(ٸیلاھە...💙)
Ir al canal en Telegram
1 024
Suscriptores
-124 horas
-47 días
-1030 días
Archivo de publicaciones
1 024
نازانم وشەی ( دیق) کێ وبۆ دایھێنا و دروستی کرد بەس ھەست بەوە ٸەکەم لە دۆخێکا بووە لە نێوان مان و مردن , ھەناسەیان و خنکان , وەک ٸەوەی دڵت شەقار شەقار بکەن و چنی خوێی پیاکەن و توند ھەردوو دەستیشت بەسترابێ و دەمیشت پێچرابێت تا نەشتوانی ھاوار کەیت...
بەڵێ ٸێستا من خەریکە ( دیق) ٸەکەم...
Elaha..
1 024
جاران زۆرحەزم ٸەکرد گەورەبم,وەلێ ڕاستی بڵێم ٸێستا پەشیمانم,ٸاخر چاوەڕێنەبووم گەورەبون بەمجۆرەبێت یان ڕەنگە نەمویستبێت وەکو ٸێستا گەورەبم چون تاڕادەی پیربوون گەورەم ٸێستا...بەرگەی کزەبایەکی دەمەو ٸێوارانی کۆڵانەکەمان ناگرم..زوو نەخۆش ٸەکەوم وبەرەبەرە یادەوەرییەکانم لەدەست ٸەیەم..تام لەشتەکان ناکەم..حەزم بەتەنیاییەو پێشی دڵتەنگ ٸەبم..تەنھا ٸەوەی ھاوبەشیم پێ ٸەکات لەگەڵ ٸەوانی تر ژیانکردنە لەژێر یەک ٸاسمان..
Elaha..
1 024
پەشیمانم چوون بە ھەستم
ٸیتر منیش خـۆپەرســتـــم
دایم پەستم بۆیە مەســـتــم
ٸیتر پڕ لە نەنگی و نەسـتـم
ڕێگام سەختە ھەرناوەستم
تەنیام لەم شارە بێکەســـتم
ٸیتر شێت و دوورە دەسـتم
بێ دڵ بێ ڕۆح بێباڵ و دەستم
ٸــەڕۆم ٸیتر لێرە ناوەســتم
ٸیتر منیش مەغرور , ڕەق و بێھەستم
Elaha.. 🪶
1 024
نە ٸەو وشانەی لێوەکان ٸەیدرکێنن نە ٸەوانەشی ٸەنوسرێن ٸیتر ناتوانن گوزارشت لەم حاڵە بێحاڵەم بکەن...
Elaha..
1 024
ژیان خۆی وەحشیگەرێتیەکی گەورەیە لەناو ٸەم وەحشیگەرێتیەیا کۆمەڵێک وەحش ھەن کەبونەتە بەڵا بۆ ٸەم کەونە وەحشە...
Elaha..
1 024
ٸەم شەو بۆ دووەمین جار ٸەکید بوومەوە کە من لەدەست نادەم, لەدەست ٸەدرێم.. تا کات زیاتر بڕوا خوا گیان بۆم ٸەسەلمێنێ کە چەنێ جوان ھەموان ٸەخاتە ٸەو دۆخەی تۆیان تێکردووە..
وە ھێشتاش جارێک ماوە.......
28/7/2025
01:38
Elaha..
1 024
بازنەی متمانە پێکردنم ھێندە بچوک بۆتەوە,"'پەنجەکانی یەک دەست زۆرە بۆ ژماردنی...
Elaha..
1 024
داخ ٸەخۆم بۆ ٸەومێشکە پوچەی واٸەزانێ ٸەتوانێ فەراغی من بەوجودی ٸەوانیتر پڕکاتەوە..ٸاخر نەزان منێک کەھەرتۆزقاڵێکم دنیایەکە ٸەتوانرێ بەھەموو مرۆڤەکان جێگەم پڕبکرێتەوە کەھەموویان پێکەوە دونیایەک ٸەکەن*!
Tozek kon wale hamu kat jwan..
Elaha..
