Rebin Dictionary
رفتن به کانال در Telegram
The official Telegram Channel of Rebin Dictionary for learning English.
نمایش بیشتر3 538
مشترکین
-124 ساعت
-87 روز
-3130 روز
آرشیو پست ها
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
32- Has/ have been there (idiom)
واتە: تێپەربوون بەهەمان بارودۆخ
سڵاوتان لێبێت 🙋
ئەمشەویش گەراینەوە بە فلمی( Bad is bad)، لەگرتە ڤیدۆی ئەمجارە بەیەکەوە فێری دەستەواژەیەکی باو ئەبین ئەویش ( Has/Have been there )
کاتێک کەسێک باس لەشتێک دەکات بەسەریهاتووە تۆش ئەتەوێت بڵێی منیش هەمان بارودۆخم هەبووە یاخوود بەهەمان باروودۆخدا تێپەریوم بۆیە، ئەم ئیدیەمە گونجاوترینە بۆ دەربرینی ئەم هەستە
بینەری گرتە ڤیدۆکە بە ...
▪️تێبینی: [Have, Has] بەپێ جێناوەکان گۆرانکاریان بەسەردادێت
تۆش لەنموونەیەک بەکاربهێنـــە .
Translated By: Yusra Yasin
Designed By: Nihad Bulbul
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
31- Make a splash(Phrase)➠دەنگ ئەداتەوە
لە فلیمی (The Captive Nanny)ەوە لەگەڵتانم بۆ ناساندنی فرەیزێکی ڕەسمی کە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە ووتن یان کردنی شتێک کە زۆر بڵاو دەبێتەوە و لەوانەشە کاردانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت ئەم فرەیزەش پێی دەووترێ (A Make a splash). فرەیزی ناوبراو زیاتر لەگەڵ کرداری Make بەکاردێت وە هەندێک جاریش دەکرێت لە دوای Make هاوەڵناوی Big ی لەگەڵ بەکاربێت کە ئەو کات ماناکەی دەبێت بە دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت . هەروەک دەزانن دەستەواژە ئینگلیزیەکە لەوە وەرگیراوە کاتێک بۆ نمونە بەردێک فڕێدەدەیتە ناو ئاوێکەوە ئینجا قورسایی ئەو بەردە ئاوەکە دەشڵقێنێت. ئەم حاڵەتە لە ئینگلیزیدا پێی دەووترێ Splash هەروەک فرەیزەکەش هەر لەمە وەرگیراوە. بینەری گرتەکەبن...
کام لەم ڕووداوانەی ئەم دوایە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا:
۱- وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر گۆڕی مردوو
۲ـ بە ئۆنلاین کردنی خوێندن
بە ئینگلیزی وەڵاممان بدەوە و بە کورتیش ڕاوبۆچوونت دەربارەی هەریەکێک لەم دوو هەواڵە بنووسە😊
Translated By: Shukrya Hama
Designed By : Nihad Bulbul
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
30- Shoot (slang)
واتە: بڵێ(قسەبکە)
سڵاو فێـــرخوازان 🙋
ئەمشەو لەگرتە ڤیدۆیەکی نوێی فلمی [Safe house] بە زمانی بازاریەکی تر گەراینەوە لاتان.
ئەویش[Shoot ]هەروەک ئاماژەشمان پێکردوە لەسەرەوە☝
ئەمە لەکاتی گفتووگۆکردندا زیاتر بەدیارئەکەوێت کاتێک کەسێک داوا لەکەسی بەرامبەر ئەکات کە ئاماژە بەشتێک بکات یاخوود باسی بکات، ئەویش بە ووتنی ئەم سڵانگە کە﴿ بەواتای بڵێ یان قسە بکە﴾ دێت وەڵامی ئەداتەوە، هەروەک لەم گفتوگۆی ڤیدۆکەش دیارە بۆیە بینەری بن بۆ زیاتر تێگەشتن.
تا ئێستا سەیری ئەم فلمەت کردووە؟
Translated By: Yusra Yasin
Designed By: Nihad Bulbul
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
29-Have a care! (Phrase)➠ وریابە
🔶ئەمشەو لە فلیمی (Northanger Abbey ) دەمهەوێت ئاشناتان بکەم بە فرەیزێک کە باشترە لەو سەردەمەدا لە گفتووگۆکانتانا #بەکاری_نەهێنن بەڵام دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ #تێگەیشن لەو فلیم و نووسینانەی کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی کۆن دەگەڕێتەوە ، ئەم فرەیزەش بریتیە لە [Have a care] کە لە کۆندا لە دیالێکتی بەریتانی دا بەکارهاتووە بۆ ئاگادارکردنەوی کەسی بەرامبەر کە وریاتربێت. هاوکات لە ئینگلیزی سەردەم دا دەتوانین (Be careful) بەکاربهێنین. بینەری گرتەکە بن...
