es
Feedback
Rebin Dictionary

Rebin Dictionary

Ir al canal en Telegram

The official Telegram Channel of Rebin Dictionary for learning English.

Mostrar más
3 470
Suscriptores
-124 horas
-77 días
-2030 días
Archivo de publicaciones
#Learning_English_Through_Movies🎬 36- Face the music (idiom) واتا: بەرگەی ئەنجامەکەی بگرە سڵاوتان لێبێ🙋 ئەمشەویش بەگرتە ڤیدۆیەکی نوێ لەفلمی (Safe house) گەراینەوە لاتان لەم فلمەدا یەکێک لە بەربڵاوترین ئیدەمەکان بەکارهاتووە ئەویش ❪Face the music❫ بەواتای بەرگەی ئەنجامەکە بگرە ئەمە لەکاتێکدا بەکاردێت: تۆ کارێکی هەڵەت کردووە وە، پێویستە لەبەرامبەریشدا بەرگەی ئەنجامی ئەم کارە هەڵە بگریت و قبوڵی بکەی. بۆ تێگەشتنی زیاتر بینەری گرتە ڤیدۆکە بە☟ Translated By: Yusra Yasin Designed By: Nihad Bulbul

#Learning_English_Through_Movies🎬 [#REVIEW] لەڕێگەی ئەم گفتووگۆیەوە پێداچوونەوە بۆ ئەم دەستەواژانە بکە کە ئەم هەفتەیە لە پڕۆ
#Learning_English_Through_Movies🎬 [#REVIEW] لەڕێگەی ئەم گفتووگۆیەوە پێداچوونەوە بۆ ئەم دەستەواژانە بکە کە ئەم هەفتەیە لە پڕۆژەکەمانەوە فێریان بوویت♥ Yusra: Hey Shukrya! How are you? #It_is_Good_To_See_You again یوسرا: سڵاو شوکریه چۆنی؟ خۆشحاڵم بەبینینەوەت دووبارە . Shukrya: Hey dearie. Thanks, I'm doing great شوکریە: سڵاو گیان. سوپاس، من زۆرباشم Yusra: I hope you always be like that, Can you #Do_me_a_favor ? یوسرا: هیوادارم هەمووکات بەم شێوەیە بتبینم، دەتوانی چاکەیەکم لەگەڵ بکەیت ؟ Shukrya: Sure, lemme know what is it ? شوکریە: بەدڵنیایەوە، رێگام بدە بزانم چیە؟ Yusra: Today, My schedle is full with testing my students , and I can't work on the videos. Can you do it on behalf of me? یوسرا: ئەمرۆ سەرقاڵم بە تاقیکردنەوەی قوتابیەکانم هەر بۆیە ناتوانم کار لەسەر ڤیدۆکان بکەم ئەتوانی لەشوێنی من ئەنجامیان بدەیت؟ Shukrya: undoubtedly , because #I have_been_there too. شوکریە: بێگومان ئەنجامیان دەدەم ، چونکە منیش بەهەمان باروودۆخدا تێپەریـووم. Yusra: Shukrya, before it escaped my mind, I worked on on

#Learning_English_Through_Movies🎬 35- Good To See You (Phrase)➠ خۆشحاڵم بە بینینت لە ڕێگەی گرتەیەکی فلیمی (The Captive Nanny) ئەمشەو ئاشناتان دەکەم بە فرەیزێک کە بریتیە لە (Good To See You). ئەم فرەیزە لە چ کاتێک و لەگەڵ کێ دا بەکاردێت؟؟؟ کاتێک کەسێک دەناسی و لە شوێنێک چاوت پێی دەکەوێتەوە دەتوانی پاش سڵاوکردن یاخود دوای تۆقە و لەئامێزگرتن و ماچکردن ئەم فرەیزەی بۆ بەکاربهێنیت. پرسیارێک: ئایا ئەم فرەیزە هەمان مانای (Nice To Meet You) ی هەیە ؟؟؟ وەڵام: نەخێر، لە Nice To Meet You دا یەکەمجارە کەسەکە دەبینی و بەم دەربڕینە پێی دەڵێی خۆشحاڵم بە #ناسینت. بەڵام لە Good To Meet You دا پێشتر کەسەکەت #ناسیووە و پێی ئاشنای بوویت بەڵام پاش ماوەیەک دووبارە لە شوێنێک دەیبینیەوە و بەم دەربڕینە خۆشحاڵی خۆتی بە بینینەوەی بۆ دەردەبڕیت. بینەری گرتەکە بن بەڵام دوای سەیرکردنی ڤیدێۆکە کەمێک بیربکەوە بەم دوایانە چ ئازیزێکت بینیووەتەوە ؟ لێرەوە و بەم فرەیزە تازەیە خۆشحاڵی خۆتی بۆ دەرببڕە بە بینینەوە♥ Translated By: Shukrya Hama Designed By : Nihad Bulbul

