(ٸیلاھە...💙)
Ir al canal en Telegram
1 025
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-1130 días
Archivo de publicaciones
1 025
دروستکردنی یادەوەری نوێ لەگەڵ مرۆڤە ڕاستەکان، سوتاندنی ئەو یادگارییە کۆنانەیە کە لەگەڵ مرۆڤە هەڵەکان درووستمان کرد،..
ژیان کورتە؛ بەشی ئەوە ناکات هەوڵی باشکردنی خراپەکان بدەیت ، یان کەسە ڕاستەکە بدۆزەرەوە ، یان ببە بە کەسە ڕاستەکەی کەسێک کە شایەنیەتی..
1 025
ئەزانن چی لەو قسانەی من گەڕێن هەموو شتێک زۆر باشە، باشیش نەبێت باش ئەبێت.. ئەمڕۆ نەبوو سبەی نەبوو دوو سبەی هەر نەبوو سەد ساڵی تر..گرنگ ببێ ،
بەس ئەگەر ئەو کاتە هاتوو من نەبووم بیرتانبێت بە ئەندازەی ئەو شەوانەی تیایا گریاون قاقا لێبەن باش؟ زۆر بەرز پێبکەنن بەشکم غەم لەداخا شەق بەرێت.. ئێوە دوعا بکەن خودا ئەم دەردە دڵانە بە ناشکوری نەبینێ ..
خودایە گیان لە هەرشتێک زیاتر خۆشمەوێی تۆش منت خۆشبوێ و لێم زویر مەبە...
ئارام نوستبن.
Elaha..
1 025
نیوەی شەوەو دەیان جار چاوم داخست بە هیوای ئەوەی خەو بمباتەوە، هەستەکەم ئەویش بێزارە لێم ئاخر تەنها بە جەستە لەناو پێخەفەکەمام خۆ ئەگەریش بخەوم تەنها بەهۆی شەکەتی جەستەم جوڵەم لێ ئەبڕێت نەوەک ئەوەی بەڕاستی خەوم لێکەوتبێ کەسەرەنجام ئەویش بەهۆی ئەو زەبرە زۆرەیە کە لەسەر مێشکمە ...
بیرەکەمەوە و بیرەکەمەوە و بیرەکەمەوە..تا بێهۆش ئەبم ،
تا ئێرە کێشەم نیە بنیادەم لە تەنهای و بەتایبەتتر شەوان لەناو جێیا وەکو سیدیەکی شکاو فیلمەکانی ڕۆژەکەی یەتەوە بەرچاو و سەرزەنشتی خۆی ئەکات.. بەڵام کارەساتەکە ئەوەیە لە خەونیشما یەخەم بەرنادەن تا کەمێک شەکەتی جەستەم دەرکەم و بحەوێمەوە.. وەکو کابوسێک ، فیلمێکی ترسناک ئەها لەو جۆرانەی هەناسەت لێ ئەبڕێ یاری بە زهنم ئەکەن وەک بڵێی تاوانێکی گەورەم کردووە و لە پای سزاکەی ئارامی و مێشکێکی دوور لە فەلسەفەی پوچگەرای ڕەوا نەبێت پێم.
پێویستم بە تۆزێک ئارامییە، هەر یەک تۆز...
Elaha..
1 025
بەشی پێویست و زیاتر لەتۆشەوە ئازارم وەرگرت،
نازانم ئەمە چ وشەیەکە بەڵام (دەسخەڕۆتکردم)..
Elaha..
1 025
من وەڵامی ئەوانە نازانم ، سەرەڕای بێداربوون و ڕاپەڕینم لەشیرینی خەوا..لەگەڵ ئازارە بێکۆتاکانی ڕۆحم و ئەو بیرکردنەوانەی کە وەک چەرخ و فەلەک بێ وەستان لە مێشکما ئەسورێنەوە.. ئەو یەئس و داڕمانانەی کە توشیان هاتووم و بۆ ئەبەدی بەردەوامن ..، کە بەرهەمی خەیاڵن
هێشتانیش دڵخۆشم بەوەی کە مرۆڤێکی خەیاڵیم
چونکە خەیاڵیبونم مرۆڤ بوونمە...
Elaha..
1 025
+8
لە مێژە وتوومە من ئادەمییەکی خەیاڵیم، خەیاڵی بەو چەشنەی لەزەت ئەبەم لەو عەزابانەشی کە بەهۆیەوە تووشی ئەبم.
ئاخر تۆ سێرکە ئەوەنەش خراپ نییە بەڕای من،
لەهەر ساتێکا بێ ئەوەی تەنانەت یەک جوڵەش بکەی ئەتوانی چەندان شار و وڵات و کیشوەر ببڕی، کەسی دڵخوازت لە ئامێز بگری بچیتە سەر هەورەکان و لە تیشکی خۆر و ئەستێرەکان ملوانکە دروست بکەی.،خلیسکێنە لەسەر پەلکەزێڕینە بکەی بۆنی عەتری کراس و لا ملی کەسێک بکەی کە بەژیانیشت نەتدیووە..
