fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 025
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
دروستکردنی یادەوەری نوێ لەگەڵ مرۆڤە ڕاستەکان، سوتاندنی ئەو یادگارییە کۆنانەیە کە لەگەڵ مرۆڤە هەڵەکان درووستمان کرد،.. ژیان کورتە؛ بەشی ئەوە ناکات هەوڵی باشکردنی خراپەکان بدەیت ، یان کەسە ڕاستەکە بدۆزەرەوە ، یان ببە بە کەسە ڕاستەکەی کەسێک کە شایەنیەتی..

ئەزانن چی لەو قسانەی من گەڕێن هەموو شتێک زۆر باشە، باشیش نەبێت باش ئەبێت.. ئەمڕۆ نەبوو سبەی نەبوو دوو سبەی هەر نەبوو سەد ساڵی تر..گرنگ ببێ ، بەس ئەگەر ئەو کاتە هاتوو من نەبووم بیرتانبێت بە ئەندازەی ئەو شەوانەی تیایا گریاون قاقا لێبەن باش؟ زۆر بەرز پێبکەنن بەشکم غەم لەداخا شەق بەرێت.. ئێوە دوعا بکەن خودا ئەم دەردە دڵانە بە ناشکوری نەبینێ .. خودایە گیان لە هەرشتێک زیاتر خۆشمەوێی تۆش منت خۆشبوێ و لێم زویر مەبە... ئارام نوستبن. Elaha..

نیوەی شەوەو دەیان جار چاوم داخست بە هیوای ئەوەی خەو بمباتەوە، هەستەکەم ئەویش بێزارە لێم ئاخر تەنها بە جەستە لەناو پێخەفەکەمام خۆ ئەگەریش بخەوم تەنها بەهۆی شەکەتی جەستەم جوڵەم لێ ئەبڕێت نەوەک ئەوەی بەڕاستی خەوم لێکەوتبێ کەسەرەنجام ئەویش بەهۆی ئەو زەبرە زۆرەیە کە لەسەر مێشکمە ... بیرەکەمەوە و بیرەکەمەوە و بیرەکەمەوە..تا بێهۆش ئەبم ، تا ئێرە کێشەم نیە بنیادەم لە تەنهای و بەتایبەتتر شەوان لەناو جێیا وەکو سیدیەکی شکاو فیلمەکانی ڕۆژەکەی یەتەوە بەرچاو و سەرزەنشتی خۆی ئەکات.. بەڵام کارەساتەکە ئەوەیە لە خەونیشما یەخەم بەرنادەن تا کەمێک شەکەتی جەستەم دەرکەم و بحەوێمەوە.. وەکو کابوسێک ، فیلمێکی ترسناک ئەها لەو جۆرانەی هەناسەت لێ ئەبڕێ یاری بە زهنم ئەکەن وەک بڵێی تاوانێکی گەورەم کردووە و لە پای سزاکەی ئارامی و مێشکێکی دوور لە فەلسەفەی پوچگەرای ڕەوا نەبێت پێم. پێویستم بە تۆزێک ئارامییە، هەر یەک تۆز... Elaha..

بەشی پێویست و زیاتر لەتۆشەوە ئازارم وەرگرت، نازانم ئەمە چ وشەیەکە بەڵام (دەسخەڕۆتکردم).. Elaha..

من وەڵامی ئەوانە نازانم ، سەرەڕای بێداربوون و ڕاپەڕینم لەشیرینی خەوا..لەگەڵ ئازارە بێکۆتاکانی ڕۆحم و ئەو بیرکردنەوانەی کە وەک چەرخ و فەلەک بێ وەستان لە مێشکما ئەسورێنەوە.. ئەو یەئس و داڕمانانەی کە توشیان هاتووم و بۆ ئەبەدی بەردەوامن ..، کە بەرهەمی خەیاڵن هێشتانیش دڵخۆشم بەوەی کە مرۆڤێکی خەیاڵیم چونکە خەیاڵیبونم مرۆڤ بوونمە... Elaha..

لە مێژە وتوومە من ئادەمییەکی خەیاڵیم، خەیاڵی بەو چەشنەی لەزەت ئەبەم لەو عەزابانەشی کە بەهۆیەوە تووشی ئەبم. ئاخر تۆ سێرکە ئەوە
+8
لە مێژە وتوومە من ئادەمییەکی خەیاڵیم، خەیاڵی بەو چەشنەی لەزەت ئەبەم لەو عەزابانەشی کە بەهۆیەوە تووشی ئەبم. ئاخر تۆ سێرکە ئەوەنەش خراپ نییە بەڕای من، لەهەر ساتێکا بێ ئەوەی تەنانەت یەک جوڵەش بکەی ئەتوانی چەندان شار و وڵات و کیشوەر ببڕی، کەسی دڵخوازت لە ئامێز بگری بچیتە سەر هەورەکان و لە تیشکی خۆر و ئەستێرەکان ملوانکە دروست بکەی.،خلیسکێنە لەسەر پەلکەزێڕینە بکەی بۆنی عەتری کراس و لا ملی کەسێک بکەی کە بەژیانیشت نەتدیووە.. ئاخر خەیاڵ تاکە دەرچەی دروست بوونی هەموو مەحاڵەکانە، نەکراوەکانە، لە ئەقڵ بەدەرەکانە.. دەست ئەیات لە شوێنێک کە کەس دەستی لێی نەیاوە ..ئاشق بە مانگی شەوگاری تاری کەسێکی ترت ئەکات و هەر بە خەیاڵیش ئەبێتە میوانی ماڵت دەستێکی حەکیمانە بەسەر برینە بە باچوەکانتا ئەهێنێ و پڕی ئەکات لە خۆی..،( چونکە لە ڕاسیتا چیرۆکەکە پێچەوانەیە و زۆر تراژیدییە ) خەیاڵ ئەتکات بە خاوەنی دونیا.. بەڕای من حەقیقەتیش پڕە لە خەیاڵ و خەیاڵیش حەقیقەتە گەرنا کێ بەرگەی ئەو هەمووە وشکی و ژیانە بازنەییە ئەگرێت..؟ ئەی ئەو هەمووە فکرە لە کوێوە سەرچاوە ئەگرێت؟ ئەسڵەن بۆ خەیاڵیان بۆ بکەین؟.. Elaha..

