fa
Feedback
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

رفتن به کانال در Telegram

مەندم و بەندی ئەدەب دەفتەری ئازادی منە بەند بەبەند شێعری دڵم بەندی دڵ و دادی منە شیرنم شەرمی وشەم لایقی فەرهادی منە تۆ نەبی بەژنی تەوارم شەمی بەربادی منە خۆشە ئەو ساتە کە بمبینی لە نێو جامی جەمت #تەوار https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

نمایش بیشتر
2 647
مشترکین
-524 ساعت
-117 روز
+5130 روز
آرشیو پست ها
ata chawshiin.mp38.47 MB

#عەتا_چاوشین #سەوزە https://t.me/Shearomusikikurdi

ئەمن وەک بایەکی ئاوارە وەک خەونێکی نادیارم ئەمن تەنیاترین تاپۆ و شڕەداهۆڵی ڕۆژگارم بەجێماوە لە ناخمدا غەریبێکی بەبێ ڕێگا غەمی دونیای لە کۆڵ ناوە دڵەی بێ داد و هاوارم من ئەو ئاهەنگە غەمگینەم کە نامیزان و زۆر شێواو شەوێکی تا بەیانی پڕ بەدڵ لێی داوە ژەنیارم من ئەو چیرۆکە تاڵەم گێڕەوەی پیری زەینکوێرم هەموو جارێ بە ئاقارێکی دیکەیدا دەبا چارم لە من کۆچاون هەرچی خۆمی خاڵی ڕۆحی وێرانە ئەوی بێتۆییە بەربوونە کەوڵی گیانی بێزارم نە کەس بەردەنگی تایبەتمە و نە ئەوتۆم بۆ جیهانی کەس!  من ئەو جێناوە بێناوەم لە خۆم و ئێوە پێوارم لەلایەک زەرد و بابردوو، لە سووچێک سارد و تەمگرتوو من ئەو وەرزەم هەزار پاییز دەبن پێخوست و پاکارم مەگەر هەر خوا نەزانێ چەند لە بیری دەستەکانت دام دەنا عالەم عەیانە لێی کتێبێکی گرانبارم نە دیدارێک کە ڕوون کا چاو، نە ئاسۆیەک هەڵێنێ تاو منم ئەو پەنجەرە پەستەی کە  پێ بەسراوی دیوارم ڕەویون ساتەکان و هەستەکانیشم وەریون پاک منم پەڕپەڕکراو ئەو ڕۆژژمێرەی دوور لە دیدارم دەڵێی چوارچێوەیێکی داکوتاوەم من بە دەوراندا لەنێو جەغزی بەتاڵی ساڵەهادا هێند گرفتارم نە ئەو شێعرەم کە بیدوێنی، نە ئەو شێوەم کە بیبینی ئەمن وەک ڕێگەیێکی خوار، ئەمن خەونێکی لاسارم ئەگەرچی زۆر کەڕەت ڕووحم بزەی هاتوە بەڵام دیاره ئەمێستاش هەر گەلێک مردن بە ژینی خۆم قەرزدارم #ئاران https://t.me/M_Aran

test.mp38.66 MB

ئەوەندە من لە هیجری وەسڵی تۆ زاری ئەکەم جانا وەکوو داوێنی ئەڵوەن دایمەن من سوورە دامانم لەبۆ جاڕووبی ڕێگەت حازرم دایم گوڵی ڕەعنا بە گۆزەی پڕ لە ئاوی دیدە و دوو گەسکی موژگانم #ئەحمەد_موختار_جاف

test.mp35.78 MB

تەوانایی بەسەر زەعفا دەبێ فائیق، ئەگەر گاھێ سەبا بێنێ، سەحەر، بۆی تۆ بەسەر مندا، لە دەم دەردا حەلاوەت تا قیامەت نابڕێ، سالم، لەناو دەمما ئەگەر نەخلی مورادم دەفعەیێ یەک بۆسە نەوبەر دا #سالم 

