1 023
订阅者
-124 小时
-27 天
-930 天
帖子存档
1 022
من لە بنکی بێ قەراری ئەم جیهانەم، ئەو جێیەی ئارامترین سات تیایا هێندەی جەنگی هەموو گەردوون ڕۆحم ترساوە ...
Elaha..
1 022
من چۆلەکەیەکی پێ سوتاوی کیشوەری تۆفانە بێڕەحمەکانم کە نەسیم خۆی لێ لا ئەیات و درەختەکانیش تیایا خۆیان حەشار ئەیەن ..،
من توخمێکی خنکاوی کائیناتم.
Elaha..
1 022
وەک ئەوەی خوا گیانیش هەست بە ماندوێتی و ویستە زۆرەکانی ناخمان بکات وا بەردەوام میهرەبانی خۆی نم نم ئەبارێنێتە سەر زەوی ،.. بە جۆرێک بڵێ داوا بکەن داوا بکەن گوێم لێتانە نائومێد مەبن..💙
Elaha.
1 022
لێرەیا وەستاوم و ئەنوسم و ئەیسڕمەوە دوو دێڕی تر و دیسان هەستەکەم مانای نیە..، ئاخر چی هەیە بتوانێ بە لای وەسفی ئیلاهیما بڕوا..
هەر ئەوەی بڕوامان پێتە کافیە...
شوکر..💙
Elaha..
1 022
کچێک ئەناسم بۆ شکانی باڵی پەپولە ئەگری..
کچێک هەیە لە هەموو کەونا ژوورێکی پڕ لە کتێبی ئەوێت...💙
1 022
نازانم مرۆڤ پێویستە چەن جار نائومێد بکرێ و پشتگوێ بخرێت تا تێبگا کەسی یەکەم نانا با بڵێین کەسێکی گرنگ نیە لە ژیانی ئەوەی ترا..، ئەبێت چەنێک بشکێت چەنێ پەراوێز بخرێ تا هەست بکات نابێت بەردەوامبێت لەسەر ئەو ڕێگەیە و خۆشویستنی ئەو کەسە بە نهێنی..، من تا ئێستا نازانم وەلێ ئەگەر ڕۆژێک زانیم پێتان ئەڵێم ..
گەر ئێوەش ڕێگایەک شک ئەبەن پێمی بڵێن.. وەلحاڵ هاتوم بڵێم ئەم جارەش نائومێد بووم.
Elaha..
1 022
بسم الله الرحمن الرحيمإِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ (1) وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ (2) لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ (3) تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ (4) سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ (5)..💙
1 022
لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکی بوو...
بەجارێ ماڵی وێرانم ئەمیشم چوو ئەویشم چوو..
خوێنی دڵ لەبەر چاوم نەبێتاکەی ڕەوان ئاخر....
ئەوا ڕۆیی لەبەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو...
بە جارێ ماڵی وێرانم ئەمیشم چوو ئەویشم چوو...
وەفایی من شەهێنی قۆڵی چاوبازانی شاهان بووم...
ئەسیری دەستی گوڵدەم، سەروباڵا، ماهڕوویان بووم
گەهێ بولبول، گەهێ تووتی، گەهێ مورغی غەزەلخوان بووم
بە ئومێدی عەزیز عەزیزێک،.. دوور لە چاوم پیری کەنعان بووم
بەجارێ ماڵی وێرانم ئەمیشم چوو ئەویشم چوو
خوداوەندا!، خوداوەندا!، پەشیمانم پەشیمانم...
1 022
گەر خواگیان ویستی بێت و هێزمان باتێ لە هەموو شت گەڕێین ئەم چەن شەوە ،پشت لە دونیا و ڕو لە ئیلاهی ،بۆ ئەوەی ئەوانەی ناو دڵمان بێتە ناو ژینیشمان...
ئیلاهیم بە ئومێدی تۆ هاتوینەتە بەردەم قاپی تۆ...
بەخشین و ڕەحمەت و کەرەم لەتۆ...
ئێمە هیچمان نیەو خاوەنی هیچ کەس نین جگە لە (تۆ)..💙🌿.
Elaha..
1 022
نیازم وابوو
بتکەم بە چەپکەنێرگزێک
بۆ سەر مێزم
لە سەرمای شەوی زستانا
گەرمت کاتەوە ئامێزم