1 024
بەڵام ٸەزیزم لەو کاولستانەی ناخما تاقە خانویەک دەربازی ببوو تۆ بووی... لەناو ٸینجانە وشکبوەکانا تۆ تەنھا گوڵێک بووی خونچەت کرد و بە خوێنی برینەکانم ٸاوم یایت ..لەناو بیابانی تەمەنما تۆم ناونا وەرزی ٸاوەدانی و لەگەڵ تۆیا منیش لە خاکە وشکەکەمەوە چرۆم ٸەکرد..بەڵام تۆ لەو تاقە خانوەیا لەگەڵ کەسێکیتر ژیای..,خونچەی تەمەنی منت لێکردەوە بۆ زەردەخەنەی ڕوکەشی ٸەو.. لەو بەھارەی من بۆم سازیابووی لەگەڵ ٸەو سەمات کردو منیش کەداری سایەی سەرت بووم بڕیتەوەو سازێکت بۆ ٸەو لێدروست کرد...
Elaha..
1 024
سلام ئەزیزانی من😊
باشترین بۆتی گۆرانی لەهەمان کاتدادەتوانی ڤیدیۆی تیک تۆک و انستای پێ داگری و نەهێشتنی نەشیاو بکەی بۆ گروپ فەرمانی زۆر زیترشی تیایە 🦅
@Music_HajeBot 🖤
1 024
سلام ئەزیزانی من😊
باشترین بۆتی گۆرانی لەهەمان کاتدادەتوانی ڤیدیۆی تیک تۆک و انستای پێ داگری و نەهێشتنی نەشیاو بکەی بۆ گروپ فەرمانی زۆر زیترشی تیایە 🦅
@Music_HajeBot 🖤
1 024
گەروم و دڵم و زمانم و ڕۆحم پڕە لە قسە پڕە لەو ٸاھ و حەسرەتانەی کە لە نیوە ڕێ جێمان... زۆر حەزەکەم بێمە گۆ و ھەرچیەک ھەیە بیڵێم تا خاڵی ببمەوە وەلێ کە ٸەمەوێ دەسکەم بە وتن ھەموو وشەکان شەل و پێ شکاو ٸەبن و ناتوانن ڕێڕەوی گەرووم تێپەڕ کەن..ٸاخر ٸەوەنە شەکەت بوون ٸەوەنە ویستویانە بێنەدەر و سەرکوتیان کردوون یان کەس نەبووە گوێ بیستیان ببێ یانیش ٸیتر درەنگ بووە و وتنیان ھیچ ناگۆڕێ..
Elaha..
1 024
کـــچـێک ھەیـە لــێــرە
ھـێندە تـەنیایان کردوە
ھێندە بەجێیان ھێشتوە
ٸیتر خۆی ناناسـێتەوە
ھـێندە ٸازاری بـینیـوە
ھـێنـدە برینی بـینیـوە
ٸیتر قەت چا نابێتەوە
ھێندە ھەوڵی داوەو نەبوە
ھێندە خەم یەخەی گرتوە
ٸــیتر بـێـوەفا بوە.....
ٸیتر ٸەویش وەک ھەمووان
سارد و ڕەق و بێھەست بوە
ٸەرێھ, منم ٸەو کچە
کەلەخۆشی بێزار بوە..
Elaha..
1 024
سەرگوزەشتەی ٸەم دنیایە
ھەم تـاڵـە وھەم شـیریـنـە
ھــەوڵـدان و ڕێ بــڕیــنـە
ھـەم گـریان و پێکـەنیـنـە
پێک شادبوون ٸنجا برینە
لـێـک دابــڕان و گریـنـــە
کـەمێکیش شادی بـینینـە
ٸـاخر بــبـیـنــە ٸــەزیــزم
خەندەی تۆ چەنێ شیرینە
تــۆ ٸا لــەمـانـە بــگــەڕێ
نزای باشیم بۆت مومکینە
ھەموو ٸەمانە لەگەڵ تــۆ
بۆمن سەرگوزەشتەی ژینە
Elaha.. 💙
1 024
ٸەزیزم من باڵندەی کۆچەری نیم لەگەڵ گۆڕینی وەرز و ھەر باو بۆرانێکا لانەکەم جێ بھێڵم.., من چۆلەکەیەکی بچوکی قەراغی بنمیچی ماڵێکم گەر ڕەشەباش ماڵەکەم تێکبات پێم خۆشە لەسەر تەلی کارەباو عەمودی سەر جادەکان باران بمخوسێنێ.. بەڵام خیانەت لە ھەوارگەو شوێنەکەم ناکەم و جێی ناھێڵم ... ٸەرێ من پێم خۆشە لە سەرما باڵە بچوکەکانم ڕەق ببن نەوەک دڵ بگۆڕم...
Elaha..🪶
1 024
ٸەو گۆرانیە جوانەی ( خالید ڕەشید) و دنیایەک یادگاری جوان و سەرەتاکانی یەکتر ناسینمان....
Elaha..