ده‌نگی زه‌نگی خێڵی مه‌رگه، هه‌ڵکزانی لێم ده‌وێ وا له سه‌ر بستووی شه‌می ژین،گڕ سووتانی لێم ده‌وێ داخه‌که‌م بۆ نه‌و گوڵێ ،دڕکی خه‌فه‌ت جه‌سته‌ی ته‌زان وا له جێژوانی خه‌بات، گوڵ هه‌ڵوه‌رانی لێم ده‌وێ هه‌ر بژی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌م، ده‌ده‌مانی بوو،ده‌مێک گوڵ له عیشقی گوڵ، وشه‌ی ڕووی بڕک و ژانی لێم ده‌وێ چی بڵێم به‌م بسکه خاوه‌ی وا له گێژاوی خه‌یاڵ چه‌شنی چاوی لێڵی دڵدار، چۆم و کانی لێم ده‌وێ چی بکه‌م بۆو جام وشانه‌ی ناو له‌پی هه‌ستی حه‌زم وه‌ک کوژاوی ناو دڵی شه‌و،ڕه‌مزی ژوانی لێم ده‌وێ داخه‌که‌م بۆ خاڵ و نه‌خشی ڕوومه‌تی جامی جه‌می شه‌ونمی په‌لکی گوڵی ڕووی ،بای خه‌زانی لێم ده‌وێ ئاخ بۆ ئه‌م تاجه گوڵه‌ی تاجی سه‌ری بووکی وه‌ته‌ن هه‌روه‌کوو چاوی ستێران ،ڕاخزانی لێم ده‌وێ ده‌ک بژی بازی سه‌فه‌ر ،خاوه‌ن زه‌فه‌ر بۆ شاپه‌ڕت چه‌شنی به‌ژنی ڕووی شه‌هیده دوو جیهانی لێم ده‌وێ چه‌قڵی چاوی تاج و ته‌ختی بزگوڕی «کاوه»‌ے دلێر ئه‌و غه‌زاله‌ی باغی زانست ،دابڕانی لێم ده‌وێ #مامۆستا_ڕاوچی #بۆنە_ڕۆژبوونی_مامۆستا_ڕاوچی

ژیان بارشتی ئەوینە بە سەر ئەندێشە تابشتی هەتاوە بەسەر دەرفەتەکان ژیان بیرەوەری ئەمڕۆیە لە سەر تاقەی سبەینێکان هەورەکان هەرگیز بەرگەی هەتاو ناگرن و ڕەشەبا دەرەقەتی کێو نایە کەوایە با چەنگ لە ئیمان داگرین بۆ مانەوە لە ژیانێکی ئارام و ئۆخژن بگرین لە موڵکی خوا شەیدا مەحموودی شنۆ

#وەرە شەوە دیسان بەخەمی تۆوە سەرم کردە سەرین نییە ئەستێرەیێ بۆم چۆڵگەیە ئاسمانی بەرین زەردەپاییزی تەمەن گرتی بەری دەرگا پێم گوڵچرۆی لێو بە خەمی تۆوە هەمووی هەڵدەورین وەرە جارێ خەبەرێ بگرە لە شەوگاری ڕەشم بەسەرت ئێستی من و دەرد و پەژارە و کەسەرین چ دەبوو نامەیێکت بێت و کەمێ شادم کات؟ ئەوە دوو ساڵی ڕەبەق ڕۆیشت و لە یەک بێ‌خەبەرین من و دڵ خۆزگە بە مردن کە نەخوازین چبکەین؟ ئەو هەموو داخی دڵ و ژان و خەمە چۆنی بەرین؟ گوڵبزەم خەونە، لە دڵ شای نەماوە دە وەرە چی بڵێم؟ هەر وەکوو تۆ دیارە ئەوانیش سەفەرین بێ تۆ ئامێزی خەفەت هەڵدەگڵۆفم بە تەنێ تێدەگەی گەر من و دڵ ئێستێ چەنێ قوڕبەسەرین؟ وەرە بخوێنەوە ئەم شێعرە کە بۆتم نووسی غەرەلیش حاڵ و هەوای دووری لە تۆ و دەربەدەرین نییە سوکنایی دڵی "کاوە" غەزەل چەند کورتە زۆر و کەم هەرچی هەبوو تۆ بڵێ: ئی بێ‌هونەرین #کاوە_داشبەندی

