نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR
前往频道在 Telegram
نرخی دۆلار و تمەن و زێر رۆژانە بةشێوەیەکی خێرا و دروست هەواڵی سياسيی و هەواڵی ئابووری شيكردنەوەی نرخى دراو و ئابوورى گەورەترین تۆری هەواڵی کوردی https://t.me/BBCDOLARKURDI
显示更多📈 Telegram 频道 نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR 的分析概览
频道 نـرخ و هەواڵ و زانیاری دراوەکانBBC - DOLAR (@bbcdolarkurdi) 是活跃参与者。目前社区聚集了 11 297 名订阅者,在 新闻与媒体 类别中位列第 16 879,并在 伊朗 地区排名第 27 850 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 11 297 名订阅者。
根据 17 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -52,过去 24 小时变化为 -2,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 21.56%。内容发布后 24 小时内通常能获得 9.14% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 2 436 次浏览,首日通常累积 1 033 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 9。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“نرخی دۆلار و تمەن و زێر رۆژانە بةشێوەیەکی خێرا و دروست
هەواڵی سياسيی و هەواڵی ئابووری
شيكردنەوەی نرخى دراو و ئابوورى
گەورەترین تۆری هەواڵی کوردی
https://t.me/BBCDOLARKURDI”
凭借高频更新(最新数据采集于 18 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 新闻与媒体 类别中的关键影响点。
11 297
订阅者
-224 小时
-197 天
-5230 天
帖子存档
ئەمریکا بە ئەگەری زۆرەوە ڕاگەیاندنی باجە نوێیەکان دوا دەخات بۆ دوای کۆبوونەوەی ترەمپ و شی جین پینگ – BBG
پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ئیدارەی ترەمپ پێش کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەمریکا و چین، بڕیار بوو ڕاپۆرتێکی بازرگانی لەسەر توانای زیادە بڵاوبکاتەوە، کە تێیدا پێشنیاری سەپاندنی باجی 7.5% لەسەر کاڵا چینییەکان کرابوو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە بڵاویکردووەتەوە؛
🔹ئێران هەوڵی سەپاندنی باج لەسەر ئەو کەشتیانەیە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، سوڵتانییەتی عومانیش ئەو داوایەی ڕەتکردۆتەوە.
بەرپرسێکی ئیسرائیل بۆ کەناڵ12ی ئیسرائیلی : کۆنترۆڵکردنی باب المندب لەلایەن حوسیەکانەوە زۆر ترسناکترە لەو دۆخەی گەروی هورمز ئێستا تیایەتی هۆکارەکەشی بە سادەیی جیۆمێترییە (ئەندازەییە) ! حوسیەکان ئێستا دەتوانن بە موشەکی دژە تانک هەرچیان بوێ لە باب المندب بیکەنە ئامانج! دەتوانن بە چاوی سەری خۆیان کەشتیەکان ببینن (واتە ئامێری تایبەتیان پێویست نیە بۆ بینینی کەشتیەکان) ، لەکاتێکدا لە گەروی هورمز ڕادار و سیستەمی چاودێری و موشەکی دژە کەشتی پێویستن بۆ هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی کەشتیەکان!
نرخی بەنزین و گازوایل لە ئەمریکا بۆ ئاستێکی مێژویی بەرزبوەوە و یەک گالۆن بە 6 دۆلارە! ساڵێک پێش ئێستا گالۆنێک بە 3.70 دۆلار بوە!
ئەگەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا لەم مانگەدا بۆ ٪٧٩ بەرزبووەتەوە
سعودیە داوای هاوکاری لە ئەمریکا کردووە و رەتکراوەتەوە
بەرپرسی حو*سییە*کان بە کەناڵی (RT)ی راگەیاندووە، هێزەکانیان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوریان کردووە.
میدیا جیهانیەکان دەڵێن، کە کۆشکی سپی داواکارییەکەی محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودییەی رەتکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکاندا.
گەرووی بابولمەندەب ، کە دەریای سور بە کەنداوی عەدەن و ئۆقیانووسی هیندییەوە دەبەستێتەوە، یەکێکە لە هەستیارترین رێڕەوە دەریاییەکانی جیهان، ئەم گەرووە تەنیا دەروازەیەکی جوگرافی نییە، بەڵکو شادەمارێکی ئابوورییە کە نزیکەی15%ی بازرگانیی جیهانی و رۆژانە زیاتر لەشەش ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێپەڕ دەبێت.
داخران یان ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنی لەم ناوچەیەدا، کەشتییەکان ناچار دەکات رێگەی ئەفریقا هەڵبژێرن؛ ئەمەش گەشتەکان دوو هەفتە درێژتر دەکاتەوە و تێچووی سووتەمەنی زیاتر دەکات، کە راستەوخۆ کاردەکاتە سەر نرخی نەوت و کەلوپەل لەسەرانسەری جیهاندا.