ئاخر خەیاڵ تاکە دەرچەی دروست بوونی هەموو مەحاڵەکانە، نەکراوەکانە، لە ئەقڵ بەدەرەکانە.. دەست ئەیات لە شوێنێک کە کەس دەستی لێی نەیاوە ..ئاشق بە مانگی شەوگاری تاری کەسێکی ترت ئەکات و هەر بە خەیاڵیش ئەبێتە میوانی ماڵت دەستێکی حەکیمانە بەسەر برینە بە باچوەکانتا ئەهێنێ و پڕی ئەکات لە خۆی..،( چونکە لە ڕاسیتا چیرۆکەکە پێچەوانەیە و زۆر تراژیدییە )
خەیاڵ ئەتکات بە خاوەنی دونیا.. بەڕای من حەقیقەتیش پڕە لە خەیاڵ و خەیاڵیش حەقیقەتە گەرنا کێ بەرگەی ئەو هەمووە وشکی و ژیانە بازنەییە ئەگرێت..؟
ئەی ئەو هەمووە فکرە لە کوێوە سەرچاوە ئەگرێت؟ ئەسڵەن بۆ خەیاڵیان بۆ بکەین؟..
Elaha..
1 025
تەنها ناسینی کەسە گونجاوەکە بەس نییە.،
دەبێت کاتەکەش گونجاوبێت کە چاوت پێی دەکەوێت.
1 025
سەبرت گرتایە من بمردمایە
ٸەوسا دۆستێکی تازەت گرتایە...
ساڵێک و هەمان ڕۆژ و دوو کەسی جیا.
1 025
ئەبینی تۆش دەستت لەم حاڵەی ئێستاما هەیە..؟
دڵت لێم قەهر ناکات گەربڵێم لێت نابوورم ؟ ..، ئاخر ئازیز تۆ چی ئەزانی دەربارەی ئەو خەیاڵە پوچانەی کە لەسەری منایە.. ئەسڵەن چی دەربارەی یەک سەعاتی شەوێک لەو شەوانەی تیایا دە جۆر هەستی سەیرو سەمەرەو سی دۆخی جیاواز و سەد دەورانی کەسەکانم بینیوە... نا باوانەکەم تۆ ناتوانی تێیان بگەیت.. بۆیە لێت ناگرم گەر بە کەم سێریان بکەیت.، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا مافی ئەوەت نەبوو ئەوەنە جەریئانە و ئازادانە بێی برینارم کەیت..
بۆیە بمبورە کە ناتبورم.
Elaha..
1 025
ئەزانم ژیان بای ئەوە باش نییە من و تۆ بەیەک بگەیێنێت، لەگەڵ ئەو نەویستنەی تۆشا تۆزێک زیاتر کارەکە زەحمەت ئەبێت.. وەلێ دڵنیام گەر بۆ جێهێشتنی حەسرەتێکیش بێت بۆ دروستکردنی برینێکی بێ دەواو خوێن لێڕۆشتوش بێت، ڕۆژێک لە سوچی شەقامێکا بێ ویستانە چاومان پێک شاد ئەکات..
هەر ئەوەنەی تێپەڕینی سەیارەیەک بەلامانا ئێمەش لێک ڕەت ئەبین..بەڵام ئەو چەن چرکەیەی دوورە نیگا بۆیەک ئەکەین تێ ئەگەیت هەزار ئەوەندەی بێکۆتا قسەم پێیە بۆت ..
لەناو چاوما هەمووی پەنهان بوون بۆیەش هەرگیز ناتوانی ئەو چەند چرکەیە کە بە هەمووی ماوەی دوو نەفەس نە ئەبوو لەبیر بکەی،..
ئاخر مرۆڤ لە ژیانیا یەک جار رێکەوتی چاوێکی وا پڕ لە خورافەت فڕین و دەردئاسا ئەکات...
Elaha..
1 025
ژیانم وەک زۆنگاوێکی لێهاتوە بە هەر بارێکا هەنگاو هەڵهێنم پێم ئەخلیسکێ و شوێنێکم ئەشکێت...،
Elaha..
1 025
ڕۆژێک زۆر بە هێمنی ئەم کەناراوە جێ ئەهێڵم و خۆم غەرقی شەپۆل ئەکەم..
ئیتر ئارام ناگرم و چیتر منیش خۆم ون ئەکەم...
ڕۆحی دەریا و خۆشم لەگەڵ یەکدی تێکەڵ ئەکەم..
ئەوسا ئیتر بە سادەی خۆم بەرەو مەرگ بەڕێ ئەکەم..
Elaha..
1 025
ووتی تاکەی هەر بۆنم ئەکەی
ووتی هەتا گوڵی من بیت ....
ووتی دە بۆنمکە هەتا ماوم ...
هەر گوڵی تۆم
هەردوو چاوم
🌿💙.
1 025
هەمووی سپاردەی ئەو خودایەی کە هیچی لێ غافڵ نابێت،
ئیلاهیم.. سپاردووەمە بەخۆت ئەزانم کە نا ئومێدم ناکەی..
شوکر کە باوەڕم پێتە..
ئامین بۆ هەموو ڕازەکانی دڵمان..
بەندەی هەمیشە موحتاجی تۆ
(من)
Elaha..
1 025
کوڕەکان کاتێ تۆیان ناوێت..، دەرتناکەن و ناڵێن بڕۆ.. بەڵکو ئەڵێن شایەنی لەمن باشتری ..
چونکە تۆیان ناوێت، نابن یاخود نایانەوێت ببن بوە ڤێرژنەی کەشایەن بەتۆبێت..
Elaha..