وتم: «ئازادی واتە مرۆڤ بۆی هەبێ گومان بکا، هەڵە بکا، بگەڕێ، قسە بکا، توانای هەبێ وەڵامی نا بداتە هەر کەسایەتییەکی هونەری، ئەدەبی، فەلسەفی و بگرە ئایینی و سیاسیش.» ئەو کاربەدەستە گەورە فەرهەنگییە به سیمایەکی پڕ لە بێزارییەوە وتی: «ئەمە کە ئێوە دەیڵێن دەبێتە دژایەتیی دەسەڵات.» #ئیناتزیۆ_سیلۆنێ

ئەو سەرچاوگەیە بۆی تۆی لێ نایێ یاخوا کوێری کا، ئاو تێی نەزایێ #فۆلکلۆر

ئەوانەی وا شاریان بەجێهێشت. دەنگی دەهوڵ و زوڕنا لە چەند شوێنەوە دەهات. شادی و خۆشی وێنەی شەپۆلێکی بەربڵاو هەموو کەلێن و قوژبنی شاری دەگرتەوە. کچان بە جلی ئاڵ و واڵا، لەگەڵ قرمەی چۆپی و قریوەی شادی، گەڕی ڕەشبەڵەکیان بڵاو دەکردەوە. ژنان لەسەر بان و لە گوێسوانان بە پێکەنینەوە سەیریان دەکرد. بۆ یەکەمجار کە ڕێبوارێک دەهاتە ئەم شارە، وایدەزانی ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە و جەژنێکی مێژوویییە. یان ڕەنگە شار تازە لە قەیرانێکی سامناک ڕزگاری هاتبێت. بەڵام وا نەبوو؛ ئەمە بەزمی هەموو ڕۆژێکی خەڵکی شار بوو. لەنێو شاری هەڵپەڕین و پێکەنین، تەنیا یەک شوێن هەبوو کە دەنگی مۆسیقای پێ نەدەگەیشت. ئەویش کۆڵانێکی تەسک بوو لە قەراخی شار. گۆرانییەکان پێش گەیشتن بەو شوێنە دەمردن و دەنگی چەپڵەکان پێش ئەوەی بگەن، لە بێدەنگییەکی سامناکدا دەکووژانەوە. دەرگاکان داخراو بوون. وەکوو ئەوەی هیچ کەسێک لە ناو ماڵەکاندا نەبن، یان هەموویان فێری بێدەنگی کرابن. یاسایەکی نادیار لە شاردا بەڕێوە دەچوو. هەموو کەسیش شارەزای ئەو یاسا بوو، جگە لە منداڵان کە بێخەبەر بوون. هیچ منداڵێک نەیدەزانی چ باسە. بەشیان تەنیا یاری و هەڵبەزو‌ دابەز بوو. هەر منداڵێک کە گەورە دەبوو و فامی دەکردەوە، ڕۆژێک دەهاتن و دەیانبردە ئەو کۆڵانە بێدەنگە. ڕۆژێک تازە لاوێکیان هێنا. خۆی بە گەورە دەزانی. یاری منداڵانی گەڕەک لەلای گاڵتە بوو. لەنێو بێدەنگی کۆڵان، ڕوویان کردە ماڵێکی بە ڕواڵەت کەلاوە. لە حەوشەوە یەکسەر چوونە ژێرخانی ماڵەکە. لە دەلاقەیەکی بچووکەوە سەیری ناو دیوەکەی کرد. سەرەتا نەیزانی چی دەبینێت؛ تەنیا بۆنێکی ناخۆش دەهاتە لووتی. هەتا وردەوردە چاوی بە تاریکی ڕاهات. لە پێشدا تەنیا جووڵەیەکی بینی. شتێک لە سووچی ژوورەکە خۆی گرمۆڵە کردبووەوە. تازە زانی ئەو جووڵەیە مرۆڤە… منداڵێک بوو وەکوو ئەوەی کە لە ڕووناکی دەترسێت، چاوانی خۆی دادەپۆشی. هەر بە ڕاست ئەو دیوە منداڵێکی ڕەشووڕووتی تێدا بوو، بە ئەستەم دەتزانی منداڵی ئینسانە. هیچی لەبەردا نەبوو. لەنێو پیسایی خۆیدا نوقوم ببوو. جارجارە دەستی هەڵدەهێنا بەڵام دەگەڕاوە. لە کونێکەوە کاسەیەک خواردنیان بۆ دەخزاندە ژوورەوە. کاسەکە کە دەخشایە سەر زەوی، ئەو بە جارێ دەلەرزی. لە چاوانیدا هیچ نەدەبینرا. نە ترس، نە گریان، نەژیان. تەنیا ماندوویەکی قووڵ کە لە ناخی تاریکییەوە دەهات. پاش گەڕانەوە وتیان: ئەو منداڵەت دی؟ ئەو منداڵە فێری قسە کردن نەکراوە. هەتا ئێستا چاوی بە ڕووناکی هەتاو نەکەوتووە. کایە و یاری نەکردووە. بەڵام دەبێ بزانی ئەو منداڵە هۆکاری کەیف و خۆشی شارە. ئەو هەتا برسیتر بێت، ئێمە تێرترین، هەتا لاوازتر بێت، ئێمە قەڵەوترین. کاتێ سەرمای زستان جەستەی دەتەزێنێت، ئێمە گەرممان دەبێتەوە. ئێستا تۆ گەورە بوویت و پێویستە ئەو ڕازە بزانیت. ئەو لاوە بە تەواوی حەپەسا بوو. لە هاتنەوە تووشی چەند پیرەپیاو و پیرێژن بوو. وتیان: تۆش ئەو منداڵەت دی؟ خودا هەر ئەوەندە بەشی داوە. هەموومان ڕێگای ئەو ماڵە دەزانین. بۆ خەمخواردن نابێ... شادی و هەڵپەڕین بەردەوامە و کەس ناوێرێ باسی بکات. ئەگەر کەسێک قسە بکات، دەڵێن تۆ تێکدەری خۆشیی خەڵکی. شەو داهات. چراکانی شار، وێنەی ئەستێرە لەسەر زەوی دەدرەوشانەوە. دەنگی شایی بەردەوام بوو. لە نێو بەزمی خۆشی، دەنگی خوێندەوارێکی خوێڕی، دەوڵەمەندێکی برسی و جوانێکی بەڕەڵا، وەکوو دەهۆڵی سەرملە دەنگیان دەدایەوە. لاوەکە بە هێواشی لە سنووری شاردا وەستا. جارێک ئاوڕی دایەوە. گڕی ئاگری بەزمەکان ئاسمانی سوور کردبوو. لە دوورەوە چەند منداڵی گوڵبەدەم هێشتا یاریان دەکرد… دەیزانی ئەوانیش ڕۆژێک ڕێگای ئەو کۆڵانە فێر دەبن. جارێک ویستی بگەڕێتەوە… بەڵام حەیا گرتی. دەیزانی ئەگەر بگەڕێتەوە، وێنەی ئەوان وێژدانی بە دەنگی ئەو دەهۆڵە کەڕ دەبێت و گریانی کەس نابیسێت. بەختەوەری بە وێژدانی خەوتوو نابێت. ئەو شەوە تێگەیشت کە زۆرجار خۆشیی خەڵک لەو شوێنانە دەستپێدەکات کە وێژدان کۆتایی دێت. شارەکە لەسەر ئازاری یەک منداڵ نەوەستابوو، لەسەر بێدەنگی هەمووان وەستابوو. هێشتا دەنگی دەهوڵ و زوڕنا دەهات… بەڵام هەر کە هەنگاوێکی دەنایە پێشەوە، ئەو دەنگانە لاوازتر دەبوون، تا ئەوەی تەنیا بێدەنگی مایەوە. لەو کاتەدا تێگەیشت کە شادترین شاران ئەوانەن کە بێ ئازارترین کۆڵانیان هەیە. ئورسولا لۆگۆیین/ سمیە کرمی خوێنەری خاوەنبیر! ئەمە پرسیارێکە لە هەموومان: ئەگەر ئێمە خەڵکی ئەو شارە بین، هەڵویستمان چ دەبێ؟ لەو شارە دەمێنینەوە یان بە‌جێی دێڵین؟ کاتێ هەزاران منداڵی کار، هەزاران ژنی لەشفرۆش و تووشیارانی هەزاران دەردی بێدەرمان لە ژێرخانی شارەکەمان بە بێدەنگی و بە قوڕبەسەری دەژین بەڕاستی ئێمە لە کوێی ئەو شارەدا وەستاوین؟ ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە ڕێگای ئەو کۆڵانە بزانین، بەڵام هێشتا لە ناو شاییەکەدا هەڵدەپەڕین. #عیسا_ئەحمەدی١٤٠٥/٠٣/٢٦