تەنها ناسینی کەسە گونجاوەکە بەس نییە.، دەبێت کاتەکەش گونجاوبێت کە چاوت پێی دەکەوێت.

سەبرت گرتایە من بمردمایە ٸەوسا دۆستێکی تازەت گرتایە... ساڵێک و هەمان ڕۆژ و دوو کەسی جیا.

ئەبینی تۆش دەستت لەم حاڵەی ئێستاما هەیە..؟ دڵت لێم قەهر ناکات گەربڵێم لێت نابوورم ؟ ..، ئاخر ئازیز تۆ چی ئەزانی دەربارەی ئەو خەیاڵە پوچانەی کە لەسەری منایە.. ئەسڵەن چی دەربارەی یەک سەعاتی شەوێک لەو شەوانەی تیایا دە جۆر هەستی سەیرو سەمەرەو سی دۆخی جیاواز و سەد دەورانی کەسەکانم بینیوە... نا باوانەکەم تۆ ناتوانی تێیان بگەیت.. بۆیە لێت ناگرم گەر بە کەم سێریان بکەیت.، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا مافی ئەوەت نەبوو ئەوەنە جەریئانە و ئازادانە بێی برینارم کەیت.. بۆیە بمبورە کە ناتبورم. Elaha..

ئەزانم ژیان بای ئەوە باش نییە من و تۆ بەیەک بگەیێنێت، لەگەڵ ئەو نەویستنەی تۆشا تۆزێک زیاتر کارەکە زەحمەت ئەبێت.. وەلێ دڵنیام گەر بۆ جێهێشتنی حەسرەتێکیش بێت بۆ دروستکردنی برینێکی بێ دەواو خوێن لێڕۆشتوش بێت، ڕۆژێک لە سوچی شەقامێکا بێ ویستانە چاومان پێک شاد ئەکات.. هەر ئەوەنەی تێپەڕینی سەیارەیەک بەلامانا ئێمەش لێک ڕەت ئەبین..بەڵام ئەو چەن چرکەیەی دوورە نیگا بۆیەک ئەکەین تێ ئەگەیت هەزار ئەوەندەی بێکۆتا قسەم پێیە بۆت .. لەناو چاوما هەمووی پەنهان بوون بۆیەش هەرگیز ناتوانی ئەو چەند چرکەیە کە بە هەمووی ماوەی دوو نەفەس نە ئەبوو لەبیر بکەی،.. ئاخر مرۆڤ لە ژیانیا یەک جار رێکەوتی چاوێکی وا پڕ لە خورافەت فڕین و دەردئاسا ئەکات... Elaha..

ژیانم وەک زۆنگاوێکی لێهاتوە بە هەر بارێکا هەنگاو هەڵهێنم پێم ئەخلیسکێ و شوێنێکم ئەشکێت...، Elaha..

ڕۆژێک زۆر بە هێمنی ئەم کەناراوە جێ ئەهێڵم و خۆم غەرقی شەپۆل ئەکەم.. ئیتر ئارام ناگرم و چیتر منیش خۆم ون ئەکەم... ڕۆحی دەریا و خۆشم لەگەڵ یەکدی تێکەڵ ئەکەم.. ئەوسا ئیتر بە سادەی خۆم بەرەو مەرگ بەڕێ ئەکەم.. Elaha..

ووتی تاکەی هەر بۆنم ئەکەی ووتی هەتا گوڵی من بیت .... ووتی دە بۆنمکە هەتا ماوم ... هەر گوڵی تۆم هەردوو چاوم 🌿💙.

We write to taste life twice..💙

تۆش بەجێم دێڵی تۆش بەجێم دێڵی زۆر چاک ئەزانم تۆش بەجێم دێڵی ...

هەمووی سپاردەی ئەو خودایەی کە هیچی لێ غافڵ نابێت، ئیلاهیم.. سپاردووەمە بەخۆت ئەزانم کە نا ئومێدم ناکەی.. شوکر کە باوەڕم پێتە.
هەمووی سپاردەی ئەو خودایەی کە هیچی لێ غافڵ نابێت، ئیلاهیم.. سپاردووەمە بەخۆت ئەزانم کە نا ئومێدم ناکەی.. شوکر کە باوەڕم پێتە.. ئامین بۆ هەموو ڕازەکانی دڵمان.. بەندەی هەمیشە موحتاجی تۆ (من) Elaha..

کوڕەکان کاتێ تۆیان ناوێت..، دەرتناکەن و ناڵێن بڕۆ.. بەڵکو ئەڵێن شایەنی لەمن باشتری .. چونکە تۆیان ناوێت، نابن یاخود نایانەوێت ببن بوە ڤێرژنەی کەشایەن بەتۆبێت.. Elaha..

ئەگەر بەبێ تۆ ئازیزەکەم بچم بە گوڵدا گوڵ بێ بە نەشتەر ئەی هاوار بچێ بە دڵدا

بۆچی هاتیتە ژیانم تۆ کە ئەتزانی ناتوانی بیتە فریاد ڕەس بۆ دڵەی پڕ ژانم... Elaha..

تازە تۆش بوویت بە یەکێک لە خۆزگەکانم..