ئێستا هەر چوار وانەی کۆرسەکەمان لە کەناڵی یوتیووب بەردەستە: وانەی یەکەم: https://youtu.be/KrSKp50oGfU وانەی دووەم: https://youtu.be/xyi0OfGP4yw وانەی سێیەم: https://youtu.be/vBd4VXWGP_M وانەی چوارەم: https://youtu.be/GXAHH-FePQo لینکی کتێب بە PDF https://drive.google.com/drive/mobile/folders/1-grWKpn7TUmPhKTsiKaeoCUtxy3oNpGm

Bother = بێزارکردن Annoy = ?
Anonymous voting

#Learning_English_Through_Movies🎬 34- Do someone a favor (idiom) واتە: چاکەکردن لەگەڵ کەسێک سڵاوتان لیبێت فێرخوازان ئەمشەویش بە دەستەواژەیەکی دیکە زۆر گرینگ گەراینەوە لاتان کە زۆر باو و بەربڵاوە لە ژیانی رۆژانەماندا زۆر بەکاردێت ئەویش (Do someone a favor) هەروەک لە ئاماژەشمان پێکردووە بەمانای چاکەکردن لەگەڵ کەسێک دێت. کاتێک داوا لەکەسێک دەکەی لەکردنی شتێکدا یارمەتیت بدات یاخوود لەجێگات تۆ کارێک ئەنجام بدات بۆیە، ئەو ئیدمە بە باشترین دەربرین دادەندرێت بۆ ئەو حاڵەتە هاوکات ئەم دەستەواژەیە لەفلمی زۆر سەرنجراکێش【Run】ەوە بەکارهاتووە. هاورێانتان تاگ بکەن با فێری ئەم دەربرینە باوە ببن. Translated By: Yusra Yasin Designed By: Nihad Bulbul

وانەی سێیەمی کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بێ بەرامبەر. https://youtu.be/vBd4VXWGP_M

‌ #Learning_English_Through_Movies🎬 32- Has/ have been there (idiom) واتە: تێپەربوون بەهەمان بارودۆخ سڵاوتان لێبێت 🙋 ئەمشەویش گەراینەوە بە فلمی( Bad is bad)، لەگرتە ڤیدۆی ئەمجارە بەیەکەوە فێری دەستەواژەیەکی باو ئەبین ئەویش ( Has/Have been there ) کاتێک کەسێک باس لەشتێک دەکات بەسەریهاتووە تۆش ئەتەوێت بڵێی منیش هەمان بارودۆخم هەبووە یاخوود بەهەمان باروودۆخدا تێپەریوم بۆیە، ئەم ئیدیەمە گونجاوترینە بۆ دەربرینی ئەم هەستە بینەری گرتە ڤیدۆکە بە ... ▪️تێبینی: [Have, Has] بەپێ جێناوەکان گۆرانکاریان بەسەردادێت تۆش لەنموونەیەک بەکاربهێنـــە . Translated By: Yusra Yasin Designed By: Nihad Bulbul

Agreement = ڕێکەوتن Accord = ?
Anonymous voting

#Learning_English_Through_Movies🎬 31- Make a splash(Phrase)➠دەنگ ئەداتەوە لە فلیمی (The Captive Nanny)ەوە لەگەڵتانم بۆ ناساندنی فرەیزێکی ڕەسمی کە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە ووتن یان کردنی شتێک کە زۆر بڵاو دەبێتەوە و لەوانەشە کاردانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت ئەم فرەیزەش پێی دەووترێ (A Make a splash). فرەیزی ناوبراو زیاتر لەگەڵ کرداری Make بەکاردێت وە هەندێک جاریش دەکرێت لە دوای Make هاوەڵناوی Big ی لەگەڵ بەکاربێت کە ئەو کات ماناکەی دەبێت بە دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت . هەروەک دەزانن دەستەواژە ئینگلیزیەکە لەوە وەرگیراوە کاتێک بۆ نمونە بەردێک فڕێدەدەیتە ناو ئاوێکەوە ئینجا قورسایی ئەو بەردە ئاوەکە دەشڵقێنێت. ئەم حاڵەتە لە ئینگلیزیدا پێی دەووترێ Splash هەروەک فرەیزەکەش هەر لەمە وەرگیراوە. بینەری گرتەکەبن... کام لەم ڕووداوانەی ئەم دوایە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا: ۱- وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر گۆڕی مردوو ۲ـ بە ئۆنلاین کردنی خوێندن بە ئینگلیزی وەڵاممان بدەوە و بە کورتیش ڕاوبۆچوونت دەربارەی هەریەکێک لەم دوو هەواڵە بنووسە😊 Translated By: Shukrya Hama Designed By : Nihad Bulbul

