fa
Feedback
نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR

نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR

رفتن به کانال در Telegram

نرخی دۆلار و تمەن و زێر رۆژانە بةشێوەیەکی خێرا و دروست هەواڵی سياسيی و هەواڵی ئابووری شيكردنەوەی نرخى دراو و ئابوورى گەورەترین تۆری هەواڵی کوردی https://t.me/BBCDOLARKURDI

نمایش بیشتر

📈 تحلیل کانال تلگرام نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR

کانال نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR (@bbcdolarkurdi) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 11 586 مشترک است و جایگاه 17 026 را در دسته اخبار و رسانه‌ها و رتبه 27 479 را در منطقه إيران دارد.

📊 شاخص‌های مخاطب و پویایی

از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 11 586 مشترک جذب کرده است.

بر اساس آخرین داده‌ها در تاریخ 12 ژوئن, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر -130 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر -9 بوده و همچنان دسترسی گسترده‌ای حفظ شده است.

  • وضعیت تأیید: تأیید نشده
  • نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 18.79% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 10.84% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب می‌کند.
  • دسترسی پست‌ها: هر پست به طور میانگین 2 177 بازدید دریافت می‌کند. در اولین روز معمولاً 1 256 بازدید جمع‌آوری می‌شود.
  • واکنش‌ها و تعامل: مخاطبان به‌طور فعال حمایت می‌کنند؛ میانگین واکنش به هر پست 8 است.

📝 توضیح و سیاست محتوایی

نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاه‌های شخصی توصیف می‌کند:
نرخی دۆلار و تمەن و زێر رۆژانە بةشێوەیەکی خێرا و دروست هەواڵی سياسيی و هەواڵی ئابووری شيكردنەوەی نرخى دراو و ئابوورى گەورەترین تۆری هەواڵی کوردی https://t.me/BBCDOLARKURDI

به لطف به‌روزرسانی‌های پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 13 ژوئن, 2026)، کانال همواره به‌روز و دارای دسترسی بالاست. تحلیل‌ها نشان می‌دهد مخاطبان به‌طور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته اخبار و رسانه‌ها تبدیل کرده‌اند.

11 586
مشترکین
-924 ساعت
-407 روز
-13030 روز
آرشیو پست ها
ئەگەر ئەو قسانەی ئەم شەوی عەباس عێراقچی هەمان ئەو مەرجانە بن کە بۆ ئەمریکایان داناوە و ئەمریکاش پێی ڕازی بووە ئەوا ئەمریکا توشی قوڕسترین شکستی مێژووی وڵاتەکەی دەبێتەوە و کە نە لە جەنگی جیهانی 1مو نە لە جەنگی جیهانی 2میش دوچاری بووە چیتر ئەمریکا سەنگ و قورسای لە جیهان دا نامێنێت و هیچ وڵات و لایەنێکیش شەرمی لێناکات و هەمووان غیرەتیان لێی دەشکێت. ئەمە ئەو پەڕی تەسلیم بون و سازش کردنە بۆ ئێران بەم شێوازەش بێت ئێران براوەی جەنگ و ئاشتیە.

عەباس عێراقچی:
گەرووی هورمز چیتر بێ بەرام بەر نیە و دەبێت هەمووان خۆیان لەوە ڕا بهێنن ئێمە پارەی ترانزێت و دەرچوون وەردەگرین.

عەباس عراقچی: 🔻 سەندنی باج لە گەرووی هورمز زۆرەملێیە؛ چيتر گەرووەكە ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ 🔻لە كاتی واژۆكردنی رێككەوتن
عەباس عراقچی: 🔻 سەندنی باج لە گەرووی هورمز زۆرەملێیە؛ چيتر گەرووەكە ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ 🔻لە كاتی واژۆكردنی رێككەوتنەكەدا سەروەت و سامانی بلۆككراوی ئێران ئازاد دەكرێت 🔻ئەم رێککەوتنە نەیاری هەیە؛ لە پێشەنگییاندا ئیسرائیلکە بەدوای بیانوو و دەرفەتدا دەگەڕێت بۆ تێکدانی 🔻پلانی ئاوەدانکردنەوە دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر ئێران بەرکەوتووە درەو: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆینیدا: 🔹داواکارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا بەتەواوی قبوڵنەکراو بوو لەلای ئێمە. 🔹کۆتایی هێنان بە شەڕ بەپێی رێککەوتنەکە بە مانای کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشوری لوبنان، ئەمەمان راشكاوانە بۆ لایەنی بەرامبەر روونکردووەتەوە. 🔹ئەم رێککەوتنە نەیاری هەیە، لە پێشەنگییاندا رژێمی ئیسرائیل، کە بەدوای بیانوو و دەرفەتدا دەگەڕێت بۆ تێکدانی. 🔹ئەگەر خۆمان رادەستی هەڕەشەکانی هێرشکردنە سەر ژێرخانمان بكردایە، ئەوا زۆر پێشتر ئەوەمان دەکرد. 🔹پەیاممان بۆ لایەنی بەرامبەر نارد کە هەڕەشەکان ئەنجامی پێچەوانەیان دەبێت، ئەگەر بیانەوێت پەنا بۆ شەڕ ببەن، ئێمە لەوپەڕی ئا.