تۆش بە نووسینی وشەیەک یان فرەیزێکی کۆن پۆستەکەمان دەوڵەمەندتر بکە♥
Translated By: Shukrya Hama
Designed By : Nihad Bulbul
3 538
وانەی یەکەمی کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بێ بەرامبەر
سەبسكڕایبی ئەم کەناڵە بکەن بۆ بینینی سەرجەم وانەکان.
https://youtu.be/KrSKp50oGfU
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
28- Give someone a call (idiom)
واتە: تەلیفۆن کرد بۆکەسێک-پەیوەندی کردن بەکەسێک
سڵاوتــــ🙋 ــــــان لێبێت فێرخوازان
بەگرتە ڤیدۆیەکی نوێی فلمی《Bad is bad》
ئەمشەو ئیدەیەمێکی زۆر بەسوودتان فێردەکەم ئەویش (Give someone's call) ئەمە لەکاتێکدا بەکاردێت کاتێک بتەوێت پەیوەندی بەکەسێکەوە بکەی بۆ قسەکردن و جێبەجێکردنی کارێک یاخوود هەرشتێکی تر بێت بۆیە، ئەتوانی لەرێگای بەکارهێنانی ئەم ئیدیەمەوە بەشێوەیەکی پێشەکەوتوانە دەریببری
هەر بەم بۆنەیەشەوە هاورێکانتان لەکۆمێنت مێنشن بکەن☟ با ئەوانیش سوودمەندبن لەم دەربرینە پێشکەوتوە.
Translated By: Yusra Yasin
Designed By: Nihad Bulbul
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
27-Ya (word-Pronoun)➠ تۆ
🔶 ئەمشەو دەمهەوێت لەگەڵ ئەم گرتەیەی فلیمی (Friends Who Kill) ئاشناتان بکەم بە جێناوێک کە لە زمانی قسەکردندا بەشێوەیەک دەووترێ کە لە زمانی نووسین ناچێت، ئەوەش بریتیە لە [You] وە هەندێک جاریش [Your] .ئینگلیزەکان لەکاتی قسەکردندا بەشێوەیەکی بەرفراوان بە You دەڵێن Ya . بیرتان نەچێت سەیری ڤیدۆکە بکەن...
How ya doin' guys?😍
Translated By: Shukrya Hama
Designed By : Nihad Bulbul
3 538
ئەم بابەتە یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و بەرەوە پێشبردنی زمانەکەت.
بۆ بینینی سەرجەم بەشەکان ئەم لینکانەی خوارەوە بکەوە:
١- کۆڵۆکەیشن چیە؟
https://youtu.be/ze2AUZptigA
2- collocations with “Get”
https://youtu.be/1lMEIuhwlpk
3- Collocations with “Take”
https://youtu.be/C1yYIaO-2lw
4- Collocations with “Make”
https://youtu.be/SaQsdM0sURE
5- Collocations with “Do”
https://youtu.be/kkzF6ogdTP8
6- Collocations with “Go”
https://youtu.be/9aqxKvSa94w
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
26- Cut the crap (idiom)
واتە: وازهێنان لەقسەی بێ مانا
ئەمشەو لەگرتە ڤیدۆیەکی تری فلمی (Safe house) دا ئاشناتان دەکەم بە ئیدیەمێکی گرینگ ئەویش [Cut the crap] ە
کاتێک بەکاردێت کە داوا لەکەسێک بکەی واز لەم قسە بێمانایانە بێنێت کە دەیکات وە چیتر بەردەوام نەبێت لەسەریان .
بینەری ئەم گرتە ڤیدۆە بن و هاورێکانیشتان تاگ بکەن ....
Translated By: Yusra Yasin
Designed By: Nihad Bulbul
3 538
#Learning_English_Through_Movies🎬
25- Keep an eye out for sth ( Idiom)
واتە: چاوگێران بە ووردی( گەران بەووردی)
ئەزیزان ئەمشەو لە گرتەیەکی ڤیدۆیەکی تری فلمی (Bad is bad) ئاشناتان دەکەم بە ئیدیەمێکی تر ئەویش (Keep an eye out for it)
ئەم ئیدەمە لەکاتێک بەکاردێت کە بتەوێت بەکەسێک بڵێیت بەووردی بەدوای شتێکدا بگەرێ یاخوود بە سەرنجێکی باشەوە چاوبگێرە سەر ئەو شتە یاخوود ئەو کەسە .
بینەری گرتە ڤیدۆیەکە بن بۆ زیاتر تێگەیشت لە ئیدیەمەکە
تۆش لەنموونەیەک دووبارەی بکەرەوە .
Translated By: Yusra Yasin
Designed By: Nihad Bulbul
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