من پەنجا ساڵم تەمەنە و ڕاست وەک ژنێکی پەنجا ساڵەش دێمە بەرچاو. تکایە ئیدی بە ژنان مەڵێن "لە چاو تەمەنت جحێڵتر دیاری" یان باش ماوی، ئەوە نە تاریفە نە ڕێز لێنان، ئەو قسانە تەنیا لە فەرهەنگێکی نەخۆش و وازی وازیدا باوە و جوانپەرەستی قسەی هەوەڵ دەکات، پیر بوون لە هەر کەسێکدا بە جۆرێکە، باشە بەڕاستی قەرار بوو لەو تەمەنەیدا من چۆن بم؟  ماندوو بووم ماندوو،ئەوەندەم لەم و لەو بیست فڵانکەس پەنجا ساڵە بەڵام هەر وەک ژنێکی سی ساڵە دێتە بەر چاو، ئاخر بۆ دەبێ ببێتە ئامانج؟ من لە نیوەی عومر بگرە زیاتریشم تێپەڕ نەکردووە و کوێرەوەریم نەچێشتووە کە تەواوی فکر و زیکرم ئەوە بێ وەک ژنێکی سی ساڵە دیار بم!! هیچ بیرتان لەوە کردۆتەوە کە چەن کەس هەرگیز دەرفەتی ئەوەیان نەبووە پەنجا ساڵەیی خۆیان ببینن؟ ژنان بەو دنیایەی قەرزدار نین و قەراریش نییە کە هەمیشە جحێڵ بمێنن، یان جوانی و جحێڵییان لە زەمانێک و لە تەمەنێکی دیاریکراودا داخرێت و قفڵێکی پۆڵای لێدرێت. #دڵنووسی_کازیوە

▪️بۆ کورد و بۆ کوردستان▪️ بۆ بەشداریکردن لە ئەو کاناڵەی خزمەتی ئەدەب و فەرهەنگی کورد دەکەن. کرتە بکە سەر دوکمەکانی خوارەو:

چەمەن سەروی ڕەوانم کە عەیان هات و گوزەشت لە سروشکم بە ڕوخا جۆیی ڕەوان هات و گوزەشت مەدد و توولێکی نەبوو شەعشەعەیی ئامەدی بەخت وەکوو بەرقی فەلەکی، جیلوەکونان هات و گوزەشت وەکوو شادی نەبوو ئیستی لەسەرم، یاری عەزیز موددەعی، وەک غەمی دێرینە، گران هات و گوزەشت یار و ئەغیاری منن هەردوو کە ڕۆیین پەس و پێش بە عەقەب فەسڵی بەهارا سەرەتان هات و گوزەشت ئەشکی من، چونکە تەڕاوەتدەهە بۆ باغی ڕوخت ئەی بەسا شەو لە دوو دیدەم سەیەلان هات و گوزەشت زۆر نیکت لە سەفای سینە بە هەر کەس کە نوواند جامەیی سەبری دڕی، سینەزەنان هات و گوزەشت دڵ وەکوو نوقتەیی سابیت لە میان بەستەییی تۆ چەرخی پەڕگارسیفەت بەس دەوەران هات و گوزەشت یێرشی تیپی موژەی دی، کە دڵم، ڕوو بە قەفا لە پەنای سایەیی زوڵفت، بە ئەمان هات و گوزەشت شوێنی هەر باقییە ئێستەش لە لەتیفیی لەبی تۆ دەفعەیێ بوو، لە خەیاڵا، بە دەهان هات و گوزەشت خوونبەهای ماچی خەیاڵیتە، ئەگەر هەر سەری من، بوو بە پا، سەر لە ڕەهی تۆ بە دەوان هات و گوزەشت دڵ کە سالم بوو، لە ڕووی زێوەر، توڕڕەیی نەدەبەست! ئێستە مەجرووحە، لە موو موشکفشان هات و گوزەشت #دیوانی_سالم https://t.me/chamochya