🔴 ساڵیادی ١١ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا
🔴 لە پڕۆگرامێکدا کە بە بۆنەی ٢٥ەمین ساڵیادی گەورەترین کارەساتی مێژووی ئەمریکاوە بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارھێنران. ژمارەی فڕۆکەکان ٢٩٧٧ دانە بوو، کە ھاوتای ژمارەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بوو.
ئۆنسەی زێڕ 4310دۆلار
زێر عیار 21بەرامبەر935هەزار
زێڕ عیار 18 بەرامبەر800هەزار دینار
100 دۆلار 156,000دینار
#پەیامی ئەمرۆ بۆتۆ
یارەبی ئەم جومعە، جومعەی دڵخۆشکردنی ئەو عەبدانەت بێت چاوەڕێی قبوڵ بونی دوعاکانیانن 🤲🏻🖤
اللهم ئامین
ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو بۆ 16 ی 9
گەیشتە سەدا 70 🚀
ئەمەش دوای ئەوەی داتای وەبەرهێنەران ئەنجامێکی بەرز و ئەرێنی نیشاندا
حووسیەکان بەندەرێکی ستراتیژییان کۆنتڕۆڵ کرد
ئاژانسی رۆیتەرز:
چەکدارانی حووسی دەستیان بە سەر بەندەری مەخا لە کەناراوەکانی دەریای سووردا گرت
مەخا یەکێکە لە بەندەرە ستراتیژییەکانە و نزیکە لە گەرووی بابولمەندەب
شێوەی بن سەلمان لەچاوڕوانی پاکستان و تورکیا پێکەوە هێرش بکەنە سەر حوسییەکان😁
پێشبینی بەرز کردنەوەی ڕێژەی سوو ٪٦٧.٦
پێشبینی وەک خۆی مانەوەی ڕێژەی سوو ٪٣٢.٤
هیلاری کلینتۆن : ترەمپ پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی درۆکردنە ، لەبارەی هەموو شتێکەوە درۆ دەکات ، درۆ لەپێناو درۆدا دەکات! بەڵام کاتێک درۆکانی کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەمریکیەکان و سەرباز و هێزی ئاسمانی و دەریاییمان دەبێ ، کاتێک کاریگەری لەسەر هەموان دەبێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەوە شتێکە کە دەبێ گەلی ئەمریکا نەرمی لە بەرامبەری نەنوێنێ!
🚨 زێڕی ئەوروپا بەردەوامە لە جێهێشتنی ئەمریکا... 🪙
🌍 وڵاتانی ئەوروپا هەنگاو دەنێن بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لە زێڕەکانیان کە لە ئەمریکا هەڵگیراون.
🇳🇱 هۆڵەندا: نزیکەی ٨٦ تۆن زێڕی لە ئەمریکاوە گواستراوەتەوە بۆ لەندەن لە نێوان مانگەکانی ئازار تا مانگی ئاب.
🇫🇷 فەرەنسا: نزیکەی 129 تەن زێڕی کڕیوە کە لە نیویۆرک هەڵگیراون و زەنجەفیلەکەی گواستووەتەوە بۆ ئەوروپا.
🇩🇪 ئەڵمانیا: لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ نزیکەی ٣٠٠ تۆن زێڕی لە نیویۆرکەوە گواستووەتەوە بۆ فرانکفۆرت.
📌 ئەم هەنگاوانە ڕەنگدانەوەی ڕەوتێکی گەشەسەندنی بانکە ناوەندییەکانە بۆ ڕاگرتنی زێڕ لە ناوخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە عەمبارکردنی دەرەکی.
🔥 زێڕ وەک سەرمایەیەکی ستراتیژی بۆ پاراستن و پاراستنی یەدەگەکان گرنگتر دەبێت، چونکە بانکە ناوەندییەکان بەردەوامن لە بەهێزکردنی پشکەکانیان.
https://t.me/hawalaburi
🛑 لیژنەی دارایی پەرلەمان: نیازی
چاپکردن و خستنەبازاڕی بڕە دراوی
کەمتر لە 250 دینار هەیە.
قاڵب زیو یەك كیلۆ🪙
فرۆشتن ٢،١١٠ $💰پاڵم
قاڵب زیو یەك كیلۆ🪙
كڕین ٢،١٠٨ $💰پاڵم
بلۆمبێرگ
سەرۆکی چین شی جینپینگ بەنیازە شاندێکی گەورەی بازرگانانی چینی بهێنێتە لوتکەی واشنتۆن لە 24 ی 9
بەپێی سەرچاوەکان
پەکین دەیەوێت ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشان بدات و سوودە ئابوورییە ئەگەرییەکان پێشکەش بە کۆشکی سپی بکات.
پوتین فەرمانی ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کیێڤ دەدات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ 🔥