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل دژایەتی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات وەزیری دەرەوەی ئێران: دەبێت هەڕەشەکانی ئەمریکا بوەستن وەزیری دەرەوەی ئێران: داواکارییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لەم قۆناغەدا قبوڵکراو نەبوو.

🔴#بـەپـەلـە ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئیمارات ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئازادکردنی 10 ملیار دۆلار بۆ ئێران
🔴#بـەپـەلـە ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئیمارات ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئازادکردنی 10 ملیار دۆلار بۆ ئێران

عەراقچی: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێستا تەنها باس لە کۆتایی شەڕ دەکات. پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان بۆ داهاتوو دواخرا.

عەباس عێراقچی:
داواکاریە ئەتۆمیەکانی ئەمریکا لە ئێستادا بە ئێمە قبوڵ ناکرێت.

هەواڵی بەپەلە: قالیباف: دەبێت ئەو بەڵێنانەی دراون جێبەجێ بکرێن... هیچ بیانوویەک نییە. قالیباف: ڕێککەوتنەکە نزیکە و لە دەستماندایە. عەراقچی: ئێران براوەی شەڕی ئەمریکایە. عەراقچی: ئێران لە دوای شەڕ لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر دەرکەوت.

بەپەلە | فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: بەردەوامین لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر #ئێران بە توندی. ئەلجەزیرە

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: _هیچ شتێک لەو زانیارییانە پشت ڕاست ناكەینەوە که له میدیاکاندا سەبارەت به وردەکاریی بڕگەكانی رێککەوتنەکه بڵاودەكرێنەوە. _رێگاى لە دانوستان كرد لەسەربنەمای بەدەستهێنانی ئەنجامەو چاودێری هەڵوێستەکانی لایەنی بەرامبەر دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایە هەڵوێستی خۆمان وەردەگرین. _ وتنی ئەوەی کە ئێمە زۆر نزیکین لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا، شتێکی نوێ نییە. _ هەمیشە ئەزموونەکانی رابردوومان لەگەڵ ئەمریکا لەبەرچاو دەگرین. _ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، پێویستە کۆدەنگی لە نێوان لایەنە بڕیاردەرەكان و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی ئێران بەدی بهێنرێت. _ لێکتێگەیشتن لەسەر بەشێکی بەرچاو لەو بابەتانە كراوە کە لە گفتوگۆکاندا باس كراون. _ ناتوانرێت قسە لەسەر كات و شوێنی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بكرێت تا ئەو کاتەی لە ئێران نەگەینە بڕیاردان.

🇺🇸 جەی دی ڤانس: یەکەم: ئێرانییەکان هیچ پارەیەکی نەختینەیان دەست ناکەوێت و هیچ پارەیەک ئازاد ناکرێت تەنها بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک یان بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک. ئەم ڕێککەوتنە بە مەبەستی یەکەمایەتیدان بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاست بەڵێنەکانیدا بژی، قازانجی ئابووری بۆ ئەوان و هەموو ناوچەکە دەڕژێت. ئەم ڕێککەوتنە توانای ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەی هەیە و ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەند شتێکی سەیرم لە ڕاپۆرتەکاندا تێبینی کردووە. یەکەم: ئەو کەسانەی کە مانگێک لەمەوبەر (بە دروستی) دەیانگوت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکێکی مێژووییە، ئێستا ڕەخنە لە ڕێککەوتنێک دەگرن کە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە میدیاییە پشتڕاستنەکراوەکان. دووەم: ئەو کەسانەی کە دەڵێن متمانە بە وشەیەک مەکەن کە لەلایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە قسەی کردووە، وادیارە باوەڕیان بە پۆستە بێناوەکانی سۆشیال میدیا لە سەرچاوەی بێناوەوە هەیە. سەرۆک بڕیارە ئەنجامێکی باشمان بۆ بهێنێت، بەم شێوەیە یان بەو شێوەیە. 🔴 @خەبەرفوری | هەواڵەکان

