ دەفەرموێت : (صلات اللە علیه : ستایشڪردنیەتی واللە اعلم، وە صلات الملائڪة علیه : پاڕانەوەیە) .
٩٦ - حَدَّثَنَا نَصْرُ بْنُ عَلِيٍّ قَالَ: ثنا مُحَمَّدُ بْنُ سَوَاءٍ، عَنْ جُوَيْبِرٍ، عَنِ الضَّحَّاكِ قَالَ: صَلَاةُ اللَّهِ: رَحْمَتُهُ، وَصَلَاةُ الْمَلَائِكَةِ: الدُّعَاءُ .
٩٦ - الضحاك دەڵێت :
صلات اللە : میهرەبانیەتی بۆی، وە صلات الملائڪة : پاڕانەوەیە .
٩٧ - وَحَدَّثَنَاهُ مُحَمَّدُ بْنُ أَبِي بَكْرٍ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ سَوَاءٍ قَالَ: ثنا جُوَيْبِرٌ، عَنِ الضَّحَّاكِ، (هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ)، [الأحزاب: ٤٣] قَالَ: صَلَاةُ اللَّهِ : مَغْفِرَتُهُ، وَصَلَاةُ الْمَلَائِكَةِ: الدُّعَاءُ .
٩٧ - لە الضحاك ـەوە : (هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ)، [الأحزاب: ٤٣]، دەڵێت : صلات الله : لێخۆشبوونیەتی بۆی، وە صلات الملائڪؤ : پاڕانەوەیە .
٩٨ - حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْلَمَةَ، عَنْ مَالِكٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ دِينَارٍ، أَنَّهُ قَالَ: رَأَيْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ يَقِفُ عَلَى قَبْرِ النَّبِيِّ وَيُصَلِّي عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا .
٩٨ - لە عبد اللەی ڪوڕی دینار ـەوە دەڵێت : عبد اللەی ڪوڕی عمر رضي اللە عنهما بینی دەوەستا لەسەر گۆڕی پێغەمبەری خوا ﷺ، وە صەڵەواتی دەدا لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ، وە لەسەر ٲبو بڪر و عمر رضي اللە عنهما .
٩٩ - حَدَّثَنَا عَلِيٌّ قَالَ: ثنا سُفْيَانُ، حَدَّثَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ دِينَارٍ قَالَ: رَأَيْتُ ابْنَ عُمَرَ إِذَا قَدِمَ مِنَ سَفَرٍ دَخَلَ الْمَسْجِدَ، فَقَالَ: «السَّلَامُ عَلَيْكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، السَّلَامُ عَلَى أَبِي بَكْرٍ، السَّلَامُ عَلَى أَبِي، ويُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ .
٩٩ - لە عبد اللەی ڪوڕی دینار ـەوە دەڵێت : عبد اللەی ڪوڕی عمر ـم رضي اللە عنهما بینی ڪاتێك دەگەڕایەوە لە سەفەر دەچووە مزگەوت، جا
دەیفەرموو : سەلامت لێبێت ئەی رسول اللە ﷺ، سەلام لەسەر ئەبو بڪر، سەلام لەسەر باوڪم، وە دوو ڕڪاعەت نوێژی دەڪرد .