دەوری ئەم قەڕنە لەسەر من بە ستەم هات و گوزەشت ساڵ و مەهـ، هەرچی حەیاتم بوو، بە غەم هات و گوزەشت لەنگەری تایری دەوڵەت لەسەرم توولی نەبوو وەکوو هەورێ کە بخا سایە، بەهەم هات و گوزەشت قافڵەی عومری گرانمایە لە ئیقلیمی وجوود چەند چالاک و سەبوکڕەو، بە عەدەم هات و گوزەشت جوستەنی تیری ڕەوانت بە نەفەس توولی نەما وەک کەمان قامەتی پیری کە بە خەم هات و گوزەشت لە گوزەرگاهی وجوودا بە شیتابێکی تەواو بۆ بیابانی عەدەم، مەوکیبی جەم هات و گوزەشت بوو بە چین جوملە لە پێشانییی نامەردی بەخیل لە کەفی مەردی سەخی، هەرچی درەم هات و گوزەشت ئەشکی سالم کە لە جۆشا هەموو خوێناوی دڵە وەهـ چ سەیلێ بوو کە وەک ڕەنگی بەقەم هات و گوزەشت!  #دیوانی_سالم

چەمەن سەروی ڕەوانم کە عەیان هات و گوزەشت لە سروشکم بە ڕوخا جۆیی ڕەوان هات و گوزەشت مەدد و توولێکی نەبوو شەعشەعەیی ئامەدی بەخت وەکوو بەرقی فەلەکی، جیلوەکونان هات و گوزەشت وەکوو شادی نەبوو ئیستی لەسەرم، یاری عەزیز موددەعی، وەک غەمی دێرینە، گران هات و گوزەشت یار و ئەغیاری منن هەردوو کە ڕۆیین پەس و پێش بە عەقەب فەسڵی بەهارا سەرەتان هات و گوزەشت ئەشکی من، چونکە تەڕاوەتدەهە بۆ باغی ڕوخت ئەی بەسا شەو لە دوو دیدەم سەیەلان هات و گوزەشت زۆر نیکت لە سەفای سینە بە هەر کەس کە نوواند جامەیی سەبری دڕی، سینەزەنان هات و گوزەشت دڵ وەکوو نوقتەیی سابیت لە میان بەستەییی تۆ چەرخی پەڕگارسیفەت بەس دەوەران هات و گوزەشت یێرشی تیپی موژەی دی، کە دڵم، ڕوو بە قەفا لە پەنای سایەیی زوڵفت، بە ئەمان هات و گوزەشت شوێنی هەر باقییە ئێستەش لە لەتیفیی لەبی تۆ دەفعەیێ بوو، لە خەیاڵا، بە دەهان هات و گوزەشت خوونبەهای ماچی خەیاڵیتە، ئەگەر هەر سەری من، بوو بە پا، سەر لە ڕەهی تۆ بە دەوان هات و گوزەشت دڵ کە سالم بوو، لە ڕووی زێوەر، توڕڕەیی نەدەبەست! ئێستە مەجرووحە، لە موو موشکفشان هات و گوزەشت #دیوانی_سالم

ئاوات و خەونه مەحاڵ و چەتوونەکان ناوێکی تایبەتیان هەیە کە ئێمە پێی دەڵێین «هیوا». «کچە پرتەقاڵەکە، یوستەین گاردر»

لە هەموو سپێدەیەکا هەڵاتنی ئەوم ئەدی کەچی تاڵێ لە تیشکی نیگاکانیم بۆ نە ئەگیرا لە هەموو ڕووبارەکاندا ئەوم ئەدی کەچی نەم ئەتوانی دڵۆپێک لە جوانییەکەی بخۆمەوە #جەماڵ_غەمبار