کەناڵی ئەلجەزیرە: بەپەلە | بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ #ئێران، کەرەستە ئەتۆمییەکان لەناو دەبرێن و لادەبرێن و بەرنامە ئەتۆمییەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە بەپەلە | بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: هیچ پارەیەک بۆ ئێران ئازاد ناکرێت تا ئەو کاتەی بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەوەی لێی دەخوازرێت جێبەجێ نەکات بەپەلە | بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: گەرووی هورمز کراوە دەبێت و هیچ پارەیەکی ئێران بۆ تاقمە تیرۆریستییەکان نابێت بەپەلە | بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: ڕێککەوتنەکە لەسەر بنەمای ئەدای کارکردنە و ئێرانییەکان بە هەموو مەرجەکانی ڕازی بوون بەپەلە | عەراقچی: یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە هەموو کاتێک نزیکترە بەپەلە | عەراقچی: تا ئەوکاتەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە یەکلایی دەبێتەوە، دەبێت میدیاکان خۆیان بەدوور بگرن لە قسەکردن لەسەر ناوەڕۆکەکەی. بەپەلە | وەزیری وزەی ئەمریکا: دەکرێت بەشێوەیەکی بەشەکی سزاکانی سەر #ئێران هەڵبگیرێت وەک بەشێک لەو ئیمتیازانەی کە پێشکەشی دەکەین بەپەلە | جێگری سەرۆکی ئەمریکا: زانیاری زۆر چەواشەکارانە هەیە سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی هورمز و کۆتاییهێنان بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی #ئێران بەپەلە | جێگری سەرۆکی ئەمریکا: ئێران هیچ پارەیەک وەرناگرێت و هیچ سەروەت و سامانێک تەنها بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک یان بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکدا ئازاد ناکەین 🔴🇸 🇦 🇷 🇾🔴

دۆناڵد ترەمپ: ئەو مەرجانەی ئێران لەبارەی رێككەوتنەوە بڵاویكردووەتەوە راست نین.

ترەمپ ئێران بە نیەت خراپ تۆمەتبار دەکات و مەرجە دزەپێکراوەکانی ڕێککەوتنەکە ڕەتدەکاتەوە دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت مەرجە دزەپێکراوەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران "هەواڵی ساختەن" و لەگەڵ هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراودا ناگونجێت، دەشڵێت لێدوانەکانیان جێی متمانە نییە و نیەتپاکی تێدا نییە. هەروەها ئیدانەی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە نزیک گەرووی هورمز کرد کە کەشتییەکانی هیندستانی کردە ئامانج و بە "تەواوی قبوڵنەکراو" ناوی برد و هۆشداریدا بە ئێران کە "بە خێرایی کردەوەکەی کۆبکاتەوە".

لەناو ئێرانیش دوو بەرەی دورست بووە میدیاکانی ئێرانیش هەر جۆرە قسەیەک دەکەن بەپێی کات بۆمان دەر دەکەوێت کە ئایا ڕێککەوتن دەکرێت یان نا.
سوپای پاسداران حەزی لە ڕێککەوتنێکە کە هەموو مەرجەکانی ئەوان جێبەجێ بکرێت و هیچ ئیمتیازاتێک پێشکەش بە ئەمریکا نەکرێت، بەرپرس و سیاسەت مەدارانی ڕژێمی ئێرانیش تەنیا بۆ مانەوە لە دەسەڵات و ژیان دەیانەوێت هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بکرێت.

🔴 فارس: بانگەشەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ڕۆژی یەکشەممە لە جنێڤ درۆیەکی تەواوەتییە @sarpol_city

🇮🇷🇺🇸 ئاژانسی هەواڵی حکومی: بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێڵکاری گشتی و دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران و ئەمریکا نزیکە لە یەکلایی بوونەوە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دامەزراوە بڕیاردەرەکانی ئێرانن. 💢لە ماوەی ئاڵوگۆڕی پەیامەکاندا، تاران گەرەنتی باوەڕپێکراوی لە هەندێک لایەنی سێیەم وەرگرتووە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونە پێشبینیکراوەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی هەندێک بڕگەی یاداشتنامەکە. 💢بەپێچەوانەی هەندێک بانگەشەی هەندێک لە بزووتنەوە سیاسییەکان و چالاکوانان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا بە وردبینی و وردبینییەکی زۆرەوە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی هیچ بوارێک بۆ لێکدانەوەیەکی ئارەزوومەندانە و خۆدزینەوە لە پابەندبوونەکان لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە نەمێنێت. 💢تا قبوڵکردنی تەواوی دەقەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، هەموو ئەو دەقانەی کە لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە، تەنیا گەمژەیی میدیاین و بە دەقی کۆتایی نازانرێن.

میدیای فەرمی ئێران بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە واژۆ بکرێت: ١- ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی شەڕ لە سەرجەم بەرەکانی شەڕدا، لەوانەش لوبنان. ٢- پابەندبوونی ئەمریکا بە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و ڕێزگرتن لە سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ٣- هەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی دەریایی. ٤- پابەندبوونی ئەمریکا بە کشانەوەی هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران. ٥- کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران. ٦- ڕاگرتنی ئەو سزایانەی لەسەر فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان دانراون، و پێدانی مافی دەستڕاگەیشتنی تەواو بە ئێران بە سەرچاوە داراییەکانی خۆی.

ئاژانسی هەواڵی ئێران: • هێڵکاری گشتی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پرسی ئەتۆمی لەخۆناگرێت. • ئێران هیچ بەڵێنێکی نوێ نادات، هەروەها بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەی بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن گۆڕانکاری بەسەردا نایەت. • دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی کۆتاییهێنان بە شەڕ ئەنجام دەدرێت.

واتەرێکەوتنی ئێران وئەمریکامەحاڵەئەو60ڕۆژەی دایان ناوە بەس بۆتەواوکردنی مۆندیالەبەس