fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 025
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
لەم جیهانی پڕ ماتەمەیا تۆم ئەوێ بۆ شادیم....💙 Elaha..

من لە بنکی بێ قەراری ئەم جیهانەم، ئەو جێیەی ئارامترین سات تیایا هێندەی جەنگی هەموو گەردوون ڕۆحم ترساوە ... Elaha..

من چۆلەکەیەکی پێ سوتاوی کیشوەری تۆفانە بێڕەحمەکانم کە نەسیم خۆی لێ لا ئەیات و درەختەکانیش تیایا خۆیان حەشار ئەیەن ..، من توخمێکی خنکاوی کائیناتم. Elaha..

وەک ئەوەی خوا گیانیش هەست بە ماندوێتی و ویستە زۆرەکانی ناخمان بکات وا بەردەوام میهرەبانی خۆی نم نم ئەبارێنێتە سەر زەوی ،.. بە جۆرێک بڵێ داوا بکەن داوا بکەن گوێم لێتانە نائومێد مەبن..💙 Elaha.

من دیلی دەستی خەونەکانم و تۆش قۆڵبەستی هەقیقەت.. Elaha..

لێرەیا وەستاوم و ئەنوسم و ئەیسڕمەوە دوو دێڕی تر و دیسان هەستەکەم مانای نیە..، ئاخر چی هەیە بتوانێ بە لای وەسفی ئیلاهیما بڕوا.. هەر ئەوەی بڕوامان پێتە کافیە... شوکر..💙 Elaha..

کچێک ئەناسم بۆ شکانی باڵی پەپولە ئەگری.. کچێک هەیە لە هەموو کەونا ژوورێکی پڕ لە کتێبی ئەوێت...💙

نازانم مرۆڤ پێویستە چەن جار نائومێد بکرێ و پشتگوێ بخرێت تا تێبگا کەسی یەکەم نانا با بڵێین کەسێکی گرنگ نیە لە ژیانی ئەوەی ترا..، ئەبێت چەنێک بشکێت چەنێ پەراوێز بخرێ تا هەست بکات نابێت بەردەوامبێت لەسەر ئەو ڕێگەیە و خۆشویستنی ئەو کەسە بە نهێنی..، من تا ئێستا نازانم وەلێ ئەگەر ڕۆژێک زانیم پێتان ئەڵێم .. گەر ئێوەش ڕێگایەک شک ئەبەن پێمی بڵێن.. وەلحاڵ هاتوم بڵێم ئەم جارەش نائومێد بووم. Elaha..

بسم الله الرحمن الرحيمإِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ (1) وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ (2) لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ (3) تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ (4) سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ (5)..💙

نە ناخودا...💙:).'
نە ناخودا...💙:).'

لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکی بوو... بەجارێ ماڵی وێرانم ئەمیشم چوو ئەویشم چوو.. خوێنی دڵ لەبەر چاوم نەبێتاکەی ڕەوان ئاخر.... ئەوا ڕۆیی لەبەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو... بە جارێ ماڵی وێرانم ئەمیشم چوو ئەویشم چوو... وەفایی من شەهێنی قۆڵی چاوبازانی شاهان بووم... ئەسیری دەستی گوڵدەم، سەروباڵا، ماهڕوویان بووم گەهێ بولبول، گەهێ تووتی، گەهێ مورغی غەزەلخوان بووم بە ئومێدی عەزیز عەزیزێک،.. دوور لە چاوم پیری کەنعان بووم بەجارێ ماڵی وێرانم ئەمیشم چوو ئەویشم چوو خوداوەندا!، خوداوەندا!، پەشیمانم پەشیمانم...

وە خۆشمەوێی خوا گیانم:)..💙 Elaha..

• ‏اللَّهمَّ إنَّكَ عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعْفُ عَنّا.

گەر خواگیان ویستی بێت و هێزمان باتێ لە هەموو شت گەڕێین ئەم چەن شەوە ،پشت لە دونیا و ڕو لە ئیلاهی ،بۆ ئەوەی ئەوانەی ناو دڵمان بێتە ناو ژینیشمان... ئیلاهیم بە ئومێدی تۆ هاتوینەتە بەردەم قاپی تۆ... بەخشین و ڕەحمەت و کەرەم لەتۆ... ئێمە هیچمان نیەو خاوەنی هیچ کەس نین جگە لە (تۆ)..💙🌿. Elaha..

ساردی ئەم زستانە بەتۆ بزانێ لە تەریقیا ئارەق ئەکات.... Elaha..

خودایە بە هیوای تۆ....💙 Elaha..

نیازم وابوو بتکەم بە چەپکەنێرگزێک بۆ سەر مێزم لە سەرمای شەوی زستانا گەرمت کاتەوە ئامێزم
نیازم وابوو بتکەم بە چەپکەنێرگزێک بۆ سەر مێزم لە سەرمای شەوی زستانا گەرمت کاتەوە ئامێزم

عقوبت دارە لهکردن ولی تو سادە رد میشی خبر داری زمین گردە لگد کردی لگد میشی...

دیت چ زوو هەر دوو باڵت لە من ئاڵاند؟ دیت چ زوو سەری سپیم سنگی تۆی کرد بە نیشتمان؟

شوکر ...💙 Elaha..