Idiom Hold one’s horses = ?
Anonymous voting

#Learning_English_Through_Movies🎬 30- Shoot (slang) واتە: بڵێ(قسەبکە) سڵاو فێـــرخوازان 🙋 ئەمشەو لەگرتە ڤیدۆیەکی نوێی فلمی [Safe house] بە زمانی بازاریەکی تر گەراینەوە لاتان. ئەویش[Shoot ]هەروەک ئاماژەشمان پێکردوە لەسەرەوە☝ ئەمە لەکاتی گفتووگۆکردندا زیاتر بەدیارئەکەوێت کاتێک کەسێک داوا لەکەسی بەرامبەر ئەکات کە ئاماژە بەشتێک بکات یاخوود باسی بکات، ئەویش بە ووتنی ئەم سڵانگە کە﴿ بەواتای بڵێ یان قسە بکە﴾ دێت وەڵامی ئەداتەوە، هەروەک لەم گفتوگۆی ڤیدۆکەش دیارە بۆیە بینەری بن بۆ زیاتر تێگەشتن. تا ئێستا سەیری ئەم فلمەت کردووە؟ Translated By: Yusra Yasin Designed By: Nihad Bulbul

وانەی دووەم/ کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بێ بەرامبەر https://youtu.be/xyi0OfGP4yw

#Learning_English_Through_Movies🎬 29-Have a care! (Phrase)➠ وریابە 🔶ئەمشەو لە فلیمی (Northanger Abbey ) دەمهەوێت ئاشناتان بکەم بە فرەیزێک کە باشترە لەو سەردەمەدا لە گفتووگۆکانتانا #بەکاری_نەهێنن بەڵام دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ #تێگەیشن لەو فلیم و نووسینانەی کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی کۆن دەگەڕێتەوە ، ئەم فرەیزەش بریتیە لە [Have a care] کە لە کۆندا لە دیالێکتی بەریتانی دا بەکارهاتووە بۆ ئاگادارکردنەوی کەسی بەرامبەر کە وریاتربێت. هاوکات لە ئینگلیزی سەردەم دا دەتوانین (Be careful) بەکاربهێنین. بینەری گرتەکە بن... تۆش بە نووسینی وشەیەک یان فرەیزێکی کۆن پۆستەکەمان دەوڵەمەندتر بکە♥ Translated By: Shukrya Hama Designed By : Nihad Bulbul

وانەی یەکەمی کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بێ بەرامبەر سەبسكڕایبی ئەم کەناڵە بکەن بۆ بینینی سەرجەم وانەکان. https://youtu.be/KrSKp50oGfU

Unity = یەکگرتن Division = ?
Anonymous voting

#Learning_English_Through_Movies🎬 28- Give someone a call (idiom) واتە: تەلیفۆن کرد بۆکەسێک-پەیوەندی کردن بەکەسێک سڵاوتــــ🙋 ــــــان لێبێت فێرخوازان بەگرتە ڤیدۆیەکی نوێی فلمی《Bad is bad》 ئەمشەو ئیدەیەمێکی زۆر بەسوودتان فێردەکەم ئەویش (Give someone's call) ئەمە لەکاتێکدا بەکاردێت کاتێک بتەوێت پەیوەندی بەکەسێکەوە بکەی بۆ قسەکردن و جێبەجێکردنی کارێک یاخوود هەرشتێکی تر بێت بۆیە، ئەتوانی لەرێگای بەکارهێنانی ئەم ئیدیەمەوە بەشێوەیەکی پێشەکەوتوانە دەریببری هەر بەم بۆنەیەشەوە هاورێکانتان لەکۆمێنت مێنشن بکەن☟ با ئەوانیش سوودمەندبن لەم دەربرینە پێشکەوتوە. Translated By: Yusra Yasin Designed By: Nihad Bulbul

#Learning_English_Through_Movies🎬 27-Ya (word-Pronoun)➠ تۆ 🔶 ئەمشەو دەمهەوێت لەگەڵ ئەم گرتەیەی فلیمی (Friends Who Kill) ئاشناتان بکەم بە جێناوێک کە لە زمانی قسەکردندا بەشێوەیەک دەووترێ کە لە زمانی نووسین ناچێت، ئەوەش بریتیە لە [You] وە هەندێک جاریش [Your] .ئینگلیزەکان لەکاتی قسەکردندا بەشێوەیەکی بەرفراوان بە You دەڵێن Ya . بیرتان نەچێت سەیری ڤیدۆکە بکەن... How ya doin' guys?😍 Translated By: Shukrya Hama Designed By : Nihad Bulbul

Racism = ?
Anonymous voting